به‌هار هه‌رگیز نامرێت
سمکۆ ئه‌حمه‌د
له‌دامێنی گردێکا
ماڵێک هه‌بوو خنجیلانه
له‌حه‌ووشه‌ی ئه‌وماڵه‌دا
له نێوباڵای کورتی سه‌وزی چیمه‌ن و
کۆلاره‌ی شینی ئاسماندا
ڕیحانه که‌مه‌ر شله‌کان و
ده‌مه‌شێره به‌نازه‌کان
نامه‌ی دڵداریان بۆیه‌ک
ئه‌دا له باڵی هه‌نگه‌کان
نامه‌ی نووسراو به هه‌نگوین و
قه ڵه‌می ده م چۆله‌کاکان!
باخه‌وانی ئه‌و حه‌وشه‌یه‌ش
شاژنێکی باڵابه‌رز بوو
چاوی ڕه‌شی
وه‌ک چۆله‌که بی ئۆقره‌کانی
پڕ له کل بوو
پرچه‌که‌شی
به چه‌شنی دار هه‌ناره‌که ی
ئاڵۆسکاو و کورت و بژ بوو
له نێو له‌پی ده‌ستیشیدا
کانیه‌ک بوو
ناویان نابوو کانی حه‌یات
له هه‌ر ده په‌نجه‌که‌یه‌وه
له هه‌ر چوار وه‌رزه‌که‌یه‌وه
ئاوێکی سارد به خوڕ ئه‌هات
بێ جیاوازی و بێ زیادوکه‌م
ماچی ته‌ڕی ئاوی ئه‌دا
به گشت په‌ڕه‌ی گوڵه‌کان
گه‌رووی گشت چۆله‌که‌کان و
پشیله‌بێ تا‌قه‌ته‌کان
به‌هارێک هات
شاژن له‌گه‌ڵ خه‌ونێکیدا
سه‌فه‌رێکی ناوه ختی کرد
په‌ڕه‌ی دڵی گوڵه‌کان و
سنگی پڕی چۆله‌که‌کان
له‌گه‌ڵ زه‌نگۆڵه‌ی به‌رهه‌یوان
که‌وتنه لێدان
چاوه‌روانی هه‌واڵێ بوون
له هه‌گبه‌ی هه‌نگه‌کاندا
یاخود باڵی په‌پووله‌کان؟
له‌م مقۆمقۆیه‌دا بوون
هه‌ناری مێخۆشی قژبژ
دایه پڕمه‌ی گریان و
ڕنی پرچی گوڵاوی خۆی
باران فرمێسکه سووره‌کان
به‌خوڕ داهات ده‌نکه فرمێسکی هه ناری
بۆ باوه‌شی کورته بالای
سه‌وزه چیمه‌نی به‌هاری
دار هه‌ناری قردێله سوور
گووتی گوایه:
دواجار شاژن
له‌ژێر باڵی سه‌وزی ئه‌ودا ڕاکشاوه
خه‌ونی دۆینێ شه‌وی
کۆتره ته‌ره‌که‌ی گێڕاوه
له‌ولاشه‌وه
چاوه پشیله‌یه‌کی مۆرپۆش
به ده‌م هه‌نسکی گه‌رمه‌وه
به گه‌ڵاڕیحانێ چاوی ئه‌سڕی و
به شه‌رمه‌وه
ووتی من بۆیه‌خۆم له مۆر ژه‌نی
تالاسایی کراسه‌که‌ی ئه و که‌مه‌وه!
له ملاشه‌وه
ده‌مه‌شیری لێوشه‌رابی
هه‌ڵی دایه وتی
هه‌رکاتێ شاژن ئه‌هات و
ماچی ئاوی بۆ ئه‌هێناین
له‌سه‌ر ملوانکه‌که‌ی سنگی
ڕوخساری خۆمان ئه‌دی
ئه‌وجازانیم ڕه‌نگی لێوم شه‌رابی یه
ئه‌وجاش زانیم که به‌هاریش ئه‌به‌دی یه!
له‌وسه‌ره‌وه
دار گۆێزێکی کورته باڵای ساوا که‌مه‌ر
ته‌زبیحه‌که‌ی هه‌ڵئه‌سوڕان
ته‌زبیحێکی چاو قه‌زوانی ئێرانی بوو
زۆر به داخ بوو که نه‌یتوانی
واده‌که‌ی خۆی بباته‌سه‌ر
وه‌عدی دابوو
که گه‌وره بوو
به‌بۆڵ بگرێ گوێزه‌کانی
له‌ژیر نووری سنگیشیدا
بۆی خۆش بکات
مه‌جلیسی دیژله‌مه‌و گوڵه‌به‌ڕۆژه‌ی عه‌سرانی
له‌پڕیکدا ئاسمانی شین هێڵنجی دا‌و
له‌قله‌قێکی مه‌مک سپی چاو پڕ له کل
ده‌نوک درێژ په‌ڕنه‌رم وشل
به سنگ کووتان خۆی به سنگی حه‌وشه‌دادا
هاواری کرد ده‌ستم شکێ
نه‌مزانی ئه‌و ئه‌ستێره کشاوه‌ی له دووی هاتم
لێره بارگه‌ی خۆی هه‌ڵئه‌دا؟
له سیروانه‌وه من هاتووم
که مناڵ بووم پێیان ووتم
گوایه له عه‌یام شه‌ڕا
ئه‌م شاژنه داڵده‌ی دایکی منی داوه!
کاتێک که سه‌ربازه‌کان
بۆ خۆشی و مه‌شقی خۆیان
نیشانیان له باڵی داوه!
وه‌ی نه‌مزانی ده‌ستم شکێ!
پڕ به ده‌نووکی درێژم
تۆوی هه‌ڵاله‌برمه‌ت
له‌گه‌ڵ خۆم بۆ بهێنم!
دوو کۆڵه‌که‌ی ماڵه‌که‌شی
ئه‌ژنۆ شکاو
فرمێسکی ڕه‌شی مه‌ڕمه‌ڕی
هه‌ڵبزڕکاو
حکایه‌تی خۆیان ئه‌ووت:
هه‌موو جارێ که شاژن خه‌م دایده‌گرت
باوه‌شمان به یه‌کدا ده‌کرد
هارکاتێکیش ده‌یشتین
شه‌ڕه ئاومان له‌گه‌ڵ ده‌کرد
ده‌رلنگی ماکسیه‌که‌ی
سه‌رو سنگیمان ته‌ڕ ده‌کرد!
له‌و کاته‌دا پشیله‌یه‌ک
بی تاقه‌ت و چاو خه‌واڵو
سمێڵ ووشک
بێده‌نگ بێ زه‌وق
مستی خڕ کرد
له ده‌رگای دا یه‌ک دوو جارێ
وه‌ک هه‌موو جار چاوه‌ڕیی کرد
بۆی بهێنی قومێ ماست و
پاشماوه‌ی نانی ئیوارێ
به‌ڵام ئه‌فسوس
ئه‌و ده‌رگایه بڕیاری زیندانی خۆی دابوو
کلیلی خه‌ونه‌کانی
کیلونی ده‌رگاکانی
له باوه‌ڵی نهێنیدا به‌جێ مابوو!
کاتێک هه‌واڵی باخچه‌ی بێ ئاو
گه‌شته هه‌ورو
ئه‌ویش گه‌یاندی به ئاسمان
بڕیاریان دا
به هه‌ردوکیان
بۆ باخچه‌که‌ش و بۆ شار
ببارێنن دوا قه‌تره‌ی بارانی قه‌یره به‌هار
کاتێک ئه‌سمان
دایه پڕمه‌ی گریان
هه‌نجیریکی باڵاکورت
ڕه‌گ به میژوودا ڕۆچوو
به شه‌و بێ خه‌و
بڕیاری دا حه‌سره‌تی خۆی
بکاته شیلله‌ی هه‌نجیر و
هه‌ر که‌سێ هاته ژێر سیبه‌ری
بۆیان باسکات بیره‌وه‌ری
چای عه‌سران و گۆرانی ئه‌و
قه‌تره‌ی باران
نه‌رمه‌ی گریان
له‌سه‌ر هێڵی پێچاوپێچی
ته‌له‌فون و وایه‌ره‌کان
ڕازی دڵیان بۆ یه‌ک ده‌ووت:
هه‌موو جارێ به دزیه‌وه
گوێمان ئه‌گرت له قسه‌کانی
له چرپه‌و گۆرانیه‌کانی
کاتێک له گه‌رووی منه‌وه قسه‌ی ده‌کرد
له‌گه‌ڵ کچه دووره‌کانی!
جا‌رێکیش بوو گوێمان لێ‌بوو
کچه‌زا چاو کاڵه‌که‌ی
له هه‌نده‌ران
ناوی لێنابوو خه‌مان
چل ڕۆژ دوای
به‌یانی زوو
له‌خه‌و هه‌ستا سلێمانی
واقی ووڕماو
جاده وکۆڵان و باخچه‌و
په‌نجه‌ره بێده‌نگه‌کانی
که بینیان
چی گوڵ و دار و مه‌لی حه‌وشه‌که‌یه
به باڵ به پێ
به سه‌ر شۆسته‌و
جاده‌و کۆڵانی شاردا
که‌وتونه‌ڕێ
به‌ره‌وباوه‌شی ئه و گرده‌ی
له ناو جه‌رگی شاره‌که‌دا
داڵده‌ی گوڵ و دلیش ئه‌دا
هه‌ر هه‌موویان بڕیاریان دا
له‌و گرده‌دا
با‌خچه‌یه‌کی دی دروست که‌ن
له ڕه‌نگه‌کان
باخچه‌یه‌ک بی ئه‌به‌دی بێ
که ڕه‌گه‌کان
ببن به سنگ بۆ دڵه‌کان
به هیچ هێزێک ئه وباخچه‌یه له ناو نه‌برێ
ئه‌سمان و هه‌وریش کۆچ بکه‌ن
هه‌ر سێ وه‌رزه‌که‌ش کۆڵبده‌ن!
به‌هار هه‌رگیز نامرێ!!
پایزی تۆکیۆ 2008-12-11
بۆ گیانی پاکی دایکم که رۆژی 4/4/2008 له‌سه‌ر جاده‌ی سالم له سلیمانی، ئه‌و
جاده‌ی ها‌وڕیی رۆژانه‌ی بوو له ساڵی 1968 وه شاهیدی خه‌مه‌کانی بوو،به داخه‌وه
بێ مالئاوا بوه خۆراکی ئۆتۆمۆبێلی منالێکی بێ مبۆڵه‌ت و بێ هه‌ست!