ره‌نگه‌کانی به‌هه‌شت!
سمکۆ ئه‌حمه‌د
ئازاری خۆشه‌ویستی بوو
فڵچه‌ی تابلۆی هه‌ڵگرت به من
خۆشه‌ویستی چاوی تۆ بوو
به‌رده‌وامیی ناسان به من
ماچی ته‌ڕی لێوی تۆ بوو
به‌هه‌شت و ره‌نگه‌کانی
به‌هار و مه‌له‌کانی
ناسان به من
تۆی من و منی تۆ بوو
پاڵه‌وانی ئه‌و داستانه‌ی
بێ سه‌ره‌تا و کۆتایی بوو
ئێستاش پووشی یه‌که‌م ماچت
له‌سه‌ر لێوم هێلانه‌یه
جێگای ده‌ستت له‌سه‌ر سنگم
تابلۆیه‌کی ره‌نگاڵه‌یه
تابلۆیه‌ك که سه‌رتاپای
ره‌نگه‌کانی به‌هه‌شته و
نرخه‌که‌شی بێ پاره‌یه
ده پێم بڵێ ڤینۆسه‌که‌م
بۆ جێت هێشتم
له‌کاتێکا مۆمی دڵم
بێ ئاگر و په‌روانه‌یه
پاییزی 2008-11-27 تۆکیۆ