زه‌مانێکی تر
شۆڕش حه‌مه‌ساڵح
به‌ده‌ر له عیشق
وه‌ك به‌ردێکی دڵڕه‌ق که‌وتو‌مه‌ته شکانی شوشه‌کان
دوور له سه‌ما
وه‌ك شێتێك هه‌نگاو ده‌نێم به‌سه‌ر ڕۆحی بێچاره‌ی خۆمدا
من گۆرانی بۆ زه‌مانێکی تر ده‌ڵێم
لێره له نێو ئاسن و دوکه‌ڵی شاره‌کاندا
وێنه‌ی زه‌مانێکی تر ده‌کێشم
وێنه‌ی دووری نێوان ئێواره و دڵم
دووری نێوان ته‌نیایی و جه‌نگه‌کان
دووری نێوان مرۆڤ و ئاسمان
من گۆرانی بۆ زه‌مانێکی تر ده‌ڵێم
به ئومێده‌وه په‌نجه‌ره‌کان ده‌که‌مه‌وه بۆ وه‌رزه دووره‌کان
به شه‌وقه‌وه ده‌ژیم
ده‌رگا له ئه‌سپه‌کان ده‌که‌مه‌وه و
خه‌یاڵ فێری فڕین ده‌که‌م
واده‌که‌م ڕیژه‌ی تاریکی له خوێنماندا که‌م ببێته‌وه
کا‌رێک ده‌که‌م نه بمه سووتو ... ببمه مه‌شخه‌ڵ
من بۆ زه‌مانێکی تر ده‌ژیم
سه‌رم ده‌خه‌مه نێو دڵمه‌وه و
شه‌یتان ده‌ڕژێنمه نێو په‌رداخه‌که‌م
سه‌ما ده‌که‌مه شیفای ئه‌م ده‌رده ..نه‌ك خودا
زه‌وی ده‌که‌مه جێی مه‌راق ..نه‌ك ئاسمان
چه‌ند ماندوه ڕۆحم
چه‌ند دوورم له که‌نار
به ته‌نها له‌نێو زه‌ریا دا
گۆرانی بۆ زه‌مانێکی تر ده‌چرم
به خۆم ده‌ڵێم
ئازارێکی کوشنده‌یه ئه‌م گه‌ڕانه
ڕه‌شم یان سپی ..... نازانم
به‌ڵام بێ هیوا نیم
وه‌ك( گه‌لگامێش)
به ئومێده‌وه به‌دوای نه‌مرییه‌وه‌م
به‌ڵام دواجار
( دیوناسیوس) ده‌هێنمه‌وه بۆ ماڵ .. نه‌ك نه‌مری
شه‌راب ده‌که‌مه فریادڕه‌س .. نه‌ك خودا
................................................
2007/10