قه‌ده‌ری کوفره‌کانم
شۆڕش حه‌مه‌سالح
سه‌وزایی له‌خه‌ونه‌کانمدا
نه‌ما
شین بوون له قه‌ده‌ره‌کانم مردن
ئیتر ئێره
سه‌ره‌تای یه‌کتر ناسینه‌وه‌ی جه‌نگه‌کانه و
کۆتایی به سڵاوه‌کانی باران دێنێت
ئیتر ئێره
شوێنی هه‌ڵوه‌رینی خه‌نده‌کانه
جێی که‌وتنی گوڵه‌کانه
چرکه‌یه‌ک له ترازانی ئه‌م هیوایه ڕامام
له‌م کۆچی ئاو و پێکدادانی به‌فره‌دا
مردم بینی
گوڵێکی شکاوی له گیرفانی شه‌ودا ده‌ر‌هێنا و
دای له یه‌خه‌ی تفه‌نگێك
ته‌مه‌نم بینی
گومانی ده‌کرد به گوڵدان و
چاوه‌ڕوانی ده‌ڕژانده بنیه‌وه
له‌و دووره‌وه
باغێك که نه ده‌بوو له به‌هه‌شت بچێت
سه‌ری کردم به شه‌و
ده‌نگێک که له بیابان ده‌چوو
به منی ده‌ووت : پیرۆز
ئه‌وه ئاڵۆشی توشبوونه به ژیان
که‌س حه‌وسه‌ڵه‌ی مانه‌وه‌ی نییه
که‌س تاقه‌تی پێشبینی نه‌ما
چونکه یه‌زدان نه‌یکردوین به مه‌زن
له به‌هاکانی مێژوو
ئاسمانێکیان خه‌لق کرد بۆ یه‌ئسه‌کانی سروشت
دیوارێکیان بۆ په‌نجه‌ره‌کانی ئاسمان هێنا
منیش وه‌ك نورێکی کوژاوه
چرام ده‌پشکنی بۆ له‌زه‌ته‌کانی خۆر
وه‌ک به‌له‌مێکی بێ سه‌وڵ
خه‌یاڵی ده‌ریا ده‌گه‌ڕام بۆ که‌نار
ئه‌ی خودا
ئیشی من که‌ی پاكکردنه‌وه‌ی په‌نجه‌ره‌کانه له فۆبیا
که‌ی من بۆ ئه‌وه هاتووم باران جیاکه‌مه‌وه له ده‌ریا
له ترسی مردن .. به‌گوڵمان ده‌ووت شه‌یتان
له ئه‌فسونی مردن ... شیفامان بۆ سه‌رسامی ده‌هێنا
له نێوان ئاوازه‌کانی ژیان و ته‌لیسمه‌کانی ئه‌جه‌لدا
بومه‌ته قه‌له‌نده‌ر
به‌ناو سیحری ئه‌و ئایه‌تانه‌دا هاتم
له ته‌نیشت دیواره‌کانی ته‌مه‌ن
ملیۆنه‌ها شه‌ویان ماره‌کرد له ژیان
له‌ژێر چه‌تری ئه‌م ده‌ستورانه‌دا
حه‌رامه ئه‌گه‌ر باسی تامی کوفر بکه‌ین
به‌سه‌ر ته‌نافی ئه‌م هیجره‌ته‌وه
به شه‌رعی که‌وتمه ناو شه‌ڕه‌کان
سڵاوم بۆ گه‌یشتنی له‌زه‌ت نارد
چاوم له کچه‌کانی خه‌یاڵ داگرت
میوه‌م له دره‌خته‌کانی شه‌هوه‌ت دزی
ویستم له جوانی ئه‌و چاوه تێبگه‌م
که به‌نده له‌ناو ده‌ستێکی شینی صناعیدا
سکوتی من
خه‌ڵه‌فاندنی عومرێکه له که‌وتنه خواره‌وه‌ی ئاسمان
پڕ بوونی ده‌ریایه له پیساییه‌کانی شار
سڵاوی عاشقێکه له ئاخرین گۆرانیه‌کانی شه‌فه‌ق
به‌م بارانی غوربه‌ته شۆرام
به‌م ئاگری عه‌زابه کوژرام
ئیتر ئه‌م هه‌موو جوانیه
به‌شی له‌شم ناکات و نه‌مامێک له دڵمدا ناڕوێنی
ئیتر ئه‌م هه‌موو جوانیه
به‌شی ڕۆحم ناکات و چرایه‌ک له نێرڤاناوه ناهێنێت
هێشتا زۆرمان ماوه سه‌ر له به‌هه‌شتی ره‌نگه‌کان ده‌ربکه‌ین
ده‌ست له پیرۆزی ئه‌م باخچه‌یه مه‌ده‌ن
نه‌وه‌ک خوداوه‌ند دڵی بڕه‌نجێ
ئه‌ی خودا
هێشتا له کوێیه‌تی موسافیره‌کانت بگه‌نه خلود
هێشتا زۆری ماوه ژیان
ئێمه پێویستمان
به ئاوێکی پاکتر هه‌یه بۆ نوێژه‌کانت
به‌خۆرێکی گه‌رمتر هه‌یه بۆ نزاکان
ده‌ستم له میوه گه‌نیوه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات نابێته‌وه
با‌شتر وایه له‌م چیایه‌وه
ڕۆحم به‌ر‌ده‌مه‌وه بۆ نێو زه‌میله خاڵییه‌کانی به‌فر
یان
له‌شم پڕ بکه‌م له ڕه‌نگ و
خۆم بته‌قێنمه‌وه به تابلۆیه‌کدا
دواجار
بۆئه‌وه‌ی بۆنی ئه‌م هه‌موو ڕه‌یحانه‌یه به‌فیڕۆ نه‌ڕوات
ده‌بمه هه‌نگ
بۆئه‌وه‌ی ماچی ئه‌و کچانه به خه‌سار نه‌چێت
ده‌بمه عاشق
بۆ ئه‌وه‌ی بێزاری نه‌مکوژێت
ده‌بمه باڵنده‌یه‌کی گه‌ڕوك
1997 سه‌یدسادق*
ئه‌م شیعره له { ڤیستیڤاڵی گه‌لاوێژ} ی 1997 دا خوێندراوه‌ته‌وه .
*به‌ده‌ستکاریه‌وه له ئێستادا 2008