حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن و به‌ختیار عه‌لی
له پاش و پێشمانه‌وه
شه‌هید که‌وڵۆسی
خوێنکاری فه‌لسه‌فه ، lyon3 moulin universite jen
1
ئه‌وه‌ی پێشتر به هه‌ڵه‌شه‌یی له دوامانه‌وه ڕویداوه له پێشمانه‌وه وه‌کو جندۆکه ڕێده‌کات ، لۆژیکی گه‌ڕانه‌وه ته‌نها له‌وه‌دا بۆمان ورد ئه‌بێته‌وه که توانای خۆ رێک خستنه‌وه‌ی هه‌یه‌و هه‌میشه ئه‌و کاتانه دێنه‌وه رێگامان که نابینرێن و به‌ڵام له کاردان ، ئه‌مه تێگه‌شتنی جاک دێریدا بوو سه‌باره‌ت به فۆنتۆم ، هێزێکی ترسێنه‌ر و وێرانکه‌ر که دێریدا هێنده ترسناک و نادیار ئه‌یان بینێت ئه‌یان شوبهێنێت به بۆمباردومانی ته‌یه‌ره‌یه‌ک به ئاسمانه‌وه ، ئه‌گه‌ر چی ئه‌و ته‌یاره‌یه بۆمبا ئه‌بارێنێت و خه‌ریکی کوشتوکوشتاره به‌ڵام بۆمباکانییان نابینین و ته‌نها ئه‌یانه‌وێت ئه‌وه‌ش بسه‌لمێنن که لۆژیکی گه‌ڕانه‌وه و ئاماده‌باشی ترس که له دوامانه‌وه هه‌بون هه‌روه‌ها له پێشیشمانه‌وه دیسانه‌وه هه‌ن و زیندون ، له ڕاستیدا هه‌مان کۆشماخی به‌د که له پاش و پێشمانه‌وه رێده‌که‌ن به ناوی گه‌مژه‌کانی ناو رۆژنامه‌و پشتی مێزی سیمینار کۆڕ‌و کۆبونه‌وه‌کان که خه‌ریکی نابوت کردن‌و بڵاو وپه‌ک خستن و قێزه‌ون کردنی کلتوری نووسین و کتێبن کردنه‌وه‌ی ترسن لای ژیل دولوز به مانایه‌کی تر ده‌ر ده‌که‌وێته‌وه ، دولوز پێی وایه کلتوری نووسراو هه‌میشه خاوێن و بێگه‌رده‌و به پێچه‌وانه‌وه کلتوری قسه کردنی بێ مانا‌و ته‌مه‌ڵباشی هه‌میشه بۆگه‌ن و تێکده‌رو ده‌غه‌زاره ،ئه‌گه‌ر لای دێریدا گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزی وێران کردن و ترس له شێوه‌ی فه‌نتۆمدا خۆی ڕیک ده‌خاته‌وه و به نادیاری حزوری هه‌یه له پاش و پێشمانه‌وه ، ئه‌وه لای ژیل دولوز ترس و وێران کردن و جه‌هل له هۆڵه‌کاندان، له رۆژنامه‌کاندان، له کاناڵه‌کانی تێ ڤێ و شوێنی قسه‌و باسی خۆڕایی و بێ مانان ، له ڕیزی پێشی پێشه‌وه‌ن و دیار‌و ئاشکران ، ئه‌م نووسینه ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌یه‌وێت ده‌رباره‌ی نووسه‌ری نه خوێنه‌وار قسه بکات ئه‌وه‌نده نایه‌وێت له‌سه‌ر خوێنه‌ری بێ ئاگا‌و نا هۆشیار بروات، ئه‌وه‌ی ده‌نووسێت ده‌توانێت وێران که‌ر بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌خوێنێته‌وه ڕه‌نگه بتوانێت لانی که‌م خه‌مبار بێت بۆ جوانییه‌ک که چنگی نا که‌وێت یان ناتوانێت چنگی بکه‌وێت یاخود هه‌موو شتێک به دروست ده‌زانێت و لێره‌دا ته‌نها خه‌ریکی وێران کردنی ئاستی تێگه‌شتن و ڕاده‌ی ته‌سک کردنه‌وه‌ی هۆشیاری خۆیه‌تی، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌وه‌ی ده‌نووسێت چه‌ند جارێک‌و به شێوه‌ی به‌ر فراوان خه‌ریکی وێران کردنه ، جارێک باری هۆشیاری و بیر کردنه‌وه‌ی خۆی داغان ده‌کات و جاری دووه‌م خوێنه‌ر ڕیسوا ده‌کات ، جاره‌کانی تر کلتورو کتێب و کتێبخانه‌و بواره‌کانی تر ناشرین ده‌کات، ڕه‌نگه که‌سێک پێی وابێت من به ڕاست له‌سه‌ر به‌ختیار عه‌لی ده‌که‌مه‌وه بۆیه حه‌مه سه‌عید حه‌سه‌نم به‌م شێوه‌یه ڕاگرتوه، هه‌ندێکی تر ڕه‌نگه پێتان وابێت من کێشه‌یه‌کم له‌گه‌ڵ ئاغای حه‌مه‌سه‌عیدا هه‌بێت، به پێچه‌وانه‌وه من له نزیک و دوره‌وه حه‌مه سه‌عید حه‌سه‌ن ناناسم و ته‌واو ناکۆکم له‌گه‌ڵ به‌شیکی زۆری نو‌سینه‌کانی به‌ختیار عه‌لیشدا، ناکۆکی من له‌گه‌ڵ به‌ختیاردا هێنده‌ی ئه‌وه‌ده‌بێت که له‌گه‌ڵ حه‌مه سه‌عیدا هیچ نا کۆکییه‌کم نییه، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ به‌ختیار ناکۆکبم له‌سه‌ر ئه‌و تێکستانه‌یه که ڕام ده‌گرێت و ناچارم ده‌کات له‌ناو کتێبه‌کاندا ناکۆکی خۆم له‌گه‌ڵ به‌ختیاردا فروان بکه‌م، ئه‌وه له‌گه‌ڵ حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ندا ئه‌سڵه‌ن تێکستێک کتێبێک ڕایه‌کی فیکری مه‌عقول نییه له‌گه‌ڵی بکه‌وه‌مه نا کۆکییه‌وه ، من ئه‌وه‌نده‌ی گرنگه به‌لامه‌وه زۆر به کورتی له‌سه‌ر ئه‌و نووسینه که‌م خوێن و ناشرینه‌ی حه‌مه‌سه‌عید بنووسم هێنده به‌لامه‌وه گرنگ نییه به‌ڕاستی باسی ڕۆمان و ئه‌ده‌ب و تییۆره مه‌عریفییه‌کان بکه‌م ، چونکه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن ئه‌وه‌ی له ئێمه داوا نه‌کردوه، حه‌مه‌سه‌عید سه‌باره‌ت به غه‌زه‌لنووس وباغه‌کانی خه‌یاڵ نووسیویه‌تی.. ئه‌و ڕۆمانه‌ی که شایسته‌ی خوێندنه‌وه نییه ، ئه‌م ڕایه‌ی حه‌مه‌سه‌عید هێنده‌ی جنێوه به کۆی بونیادی ڕۆشنبیری کوردی ئه‌وه‌نده قسه‌ی که‌سێک نییه که هه‌ر به‌ڕاستی خۆی به ڕه‌خنه گر بزانێت و هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ئه‌مرێکی قاتع ڕابگه‌یه‌نێت و بڵێت ئه‌و ڕۆمانه مه‌خوێننه‌وه ، ئه‌کرا حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن پاش دیراسه‌یه‌کی فیکری میتۆدۆلۆژییانه کۆمه‌ڵێک ده‌ره‌نجامی خه‌ته‌ری چنگ بکه‌وتایه‌و له ڕێگای ده‌ره‌نجامه‌کانه‌وه له‌هه‌ندێک خه‌ته‌ریات خوێنه‌ری ئه‌گادار بکردایه‌ته‌وه ،به‌ڵام دیاره ئه‌وه ئیشی حه‌مه‌سه‌عید نییه و ئه‌و هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ئه‌یه‌وێت هه‌ستی دوژمنکاره‌نه له‌گه‌ڵ تێکست و خودی نووسه‌ردا به‌یان بکات ، من له‌دوایدا سه‌باره‌ت به‌و گه‌مژه کا‌رییه ده‌وه‌ستم، به‌هه‌مان شێوه حه‌مه‌سه‌عید ئه‌یه‌وێت ئه‌وه‌شبڵیت که خۆی به ده‌یان و سه‌دان کتێب و نووسینی کاریگه‌رو سه‌رسوڕهێنه‌ری بڵاو کردۆته‌وه که‌س نایانخوێنێته‌وه، یان لانی که‌م به ده‌یان و سه‌دان کتێبی باشی کوردی هه‌ن و که‌س نایان خوێنێته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ختیار ڕێکلام بۆ خۆی ده‌کات و خه‌ڵکی تر ئیمکانه‌تی ئه‌وه‌یان نییه پڕ‌و پاگه‌نده بۆ خۆیان بکه‌ن ، ئیتر به‌ختیار بۆته ڕۆمان نووسی ئه‌وه‌ڵ و ئاخرو خه‌ڵکی ترێش په‌ک که‌وته‌و که‌له‌لا ، له‌ڕاستیدا حه‌مه‌سه‌عید ئێمه ڕوبه‌ڕوی خه‌ته‌رێک ده‌کاته‌وه که ئه‌و فه‌وزاو گێره‌شێوێنییه‌ی له نێوه‌ندی ڕۆشنبیری ئێمه‌دا هه‌یه ته‌نها به‌وه په‌رده پۆش ده‌کات که به‌ختیار ڕێکلام بۆ خۆی ده‌کات و ئێمه‌و مانان ئیمکانی ئه‌وه‌مان نییه ڕێکلام بۆ خۆمان و به‌رهه‌مه‌کانمان بکه‌ین ، هه‌رچه‌نده نووسه‌ر ئازاده له‌وه‌دا چۆن چۆنی ڕێکلام بۆ به‌رهه‌م و نووسینه‌کانی خۆی ده‌کات واته هیچ گرێبه‌ستێکی یاسای یاخود ئه‌خلاقی له نێوان نووسه‌ر و هیچ دام و ده‌زگاو خوێنه‌رێکدا نییه ڕێگر بێت له‌وه‌ی چۆن چۆنی ڕێکلام بۆ به‌رهه‌مه‌کانی بکات ، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌وه ساده‌ترین حه‌قی نووسه‌ره ، کێشه ئه‌وه‌یه حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن ئه‌م په‌رده‌پۆشیه به قازانجی به‌ختیار وێنا ده‌کات و پێی وانییه کۆمه‌ڵێک فاکته‌ری دیکه‌ی نا‌چیز هه‌بن که به‌ختیار و ئه‌فسانه‌کانی به‌ختیار علی به‌و شێوه‌یه پایه‌دار بکات ، حه‌مه‌سه‌عید به شیوه‌یه‌ک باسی رۆمانه‌کانی دۆستۆێۆ ڤیسکی و مارکیز و ئۆرهان پامۆک کۆندێرا ده‌کات وه‌ک ئه‌وه‌ی به‌حسێکی زانستی له‌سه‌ر ڕۆمانه جیهانییه بالا به‌رزه‌کان کردبێت و خوێنه‌ر سه‌رسام بکات به ده‌ره‌نجامی لێکۆڵینه‌وه فیکریه‌کانی لانی که‌م له‌سه‌ر دۆستۆێۆڤیسکی ، ئه‌م پیاوه سه‌باره‌ت به دۆستۆێۆڤیسکی ده‌ڵیت ... ئه‌و جیهانه‌ی دۆستێۆڤیسکی وێنه‌ی بۆ کێشاوه جیاوازبوه به‌و جیهانه‌ی خوێنه‌ر پێی ئاشنا بووه ، ڕه‌نگه ئێمه بپرسین دۆستۆیۆڤیسکی وێنه‌ی بۆ کام جیهانه کێشاوه که‌که حه‌مه ؟ که وه‌ک عاده‌تی خۆت هیچت ده‌رباره‌ی ئه‌و جیهانه جیاوازه‌ی دۆستۆێۆڤیسکی بۆ باس نه کردوین تا لانی که‌م بزانین چه‌مکی جیاوازی و فره ته‌وه‌ری گێڕانه‌وه و فینۆمێن و ته‌کنیکو فه‌نتازیا و سه‌نترالیزمی ئۆبژێکتیڤ شتێکت لێ تێبگه‌ین ؟ ئه‌سڵان یه‌کێک له ئه‌رکه گرنگه‌کانی ئیشه‌کانی دۆێۆستۆڤیسکی له رۆمان‌دا ئه‌وه بوه له ناو دونیای مرۆڤه‌کاندا دونیای ڕۆتین ڕودای ڕۆتین ڕیگای ڕۆتینی دوباره کردۆته‌وه ، نه‌خشی دونیایه‌کی کێشاوه که له هه‌موو ماندا به شیوه‌ی جیاجیا بونی هه‌یه به‌ڵام پێشتر به‌و ڕونی و ڕه‌وانییه ده‌رکمان نه‌کردوه ، دۆستۆێۆڤیسکی خه‌ریکی موتاڵاکردنی دونیای ناوه‌وه‌ی ئێمه‌یه ، باری ده‌رونی ئێمه هێنده که‌سکون ده‌خوێنێته‌وه که شه‌رم له‌خۆمان ده‌که‌ین له‌گه‌ڵ خۆشمان‌دا بکه‌وینه ئه‌و جۆره مامه‌ڵه‌کردنه‌وه له‌گه‌ڵ خۆمان و غایه‌کانمان خۆمان و نییه‌تی پاک و پیسمان خۆمان و ئامانج و ئاره‌زوو کینه‌و خه‌یاڵات و سه‌ربورده‌مان ، به‌ڵێ ئازیز دۆستۆێۆڤیسکی به دونیای باو و ڕۆتین و دوباره‌دا ئه‌مانباته ئه‌و شێنانه‌ی که ته‌نها خۆمان تاکو ته‌نها پێیان شناین ، خۆزگه بوار هه‌بوایه له‌سه‌ر ئیشه‌کانی دۆستێۆڤیسکی قسه‌بکه‌ین که ئه‌وه‌ی نووسیم ساده ترین و ته‌مه‌ڵ ترین خوێنه‌ریش له‌سه‌ر سیحری نووسینه‌کانی دۆستۆیۆڤیسکی ئه‌یانزانێت ، سه‌باره‌ت به میلان کۆندێراو نووسه‌ره گه‌وره‌کانی تر ناچم که جانابت ته‌واو به‌د هۆشانه له‌سه‌ریان نووسیوته ، سه‌باره‌ت به دۆستۆێۆڤیسکی بۆیه نووسیم چونکه ته‌نانه‌ت پاش ئه‌و هه‌موو خوێندنه‌وه زانستیانه‌ی بۆ نووسینه‌کانی ئه‌و پیاوه کراوه له جیهاندا هێشتا به‌ڕێزت به‌د هۆشانه تێ‌یان گه‌شتویت ،سه‌باره‌ت به به‌ختیار و ڕۆمانه‌کانی هه‌ست ده‌که‌م هه‌مان ئیشکال هه‌یه هه‌مان ده‌ردی به‌دهۆشی ، چونکه لای حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن خه‌یاڵ نابێت درۆ بێت یان درۆ نابێت خه‌یاڵ بێت ، له هه‌مووشی خۆشتر باسی داوێک ده‌کات بێ ئه‌وه‌ی بزانین ئه‌و داوه‌ی که له نێوان درۆ و خه‌یاڵدا هه‌یه چیه ؟ حه‌مه‌سه‌عید پێی وایه ئه‌و داوه‌ی که خۆی خه‌یاڵه‌و درۆشه ئه‌بێت سنوری نێوان درۆ خه‌یاڵ جیا بکاته‌وه ، ئه‌گه‌رنا خه‌یاڵ ئه‌که‌وێته درۆ هه‌ڵڕشتن و ناتوانێت به ئاسمانی به‌رینی خه‌یاڵدا خه‌رکی به‌رزه‌فڕی بێت و شتی بێ مانای له‌م بابه‌ته ، من به‌ش به حاڵی خۆم نازانم جیاوازی نێوان درۆ و خه‌یاڵ چیه ؟ ئه‌وه‌نده نه‌بێت خه‌یاڵ سیسته‌مێکی ناوه‌کی هه‌یه‌و درۆ ڕێک ده‌خات ، یاخود درۆ سیسته‌مێکی ده‌ره‌کی هه‌یه‌و خه‌یاڵ له ناوه‌وه ڕێک ده‌خاته‌وه ، به گشتی په‌یوه‌ندی نێوان درۆ و خه‌یاڵ هێنده‌ی په‌یوه‌ندی نێوان خوێنه‌ر و ده‌ق وایه ، وه‌ک جۆلیان ده‌ڵیت من به مناڵی درۆزنێکی به‌دخو بووم خه‌یاڵم ده‌کردوو درۆم بۆ دایکم ده‌کرد ، دایکم له‌سه‌ر درۆکردن سه‌دان جار ئازاری داوم که گه‌وره بووم زانیم من و خه‌یاڵاته‌کانم من و درۆشاخداره‌کانم ته‌نها له ناو چیرۆکه‌کاندا جێگامان ده‌بێته‌وه هه‌ر بۆیه بووم به ڕۆماننووس ، نووسین به گشتی ئه‌بێت سه‌رقاڵی هۆنینه‌وه‌ی درۆ بێت، به‌ڵام درۆیه‌ک هێزی ژیانێکی مه‌عقولتر جوانتر و ڕاستگۆیانه‌تر ببه‌خشیێت به مرۆڤ ، مرۆڤ له پێناوی ڕاستیه‌کی ناوه‌کیدا په‌نا بۆ درۆ ئه‌بات زۆر جار، هه‌روه‌ها له پێناوی درۆیه‌کی ده‌رکیدا زۆرجار په‌نه ده‌به‌ینه به‌ر راستیه‌ک که ته‌نها له ناوه‌وه‌ی خۆمادا بوونی هه‌یه ، کاک حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن پێی وایه حیکایه‌ت و ئه‌فسانه و خه‌یاڵی میللی ئه‌بێت سه‌نته‌ری کۆی چیرۆک و فه‌نتازویا و مانا‌و مه‌فهوم و ڕوداوه‌کان بێت ، مه‌گه‌ر به‌س خۆی بزانێت مه‌به‌ستی له ئه‌فسانه‌و حیکایه‌ت و خه‌یاڵی میلی چیه ، به بێ ئه‌وه‌ی ساده‌ترین شه‌رحمان له‌سه‌ر حیکایه‌ت و ئه‌فسانه‌و خه‌یاڵی میللی بداتێ،؟ سه‌یره که‌سێک هه‌بێت ئه‌وه‌نده چاوقایم و جه‌سور بێت ده‌م له باسێکی هێنده حه‌ساس و پڕ ئیشکال و پڕ ناکۆکی بکوتێت به‌بێ ئه‌وه‌ی ساده‌ترین مه‌علوماتی مه‌عریفی پێبێت له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ی خۆی هه‌ڵی بژاردوه بۆ شه‌ڕانگێزی ،،، خه‌ڵکی نه‌خوێنه‌وار دوور دوور له کتێب و زانست هه‌ر له کۆنه‌وه وتویانه ئه‌م درۆ شاخداره‌ی تۆ هه‌ر له ئه‌فسانه‌ی ناو کتێبه‌کان ئه‌چێت ، که‌چی کاکی نووسه‌ر پێی وایه ئێمه ئه‌توانین له حیکایه‌ت یان ئه‌فسانه یان خه‌یاڵ راستی پاکی میللی خاڵس بدۆزینه‌وه ، ئه‌مه خۆی له خۆیدا به‌ڕاستی جێگه‌ی پێکه‌نینه له کاتێکدا کا‌که حه‌مه خۆی ده‌ڵێت به‌ختیار نابێت درۆ و خه‌یاڵ تێکه‌ڵ بکات ، ئه‌گه‌ر درۆمان کرده ده‌ره‌وه له خه‌یاڵ ئه‌ی چی له ئه‌فسانه بکه‌ین که جه‌نابتان پێشنیاری ده‌که‌ن بۆ ئه‌ده‌بی کوردی ؟ ئه‌گه‌ر واز له خه‌یاڵ بهێنین ئه‌ی به‌ڕیزت چی له خه‌یاڵ و حیکایه‌ت ده‌که‌یت که ده‌یبه‌خشیته ئه‌ده‌بی کوردی ، ئه‌م گێژاوه مه‌گه‌ر ته‌نها حه‌مه سه‌عید حه‌سه‌ن سه‌ری لێده‌ربکات ، سه‌یره له چه‌ند ڕسته‌یه‌کدا خۆی خۆی به درۆ ئه‌خاته‌وه ، له هه‌مووی به‌د تر خۆشی درۆ و خه‌یاڵی تێکه‌ڵ کردوه ئه‌وه‌نییه ئه‌ڵێت ، له‌بری ئه‌وه‌ی له ئاسمانی به‌رینی خه‌یاڵدا خه‌ریکی به‌رزه فڕین بێت ،ئه‌گه‌ر به میتۆده‌که‌ی خۆی ئه‌م قسه‌یه بخوێنینه‌وه بۆمان ده‌ر ده‌که‌وێت که خه‌یاڵ باڵدار نییه بفڕت له کاتێکدا خه‌یاڵی هه‌م کردوه به ئاسمان و هه‌م به باڵنده ، خه‌یاڵی له‌وه درۆزن تر ئه‌بێت چیبێت به ئه‌سماندا بفڕێت ؟ درۆ له‌وه زه‌ریف تر ئه‌بێت چۆن بێت که ده‌توانێت بمان گه‌یه‌نێته ئاسمان ؟، ئه‌مه ئه‌و پیاوه لێزانه‌یه که خه‌ریکی وێران کردنی نووسینی کوردیه ، ئه‌مه ئه‌و فریاد ڕه‌سه‌یه که سه‌رگه‌رمی رزگار کردنی ئه‌ده‌بیات و ڕینووسی ئێمه‌یه ، له ڕاستیدا ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ڕۆمانه‌که به گشتی نووسیویه‌تی له قسه‌ی سه‌ر جاده‌و خه‌ڵکانی بێحه‌د نا‌چیز و که‌م خوێن ده‌چن ،کام خوێنه‌ر ؟ که‌یو و له کوێ و کام زانست و قوتابخانای ئه‌ده‌بی ڕێگای بۆ داناوه به نووسه‌ر بڵێ ئاوها درۆ بکه ، ئاوها خه‌یاڵ و بیرکردنه‌وه‌ت بخه‌ره‌کار زیاده ڕۆیی مه‌که‌و سوک و باریک خۆت بده به ده‌سته‌وه یاخود له کوێی دونیادا ڕویداوه خوێنه‌ر یاخود ڕه‌خنه گران نه‌خشه‌ی نووسینی پاک و پوخت بداته ده‌ستی نووسه‌رو پێی بڵیت ئه‌وه‌نده خه‌یاڵ ده‌بێته درۆ مه‌یکه یاخد ئه‌وه‌نه درۆ دونیا ئه‌شێوێنێت بووه‌سته ؟ هه‌موو ده‌زانین به‌ختیار کاریگه‌ری رۆمانه گه‌وره‌کانی له‌سه‌ره هه‌موو ده‌زانین به‌ختیار به بێ کاریگه‌ری ناتوانێت بژی ئه‌مه ڕاستییه ، خوێندنه‌وه و نووسین چیه ئه‌گه‌ر کاریگه‌ری له پاش خۆی به‌سه‌ر خوێنه‌رو نووسه‌رانی تره‌وه به جێنه‌هێلێت ؟ ئه‌م عقڵیه‌ته ته‌نها لای نووسه‌رانی گه‌مژه‌و نابووت نرخی ماوه ، ئه‌گینا له دونیادا هیچ نووسه‌رێکی سه‌رکه‌وتو نا دۆزینه‌وه بێ کاریگه‌ری نووسه‌رێکی سه‌رکه‌وتوتر له‌سه‌ری ، هیچ تێکستێکی سه‌رکه‌وتو به‌ر چاو نا که‌وێت بێ کاریگه‌ری تێکستێکی زیندو تری پێش خۆی له هه‌ناویدا ، هه‌موو ده‌زانین نووسین به گشتی و ڕۆمان به تایبه‌تی له نێوه‌ندی ڕۆشنبیری کوردی‌دا ته‌مه‌نێکی ئێجگار کورتی هه‌یه ، به‌ختیار ئه‌گه‌ر کاریگه‌ری دۆستۆێۆڤیسکی یان مارکیز ی یان ئۆرهان پامۆکی له‌سه‌ر بێت له نێوه‌ندی ڕۆشنبیری ئێمه‌ده لانی که‌م ئه‌و تێکستانه ئه‌دات به شه‌ڕ ، لانی هه‌ره بچوک خوێنه‌ری کوردی چاوی ده‌کرێته‌وه به‌سه‌ر ڕۆمانه مه‌زن و شاکاره گه‌وره جیهانییه‌کاندا ، هه‌ڵه‌ی به‌ختیار عه‌لی له‌وه‌دا ده‌بینم ده‌ترسێت بڵیت من کاری گه‌ری فڵان نووسه‌ر یان فیسار کتیێبم له‌سه‌ره ، هه‌موو ئه‌و راستیه‌ش باش ده‌زانین زیندو ترین نێوه‌ندێکی ڕۆشنبیری ئه‌و نێوه‌نده‌یه که زۆرترین به‌حس و ڕه‌خنه‌و لێکۆڵینه‌وه‌ی تێدا به‌رهه‌م دێت ، زۆر ترین نا کۆکی له نووسیندا زۆرترین گریمانه‌ی زانستی مانیفێست ده‌کات ، ئاخر هه‌موو نووسینه‌کانی دونیا جگه له گریمانه شتێکی تر نین .. حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن له‌بری ئه‌وه‌ی ناکۆکیه فیکریه‌کان موتاڵا بکات ، له‌بری ئه‌وه‌ی له ڕێگای تێکسته‌کان و ئاستی هۆشیاری مانا کانییانه‌وه نهێنییه‌کانمان له‌سه‌فه‌ری ناو کتێب و تێکسه‌تاندا بۆ بهێنێته‌وه ، که‌چی وه‌کو خراپ ترین دیوه‌خان ساز دانیشتوه ، ئه‌ڵیت له سلێمانی پشت کوڕی به ده‌گمه‌ن تێدایه ئه‌و هه‌موو قه‌موره‌ت له کوێ بوو کوڕی خوا ؟ چۆن ئه‌بێت ئه‌و کوڕه ئاوها گوله بوه‌ستێنێت ، ئه‌م کچه چۆن ئاوها تاوڵه ده‌زانێت ، بێ ئاگا له‌وه‌ی فه‌نتازیا خۆی ئه‌بێت سه‌نترال بێت له چیرۆکه‌کاندا ، خه‌یاڵ ده‌توانێت خودا له‌سه‌ر چوار پێ دابه‌زێنێه‌ته سه‌ر زه‌وی و مرۆڤ بکاته ئه‌ژدیهای حه‌وت سه‌ر ، فه‌نتازیاو خه‌یاڵ هه‌ردوکیان سه‌ر به ماڵی درۆن ، که دواجار درۆ ئه‌بێته موچه‌خۆری زمان ، نووسه‌ر ده‌توانێت چه‌نده بۆی کرا درۆ بهۆنێته‌وه به‌مه‌رجێک درۆکانی توانای ئه‌وه‌یان تێدا بێت خوێنه‌ر ڕابچڵه‌کێنێت ، به‌وه‌دا چیرۆک نووس سه‌ر به ڕه‌گه‌زی خوداکانه که خه‌ریکی ڕێکخستنی دونیایه‌که مرۆڤ ناچار ده‌کات سه‌فه‌ری پێدابکات ، هه‌موو که‌ره‌سه‌کانی نووسینی خالقانه ئه‌بێت به ڕێگای فه‌نتازیاو درۆ کردندا تاقی بکرێنه‌وه ، ژیل دولوز به توندی ره‌خنه‌ی له‌وانه ده‌گرت که له نووسینی ڕۆماندا درۆمان بۆ پێشنیار ناکه‌ن ، ڕۆمان نووسی خراپ لای ژیل دولوز ئه‌و ڕۆمان نووسه بوو که باسی کێشه تایبه‌تیه‌کانی خۆی یان دایکی یان مناڵه‌کانی به‌ڕاست و دروستی ده‌گێڕێته‌وه ، دولوز ئه‌م جۆره نووسه‌ره به شه‌رمه‌زارو بێ ئابڕو وێناده‌کات ، بۆیه دولوز پێی وابوو که نووسه‌ر ده‌بێت له بری وه‌حیشه‌کان ، گه‌مژه‌کان ، جنۆکه‌کان ، بنووسێت ، به‌و مانایه نا ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌یاناوه‌ێت بینووسیته‌وه به‌ڵکه به‌و مانایه‌ی ئه‌وه‌ی نه‌کرده‌و ناڕه‌وانه له‌بری ئه‌وان بینووسیته‌وه ، لێره‌وه بۆمان ڕون ده‌بێته‌وه که حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن داوای جۆره گێڕانه‌وه‌یه‌ک ده‌کات له به‌ختیار که له هه‌ناوی ئه‌فسانه میللیه‌کانه‌وه هه‌ڵقوڵابێت و ئه‌شبێت ئه‌وه‌نه ڕاستگۆ‌و ڕه‌وان بێت درۆ شه‌رمه‌زار بکات ، خه‌یاڵ ئه‌بێت له پێناوی ڕاستیدا بێت ، خۆ ئه‌گه‌ر بپرسین به‌ڕێزت که ئه‌وه‌نه به‌دوای راستی و ڕاستگۆییه‌وه‌یت چۆن له چه‌مکی ڕاستگۆی گه‌شتویت که به‌ر له هه‌رشت ڕاستگۆیی چه‌مکێکی فه‌لسه‌فیه‌و کا‌که حه‌مه ساده ترین وه‌ڵامی بۆ ئه‌و پرسیاره زۆر ساکاره پێنابێت ، من نازانم حه‌مه‌سه‌عید به چ پێوه‌رێک داوای خه‌یاڵی ڕاستگۆیانه ده‌کات له کاتێکدا نووسین به هه‌موو ماناکانییه‌وه جگه له فه‌زایه‌ک بۆ درۆ که هه‌مان فه‌زای ڕۆتینی قسه‌و باسی درۆینه‌ی ڕۆژانه‌یه شتێکی تر نییه ، من وای ده‌بینم که‌که حه‌مه ڕاستی له نووسیندا به‌هه‌ندێک مه‌رجی په‌یوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی یان وه‌فای نێوان دوو دڵدار یان نیشتیمان چێتی یان دایک‌و باوک خۆشویستن تێگه‌شتوه له کاتێکدا هه‌موو ئینتیمایه‌ک بۆ حه‌قیقه‌ت خۆی له خۆیدا ئینتیمایه بۆ درۆیه‌ک که هه‌موو پێی ئاشناین و لێمان شاراوه نییه ، له کاتێکدا ئینتیمای نووسین بۆ درۆکردن و خه‌یاڵ ئینتیمایه بۆ شوێنگه‌یه‌کی فرانتری درۆینه که ئینتیمایه‌کی تاکه‌که‌سیه‌و ئه‌که‌وێته ناکۆکیه‌وه له‌گه‌ڵ تێکسته‌کانی تردا ، نووسه‌ری سه‌رکه‌وتو ئه‌و نووسه‌ره‌یه ناکۆکی له‌نێوان درۆکاندا دروست بکات ئاشوب بخاته نێوان خه‌یاڵ و فه‌نتازیاکانه‌وه ، ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به ڕێزمان و زمانه‌وه هه‌یه هه‌مان یاریی دوباره ده‌بێته‌وه له ڕاستیدا ، نووسه‌ر ئه‌بێت تا دوور ترین مه‌ودا پاڵ بنێت به زمانه‌وه یه‌کێک له ئه‌رکه گرنگه‌کانی نووسه‌ر شێوه ته‌کنیکی ئه‌و پاڵنانه‌یه به‌زمانه‌وه بۆ دور ترین جێگا ، به‌ڵام له‌راستیدا زانستی زمان ئه‌وه نییه که حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن ده‌ست ئه‌خه‌ته سه‌ر برینه‌کانی له‌ی به‌ختیار ، هه‌ڵبه‌ته زانستی زمان‌ناسی ئیش کردن نییه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م وشه‌یه هه‌یه یان نییه ، وایه یان نا ، ڕه‌وایه یان نا ، به پێچه‌وانه‌وه زانستی زمان ئیش له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی زۆرترین مه‌ودا بۆ گوزارشت کردن له ده‌ورو به‌رو خه‌یاڵ و ئیماژه‌کان ده‌کات له‌ڕێگای جوڵه‌ی زمانه‌وه ، زمان چه‌نده ڕه‌وایه به ڕه‌وا باکار بهێنرێت ، هێنده‌ش ڕه‌وایه ناڕه‌وا باکار ببرێت! چونکه به هه‌ردوو دیوه‌که‌دا زمان له جمووجوڵ و ڕاکه‌ڕاکه‌دایه له‌گه‌ڵ وشه‌کاندا به مه‌رجێک نووسه‌رێک نه‌یه‌ته‌پێشه‌وه وه‌کو حه‌مه‌سه‌عید عه‌سه‌ن پێمان بڵیت ئه‌وه‌ی سه‌دان ساڵ زمان بوه ئه‌بێت وه‌کو خۆی و بێ گۆڕانکاری بـیهێنیته‌وه وه‌کو خۆی داینێته‌وه ، کۆپی کردنه‌وه و ده‌ست بۆنه‌بردن و وازهێنان له‌زمان وه‌کو پێدراوێکی خودایی گه‌وره‌ترین شه‌قێکه به‌ر قه‌پۆزی زمان و داهاتوی ده‌که‌وێت ،زمان لێره‌دا ده‌قده‌به‌ستێت ته‌نهابه یه‌ک سه‌رده‌م و کۆمه‌ڵێک ئیماژی زه‌لیل و نابیناوه په‌ککه‌وته‌وه ، لێروه ئه‌وه زمان نییه ڕۆڵی خۆی له زیندو کردنه‌وه‌و به‌ره‌و پێشبردنی وشه‌کان و ئیماژه‌کان و خه‌یاڵدا ده‌بێنێت به‌ڵکه ئه‌وه وشه ئاشکراو ئیماژه دیاره‌کان و خه‌یاڵه دووباره‌کانه زمان له‌سه‌رده‌م و مانا‌و مه‌فهومه دیار‌و که‌م خوێنه‌کاندا ده‌چه‌قێنێت ،ئاشکرایه حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن ده‌ربه‌ره‌ی زانستی زمان و نه‌شونما کردنی زمان هیچمان پێناڵێت ، به‌قه‌ده‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رقاڵی قسه‌ی بێماناو نادروست و نا زانستیه له‌سه‌ر هه‌موو شتێک که په‌یوه‌ندی هه‌بێت به خواستی وێران کردنه‌وه ،،، ، !
2
ئێمه له فه‌زایه‌کی به‌د گومان و به‌د ڕه‌وشتی ڕۆشنبییره‌یه‌کدا چاومان کراوه‌ته‌وه که سه‌رجه‌می ده‌نگه‌کان مسته‌واکان جه‌مسه‌ره‌کانی کتێب خوهێنه‌ر ڕه‌خنه‌گر نووسه‌ر له‌سه‌ر حیسابی یه‌کدی دژین ، له‌سه‌ر ڕه‌نجی یه‌کتری درێژه به سیسته‌مێکی کوێرو سه‌رگه‌ردان ده‌ده‌ن ، ئه‌گینا بۆ ڕه‌خنه گرتن و خوێندنه‌وه‌ی کتێب که‌ی ره‌وایه نووسه‌ر بکرێته جه‌مسه‌ری یه‌که‌می موتاڵاکردن ؟ که‌ی دروسته نووسه‌ر ئه‌وه‌نده خۆ سه‌پێن و چاو قایم بێت بتوانێت دونیای نێوه‌ندێکی ڕۆشنبیری دابه‌ش بکات به‌سه‌ر دوو گروپدا ، گروپی گه‌مژه و بێ به‌هره‌کان و به‌لاش خۆره‌کان ، گروپی خاوه‌ن به‌هره‌و خاوه‌ن سه‌لیقه‌و خاوه‌ن فیکره‌کان ،ڕێک وه‌کو ئه‌وه‌ی به‌ختیار عه‌لی ده‌یکات ! ئه‌وانه‌ی خۆیان به ترۆپک و سه‌ر ده‌سته ده‌زانن به‌ختیار عه‌لی شیریان ده‌داتێ ، ئه‌وانیش به‌ختیار وه‌کو پیاوێکی ئه‌فسوناوی وێنا ده‌که‌نه‌وه ، گروپی دوا که‌وتوان و سه‌له‌فیسته‌کان به‌ردوام له ڕێڕه‌وی دژدان ، سه‌ره‌نجام دونیا دابه‌ش بوه به‌سه‌ر دوو گروپتدا ، ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت ڕۆشنبیڕیکی به‌تواناو خاوه‌ن به‌هره‌و قورسایی بیت وه‌ره سه‌نگه‌ری به‌ختیاریزمه‌که‌نوه ، ئه‌گه‌ر گه‌ره‌کته سه‌ر به دونیای نه خوێنه‌واری و به‌د هۆشه‌کان بیت داغل به به‌دونیای حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن و هاوڕێ پاشکه‌وته‌کانی ، ئه‌گه‌ر به‌وردی سرنجی ئه‌م دابه‌ش کردنه بده‌ین یه‌ک سیسته‌م هه‌یه هه‌ردو گروپه‌که به‌ڕێوه ده‌بات ئه‌ویش سیسته‌می که‌له‌شه‌قی و که‌له ڕه‌قی و جوامێریه‌کی به‌لاش خۆره به موقابیل له‌گه‌ڵ ملکه‌چی و ستایشی زه‌لیلانه‌و ته‌حیه کردن بۆ هێزی سێهه‌م که به‌ختیار عه‌لی خۆیه‌تی ، وه‌ک ده‌بینین له هه‌ردوو باره‌که‌دا ئه‌وه‌ی نێوه‌ندی ڕۆشنبیری ئێمه لێده‌خوڕێت جه‌هل و پاڵه‌وانی ده‌ست کردی وه‌همین ، ته‌نها شتێکیش به‌رده‌وام له پاشه کشه‌و دۆڕاندایه چه‌مکی مه‌عریفه‌و لێکۆلێنه‌وه‌ی زانستی و ئه‌نستالێ بونی سیسته‌می ڕه‌خنه گرتن و تیۆره فیکرییه‌کانه ، ئه‌گه‌ر لای گروپی یه‌که‌م ڕه‌خنه له پیناوی ته‌نها یه‌ک پێناودا بێت که ئه‌ویش خودی که‌سایه‌تی نووسه‌رو ئعجابه به هه‌لوێست و نووسینه‌کانی ئه‌و نووسه‌ره و ستایش کردنێتی بیل موقابیڵی ستایش ، ئه‌وه لای ده‌سته‌ی دووه‌م بێ مانا کردن و نابوت کردن و جنێو به‌خشینه به‌و هێزه‌و پاش که‌وتوه‌کانی ، یاخود مانیفێست کردنی هێزێکی شه‌ڕانی و بێ مانا‌و نا فیکرییه وه‌ک ئه‌لتێرناتیفی ستایش و ملکه‌چی و ئه‌عجاب بۆ هه‌مان نووسه‌ر ، من گومانم نییه نووسینه‌کانی به‌ختیار قسه زۆر هه‌ڵده‌گرێت ، گومانیش له‌وه ناکه‌م نێوه‌ندی ڕه‌هه‌ند خۆیان ده‌یان توانی ڕه‌خنه گرێکی ئه‌کتیڤ و جه‌سور بن به‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌کانی به‌ختیاره‌وه ، به‌ڵام سه‌رجه‌می ئه‌ندامه‌کانی نێوه‌ندی ڕه‌هه‌ند نه‌ک ئه‌م ئه‌رکه‌یان له ئه‌ستۆ نه گرتووه به‌ڵکه ته‌نها خه‌ریکی نووسینی ڕییا کاری و ستایش کردنن له‌سه‌ر به‌ختیار و نو‌سینه‌کانی ، مه‌ریوانی وریا قانع ده‌ڵێت که گوێ له به‌ختیار ده‌گرم زمانم ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بێت ، به‌ڵام لێره‌دا ده‌وه‌ستێت و ده‌رباره‌ی نهێنییه‌کانی ده‌وڵه‌مه‌ند بونی زمان هیچ توێژینه‌وه‌یه‌کمان بۆ ناکات لای به‌ختیار عه‌لی ، به‌هه‌مان شیوه نووسه‌رانی تری ده‌وری به‌ختیار هه‌مان ئه‌عجابی خۆیان بۆ به‌ختیار و نووسینه‌کانی ده‌ربڕیوه به‌بێئه‌وه‌ی ساده ترین خوێندنه‌وه‌ی ره‌خنه گرانه‌یان بۆ به‌ختیار و نووسینه‌کانی کردبێت غه‌یری پیاهه‌ڵدان و وه‌سف کردنی وه‌ک نووسه‌ری ئه‌فسوناوی ، به‌هه‌مان شیوه لای ده‌سته و گروپی دووه‌م زۆر ترین جنێو ، زۆر ترین توهمه ، خراپ ترین و ناشرین ترین ناو ناتۆره بۆ به‌ختیار و به‌رهه‌مه‌کانی هه‌ڵبه‌ستراوه ، به بێ ئه‌وه‌ی ساده ترین میتۆدۆلۆژی سه‌ره‌تایی ترین مه‌رجه فیکری و مه‌عریفیه‌کان خرابێته خزمه‌تی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی ڕه‌خنه‌گرانه‌وه بۆ به‌رهه‌مه‌کانی به‌ختیار ، له‌ڕاستیدا به دیوه زانستییه‌که‌یدا من هه‌ردوو گروپه‌که به دژی به‌رهه‌می سه‌رکه‌وتوو ده‌زانم ، ته‌واو له ناکۆکیشدا ده‌یان بینم له‌گه‌ڵ به‌ختیار و نابوت کردنی ئیشه‌کانی به‌ختیار عه‌لیدا ، به پێچه‌وانه‌وه نزیکی به‌ختیار له ده‌سته‌و گروپی یه‌که‌مه‌وه وای کردوه به‌ختیار بێلایه‌ن نه‌بێت له‌و مه‌عمه‌لی به‌رهه‌م هێنانی فه‌سادی نووسین و به‌د هۆشی و به‌د کردارییه‌دا له‌گه‌ڵ دیارده‌ی بیرکردنه‌وه‌و تێکستی سه‌رکه‌وتوو ، ئه‌گه‌ر چی به‌ختیار خۆی له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م یاریه‌وه بۆ ڕانه‌گیراوه ، به‌ڵکه ئه‌کته‌رێکی چالاکه له ڕێکخستنی ئه‌م دوو هێزی دژی یه‌که‌دا و له‌به‌رامبه‌ری یه‌کتریدا چاودێرینان ده‌کات چۆن ؟ به‌ختیار پێویستی به هێزێکه له‌ده‌وری بێت و سام و هه‌یبه‌تی به‌ختیار ڕابگڕیت له‌م پێناوه‌شدا چه‌ندین قه‌ڵه‌م به‌ده‌ستی بێ به‌هره‌و زۆر کاڵ فامی خستۆته سه‌ر ده‌ستی و نمایشیان ده‌کات هه‌ر زۆر دوور ناڕۆین که حه‌مه کا‌که ڕه‌ش تازه‌ترین ئه‌و پیاوانه‌یه که به‌ختیار به باشترین و بێ وێنه ترین شاعر ده‌یان ناسێنێت که خۆشی باش ده‌زانێت حه‌مه‌کاکه ڕه‌ش ناکامڵ ترین خراپ ترین قه‌ڵه‌مێکه که شیعری کوردی به خۆیه بینیبێتی ، ئه‌م نمونه‌یه‌م بۆه‌یه هێنایه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌وه دڵنیا بینه‌وه که به‌ختیار خه‌ریکی ڕێک خستی ئه‌و دوو به‌ره‌یه‌یه دژ به یه‌کتری و ئه‌وه‌شی ده‌مێنێته‌وه له‌سه‌ر و هه‌موو شته‌کانه‌وه به‌ختیار خۆیه‌تی که هه‌ندێک جار وه‌ک قاره‌مان و هه‌ندێک جاریش وه‌ک دزو چروک به‌ر چاومان ده‌که‌وێته‌وه ، ئه‌وه‌ی ده‌بوو ڕۆشنبیری چالاک و خاوه‌ن به‌هره‌ی ڕه‌خنه‌گرانه بیکردایه ئه‌وه‌بوو گوتارێکی ڕۆشنبیری و فیکری و مه‌عریفی وه‌ها بێنێته به‌رهه‌م که که‌سایه‌تی نووسه‌ر و هه‌یمه‌نه‌ی تاکه‌که‌سی دور بخاته‌وه له نێوه‌ندی به‌حس و لێکۆڵینه‌وه جدیه‌کان ، به شێوه‌یه‌ک به ئاسانی نووسه‌ری جنێو فرۆش و گه‌مژه‌کان نه‌توانن ئه‌رکی شه‌ڕانگێزی خۆیان موماره‌سه بکه‌ن ، به‌ڵام وه‌ک پێشتر وتم ئه‌م یارییه به داخه‌وه سیسته‌مێکی نابوتگه‌رای جه‌هل و نوخوێنه‌واری به‌ڕێوه‌ی ده‌بات و ئیدی حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن ده‌بێته پاڵه‌وانی جنێو ساز کردن و به‌ختیار عه‌لیش ده‌بێته عیملاقی داهێنان و ئه‌فسانه‌ی ڕۆشنبیری کوردی ...!