فێڵ کردن له‌دیمۆکراسی
له‌نێوان شاعیر و وه‌زیردا
شه‌هید که‌وڵۆسی
به‌ر له‌هه‌ر شت ئه‌مه‌وێت له‌و گرێ ده‌رونییه خۆم ببوێرم که ئه‌مڕۆ هه‌ندێک نووسه‌ر و کادری سیاسی یه‌ک بۆ له‌که‌دار کردنی ئه‌وی دی چونه‌ته سه‌نگه‌ر و پارێزه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌م نووسینه هه‌وڵێک نییه بۆ بێ بایه‌خ کردنی ئه‌رک و مافی هیچ تاک و گروپ و هێزێکی کۆمه‌ڵایه‌تی به پێچه‌وانه‌وه هه‌وڵێکی کورته بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕیگایه‌کی تر بۆ تێگه‌شتن لهلهئهرک و( ماف) له‌نێو کۆمه‌ڵگای دیمۆکراتیزهکراودا، واته ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌ی به‌شیوه‌یه‌کی دروست چالاک و راسیۆنالانهخهریکی مه‌شق کردنی ئه‌رک و مافه‌کانێتی له نێو کۆمه‌ڵگایه‌کی کراوه‌و ئازادییناس و ئه‌رک شوناس و مافخوازدا ، لێره‌دا به‌ناچاری ڕه‌نگه دروست بێت یه‌که‌مین پرسیار بتهقێنینهوهسهبارهت به( ماف) ، له‌راستیا هیچ کۆنسێپت و رۆشنبیریه‌کی فیکری و فه‌لسه‌فی و سیاسی وامان به‌ر چاو نا که‌وێت هێنده‌ی کۆنسێپتی( ماف) بیرمه‌ندان و ماف ناسان و سیاسیه‌کانی له‌ده‌وری خۆی کۆکردبێته‌وه، مێژوی فهلسهفهههوڵێکی درێژهبۆ سیستماتیزه‌کردنی مافی مرۆڤ بهشێوهئیونیڤێرسالهکهیوو وه‌هه‌روه‌ها بهفۆرمههاونیشتیمانییهکهی ، مرۆڤ به‌گشتی هه‌ڵگری کۆمه‌ڵێک مافهبهڵام لهنیشتیمانێکهوهمافی تاکه‌کان ده‌گۆڕێت بۆ نیشتیمانێکی تر ، له‌سیسته‌مێکی سیاسی بۆ سیسته‌مێکی دیکه‌ی سیاسی مه‌فهومی( ماف) ڕێگاکانی خۆی داگژ ده‌کات ، ئه‌و مافانه‌ی تاکێکی فه‌ره‌نسی به‌شێوه‌یه‌کی یاسایی هه‌ڵگریه‌تی هه‌مان ئه‌و مافانهنین که تاکێکی هۆڵندی یان ئیسپانی یان به‌ریتانی یان ئه‌مریکی یان کوردی هه‌ڵگریه‌تی ، ته‌نها شتێک مرۆڤه‌کان له‌به‌رده‌م به‌ده‌ست هێنانی ماف‌دا لێکجودا دهکاتهوهشیوهی هۆشیاری و تێگهشتنیانه له چه‌مکی ماف، کۆمه‌ڵگای ڕۆژئاوای هه‌ر لهمناڵیهوهخهریکی مه‌شق کردنن به‌نه‌وه‌کانی خۆیان له‌سه‌ر مانا‌و مه‌فهومی ماف به‌شیوه‌و ڕێگای جودا ، سه‌دان دام و ده‌زگای فێرکاری و ڕۆشنبیری جیا جیا هه‌ن بۆ به‌ریه‌ک که‌وتن و تێکه‌ڵ بونی هێزو توانیه‌کانی تاک و کۆ ، بۆ ده‌ست نیشان کردن و زه‌ق کردنه‌وه‌ی تواناییه‌کانی مرۆڤ بۆ تێکۆشان و ناسینه‌وه‌ی ڕه‌نج و تواناییه‌کانی یه‌کتری ، خوێندن و ڕاڤه‌کردن و تێگه‌شتن له‌چه‌مکی ماف یه‌ک له‌سه‌ره‌تایی ترین ئه‌و ئه‌رکه گرنگانه‌ن که‌ده‌وڵه‌ت و یاسا ، تاک و کۆ ، شاعیر‌و وه‌زیر بێ وچان هه‌وڵی بۆده‌ده‌ن ، لێره‌وه گه‌نجێکی رۆژئاوای بهتوانیهکی ئه‌قڵانی و ئه‌خلاقیه‌وه مافی خۆی ده‌زانێت و ده‌ست له ساده‌ترین هه‌قی خۆشی به‌رنادات ، ده‌ست به‌ردان له‌ماف به‌لای (ژیل دولو)زهوهیهکاو یه‌ک ده‌ست بهردانهلهمۆراڵی کۆمیون ، که‌مرۆڤه‌کان بێ جیاوازی له‌سه‌ری کۆکن و بۆی تێکۆشاون ، واته مرۆڤ به‌رله‌وه‌ی داوای ماف بکات ئه‌بێت لانی که‌م هۆشیار بێت به‌رامبه‌ر بهکۆنسێپتی ماف، مرۆڤی مافناس که‌سێکه ڕه‌نجی داوه بۆ ئه‌وه‌ی لهماناو مافهومی ماف حاڵی بێت ، مرۆڤی ئازاد کهسێکهکهدهبێت ده‌رباره‌ی شێوه‌ی به‌ده‌ست هێنانی ماف ژیر و ئه‌کتیڤ و چاو کراوه بێت ، که‌سێک داوای ، ماف ده‌کات ده‌بێت بزانێت چۆن ده‌سته‌به‌ر ده‌کرێت چۆن ده‌پارێزرێت ، چۆن چۆنی وه‌کو شوناسی تاک و ته‌نهای خۆی له‌وانی تری ده‌گه‌یه‌نێت که‌مافی خۆی وه‌رگرتوه‌و به‌ڕه‌نج و کۆششی خۆی ، خۆ ماف وه‌ک له‌کۆنه‌وه بیستومانه پێدراوێکی سروشتی کلتوری مێژویی نییه هه‌موو هه‌ر له ئه‌زه‌له‌وه خاوه‌نی مافی ڕه‌وای خۆی بێت و وه‌کو بایه‌عی مانگانهمافی خۆی بۆ بێته ماڵه‌وه؟ داخۆ ماف چهندهمرۆڤ له‌ڕه‌نج و تێکۆشان نزیک ده‌کاته‌وه، ئایا مافی سیاسی یان مافی نهتهوهههمان مافی هاوڵاتیان و تاکه‌کانێتی ؟ بێگومان نه‌خێر هێزه سیاسیه‌کان خه‌بات ده‌که‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافی سیاسی و به‌رخوردی حوکم سازی ، هه‌روه‌ها مافی نه‌ته‌وه‌یی گرێدرای کۆمه‌ڵێک چه‌مک و مه‌فاهیمی گشتیهکهلهسهرهوهنهتهوهدهبێتهههڵگری شوناسێکی سومبۆلێک ، شوناسێک ته‌نها ده‌ربڕینێکی نێونه‌ته‌وه‌یی و دانپێدانانێکی گه‌ردونی زه‌روره، لێره‌وه مافی نهتهوهپێش مافی تاکه‌کانی ده‌که‌وێت ، نهتهوهدهکرێت خاوه‌نی کۆمه‌ڵیک به‌ها و مافی گه‌ردنی بێت له‌ته‌نیشت نه‌ته‌وه‌کانی تردا ، به‌ڵام ئه‌م جۆره‌له( ماف) ههمیشهلهسهر بێده‌نگ کردن و سه‌رنانه‌وه‌ی مافهفهردیهکان دروست ده‌بێت ، (میشێل ئۆنفرای) به‌وردی له کتێبیpensée de midi archéologie d'une gauche libertaier
خوێندنه‌وه‌یه‌کی قوڵی له‌سه‌ر ئه‌م دۆزه پێشکه‌ش کردوه . ڕه‌نگه قوڵبوونه‌وه له‌م باره‌یه‌وه له مه‌به‌ست و ئامانجی ئه‌م نووسینه‌مان دوور بخاته‌وه، هیوادارم خوێنه‌ر بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و کتێبه‌ی میشێل ئۆنفرای، له‌ده‌رفه‌تێکی باش‌دا، وه‌ک ئاشکرایه (ماف) پێدراوێکی میژووی نییه دیارییه‌ک نییه نه‌ته‌وه‌کان به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا بیبه‌خشنه‌وه، موچه‌یه‌ک نییه سیاسه‌ت مه‌داران بۆمانی ببڕنه‌وه، له‌ڕاستیا میراتێکی سروشتی و ده‌ست که‌وتێکی (فامیلیال )یش نییه بۆ تاکه‌کان ، بهڵکهڕهنج و تێکۆشانێکی ئه‌قڵانی و توانایی ژیریوو هێزێكی چالاکی تاکه‌کانه که مرۆڤه‌کان ده‌گه‌یه‌نێته ماف و خواسته‌کانی ، وه‌ک ئاشکرایه هه‌موو خواستێکی مرۆڤ مه‌رج نییه به‌ده‌ست بێت بهڵکهخهباتێکی درێژ خایه‌ن و ڕه‌نجێکی بێ بڕانه‌وه‌ی گهرهکهتا مافێک دهبێتهیاساو کۆی ستراکتۆرهکۆمهڵایهتی و سیاسی و ئاینی و فیکریه‌کان به‌شیوه‌یه‌کی پراگماتیکی قبوڵی ده‌کان . وروژاندنی پرسیاری دووه‌م سه‌باره‌ت بهچونهژوورهوهلهسهر ئه‌م نووسینهدهربارهی (ئه‌رک) ه، وه‌ک ڕونههیچ مافێک ناتوانێت به‌شێوه‌یه‌کی بێ گرێ و کێشهببێتهماف هه‌تا ئه‌رکی تاکه‌کان له‌به‌رده‌می خود و یاسادا دیاری نه‌که‌ین ، ته‌نها شتێک وا ده‌کات مرۆڤ له‌مافه‌کانی نزیک بکاتهوهئهرکهکانێتی ، واته ئه‌وه سیسته‌مه سیاسی و کلتوری و ئاینی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان نییه ده‌ستی مرۆڤ ده‌گرێت بۆسه‌ر سفره‌ی ماف و ئازادیه‌کانی ، بهڵکهشیوهی ئه‌رکه‌کانێتی دهبنهپاڵنهری بیرکردنهوهله ماف و ئازادیه‌کانی خۆی ، چهندهمرۆڤ هه‌ڵگری ڕه‌نج و هیواو هێزی بونیاد نه‌ربێت هێندهنزیک دهبێتهوهلهبیر کردنهوهلهماف و خواسته‌کانی ، مرۆڤی خاوه‌ن ئه‌رک و خاوه‌ن و پرۆژهڕۆژانهتاعامول له‌گه‌ڵ شعوری فه‌ردی خۆیدا ده‌کات ، سات دوای سات بیر له‌ژیانێکی باشتر و جوانتر و سهرفرازانهتر ده‌کاته‌وه ، هه‌موو ماف و ئازادیه‌کانی دونیا به‌رهه‌می خه‌یاڵی مرۆڤهماندوهکانن ،کۆی یاسا دارێژراوهکانیش دیسانهوهلهسهر ده‌ستی مرۆڤه ماندوه‌کان به‌رهه‌م هێنراون ، به‌لای(میشێل ئۆنفرای )هوههیچ شتێک له‌وه کۆمیدیتر نییه بته‌وێت ئازادی و نان ، ماف و ئه‌رک ، به‌راوردی یه‌کدی بکه‌یت ، چونکه ئه‌رکه‌کانی مرۆڤ زۆر له‌وه سه‌خت تر‌و پڕماناترن وه‌ک له‌وه‌ی له‌مافێکی نووسراودا خۆی به‌رجه‌سته‌ده‌کات ، هه‌روه‌ها جێگای داخهمرۆڤ نان و ئازادی پێکهوهبکێشیت له‌کاتێکدا به‌ده‌ست خستنی ئازادی ڕه‌نجی دروست کردنی گۆی زه‌وی ده‌وێت ، به‌ڵام نان پێدراوێکی سروشتیه . مرۆڤ بۆ به‌ده‌ست هێنانی ئازادی ته‌نها موحتاجی جه‌سته نییه به‌ڵکه پتر موتمانه‌ی له‌سه‌ر ئاقڵ و ژیرێتیهتی ، ئاژه‌ڵه‌کان بێ جیاوازی بژێوی ڕۆژانه‌ی خۆیان چنگ ده‌خه‌ن ، به‌ڵام هه‌مێشه له قه‌ره‌وڵی ڕاوکردندان له‌لایه‌ن ئه‌وانی تره‌وه ، لێروه مۆراڵی ئه‌رک و ئازادی پێکهوهرێک ده‌خات و ئۆنفرای پێی وایه‌ته‌نها ڕێگای تێگه‌شتن لهمهف و ئازادی شێوه‌ی تێگهشتنمانهله ئامانج له ئه‌رکه‌کانمان ، ئه‌م سهرهتایهپێم وابوو گرنگ بێت بۆ داغڵبون بهقسهکردنێکی لانی که‌م مانادار ،بێگومان ئه‌م نووسینهقسهکردنهلهسهر ئه‌و ڕوداوه‌ی چه‌ند ڕۆژی پێشوو که‌له‌نێوان برای شاعیر (موحه‌مه‌د عومه‌ر عوسمان) و ئاسایشی سلێمانی ڕویدا ، که‌دواجار وه‌زیری ناو خۆ باشدارییهکی ترسناک و شه‌رم ئامێزانه‌ی تێدا كرد ، ئه‌وه‌ی له‌ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه‌و ماڵپهڕهکوردیهکانهوهبهرچاومان که‌وت سه‌باره‌ت به‌و ڕوداوه‌ی ئێواره‌ی 6/11/2008 به‌ڕێز موحه‌مه‌د عوسمانی شاعیر له‌شه‌قامی تویمه‌لیک به‌سه‌ر خۆشی جنێو ئهبهخشێتهوهکهتا ئێستا ڕوون نییهجنێوهکانی ڕوو له‌کێ بون هاوکات ئاسایشی سلێمانی به‌پێی هه‌ستانیان بهواجباتی خۆیان نهناسانهبرای شاعیریان ڕاپێچی ئاساێش کردوه‌و دوای لێکۆڵینهوهدهرکهوتوهئهو بهڕێزهشاعرێکی هه‌ست ناسکی کورده‌و ده‌ست به‌جێ دوای لێبوردنی لێده‌کرێت و ئازاد ده‌کرێت ، دوای ڕوداوهکهبڕێز وه‌زیری ناو خۆی حوکمه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ترسی ده‌می ڕۆژنامه‌کان و دۆست و هاوڕێکانی شاعر بڕیار ده‌رده‌کات ئه‌و مه‌فره‌زه‌یه‌ی ئاسایش ته‌وقیف بکرێن و بخرێنهزیندانهوه تا ڕۆژی دادگای کردنیان ، هاوکات جه‌نابی وه‌زیری ناوخۆ تێلێفۆن بۆ برای شاعیر ده‌کات و به‌ناوی خۆی و وه‌زاره‌تی ناو خۆوه داوای لێبوردن له‌برای هه‌ست ناسک ده‌کات و ده‌قێکی ئه‌م عوزرخواییهش بۆ ڕۆژنامه‌ی ئاوێنهدهنێرێت بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ک جه‌نابیان نووسیویانه ڕوداوه‌که نه‌شێوێنرێت که له‌دورو نزیکهوهپهیوهندی بهبهڕێزیانهوهو نییه‌و هه‌رله‌وێش بڵاو ده‌کڕیته‌وه، به‌کورتی ئه‌وه‌ی به‌ر چاوی ئێمهکهوت له‌ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه‌و ماڵپه‌ڕه‌کاندا ئه‌مه‌بوو رووداوه‌که‌ی ئێواره‌ی 6/11/2008 جاده‌ی تویمه‌لیک. هه‌ڵبه‌ت وه‌ک سه‌ره‌تا باسمان کرد مرۆڤه‌کان ئه‌بێت بێ چه‌ندو چۆن یه‌کسان بن له‌به‌رده‌می یاسادا ، هه‌روه‌ها ئه‌بێت دیسانهوهههم جه‌نابی وه‌زیرو هه‌میش کاکی شاعیر و برا پۆلیسه‌کانمان هۆشیار بن به‌رامبه‌ر به‌مافی خۆیان و ڕاستگۆ و خاوه‌ن ژیریی بن بۆ هه‌ڵسوراندنی ئه‌رکه‌کانیان ، (موحه‌مه‌د حومه‌ر عوسمان) هه‌رچی بێت دواجار هاوڵاتیه‌کی کورده‌و له‌سه‌رو یاسا‌و ئه‌من و ئاسایشی نیشتیمانه‌وه نییه، دڵنیام به‌ڕێز (موحه‌مه‌د عومه‌ر عوسمان) له‌م ڕاستیهبهد گومان نییه، هه‌روه‌ها جه‌نابی وه‌زیرو برایانی ئاسایش ده‌بێت به‌ڕونی له ئه‌رکی خۆیان دڵنیابن و شه‌رمن نه‌بن له‌جێبه‌جێ کردنی ئه‌رکه‌کانیاندا ، هه‌موو ده‌زانین پۆلیسی کوردستان و ئێراق ئه‌رکێکی سه‌خت و دژواری هه‌یه، شێوه‌ی ئیشکردنیان سه‌دان جار له‌ئه‌رک و کاری هه‌م جه‌نابی وه‌زیرو هه‌میش جه‌نابی شاعیر ترسناک تر‌و سامناک تره، برایانی پۆلیس ڕۆژانه‌له‌گه‌ڵ مه‌رگ ده‌ست له‌ملانن ، چرکهپاش چرکهمهرگی خۆیان ده‌ژمێرن، ئه‌گه‌ر سه‌رما ته‌نگیان پێهه‌ڵچنێت بۆ دابین کردنی ئاسایشی هه‌زارانی وه‌کو جه‌نابی وه‌زیرو جه‌نابی شاعره، ئه‌گه‌ر برسی و خه‌مبارن دیسانه‌وه به ناچاریش بێت به‌ئه‌رکی خۆیان هه‌لده‌ستن و خه‌ته‌ر ترین ڕێگایان بۆ بژێوی ژیانی خۆیان و هازاره‌ها خاڵکی تریش گرتۆته‌به‌ر ، به‌ڕاستی ئه‌رکی برایانی ئاسایش جێگای ڕێز‌و سوپاسه، گرفتهکهتا ئێرهشایستهی ساکتهکردن نییهلێرهبهدوا لێمان مه‌گرن ئه‌گه‌ر ده‌رباره‌ی هه‌ندێک خه‌می قوڵ بدوێین ، من ده‌مه‌وێت بپرسم جه‌نابی وه‌زیر له‌کوێی دونیادا بینیوتهپۆلیس دادگایی بکرێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی شاعیرێک وه‌زیرێک کرێکارێک هونه‌رمه‌ندێکی ڕاگرتوه؟ ئه‌رکی پۆلیس بهرگرتنهلهتوندو تیژی له‌زه‌برو زه‌نگ ، ئه‌رکی پۆلیس به‌دوادا چونی ئه‌و ده‌نگ و ده‌ست و هێزانه‌ن که له نادیاردا خه‌ریکی دروستکردنی توندوتیژین، زۆر به‌لامه‌وه گرنگه بگه‌ڕیمه‌وه بۆ ڕایه‌کی به‌ڕێز کاک مه‌ریوانی وریا قانع، له ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه ده‌رباره‌ی ئازادی قسه‌کردن، کاک مه‌ریوان پێی وایهئازادی گوێگرتن هێنده‌ی ئازادی قسه‌کردن و ڕاده‌ربڕین گرنگه، قسه‌کردن چه‌نده ده‌کرێت به شێوه‌یه‌کی باش و ئه‌قڵانی به‌کار بێت هێنده‌ش ده‌کرێت به‌شێوه‌یه‌کی توندوتیژی هێنه‌ر به‌کار ببرێت ، له‌وێدا قسه‌کردن ئهبێتهجنێو دهبێتهجۆرێک له‌توڕه‌یی و بێزار کردن و شکاندن و ناو زڕاندنی ئه‌وانی تر له‌وێدا توند‌و تیژی ده‌ست پێده‌کات ، له‌کوێدا توندوتیژی خۆی ڕاگه‌یاند و ئه‌وانی تری ترساندو بێزار‌و بریندار کرد ، لێره‌دا ئه‌رکی پۆلیس ده‌ست پێده‌کات ، (کارل پۆپه‌ر)ی بیرمه‌دنی ناسراوی نامسایی ده‌رباره‌ی توندوتیژی له‌كتێبی (کۆمه‌ڵگای کراوه‌و دوژمنه‌کانیدا ) ،زۆر بهوردری له‌سه‌ر مۆنتالیتێی عوساب و توندوتیژی قسه‌ی کردوهبهڕای پۆپه‌ر ئه‌وکه‌سانه‌ی زیاد له ئازادی خۆیان دواده‌که‌ن و خه‌ریکی شێواندن و چاندنی تۆوی ڕقوو کینه‌ن خه‌ته‌ر له‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵکانی ئاسایی و سودمه‌ند دروست ده‌که‌ن ، بۆیه‌ده‌بێت به‌ریان پێبگیرێت و ڕیگه‌یان
بۆ نه‌کرێته‌وه به‌مه‌یلی خۆیان شێرگیر ببن و ڕق و کینهبڕێژن به‌شێوه‌یه‌کی نا دروست، هیوادارم خوێنه‌ر کاتی هه‌بێت بۆ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و کتێبه‌ی پۆپه‌ر ،la société ouverte et ses ennemis
جنێوفرۆش هه‌ندێک جار ده‌کرێت وه‌زیرێک بێت ، شاعیرێک بێت ،کارمه‌ندێکی ئاسایی بێت ، کرێکارێک بێت ، سه‌ربه‌گروپێکی ئۆپۆزسیۆن بێت ....هتد، به‌ڵام هۆشیاری کۆمه‌ڵایه‌تی و هۆشیاری تاک لێره‌دا گرنگی خۆی به‌یانده‌کات ،که‌بێ شه‌رم و درۆ پێمانده‌ڵێت هه‌موومان له‌پێشده‌می یاسا‌و ده‌زگاکانی ئاسایش‌دا یاکسانین ، ئه‌وه‌ی جه‌نابی وه‌زیر ته‌نگه‌تاو ده‌کات ده‌می هه‌راشی نووسه‌رانی بێ مۆراڵ و ڕۆژنامه‌ی بێ ئه‌رک و گرپ و هێزهلهخۆ باییهکانه، ترسهلهڕهخنهی ڕۆژنامه‌کان ، تۆقینهلهمۆدێلی که‌مپینی تهمبهڵباشی و ناڕهزهیی ساختهبهرامبهر بهدیاردهیهک ، هه‌تا ئه‌مڕۆ به‌رچاوم نهکهوتوههێزێکی ڕادیکاڵ و خاوه‌ن پرۆژهبێتهمهیدان و داوای مافێکی مه‌شروعی خۆی بکات له‌سه‌ر ئه‌نجامی ڕه‌نج و به‌رخۆدان ، نه‌مان بیستوهڕۆژێک ئۆرگانێکی ڕۆشنبیری کۆمه‌ڵایه‌تی سیاسی بێت و که‌مپین بۆ ئازادی هه‌زاره‌ها به‌ندکراو له‌بیر کراوی کورد بکه‌ن له‌زیندانه‌کانی حیزب و حوکمه‌تدا ، وه‌زیری ناو خۆ له‌بری ئه‌وه‌ی دڵداری له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌و شاعیره‌کاندا بکات ، باشترهخاوهنی مۆراڵ و هۆشیاریه‌کی مافناسی بێ جیاوازی بێت بۆ تاک تاکی کۆمه‌ڵگای ئێمه، فێڵ کردن له‌دیمۆکراسی لێرهوهڕهگ و ڕیشه‌کانی خۆی بڵاو ده‌کاته‌وه، ده‌ست له‌هه‌ندێک ئازادی ورد به‌ر ئه‌دات بۆ شاعرو نووسه‌ران ، له‌پشته‌وه ده‌ست ئهخاتهبیناقاقای هه‌ژاران ، من ناڵێم نووسه‌رانی ئێمه خاوه‌نی ئازادی و مافی خۆیانن ، خۆزگهئهم فێڵهلهدیمۆکراسی دهبووهجۆرێک له‌هۆشیاری و سیاسی و رێز گرتن له‌مرۆڤه‌کان بێ جیازاوی دهبوهخاوهنی به‌هاو نرخی خۆی ، به‌ڵام ده‌ردی خه‌مناک ئه‌وه‌یه، فێڵ کردن له‌دیمۆکراسی ئه‌و کارهساتهیهکهتهنها له‌ڕۆژنامه‌کاندا دیمۆکراسی خواز بین ، جه‌نابی وه‌زیر له‌دادگایی کردن و ڕاوه‌دو نان و ئه‌شکه‌نجه‌دانی ده‌یان شاعیر‌و نووسه‌رو رۆژنامه‌وانی ئێمه‌دا بۆ موزمهعیله؟ له‌کاتێکدا نووسه‌ر هه‌یه‌له‌سه‌ر بیر‌و ڕای فیکری دادگایی کراوه، ڕۆژنامه‌نووس هه‌یه‌له‌سه‌ر شێوه‌ی بیر کردنوه‌ی ئهشکهنجهدراوهو کوژراوه .هه‌زاره‌ها مرۆڤی کورد له‌زیندانه‌کاندا بێدادگایی کردن چه‌ندین ساڵهدهتلێنهوه، به‌ڵام جه‌نابی وه‌زیر ، فێڵمان لێده‌کات ، له‌ڕاگرتنی موحه‌مه‌د عومه‌ر عوسماندا داوای لێبوردن ده‌کات و مه‌فره‌زه‌کانی ئاسیش دهداتهدادگا ، له‌ڕاستیا ئه‌وه‌ڵین جارهپۆلیسی کوردستان بێ جیاوازی و شه‌رم ئه‌رکی خۆیان به‌جێبگه‌یه‌نن ، جه‌نابی وه‌زیر لێی تێکداین . ئێمه‌بێ جیاوازی ده‌بێت روبه‌ڕوی دادگا ببینه‌وه، ده‌یان و سه‌دان نمونه‌ی له‌م شێوه‌یه‌ی به‌ڕێز موحه‌مه‌د عومه‌رمان له‌دونیا له‌به‌ر چاوه ، بیلکلنتۆنی سه‌رۆکی ئه‌مریکاو جاک شیراکی سه‌رۆکی فه‌ره‌نسا دوو نمونه‌ی زیندون ، ڕاستهجهنابی شاعیر به‌تۆمه‌تی جنێو و شێرگیری له‌سه‌ر جادهبراوهتهئاسایش بۆ لێکۆڵینهوهلهگهڵیدا ، به‌ڵام سه‌رۆک و شاعران و نوسه‌رو بیرمه‌ندان و کرێکار‌و وه‌زیره‌کانی دیکه‌ی دونیا هه‌ر یه‌ک به‌تۆمه‌تێک پۆلیس پێیان ده‌ڵێت راوهستهلێرهبهدوا ئازادی تۆ پێی خسته ناو شێواندن و بێزارکردنی ئازادی ئه‌وانی تر ئه‌وانی تر هه‌رکه‌س بێت گرنگ نییه، گرنگ ئهوهیهتۆ سنوری ئازادی خۆت تێپه‌ڕاندوه، له‌کوێدا که‌سێک ده‌ستی چوهماف و ئازادی ئه‌وانی تر ، له‌کوێدا هاوڵاتیه‌ک په‌نای برد بۆ توندوتیژی ، له‌کوێدا مرۆڤێک ڕێزی له‌په‌یمانی کۆمه‌ڵایاتی که ده‌ستوری نیشتیمانییه نه‌گرت له‌وێدا هه‌موومان وه‌کو یه‌کین ، شاعیر بێت یان وه‌زیر له‌تێکدانی باری سروشتی هاوڵاتیاندا ده‌بێت هۆشیارو لێبورده‌بێت و داوای لێبوردن بکات ، ئه‌وه‌ی ڕۆژێک شیعرێکی نووسی ، ئه‌وه‌ی ڕۆژێک حیزبی بوو ، ئه‌وه‌ی ساتێک شانسی هه‌بوو داغڵی سوڵتهببێت ، نابێت له‌سه‌رو یاساوهحیسابی بۆ بکرێت ، ئه‌م جۆرهمۆدێلهزۆر قێزهونهمهگهر ته‌نها له‌وڵاتی ئێمهنرخی مابێت ، میهره‌بان بیت له‌گه‌ڵ شاعراندا و دڵره‌ق بێت له‌گه‌ڵ هه‌ژاران ، له‌ڕاستیا ئه‌م ڕوداوهزهنگێکی خه‌تارناک بوو بۆ تێگه‌شتن و حاڵی بوون له‌و سیسته‌م و مۆدێلهجاهیل و نه‌خوێنه‌واره‌ی حوکمه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی ناو خۆ ، ئه‌وه‌ی جێگای خه‌مباریه برای هه‌ست ناسک و شاعیر به‌ڕیز موحه‌مه‌د عومه‌ر عوسمان ، هیچ هه‌ڵوێستێکی هۆشیارانه‌و ئاقڵانه‌ی نییه سه‌باره‌ت به‌و مه‌فره‌زه‌ی ئاسایشه‌ی که‌بۆ دڵدانه‌وه‌ی جه‌نابیان له‌زیندان توند کراون ، که‌دڵنیام به‌ڕێزیان له‌و ڕاستیهدڵنیان که‌بونی پۆلیس و ئاسایشی ڕاسته‌قینه واته پارێزگاری کردن له‌کۆی سه‌روه‌ریه‌کانی مرۆڤ له مافهوهتا ئه‌رک و ئازادیه‌کانی برای شاعیر و برای وه‌زیر و ........ هتد