توانائه‌مین : ئه‌گه‌ر ونبوون به‌شێکى گه‌ورەى
هه‌موو سه‌فه‌رێک بێت، نووسه‌ر جودا له‌خه‌ڵکى تر چه‌ندێکى له‌و پشکه‌ى
به‌ردەکه‌وێت؟ به‌مانایه‌کى تر مه‌نفا بۆ نووسه‌رەکان چه‌ندێک شوێنى خۆدۆزینه‌وەو
چه‌ندێکیش جێگاى ونبوونه؟
ئازاد حه‌مه:
گۆڕانێك كه شایانی وتن
بێ له رێگای ئه‌و مه‌نفاژیانه‌وه له نووسینی ئه‌و
نووسه‌رانه‌ی روویان له مه‌نفا كردوه دروست نه‌بووه.
من له‌رێگای ئه‌م نووسینه كورته‌وه ناكارم تیۆریێ كۆمه‌ڵایه‌تی تایبه‌ت به
مه‌نفای تاكی نووسه‌ری كورد، یان رۆشنبیرری كورد، بهێنمه
پێشه‌وه چونكه نه ئه‌و
شیاویه لێره له‌به‌رده‌مدایه و نه‌ش هه‌لومه‌رجی نووسینی ئه‌م باسه كورته
ئه‌وه‌ی تیا
ده‌بێ. به‌ڵام له‌بری ئه‌وه هه‌وڵی خستنه‌رووی هه‌ندێ سه‌رنجی پووخت
و سه‌ره‌كی له‌سه‌ر هه‌ندێ لایه‌نی وورد و په‌راوێزی تایبه‌ت به بابه‌تی مه‌نفا و
نووسه‌ری كورد ده‌ده‌م كه پێموابێ شایانی سه‌رنجدانده‌بێ. گومانیشی ناوێ ئه‌م
بابه‌ته، واته پێوه‌ندی نێوان مه‌نفا و نووسه‌ری كورد، له نێوه‌ندی رۆشنبیری
كوردی خۆی وه‌ك ناونیشانی نوێ ناخاته‌روو. چونكه ئه‌م بابه‌ته هیچ نه‌بێ له‌م
چه‌ند ساڵانه‌ی دوای تاراده‌یه‌ك بووه به جێی گفتووگۆ بۆیه ناكرێ وه‌ك تێماێكی
تازه و نه‌ناسراو ته‌ماشاكرێ. به‌ڵام گرفت و رووداوه تازه سیاسی و
رۆشنبیریه‌كان ده‌توانن به‌رگێ تر به به‌ر ئه‌ندێشه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌دا بكه‌ن.
واته دۆزی سیاسی نوێی كوردی له‌ماوه‌ی ئه‌م 17 ساله‌ی ""پاش راپه‌ین"" ،كه هه‌لو
مه‌رجی نوێی رۆشنبیری و كۆمه‌لایه‌تی خسته‌وه ، ده‌كرێ وه‌ك رووداوێ ببینرێ كه
بار و ژینگه‌ی "تر" ی له‌گه‌ڵ خۆیداهێنا. بۆیه لێره‌وه ده‌شێ باس له چه‌ند
رووێكی نوێ له په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌و دوو وشه‌یه‌ی ته‌وه‌ره‌ی بابه‌تی مه‌نفا و
نووسه‌ر پێكدێنن بكرێ. بۆیه بۆ روونكردنه‌وه په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌م دوو وشه‌یه
به‌پێویستی ده‌زانم ئه‌م كورته نووسینه، كه وه‌ڵامێكه بۆ رووكردنه‌وه‌ی
پرسیاری رۆژنامه‌وانێ له‌سه‌ر پێوه‌ندی نێوان نووسه‌ر و مه‌نفا، به‌سه‌ر چه‌ند
بۆچوونێ شیته‌ڵ ده‌كه‌م.
سه‌ره‌تا ده‌مه‌وێ بڵێم هۆی ئه‌م شیته‌ڵكردنه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه دۆزی
نووسه‌ری كورد له مه‌نفا، به‌تایبه‌ت "پاش رووداوی راپه‌رین"، وورده وورده
ئاراسته‌ی تری وه‌رگرت. بۆیه بۆله‌مه‌ولا ئه‌وانه‌ی بیانه‌وێ قسه له مه‌نفای
نووسه‌ری كورد بكه‌ن پێویسته ئه‌و قسه‌كردنه به قۆناغكه‌ن. ئه‌مه‌ش ته‌نیا
له‌به‌رئه‌وه‌ی"رووداوی راپه‌رین" هه‌لومه‌رجی رۆشنبیری و كۆمه‌لایه‌تی نوێی
هێنایه پێشه‌وه یه‌ك له‌وانه‌ش ئه‌وه‌بوو كه چوونه مه‌نفا بوو به هیوا و خه‌ون
و هاتنه‌دیشی به‌رنامه‌ی بۆداڕێژرا. واته مه‌نفابوون بوو به ویست و ئاره‌زووكرا.
بۆیه ئه‌وانه‌ی بۆله‌مه‌ولا بیانه‌وێ ووتن له‌سه‌ر مه‌نفای تاكی نووسه‌ری كورد
بهێننه‌پێشه‌وه، ده‌توانن شیاوی له‌به‌رده‌م ووتن له دووجۆر له ئاراسته
دروستكه‌ن كه یه‌كه‌میان مه‌نفا و نووسه‌ری كورده پێش راپه‌رین و دووه‌میشیان
مه‌نفا و نووسه‌ری كورده پاش راپه‌رین.
پێشئه‌وه‌ی بێشمه سه‌ر ئه‌م كورته نووسینه پیێمباشه ئاماژه‌به‌وه‌بكه‌م كه من
به‌گشتی باس له پێوه‌ندی نێوان مه‌نفا و نووسه‌ر ناكه‌م به‌ڵكو من باس له
مه‌نفای (تاكی، كه‌سی) نووسه‌ری كورد ده‌كه‌م. له‌وباره‌یه‌شه‌وه و هه‌رله‌م
سه‌ره‌تایه‌وه ده‌مه‌وێ باس له‌وه‌كه‌م مه‌نفای نووسه‌ری كورد تایبه‌تێتی خۆی
هه‌یه و یه‌ك له‌و تایبه‌تێتیه‌ش ئه‌وه‌یه مه‌نفای تاكی نووسه‌ری كورد
چه‌ندباره‌ییه(مولتیپله). لێره وشه‌ی چه‌ندباره ئه‌وه ده‌گه‌ێنێ كه ئه‌م
تاكه له‌لاێ نووسه‌ره و له‌لاێتریش كورده. راسته به‌نووسه‌ربوونه‌كه ستاتۆسی
مه‌نفابوونه‌كه سه‌رله‌به‌رده‌گۆرێ به‌ڵام به‌كوردبوونه‌كه‌ش مانای دیاریكراوی
خۆی هه‌یه چونكه ئه‌م به‌كوردبوونه هه‌میشه بیماری و ئێشێ له تاكی كوردا
به‌رجه‌سته‌ده‌كا كه پاشماوه له‌ناو نووسه‌رایه‌تیه‌كه جێدێلێ. بۆیه تاكی
نووسه‌ر كه كورد ده‌بێ و ئه‌م كورده‌ش ده‌كه‌وێته مه‌نفا(هه‌نده‌رانه)وه ئه‌م
لایه‌نه هاوكێشه‌ی پێوه‌ندی نێوان نووسه‌ر و مه‌نفا ناساناده‌كا. جگه‌له‌و دوو
لایه‌نه‌ش نابێ ئه‌وه‌مان له‌بیرچێ تاكی كورد وه‌ك گشت تاكێكی ئه‌م جیهانه ئالۆز و
شه‌كه‌ته له‌به‌رده‌م چه‌ندین پرسیار و ئه‌ركی سه‌یر سه‌یری كۆمه‌ڵایه‌تی و
ره‌وشتی و كولتووریدایه كه ئه‌مه كاری به‌نووسه‌ربوون و به‌مه‌نفابوون ئالۆز و
گومراده‌كا. بۆیه ده‌مه‌وێ بڵێم مه‌نفای نووسه‌ری كورد له مه‌نفای نووسه‌رێكی
لاتین ئه‌مه‌ریكای یان ئه‌فه‌ریقای جیایه. هۆی ئه‌مه زۆره و لایخواره‌وه و
به‌كورتی به‌سه‌ریانده‌كه‌مه‌وه.
بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌وێوه ده‌ستپێده‌كه‌م كه مه‌نفا هه‌تابلێی تامێ تاڵی
هه‌یه. ئه‌م تامه‌ش به‌پێی هه‌لو مه‌رجی مه‌نفابوونه‌كه له ده‌ما تادێ زیاد
ده‌كا به‌لام مه‌نفای نووسه‌ری كورد به‌تایبه‌ت و ئه‌مجار گشت تاكی كوردیش به‌گشتی
هه‌ر ئه‌مه نییه. ئه‌مه كه ئاكامه هۆ له‌پشتیه‌وه‌یه. یه‌ك له‌و هۆیانه كه
ناكرێ گاڵته‌ی پێكرێ ناكامڵی ناسنامه‌ی سیاسی كه‌سی نووسه‌ری كورده. چونكه
نووسه‌ری كورد له كه‌سی ئاسای كورد زیاتر له هه‌نده‌ران به‌ده‌ست پرسیاری:
"خه‌ڵكی كوێی؟" ده‌تلێته‌وه. ئه‌م پرسیاره میتافیزیكیه كه تابڵێی ئازار
هێنه‌رو رۆحشه‌كه‌تكه‌ره مێژووییه پىَ له برینیشی له‌پشته‌وه‌یه كه بۆ تاكی
نووسه‌ری كورد له مه‌نفا ده‌بێ به پرسیاری وجوودی (ئێگزیستێنتیالیستی)
له‌بیروه‌نه‌چوو. به‌دڵنیاییه‌وه پرسیاری له‌مشێوه‌یه‌ش، واته پرسیاری وجوودی،
له‌و پرسیارانه‌ن برین له خود دا دروستده‌كه‌ن و هه‌ستیش ماندووده‌كه‌ن. هیچ
دوورنارۆین گه‌ر به‌ده‌نگی به‌رز له شوێنێ گشتی له كه‌سێ كورد بپرسرێ خه‌ڵكی
كوێی؟ له وه‌ڵامیش ئه‌م كه‌سه بڵێ كوردستانی عێراق یان له‌ده‌می بترازێ و بلێ
عێراق ئه‌وا ئه‌م كه‌سه، جا نووسه‌ر بی یان نووسه‌ر نه‌بێ، یه‌كسه‌ر گشت ئه‌و
وێنانه‌ی رۆژانه مێدیا له‌سه‌ر عێراق په‌خشیده‌كا له روخساریا ده‌نه‌خشێنرێ.
چونكه له‌ئێستادا ناوی عێراق له رۆژئاوا به‌چه‌ندین ئاوه‌ڵناوی سه‌یرسه‌یره‌وه
لكێنراوه (ته‌قینه‌وه یان خۆته‌قانه‌وه، خه‌ڵكفراندن ، رۆژئاواى یان نه‌یار
سه‌ربرین، تالانكردن و..هتد) كه كه‌سێ ناسنامه‌ی خۆی وه‌ك عێراقی نیشاندا له‌و
ئاوه‌ڵناوانه ده‌ربازی نابێ.
ئه‌مه‌ش نموونه‌یه‌كى بچووكه له‌سه‌رئه‌وه‌ی نووسه‌ری كورد له مه‌نفا دووچاری
كێشه‌ی نوێ ده‌بێ. ئه‌م كێشانه كه فۆرمی جیا وه‌رده‌گرن تێگه‌یشتنیش لێیان له
نووسه‌رێكه‌وه بۆ ئه‌ویتر وه‌ك یه‌ك نییه به‌ڵام هه‌ندێ كێشه‌ش هه‌ن زۆر
ئونێفێرسال و گشتین. بۆنموونه ئه‌و پرسیاره وجودیانه‌ی له مه‌نفا به‌رۆكی
نووسه‌ر ده‌گرن كه‌سێتی دووچاری په‌رتی ده‌كه‌ن به‌ڵام ئه‌م په‌رتیه له كه‌سی
نووسه‌ری كوردا (زۆرجار مه‌به‌ستم له نووسه‌ری كورد، رۆشنبیری كوردیشه)
چه‌ندباره و چه‌ندجه‌مسه‌ره. چونكه ئه‌و پرسیاره وجوودیانه به‌جۆرێ تر و له
فۆرمی تردا رووبه‌ررووی تاكی كورد به‌گشتی و ئه‌مجار نووسه‌ری كوردیش به‌تایبه‌ت
ده‌بنه‌وه. به‌ڵام نه‌گشت تاكی كورد ئاستی هوشیاری وه‌ك یه‌ك وایه و نه‌ش
ئه‌وه‌ی پێیده‌ڵێن نووسه‌رانی كورد. زۆریش به‌لاماوه مه‌به‌سته خوێنه‌ری ئه‌م
چه‌ند دێڕه سه‌رنجی ئه‌وه‌بكا ئاست و توانای هوشیاری نووسه‌رانی كورد له مه‌نفا
تاك شێوه و چووست نییه. به‌ڵام ئه‌م ناهاوشێوه‌ی و ناچووستیه ناكرێ
هه‌ڵه‌لێكدرێته‌وه. چونكه ئاست و توانای هوشیاری نووسه‌رانی كورد زێده جۆراوجۆر
و ناهاوشێوه نییه. نووسه‌رانی كورد له هه‌نده‌ران هه‌ر هه‌موو چه‌ند خه‌سڵه‌تێ
كۆیانده‌كاته‌وه كه لایخواره‌وه به‌كورتی ئاماژه‌ی پێ ده‌ده‌م. هه‌ر ئه‌و
خه‌سڵه‌تانه زۆرجار له‌گه‌ڵ نووسه‌رانی ناوه‌وه‌ش یه‌كیانده‌خاته‌وه
هه‌ڵبه‌ته یه‌ك دوو خه‌سله‌ت نه‌بێ كه ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندی به ئه‌تمۆسفیری
كولتووری و سیاسی رۆژئاواوه هه‌یه بۆنموونه مه‌سه‌له‌ی راسیزم(ره‌گه‌زپه‌ستی)
كه نووسه‌رانی ناوه‌وه نایژێن:
ئه‌وه‌ی تێبینیم كردووه زۆربه‌ی نووسه‌رانی كورد له مه‌نفا ((هه‌ڵبه‌ته
نووسه‌رانی ناوه‌وه‌ش)) سه‌رقالی نووسینی یان ئه‌ده‌بین یانیش سیاسی و رۆژنامه‌وانی
و زۆرجاریش دیوارێ له‌نێوان ئه‌مانه‌ش نابینرێ. مه‌به‌ستم نووسه‌رانی كورد له
مه‌نفا بژین یان له كوردستان بێكێشه و به‌ئاسانی ده‌كارن تێكستی ئه‌ده‌بی بنووسن
جا ئه‌وه هۆنراوه بێ یان په‌خشانه‌چیرۆك، ره‌خنه‌ی سیاسی بێ یان نووسینی
رۆژمانه‌وانی. لێره پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه بۆ ئه‌م شیاویه له گشت نووسه‌رانی
كورد (چ هی مه‌نفا و چ هی ناوه‌وه‌ی كوردستان) به‌دیده‌كرێ؟ ئه‌م پرسیاره
پرسیارێ تر به‌رهه‌مدێنێ كه‌به‌م شێوه‌یه‌یه: ئایا ئه‌مه(واته ئه‌وه‌ی كه گشت
نووسه‌رانی كورد توانای نووسینی ئه‌ده‌بی و سیاسی شێوه‌رۆژنامه‌وانیان هه‌یه)
لایه‌نێ پۆزه‌تیڤه؟ بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاری یه‌كه‌م ده‌ڵێم نه‌رێتی
رۆشنبیریی كوردی واهه‌لكه‌وتووه نووسه‌رانی كورد پێنووسه‌كانیان زێده تێكه‌ڵنووس
و هه‌مه‌چه‌شن نووس بێ. ئه‌م لایه‌نه ناشێ وا لێكدرێته‌وه كه به‌هره و زانینی
به‌شێ زۆر له نووسه‌رانی كورد ئێنسكلۆپیدیانه هه‌ڵكه‌وتووه به‌لكو ده‌شێ وا
لێكدرێته‌وه كه هه‌مه‌چه‌شن نووسین نه‌رێتی رۆشنبیری كوردییه و نووسینیش به‌پێی
ئه‌م نه‌رێته له به‌رهه‌مهێنان بریتی نییه. به‌ڵام تایبه‌ت به پرسیاری دووه‌م
بۆئه‌وه‌ده‌چم كه زۆر نووسین و به‌رده‌وام نووسین شتی راست و پۆزه‌تیڤ نییه.
به‌ڵام باری رۆشنبیری كوردی موخابن ئه‌م لایه‌نه زۆر گه‌شاوه و پۆزه‌تیڤ نیشان
ده‌دا ئه‌مه‌ش له‌سه‌رێكی
تره‌وه به‌رهه‌می تێنه‌گه‌یشتنی ئه‌م رۆشنبیرییه له
باری خۆی. بۆنموونه هۆی ته‌نیای و بێكاری و دووره وڵاتی ره‌نگه مانای خۆی
بۆئه‌م زۆر نووسینه‌ی تاكی نووسه‌ری كوردی جێنیشتووی مه‌نفا هه‌بێ به‌ڵام ئه‌م
خه‌سڵه‌ته له نووسه‌رانی ناوه‌وه‌ش ده‌بینرێ. ئه‌ی ئه‌مه‌یان چۆن؟ كه‌واته
هه‌ڵه‌م نه‌كرد ووتم ئه‌م خه‌سڵه‌ته نه‌رێتێ رۆشنبیریه و نووسه‌رانی كوردیش
له‌هه‌ركوێ بژین به‌ئاسانی له‌م نه‌رێته نابنه‌وه. نووسینی كوردیش له‌ماوه‌ی ئه‌و
سه‌د ساڵه‌ی رابردوو كه به‌خۆی سه‌دساڵی گه‌شه‌ی وتاری ناسیۆنالیزمی كوردی بووه
خۆی وه‌ك به‌شی بنه‌ره‌تی له كاری به‌رخوردان و خه‌باتخوازی نیشانداوه ئه‌مه‌ش
به‌جۆرێكی
تر وایكردووه كرده‌ی نووسین ببێبه پارچه‌یه‌ك له داكۆكی سیاسی و
كۆمه‌لایه‌تی. هه‌لبه‌ته ئه‌ده‌بیش (وێژه‌ش) له‌مڕوه‌وه زۆرترین به‌شی
به‌ركه‌وتووه و بۆ ئێمه ئه‌ده‌ب له‌ماوه‌ی ئه‌و سه‌دساڵه‌ی ته‌مه‌نی وتاری
ناسیۆنالیزمی كوردی بووه به گشت رۆحی پۆلی رۆشنبیریشمان. بۆیه تائێستا ئه‌ده‌ب
له نووسینه‌كانی نووسه‌رانی ده‌ره‌وه بێ یان ناوه‌وه‌ی كوردستان زۆرترین بواری
نووسین پێكدێنێ. ئه‌م لایه‌نه‌ش (واته به‌ئه‌ده‌بیبوونی رۆشنبیری كوردی) واله‌من
ده‌كا به‌متێزه بگه‌م: وتاری رۆشنبیری نوێی كوردی جیاوازییه‌كى گه‌وره‌ی له‌گه‌ڵ
وتاری رۆشنبیری كلاسیكی كوردی نییه چونكه هه‌ردوكیان نووسینیان له ئه‌ده‌با
به‌رجه‌سته‌كردووه. چوونه ده‌ره‌وه‌ی نووسه‌رانی كوردیش، یان رووكردنیان له
رۆژئاوا، شتێكى به‌رچاوی له بوونیادی رۆشنبیری كوردی نه‌گۆڕیوه و دیوارێكیشی
نه‌خستۆته نێوان نووسینی نووسه‌رانی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه. له‌مه‌ش گرنگتر
به‌مه‌نفابوونی نووسه‌ر تێگه‌یشتنی بۆ نووسین نه‌گۆریووه و پرۆسه‌ی نووسینی
تاهه‌نووكه‌ش ته‌نیا له ئه‌ده‌ب بریتیكراوه. ئه‌وی وه‌ك شاعیر چووه‌ته ده‌ره‌وه
وه‌ك شاعیر گه‌ڕاوه‌ته‌وه یان هه‌ر وه‌ك شاعیر له مه‌نفا ماوه‌ته‌وه و ئه‌وه‌ش
وه‌ك رۆژنامه‌وان و نووسه‌رێكى تێكه‌ڵنووس رووی له هه‌نده‌ران كردوه ئێستاش هه‌ر
ئه‌وه‌یه له‌هه‌ركوێبێ.
خه‌سڵه‌تێكی
تری نووسه‌رانی كورد له مه‌نفا ئه‌وه‌یه نووسه‌رانی كورد له
رۆژئاوا، تاك و ته‌را نه‌بێ، نه سه‌رقالی خوێندنی ئه‌كادیمین و نه‌ش ئه‌وه‌نده
حه‌وسه‌ڵه‌ی كاركردنیان هه‌یه. نووسه‌رانی ناوه‌وه‌ش به‌هه‌مان درمه‌وه
ده‌تلێنه‌وه. به‌شێ زۆری نووسه‌رانی ناوه‌وه یان كار ناكه‌ن و به‌یارمه‌تی ئه‌م
حیزب و ئه‌و براده‌ر و دۆست كه له ئه‌وروپاوه یارمه‌تیان بۆڕه‌وانه‌ده‌كه‌ن
ده‌ژین یانیش كارده‌كه‌ن به‌ڵام زۆرجار له كه‌رتێكى زۆر نابه‌رهه‌مهێنه‌ر و بێ
پیت كارده‌كه‌ن. بۆنموونه به‌هه‌رجۆرێبێت خۆیان یان له چاپخانه‌ێ یان سه‌نته‌رێكى
كولتووری یانیش هه‌فته‌نامه‌ێ قایم
ده‌كه‌ن و به‌هۆی جۆره كارێكى گه‌نده‌ڵاوی و بێ
پیته‌وه شتێ به‌ده‌ستدێنن كه ته‌نیا به‌ش ئه‌و ژیانه ناساغ و نا-رۆشنبیریه‌یان
ده‌كا هه‌ڵیان
بژاردووه. به‌ڵام باری ژیان له‌به‌رئه‌وه‌ی له رۆژئاوا جیا و
سه‌خته نووسه‌رانی كورد ده‌بێ كاركه‌ن به‌لام كاره‌كانیان هه‌میشه له‌ته‌ك
نوسینه‌كانیانا، له‌گه‌ل زه‌وق و بایه‌خه‌كانیانا یه‌كناگرێته‌وه بۆیه نووسه‌رانی
كورد له رۆژئاوا ئه‌وه‌نده له كاره‌كانیانا(له‌ئیشه‌كانیانا) زاڵ و
به‌رده‌وامنین و ئه‌مه‌ش واده‌كا به‌شێ زۆریان كاتێ زۆریان له‌به‌رده‌ستابێ بۆ
نووسین. ئه‌مه‌ش له‌سه‌رێكی
تره‌وه واده‌كا رۆژ به رۆژ نووسه‌ری كورد له مه‌نفا ،
هه‌ڵبه‌ته له ناوه‌وه‌ی كوردستانیش، زیادكا. به‌خۆی ئه‌م لایه‌نه، واته
زۆربوونی نووسه‌ری كورد ، جا له هه‌نده‌ران بێ یان له كوردستان ، ئاماژه‌نیه
له‌سه‌ر هاتنه‌دونیای بزووتنه‌وه‌یه‌كى رۆشنبیری تاك و بێوێنه به‌ڵكو بۆ من
ئاماژه‌یه له‌سه‌ر
بڵاوبوونه‌وه‌ی خوێنده‌واری و له‌كه‌مدانی رێژه‌ی
نه‌خوێنده‌واری. له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو نووسینانه‌ی رۆژانه له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕ
و رۆژنامه‌و هه‌فته‌نامه‌كان بڵاوده‌كرێنه‌وه له‌لایه‌ك له‌یه‌ك ده‌چن و
له‌لاێكی
تریش پێوانه‌كانی نووسینیان تیا به‌دی
ناكرێ. چونكه نووسین له‌م
حاڵه‌ته‌دا
ئامانجێكی راڤه‌كردنی دیارده‌ێكی رۆشنبیری یان سیاسی-كۆمه‌لایه‌تی نیه به‌ڵكو
وتنه به‌هه‌رجۆرێك بێ. گه‌ر ئه‌مه‌ش بێ مه‌رجی بوونه نووسین ئه‌وا به‌شێكى زۆر
له‌وه‌ی رۆژانه نووسه‌رانی هه‌نده‌ران (هه‌ڵبه‌ته هی ناوه‌وه‌ش) ده‌ینووسن ده‌شێ
به نا- نووسین ناوزه‌دكرێ.
یه‌كێ تر له‌و لایه‌نانه‌ی له‌م نووسینه كورته شایانی تێرامانه، كه پێوه‌ندی
نێوان نووسه‌ری كورد و مه‌نفا له‌پاش راپه‌ڕینیشه‌وه روونده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌یه
نووسه‌ری كوردی پێش راپه‌رین به‌هۆی نه‌بوونی ئازادی رووی له هه‌نده‌ران ده‌كرد
ئه‌مرۆ نووسه‌ری كوردی پاش راپه‌رین له‌به‌رئه‌وه روو له هه‌نده‌ران ناكا.
خۆی راسته راپه‌رین ئازادی له‌گه‌ل خۆ هێنا به‌ڵام به‌ده‌گمه‌ن له‌وه‌ش
گه‌یشتووه ئه‌م ئازادییه بێ سه‌روبه‌ره و گه‌نده‌ڵكراوه. هه‌روه‌ها
له‌به‌رئه‌وه‌ی ئازادی له پاش راپه‌رین پرسیاره گه‌وره‌كه نیه هاتنه‌ده‌ره‌وه
ویستی تری له‌پشته‌وه‌بووه و زۆربه‌ی ئه‌و ویستانه‌ش بووناوین، بۆیه ئه‌مرۆ
نووسه‌ری كورد گرفتی تری هه‌یه كه هه‌ندێكیان پێوه‌ندی به گرفتی درامه‌ته‌وه
هه‌یه ئه‌مه و له‌گه‌ڵ چه‌ند ورده گرفتیێكی تر بۆنموونه بیه‌سه‌روبه‌ری
ئاینده‌ی سیاسی، نه‌بوونی ژینگه‌یه‌كى دروست بۆ فێربوون و خۆگه‌روه‌رده‌كردن، ویستی
دونیادیتن، فێربوونی زمانێكی بێگانه و...هتد. ئه‌مه‌ش به‌و مانایه‌دێ كه
هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی نووسه‌ری كوردی پاش راپه‌رین هۆكاری تر له‌پشتیه‌وه‌یه كه
ده‌كرێ ناونرێ هۆكاری كه‌سی و تایبه‌تی. به‌لام گرفته‌كه لێره ناوه‌ستێ چونكه
به‌هاتنه‌ده‌ره‌وه‌كه ئه‌و نووسه‌رانه نه ئه‌و كێشانه‌یان له كۆڵ ده‌بێته‌وه
و نه‌ش بۆله‌وه‌ولا بێ كێشه ده‌ژین. چونكه ئه‌م نووسه‌رانه به‌خۆیان ده‌كه‌ونه
ناو فۆرمێكی فتر له كێشه‌ی ژیانه‌وه كه به‌شێ زۆری ئه‌و كێشانه، به‌بێگومان،
بووناویین ، و به‌شه‌كه‌ی تری كۆنه كێشه‌كه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی جارانن. واته
كێشه‌كان وورده ورده دوو جه‌مسه‌ری ده‌بن. خۆیان له‌لاێ ده‌كه‌ونه ناو كێشه‌ی
نوێوه، كه كه‌متر سیاسی و ئابووریێ راسته‌وخۆن، و له‌لاێكیتریش ئه‌و كێشانه‌ی
پێشتر له وڵات تیایژیاون، كه رۆژانه گۆڕانیان دێته‌سه‌ر و وه‌ك خۆیان
نامێنێته‌وه، تێگه‌یشتنیشیان وه‌ك جاران نابێ بۆیان. ئه‌م دوو لایه‌نه كه تێكرای
ته‌مه‌نی نووسه‌رانی كورد له مه‌نفا قۆرخ ده‌كا جه‌وهه‌ری مانه‌وه‌كه‌شیان
دیارده‌كا. بۆیه به‌شێكى زۆر له‌و نووسه‌رانه‌ی به‌رگه‌ی ئه‌و كێشه نوێیانه‌ی له
هه‌نده‌ران رووبه‌روویان ده‌بێته‌وه ناگرن به‌ره‌و كوردستان ده‌گه‌رێنه‌وه. خۆی
گه‌رانه‌وه‌ی نووسه‌ری كورد (یان به‌گشتی ده‌سته‌بژێری كورد) له مه‌نفاوه بۆ
كوردستان هه‌ڵه نیه به‌ڵام ره‌فتارێكى فریشتانه‌ش نیه. چونكه له پاش
راپه‌رینه‌وه گه‌لێ نووسه‌ری (رۆشنبیری) كورد زۆرترین خه‌یاڵیان به‌وه‌دا بگه‌نه
ولاتێكى رۆژئاوای به‌ڵام پاشئه‌وه‌ی هه‌ندێ له‌وانه گه‌یشتنه، یارمه‌تیدران
بگه‌ێنرێنه، وڵاتێ رۆژئاوایی وورده وورده مه‌یلی په‌رانه‌وه‌یان لادروستبوو.
به‌لام نه ئه‌مه كێشه‌كه‌یه (واته په‌ڕانه‌وه) و نه‌ش ئه‌وانه‌ی په‌ڕانه‌وه
وێنه‌یه‌كى راسته‌قینه‌یان له‌سه‌ر دۆزی هه‌نده‌رانیه‌كان و ژیان له هه‌نده‌ران و
توانای خۆیان دروستكرد. چونكه ئه‌و وێنانه‌ی ئه‌م نووسه‌رانه پێشتر له‌سه‌ر
رۆژئاوا دروستیانكردبوو پاش گه‌ڕانه‌وه‌یان هه‌ڵیان وه‌شانه‌وه به‌ڵام له‌بری
ئه‌وانه وێنه‌ی دروستیان له‌سه‌ر ژیانی رۆژئاوا دروستنه‌كرد و ئه‌وانه‌ش كه جارێ
نه‌گه‌راونه‌ته‌وه به‌وه له‌قه‌ڵه‌مدا له خۆشی ئه‌وروپا ده‌ژین یان له
ئه‌وروپا گه‌نیون و فه‌وتاون.
هه‌روه‌ك لایسه‌ره‌وه‌ش ووتم له گه‌رانه‌وه بۆ زێدی خۆ نازدارتر و هێژاتر نیه
به‌ڵام ئه‌و نووسه‌ره كوردانه‌ی پاش راپه‌رین هاتنه ده‌ره‌وه و زۆریشی نه‌خایان
په‌ڕانه‌وه ئه‌وانه نه فریای ئه‌وه كه‌وتن له رۆژئاوا بگه‌ن و نه‌ش ئه‌و
شوێنه‌ی جێیانهێشتبوو گۆرانی بنه‌مای به‌سه‌رداهاتبوو.كه‌واته ده‌كرێ بپرسین باشه
ئه‌م گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ؟ به‌خۆی وه‌ڵامی ئه‌مه به‌و كێشانه‌وه پێوه‌ندیداره كه
نووسه‌ری كورد له ده‌ره‌وه‌ی زێدی خۆی (بابڵێین له رۆژئاوا) دووچاریده‌بێته‌وه
كه‌دواتر لایخواره‌وه به‌كورتی دێمه‌وه‌سه‌ری. به‌ڵام لێره ئه‌و پرسیاره
بیرده‌خه‌مه‌وه كه به‌مجۆره‌یه: پاش ئه‌و گه‌رانه‌وه‌یه نووسه‌ری(رۆشنبیری)
كورد له كوردستان له كوێ خۆی ده‌بینێته‌وه؟ به‌دڵنیایه‌وه ئه‌و شوێنانه‌ی خۆی
تیاده‌دۆزێته‌وه دیاریكراون. یان ئه‌وه‌تا به‌كاسبیێكه‌وه خه‌ریكده‌بێ، ئه‌مه
رێژه‌كه‌ی تابلێی كه‌مه چونكه نووسه‌ری كورد ئه‌وه‌نده حه‌وسه‌ڵه‌ی كه‌سابه‌تی
نییه و زیاتر حه‌زی به‌وه‌یه له رۆژنامه، هه‌فته‌نامه، گۆڤارێ، مه‌لبه‌ندێكى
رۆشنبیری، سه‌نته‌رێكی لاوان یان منالان یاخودیش ئافره‌تان خۆی ببینێته‌وه، یانیش
ده‌گه‌رێته‌وه ناو رێكخستنه‌كه‌ی جاران و له مه‌لبه‌ندێك، له لقێك، له
سه‌ندیكایه‌ك خۆیده‌بینێته‌وه. ئه‌مه هه‌موو ته‌كنه‌لۆژیاكه‌ی نووسه‌ری كورده
كه پاش گه‌رانه‌وه‌ی ده‌یه‌وێ نیشانی‌دا. ده‌لیلیشم له‌سه‌رئه‌وه ئه‌وه‌یه كه
زۆربه‌ی ئه‌و نووسه‌رانه‌ی (یان رۆشنبیر و سیاسییانه‌ی) له‌م ساڵانه گه‌رانه‌وه
خۆیان یان له مه‌لبه‌ندی رۆشنبیری، راگه‌یاندن ، یانیش ده‌زگاێ گه‌روه‌رده‌ی و
سیاسی‌دا بینییه‌وه. زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌و كارانه‌ش ده‌ستگیریده‌كه‌ن نه
په‌یوه‌ندی به ئاستی خوێندنیانه‌وه هه‌یه نه‌ش ئه‌و ئه‌زموونه‌ی له رۆژئاواوه
له‌گه‌ڵ خۆیان هێناویانه. چونكه ئه‌وی ئه‌وان له‌وماوه‌یه له رۆژئاوا
كردویانه په‌یوه‌ندی به كاره نوێكانیانه‌وه نییه كه ئێستا
به‌ده‌ستیانكه‌وتوه. چونكه زۆربه‌ی نووسه‌ر و رۆشنبیرانی كورد (به
سیاسیه‌كانیشه‌وه) له‌و ماوه‌یه‌ی له مه‌نفا بوونه نه فریان خوێندنێك كه‌وتوون
و نه توانیویشیانه له نزیكه‌وه رۆژئاوا بناسن. رۆژئاوا ناسین واته ئه‌وه‌ی
مرۆڤ هاورىء دۆستی جیاجیای رۆژئاوایی هه‌بێ و ئه‌مه‌ش نابێ تا ئه‌م مرۆڤه زمانێك
باش نه‌زانی و خوێندنێك مسۆگه‌رنه‌كا. چونكه ته‌نیا ئه‌و زمان و خوێندنه ستاتۆس
به پێوه‌ندیه‌كان ده‌دا. پێوه‌ندیش له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی رۆژئاوای ناشێ هه‌ر به‌وه
دروستكرێ كه تۆ كوردی و له‌ده‌ست زوڵمی سه‌دام هه‌ڵهاتووی، تۆ ئه‌نفالكراوی و
به‌گشت جۆرێك قه‌ڵاچۆكراوی. ره‌نگه پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ غه‌یره كورد له رۆژئاوا
سه‌ره‌تا ئاوا ده‌ستپێكا به‌ڵام ئه‌م فاكتانه به‌س نین بۆ دامه‌زراندنی
یه‌كترناسینی قووڵ و به‌پیت. چونكه ئه‌گه‌ر پێوه‌ندی نووسه‌رێ كورد له‌گه‌ڵ
رۆژئاواییه‌ك ته‌نیا له‌سه‌ر ئه‌م فاكتانه دروستبێت ئه‌وا ئه‌م په‌یوه‌ندیه شتی
هزری لێبه‌رناێ به‌ڵكو ته‌نیا په‌یوه‌ندیكى سۆزاوی (عاتیفی) و به‌زیهاتنه‌وه‌ی
لێدروستده‌بێ. ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ش كه رووی مرۆیی وه‌رده‌گرن تابلێی له رۆژئاوا
زۆرن و زۆر رێكه‌وتده‌كرێن. به‌بێگومانیش ئه‌م رووه رێگا به‌وه‌نادا
په‌یوه‌ندیه‌كه ئاراسته‌ی تایبه‌تی لێبكه‌وێته‌وه. واته مرۆڤی نووسه‌ر له‌رێگای
ئه‌م جۆره په‌یوه‌ندیانه‌وه ناتوانی له‌گه‌ڵ كچی رۆژئاوای خۆشه‌ویستی بكا یان
كارێ به‌ده‌ستبهێنێ یانیش نووسینێ بڵاوكاته‌وه و پوبلێیكی بۆ ئه‌م نوسینه
په‌یداكا. بۆیه له‌كۆتایدا نووسه‌ری كورد له مه‌نفا گه‌ر زمان به‌باشی نه‌زانێ و
كاره‌كه‌ی ستاتۆسێ كۆمه‌ڵایه‌تی نه‌بێ خۆی له گه‌راوێز ده‌بینێته‌وه و ئه‌مه‌ش
واده‌كا رۆژانه سه‌رقاڵی ئه‌و كاره بێ كه له مه‌نفا ده‌ستیكه‌وتوه جا ئه‌وه
هه‌رچی بێ وه‌كیتر كاته‌كانیتری له‌به‌رده‌م ئینته‌رنێت و كه‌ناڵه كوردی و
عه‌ره‌بیه‌كان به‌سه‌رده‌با و كه‌مترین شت له كوردستان روودا ئه‌م لێره‌وه
زۆرترین شتی له‌باره‌وه ده‌نووسێ. با له‌مڕوه‌شه‌وه بپرسین بۆ؟ هۆی ئه‌مه
بۆئه‌وه‌ده‌گه‌رێته‌وه ئه‌و رۆشنبیره‌ی ئه‌م نووسه‌ره كورده‌ی مه‌نفا هه‌یه‌تی
(ئه‌لبه‌ته ئه‌و توانایه‌ش كه له زمان هه‌یه‌تی) ته‌نیا بۆ ده‌موه‌ردان له‌و
باسانه ده‌گونجێ كه له زێدی خۆ‌یا رووده‌ن جا ئه‌وه یه‌كگرتنه‌وه‌ی دوو ئیداره
سیاسیه‌كه بێ یان ره‌شه‌كوژی ئافره‌ت یانیش ماده 140 یان هه‌رباسێ كولتووری و
سیاسی تری رۆژانه. دواتر دۆزی ژیانی ئه‌م كه‌سه له‌ناو ماڵ و خێزانی دیسانه‌وه
هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی لێبه‌رهه‌مدێ كه ئه‌م رۆژانه به‌وجۆره تێگه‌یشتنی خۆی
به‌یانكا. چونكه له هه‌زارا یه‌ك له نووسه‌ری(رۆشنبیری) كورد له مه‌نفا له‌گه‌ل
ئافره‌تێ ، خانمێ روناكبیری، بێگانه ناژی، هه‌روه‌ها له هه‌زارا یه‌ك له
نووسه‌ری كورد له مه‌نفا دۆزێ وایبۆهه هه‌ڵنه‌كه‌وتووه له هه‌فته‌یه‌كدا
دووجار هاوڕێ یه‌كی رۆژئاوای خۆی ببینێ. یان هه‌ر نه‌شیبووه به نه‌رێت نووسه‌ری
كورد، تاك و ته‌را نه‌بێ، رۆژئاوایه‌ك به قووڵی هاورێی بێت. ئه‌و رۆژئاوایه‌ی من
لێره مه‌به‌ستمه ئه‌و رۆژئاوایه‌یه كه كه‌سێتی ستاتۆسێ كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه
(جا ئه‌وه هونه‌رمه‌ندێ بێ یان رۆژنامه‌وان) نه‌ك ئه‌و رۆژئاوایه‌ی كه‌سێكى كورد
دوكانێكی له‌گه‌ڵ ده‌باته‌رێوه یان له یه‌ك كۆمپانیای تاكسی پێكه‌وه
كارده‌كه‌ن. ئه‌مانه و گه‌لێشتیتریش واده‌كه‌ن مرۆڤ (كه‌سی نووسه‌ری كوردم
مه‌به‌سته) له ماڵه‌كه‌ی خۆ‌یا سه‌رقاڵی ژیانی كورده‌واری خۆی بی. بۆیه
نووسه‌ری كوردی مه‌نفا كه‌مترین شت له كوردستان روویدا (هه‌ره‌شه‌ی هێرشی تورك
بۆسه‌ر كوردستان، هه‌ره‌شه‌ی هه‌یئه‌ی عوله‌مای سونه، ئه‌نفالچیه‌كان یان كوشتنی
ئافره‌ت) ئه‌م لێره‌وه زۆرترین شتی له‌باره‌وه ده‌نووسێ. ئه‌مه‌ش زۆرجارواده‌كا
ئه‌و كه‌سه له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌زه‌بری زۆرنووسین و به‌رده‌وام بڵاوكردنه‌وه ناوی
دروستكردوه كاتێك بۆیه‌كجاره‌كی ده‌گه‌رێته‌وه كوردستان یان ده‌یكه‌ن به
سه‌رنووسه‌ری هه‌فته‌نامه‌ێ یان به‌رپرسی سه‌نته‌رێ یان......هتد. ئه‌مه‌ش
له‌به‌رئه‌وه‌ی گوایه ئه‌م شاره‌زای كولتووری رۆژئاوایه، بیرفراوانه، زمان زان و
كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ناسه.
به‌ڵام ئایا وایه؟ ئایا راسته هه‌ركه‌سێ له رۆژئاوا چه‌ند ساڵێ ژیا ئه‌وا
زمانێكى به‌باشی فێربووه و له كولتووری وڵاتانی رۆژئاواش به‌چاكی به‌ئاگایه؟
به‌راستی ئه‌م دیتنه ئه‌وه‌نده ره‌ها نیه و ئه‌وی له هه‌ندران ژیا زمان‌زان و
رۆژئاواناس نیه و ، رووداوه‌كانی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایش ئه‌وه‌ی سه‌لماند كه
ئه‌وه هێپۆتێزێكى (گریمانێ) هه‌تابڵێی هه‌ڵه و نادروسته. ئه‌مه‌ی من لێره
ده‌یڵێم گاڵته‌كردن نییه به نووسه‌ری كورد به‌ڵكو قسه‌كردنه له‌باره‌ی ئه‌و
داماویه‌ی نووسه‌ری كورد له مه‌نفا ده‌یژێ و خوێنه‌ری كورد لێیبه‌ئاگا نییه.
چونكه به‌شێ زۆر له نووسه‌رانی كورد له مه‌نفا به كوردی ده‌نووسن، به‌كوردی و
ئه‌و زمانانه ده‌خوێننه‌وه كه‌پێشهاتنه مه‌نفا فێریبوونه، هه‌روه‌ها نووسه‌رانی
كورد له مه‌نفا هه‌چ كارێكى كلتووریش ئه‌نجامده‌ده‌ن هه‌ر له‌ناو یه‌كاو پێكه‌وه
ده‌یكه‌ن تاك و ته‌را نه‌بێ یه‌ك دوو بێگانه ده‌ناسێ وه‌كیتر زۆربه‌ی هه‌ره زۆری
نووسه‌رانی كورد ساڵه‌هایه له مه‌نفا له كۆروكۆبوونه‌وه و ته‌عزیه و
موناسه‌باته سیاسی و نه‌ته‌وه‌یه‌كانا ده‌رده‌كه‌ون و چالاكیده‌كه‌ن. من لێره‌وه
ده‌مه‌وێ به‌و دیتنه‌بگه‌م كه تائێستا ژیانێكى رۆشنبیری تایبه‌ت و جودا له‌ناو
نووسه‌رانی كورد له مه‌نفا چه‌كه‌ره‌ی نه‌كردووه ئه‌مه‌ش كه هۆكاری خۆی هه‌یه
به‌شێكی په‌یوه‌ندی به‌و نه‌رێته رۆشنبیریه‌وه هه‌یه په‌روه‌رده‌ی رۆشنبیری
كوردی ده‌ژێنێ. من لایخواره‌وه نه‌ختێ روونتر ده‌دوێم تا مه‌به‌سته‌كه‌م بپێكم:
یه‌كه‌م: لایسه‌ره‌وه ئاماژه‌م به‌وه‌كرد مه‌نفا رێگره له‌به‌رده‌م یه‌كانگیری و
یه‌كبوون چونكه تامی تاڵی ژیان له مه‌نفا كارێكى واده‌كا كه‌سێتی تاكی نووسه‌ر
په‌رت و شه‌كه‌تبێ. تاكی نووسه‌ر له مه‌نفا نه‌ك ته‌نیا له‌ویتر
دوورده‌كه‌ویته‌وه به‌ڵكو رۆژئاوا، كه رۆحی مه‌نفابوونه‌كه‌ی تاكی نووسه‌ره،
ئه‌م تاكه ده‌خاته ناو ژینگه‌ێ ئه‌وتۆوه له‌ته‌ك خودیخۆیا ده‌یخاته ناو
دوبه‌ره‌كایه‌تییه‌وه و كه‌سێتیشی له‌ناوه‌راسته‌وه ده‌كا به دوو له‌ته‌وه.
له‌تێ رۆژئاوایانه بیرده‌كاته‌وه و ئه‌ویتر رۆژهه‌ڵاتیانه. جه‌نگی ئه‌م دوانه‌ش
له‌گه‌ڵ زۆربوونی كێشه‌كانی كوردستان و ئاڵۆزی باری ده‌روونی و ئه‌ندێشه‌ی ئه‌م
تاكه زیاد و ناله‌بار ده‌بێت.
دووه‌م: تاكی بێگانه ، نووسه‌ر بێ یان مرۆڤیكىَ ئاسای ، هه‌میشه له‌ژێر كاریگه‌ری
ئه‌و گۆرانه كولتووریانه ده‌بێ شارستانی رۆژئاوا دێته‌سه‌ری. بۆنموونه
په‌ناهه‌نده‌یه‌كى یان رۆشنبیرێكى كورد كه له پاش هه‌ره‌سی 1975 وه هاتۆته
ئه‌مه‌ریكا یان نه‌مسا و ئه‌ڵمانیا هه‌مان ئه‌و تاكه‌ی جاران نیه. هه‌ر ئه‌و
وڵاته‌ش ئه‌و بۆ 30 ساڵه لێیده‌ژی هه‌مان ئه‌و وڵاته نیه پێشتر روویتێكردوه.
بچكۆله‌ترین نموونه‌ش له‌سه‌ر ئه‌وه ئه‌و گه‌شه‌یه‌ی ته‌كنیكه كه له‌م بیست
ساڵه‌ی دوای گۆڕانێكى ئه‌وه‌نده گه‌وره‌ی كولتووری و ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تی
دروستكردوه نه‌ك هه‌ر نه‌یهێشتوه ئه‌و په‌ناهه‌نده یان رۆشنبیره كورده وه‌ك
جاران بمێنێته‌وه به‌ڵكو پێش هه‌موو شتێك خودی تاكی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌ش ئه‌م
لێیده‌ژی له‌بنرا گۆریووه. ئه‌مه واده‌كا تاك له شوێنی خۆی نه‌مێنێته‌وه و
ستاتۆسی تاكیه‌تی بكه‌وێته‌وه گه‌رووی گۆرانه‌وه، گۆرانی هه‌میشه به‌رده‌وام.
سێهه‌م: تاكی بێگانه ،نووسه‌ر بێ یان نووسه‌ر نه‌بێ، هه‌میشه له‌ژێر كاریگه‌ری
دیارده‌ی راسیزم(ره‌گه‌زپه‌ستی) ده‌بێ. ئه‌م دیارده‌یه كه له‌گه‌ڵ گۆڕانی
كولتووری رۆژئاوا و له‌ژێرزه‌بری ته‌كنیكی نوێ وه‌ك خۆی نه‌ماوه‌ته‌وه فۆرمی
عه‌جیب عه‌جیبیشی وه‌رگرتووه. ئه‌و فۆرمانه كه ماندوكه‌ر و زۆرده‌روونین مرۆڤ
تابڵێی ناره‌حه‌ت و بێ ئۆقره‌ده‌كه‌ن. چونكه راسیزمی سه‌رده‌می جیهانیگیری و
مولتی كولتورالیزم له راسیزمی سه‌رده‌می كۆلۆنیالیزم ترسناكتره. ئه‌وه‌ش ته‌نیا
له‌به‌رئه‌وه‌ی راسیزمی سه‌رده‌می نوێ تابڵێی ناوه‌رۆكێكى كولتووری و
سایكلۆژیانه‌ی هه‌یه. راسیزمیش كه ئه‌مه ناوه‌رۆكه‌كه‌ی بێ كه‌مكه‌س
به‌رگه‌یده‌كرێ یان له كاریگه‌رییه دوانه‌ییه‌كانی ده‌ربازیده‌بێ.
چواره‌م: سێسسته‌می ئابووری رۆژئاوا به‌جۆرێك نه‌شونماده‌كا مرۆڤ ده‌كا به به‌شێك
له بازراى و گشت ئه‌وی بازاریش پێی مرۆی و ره‌وشتیه ئه‌م مرۆڤه ده‌بێ
په‌سه‌ندیكا. به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م سێسته‌مه زانست و لۆژیكێكى رۆژئاوای
له‌گشته‌وه‌یه به زه‌حمه‌ت به نووسه‌ری كورد شته‌كانی ئه‌م بازاره
بێبه‌هاده‌كرێن. ئه‌مه‌ش واده‌كا نووسه‌ری كورد له مه‌نفا ته‌نیا به كێشه‌كانی
كۆمه‌ڵگه‌ی خۆیه‌وه سه‌رقالبێ(كێشه‌ی كه‌ركوك گه‌یشته كوێ؟ بۆ وه‌زاره‌ته‌كان
یه‌كناگرنه‌وه؟ بۆ ..؟ و بۆ....) و له‌وبوارانه‌ش خۆی ببینێته‌وه كه له نه‌رێتی
رۆشنبیری كوردیه‌وه نزیكه.
پێنجه‌م: نووسه‌رانی كورد له‌به‌رئه‌وه‌ی به زمانێكى ناجیهانی ده‌نووسن و
نووسینه‌كانیشیان كێشه ناوخۆیه سیاسیكانیان گفتووكۆده‌كا ئه‌م نووسینانه تێكستی
جیهانییان لێدروستبێ. به‌ڵام ئه‌وه‌ی تێكسته ئه‌ده‌بی و رۆشنبیریه‌كانی
نووسه‌رانی كورد ناتوانن پێشبركێی تێكسته رۆژئاواییه‌كان بكه‌ن ئه‌مه ته‌نیا
په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه نیه ئه‌و تێكستانه به زمانی لۆكاڵی ده‌نووسرێن یان به
زمانێتر به‌ڵكو گرفته جه‌وهه‌ریه‌كه ئه‌وه‌یه ئه‌و تێكسته كوردیه
ئه‌ده‌بیانه له چێژ و ئه‌زموونی نووسینی رۆژئاواوه تائه‌وپه‌ری دوورن وشێوازی
نووسین و هزراندنی ئه‌ده‌بی و روناكبیری رۆژئاوای ده‌مێكه ئه‌و قۆناغه‌ی
تێپه‌راندووه. دواتر ئاوڕدانه‌وه‌ی روناكبیرانی رۆژئاوا له تێكسته رۆشنبیری یان
ئه‌ده‌بیه‌كانی ئه‌زموونه رۆشنبیره غه‌یره رۆژئاوایه‌كان گه‌ر له‌سه‌ربنه‌مای
به‌زه‌ی و سۆز بێ ئه‌م لایه‌نه كه‌م برده‌كا به‌لام گه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه
بێ ئه‌وتێكسته چ ئه‌زموونێ تازه‌ی هزری و رۆشنبیری خستۆته‌وه و چه‌ند ته‌كنیكێ
تازه‌ی له دارشتن هێناوه‌كایه‌وه ره‌نگه ئه‌مه‌یان زۆرتر ماندارتربێ بۆ
جیاكردنه‌وه‌ی تێكسته‌كان له‌یه‌ك. بۆیه له ئێستادا ئه‌وه به‌دیناكه‌م كه
چاپخانه‌كانی رۆژئاوا پێشبركێ له‌سه‌ر وه‌رگێران و بڵاوكردنه‌وه‌ی نووسینی
نووسه‌رانی كورد( دانیشتووی مه‌نفا بێ یان كوردستان) بكه‌ن.
به‌لام گرنگترین خالێ له‌رێگای ئه‌م نووسینه كورته‌وه ده‌مه‌وێ پێیبگه‌م
ئه‌مانه‌ن:
یه‌كه‌م: رووكردن له مه‌نفا، كه به‌خۆی رووكردنه له رۆژئاوا، دادی به‌شێ زۆر له
رۆشنبیرانی كورد ناده‌ن و له‌مروه‌شه‌وه به‌ڵگه زۆرن كه به‌رچاوترینیان
ئه‌وه‌یه به‌رهه‌می نووسه‌رانی هه‌نده‌ران و نووسه‌رانی ناوه‌وه زۆرله‌یكتر
جیاوازنین. واته گۆڕانێك كه شایانی ووتنبێ له رێگای ئه‌و مه‌نفاژیانه‌وه له
نووسینی ئه‌و نووسه‌رانه‌ی روویان له مه‌نفا كردوه دروستنه‌بووه.
دووه‌م: گۆرانی بنه‌مای و ئۆنتۆلۆژی(كه‌ینوونی) له رۆشنبیری نووسه‌رانی كورد كه
روویان له مه‌نفا كردوه رووی نه‌داوه و له‌مڕوه‌شه‌وه به‌ڵگه زۆرن. بۆنموونه
ئه‌وی جنێوفرۆش و بێ بار و دۆگما و هزرداخراو بووه ئێستاش هه‌روه‌ك خۆی وایه.
سێهه‌م: ئه‌گه‌رچی كاری وه‌رگێران له زمانی كوردیه‌وه بۆ سه‌ر زمانه گه‌وره‌كان
بێئه‌ندازه كه‌مه به‌ڵام زۆربوونیشی هیچ له ئه‌سڵی كێشه‌كه ناگۆرێ چونكه
مه‌سه‌له‌كه زمان نیه به‌لكو خودی ئه‌و ناوه‌رۆك و ته‌كنیكه‌یه تێكسته‌كانی
له‌سه‌ر بوونیاندنراوه كه توانای پێشبركێیان نیه.
چواره‌م: به‌هه‌ڵه‌به‌كاربردنی واتای نووسین له مه‌نفاش له‌كۆڵ نووسه‌ری كورد
نابێته‌وه. یان نووسینی كوردی له مه‌نفا له‌ئێستادا ناسنامه‌ێكى ئه‌وتۆی رۆشنبیری
نیه كه هیوابه‌خش بێ. تێكستی كوردی له مه‌نفا كه ته‌نیا وه‌ك تێكستی ئه‌ده‌بی
خۆینیشانده‌دا به‌ئه‌ده‌بوونه‌كه‌ش نه‌یتوانیوه بیباته پێشه‌وه چونكه تائێستا
بێگانه‌كان كه له رۆشنبیری كوردی (به‌ئه‌ده‌به‌كه‌شه‌وه) ده‌وێن به‌چاوی سۆز و
به‌زیه‌وه لێیده‌ڕوانن. ئه‌مه به باوه‌ری من هه‌نگاوێكه بۆ كوشتنی نووسینی
كوردی نوێ. به‌ڵام ئه‌م لایه‌نه رۆژئاوایه‌كان لێی به‌رپرس نین به‌ڵكو خودی
نووسه‌رانی كورد لێیبه‌رپرسن. چونكه نووسه‌رانی كورد تائێستاش به نه‌فه‌سێك له
كروزانه‌وه و هه‌یوه‌شێره ده‌نوسن و ئه‌مه‌ش نه‌یتوانیوه ناوێ نێوده‌وڵه‌تی
رۆشنبیری بۆ نوسینی كوردی تازه دروستكا. چونكه ئه‌مناوه ته‌نیا و ته‌نیا ئه‌و
كاته دروستده‌بێ كه نووسینی كوردی ئه‌زموونبخاته‌وه نه‌ك خۆی بلێسێته‌وه یان
كاوێژكا.
بۆیه ، له‌به‌رئه‌و هۆ و به‌ڵگانه، له‌ئێستادا هیواییه‌كى گه‌وره به نووسینی
نووسه‌رانی هه‌نده‌ران یان رۆشنبیرانی هه‌نده‌ران ناشێبكرێ. هه‌ڵبه‌ته تاك و
ته‌را لێره و له‌وێ نووسه‌ر یان رۆشنبیری به‌باك و پرله ویست هه‌یه كه پرۆژه‌ی
گه‌وره‌گه‌وره‌ی له‌بنهه‌نگڵایه به‌لام په‌رتی سیاسی و كۆمه‌لایه‌تی ئه‌م
لایه‌نه لاواز و ناكاریگه‌رده‌كا. ئه‌مه‌و سه‌ختی ژیان له هه‌نده‌ران و دۆزی
گه‌نده‌لاوی ئێستای سیاسی و ئابووری و هزری كوردیش له كوردستان هۆیێ تره كه
واده‌كا ئه‌و چه‌ند كه‌سه‌ی تایبه‌ت و جیان ناكاریگه‌ربن.