فاروق هۆمه‌ر له ته‌وه‌رى نووسین و خوێندنه‌وه
ئاماده‌كردنى: توانا ئه‌مین
ئه‌مڕۆ نێوه‌ندى روناكبیرى كوردى له‌كۆمیدیایه‌كدا ژیان ده‌كات،
به‌ده‌ست ده‌ردێكه‌وه دهنالَێنێت كه‌ده‌توانین به‌په‌تاى نه‌خوێندنه‌وه ناوزه‌دى
بكه‌ین! ده‌یان روژنامهى زه‌رد و سه‌دان كتێبى هیچ له‌بازاڕدا به‌رچاوده‌كه‌ون،
ده‌زگاگه‌لێكى چاپ و په‌خش له‌م هه‌رێمه بچوكه‌ى ئێمه‌دا ده‌بینرێن كه‌به‌زه‌حمه‌ت
له بیۆگرافیاكانیاندا كتێبێك، ته‌نها یه‌ك كتێبى چاك ده‌دۆزیته‌وه، ئه‌گه‌ر
به‌ختت هه‌بێت.
رۆژنامه‌ى هه‌رزان، نووسه‌رانى ساده‌گۆ و پیشه‌یى، روشنبیرى موزه‌یه‌ف و به‌ناو
روناكبیرى بێ‌ئاگا له‌دونیا، دهسهلاَتێكى سیاسى بێخه‌م و بێخهبهر، له زه‌مینه
سازیه‌كانى ئه‌م نه‌خۆشیه‌ن... ئه‌مڕۆ له‌لاى ئێمه تاڕاده‌یه‌ك هاوكێشه‌ى نووسه‌رو
خوێنه‌ر له‌پێچه‌وانه‌بونه‌وه‌دان، خوێنه‌رانێكمان له ئاستێكدا هه‌ن كه‌لێناگه‌ڕێن
هه‌موو شتێك به‌سه‌ریاندا تێپه‌ڕێت، لهحالَێكى وادا ده‌بێت نووسه‌رى ئێمه حسابێكى
جدى تر له‌ده‌یه‌كانى پێشوو بۆ خوێنه‌ر بكات.
ئێمه لێره‌دا له‌باره‌ى گرنگى خوێندنه‌وه و ئاشنابوون به كتێب و كلتور، وه‌ك
ده‌روازه‌یه‌ك بۆ دۆزینه‌وه‌ى پێگه‌ى خۆمان جارێك وه‌ك مرۆڤ و جارێك وه‌ك
نه‌ته‌وه، له‌مه‌ڕ به‌هه‌ند وه‌رگرتنى مه‌عریفه وه‌ك مه‌رجى یه‌كه‌م له‌پرۆسه‌ى
نووسیندا، ئیشى ئیلهام و رۆلَى مه‌عریفه له‌به‌رهه‌مهێنانى ده‌قدا، له‌مه‌ڕ ئه‌و
پاشا گه‌ردانیه‌ى رۆژنامه‌وانى و رۆشنبیرى كوردى، ده‌سته‌یه‌ك روناكبیر و نووسه‌رى
جدیمان له‌م ته‌وه‌ره‌دا كۆكرده‌وه و له‌م پرسیاره‌دا په‌یامى خۆمان كورتكرده‌وه:
له‌كاتێكدا تێكسته گه‌وره‌كانى دونیا زاده‌ى مه‌عریفه‌ن نه‌ك ئیلهام، كه‌چى
نووسه‌رى ئێمه كه‌م ده‌خوێنێته‌وه‌و زۆر ده‌نووسێت! نووسینى دواى ئه‌م هه‌موو
نه‌خوێندنه‌وه‌یه رۆشنبیریى كوردى و به‌تایبه‌تیش ئه‌ده‌بیات به‌ره‌و ساده‌گۆیى و
هیچ نه‌وتن نابات؟
فاروق هۆمه‌ر :
بێ له‌پڕۆژه‌ی ڕه‌هه‌ند و چه‌ند ڕوشنبیرێک که‌ژماره‌یان له‌په‌نجه‌کانی ده‌ست
تێناپه‌ڕێت، ئیدی ڕوپه‌ڕی ڕۆژنامه‌و گۆڤار و کتێبه‌کان پڕن له ساده‌گۆیی و هیچ
نه‌وتن.
ئه‌گه‌ر کرده‌ی نووسین له‌ساده‌ترین ده‌رکه‌وتنیا، کرده‌یه‌کی تاکه‌که‌سی نووسه‌ر
بێت ئه‌وا هیچ ئه‌نجامێک به‌ده‌ست ناهێنێت ئه‌گه‌ر کرده‌یه‌کی دی پاڵ پشتی نه‌کات و
به‌هێزی نه‌کات که‌ئه‌ویش کرده‌ی خوێندنه‌وه‌یه. ئه‌مه‌ی دواییان بهتاکهکهسێک
به‌رجه‌سته ناکرێت به‌ڵکو بهدونیایهک که‌سانی دی، که له ده‌یان چین و توێژ پێک
دێت که‌ئاستی جیاواز و ته‌مه‌نی جیاواز ده‌گرێته‌خۆی، نووسه‌رانیش لێره‌دا ئه‌و
که‌سانه‌ن کهپێشهنگن و ئه‌وانن بڕیار ده‌ده‌ن و نهخشهدهکێشن چۆن ئه‌و
هه‌مه‌ڕه‌نگی و جیاوازانهپهرهپێ بده‌ن و کۆمه‌ڵگا له پنتێکه‌وه بگوازنه‌وه بۆ
پنتێکی تر . ئه‌مڕۆ پڕۆسه‌ی خوێندنه‌وه له دونیادا بۆته زانستێک و ده‌یان بیریار
و لێکۆڵه‌ره‌وه قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌که‌ن .
خوێندنهوهنهک هه‌ر بۆ نووسه‌ران،به‌ڵکو هیچ ڕوشنبیرییهک له‌دونیادا به‌بێ
پڕوسه‌ی خوێندنه‌وه گه‌شه ناکات. هیچ ده‌قێک بوونێکی هه‌قیقی نابێت ئه‌گه‌ر
نه‌خوێندرێته‌وه چونکه ئه‌وه ته‌نیا خوێنهرهمانا دهداتهدهقهکان. شێوازی
خوێندنه‌وه له که‌سێکه‌وه بۆ که‌سێکی دی ده‌گۆڕێت، له‌ئه‌نجامی خوێندنه‌وه‌وه
ڕاڤه‌کردن ده‌خوڵقێت و ڕاڤهکردنیش لهخوێنهرێکهوه بۆ خوێنه‌رێکی دی جۆرێکی
تره. ئه‌گه‌ر له ساده‌ترین شێوه‌کانی ڕاڤه‌کردن وردبینه‌وه ده‌بینین ئه‌وه
خوێنه‌ره که ئه‌و کۆدانه(code) ده‌رده‌هێنێت که له ده‌قێکدا هه‌ن و به‌و
شێوه‌یه‌ش نهێنی و شاراوه‌کانی ده‌ق ده‌دۆزێته‌وه و ده‌یانهێنێته ناو ژیانه‌وه،
به‌دوای پرسیاردا ده‌گه‌ڕێت و ئه‌و جێگایانه‌ی که ڕۆشن نین و تاریکیان
لهسهرهڕوشنیان ده‌کاته‌وه.
له‌ڕوانینی ئه‌و ره‌خنانه‌وه که ئاڕاسته‌ی خوێنه‌ر ده‌کرێت، ناکرێت به‌ئاسانی
وه‌ڵامی هیچ پرسیارێک له ده‌قه‌وه ههڵقوزرێت له‌به‌رئه‌وه‌ی ماناکانی ده‌ق به
شێوازێکی سه‌رپێی و ڕاگوزارییانه دانه‌ڕێژراوه. به‌ڵکو له‌سه‌ر خوێنه‌ر پێویسته
له‌گه‌ڵ پێکهاته‌کانی ده‌قدا مامه‌ڵه بکات تا مانا به‌رهه‌م بهێنێت . هه‌ر وه‌کو
ولفگانگ ئایزه‌ر ده‌ڵێت،هه‌میشه ده‌قه ئه‌ده‌بیه‌کان کۆمه‌ڵێک بۆشاییان ( blanks
) تیایهکههیچ که‌سێک پڕیان ناکاتهوهخوێنهر نه‌بێت. که‌واته ده‌بینین خوێنه‌ر
یاوه‌خود وه‌رگر به‌شێوه‌یه‌کی چالاک و زیندوو خه‌ریکه به دۆزینه‌وه‌ی ماناوه.
ئه‌و گه‌یشتنه‌ش شتێک نیه له خۆوه بخوڵقێت به‌ڵکو ده‌بێت خوێنه‌ر خاوه‌نی به‌شێک
له‌زانیاری بێت و توانای هه‌بێت ئه‌و به‌شانه ته‌واو بکات که به‌ناته‌واوی به‌جێ
هێڵدراوه. واته خوێنه‌ر که‌سێکی ناچالاک نییه به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌و که‌سێکی
چالاکه له به‌رهه‌مهێنانی مانادا.
په‌یوه‌ندی ده‌ق بهنووسهرهوهیهکێکهلهکایهگرنگهکانی ره‌خنه‌ی تازه،که‌تا
سه‌رده‌مانێک له‌مێشکماندا دهزرنگایهوهو به( ده‌سه‌ڵاتی نووسه‌ر ) ده‌ناسرا.
که‌ئه‌و ئاڕاستهیهدهقی ئه‌ده‌بی دهگهڕاندهوهبۆ ژیانی نووسه‌ره‌که‌ی و ئه‌و
ژینگه ده‌رونی ومێژویی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌ی که‌تیا ده‌ژیا، هه‌ر هه‌وڵدانێک بۆ
خوێندنه‌وه‌و ناسین و به‌رهه‌م هێنانی ده‌ق سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست نه‌ده‌هێنا به‌بێ
گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌و ژینگانه‌ی که‌باسمان کرد .
کاتێک کهلێکوڵینهوهتازهکان له‌مێژوی کۆڵینهوهلهدهق دێنه‌ئاراوه،ئیدی
سنورێک بۆ ده‌سه‌ڵاتی نووسه‌ر دادهنێنو هه‌موو ڕوشناییهکان ئاڕاسته‌ی ناوه‌وه‌ی
ده‌ق ده‌کرێن و ده‌سه‌ڵاتێکی دی دێته‌ئارا که‌ده‌سه‌ڵاتی ده‌قه. به‌تایبه‌تی ئه‌م
ئاڕاستهنوێیهلهلای بارت ده‌بینرێت که‌مه‌رگی نووسه‌ری ڕاگه‌یاند . له‌سه‌ر
نووسین ده‌ڵێت ( نووسین ده‌ست گرتنهبهسهر هه‌موو ده‌نگه‌کاندا،به‌سه‌ر هه‌موو
بنچینه‌کاندا،نووسین ئه‌و پهڕگیرییهیه،ئه‌و یهکگیرییهیه،ئه‌و پێچ و
پهنایانهیهکهخودی زیندوی خومانی تیا ون ده‌که‌ین،ئه‌و ڕه‌شایی و
سپیاییهکهههموو پێناسه‌کانی تیا له‌ده‌ست ده‌چێت کهبهراییترینیان پێناسی
جهستهیهکهدهنووسرێت).
له‌م بانگ کردنهوهئیدی ئاڕاسته‌یه‌کی تازهلهخوێندنهوهڕهخنهییهکاندا
دێتهئاراوهکهژیان به‌خوێندنه‌وه‌و خوێنه‌ر ده‌به‌خشێت . خوێندنهوهمهرجێکی
ڕیشه‌ییه بۆ هه‌موو پڕۆسه‌یه‌کی ته‌فسیرو ڕاڤه‌کردن . لێره‌وه( تیئۆره‌ی وه‌رگرتن
) بانگه‌وازی خوێندنه‌وه‌یه‌کی گشتگیرانهڕادهگهیهنێت که‌داوا له‌خوێنه‌ر ده‌کات
به‌هه‌موو قوڵاییه‌کانی بینین ته‌ماشای ده‌ق بکات،واتهبهههموو چاوه‌کان. نه‌ک
به‌ته‌نیا هه‌ستێک هه‌ست به‌ده‌ق بکات،به‌ڵکو به‌هه‌موو هه‌سته‌کان .
واتهلهههمووی گرنگتر ئه‌و خوێندنهوهیهبهقوڵاییهکانی بینین هه‌موو
چاوگه‌کانی ده‌ق ده‌بینێت،به‌هوشیاری خۆی هه‌موو هوشیارییهکانی ده‌ق
ده‌دۆزێته‌وه. ئه‌و خوێندنهوهیهچاوگهکانی ده‌ق ده‌بینێته‌وه‌و له‌وه‌دا قوڵ
ده‌بێته‌وه که ئه‌و چاوگانه چ نهنێنی و شاراوه‌و لوغزێکیان له‌ناو خویاندا
حه‌شارداوه، په‌ی به‌و نرخ و به‌هایانه نابات تا نهگاتهبنج و بناوانی.
ده‌کرێت بڵێین تیئورهی وه‌رگرتن ئه‌و جێگۆرکێیهمان پێ نیشان ده‌دات که‌چۆن بایه‌خ
له‌گرنگیدان بهنووسهرهوه بۆ گرنگیدان به‌ده‌ق و خوێنه‌ر ده‌گوازرێته‌وه.
ده‌کرێت له‌م گۆرانکارییهگهورانهوهکهدونیای ڕه‌خنه‌و لێکۆڵینه‌وه هونه‌ریی و
ئه‌ده‌بیه‌کانی گرتهوهسێ جۆری خوێنه‌ر جیا بکه‌ینه‌وه.
خوێنه‌ری ئاسایی، خوێنه‌ری ره‌خنه‌گر، نووسه‌ری ڕه‌خنه‌گر. هه‌ر خوێنه‌رێک له‌دونیا
تایبه‌تیه‌که‌ی خۆیه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ به‌رهه‌می ئه‌ده‌بیا ده‌کات، ئه‌وه‌ی وا
له خوێندنه‌وه ده‌کات پڕۆسه‌یه‌کی جودا و چالاکیه‌کی نۆێی زپ و زیندوو بێت،
ئهوهیهکهخوێندنهوهلهپنتێکا ڕاناوه‌ستێت به‌ڵکو ههمیشهشوێن دهگوڕیتو خۆی
نوێ ده‌کاته‌وه. واتهخوێندنهوهچالاکیهکی فیکری و زمانه‌وانییه، که‌به‌پێی
سروشتی خۆی جوداوازیی و لێک نه‌چون ده‌خوڵقێنێت . لێره‌وه تێده‌گه‌ین که‌پڕۆسه‌ی
خوێندنه‌وه به‌ته‌نیا خوێندنه‌وه‌یه‌ک کیفایه‌ت ناکات و گه‌رانیش به‌ته‌نیا
به‌دوای ئه‌وه‌دا نییهکهنووسهر له‌نێوانی دێره‌کاندا چی حه‌شار داوه، به‌ڵکو
به‌شێکیش له‌ئامانج وردبینییه له‌سه‌ر ئه‌و چرکه‌ساته‌ش که‌پڕۆسه‌ی خوێندنه‌وه‌ی
تیا ئه‌نجام ده‌درێت . ئه‌و چرکه‌ساته‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌و چرکه‌ساتانه‌ی تردا له‌یه‌ک
ناچێت که پڕۆسه‌ی خوێندنه‌وه‌کانی له‌وه‌وبه‌ری تیا ئه‌نجام دراوه. ئه‌وه‌ی
گرنگهلهپڕۆسهی خوێندنه‌وه‌ی کارێکی ئه‌ده‌بیدا ئه‌و تێکه‌ڵاوبوون و
یهکانگیربوونهیه له نێوان وه‌رگر و بونیادا، واتهکاری ئه‌ده‌بی دوو جه‌مسه‌ره
که جه‌مسه‌رێکی هونه‌ری و جه‌مسه‌رێکی ئیستاتیکیه. یه‌که‌میان ده‌قی نووسه‌ره‌و
دووه‌میان ئه‌و جووڵه‌و دۆزینه‌وانه‌یه که خوێنه‌ر پێیگه‌یشتووه که ده‌کرێت
بگوترێت به‌دیهاتوو. له‌ژێر ڕوشنایی ئه‌م یهکانگیربوونهشدا بۆمان ڕوون
ده‌بێته‌وه که ئه‌و بهرههمهناکرێت به‌راورد بکرێت نهبهدهقهکهو نه‌به‌و
بهدیهاتووهش به‌ڵکو فاکتێکهلهنێوان هه‌ردوکیاندا . پڕۆسه‌ی خوێندنهوهوهک
کرده‌یه‌کی بنه‌ڕه‌تی له‌به‌دیهێنانی کاری هونه‌ری و ئه‌ده‌بیدا خوێندنه‌وه‌یه‌کی
ساده نییه به‌ڵکو خوێندنه‌وه‌یه‌کی تایبه‌ته که به‌دوو ئاراسته‌دا دێت و
ده‌چێت، له ده‌قه‌وه بۆ خوێنه‌ر و له خوێنه‌ره‌وه بۆ ده‌ق .
یه‌کێک لهسهرچاوهکلاسیکییهکانی تیئورهی رهخنهکهسهرگهرمی لێکۆڵینه‌وه‌ی
په‌یوه‌ندی نێوان ده‌ق و خوێنه‌ره،وێنه‌یه‌کی کاریکاتۆری لهڕۆژنامهیهکدا بڵاو
کردبۆوه،ژنێک ئه‌و کاریکاتۆره ده‌بینیت و هه‌ردوو برۆی لێک دهنێتو به‌وردی لێی
ده‌ڕوانێت .. پیاوێک لهپاڵیهوهتهماشای هه‌مان لاپهڕهدهکات و فرمێسک به‌چاویا
دێته‌خواره‌وه.. لهتهنیشتیهوهپیاوێکی دی ته‌ماشای هه‌مان لاپهڕهدهکات و قا
قا پێده‌که‌نێت . سه‌رچاوه‌یه‌ک و سێ خوێنه‌ر و سێ کاریگه‌ری جیاواز له‌نێوان گرنگی
و پێکه‌نین و گریاندا . بۆچی ؟ ئه‌وه‌چۆن ڕویدا کهدهقێکێک له‌یه‌ک ساتدا سێ
خوێندنه‌وه‌ی بۆ کرا؟. سێ خوێندنهوهلهیهک کات و له‌یه‌ک شوێندا؟
کهواتهدهشێت له‌خۆمان بپرسین خوێندنهوهچییه؟ ئه‌ی خوێنه‌ر کێیه؟.
ئه‌ی سه‌رچاوه‌ی ئه‌و دهسهڵاتهلهکوێوهدێت کهڕێگهمان پێده‌دات ته‌فسیرو
ڕاڤه‌ی خوێندنهوهبکهین ؟. ده‌بێت خوێنه‌ر به‌چ کارێک هه‌ڵسێت کاتێ
ده‌خوێنێته‌وه؟. ئهوهدهقهکهخوێندنهوهدیاری ده‌کات،یان
پێکهێنهرهناوهکیهکانی خوێنه‌ر،یان کارکردهکۆمهڵایهتی و ڕۆشنبیری و ئابوری و
ڕامیارییه‌کان،یان داب‌و نه‌ریتی خوێندنهوهلهساتو شوێنێکی مێژوویی‌دا؟.
ئهمانهبهجیا جیا کاری خۆیان ده‌که‌ن یان هه‌مویان پێکه‌وه؟.
ئایا به‌ڕاستی خوێندنه‌وه‌یه‌کی دروست و سروشتی هه‌یه،یاوه‌خود چۆن ده‌توانین
بگهینهئهو بڕیاره‌ی که‌بڵێین ئه‌م خوێندنهوهیهدروستهو ئه‌و خوێندنهوهیهنا
دروسته؟. ده‌ق چۆن کاریگه‌ری له‌سه‌ر خوێندنهوهجێدههێڵێت ؟.
ئایا خوێندنهوهڕهوشتێکی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه؟. خوێندنهوهچۆن
خوێندنهوهیهئهگهر ئێمهلهژیانی ئاسایی خۆماندا به‌ته‌نیا باس له‌خوێندنه‌وه‌ی
ڕۆژنامه‌و گۆڤار و کتێب نه‌که‌ین،به‌ڵکو له‌هه‌مان کاتدا له‌خوێندنه‌وه‌ی
تابلۆیه‌کیش بدوێین یان له‌خوێندنه‌وه‌ی پارچهئاوازێک،خوێندنه‌وه‌ی
ڕوداوه‌کان،خوێندنه‌وه‌ی مه‌یل و ئاره‌زووه‌کان؟. چۆن خوێنه‌ر خوێنهرهبهو هه‌موو
جوداوازی هه‌ست و سۆز لێکنهچونی هوشیاری و ئیستاتیکی،لێکنهچونی تهمهنو ڕه‌نگ و
دیالێکتیکی جیاواز و جوداوازی نێر و مێ،جوداوازی جوگرافی (هه‌ولێر و سلێمانی و
دیاربه‌کر و ......
ئیدی لێرهوهههلوێستی ئه‌ده‌بی جیاواز ده‌خوڵقێت،شیکاری ده‌رونی لێکدانه‌وه‌ی
جیاوازی بۆ ئه‌و پهیوهندییهتێکچرژاوانهههیهلهههر یه‌ک لهدیاردهگهرایی و
ڕێبازهجیاوازهکانی دی . ئه‌وه‌ی ده‌رکی پێده‌که‌ین ئهوهیهکهناتوانی پێناسێکی
تایبه‌ت بۆ خوێنه‌ر دابنێیت،چونکهتۆ لهبنهرهتهوهوێنهیهکت بۆ خوێنه‌ر نییه
به‌ڵکو خوێنه‌ر وه‌ک دیمه‌نێکی سروشتی که‌هه‌زار و یه‌ک ره‌نگی جیاوازی له‌خۆ
گرتوه،دابه‌ش بون به‌سه‌ر ئێره‌و ئه‌وێ،ئه‌مڕۆ و دوێنێ و سبه‌ینێ دا . ئه‌گه‌ر بۆ
نمونهبڕوانینه هۆنراوه‌ی ( ئه‌ی ره‌قیب ) . له‌و کاریگهرییهبڕوانین که‌ئه‌و
شیعرهلهسهر خوێنه‌ری دروست ده‌کات . بێگومان ده‌بێت هه‌ست به‌و هه‌موو
جوداوازییانهبکهین که‌له‌سه‌ر خوێنه‌ر جێیده‌هێڵێت،ئایا خوێنه‌ری هه‌فتاکان و
خوێنه‌ری هه‌زاره‌ی دووهه‌م،خوێنه‌رێک له‌مه‌هاباد و خوێنه‌رێک
له‌هه‌ولێر،خوێنه‌رێکی حه‌ماڵ و خوێنه‌رێکی پزیشک،مناڵێک و پیره‌مێردێک،خوێنه‌رێک
له‌نیشتمان و خوێنه‌رێک له‌ده‌ره‌وه‌ی نیشتمان،خوێنه‌رێک سه‌ر به‌بزوتنه‌وه‌یه‌کی
ئایینی و خوێنه‌رێک له‌دونیایه‌کی سۆسیالیستییهوهوهک یه‌ک دهکهونهژێر
کاریگه‌ریی ئه‌و هۆنراوه‌یه‌وه¿.
ئه‌و به‌شه‌ی کهپرسیارهکهی ئێوه‌ی له‌سه‌ر داڕێژراوهدورو نزیک په‌یوه‌ندی به
دوو جۆر خوێنهرهوهههیهکهئایا له‌دونیای ڕوشنبیری ئێمه‌دا بونیان هه‌یه؟
ئه‌ویش خوێنه‌ری ره‌خنه‌گر و نووسه‌ری ڕه‌خنه‌گره.
به‌ر له‌وه‌ی لهوهبدوێم،به‌بڕوای من هێشتا له‌دونیای ئێمه‌دا خوێنه‌ر به‌مانا
مه‌عریفیه‌که‌ی له‌دایک نه‌بووه،ئه‌وه‌نده‌ی لێره‌و له‌وێ خوێنه‌رێکی ساده‌مان
هه‌یه که هه‌موو دونیا بینی ئه‌و بۆ ده‌ق ئه‌وه‌یه‌که‌ئه‌م دهقهجوانهیان
ناشرینه.
هیچ له‌م دهقهتێنهگهیشتم . بێ له‌و وته سه‌رپێیانه هیچی کهناڵێت . ئه‌مه‌ش
دهگهڕێتهوهبۆ ئه‌وه‌ی که‌تاکی کورد که‌سێکی ئازاد نییه‌و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یه
له‌شوێنێکی ترهوهئیمدادی پێبگات و فریاد ڕه‌سێک بههانایهوهبێت و مه‌سه‌له‌کانی
بۆ ڕوون بکاته‌وه. به‌واتایه‌کی تر په‌یوه‌ندییه‌ک نیهکهڕایهڵێکی سروشتی بێت تا
ده‌ق و خوێنه‌ر پێکهوهلهسهر خوانێک کۆ بکاته‌وه.
تا ئه‌مڕۆش دوو مینبه‌ری ته‌قلیدی ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر عه‌قڵ و هوشیاری تاک و
کۆمه‌ڵگای کوردا گرتوه،ئه‌ویش مزگه‌وت و حیزبهبهههموو شکڵ و ده‌زگا و
نوێنه‌ره‌کانیانه‌وه. لێره‌دا ده‌مه‌وێت ده‌رباره‌ی ئه‌و کێشهیهبدوێم که‌زۆر
به‌ڕونی سه‌لمێنه‌ری قسهکانمانهو ماوه‌یه‌کی زۆر کۆمه‌ڵگای کوردی
گرتهوهکهئهویش ئه‌و کێشهیهبوو که‌کتێبی ( سێکس و شه‌رع و ژن ) نایه‌وه.
که‌له‌جیاتی ئه‌وه‌ی خوێنه‌ر له‌ڕێگه‌ی هوشیاری خۆی و ئازادانهلهکتێبهکهبگات و
نهێنی وشاراوه‌کانی کتێبهکهبدۆزێتهوه و بگاتهبڕیارێک تا چه‌ندێک ئه‌م
کتێبهخزمهت به‌بیرکردنه‌وه‌و دونیا بینی ئه‌و ده‌کات وه‌ک خوێنه‌رێک . ئیدی
ئهوهمزگهوت و نوێنه‌ره‌کانی بوون له‌جیاتی خوێنه‌ر بڕیار ده‌ده‌ن و شوێنی
خوێنه‌ران ده‌گرنه‌وه‌و بڕیار ده‌ده‌ن که‌ئه‌و کتێبهنهخوێندرێتهوهو بخرێته
ته‌نه‌که‌ی خۆڵه‌وه.
من لێره‌دا ئه‌وه‌نده‌ی کهپێداگیری له‌سه‌ر ڕۆڵی خوێنه‌ر ده‌که‌م که‌که‌سێکی ئازاد
بێت له‌هه‌ڵبژاردن و بڕیاردان ئهوهندهمهبهستم قسه‌کردن نییهلهسهر ئه‌و
کتێبه.
وه‌دڵنیاش بووم ئه‌گه‌ر نووسه‌ره‌که‌ی وه‌ک دوعا بکهوتایهتهدهست ئه‌و
حهشاماتهتوڕهو شێتگیره‌ی که‌مزگه‌وت و مه‌لا فوی تێکردبوون هه‌مان کاره‌ساتی
دوعا
به‌رانبه‌ر ئه‌ویش دوبارهدهبۆوه.
ده‌مه‌وێت لهوهنزیک ببمهوهکهئهو ڕوشنبیرییهی خاوه‌نی خوێنه‌ر و بینه‌ری
زیندوو بێت،له‌هه‌مان کاتدا کۆمه‌ڵگایه‌کی هوشیار و زیندویش پێده‌گه‌یه‌نێت .
هه‌ر هیچ نه‌بێت کۆمه‌ڵگایه‌ک که‌که‌سی جیاواز و عه‌قڵی جیاواز و هه‌مه‌ڕه‌نگی
بخوڵقێنێت .
ئێمه‌خاوه‌نی سوپایه‌ک به‌ناو ڕوشنبیری ده‌م به‌خه‌نده‌و ئاسوده‌ین،که‌کاری
ئه‌مانه ته‌نیا کوشتنی پرسیار و گوڕینی تاکی کوردهلهکهسێکی ئازادهوهبۆ
که‌سێکی کۆیله و بێ ده‌نگ و سیما .
ئاماده‌کردنی جه‌ماوه‌ر بۆ حیزب و پیا هه‌ڵگوتن به‌باڵا و سه‌روه‌رییه‌کانی حیزب و
سه‌رکرده‌دا . بێ له‌پڕۆژه‌ی ڕه‌هه‌ند و چه‌ند ڕوشنبیرێک که‌ژماره‌یان
له‌په‌نجه‌کانی ده‌ست تێناپه‌ڕێت ئیدی ڕوپه‌ڕی ڕۆژنامه‌و گۆڤار و کتێبه‌کان پڕ بوون
لهسادهگۆیی و هیچ نه‌وتن .
هێرمان هیسهلهیهکێک له ڕۆمانهکانیا، باس له خوێندنه‌وه ده‌کات و ده‌ڵێت :
کاتێک لهدهریایهکی سروشتیا مه‌له ده‌که‌یت تا لهکهناریا بیت زیاتر هه‌ست
به‌دڵنیایی ده‌که‌یت و خۆشتر مه‌له ده‌که‌یت، چه‌ند له‌که‌نار دور بکه‌ویته‌وه
ئه‌وه‌نده دڵنیایی له ده‌ست ده‌ده‌یت و له‌خنکان نزیک ده‌بیته‌وه. به‌ڵام
خوێندنه‌وه جیاوازهتا لهکهناریا بیت دڵنیایت نیه و له‌خنکان نزیکیت، چه‌ندێک
له‌که‌نار دور که‌وتیته‌وه، ئه‌وه‌نده دڵنیایی به‌ده‌ست ده‌هێنیت و خۆشتر مه‌له
ده‌که‌یت . به‌بڕوای من نووسه‌ری کورد ده‌بێت له‌وه دڵنیا بێت که‌ڕۆژگاری ئه‌و
ڕۆژگاری هه‌فتاکان و هه‌شتاکان نییه، ئه‌و سه‌رده‌مه پرسیار و گومانه‌کانی کورد
هه‌موو له‌ده‌وری مان و نه‌مان و ئازادی ده‌خولایه‌وه‌و کۆمه‌ڵگای کوردیش وه‌ک
گشتێک لێکهوهنزیکتر بوون و تا ڕاده‌یه‌ک هه‌موو له‌دونیایه‌ک و یه‌ک
ئاسۆیان ده‌ڕوانی،خوێنه‌ری کورد که‌م و زۆر لێک جیا نهدهکرانهوهو یه‌ک ڕه‌نگ و
سیمایان وه‌رگرتبوو، له کاتێکا ئه‌مڕۆ کۆمه‌ڵگای کوردی رۆژ له‌دوای ڕۆژ به‌ره‌و
کرانه‌وه‌ی زیاتر و هه‌مه‌ڕه‌نگی ده‌ڕوات به‌جورێک کهئاستهمهدوو تاکی کورد
لهپنتێکا کۆ بکه‌یته‌وه.
هه‌شتاکان بۆت ده‌کرا به هۆنراوه‌یه‌ک هه‌زاران که‌س بههژێنی و بیان هێنیتهسهر
شه‌قامه‌کان،له‌کاتێکا ئیستا که‌سێتی ئینسانی کورد ئهوهندهتێکچرژاو
بووهکهبهئاستهمیش ناتوانی له‌ناخ و شاراوه‌کانی رۆحی نزیک بیته‌وه. هیچ کاتێک
هێنده‌ی ئیستا کۆمه‌ڵگای کوردی لهکرانهوهدا نه‌بووه،کرانهوهکهش
کرانه‌وه‌یه‌کی سروشتی نییهکهبتوانی هه‌نگاو هه‌نگاو شوێن پێی هه‌ڵبگریت و ئارام
ئارام لێی بکۆڵیته‌وه.
به‌بڕوای من وه‌ک ئهوهوایهلهکهشتیهکدا بیت و هه‌ر چوار لات شه‌پۆلی سه‌ر
شێتانهبێت هه‌ر چرکه‌یه‌ک شه‌پۆله‌کان به‌ره‌و لایه‌ک کێشت بکه‌ن .
نووسه‌ری کورد ئه‌مڕۆ وه‌ک سواربوویهکی ناو ئه‌و که‌شتییه وایه،ئاور بۆ
دواوهدهده یتهوهکارهساتهگهورهکان له‌به‌ر ده‌متا قوت ده‌بنه‌وه،هه‌ر
لهژاراویبونی هه‌ڵه‌بجه‌و کاره‌ساتی ئه‌نفال و قه‌لاچۆکردنی ئینسانی کورد . ئاوه‌ڕ
بۆ هه‌ر لایه‌ک دهدهیتهوهدونیایهکی جیاواز ڕات ده‌گرێت . پێشه‌وه‌ت نه‌بوونی
دڵنیایی و لێک‌دابرانی خه‌ڵک و حکومه‌ت،جه‌ماوه‌ر و شۆرش له‌یه‌کتری و هه‌ڵوه‌شانی
خێزان و داڕمانی به‌هاو ئاکارێک که‌کۆمه‌ڵگا بهقوربانییهکی زۆر به‌ده‌ستی
هێنابوو،گه‌نده‌ڵی و هه‌ڵاتنی به‌لێشاوی گه‌نجی کورد به‌ره‌و داهاتوویه‌کی نادیار .
به‌بڕوای من ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ زیاد له‌هه‌ر شتێک به‌ته‌نگ نووسه‌ری کورده‌وه دێت
خوێندنه‌وه‌یه. خوێندنهوهپێش چاوت ڕۆشن ده‌کاته‌وه‌و وات لێده‌کات له‌ژینگه‌و
کۆمه‌ڵگاکه‌ت تێ بگه‌یت و لهئازارو ئه‌شکه‌نجه‌ی هاوشارییه‌کانت نزیک بیته‌وه.
ته‌نیا بهخوێندنهوهدهتوانی کۆمه‌ڵگایه‌کی هه‌زار و یه‌ک جار لێکهه‌ڵوه‌شاو
له‌سه‌ر خوانێک کۆ بکهیتهوهکه
خوانی خوێندنه‌وه‌یه .
که‌م نین ئه‌و نمونانه‌ی کهکتێبێک ژیانی مرۆڤێکی گۆڕیوه،ساده‌ترین نمونهژان
ژینیه‌ی فهرهنسیهکهلهدزێکهوهدهبێتهپیاوێک کهکۆمهڵگهناچار ده‌کات
بهجورێکی دی لێی بڕوانێت . موحه‌مه‌د شوکریش ئه‌و پیاوهنهخوێندهوارهبوو
که‌کۆمه‌ڵگای مه‌غریبی و دونیای خسته‌به‌رده‌م بومه‌له‌رزه‌یه‌کی روشنبیرییهوه.
ئه‌گه‌ر نووسه‌رێکی وه‌ک ولیه‌م سارویان پێی وابێت ئهوهتهنیا
خۆشهویستییهکهلهتوانایهتی مرۆڤ بگۆریت، به‌بڕوای من خوێندنه‌وه‌ش هه‌مان
کاریگه‌ریی ههیهکهلهتوانایهتی موعجیزهبخوڵقێنێتو جێ گۆرکێ به‌مرۆڤه‌کان بکات
.
پێم وایه ده‌بێت له قوتابخانه سه‌ره‌تاییه‌کانه‌وه هه‌وڵ بدرێت مناڵ له‌سه‌ر
خوێندنه‌وه ڕابهێنرێت و کتێبیان لاخۆشه‌ویست بکرێت . که‌ئه‌وه‌ش ئه‌رکی سیسته‌می
په‌روه‌رده‌ییه کار بۆ ئه‌و ئامانجهبکات، که به پێچه‌وانه‌وه خوێندنگاکان
ده‌ستیان ناوهتهبینی مناڵی کورده‌وه‌و هه‌موو حه‌ز و ئاره‌زوویه‌ک که له مناڵ‌دا
هه‌یه بۆ خوێندنه‌وه ده‌گوژێت.