ته‌وه‌رى نوسین و خوێندنه‌وه
ئاماده‌كردنى: توانا ئه‌مین
ئه‌مڕۆ نێوه‌ندى روناكبیرى كوردى له‌كۆمیدیایه‌كدا ژیان ده‌كات، به‌ده‌ست
ده‌ردێكه‌وه ده‌ناڵێنێت كه‌ده‌توانین به‌په‌تاى نه‌خوێندنه‌وه ناوزه‌دى
بكه‌ین! ده‌یان روژنامه‌ى زه‌رد و سه‌دان كتێبى هیچ له‌بازاڕدا به‌رچاوده‌كه‌ون،
ده‌زگاگه‌لێكى چاپ و په‌خش له‌م هه‌رێمه بچوكه‌ى ئێمه‌دا ده‌بینرێن
كه‌به‌زه‌حمه‌ت له بیۆگرافیاكانیاندا كتێبێك، ته‌نها یه‌ك كتێبى چاك
ده‌دۆزیته‌وه، ئه‌گه‌ر به‌ختت هه‌بێت.
رۆژنامه‌ى هه‌رزان، نوسه‌رانى ساده‌گۆ و پیشه‌یى، روشنبیرى موزه‌یه‌ف و به‌ناو
روناكبیرى بێ‌ئاگا له‌دونیا، ده‌سه‌لاَتێكى سیاسى بێخه‌م و بێخه‌به‌ر، له
زه‌مینه سازیه‌كانى ئه‌م نه‌خۆشیه‌ن... ئه‌مڕۆ له‌لاى ئێمه تاڕاده‌یه‌ك
هاوكێشه‌ى نوسه‌رو خوێنه‌ر له‌پێچه‌وانه‌بونه‌وه‌دان، خوێنه‌رانێكمان له
ئاستێكدا هه‌ن كه‌لێناگه‌ڕێن هه‌موو شتێك به‌سه‌ریاندا تێپه‌ڕێت، له‌حاڵێكى
وادا ده‌بێت نوسه‌رى ئێمه حسابێكى جدى تر له‌ده‌یه‌كانى پێشوو بۆ خوێنه‌ر
بكات.
ئێمه لێره‌دا له‌باره‌ى گرنگى خوێندنه‌وه و ئاشنابوون به كتێب و كلتور، وه‌ك
ده‌روازه‌یه‌ك بۆ دۆزینه‌وه‌ى پێگه‌ى خۆمان جارێك وه‌ك مرۆڤ و جارێك وه‌ك
نه‌ته‌وه، له‌مه‌ڕ به‌هه‌ند وه‌رگرتنى مه‌عریفه وه‌ك مه‌رجى یه‌كه‌م له‌پرۆسه‌ى
نوسیندا، ئیشى ئیلهام و رۆڵى مه‌عریفه له‌به‌رهه‌م هێنانى ده‌قدا، له‌مه‌ڕ ئه‌و
پاشا گه‌ردانییه‌ى رۆژنامه‌وانى و رۆشنبیرى كوردى، ده‌سته‌یه‌ك روناكبیر و نوسه‌رى
جدیمان له‌م ته‌وه‌ره‌دا كۆكرده‌وه و له‌م پرسیاره‌دا په‌یامى خۆمان كورتكرده‌وه:
له‌كاتێكدا تێكسته گه‌وره‌كانى دونیا زاده‌ى مه‌عریفه‌ن نه‌ك ئیلهام، كه‌چى
نووسه‌رى ئێمه كه‌م ده‌خوێنێته‌وه‌و زۆر ده‌نووسێت! نووسینى دواى ئه‌م هه‌موو
نه‌خوێندنه‌وه‌یه رۆشنبیریى كوردى و به‌تایبه‌تیش ئه‌ده‌بیات به‌ره‌و ساده‌گۆیى و
هیچ نه‌وتن نابات؟
د. موحسین ئه‌حمه‌د عومه‌ر
شاره‌زایى و بلیمه‌تى، وه‌ك دوو دیارده‌ى ده‌ستكردو خۆڕسك، یان ته‌جریبى و سروشتى
دێته به‌رچاوKدیستۆیۆڤسكى، یه‌سنین، گۆران، لۆركا، مایاكۆڤسكى، ڤان كوخ،
هه‌رهه‌موویان ئه‌م دوانه‌یان تێدا بووه.
.. له ڕوانگه‌ى منه‌وه، به‌پَى تێگه‌یشتنى تیۆرى خۆم له‌ئه‌ده‌ب و
به‌رهه‌مهێنانى ئه‌ده‌بى و كێشه‌ى نووسین و خوێندنه‌وه، هه‌روه‌ها كه‌م
خوێندنه‌وه‌و زۆر نووسین، پرسیاره‌كه‌ت كۆمه‌ڵێك ده‌رگاو كێشه ده‌كاته‌وه،
له‌مه‌ش ده‌مێ له‌ڕوانگه‌یه‌یه‌كى تیۆرى رووت لێكى بده‌ینه‌وه. ئه‌و كێشانه‌ى
پرسیاره‌كه‌ت ده‌یورووژێنێ كۆمه‌ڵێكن هه‌ر هه‌مووشیان راسته په‌یوه‌ندییان
به‌یه‌كه‌وه هه‌یه. ئه‌مانه‌ش بریتین له:
1-كێشه‌ى مه‌عریفه‌و ئیلهام كه كێشه‌و پرسیارێكه له‌تیۆرى ئه‌ده‌ب كۆنه‌و،
ده‌توانم بڵێم له‌سه‌ره‌تاكانى مێژووى گه‌شه‌سه‌ندن و سه‌رهه‌ڵدانى تیۆرى ئه‌ده‌بى
زۆرى له‌سه‌ر نووسراوه.
2-مه‌سه‌له‌ى كه‌م خوێندنه‌وه‌و زۆر نووسین و به‌رهه‌مهێنانى كرچ و كاڵى ئه‌ده‌بى،
كه به‌ڕاى من په‌یوه‌ندییه‌كى راسته‌وخۆى به‌سۆسۆلۆژیاى ئه‌ده‌ب و سۆسیۆلۆژیاى
ره‌خنه‌وه هه‌یه، ده‌شێ له‌م روانگه‌یه‌وه به‌جوانى وه‌لامى بده‌ینه‌وه، چونكه
ئه‌مه له‌بنچینه‌دا په‌یوه‌ندى به‌كێشه‌یه‌كى شارستانى ئاڵۆزه‌وه هه‌یه،
ده‌توانین بڵێین په‌یوه‌ندى راسته‌وخۆى به‌لایه‌نێكى وردتر هه‌یه، له‌م بواره‌وه،
ئه‌مه‌ش: فراژووبوونى شارستانى یان فراژووبوونى كۆمه‌لایه‌تى، یان به‌ماددى بوون و
مانه‌وه له‌ناو مۆدێله كۆمه‌لایه‌تیه كۆنه‌كان ده‌وروژێنێ.
دواى ئه‌م سه‌ره‌تایه، لێره‌وه، به‌ڕیزو به‌دێڕى كورت كورت: هه‌ندێ وه‌لامى تیۆرى
بۆ پرسیاره‌كه‌ت ده‌خه‌مه‌ڕوو كه ده‌شێ له‌وێوه دواتر بچینه ناو
لێكدانه‌وه‌یه‌كى ئاڵۆزتر كه وه‌ك خوێندنه‌وه‌یه‌كى گشتییه بۆ پرسیاره‌كه‌ت.
1-مه‌رج نییه هه‌موو تێكستێكى گه‌وره‌ى دونیا زاده‌ى مه‌عریفه بێ.
2-مه‌رج نییه ئیلهام تێكستى گه‌وره بخولقێنآ.
3-ده‌شێ تێكستێكى گه‌وره زاده‌ى مه‌عریفه بێ.
4-ده‌شێ ئیلهام زاده‌ى له‌دایكبوونى تێكستێكى مه‌زن بێ.
5-مه‌رج نییه خوێندنه‌وه مرۆڤ بكاته ئه‌دیبێكى مه‌زن.
6-مه‌رج نییه زۆر نووسین تێكستى نایابى لێبكه‌وێته‌وه.
7-خۆڕۆشنبیركردن و خۆ به‌هونه‌رمه‌ندركردن ده‌شێ مرۆڤ بگه‌یه‌نێته راده‌یه‌كى
به‌رزى هه‌ستیارى، سه‌ره‌نجام تێكستى نایاب له‌دایك بێ.
8-مه‌رج نییه زۆر خوێندنه‌وه ببێته زاده‌ى داهێنانى گه‌وره.
سه‌ره‌نجام ده‌توانین ده‌یان پرسیارى دیكه‌ى تیۆرى بكه‌ین، هه‌ر پرسیارێك
كێشه‌یه‌ك ده‌ورووژێنآ، ئه‌مه‌ش پێویستى به‌چاره‌سه‌رو وه‌لامى تیۆرى دروست
هه‌یه.
كه‌واته، ئه‌و بیره‌ى كه به‌هانامان دا و رزگارمان ده‌كا له‌ته‌ڵه‌و فاقه‌كانى
تیۆرى، بابه‌تێكى زۆر هه‌ستیاره كه له لۆژیك و لۆژیكى زانستى و عه‌قڵى
یارمه‌تیمان ده‌دا نه‌كه‌وینه ناو ته‌ونى جاڵجاڵۆكه‌ى تیۆرى و ئاڵۆزییه‌كانى،
دواجار ساده‌گۆیى و هیچ نه‌گوتن، مه‌سه‌له‌ى رێژه‌ییه (النسبیه) مه‌سه‌له‌ى
رێژه‌یى جێگایه‌كى زۆر گرینگ له‌ره‌خنه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ى ئه‌ده‌بى، دواجار
له‌تیۆرى ئه‌ده‌بى به‌گشتى داگیر ده‌كا، ئه‌مه وامان لێده‌كا نه‌كه‌وینه ناو
"زۆر گوتنى هیچ نه‌گوتن"، یان ساده‌گۆیى و سه‌فسه‌ته، به‌ڵکو مه‌به‌ستمان
بیناكردنى شتێكى جوانه، سوودى هه‌بێت، ئه‌م سووده‌ش له‌جوانییه‌كه‌ى بێ نه‌ك
سودێكى ماددى.
سووده‌كه‌ى له‌شێوه‌ى ئه‌و چه‌شه‌و خه‌یاڵه بێ كه‌شیعرێكى نایاب به‌مرۆڤى
ده‌به‌خشآ، واته كه‌وتنه ناو جیهانێكى دیكه‌ى پۆزه‌تیڤى ئاگایى كه له‌گه‌ڵ
زه‌وق و چه‌شه‌ى مرۆڤ ده‌گونجآ. ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاودانى گوڵێكى سیسه كه‌دواتر
ده‌گه‌شێته‌وه‌و جوانى و بۆنى خۆى بلاوده‌كاته‌وه.
مه‌سه‌له‌ى رێژه‌یى، یان پاراستنى رێژه‌یى له‌واقیعێكى ئه‌ده‌بى دیاریكراو،
بنچینه‌ى ئه‌و ئه‌قلانییه‌ته ره‌خنه‌ییه داده‌مه‌زرێنآ كه پێویسته بۆ
تێگه‌یشتن له‌ده‌یان هه‌ڵكه‌وت و واقیع و دیارده‌ى ئه‌ده‌بى.
ئه‌م رێژه‌ییه راسته‌وخۆ له‌ریزكردنى ئه‌م وه‌لامانه‌ى سه‌ره‌وه‌ى من هه‌یه.
ئێوه ده‌ڵێن: (له‌كاتێكدا تێكسته گه‌وره‌كانى دونیا زاده‌ى مه‌عریفه‌ن نه‌ك
ئیلهام) لێره‌وه، ئه‌م رسته‌یه وه‌ك پێشه‌كییه‌ك وایه بۆ كۆتایى پرسیاره‌كه‌ت
كه له‌كۆمه‌ڵى ئێمه زۆر خوێندنه‌وه نییه، به‌ڵکو زۆر نووسین هه‌یه.
ئه‌مه راسته، به‌ڵام ئه‌مه‌ش لێكدانه‌وه‌ى وردى سۆسۆلۆژى یان باشتر
سایكۆسۆسیۆلۆژى ده‌وآ، ده‌مێ ئێمه سه‌ره‌تا له‌م هه‌ڵكه‌وته بكه‌ین كه ئه‌مڕۆ
مرۆڤى كورد تێیدا ده‌ژى دواتر وه‌لامه‌ى راسته‌كان راسته‌وخۆ خۆیان ره‌پێش
ده‌كه‌ن.
به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ى ئێمه ده‌ست بۆ ئه‌م لێكدانه‌وه ببه‌ین، له‌گه‌ڵ پێشه‌كى
پرسیاره‌كه‌ت ده‌رگایه‌كى تیۆرى ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌م ده‌رگایه‌ش راسته‌وخۆ به‌ره‌و
چه‌مكى رێژه‌یى له‌ڕوانینى ره‌خنه‌یى و لێكدانه‌وه‌ى ئه‌ده‌بیمان ده‌مێ، من
ده‌مێک به‌رامبه‌ر به‌م پرسیاره درێژه دوچارى رامان بووم، دواتر كلیله‌كانیم
ورده ورده ده‌هاته ناو ده‌ست. ئه‌مه‌ش له‌بنچینه‌دا وه‌ك كێشه‌ى خوێننه‌وه‌یه
له‌ڕوانگه‌یه‌كى تیۆرى رووت.
هه‌ندێ تێكست هه‌ن، له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م و دووه‌م هیچت پێ ناڵێن،
به‌ڵام له‌گه‌لا كۆمه‌ڵێك خوێندنه‌وه‌ى دواتر‌و راهاتن له‌گه‌ڵ ره‌مزو وێنه‌و
خوازه‌و پارادۆكس و میتاخۆڕه‌كانى ناوه‌وه‌ى جوانتر‌و روونتر دێته به‌رچاو. چونكه
له‌بنچینه‌دا تێكستێكى له‌م جۆره پشت ئه‌ستووره به‌پاشخانێكى مه‌عریفى و
هونه‌رى، نووسه‌ره‌كه‌ى زۆر كارى تێدا كردووه، به‌ڵام به‌گشتى تێكستى نایاب، چ
شیعر، چ رۆمان و چیرۆك، هه‌تا گوتارى ره‌خنه‌یى و لێكۆڵنه‌وه‌ش، ئه‌گه‌ر
به‌چه‌شه‌و پاشخانێكى مه‌عریفى و هونه‌رى به‌رز نووسرابێ، له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م دێڕ
مرۆڤ یان خوێنه‌ر ده‌سته‌مۆ ده‌كاو ده‌یگرآ، به‌ڵام تێكستى خراپ له‌و چركه‌یه‌ى
هێشتا رۆژیشى نه‌بینیوه هه‌ر مردووه یان به‌مردوویى له‌دایك بووه. به‌مردوویى
له‌دایكبوونى ئه‌ده‌بى، ده‌مانگه‌ڕێنێته‌وه بۆ خاوه‌نێكى ناهه‌ستیارو
نه‌شاره‌زا، دواتر بێ زه‌وق و سه‌لیقه.
له‌باره‌ى مه‌عریفه‌و ئیلهام، ره‌خنه‌و تیۆره ره‌خنه‌ییه‌كان، روانینى تریان
هه‌یه، له‌بنچینه كێشه‌ى شاره‌زابوون و بلیمه‌تى هه‌یه كه له‌ره‌خنه‌ى كلاسیكى
له‌ئه‌رستۆو ئه‌فلاتون و هۆراسه‌وه بگره گرینگی‌یان پێ داوه تا ده‌گاته فرۆید‌و
یۆنگ و ره‌خنه‌گره هاوچه‌رخه‌كان.
شاره‌زایى و بلیمه‌تى، وه‌ك دوو دیارده‌ى ده‌ستكردو خۆڕسك، یان ته‌جریبى و سروشتى
دێته به‌رچاو. دیستۆیۆڤسكى، یه‌سنین، گۆران، لۆركا، مایاكۆڤسكى، ڤان كوخ،
هه‌رهه‌موویان ئه‌م دوانه‌یان تێدا بووه، ئه‌مه‌ش له‌شێوه‌ى ئازارێكى ده‌روونى
دێته به‌رچاو كه شێوه‌ى ناسنامه‌یه‌كى تایبه‌تى بۆ ئه‌و كه‌سه دروست ده‌كا،
ئه‌مه‌ش له‌ڕوانگه‌ى لێكدانه‌وه‌ى رێژه‌یى ده‌مانگه‌یه‌نێته ئه‌و خاڵه‌ى
بڵێین ته‌نیا لایه‌نێك له‌پشت داهێنانه ئه‌ده‌بیه‌كان نییه، به‌ڵکو
بارستاییه‌كى دیكه‌یه كه ناوه‌ندێكى كۆمه‌لایه‌تى و زاتى سروشتى و ناسروشتى
تێدا به‌شدارن، لێره‌وه كۆتایى به‌م لێكدانه‌وه ده‌هێنین، به‌ره‌و ئه‌و
حاڵه ده‌چین كه وه‌ك كێشه‌یه‌كى گه‌وره له‌كۆتایى پرسیاره‌كه‌ت ده‌رده‌كه‌وآ،
ئه‌ویش بریتییه له‌نه‌خوێندنه‌وه وه‌ك كێشه‌یه‌كى شارستانى له‌ناو كورد، زۆر
نووسین كه ساده‌گۆیى و هیچ نه‌گوتن - ى لـآ ده‌كه‌وێته‌وه.
من ده‌مه‌وێ بگه‌ڕێمه‌وه بۆ بنچینه‌و زه‌مینه‌كان، ده‌شێ هه‌ندێ وه‌لاممان
ده‌سكه‌وێ، كه به‌ڕاى من په‌یوه‌ندى ته‌واوى به‌مه‌سه‌له‌ى فراژووبوونه
كۆمه‌لایه‌تى یان شارستانییه‌كانه‌وه له‌ناو كورد هه‌یه. ده‌شێ په‌یوه‌ندى به‌و
وه‌رچه‌رخانه ماددى و مه‌عنه‌ویانه‌وه هه‌بێ كه ئێمه ئێستا تێیدا ده‌ژین كه
له‌ناكاو ئێمه له‌مۆدێلێكى ژیانى ته‌قلیدى كه‌وتینه ناو مۆدێلێكى دیكه‌ى
تازه، یان مۆدێلى كۆن به‌جآ ده‌هێڵین به‌ره‌و مۆدیلێكى دیكه‌ى تازه ده‌چین
كه‌هه‌تا ئێستا ئه‌م مۆدێله نوێیه بچم و روخسار‌و هه‌ڵكه‌وتنى ناوه‌وه‌ى خۆیمان
بۆ والا ناكاته‌وه، یان به‌شێوه‌یه‌كى تر، ئێمه ئازارمان زۆره له‌به‌جێ هێشتنى
مۆدێلى شارستانى كۆنى خۆمان كه بێگومان لایه‌نى پۆزه‌تیڤ و نێگه‌تیڤى خۆى
هه‌یه، به‌كورتى ده‌شێ بڵێین روانینێكى روونمان بۆ ئاینده نییه، نازانین ئه‌م
ئاینده‌یه چى له‌سكى خۆى هه‌ڵگرتووه، ئه‌مه‌ش پێمان ده‌ڵێ، ئێمه زۆرباش له
(ئێستادا) ناژین، په‌رش و بلاوین، نازانین چى ده‌كه‌ین، زۆر ده‌ڵێین، زۆر
ده‌نووسین، كێشه‌ى ده‌ربڕین - مان هه‌یه، كه‌م ده‌خوێنینه‌وه، واته كه‌م خۆمان
رۆشنبیر ده‌كه‌ین و كه‌م خۆمان به‌هونه‌رمه‌ند ده‌كه‌ین. زۆر ده‌نووسین، به‌ڵام
نازانین چى ده‌نووسین. واقیعى كۆمه‌لایه‌تى ئێمه پێمان ده‌ڵێ، ئێمه له‌ناو
وه‌چه‌رخانێكى ماددى زۆر سه‌رنج راكێش ده‌ژین، به‌ره‌و كۆمه‌ڵێك ده‌چین له
ئازارێكى زۆرى نوێبوونه‌وه داین، ئه‌م ئازارى نوێبوونه‌وه له‌سه‌رتاپاى
كۆمه‌ڵى ئێمه دیاره یان ده‌رده‌كه‌وێ، له‌نووسینى شیعرێكى كرچ و كاڵه‌وه
بگره تا ده‌گاته كوشتنى ژنێك، یان خۆسووتاندنى كچێك، بوونى ته‌ته‌روفى ئایینى و
فیكرى و ئه‌ده‌بى و سیاسى و كۆمه‌لایه‌تى، له‌ولاتر، شته جوانه‌كان كه من، چونكه
شته جوانه‌كان و شته پۆزه‌تیڤه‌كان وه‌ك ناوكێكى بچكۆڵه‌ن له‌ئێستا هه‌ن و چرۆو
گه‌لاكانیان له‌ئاینده ده‌رده‌كه‌وێ، چونكه به‌سوپایه‌كى زه‌به‌لاحى ئه‌فسانه‌و
پڕووپووچى ئایینى و كۆمه‌لایه‌تى و ژیارى و سیاسى ده‌وره دراون، لـێ ناگه‌ڕێن
ده‌ركه‌ون و رۆڵى پۆزه‌تیڤى خۆیان بگێڕن، بێگومان ئه‌مه راسته، ئێمه هه‌ر
ئه‌مڕۆ كۆمه‌ڵێیكن، كۆمه‌ڵى ته‌قلیدى (Traditionelle) به‌جآ ده‌هێڵین،
كۆمه‌ڵێك چه‌مك و به‌هاو نرخ هه‌ن كه سه‌ر به‌م كۆمه‌ڵه ته‌قلیدییه‌یه،
ناوه‌ندى كۆمه‌لایه‌تى ته‌قلیدى یان كۆن لـآ ناگه‌ڕآ به‌ئاسانى ده‌ستبه‌رداریان بین
- هه‌ڵبه‌ت ئه‌م گۆڕانه قوربانى خۆى ده‌وآ، ئه‌م قوربانیه‌ش هه‌موو خۆى له‌و
توندوتیژییه وێنا ده‌كا كه له‌ژیانى سه‌رتاپاى ئێمه هه‌یه. تێكستى نایاب،
خوێندنه‌وه‌ى نایاب له‌ناو كۆمه‌ڵێكى له‌م جۆره به‌زه‌حمه‌ت له‌دایك ده‌مێ،
دواتر به‌گه‌ڕانه‌وه بۆ مه‌سه‌له‌ى رێژه‌ییه‌كه، ده‌بینین له‌سه‌ر ئاستێكى
زاتى، نه‌ك مه‌وزوعى و گشتى، واته له‌سه‌ر ئاستێكى بچووك (poserivisme) تێكستى
نایاب ده‌ست ده‌كه‌وآ، ئه‌مه‌ش ئه‌و تێكسته‌یه كه له‌پاڵ راستگۆیى و راست ژیانى
له‌دایك بووه، زاده‌ى كه‌ف و كوڵ و سووتانێكى زاتییه‌و هیچ په‌یوه‌ندى
به‌كۆمه‌ڵه‌وه نییه. هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌ش جۆرێك ئه‌نانییه‌تى له‌پاڵه. به‌ڵام
ئه‌م ئه‌نانییه‌ته شتێكى خه‌ته‌ر نییه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵ و كه‌سانى دیكه.
له‌لایه‌كى دیكه، وه‌ك دیارده‌یه‌ك، من لێكدانه‌وه‌یه‌كى دیكه‌شم هه‌یه، بۆ ئه‌و
زۆر نووسینه‌و كه‌م خوێندنه‌وه‌یه، نه‌بوونى داهێنانى گه‌وره. ئه‌گه‌رچى ئه‌مه‌ش
هه‌ر په‌یوه‌ندى به‌وه‌رچه‌رخانه مادییه‌كه‌وه هه‌یه، به‌ڵام وردبوونه‌وه‌یه‌كى
تایبه‌تى ده‌وآ: ده‌بینین له‌م چوون به‌ره‌و كۆمه‌ڵێكى تر‌ى ده‌وڵه‌مه‌ندترو
ئاوه‌دان تر، له‌م نوێبوونه‌وه‌یه، رۆژ به‌ڕۆژ كۆمه‌ڵى ئێمه پێویستى به‌زیاتر
نووسین هه‌یه، زۆربوونى بواره‌كانى دیكه‌ى نووسین، بازرگانى، وه‌رزشى،
كۆمه‌لایه‌تى، مۆدو پزیشكى و كۆمه‌لایه‌تى و ئایینى، ده‌شێ ئه‌ده‌بیات رێژه‌یه‌كى
كه‌م له‌م به‌رهه‌م هێنانه بگرێت. مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه بڵێم، نووسین و
به‌رهه‌مهێنانى رۆشنبیرى وه‌ك كرده‌یه‌كى شارستانى تازه بۆته كالایه‌كى
بازرگانى، یان شێوه‌ى كالایه‌كى بازرگانى وه‌رگرتووه، سه‌رمایه به‌رهه‌م
ده‌هێنێ. ئه‌مه بزووتنه‌وه‌یه‌كى كۆمه‌لایه‌تى و شارستانییه‌و پێداویستى ماددى
كۆمه‌ڵ فه‌رزى ده‌كا، له‌بنچینه‌شدا دیارده‌یه‌كى پۆزه‌تیڤه ئه‌گه‌رچى لایه‌نى
نێگه‌تیڤى خۆى هه‌یه. ده ساڵ پێش ئێستا ئێمه ئه‌و ده‌وڵه‌مه‌ندییه
مێدیاییه‌مان نه‌بوو، ئیمڕۆ وه‌ك پێداویستییه‌كى نوێى ماددى ئه‌م به
به‌بازرگانى بوونه‌ى میدیاییه هه‌یه، به‌تایبه‌تى له‌بوارى میدیاى خوێندراوه،
سه‌ره‌نجام نووسنی و خوێندنه‌وه‌ى ئه‌ده‌بى و فیكرى و هونه‌رى، ئه‌ویش وه‌رچه‌رخان
و به‌ماددى بوون و به بازرگانى بوونى تێكه‌وتووه، ئه‌مه‌ش وه‌ك دیارده‌یه‌ك
بچێكى ئاوه‌دانى و ده‌وڵه‌مه‌ندى پیشان ده‌دا، به‌ڵام بچمێكى دیكه‌ش پیشان ده‌دا
كه پاشه‌كشه به به‌رهه‌مهێنانى ئه‌ده‌بى و فیكرى و هونه‌رى پوخت و نایاب ده‌كا،
لێره‌ش جارێكى دیكه ده‌مێ بگه‌ڕێینه‌وه بۆ مه‌سه‌له‌ى رێژه‌ییه‌كه، كه
له‌ناو ئه‌م پێكهاته ئاڵۆزه تازه‌ییه ماناى ئه‌وه نییه به‌رهه‌مى ناوێزه
له‌سه‌ر ئاستێكى زاتى نییه، نه‌خێر، وێڕاى بوونى زۆرێكى خراپ كه‌مێكى
نایابمان هه‌یه، دواجار هه‌ر ئه‌م كه‌مه‌یه كه وه‌ك ناوكێكى نایاب دێته
به‌رچاو، درێژه به‌خۆى ده‌داو لق و پۆپى له‌ئاینده لێده‌بێته‌وه‌و نامرآ،
ئه‌وانى دى هه‌موو ده‌چنه زبڵدانى رۆشنبیرى.
*ئه‌م گفتوگۆیه له (ره‌خنه‌ى چاودێرد)ا بلاَوكراوه‌ته‌وه.