ئه‌حمه‌دی مه‌لا له ته‌وه‌رى نوسین و خوێندنه‌وه‌دا
ئاماده‌كردنى : توانا ئه‌مین
ئه‌مڕۆ نێوه‌ندى روناكبیرى كوردى له‌كۆمیدیایه‌كدا
ژیان ده‌كات، به‌ده‌ست ده‌ردێكه‌وه ده‌ناڵێنێت كه‌ده‌توانین به‌په‌تاى
نه‌خوێندنه‌وه ناوزه‌دى بكه‌ین! ده‌یان روژنامه‌ى زه‌رد و سه‌دان كتێبى هیچ
له‌بازاڕدا به‌رچاوده‌كه‌ون، ده‌زگاگه‌لێكى چاپ و په‌خش له‌م هه‌رێمه بچوكه‌ى
ئێمه‌دا ده‌بینرێن كه‌به‌زه‌حمه‌ت له بیۆگرافیاكانیاندا كتێبێك، ته‌نها یه‌ك كتێبى
چاك ده‌دۆزیته‌وه، ئه‌گه‌ر به‌ختت هه‌بێت.
رۆژنامه‌ى هه‌رزان، نوسه‌رانى ساده‌گۆ و پیشه‌یى، روشنبیرى موزه‌یه‌ف و به‌ناو
روناكبیرى بێ‌ئاگا له‌دونیا، ده‌سه‌ڵاتێكى سیاسى بێخه‌م و بێخه‌به‌ر، له زه‌مینه
سازیه‌كانى ئه‌م نه‌خۆشیه‌ن... ئه‌مڕۆ له‌لاى ئێمه تاڕاده‌یه‌ك هاوكێشه‌ى نوسه‌رو
خوێنه‌ر له‌پێچه‌وانه‌بونه‌وه‌دان، خوێنه‌رانێكمان له ئاستێكدا هه‌ن كه‌لێناگه‌ڕێن
هه‌موو شتێك به‌سه‌ریاندا تێپه‌ڕێت، له‌حاڵێكى وادا ده‌بێت نوسه‌رى ئێمه حسابێكى
جدى تر له‌ده‌یه‌كانى پێشوو بۆ خوێنه‌ر بكات.
ئێمه لێره‌دا له‌باره‌ى گرنگى خوێندنه‌وه و ئاشنابوون به كتێب و كلتور، وه‌ك
ده‌روازه‌یه‌ك بۆ دۆزینه‌وه‌ى پێگه‌ى خۆمان جارێك وه‌ك مرۆڤ و جارێك وه‌ك
نه‌ته‌وه، له‌مه‌ڕ به‌هه‌ند وه‌رگرتنى مه‌عریفه وه‌ك مه‌رجى یه‌كه‌م له‌پرۆسه‌ى
نوسیندا، ئیشى ئیلهام و رۆڵى مه‌عریفه له‌به‌رهه‌م هێنانى ده‌قدا، له‌مه‌ڕ ئه‌و
پاشا گه‌ردانیه‌ى رۆژنامه‌وانى و رۆشنبیرى كوردى، ده‌سته‌یه‌ك روناكبیر و نوسه‌رى
جدیمان له‌م ته‌وه‌ره‌دا كۆكرده‌وه و له‌م پرسیاره‌دا په‌یامى خۆمان كورتكرده‌وه:
له‌كاتێكدا تێكسته گه‌وره‌كانى دونیا زاده‌ى مه‌عریفه‌ن نه‌ك ئیلهام، كه‌چى
نووسه‌رى ئێمه كه‌م ده‌خوێنێته‌وه‌و زۆر ده‌نووسێت! نووسینى دواى ئه‌م هه‌موو
نه‌خوێندنه‌وه‌یه رۆشنبیریى كوردى و به‌تایبه‌تیش ئه‌ده‌بیات به‌ره‌و ساده‌گۆیى و
هیچ نه‌وتن نابات؟
ئه‌حمه‌دی مه‌لا:
گه‌وره نووسه‌رانی كورد له‌مزگه‌وت و حوجره‌كاندا زمانیان پژاوه و
ده‌بێ ئه‌و راستییه تاڵه‌ش بزانین كه‌مه‌عریفه‌ی
حوجره پاشماوه‌ی مه‌عریفه‌ی چاخه‌كانی ناوه‌نده.
"خوێندن و نووسین" دوو ده‌سته‌خوشكی یه‌كگرتوون و پێكڕا چه‌مكێك له‌بواری
دیداكتیك واته له‌بواری فێربوون و پێداگۆژێ دا وه‌كو چالاكییه‌كی گرینگ
ده‌ناسرێنه‌وه. پێش ئه‌وه‌ی پرسیاره‌كه‌ئاراسته‌ی نووسه‌رانی لای
ئێمه‌بكرێت، به‌پێویست ده‌زانرێت، هه‌مان پرسیار به‌به‌جۆرێكی دیكه،
ئاراسته‌ی وه‌زاره‌ته‌په‌یوندداره‌كان بكرێت و هه‌ڵوێسته‌یه‌كی گرینگ
له‌سه‌رجه‌م ئه‌و بابه‌تانه‌بكرێت كه‌په‌یوندییان به‌خوێندن و
نووسینه‌وه‌هه‌یه. به‌ڵكو به‌شێوه‌یه‌كی فراوانتر، په‌یوه‌ندییان
به‌سیسته‌می په‌روه‌رده‌وه‌هه‌یه.
خوێندنه‌وه‌چالاكییه‌كی فیكرییه‌ده‌كه‌وێته‌پێش نووسین، واته ئینسان زووتر
فێری خوێندنه‌وه ده‌بێت تا نووسین، زووتره فێری تێگه‌یشتن ده‌بێت تا
قسه‌كردن. ئه‌م راستییه بۆ زمانی دایك و زمانی بییانیش ده‌شێت.
كاتێك جه‌وهه‌ری گرفته‌كه ده‌گه‌ڕێنینه‌وه سه‌ره‌تاكانی و
له‌پێكهاته‌كانی ورد ده‌بینه‌وه، ئه‌وكات ده‌كرێ به‌دوای
رێگاچاره‌سه‌ره‌كان بگه‌ڕێین. قووتابی كورد له‌قۆناغی سه‌ره‌تایی چ
ده‌خوێنێته‌وه و چۆن ده‌یخوێنیته‌وه؟ خوێندنه‌وه‌ته‌نها
گواستنه‌وه‌یه‌كی میكانیكی وشه‌كان نییه و له‌سه‌رجه‌می
تێگه‌یشتنی‌وشه‌كاندا له‌رسته‌تێبگه‌ین و پاشانیش له‌تێكێستێك. به‌ڵكو
هه‌موو نووسینێك له‌نێو ته‌ونێكی دیاریكراو ماناكانی ده‌خه‌مڵێن و ئه‌و
ته‌ونه‌ش په‌یوه‌ندیی به‌مێژووی و سیاقه‌كانی كولتووری و
كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه هه‌یه.
رسته‌ی : "دارا دوو داری دی" چ به‌منداڵ ده‌ڵێت زیاتر له‌وه‌ی كه دانه‌ری
ئه‌م رسته‌یه‌مه‌به‌ستی‌دووباره‌كردنه‌وه‌پیتی "دال"ه. واته‌رسته‌یه‌ك
له‌خزمه‌تی پیتێكدا دروست بووه، به‌بێ ئه‌وه‌ی زانیارییه‌كی دی بۆ منداڵ
پێبێت! رسته‌ده‌بێت ده‌وڵه‌مه‌ند بێت. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كتێبی پۆلی
یه‌كه‌می سه‌ره‌تایی ته‌مه‌نی په‌نجا ساڵه. هیچ گۆڕانكارییه‌كی
بنه‌ڕه‌تی له‌فێركردنی منداڵ نه‌هاتۆته‌دی.
له‌م قۆناغه‌دا منداڵ ده‌بێ فێری خوێندنه‌وه‌و نووسینی راسته‌قینه بكرێت،
واته‌فێری ئه‌وه‌ی بكرێت كه بیركاته‌وه. بیر له‌و شتانه بكاته‌وه
كه ده‌یخوێنێته‌وه.
هه‌موو ده‌قێك مێژووی خۆی هه‌یه‌چ له‌دارشتندا، چ له‌سه‌رجه‌م ئه‌و
زانیارییانه‌ی كه‌هه‌ڵیگرتووه و ئه‌م ئاسته‌ش له‌پاڵ ته‌مه‌ن و
قۆناغه‌كانی په‌روه‌رده‌یی قووتابی دا ده‌بێ بخوێندرێته‌وه.
ئێمه‌هه‌موومان ده‌یان ده‌قمان له‌به‌ر كرد به‌بێ ئه‌وه‌ی واتای ئه‌و
ده‌قانه فێركرابێتین، ده‌یان بیردۆزه‌یان كردینه مێشكه‌وه به‌بێ
ئه‌وه‌ی هیچ په‌یوه‌ندییه‌ك له‌نێوان ئه‌و بیردۆزانه و ژیان به‌مانا
فراوانه‌كه‌ی دا هه‌بووبێت، یا دروست كرابێت. بۆ نموونه‌وانه‌كانی مێژوو
له‌قۆناغی سه‌ره‌تایی، له‌چاخه‌كانی به‌رد و مرۆڤی نێه‌ندرتاڵ ده‌ستی
پێده‌كرد له‌كاتێك ئه‌م زانیارییانه ده‌بێ دره‌نگتر فێری قووتابی بكرێن و
پێویسته بخرێنه‌دوا قۆناغه‌كانی ئاماده‌یی. به‌پێویست ده‌زانرێت
له‌گه‌شه‌كردنی مێشكی و حه‌ز و تواناكانی منداڵ ئاگادار بین و له‌ژێر ئه‌و
رۆشناییانه كتێبی په‌روه‌رده دابرێژرێت. تا نووسه‌رانی كتێبی مناڵان‌یش
ئاگاداری ئه‌م كه‌لێنانه نین، ئه‌وانی ته‌نها له‌سۆز و خۆشه‌ویستییانه
ئه‌م كاره ئه‌نجام ده‌ده‌ن. په‌روه‌رده له پاڵ خۆشه‌ویستی پێویستی
به‌كاری زانستیش هه‌یه.
با بێینه‌وه سه‌ر پرسیاره‌كه، زۆر قووتابی
هه‌یه‌قۆناغی ئاماده‌یی ته‌واو ده‌كات به‌بێ ئه‌وه‌ی هێشتا له‌خاڵبه‌ندیی
و دروستكردنی په‌ره‌گراف تێگه‌یشتبێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی لۆژیك
رسته‌كان پێكه‌وه‌گرێ بدات و خاڵ له‌دوای رسته‌كان دابنێت. قووتابی
تایبه‌تمه‌ندیی ده‌ق ناناسیَ، جوداووازیی له‌نێوان ده‌قێكی كه‌كاری وه‌سفی
هه‌بێت و ده‌قێكی دی‌زنیاری رووت بگوازێته‌وه، نادۆزێته‌وه.
ئه‌م گرفتانه‌ته‌نها په‌یوه‌ندیی به‌مامۆستاوه نییه، به‌ڵكو
په‌یوه‌ندیی به‌و كه‌سانه‌شه‌وه هه‌یه كه ده‌قی كتێبه‌كان ده‌نووسن
و ئاماده‌ده‌كه‌ن، په‌یوه‌ندیی به‌سه‌رجه‌م ئه‌و زانسته نوێیانه‌وه
هه‌یه كه له بواری په‌روه‌رده‌دا په‌یا ده‌بن. باڵه‌خانه‌ی
په‌روه‌رده له وڵاتی ئێمه ده‌بێ ده‌سكاری بناغه و ته‌مه‌ڵه‌كه‌ی
بكرێت. به‌بێ ده‌سكارییه‌كی ته‌واو كۆمه‌ڵگای ئێمه مومكین نییه بتوانێ
بكه‌وێته سه‌ر پێی خۆی. جگه له‌وه‌ی كه به‌پێویست ده‌زانرێت زمانانی
ئینگلیزی یا فه‌ره‌نسی له‌پۆلی یه‌كه‌می سه‌ره‌تاییه‌وه‌بوترێنه‌وه.
له‌رووی زانستییه‌وه، منداڵ ئه‌و قودره‌ته‌شك ده‌بات كه‌سێ زمان یا زیاتر
فێر بێت.
كه‌واته‌نووسه‌ری كورد به‌رهه‌می ئه‌م سیسته‌مه‌سه‌قه‌ته‌یه.
جگه‌له‌سه‌رجه‌م ئه‌و گۆڤار و رۆژنامانه‌ی كه‌ده‌ردێن هه‌نده‌ی
له‌باوه‌شی سیاسه‌ت و حیزبه‌وه‌دێنه‌خوارێ هه‌نده‌به‌رهه‌می كه‌سانێك
نین كه‌هه‌می ده‌ركردنی گۆڤاریان هه‌بێت و شتێكی تایبه‌تیان هه‌بێت و
بیانه‌وێ له‌رێگای گۆڤارێكه‌وه بیگه‌یه‌ننه خوێنه‌ر. دامه‌زراوی سیاسی
به‌مانا فراوانه‌كه‌ی گۆڤاری ئه‌ده‌بی ده‌رده‌كات!! له‌كۆتاییدا ده‌بێته
جۆره رزق په‌یاكردنێك...
ئێمه له نێو گه‌رداوێكی ته‌واو دا ده‌ست به‌خوێندن و نووسین ده‌كه‌ین.
كه‌واته‌ئه‌گه‌ر رۆشنبیرێكی كوردی ئیمڕۆ ته‌نها هه‌ر كوردی بزانێت له‌توانای
دا نابێت به‌رهه‌مێكی ته‌ندروست به‌رهه‌م بهێنێ، له‌توانای دا نابێت جگه
له ده‌ربڕینی هه‌ندێ هه‌ست و هه‌ندێ دڵه‌ڕاوكه‌ی بتوانێ به‌رهه‌مێكی
مه‌عریفی كۆك په‌یدا بكات. چونكه‌به‌رای من، ئه‌م راستییه‌بۆ به‌شێكی
هه‌ره‌زۆری نووسه‌رانی عه‌ره‌بیش راسته، بۆ كۆكردنی زمانی ئه‌ده‌بی، بۆ
خه‌مڵاندنی زمانێكی زانستی، ئیمڕۆ پێویستیمان به‌زمانه زیندووه‌كانی جیهان
هه‌یه تا له‌رێگای ئه‌و زمانانه‌وه‌فێری خوێندنه‌وه‌و نووسین بین. چونكه
بیركردنه‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی به‌و زمانانه ده‌كرێن. وه‌ك چۆن زمانی
عه‌ره‌بی له‌سه‌ده‌ی ده‌وه بۆ سه‌ده‌ی سیانزه زمانی بیكردنه‌وه و
داهێنان بوو بۆ نه‌ك ته‌نها بۆ عه‌ره‌بان، به‌ڵكو بۆ فارس و كورد و
جووله‌كه و مه‌سیحییه‌كانی رۆژهه‌ڵات. وه‌كو زمانی لاتینی بۆ ئه‌ورووپای
سه‌ده‌كانی ناوه‌ند بوو.
به‌ڵام ئیمرۆ پێوه‌ره‌كان تووشی گۆڕان هاتوون و ده‌بێ له‌نێو ئه‌م
گۆڕانكارییانه‌پێناسه‌ی كولتوور و شارستانی و زمانمان بكه‌ین. ئه‌مه‌بۆ
كه‌موكوڕی زمان وه‌كو پێكهاته‌یه‌كی ماددی ناگه‌ڕێته‌وه، خه‌تا
له‌زمانه‌كان نین، به‌ڵكو له‌چه‌مك و بۆچوونه‌كانن، له‌پێناسه و
زاراوه‌كانن، له‌سه‌رجه‌م ئه‌و تێگه‌یشتنانه‌ن له هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ
زماندا له‌ره‌وت دایه. گرفتێكی ئالۆزه و پێویستی به لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر
و قسه‌ی زیاتر هه‌یه!
با گریمانی ئه‌وه‌بكه‌ین كه‌قۆناغی ئیمڕۆمان (بۆ كوردستانی باشوور) به‌قۆناغی
راپه‌ڕین نێوزه‌د بكه‌ین، ئه‌وه‌ده‌بێ له‌شكرێك پێكبهێنین كاری
ته‌رجه‌مه‌كردن‌ببێت، هه‌ر ته‌رجه‌مه‌یه‌وه‌ك ده‌سپێك زمانی كوردی
ده‌دۆزێته‌وه و له‌سه‌ر پێی خۆی رایده‌گرێت.
جاران زمانی عاره‌بی بۆ نووسه‌رانی كورد، به‌تایبه‌ت تا ناوه‌ندی په‌نجای
سه‌ده‌ی رابردوو وه‌كو باگراوند سه‌یر ده‌كرا. چونكه‌گه‌وره نووسه‌رانی
كورد له‌مزگه‌وت و حوجره‌كاندا زمانیان پژاوه و ده‌بێ ئه‌و راستییه
تاڵه‌ش بزانین كه‌مه‌عریفه‌ی حوجره پاشماوه‌ی مه‌عریفه‌ی چاخه‌كانی
ناوه‌نده. زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری ئه‌و زانیارییانه له ساته‌وه‌ختێكی
مێژوویدا هاتنه‌به‌رهه‌م، به‌رهه‌می شارستانییه‌تێكی گرینگ بوو، به‌ڵام
تووشی مه‌نگ بوون و له‌قسه‌كه‌وتن هاتوون. هه‌روه‌كو بیریاری جه‌زائیری
ئه‌ركوون ده‌ڵێت زمانی عه‌ره‌بی له‌دوای سه‌ده‌ی سیانزه‌وه تووشی
له‌گۆچوون هاتووه. بۆیه ئه‌و زانیارییانه مه‌گه‌ر به‌شێكی یه‌كجار
كه‌می نه‌بێت، ئه‌گینا وه‌كو ئه‌رشیف ده‌بێ سه‌یر بكرێن.
خاڵێكی دیكه‌یه هه‌یه ده‌بێ به‌جه‌خته‌وه ئاوڕی لێ بدرێته‌وه
ئه‌ویش ئه‌مه‌ی لای خواره‌وه: كاتێك به‌ته‌واوی فێری خوێندنه‌وه نابین،
واته خوێندنه‌وه‌كانمان به‌نیوچڵی ده‌مێننه‌وه. ئه‌م نیوه‌چڵییه
په‌یوه‌ندیی به‌چه‌ندایه‌تییه‌وه نییه، به‌ڵكو په‌یوه‌ندیی
به‌چلۆنایه‌تییه‌وه هه‌یه. مه‌رج نییه هه‌موو كتێبه‌كانی دونیات
خوێندبێته‌وه‌تا به‌رهه‌می چاك پێشكه‌ش بكه‌یت، به‌ڵكو چۆن ئه‌و كتێبانه‌ت
خوێندۆته‌وه.
ئێمه شاعیر و نووسه‌ری وامان هه‌یه زۆریان خوێندۆته‌وه، به‌ڵام سه‌رجه‌م
ئه‌و خوێندنه‌وانه فریای نه‌كه‌وتوون تا ده‌قێكی زۆر جوان بنووسێت.
كه‌واته مه‌سه‌له‌ی نووسین ته‌نها په‌یوه‌ندیی به‌سه‌رجه‌م ئه‌و
كتێبانه‌وه نییه كه خوێندوومانه‌ته‌وه، به‌ڵكو په‌یوه‌ندی به‌و
گۆڕه‌پانه‌شه‌وه هه‌یه كه تیایا ژیاوین.
كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی ته‌قلیدییه. گۆڕانكاری له‌مه‌نتالیتێ واته له
عه‌قڵییه‌تدا زۆر سسته، په‌یوه‌ندیمان به‌شاره‌وه‌نییه، كوردستان
له‌ته‌كه‌توولاتی گو‌ندیی پێكهاتوون، گوندی گه‌وره‌گه‌وره‌دروست ده‌بن.
سه‌رجه‌م په‌یوه‌ندییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی خزمایه‌تی و خێڵایه‌تی و هاوشاری
و حیزبایه‌تی به‌رقه‌رار بوونه، چه‌مك و تێگه‌یشتمان بۆ ژیانی شارستانی
هیشتا نه‌خه‌مڵاوه. كولتوور ئیمڕۆ به‌به‌شێكی نه‌بڕاوه‌ی دونیای شار
ده‌ناسڕێته‌وه. (هه‌رچه‌ندی بۆچوونی شارى نوێش ده‌كرێ ره‌خنه‌ی
ئارسته‌بكرێت، به‌ڵام ئه‌م خوێندنه‌وه‌یه‌بابه‌تێكی دییه. هه‌روه‌كو
ئه‌دگار مۆران سۆسیۆلۆژیی فه‌ره‌نسا له‌م رووه‌وه كتێبێكی نوێی
نووسییه‌وه و باس له دامه‌زراندنه‌وه‌یه‌كی دیكه له‌مه‌ڕ
په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان شار و گوند ده‌كات.)
له‌لایه‌كی دیش، له‌كۆمه‌ڵگای كوردیدا، تاك عاجباتییه‌كه‌ده‌بێ
گوندبه‌ده‌ر بكرێت تا گرووپ و كۆمه‌ڵ به‌كه‌مالی ئیسراحه‌ت پاڵبداته‌وه.
دروست نه‌بوونی چه‌مكی تاك و پاراستنی تاك له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌وه،
له‌لایه‌ن یاساوه، یه‌كێكه له هۆكاره بنه‌ڕه‌تییه‌كان كه
به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی و به‌رهه‌می زانستی و به‌رهه‌مه‌كانی دی به‌ته‌واوی
په‌كخستووه.
له‌كۆتاییدا، ئێمه موراجه‌عه و پێداچوونه‌وه‌یه‌كی سه‌رتاپه‌گه‌ریی و
هه‌مه‌لایه‌نیمان گه‌ره‌كه‌تا هه‌نگاوی دروست بۆ گۆمه‌ڵگایه‌كی ته‌ندروست
بهاوێژین كه‌تیایدا خوێندنه‌وه و نووسین ببنه‌وه‌به‌دوو چالاكی تا
ته‌ندروستی زیهنیمان بۆ بگه‌ڕێنێته‌وه.
*ئه‌م ته‌وه‌ره له رۆژنامه‌ى چاودێردا بڵاوكراوه‌ته‌وه