ڕێبین ڕه‌سولَ ئیسماعیل له ته‌وه‌رى نووسین و
خوێندنه‌وه‌دا
ئاماده‌كردنى : توانا ئه‌مین
ئه‌مڕۆ نێوه‌ندى روناكبیرى كوردى له‌كۆمیدیایه‌كدا ژیان ده‌كات، به‌ده‌ست
ده‌ردێكه‌وه ده‌ناڵێنێت كه‌ده‌توانین به‌په‌تاى نه‌خوێندنه‌وه ناوزه‌دى بكه‌ین!
ده‌یان روژنامه‌ى زه‌رد و سه‌دان كتێبى هیچ له‌بازاڕدا به‌رچاوده‌كه‌ون،
ده‌زگاگه‌لێكى چاپ و په‌خش له‌م هه‌رێمه بچوكه‌ى ئێمه‌دا ده‌بینرێن كه‌به‌زه‌حمه‌ت
له بیۆگرافیاكانیاندا كتێبێك، ته‌نها یه‌ك كتێبى چاك ده‌دۆزیته‌وه، ئه‌گه‌ر
به‌ختت هه‌بێت.
رۆژنامه‌ى هه‌رزان، نووسه‌رانى ساده‌گۆ و پیشه‌یى، روشنبیرى موزه‌یه‌ف و به‌ناو
روناكبیرى بێ‌ئاگا له‌دونیا، ده‌سه‌ڵاتێكى سیاسى بێخه‌م و بێخه‌به‌ر، له زه‌مینه
سازیه‌كانى ئه‌م نه‌خۆشیه‌ن... ئه‌مڕۆ له‌لاى ئێمه تاڕاده‌یه‌ك هاوكێشه‌ى نووسه‌رو
خوێنه‌ر له‌پێچه‌وانه‌بونه‌وه‌دان، خوێنه‌رانێكمان له ئاستێكدا هه‌ن كه‌لێناگه‌ڕێن
هه‌موو شتێك به‌سه‌ریاندا تێپه‌ڕێت، له‌حالَێكى وادا ده‌بێت نووسه‌رى ئێمه حسابێكى
جدى تر له‌ده‌یه‌كانى پێشوو بۆ خوێنه‌ر بكات.
ئێمه لێره‌دا له‌باره‌ى گرنگى خوێندنه‌وه و ئاشنابوون به كتێب و كلتور، وه‌ك
ده‌روازه‌یه‌ك بۆ دۆزینه‌وه‌ى پێگه‌ى خۆمان جارێك وه‌ك مرۆڤ و جارێك وه‌ك
نه‌ته‌وه، له‌مه‌ڕ به‌هه‌ند وه‌رگرتنى مه‌عریفه وه‌ك مه‌رجى یه‌كه‌م له‌پرۆسه‌ى
نووسیندا، ئیشى ئیلهام و رۆلَى مه‌عریفه له‌به‌رهه‌م هێنانى ده‌قدا، له‌مه‌ڕ ئه‌و
پاشا گه‌ردانیه‌ى رۆژنامه‌وانى و رۆشنبیرى كوردى، ده‌سته‌یه‌ك روناكبیر و نووسه‌رى
جدیمان له‌م ته‌وه‌ره‌دا كۆكرده‌وه و له‌م پرسیاره‌دا په‌یامى خۆمان كورتكرده‌وه:
له‌كاتێكدا تێكسته گه‌وره‌كانى دونیا زاده‌ى مه‌عریفه‌ن نه‌ك ئیلهام، كه‌چى
نووسه‌رى ئێمه كه‌م ده‌خوێنێته‌وه‌و زۆر ده‌نووسێت! نووسینى دواى ئه‌م هه‌موو
نه‌خوێندنه‌وه‌یه رۆشنبیریى كوردى و به‌تایبه‌تیش ئه‌ده‌بیات به‌ره‌و ساده‌گۆیى و
هیچ نه‌وتن نابات؟
ڕێبین ڕه‌سولَ ئیسماعیل:
خوێندنه‌وه پێش ئه‌وه‌ى حه‌زو ئاره‌زوو و خولیا بێت، كولتووره.
پێم وایه هه‌موو كه‌سێك به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان له‌ژێر کۆمه‌ڵێك فاكته‌رى
دیاریكراوى كۆمه‌ڵایه‌تى و ئابوورى و سیاسیدایه كه حوكم ده‌كاته سه‌ر ڕێڕه‌وى
بیركردنه‌وه‌و تێڕامانى له‌ئاست دیارده‌كانى نێو کۆمه‌ڵگا و ئاراسته‌كردنى تاك
به‌ره‌و سنووره‌كانى بیركردنه‌وه‌و تێڕامان له‌هزرى کۆمه‌ڵایه‌تى به‌گشتى كه
به‌رهه‌مهێنه‌رى ئه‌و ته‌رزه له‌بیركردنه‌وه‌و تێڕامانه.
له‌و ڕوانگه‌یه‌وه، كۆلتوور فاكته‌رێكى هه‌ره گرنگه له‌ده‌ستنیشانكردنى مه‌یلى
خوێندنه‌وه‌و نووسین له‌نێو تاكه‌كانى کۆمه‌ڵگادا. کۆمه‌ڵگا خۆرهه‌لاتییه‌كان
به‌گشتى و کۆمه‌ڵگاى كوردى به‌تایبه‌تى، له‌به‌رئه‌وه‌ى ماوه‌یه‌كى زه‌مه‌نى زۆر
له‌ژێر كاریگه‌رى فاكته‌رى زمانى گێڕانه‌وه‌دا بوون، له‌ژێر كاریگه‌رى ئاخافتن و
حیكایه‌تخوانه‌كاندا بوون، به‌و مانایه‌ى كولتوورى کۆمه‌ڵگاى ئێمه زیاتر كولتوورى
ئاخافتن و گێڕانه‌وه‌و حیكایه‌تخوانه‌كانه، نه‌وه‌كو كولتوورى نووسه‌رو
دیكۆمێنتكاران بێت، ئه‌و كولتووره له‌سه‌ر بنه‌ماى گێڕانه‌وه‌ى سه‌رزاره‌كى
دامه‌زراوه‌و تا ئێستاش گێڕانه‌وه زۆرترین و بالاترین پێگه‌ى هه‌یه، به‌حوكمى
ئه‌وه‌ى هێشتا به‌شێكى زۆرى کۆمه‌ڵگا نه‌خوێنده‌وارن، یا له‌ئاستێكدا نین ڕۆژانه
به‌لایه‌نى كه‌م ڕۆژنامه‌یه‌ك، یا گۆڤارێك بخوێننه‌وه، ئه‌گه‌ر زیاتریش نه‌بێت،
ئه‌وه له‌كاتێكدا خوێندنه‌وه‌ى كتێب هێشتا نه‌بۆته نه‌ریت.
كێشه‌ى کۆمه‌ڵگاى كولتوور دامه‌زراو له‌سه‌ر بنه‌ماى گێڕانه‌وه‌و ئاخافتن هه‌ر
ئه‌وه نییه كه حه‌ز به‌نووسین و خوێندنه‌وه ناكات و زۆر بڕواى به‌دیكیۆمێنتكارى
نییه‌و ته‌نیا له‌سه‌ر ڕایه‌لَى قسه‌و ئاخافتن وه‌ستاوه، به‌لَكو ئه‌و كولتووره
هه‌ر له‌كۆنه‌وه له‌ململانێى تووند دایه له‌گه‌لَ قه‌لَه‌م به‌ده‌سته‌كان و
به‌رده‌وام بیر له‌وه ده‌كاته‌وه پێگه‌ى ئاخافتنكاران به‌هێزتر بكات و بپارێزێت
له‌ئاست هێرشى له‌ناكاوى خوێنده‌وارو نووسه‌راندا كه هانا ده‌به‌نه به‌ر هه‌ندێك
شێواز‌و كه‌ل و په‌ل كه له‌ده‌ره‌وه‌ى جه‌سته‌ى مرۆڤ خۆیدایه.
كه‌واته ئێمه له‌به‌رانبه‌ر دوو حالَه‌تداین، یه‌كه‌م ئاخافتنكاره‌كانن كه
له‌په‌ناى هێزى سروشتى خۆیانه‌وه‌و به‌پشت به‌ستن به‌توانا جه‌سته‌ییه‌كانیانه‌وه‌و
له‌میانه‌ى ئاماده‌گى جه‌سته‌ى خۆیاندا په‌یامه‌كانى خۆیان ده‌گه‌یه‌نن و جه‌خت
له‌سه‌ر چه‌مكى ئاماده‌گى ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌و شه‌پۆلَه‌ش زۆرتر له‌میانه‌ى شۆڕش و
خه‌باتى كورددا جێگاى خۆى كردۆته‌وه‌و گوتار بۆته نه‌ریتێكى باو‌و سه‌ركرده‌كان
له‌میانه‌ى گوتاره‌وه ئاماده‌گى خۆیان ده‌سه‌پێنن. ئه‌وه‌ش ته‌واو پێچه‌وانه‌یه
له‌گه‌لَ حالَه‌تى دووه‌م كه له‌سه‌ر بنه‌ماى هانا بردنه به‌ر هه‌ندێك شیواز‌و
پێداویستى ده‌ره‌كى وه‌ستاوه‌و نووسه‌رو ڕۆژنامه‌نووسانى كورد ده‌یانه‌وێت
له‌میانه‌ى ڕه‌شكردنه‌وه‌ى كاغه‌زى سپییه‌وه‌و پڕكردنه‌وه‌ى لاپه‌ڕه‌ى
ڕۆژنامه‌كاندا گوتارى خۆیان بگه‌یه‌نن، گوتارێك كه ئاماده‌گییه‌كى نائاماده‌گى
به‌خاوه‌نه‌كانیان ده‌به‌خشێت. لێره‌دا نووسه‌رو نووسین پرۆسه‌یه‌كى نێو خۆیى
نییه‌و زیاتر كارێكه پشت به‌كه‌ل و په‌لى ده‌ره‌كى ده‌به‌ستێت و كه‌سى نووسه‌ر بۆ
ئه‌وه‌ى په‌یامه‌كه‌ى خۆى بگه‌یه‌نێت ده‌بێت کۆمه‌ڵێك پێداویستى تر دابین بكات كه
له‌نێو تواناى جه‌سته‌یى خۆیدا نییه.
ئه‌گه‌ر زانیمان ئه‌و جۆره ململانیێه مێژووێكى هه‌ره قوولَ و ڕابردوێكى زۆر
دوور‌و درێژى هه‌یه‌و له‌گه‌لَ یه‌كه‌م هه‌ولَ و كۆششى مرۆڤ ده‌ست پێده‌كات بۆ
به‌رهه‌مهێنانى نووسین و وشه‌ى نووسراو كه به‌وشه‌یه‌كى مردوو ته‌ماشا ده‌كرێت،
له‌به‌رانبه‌ر ئاخافتندا كه وشه‌یه‌كى زیندووه‌و خاوه‌نه‌كه‌ى ئاماده‌گى هه‌یه.
ئه‌و كێشه‌یه جگه له‌وه‌ى كێشه‌یه‌كى فیرعه‌ونییه‌و له‌میسرى كۆنه‌وه سه‌رى
هه‌لَداوه، به‌لام له‌نێو مێژووى فه‌لسه‌فه‌شدا وه‌كو هه‌نگاوێكى گرنگ
گوازراوه‌ته‌وه بۆ نێو دیالۆگى یۆنانى و سوقرات و ئه‌فلاتونیش دێنه نێو ئه‌و
باسه. بۆیه سه‌یر نییه كاتێك ده‌بینین سوقرات و ئه‌فلاتون نووسین به‌ژه‌هر وه‌سف
ده‌كه‌ن، ژه‌هرێك كه نووسه‌ران نۆشى ده‌كه‌ن، كه‌واته ئاساییه ئه‌گه‌ر مرۆڤى
پایه‌به‌رزو شكۆمه‌ند پێیان عه‌یب بێت بنووسن و په‌نا بۆ نووسین نه‌به‌ن، لێره‌وه
كێشه‌كه ده‌بێته ململانێیه‌كى سیاسى.
سه‌باره‌ت به‌ئێمه‌و له‌سه‌رده‌مى ئێستادا، کۆمه‌ڵگاى كوردى پێى بزانێت یا
نه‌زانێت، هێشتا له‌نێو ئه‌و دیالۆگ و سه‌رده‌مانه‌دا گوزه‌ران ده‌كات، هێشتا
نووسین و خوێندنه‌وه نه‌بۆته كولتوورێكى چه‌سپاو، بێگومان ئێمه ناتوانین
له‌میانه‌ى چه‌ند سالَى ڕابردوودا قسه له‌سه‌ر حالَه‌تێكى گشتى بكه‌ین، چونكه
ڕه‌نگه ماوه‌ى نووسینى كوردى له‌هه‌موو حالَه‌تێكدا له‌چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك تێپه‌ڕ
نه‌كات.
به‌شێكى سه‌ره‌كى هۆى ئه‌و مه‌سه‌له‌یه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆى سیسته‌مى خوێندن و
زانكۆكانى كوردستان، چونكه سیسته‌مى خوێندن ئه‌وه‌نده‌ى مرۆڤى ده‌راخ به‌رهه‌م
دێنێت كه پشت به‌یاده‌وه‌رى خۆى ده‌به‌ستێت بۆ سه‌ركه‌وتن، ئه‌وه‌نده مرۆڤى
توێژه‌رو بیركه‌ره‌وه به‌رهه‌م ناهێنێت پشت كه به‌لۆژیك ببه‌ستێت و به‌شێوازى
بیركردنه‌وه‌ى لۆژیكیدا بڕوات. كاتێك سیسته‌مى خوێندن هانى ئه‌و جۆره كه‌سانه
ده‌دات كه پشت به‌هێزى یاده‌وه‌رى ده‌به‌ستن بۆ ده‌سكه‌وت، ئه‌وه ئاساییه ئه‌و
كه‌سانه‌ى پشت به‌بیركردنه‌وه ده‌به‌ستن نه‌توانن بێنه پێشه‌وه.
به‌وه‌ش زانكۆ‌و سیسته‌مى خوێندن مرۆڤى نیوه خوێنده‌وه‌ار به‌رهه‌م دێنن، مرۆڤێك
به‌حیساب خوێنده‌واره، به‌لام شاره‌زاییه‌كى ته‌واوى نییه له‌خوێندنه‌وه‌داو
خوێندنه‌وه نه‌بۆته كولتوورێك له‌نێو ژیانى ڕۆژانه‌یدا.
ئه‌گه‌ر به‌شێكى قه‌یرانه‌كه له‌تێڕوانینى کۆمه‌ڵگاو كولتوورى باو بێت، به‌لام
به‌شێكى تر‌ى پێوه‌ندى به‌پێش نه‌كه‌وتنى سیسته‌مى چاپ و بلاوكردنه‌وه هه‌یه
له‌كوردستاندا، چونكه تا چه‌ند سالَێكیش پێش ئێستا ژماه‌ى چاپخانه‌كانى كوردستان
له‌په‌نجه‌كانى ده‌ست تێپه‌ڕى نه‌ده‌كرد، ئه‌وه له‌كاتێكدا ده‌زگایه‌ك نه‌بووه
بتوانێت بلاوكراوه‌كان بگه‌یه‌نێته هه‌موو ناوچه‌و شوێنێكى ئه‌و ولاته. له‌هه‌موو
دونیادا پێشكه‌وتنى ده‌زگاو ئامێره‌كانى چاپ جیا ناكرێته‌وه له‌ڕه‌وشى پێشخستنى
بوارى ڕ‌ۆشنبیرى و كولتوورى گشتى، بۆیه كاتێك ڕۆژنامه‌و كتێب و گۆڤار نه‌گاته
خه‌لَك، چۆن ده‌توانن بیر له‌خوێندنه‌وه بكه‌ن؟ ئێمه كه ئێستا له‌نێو شاره
گه‌وره‌كاندا ده‌ژین، ڕۆژانه له‌كاتى خۆیدا ڕۆژنامه‌و گۆڤاره‌كانمان پێناگات
تاوه‌كو بتوانین بیانخوێنینه‌وه، باشه ئه‌وه‌ى قه‌زاو ناحیه‌و گونده دوور
ده‌سته‌كان چی بكه‌ن؟.
ڕه‌نگه به‌شێكى تر‌ى كێشه‌كه له‌ئالَۆزى سه‌رده‌مى ئێستاماندا بێت، چونكه
له‌ماوه‌ى چه‌ند سالَى ڕابردوودا نه‌وه‌یه‌كمان پێگه‌یاند، ئه‌وه‌نده‌ى به‌دواى
شته كه‌مالییاته‌كانى ژیانه‌وه‌یه، ئه‌وه‌نده‌ى به‌دواى مۆبایل و سه‌ته‌لایت و دى
ڤى دییه‌وه‌یه، ئه‌وه‌نده به‌دواى كتێبه‌وه نییه، ئه‌وه‌ش له‌ئێستادا به‌ته‌نیا
كێشه‌ى کۆمه‌ڵگاى ئێمه نییه‌و كێشه‌یه‌كى نیمچه جیهانییه، ئه‌گه‌رچى
له‌خۆرهه‌لات و ولاتانى عه‌ره‌بى و ئاسیا زیاتره، چونكه وه‌رچه‌رخانه ئابوورى و
ته‌كنۆلۆژییه‌كان لێره‌دا به‌پێى ئاستى پێشبینى ئێمه به‌ڕێوه ناڕوات و چه‌ند
هه‌نگاوێك له‌پێشه‌وه‌ى ئێمه‌دایه، بۆیه به‌رده‌وام پاشكۆى ئه‌و ته‌كنۆلۆژیایه‌ین
و ناتوانین لێى داببڕێین. به‌وه‌ش ئێمه مرۆڤى نیمچه ڕۆشنبیر به‌رهه‌م دێنین،
مرۆڤێك ڕۆشنبیره له‌به‌كارهێنانى هه‌ندێك جۆر له‌ته‌كنۆلۆژیادا، به‌لام نه‌زانه
به‌ساده‌ترین زانیارییه‌كانى ده‌ورووبه‌رى خۆى.
خوێندنه‌وه پێش ئه‌وه‌ى حه‌زو ئاره‌زوو و خولیا بێت، كولتووره، ئه‌گه‌ر
خوێندنه‌وه نه‌بێت به‌كولتوورى کۆمه‌ڵگا به‌گشتى و ڕ‌ۆشنبیرى کۆمه‌ڵگا له‌سه‌ر
بنه‌ماى كولتوورى دانه‌مه‌زرابێت، سانا نییه بتوانین خوێندنه‌وه بكه‌ین
به‌ئاره‌زوو و خولیا.