شیرین.ك له ته‌وه‌رى نووسین و خوێندنه‌وه
ئاماده‌كردنى: توانا ئه‌مین
ئه‌مڕۆ نێوه‌ندى روناكبیریی
كوردیی له‌كۆمیدیایه‌كدا ژیان ده‌كات، به‌ده‌ست
ده‌ردێكه‌وه ده‌ناڵێنێت كه
ده‌توانین به‌په‌تاى نه‌خوێندنه‌وه ناوزه‌دى بكه‌ین! ده‌یان روژنامه‌ى زه‌رد و
سه‌دان کتێبى هیچ له‌بازاڕدا به‌رچاوده‌كه‌ون، ده‌زگاگه‌لێکى چاپ و په‌خش له‌م هه‌رێمه
بچووكه‌ى ئێمه‌دا ده‌بینرێن كه
به‌زه‌حمه‌ت له بیۆگرافیاكانیاندا کتێبێك، ته‌نها یه‌ك کتێبى چاك
ده‌دۆزیته‌وه، ئه‌گه‌ر به‌ختت هه‌بێت.
ڕۆژنامه‌ى هه‌رزان، نووسه‌رانى ساده‌گۆ و پیشه‌یى،
ڕ‌ۆشنبیرى موزه‌یه‌ف و به‌ناو روناكبیرى بێ‌ئاگا
له‌دونیا، ده‌سه‌ڵاتێكى سیاسى بێخه‌م و بێخه‌به‌ر، له
زه‌مینه سازیه‌كانى ئه‌م نه‌خۆشیه‌ن... ئه‌مڕۆ له‌لاى ئێمه تاڕاده‌یه‌ك هاوكێشه‌ى
نووسه‌رو خوێنه‌ر له‌پێچه‌وانه‌بونه‌وه‌دان، خوێنه‌رانێكمان له ئاستێكدا هه‌ن
كه‌لێناگه‌ڕێن هه‌موو شتێك به‌سه‌ریاندا تێپه‌ڕێت، له‌حالَێكى وادا ده‌بێت نووسه‌رى
ئێمه حسابێكى جدیتر له‌ده‌یه‌كانى پێشوو بۆ خوێنه‌ر
بكات.
ئێمه لێره‌دا له‌باره‌ى گرنگى خوێندنه‌وه و ئاشنابوون به کتێب و كلتور، وه‌ك
ده‌روازه‌یه‌ك بۆ دۆزینه‌وه‌ى پێگه‌ى خۆمان جارێك وه‌ك مرۆڤ و جارێك وه‌ك
نه‌ته‌وه، له‌مه‌ڕ به‌هه‌ند وه‌رگرتنى مه‌عریفه وه‌ك مه‌رجى یه‌كه‌م له‌پرۆسه‌ى
نووسیندا، ئیشى ئیلهام و رۆلَى مه‌عریفه له‌به‌رهه‌م هێنانى ده‌قدا، له‌مه‌ڕ ئه‌و
پاشا گه‌ردانیه‌ى رۆژنامه‌وانى و رۆشنبیرى كوردى، ده‌سته‌یه‌ك روناكبیر و نووسه‌رى
جدیمان له‌م ته‌وه‌ره‌دا كۆكرده‌وه و له‌م پرسیاره‌دا په‌یامى خۆمان كورتكرده‌وه:
له‌كاتێكدا تێكسته گه‌وره‌كانى دونیا زاده‌ى مه‌عریفه‌ن نه‌ك ئیلهام، كه‌چى
نووسه‌رى ئێمه كه‌م ده‌خوێنێته‌وه‌و زۆر ده‌نووسێت! نووسینى دواى ئه‌م هه‌موو
نه‌خوێندنه‌وه‌یه رۆشنبیریى كوردى و به‌تایبه‌تیش ئه‌ده‌بیات به‌ره‌و ساده‌گۆیى و
هیچ نه‌وتن نابات؟
شیرین.ك:
رۆشنبیرییه‌ك كه خوێنه‌ری ساده‌و پرسیارنه‌كه‌ر دروست
بكات، ئه‌نجامه‌كه‌شی كۆمه‌لَگه و عه‌قلَیه‌تی مێگه‌ل
به‌رهه‌مدێنێ.
له‌خودی پرسیاره‌كه‌وه ده‌ست پێده‌كه‌م كه ده‌لَێ (تێكسته گه‌وره‌كانی دونیا
زاده‌ی مه‌عریفه‌ن نه‌ك ئیلهام...) به‌ڕای من ناتوانین وا به‌دلَنیاییه‌وه‌و وه‌كو
شتێكی به‌دیهی ئه‌م رایه بده‌ین، چونكه هه‌تا ئه‌م ساته‌وه‌خته‌ش گفتوگۆ‌و مشت‌ومڕ
به‌رده‌وامه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئاخۆ داهێنانی هونه‌ر- ئه‌ده‌ب-ی به‌ته‌نیا
زاده‌ی مه‌عریفه‌یه یان به‌ته‌نیا زاده‌ی ئیلهامه- واته به‌هره‌یه- دیاره ئه‌م
دیالۆگه‌ی له‌مباره‌یه‌شه‌وه ده‌كرێ به‌پێی زه‌مان و زه‌مینه ده‌گۆڕێ و له‌هه‌ر
قۆناغ و سه‌رده‌مێكی مێژوویی‌دا چه‌ندان تیۆر‌و میتۆد دێته ئاراوه كه لایه‌نگران و
نه‌یارانی سه‌رقالَ ده‌كات، به‌لام له‌ئێستادا و دوای سه‌رهه‌لَدان و ئاوابوونی
ئه‌و فه‌لسه‌فانه‌ی دنیایان هه‌ژاند، به‌ڕای من مه‌سه‌له‌كه یه‌ك لایه‌نه‌و یه‌ك
دیوی نییه، به‌لَكو دوو دیوی جیای هه‌یه، هونه‌رمه‌ند مرۆڤێكه خۆڕسكانه
ئاماده‌بوونێكی پێشوه‌ختی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ببێت به‌ئه‌دیب- هونه‌رمه‌ند، شتێكی
نائاسایی تیایه ئیتر ئه‌و شته چی ناو لێده‌نرێ گرنگ نییه (به‌هره، بلیمه‌تی،
حه‌ز، ئاره‌زوو...) گرنگ ئه‌وه‌یه ناتوانرێ مرۆڤێك ئه‌گه‌ر ئه‌و تروسكاییه‌ی تیا
نه‌بێت ته‌نیا له‌ڕێی راهێنان و ده‌رسدادان و فێركردنه‌وه ببێت به‌ئه‌دیب-
هونه‌رمه‌ند.. من له‌گه‌لَ ئه‌و میتۆد وتێۆرانه‌دا نیم كه پێی وایه به‌ته‌نیا
په‌روه‌رده و ژینگه كه‌سێتی مرۆڤ دروست ده‌كات و ده‌توانی به‌ئاره‌زووی خۆت
له‌ڕێی په‌روه‌رده‌وه منالَێك بكه‌ی به‌وه‌ی ده‌ته‌وێ، مرۆڤ بوونه‌وه‌رێكی
ئالَۆزه‌و هه‌موو شتێكی به‌ئامێر ناپێورێ، راسته ده‌توانرێ راده‌ی زیره‌كی مرۆڤ
بپێورێ، به‌لام ئه‌فراندن له‌وه ئالَۆزتره به‌میتۆدێك یان چه‌ند تیۆرێك یه‌كلایی
بكه‌یته‌وه، چونكه مرۆڤ كه خاوه‌نی ئه‌فراندنه هیچ تیۆرێك و میتۆدێك سه‌د
له‌سه‌د ناتوانێ راڤه‌ی بكات، بۆ نموونه مه‌رج نییه ئه‌و مرۆڤه‌ی دنیایه‌ك رۆمان
بخوێنێته‌وه‌و دنیایه‌ك کتێب له‌باره‌ی چۆنێتی رۆمان نووسینه‌وه بخوێنێته‌وه
ببێته رۆماننووس، به‌دیوێكی تریشدا ئه‌گه‌ر مرۆڤێك به‌هره‌ی گێڕانه‌وه‌و حیكایه‌ت
دروستكردنی هه‌بێت به‌لام هیچ رۆمان و چیرۆكێكی نه‌خوێندبێته‌وه‌و ئاگاداری
ته‌كنیكی گێڕانه‌وه‌و رۆمان نووسین نه‌بێت، ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌ر له‌خۆڕا رۆمانێ یان
چه‌ند چیرۆكێكی باشیشی نووسی، ئه‌وا به‌بێ خوێندنه‌وه‌و خۆفێركردن و خۆپێگه‌یاندن
ناتوانێ به‌رده‌وام بێت و سه‌ركه‌وتوو نابێ، كه‌واته خوێندنه‌وه بۆ كه‌سی نووسه‌ر
و ئه‌دیب و هونه‌رمه‌ندیش ئه‌و وزه‌یه‌یه كه ئه‌فراندن به‌رهه‌مدێنێ، كه‌سی
ئه‌دیب، هونه‌رمه‌ندو رۆژنامه‌نووسیش فه‌رزه له‌سه‌ری بخوێنێته‌وه هه‌روه‌كو ئه‌و
دینداره‌ی فه‌رزه‌كانی دینه‌كه‌ی په‌یڕه‌و ده‌كات ئا به‌وجۆره نووسه‌ریش بۆئه‌وه‌ی
لاپه‌ڕه‌یه‌ك بنووسێ ده‌بێ له‌به‌رامبه‌ردا سه‌د لاپه‌ڕه بخوێنێته‌وه، ئا
لێره‌دا- بۆ ئێمه‌ی كورد ئه‌ركێكی تر دێته پێشێ ئه‌ویش فێربوونی زمانێكی تره جگه
له‌زمانی دایك، نووسه‌رو ئه‌دیب-ی كورد كه وه‌كو هه‌موو نووسه‌ری دونیا
خوێندنه‌وه ئه‌ركی سه‌ر شانێتی، تووشی گرفتێكی تر ده‌بێت ئه‌ویش هه‌ژاری
کتێبخانه‌ی كوردییه، زمانی كوردی خزمه‌ت نه‌كراوه، ئه‌و سه‌رچاوه مه‌عریفیانه‌ی
به‌كوردی نووسراون له‌وه كه‌مترن بتوانن نووسه‌رێكی باش به‌رهه‌م بهێنن، كه‌واته
ئه‌ركی سه‌ر شانی نووسه‌ری كورد قورستره وه‌ك له‌نووسه‌رێك كه سه‌ر
به‌كه‌لتوورێكی ده‌ولَه‌مه‌ندو زمانێكی زیندوو و كۆمه‌لَگه‌یه‌كی خوێنده‌واره،
به‌لام ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێت ئه‌وه‌یه توێژێك له‌نووسه‌ران هه‌یه كه جگه
له‌زمانی كوردی هیچ زمانێكی تر نازان و ئه‌و بڕه کتێبه‌ی به‌كوردییش نووسراوه یان
له‌زمانه‌كانی تره‌وه بۆ سه‌ر زمانی كوردی وه‌رگێڕدراون ئه‌وه‌ش ناخوێننه‌وه‌و
به‌رده‌وامیش ده‌نووسن، ده‌نووسن و هیچ نالَێن، ده‌نووسن و قسه‌ی یه‌كتری
ده‌لَێنه‌وه‌و قسه‌ی نووسه‌ره گه‌وره‌كانی به‌سه‌قه‌تی ده‌جوونه‌وه، دیاره
هۆكاره‌كانی ئه‌م حالَه‌ته زۆرن كه له‌پێش هه‌موویانه‌وه بوونی ئه‌و هه‌موو
بلاوكراوه‌یه‌یه كه ژماره‌یان له‌ژماره‌ی نووسه‌ران زیاتره، ئه‌مه واده‌كات
له‌لایه‌ك كه‌سانی بێتواناو نه‌شاره‌زا ئه‌و بلاوكراوانه به‌ڕێوه‌به‌رن و
له‌لایه‌كی تره‌وه له‌به‌ر كه‌م بابه‌تی هه‌موو جۆره نووسینێك بلاو بكه‌نه‌وه تا
بلاوكراوه‌كانیان پڕ بكه‌نه‌وه، ئه‌و كه‌سه نا- نووسه‌ر-و نا-ئه‌دیب- و
نا-رۆژنامه‌نووس-ه‌ش، كه نازانێ هه‌والَێك داڕێژێ یان داڕشتنێكیش بنووسێ، تووشی
وه‌هم ده‌بێت و خۆی لێده‌بێته نووسه‌رو ده‌كه‌وێته ئه‌و هه‌لَه‌یه‌وه وا ده‌زانێ
كه ئیتر ئه‌و پێگه‌یشتووه‌و پێویستی به‌خوێندنه‌وه نییه، تووشی نه‌خۆشی
(شوهره‌ت) ده‌بێ، ئه‌و نه‌خۆشییه‌ی هه‌ندێك له‌ئه‌دیب و نووسه‌ره باشه‌كانیش تووشی
بوون و زیانی زۆری پێگه‌یاندوون و له‌جێی خۆیاندا وه‌ستاون و خۆیان ده‌جوونه‌وه‌و
ئه‌گه‌ر به‌خۆیان نه‌زانن ئه‌وانیش ده‌چنه نێو كاروانلی (واهیمه‌چییه‌كان)ه‌وه،
هه‌ر زۆری ئه‌و بلاوكراوانه نه‌ریتێكی ترسناكی تری دروستكردووه ئه‌ویش دووباره
بوونه‌وه‌ی ناو كه خوێنه‌رانی به‌هه‌لَه‌دا بردووه‌و وایلێكردوون بكه‌ونه ئه‌و
باوه‌ڕه‌وه ئه‌گه‌ر ناوێك له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی بلاوكراوه‌كان زۆر دووباره بووه‌وه
ئه‌وه نووسه‌رێكی باشه، بۆیه ده‌بینین نووسه‌رانێك په‌یدا بوون له‌باره‌ی هه‌موو
شتێكه‌وه ده‌نووسن، ناوه‌كه‌یان له‌زه‌ینی خوێنه‌ری ساده‌دا ده‌چه‌سپێ- ئه‌و
خوێنه‌ره‌ی سه‌رچاوه مه‌عریفییه‌كه‌ی ئه‌و بلاوكراوانه‌یه- به‌ڕای من زۆریی ئه‌و
بلاوكراوانه هانده‌ره بۆ ئه‌و زۆروبۆر نووسینه، هانده‌ره بۆ ئه‌و جۆره
نووسه‌رانه كه كه‌مترو كه‌متر بخوێننه‌وه‌و زۆرتر و زۆرتر بنووسن ئه‌نجامه‌كه‌شی
به‌رهه‌مهێنانی رۆشنبیرییه‌كه‌ی به‌كاربراوو خوێنه‌رێكی ساده‌و سه‌رزاره‌كی و
نووسه‌ری له‌بابه‌تی مه‌قاویلی پله دوو كه هه‌موو جۆره كارێك ده‌كات، ئه‌مجۆره
نووسه‌ره‌ش هه‌موو شتێك ده‌كات جگه له‌بیركردنه‌وه، چه‌ند زانیارییه‌كی كه‌م و
چه‌ند ده‌سته‌واژه‌و وته‌و وته‌زاو ناوی چه‌ند نووسه‌رو فه‌یله‌سوفێكی جیهانی و
كۆمه‌لَێ نووسینی سه‌قه‌ت به‌زمانێكی سه‌قه‌ت به‌رهه‌مدێنێ و زۆرێك له‌مانه
نووسینیان كردۆته پیشه و كاسبیه‌كی حه‌رام، چونكه ئه‌و شمه‌كه‌ی به‌خوێنه‌رانی
ده‌فرۆشن ئێكسپایه‌ره و نه‌ك سودی نییه، به‌لَكو زیانیشی هه‌یه.
كه‌واته به‌كورتی نووسه‌ری ئێمه (به‌هه‌ردوو نه‌وه‌ی كۆن و نوێ) كه‌م
ده‌خوێننه‌وه یان هه‌ر ناخوێننه‌وه، له‌به‌ر:
*خۆی سه‌ر به‌میلله‌ت و كۆمه‌لَگه‌یه‌كه كه خوێندنه‌وه به‌شێك نییه
له‌كه‌لتووره‌كه‌ی.
*زۆریان جگه له‌كوردی زمانی تر نازانن، ئه‌و کتێبانه‌ی كه به‌كوردییش هه‌ن
نایانكاته نووسه‌رێك له ئاستێكی بالاَدا.
*هه‌لَپه‌ی بلاوكردنه‌وه‌و موكافه‌ئه‌و شوهره‌ت وایان لێده‌كات بواری
خوێندنه‌وه‌یان كه‌متر بێته‌وه.
* سه‌رده‌مه‌كه‌ی كه تیا ده‌ژین سه‌رده‌می وێنه‌و شاشه‌یه نه‌ك سه‌رده‌می وشه‌و
په‌ڕه‌ی كاغه‌ز.
*زۆریی بلاوكراوه‌كان.
*ده‌وری خراپی میدیاكان كه ده‌یه‌وێ ئه‌دیب- نووسه‌رو هونه‌رمه‌ندیش بكاته
شمه‌كێك بۆ ریكلام و به‌هه‌لَه‌یاندا ده‌بات، سه‌ریان لێ تێكده‌چێت ئیتر له‌بری
ئه‌وه‌ی به‌دوای مه‌عریفه‌دا بگه‌ڕێن، به‌دوای شوهره‌تدا راده‌كه‌ن، له‌بری ئه‌وه‌ی
ببن به‌وه‌ی كه خۆیان ده‌یانه‌وێ، ده‌بن به‌وه‌ی خه‌لَك ده‌یه‌وێ و خۆیان لێ بزر
ده‌بێ.. له‌بری ئه‌وه‌ی مه‌عریفه به‌رهه‌م بهێنن، نووسینی ریكلام ئاسا به‌رهه‌م
دێنن و ئه‌نجامه‌كه‌شی رۆشنبیرییه‌كی ساده‌و به‌كاربراوو هه‌روه‌ك مۆدێلی جلوبه‌رگ
كه به‌هه‌فته‌و مانگ ده‌گۆڕێن، رۆشنبیرییه‌ك كه خوێنه‌ری ساده‌و پرسیاره نه‌كه‌ر
دروستده‌كات، ئه‌نجامه‌كه‌شی كۆمه‌لَگه‌و عه‌قلَیه‌تی مێگه‌ل به‌رهه‌مدێنێ.
ئه‌م گفتوگۆیه له ره‌خنه‌ى چاودێردا بلاَوبۆته‌وه.