گفتوگۆیه‌كى توانا ئه‌مین له‌گه‌ل شیركۆ بێكه‌س
ته‌وه‌رى نووسین و خوێندنه‌وه
ئاماده‌كردنى: توانا ئه‌مین
ئه‌مڕۆ نێوه‌ندى روناكبیرى كوردى له‌كۆمیدیایه‌كدا
ژیان ده‌كات، به‌ده‌ست ده‌ردێكه‌وه ده‌نالَێنێت كه‌ده‌توانین به‌په‌تاى
نه‌خوێندنه‌وه ناوزه‌دى بكه‌ین! ده‌یان روژنامه‌ى زه‌رد و سه‌دان كتێبى هیچ
له‌بازاڕدا به‌رچاوده‌كه‌ون، ده‌زگاگه‌لێكى چاپ و په‌خش له‌م هه‌رێمه بچوكه‌ى
ئێمه‌دا ده‌بینرێن كه‌به‌زه‌حمه‌ت له بیۆگرافیاكانیاندا كتێبێك، ته‌نها یه‌ك كتێبى
چاك ده‌دۆزیته‌وه، ئه‌گه‌ر به‌ختت هه‌بێت.
رۆژنامه‌ى هه‌رزان،
نووسه‌رانى ساده‌گۆ و پیشه‌یى، روشنبیرى موزه‌یه‌ف و به‌ناو
روناكبیرى بێ‌ئاگا له‌دونیا، ده‌سه‌لاَتێكى سیاسى بێخه‌م و بێخه‌به‌ر، له زه‌مینه
سازیه‌كانى ئه‌م نه‌خۆشیه‌ن... ئه‌مڕۆ له‌لاى ئێمه تاڕاده‌یه‌ك هاوكێشه‌ى
نووسه‌رو
خوێنه‌ر له‌پێچه‌وانه‌بونه‌وه‌دان، خوێنه‌رانێكمان له ئاستێكدا هه‌ن كه‌لێناگه‌ڕێن
هه‌موو شتێك به‌سه‌ریاندا تێپه‌ڕێت، له‌حالَێكى وادا ده‌بێت
نووسه‌رى ئێمه حسابێكى
جدى تر له‌ده‌یه‌كانى پێشوو بۆ خوێنه‌ر بكات.
ئێمه لێره‌دا له‌باره‌ى گرنگى خوێندنه‌وه و ئاشنابوون به كتێب و كلتور، وه‌ك
ده‌روازه‌یه‌ك بۆ دۆزینه‌وه‌ى پێگه‌ى خۆمان جارێك وه‌ك مرۆڤ و جارێك وه‌ك
نه‌ته‌وه، له‌مه‌ڕ به‌هه‌ند وه‌رگرتنى مه‌عریفه وه‌ك مه‌رجى یه‌كه‌م له‌پرۆسه‌ى
نووسیندا، ئیشى ئیلهام و رۆلَى مه‌عریفه له‌به‌رهه‌م هێنانى ده‌قدا، له‌مه‌ڕ ئه‌و
پاشا گه‌ردانیه‌ى رۆژنامه‌وانى و رۆشنبیرى كوردى، ده‌سته‌یه‌ك روناكبیر و
نووسه‌رى
جدیمان له‌م ته‌وه‌ره‌دا كۆكرده‌وه و له‌م پرسیاره‌دا په‌یامى خۆمان كورتكرده‌وه:
له‌كاتێكدا تێكسته گه‌وره‌كانى دونیا زاده‌ى مه‌عریفه‌ن نه‌ك ئیلهام، كه‌چى
نووسه‌رى ئێمه كه‌م ده‌خوێنێته‌وه‌و زۆر ده‌نووسێت! نووسینى دواى ئه‌م هه‌موو
نه‌خوێندنه‌وه‌یه رۆشنبیریى كوردى و به‌تایبه‌تیش ئه‌ده‌بیات به‌ره‌و ساده‌گۆیى و
هیچ نه‌وتن نابات؟
شێركۆ بێكه‌س:
من له‌ئه‌زموونى خۆمه‌وه بۆم ده‌ركه‌وتووه تا زۆر نه‌خوێنینه‌وه نازانین
كه‌ئێمه له‌دنیاى روناكبیرى و ئه‌ده‌بدا چه‌ند بچووك و بسته بالاین!
گومان له‌وه‌دا نییه، تێكسته گه‌وره‌كان ئه‌و ده‌قانه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كى
راسته‌وخۆیان به‌كایه‌كانى مه‌عریفه‌و فیكر‌و میتۆدى ره‌خنه‌یى و لێكۆلینه‌وه‌و
گه‌نجینه‌ى مێژوو زانیارى رابوردوو هه‌روه‌ها ئێسته‌ى رووناكبیرى جیهانه‌وه هه‌یه
زاده‌ى زانین و مه‌عریفه‌ن. من لاى خۆمه‌وه ئه‌وه‌شى بۆ زیاد ئه‌كه‌م كه‌زاده‌ى
ئه‌زموونى ژیان و گه‌ڕان و بینین و هه‌روه‌ها به‌هره‌ى داهێنه‌رانه‌ى خودى
نووسه‌ره‌كان خۆیشیانن. له‌م مه‌عریفه‌و زانیارى و پاشخانى رووناكبیریه‌دا مه‌رج
نییه ته‌نانه‌ت چیرۆك نووسێكى گه‌وره ئه‌وه‌نده‌ى ره‌خنه‌گرى گه‌وره بزانێت. نه
"چیخۆف" ئه‌وه‌نده‌ى سانسلافسكى زانیوه‌و له‌نزیكى خۆیشمانه‌وه "نه‌سه‌یاب"
ئه‌وه‌نده‌ى "جوبرا ئیبراهیم جوبرا" رووناكبیر بووه‌و نه "نه‌جیب مه‌حفوز"یش
ئه‌وه‌نده‌ى "د. ئیحسان عه‌باس" دیاره من مه‌به‌ستم له‌م مه‌عریفه‌و زانینه
فه‌رهه‌نگێكى زانیارى و زانستى گه‌وره‌ى هه‌مه‌لایه‌نه‌و فراوانه، به‌هه‌موو
به‌شه‌كانیه‌وه، كه‌هه‌لَبه‌ت ئه‌م زه‌خیره‌ى مه‌عریفه‌یش له‌ئه‌نجامى
خوێندنه‌وه‌و دیراسه‌كردن و یان خوێندنى ئه‌كادیمى و زانكۆییه‌وه هاتووه‌و
به‌تایبه‌تى بۆ ئه‌و قه‌لَه‌مانه‌ى كه له‌رووبه‌رێكى گه‌وره‌ى فیكر‌و فه‌لسه‌فه‌و
ره‌خنه‌دا كارئه‌كه‌ن. هه‌روه‌كوو وتراویشه هیچ كارێكى گه‌وره‌ى ئه‌ده‌بى نییه
له‌بوارى ته‌نكى عه‌قلَ و كه‌م زانینه‌وه سه‌رچاوه بگرێ!. له‌ڕاستیدا ئه‌وه‌نده‌ى
من بزانم" شیعر‌و ئه‌ده‌بیات" به‌گشتى به‌ر له‌مه‌عریفه‌ى زۆریش له‌پێشدا
له‌زه‌مینه‌ى (به‌هره)ه‌وه ئه‌ڕسكیت له‌خۆشه‌ویستیه‌كه‌وه كه‌ره‌نگ و له‌پێشدا
جۆرێك له"عه‌فه‌ویه"وه‌بێت. هه‌لَبه‌ت ئه‌مه‌یش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ كه ئه‌و
شاعیره یان ئه‌و ئه‌دیبه ئه‌بێ ئاگاى له‌بزوتنه وه‌كانى مه‌عریفه‌و ئیبداع و
روناكبیریی نه‌بێ به‌رده‌وام به‌خوێندنه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌زموونى خۆیدا بژى و
ده‌ولَه‌وه‌مه‌ندیان نه‌كات. ئێمه‌ى نووسه‌ران هه‌ریه‌كێكمان بۆ خۆى حه‌وزێكى
هه‌یه وه‌ختێ ئه‌نووسین ئاوى ئه‌م حه‌وزه ورده ورده له‌به‌رى ئه‌ڕواو كه‌م
ئه‌بێته‌وه. جا ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام جۆگه‌ى "خوێندنه‌وه"ى نه‌ڕژێته ناو وشك
ئه‌بێته‌وه. جیاوازى بۆ نموونه شاعیرێك له‌گه‌ڵ ره‌خنه‌گرێكدا ئه‌وه‌یه پێویسته
ره‌خنه‌گره‌كه گه‌نجینه‌ى مه‌عریفه‌ى، فه‌رهه‌نگى زانینى زۆرى ده‌ولَه‌مه‌ندترو
به‌برشتر بێت. چونكه ئه‌م ئه‌چێته ئه‌و قوڵایى و شوێنه نه‌هێنیانه‌وه كه
ره‌نگه شاعیره‌كه خۆیشى په‌ییان پێ نه‌بات و نه‌یاندۆزیته‌وه. هه‌روه‌ها من رام
وایه پێویسته رۆمان نووسێكیش به‌هه‌مان شێوه خاوه‌ن مه‌عریفه‌و زانیاریه‌كى زۆرى
ژیان و زانسته‌جۆر به‌جۆه‌ركان بێت. وه‌ك ئه‌زانین شاعیر زیاتر له‌گه‌ڵ هه‌ست و
نه‌سته‌كاندا هه‌لَسوكه‌وت ئه‌كات،
به‌ڵام رۆمان نووس جگه له‌بالَه‌كانى شیعر
پێویستى به‌لۆجێكى عه‌قلَى و مه‌نتیقیش هه‌یه. هه‌روه‌ها ئه‌و شاعیر‌و نووسه‌رانه‌ى
كه له‌یه‌ك كاتدا هه‌م روناكبیرێكى گه‌وره‌ن و هه‌م شاعیر‌و نووسه‌رى موبدیعن
ره‌نگه لانى ئێمه به‌په‌نجه‌ى یه‌ك ده‌ست بژمێردرێن. بۆ نموونه: له‌نمونه‌ى
ئه‌دۆنیس كه‌م و ده‌گمه‌نه. بۆ شاعیر حالَه‌تێكى تایبه‌تى هه‌یه كه ئه‌شێت
"روناكبیرێكى زۆر گه‌وره" نه‌بێت و
به‌ڵام شاعیرێكى گه‌وره‌یش بێت. من پێموایه
ئه‌م حالَه‌ته یه‌كه‌مجار له‌به‌هره‌یه‌كى تاڕاده‌یه‌ك خۆڕسكییه‌وه سه‌ر
هه‌لَئه‌دا. دیاره نه به‌هره‌و نه‌ئیلهام به‌ته‌نها شاعیر دروست ناكه‌ن. ئه‌گه‌ر
سه‌رچاوه‌ى روناكبیرى و خوێندنه‌وه‌و ئه‌زموون نه‌بێت.
به‌ڵام لێره‌یشدا پێویسته
بپرسین: خوێندنه‌وه‌ى چییه؟. ئه‌مه‌یش له‌نووسه‌رێكه‌وه بۆ نووسه‌رێكى تر جیایه‌و
په‌یوه‌ندى به‌حه‌زو ئاره‌زووى هه‌ریه‌كێكیانه‌وه هه‌یه. تا ئه‌م رۆژگاره‌یش
ئه‌دۆنیس له‌هه‌موو ژیانى خۆیدا سێ رۆمانى نه‌خوێندۆته‌وه! له‌مه‌یش گرنگتر به‌لاى
منه‌وه ئه‌ویه باخوێندنه‌وه‌یش هه‌بێت،
به‌ڵام روناكبیرى كورد چ پرسیارێكى تازه‌ى
هه‌یه؟. رۆشنبیرى كوردى تازه به‌تازه خه‌ریكن هه‌ندێ په‌نجه‌ره‌ى تازه‌ى دنیا
له‌سه‌ر خۆى بكاته‌وه، ئه‌گینا به‌گشتى رۆشنبیریى كێن كۆپیه‌كى رۆشنبیرى عه‌ره‌ب و
تورك فارسه. روناكبیریى له‌ولاتى ئێمه‌دا له‌ڕووه‌كێكى سیس ئه‌چێت، یان له‌ژوورێك
به‌حالَ روناكیى تێكه‌وتبێ. من بۆ خۆم ئه‌وه‌نده‌ى چیرۆك و رۆمان ئه‌خوێنمه‌وه.
نه شیعر ئه‌وه‌نده ئه‌خوێنینه‌وه‌و نه مه‌سه‌له فیكرى و فه‌لسه‌فیه‌كان.
به‌ڵام
من ناتوانم ئه‌و كتێبانه بخوێنمه‌وه كه له‌زمانى شیعر‌و ئه‌ده‌به‌وه دورن.
دیاره ئه‌مه‌یش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ كه‌ئه‌و خوێنده‌وانه‌م هه‌ر نه‌بێت،
به‌ڵام
كه‌من هه‌لَبه‌ت مه‌سه‌له‌ى ئاگا لێبوون له‌فیكرو مه‌عریفه‌ى دنیا هه‌ر ته‌واو
گرێدراوى فێربوونى زمانه زیندووه‌كانى جیهانه. ئاخر منێك كه ته‌نها زمانى
عه‌ره‌بى بزانم دیاره هه‌رگیز پاشخانى روناكبیریم قه‌ت نیه قه‌ده‌ر نووسه‌رێ یان
شاعیرێ ده‌ولَه‌مه‌ند نابێت كه‌ئینگلیزى و فه‌ره‌نسى و یان ئیسپانى بزانیت. ئه‌مه
نوقسانییه‌كى گه‌وره‌یه له‌مندا. به‌ر له‌ماوه‌یه‌ك له‌شوێنێكدا ئه‌وه‌م
خوێنده‌وه. كه له‌سه‌رده‌مى "مه‌ئموون"ه‌وه چى ته‌رجه‌مه كراوه بۆ سه‌ر زمانى
عه‌ره‌بى تائێستا به‌قه‌ده‌ر ته‌رجومه‌ى یه‌ك ساڵى ئه‌و كێشانه‌یه كه‌كراون
به‌ئیسپانى!.
پیاوه لێره‌وه ئه‌توانێ تێبینى ئه‌وه بكات كه‌رووناكبیرى و مه‌عریفه
له‌ئیسپانیادا له‌چ ئاستێكدایه‌و له‌ناو زمانى عه‌ره‌بشدا له‌چ ئاستێكدا؟!.
له‌لایه‌كى تریشه‌وه ئێمه‌ى كورد خاوه‌نى تێكستى گه‌وره نین ره‌نگه له‌هه‌موو
سه‌ده‌ى بیستدا ده تێكستى گه‌وره‌ى ئه‌ده‌بیمان نه‌بێت. له‌ڕاستیدا نه‌بوونى
ئه‌مه‌یش هه‌ربۆ كه‌م خوێندنه‌وه‌و نووسینى زۆر ناگه‌ڕێته‌وه. به‌لَكو كێشه
هه‌ره گه‌وره‌كه له‌وه‌دایه كه كورد‌و زمانى كوردى ئاوا سه‌ربه‌خۆ و خاوه‌ن كیانى
نه‌ته‌وه‌یى خۆیان نه‌بوون، پارێزراو نه‌بوون. ئه‌گه‌ر له‌ساڵێكدا هه‌ناسه‌یه‌كیان
دابێت، به‌ڵام ده‌یان ساڵ له‌ژێر چه‌پۆكدا بوون میلله‌تێكیش كه‌تائێستا له‌نیوه‌ى
زیاترى نه‌خوێنده‌وار بن، چاوه‌ڕوانى ئه‌وه‌ى لێناكرێ كه‌ئه‌دیبى زۆر گه‌وره‌و
تێكستى زۆر گه‌وره‌ى به‌ڕێژه‌یه‌كى باش تیا ده‌ركه‌وێ مه‌گه‌ر تاك و ته‌راو
ده‌گمه‌ن بێت. كه‌واته گیروگرفته‌كه له‌سه‌ر ئاستى سیاسى و فه‌رهه‌نگى و زمانى
كوردى گه‌وره‌تره له‌كێشه‌ى زۆر نووسین و كه‌م خوێندنه‌وه. له‌م رۆژگاره‌ى
ئێمه‌یشدا جگه له "ده‌سته‌یه‌ك" شاعیر‌و نووسه‌رو ئه‌دیب و باسكار كه‌به‌شى زۆریان
له‌ده‌ره‌وه‌ى وڵاتن و له‌وێ خوێندویانه‌و زمانه زیندووه‌كانى دنیا سه‌رچاوه‌ى
زانیارى و ئه‌وان بووه‌و توانیویانه له‌و ئه‌زموونه تازانه‌ى مه‌عریفه سودى باش
وه‌رگرن و له‌ناوه‌وه‌ى ولاتیش جگه له‌هه‌ندێ شاعیر‌و
نووسه‌ر به‌ولاوه.
ئه‌وانیترمان ئاسایین. ئه‌مه جگه له‌وه‌ى له‌ناو نه‌وه‌ى تازه پێگه‌یشتوودا
شاعیر‌و نووسه‌ر هه‌ن كه جگه له‌زمانى كوردى هیچ زمانێكى تر نازانى ئه‌مه‌یش بۆ
خۆى جێى پرسیاره. به‌كورتى راسته كه‌دیارده‌ى (نه‌خوێندنه‌وه) به‌زه‌قى به‌م
ناوه‌نده‌وه دیاره‌و ژماره‌یه‌كى زۆر له‌نووسه‌ران وه‌ختى زۆرى خۆیان داوه
به‌چایخانه‌كان نه‌ك كتێبخانه‌كان! هه‌روه‌كوو له‌پرسیاره‌كه‌تاندا هاتووه ئه‌ویش
ئه‌ده‌بیات به‌ره‌و ساده‌گوۆیى و هیچ نه‌وتن ئه‌بات.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر من
پرسیاره‌كه‌م بكردایه. ئه‌مگوت به‌ره‌و "ساكاریى" ئه‌بات، چونكه جیاوازییه‌كى زۆر
له‌نێوان "ساده" و "ساكار"دا هه‌یه. هه‌ر له‌م سیاقه‌دا من بۆچوونێكى خۆم هه‌یه:
پێموایه: ئه‌گه‌ر له‌ناو شیعردا رێژه‌ى مه‌عریفه‌و فه‌لسه‌فه زۆر بوو،
به‌ئه‌ندازه‌یه‌كى دیاریكراو نه‌بوو، شیعر تووشى جۆرێك له‌وشكبوونه‌وه ئه‌بێت
كه‌ئه‌مشه له‌ده‌سه‌لاتى عه‌قلَ و مه‌نتیقه‌وه یه‌كه به‌سه‌ر هه‌ست و نه‌ست و
خه‌یالَى شاعیرانه‌دا زالَ ئه‌بێت. به‌كورتى رۆشنبیرى كوردى هێشتا له‌سه‌ره‌تاى
رێگه‌دایه. بۆیه دیارده‌ى زۆر نووسین و كه‌م خوێندنه‌وه خه‌سلَه‌تێكى دیارى ئه‌م
قۆناغه‌یه‌تى. هه‌ر به‌م پێیه ئێمه زۆر كه‌م ئاگامان له‌تێكسته گه‌وره‌كانى
دنیایه بۆیه كه‌شتێك ئه‌نووسین پێمان وایه زۆر گه‌وره‌یه: من له‌ئه‌زموونى
خۆمه‌وه بۆم ده‌ركه‌وتووه -
به‌ڵام زۆر دره‌نگ - تا زۆر نه‌خوێنینه‌وه نازانین و
تێناگه‌ین كه‌ئێمه له‌دنیاى روناكبیرى و ئه‌ده‌بدا چه‌ند بچووك و بسته بالاین!.