داهێنه‌ر..
جارێك وه‌ك مامان و جارێك وه‌ك خالیق
توانا ئه‌مین
ئایا جوانى له‌خودى شته‌كاندا بوونى هه‌یه؟ یان وه‌كو كانت ده‌ڵێت هارمۆنییه‌ته
له‌نێوان شتى شته‌كاندا و هه‌ستێكى خۆش و چێژه؟ یان نـــا.. خودى جوانى
له‌چاوماندایه‌و بۆ ئه‌وه‌ى قسه له‌جوانى بكه‌ین له‌به‌ره‌وه ده‌بێت قسه
له‌بوونى چاو بكه‌ین؟ هێشتا بۆخۆشم له‌په‌رسڤى وه‌ها پرسیارێكدا ساغ
نه‌بوومه‌ته‌وه، مه‌گه‌ر ته‌نیا (جوانیناسى) وه‌ك به‌شێكى فه‌لسه‌فه بكارێت
وه‌ڵامى لۆژیكى و بارگاوى به‌ئارگۆمێنت به‌م پرسیارانه بداته‌وه. كه‌چى یه‌قینم
هه‌یه كه شتێك هه‌یه جوانه، ئه‌و جونییه‌ش شتێك له‌ناومندا ده‌خاته هه‌له‌كه
سه‌ما.
ئێمه چۆن جوانییه‌كان ده‌دۆزینه‌وه؟ ئایا كه‌شفى جوانى له‌شتێكدا ده‌كه‌ین؟ یان
له پرۆسیسى ناولێناندا جوانى ده‌ناسێنین؟ یان ئێمه جوانى دروست ده‌كه‌ین؟ ئه‌گه‌ر
وه‌ڵامه‌كه یه‌كه‌میانه، بۆ هه‌موومان وه‌كو یه‌ك و به‌یه‌ك راده چێژ له جوانى
هه‌مووشته‌كان ناكه‌ین. ئه‌گه‌ریش دروستى ده‌كه‌ین، چۆن ده‌كرێت له‌كاتێكدا
له‌سه‌ر جوانییه‌ك نزیك به‌شه‌ش ملیارمرۆڤ كۆكبین؟ بۆنمونه جوانى یه‌كه‌م
هه‌ڵڕوانینى ساوایه‌ك به‌ده‌ور وبه‌رى خۆیدا یان جوانى دیمه‌نى خۆرئاوابوونێك.
فه‌لسه‌فه‌ى كلاسیك و به‌تایبه‌تیش سوكرات، بوونى هه‌رشتێكى نوىَ وه‌ك دۆزینه‌وه و
ده‌رهێنان سه‌یرده‌كات، نه‌ك وه‌ك هاتنه بوونێكى نوىَ كه‌تا پێش ئه‌م چركه‌یه
نه‌بووه. تێزى مامانكارى لاى وایه؛ هه‌مووشته‌كان خۆیان له‌خۆیاندا هه‌ن، كارى
فه‌لسه‌فه ده‌رهێنان و دۆزینه‌وه‌ى ئه‌وشتانه‌یه له‌ڕێگه‌ى پرسیار و گومان و
دیالۆگه‌وه.
له‌حاڵێكى وادا بونیام تیاده‌مێنێت، گۆران.. له‌رزینى زیخى ژێر كانییه‌كى
به‌رمانگه شه‌وى دۆزیه‌وه؟ یان دروستى كرد؟(دروستكردن لێره‌دا به‌ومانایه‌ى
كه‌ره‌نگه تا پێش نوسینى ئه‌م شیعره زیخ له‌ژێر ئاودا نه‌له‌رزیبێت،
كه‌بیركردنه‌وه له‌شتێكى وه‌ها سه‌رده‌رهێنانێكى لۆژیكى به‌دواوه نابێت!).
یان له‌تابلۆیه‌كى رۆسته‌م ئاغاله‌دا كه‌لیپاولیپ گوڵ ولاله‌زاره و كارێكه
له‌سروشتدا، له‌خاڵێكى نزیك به‌چه‌قى تابلۆكه وه‌ك فیگه‌رێكى فه‌رعى،
گو‌ێدرێژێك ته‌سته‌قول ده‌كات. له‌جیاتى ئه‌و ته‌سته‌قوله‌ى ئێمه چاومان پێى
راهاتووه گوێدرێژه‌كه‌ى ئاغاله گوڵ داده‌نێت و گوڵ ده‌كاته خوارىَ..
سه‌یركردنى ئه‌م تابلۆیه دیسانه‌وه ده‌مانخاته‌وه به‌رده‌م پرسیارى كه‌ئایا
له‌راستیدا گوێدرێژ هه‌وا ده‌هه‌ڕىَ و ئێمه نه‌مانزانیوه و ئێستا رۆسته‌م ئه‌م
جوانییه‌ى نیشانداین، یان...!
فریوى ئه‌وچاوانه له‌چیرۆكێكى كاروان كاكه سور دا‌و له‌زارى كاراكته‌رێكه‌وه
قوتابخانه‌ت لێده‌كات به ته‌ڵه‌ى مشك! ئه‌م فۆتۆیه‌ى قوتابخانه له‌زومى
كاروانه‌وه (له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر له‌یادمان بێت له‌ڕووى فۆرمه‌وه نه‌خشه‌سازى
بیناى قوتابخانه‌كانى ئه‌م وڵاته هه‌میشه نزم وئاسۆیى و په‌نجه‌ره‌كانیشیان ئاسن و
كه‌تیبه به‌ندن) ته‌واو مرۆڤ ده‌خاته گومانه‌وه كه ئه‌مه وێنه‌ى راسته‌فینه‌ى
قوتابخانه‌یه نه‌ك ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر جاده‌و كۆلاَنه‌كانه‌وه ئێمه
ده‌یبینین!(به‌و تێبینییه‌ى من نامه‌وێت لێره‌دا قسه له‌هیچ مه‌دلول و كۆدێكى
ئه‌ودیو ئه‌م دال و سیمبوله‌ى چیرۆكه‌كه بكه‌م و ته‌نها مه‌به‌ستمه له‌ستاتیكا و
پرۆسیسى جیاواز روانین و جوانى له‌چاوى ئه‌م چیرۆكنوسه‌وه سه‌رنجبده‌م) من بۆخۆم تا
ماوه‌یه‌كى زۆر سه‌یرى بیناى هه‌رقوتابخانه‌یه‌كم ده‌كرد وه‌ك ته‌ڵه‌ى مشك
ده‌هاته به‌رچاوم! من له‌نێوان وێنه واقیعێكه(ئه‌و وێنه‌یه‌ى رۆژانه به‌رى
ده‌كه‌وین) و وێنه راسته‌قینه‌كه(ئه‌و وێنه‌یه‌ى كه‌له‌ئه‌سڵدا هه‌یه) وئه‌و
وێنه‌یه‌ى كه‌خۆم له‌ژێر كاریگه‌رى چیرۆكه‌كه‌ى كارواندا بۆم دروست ببوو، سه‌رم
لێتێكچووبوو.
هه‌ر ئه‌م منه خراپه‌ى خۆم له هیوا قادره‌وه هه‌ستم به‌تامى شیویت و فێنكى قاژه
شووتى عه‌سران كرووه. جارێكیشیان له‌شیعرێكى دلاوه‌ر قه‌ره‌داغى یه‌وه
به‌ته‌واوى فێربووم چێژ له‌خواردنه‌وه‌ى په‌رداخێك ئاو وه‌ربگرم. پێشتر من
سه‌دانجار ئاو و شووتى و شیویتم خواردبوو به‌ڵام...!
بێحیكمه‌ت نییه شاعیرێكى جوانى ناسى وه‌ك سهراب سپهرى ده‌ڵێت: ده‌بێت چاوانمان
بشوین و به‌جۆرێكى كه دونیا ببینین. ئه‌م شیعره جه‌غدێكى تره له‌وه‌ى
كه‌جوانییه‌كان له‌خۆیاندا هه‌ن و ئاماده‌ن به‌لاَم چاوێكیان لازمه بیانبینێت،
ئه‌وا ئێستا له‌سه‌ر وه‌زنى شیعرێكى گۆران وه‌خته بڵێم: (ده.. خودایه
چاوێكى وا).