نووسه‌ر و مه‌نفا
ئه‌گه‌ر ونبوون به‌شیَكى گه‌وره‌ى هه‌موو
سه‌فه‌ریَك بیَت، نووسه‌ر جودا له‌خه‌لَكى تر چه‌ندیَكى له‌و
پشكه به‌رده‌كه‌ویَت؟ به‌مانایه‌كی تر مه‌نفا بۆ نووسه‌ره‌كان چه‌ندیَك
شویَنى خۆدۆزینه‌وەیه‌ء چه‌ندیَكیش جیَگاى ونبوونه؟
توانا ئه‌مین
ئیسماعیل حه‌مه‌ئه‌مین:
هه‌ر کاتێک مه‌نفا له‌خودی نووسه‌ردا مرد، ئه‌وا نووسینیش ده‌مرێت.
هه‌موو کاتێک که‌باسی مه‌نفا ده‌کرێت ئه‌و کتێبه
گرنگ و قورس و سه‌یره‌ی فه‌یله‌سوف و موزیکالی ڕه‌خنه‌یی ولیترات وبیریار (تیۆدۆر
ئادۆرنۆ)م بیردێته‌وه، هه‌میشه له‌سه‌ر مێزی نووسینه‌که‌مدایه و به‌رده‌وامیش
ده‌یخوێنمه‌وه، به‌تایبه‌ت ئه‌و ساته‌وه‌ختانه‌یه که‌ده‌مه‌وێت له قه‌ره‌باڵغی
ڕۆژانه ژیان دوور بکه‌مه‌وه. کتێبی (مینیما مۆڕاڵیا Minma Moralia ) به‌کوردی
ده‌توانین له‌ژێر ناوی (مۆڕاڵه بچوکه‌کان) وه‌ربگێڕدرێت. ئه‌م کتێبه‌ی ئادۆرنۆ
به‌جیاواز له‌هه‌موو کتێبه‌کانی دیکه‌ی نه ئاوتۆبیۆگۆافیه و نه‌ده‌قێکی فه‌لسه‌فی
و فیکری و کۆمه‌ڵایه‌تیه، به‌ئاسانی له‌تایتڵی ناوه‌وه و دووهه‌می کتێبه‌که‌دا
نووسراوه
(چه‌ند کاردانه‌وه‌یه‌که له‌ژیانێکی تێک و پێکشکاوه‌وه Reflexionen
aus dem beschädigten
Leben )
گرنگیی ئه‌م کتێبه په‌لاماردانی هه‌موو ئه‌و بۆشاییه گه‌وره‌یه‌یه
که‌له‌مه‌نفادا خۆی ده‌بینێته‌وه، پارچه‌بوونی کتێبه‌که به‌سه‌ر ورده‌کاری
سه‌یردا، ئه‌و شێوه ژیانه‌ی مه‌نفا نمایش ده‌کات که نووسه‌ر تێدا ده‌ژی.
له‌پێڕسته‌که‌یدا خۆی به‌سه‌ر 153 به‌شی جیاواز له‌یه‌کتریدا دابه‌ش ده‌کات،
به‌ناونیشانی سه‌یری وه‌ک (لامپایه‌ک له‌ته‌نیشت جێگاوه) یان (گه‌ڕانه‌وه‌ی
کولتور) یاوه‌کو (له‌ودیوو ئاوێنه‌وه) .. هتد. هه‌موو ئه‌مانه کۆمه‌ڵێک تێکستن
که فه‌لسه‌فاندنی ژیانه له‌نێو ورده‌کاری ڕۆژانه، ئه‌م کتێبه‌ی ئادۆرنۆ له‌و
زه‌مه‌نه‌دا نووسراوه که له مه‌نفای ئه‌مریکایدا بوو، وه‌ک نووسه‌رێکی ئه‌کتیڤ و
جوله‌که‌یه‌کی هه‌ڵاتوو له‌ده‌ست ناسیونال سۆسیالزم وفاشیه‌ت، له‌وێ به‌رده‌وامی
دابوو به‌ژیانی فیکری خۆی.
گرنگی ئه‌م کتێبه به‌ڕای من له‌و چوارچێوه‌یه‌دایه که نووسه‌ر و تاڕاوگه
به‌یه‌کتره‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، وه‌ک دوو ڕه‌گه‌ز که‌ئه‌م ئه‌وی دیکه ته‌واو
ده‌کات و له هه‌مان کاتیش‌دا ئه‌م له‌وی دیکه ڕاده‌کات. یاریه‌کی سه‌یری
خۆشاردنه‌وه و خۆدزینه‌وه‌یه له‌یه‌کتری، له‌نێوان ئه‌م دووانه به‌رده‌وام وه‌ک
بازنه‌یه‌کی شه‌یتانی ئه‌م یاریه خۆی دووباره ده‌کاته‌وه. نووسه‌ر و ڕۆشنبیریش
به‌مانای وشه، هه‌میشه له‌تاڕاوگه ڕاده‌کات و تاڕاوگه‌ش هه‌میشه له‌نێو
نووسه‌ردا ڕه‌گه‌کانی خۆی داکوتاوه. په‌یوه‌ندی نێوان ڕۆشنبیر ومه‌نفا
په‌یوه‌ندیه‌کی ئه‌زه‌لیه، په‌یوه‌ندیه‌کی ئاڵۆزه له‌وورده‌کاریه‌کانیدا، له‌به‌ر
ئه‌وه سه‌یر نییه کتێبه قورس و سه‌رنجڕاکێشه‌که‌ی ئادۆرنۆ خاوه‌نی ڕیزبه‌ندی و
یه‌کبه‌داواهاتنی ته‌قلیدی نووسینی فیکری نه‌بێت، به‌ڵکو کۆمه‌ڵێک تێکستن
به‌سه‌ربه‌ستی ئه‌م له‌ویتر به‌جیا مانای خۆی به‌رهه‌مده‌هێنێت. به‌هه‌مان شێوه‌ش
خوێنه‌ری ئه‌م تێکستانه سه‌ربه‌ستی ته‌واوی هه‌ڵبژاردنی هه‌یه بۆ خوێندنه‌وه.
مه‌نفا له‌م تێزانه‌ی ئادۆرنۆوه، ئه‌و وورده‌کاریانه‌یه که نووسه‌ر
تێیده‌که‌وێت، ئه‌و وورده‌کاریه‌کان زیاتر له‌و بیروڕاو شێوازی ژیانه نێزیکی
ده‌خاته‌وه که نووسه‌ر زیاتر به‌خۆیه‌وه خه‌ریک بێت. ئه‌مه ئه‌و چه‌مکه‌یه
که‌زۆر له ئینیدڤیدیومه‌وه (تاکڕه‌وخوازی) نێزیکه، ئه‌و (به‌خۆخه‌ریکبوون و
له‌گه‌ڵخۆ خه‌ریکبوون) ته‌وره‌یه‌کی ته‌واوی ئه‌و کتێبه‌یه که‌هه‌ر جاره وله‌فۆرم
و بابه‌تێکی جیاوازدا ته‌عبیر له‌خۆی ده‌کات.
لێره‌وه ده‌توانم بڵێم،نووسه‌ر هه‌ر له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه بونه‌وه‌رێکی مه‌نفیکراوه،
نووسه‌رێکم نه‌بینیوه بتوانێت له‌نێو کۆلکتیڤیه‌ت ومێگه‌لی کۆمه‌ڵایه‌تی وسیاسیدا
تائه‌به‌د هه‌ڵبکات. ئه‌مه ئه‌و وانه سه‌خته‌یه که‌له(ئادۆرنۆ) وه فێری
ده‌بین. هه‌موو نووسه‌رێک له‌تاکڕه‌وی خۆیدا ئه‌و که‌سه‌یه به‌لێواری ژیاندا
پیاسه‌ده‌کات. جگه‌له‌وه شتێک هه‌یه پێیده‌ڵێن (له‌ده‌ره‌وه‌بوون ) به‌مانای
له‌ده‌ره‌وه‌ی شته‌کانی مێگه‌لی کۆمه‌ڵایه‌تیت، له‌ده‌ره‌وه‌ی به‌کۆمه‌ڵ ژیان و
ده‌سته‌جه‌معی ژیانیت. تۆ له‌نێو خۆتدای بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و تاکڕه‌ویه‌ی خۆت،
ئه‌و شێوازه ژیانه‌ی به‌جیاواز له ته‌قلیدی گردبوونه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان خۆی
پێکدێنێت. خود (سوبێكت) شێوازی خۆی وه‌رده‌گرێت به‌بوونی له‌نێو تۆنی موزیکالی
خۆیدا، ئه‌و تۆنه‌ی که‌تاکتێکی موزیکالیه و نووسه‌ر هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی ده‌دات،
ئه‌مه‌ش کرده‌ی داهێنانی فیکری و گۆڕانه‌فیکریه گه‌وره‌کان له‌هه‌بوویی
کۆمه‌ڵایه‌تی جیاده‌کاته‌وه. به‌کورتی ئه‌مه جۆره ژیانی ڕۆشنبیره له‌نێو
تاکڕه‌ویدا، پێکهێنانی جۆرێکه له‌تاکتی موزیکی له‌نێو قه‌ره‌باڵغیدا، ئه‌وه
نووسه‌ره که‌هه‌رگیز ناچێته نێو کۆڕاڵه قه‌ڕه‌باڵغه‌کانی ئایدۆلۆژیا‌و حیزب و
ده‌زگاکان،ته‌نانه‌ت ده‌زگا کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانیش بۆ ئه‌و جۆرێکه له‌ڕووتکردنه‌وه‌ی
ئه‌و خوده، زه‌وتکردن وله‌قاڵبدانێتی له‌نێو چوارچێوه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کاندا.
لێره‌وه مه‌نفای نووسه‌ر، مه‌نفایه‌کی میتافه‌ریه (مه‌جازیه) پێش ئه‌وه‌ی
مه‌نفایه‌کی شوێن بێت، مه‌نفایه‌که پابه‌نده به خودڕه‌وی ئه‌و له‌نێو ژیانێکی
کۆله‌کتیڤیدا.نووسه‌ر ناتوانێت به‌رده‌وام به‌ئاشتی له‌گه‌ڵ شوێن و زه‌مه‌نی
کۆمه‌ڵایه‌تیدا بژیت، شوێنێک نییه نووسه‌ر به‌خۆیه‌وه ببه‌ستێت گه‌ر هاتوو ئه‌و
شوێنه به‌شێکی زۆری له‌تاکڕه‌وی ئه‌وی تێدا فه‌راهه‌م نه‌بێت. دیاره من لێره‌دا
باس له‌نووسه‌ری جیدی ده‌که‌م!، نه‌ک ئه‌و نووسه‌ره فه‌رمیانه‌ی به‌ده‌زگای پارت و
ده‌سه‌ڵات و ئه‌کادیمیای ته‌قلیدیه‌وه هه‌ڵواسراون.
کێشه‌ی نووسه‌ر له‌گه‌ڵ مه‌نفایه‌کی مه‌جازیدایه، له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌هاکۆمه‌ڵایه‌تی
وئه‌ده‌بی‌و‌زمانه‌وانییه دایه‌که‌هه‌یه. ئه‌و نامۆیه به‌و کولتورهه‌بووه،
نامۆیه به‌و جۆره زمانه ئاساییه،،نامۆیه به‌مێگه‌لی کۆمه‌ڵایه‌تی وحزبی و
سیاسی. ئه‌مه خاڵی جیاکه‌ره‌وه‌ی نووسه‌ره به‌وه‌ی هه‌میشه به‌دووی تاکتی خۆیدا
ده‌گه‌ڕێت، ئادۆرنۆ گووته‌نی: (تاکت مانای ئه‌وه نییه به‌ئاسانی خۆت بخه‌یته ژێر
که‌شیگه‌رایه ئاساییه‌کان... مینیما مۆڕاڵیا.ل39 ) جابه‌هه‌قه‌ت ئه‌مه کڕۆکی
مه‌نفایه که‌لێره‌وه خۆی درێژ ده‌کاته‌وه، له‌خوده‌وه كه‌به‌رامبه‌ر مێگه‌لی
کۆمه‌ڵایه‌تی ڕاوه‌ستاوه، له‌خودێکه‌وه که‌خودگه‌رایی خۆی به‌جیا له‌تۆن وتاکته
موزیکالیه‌کانی کۆڕاڵی کۆمه‌ڵایه‌تی داده‌نێت. سۆلۆیه‌کی تاکڕه‌وه، چه‌لۆژه‌نێکی
تاکه به‌جیا له‌هه‌موو کۆڕاڵ، تۆنی خۆی هه‌یه. له‌وانه‌یه ئه‌مه‌ش نهێنی موزیکی
کلاسیک بێت، که‌هه‌موو تاکتێکی موزیکی، هه‌موو ئامێرێک خودگه‌رایی خۆی پارێزراو
بێت.
مه‌نفا له‌م گۆشه‌نیگایه‌وه جۆرێکه له‌نه‌بوونی شوێن و گه‌ڕانه به‌دووی شوێنه
مه‌جازیه‌کان. بۆ نووسه‌ر مه‌نفای شوێن ئه‌وه‌نده سه‌خت نییه، به‌قه‌د
ئه‌وه‌نده‌ی مه‌نفای خود ، له‌قاڵبدانی نووسه‌ره له‌چوارچێوه‌یه‌کی زمانه‌وانی و
ئیدلۆژی. سوبێکتی (خود) نووسه‌ر گه‌ڕانه به‌دووی شوێنه‌کانیدا، شوێن ئه‌و ئیدیاو
بیروڕایانه‌یه که‌به‌رده‌وام ته‌عبیر له‌کێشمه‌کێشی جیهان و خود ده‌کات. شوێن
مه‌نفا نییه بۆ نووسه‌ری جیدی، چونکه نووسه‌ر به‌هیچ شێوه‌یه‌ک خاوه‌نی شوێن
نییه، له‌به‌ر ئه‌وه گواستنه‌وه له‌شوێنێکه‌وه بۆ شوێنێکی دیکه،که‌ئازیزم تۆ
به(کۆچ) ناوی ده‌به‌یت، ئه‌و تراژدیدیا گه‌وره نییه بۆ نووسه‌ر، کۆچێک نییه
نووسه‌ر بیکات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نووسه‌ر له‌نیشتمانی خۆشی‌دا به‌رده‌وام کۆچڕه‌وه.
له‌ناو ده‌زگای خێزاندا، له‌نێو کێشمه‌کێشی ئه‌شقیشدا به‌رده‌وام له‌و ترسه‌دا
ده‌ژی که‌ئه‌وی به‌رامبه‌ر سه‌ربه‌ستی لێ زه‌وتبکات. سه‌یر نه‌بێت لات بڵێم نووسه‌ر
هه‌میشه ئاماده‌یه بۆ کۆچکردن، یاخو باشتر وایه بڵێم خۆی ئاماده ده‌کات بۆ
چوونه ده‌ره‌وه له‌چوارچێوه‌کان، ئیدی گه‌ر هاتوو ئه‌و چوارچێوه‌یه‌ش ئه‌شق بێت.
له‌به‌ر ئه‌وه هه‌رگیز مه‌نفای نووسه‌ر له‌چوارچێوه‌ی کێشه‌ی کۆچ و کۆچبه‌راندا
پێناسه‌ناکرێت. به‌قه‌د ئه‌ونده‌ی نووسه‌ر له‌نێو زه‌وی مه‌نفادایه، ئه‌وه‌نده
مه‌نفا میتافه‌رێکه (مه‌جازێکه) ئه‌وه‌نده ئۆبێکتیڤـی و هه‌بوویی نییه، تاوه‌کو
ئێمه له‌نێو شوێندا پێناسه‌ی بکه‌ین. ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر شاعیرێک که‌هاوڕێیه‌کی
ئازیزمه له‌هه‌شتاکانه‌وه یه‌کتری ده‌ناسین ته‌لفۆنی له‌گه‌ڵدا کردم، جوانترین
قسه‌ی ئه‌و ده‌سته‌واژیه‌ک بوو گووتی : من له‌مه‌نفای هه‌ولێره گیرم خواردووه...
به‌هه‌قه‌ت وایه ئازیزم شوێنه‌کان ته‌نها مه‌نفای مه‌جازین، هه‌رگیز شاعیر له‌گه‌ڵ
شوێندا ئاشت نابێته‌وه، به‌ڵکو به‌رده‌وام کێشه‌ی سه‌ختی هه‌یه له‌گه‌ڵیدا.
له‌ئه‌زموونی خۆمه‌وه قسه بکه‌م، تاوه‌کو ئێستا من نازانم مه‌نفا کوێیه!!. که
له نیشتمان بووم زیاتر هه‌ستم به نامۆبوون ده‌کرد، هه‌ستم ده‌کرد له مه‌نفادام،
له‌به‌ر ئه‌وه که‌هاتمه ئه‌و دیوو سنوره‌وه هیچ شتێک به‌من نامۆ نه‌بوو، مه‌نفا
به‌رده‌وامی هه‌بووه له‌ڕۆحمدا تاوه‌کو ئێستا، ته‌نانه‌ت ئه‌و خووه سه‌یره‌م
هه‌یه تاوه‌کو ئێستا کاریگه‌ری خراپی هه‌بووه به‌سه‌ر ژیانی ڕۆژانه‌مه‌وه،
ئه‌ویش ئه‌وه‌یه، هه‌ر کارێک له‌چوارچێوه‌ی ده‌زگایه‌کی تایبه‌تیدا بێت، له‌لام
جۆرێکه له‌مه‌نفا. یه‌که‌م ڕۆژی ده‌ستپێکردنم ئه‌و ڕۆژه‌یه که‌بیرله‌وه
ده‌که‌مه‌وه که‌ی لێی قوتار ده‌بم، که‌ی ده‌بێت واز ده‌هێنم!. وه‌ک ئه‌و سێوه
وه‌هام چاوه‌ڕێیی گه‌ییوی خۆم ده‌که‌م بۆ ئه‌وه‌ی له‌دره‌خت به‌رببمه‌وه، که‌وازیش
ده‌هێنم هه‌ست به‌به‌تاڵایی ده‌که‌م، به‌پێمه‌له له‌نێو بۆشایدا. له‌به‌رئه‌وه
هه‌میشه من وده‌زگاکان له‌کێشمه کێشداین تاوه‌کو ئێستا، ئه‌وانه‌ی که‌له‌کوردستان
کاریان له‌گه‌ڵ مندا کردووه، هه‌ر له‌سیاسه‌ته‌وه بیگره تاوه‌کو وه‌زیفه، ئه‌و
جۆره نائارامی و نیگه‌رانییه ڕۆحیه‌یان هه‌ستپێکردووه. هه‌میشه دوور بووم
له‌هه‌ڵپه بۆ پله‌باڵاکان، چونکه ترسم له‌هه‌موو وه‌زیفه و پله‌یه‌ک هه‌بووه
خودگه‌رایی من زه‌وت بکات. ته‌نانه‌ت پێم وایه ئه‌وانه‌ی له ئه‌شقیشدا ده‌ژین و
ته‌نها ئه‌شق ده‌که‌ن به‌یه‌ک بابه‌تی تێداژیاوی شیعری و ئه‌ده‌بی، به‌شێکی زۆریان
له‌و خودگه‌رایه له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، که‌نووسین پێویستی پێیه‌تی. هه‌ر کاتێک هه‌ستم
کرد وه‌ک (ڕۆبنسۆ کرۆزۆ) ده‌مه‌وێت له‌سه‌ر دوورگه‌یه‌کی ئه‌م دنیایه‌دا ماڵێک بۆ
خۆم چێبکه‌م. ئه‌وا ده‌زانم ئه‌وه کۆتایی منه، چونکه من مه‌حکومم به‌ژیان له‌نێو
مه‌نفادا.
به‌ڵام بابێمه سه‌ر به‌شێکی دیکه‌ی پرسیاره‌که‌ت که‌سه‌فه‌ره. دیاره هه‌موو
کۆچێک سه‌فه‌رێکه بۆخۆی به‌ڵام سه‌فه‌رێکه له‌شوێنێکه‌وه بۆ شوێنێکی دیکه،
له‌زێدی خۆته‌وه بۆ مه‌نفای شوێن. له‌هاونیشتمانییه‌وه بۆ بێگانه،
له‌قسه‌که‌ره‌و چالاکه‌وه بۆ گوێگر و له‌نێوه‌نده‌وه بۆ که‌ناره‌کان..له‌کۆچدا
یه‌ک سه‌فه‌ر ده‌که‌ی و ئاڕاسته‌ی هیلاکیت بۆ یه‌ک شوێنه که‌تێدا بگیرسێته‌وه.
له‌به‌ر ئه‌وه گرانه بڵێین کۆچ و سه‌فه‌ر زۆر پێکه‌وه گرێدراون. چونکه کۆچ یه‌ک
سه‌فه‌ره و هیچی دیکه و کۆچبه‌ر ئه‌و سه‌فه‌ره ده‌کات بۆ ئاسوده‌گی ، ده‌گه‌ڕێت
به‌دووی شوێندا وه‌ک ئاسووده‌گی ڕۆژانه‌ژیان، له‌وانه‌یه ئه‌مه بۆ هه‌موو
نووسه‌رێک وه‌ک بونه‌وره‌ێکی کۆمه‌ڵایه‌تی ڕاست بێت، به‌ڵام شوێن هه‌مان به‌های
له‌خۆ نه‌گرتووه که‌کۆچبه‌ری ئاسایی به‌دوویدا ده‌گه‌ڕێت. شاره‌کان و
به‌نده‌ره‌کان و وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌رکان هه‌مان تێپه‌ڕبوون له‌خۆناگرن
که‌له‌بازنه‌ی بیرکردنه‌وه‌ی کۆچبه‌رێکدا ده‌سوڕێته‌وه. لێره‌وه ئه‌مه‌وێت بڵێم
که‌نووسه‌ر وه‌ك (ماركۆ پۆلۆ) هه‌میشه له‌سه‌فه‌ردایه، سه‌فه‌ری نووسه‌ر له‌و
هه‌سته‌وه سه‌رچاوه‌ی هه‌ڵگرتووه که‌ده‌یه‌وێت له‌مه‌نفایه‌که‌وه بچێته نێو
مه‌نفایه‌کی دیکه. ئه‌مه‌ش ئه‌و شه‌ڕه به‌ده‌وامه‌یه‌تی له‌گه‌ڵ شوێن و زه‌مه‌ن و
هه‌بوویی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و کولتوریدا. ئه‌مه ئه‌و ئیندیڤیدومه‌یه
به‌رده‌وام به‌دووی مه‌نفاکانی خۆیدا ده‌گه‌ڕێت و له‌هیچیاندا ئۆقره ناگرێت.
له‌گریکدا ئێمه به‌رامبه‌ر ئه‌فسانه‌ی (ئۆدیسۆس) ده‌بینه‌وه، گه‌ڕانێکه به‌دووی
به‌خته‌وه‌ری و چێژ و دۆزینه‌وه‌ی دنیا که‌به‌هیچ شێوه‌یه‌ک له‌شوێنێکدا ئۆقره
ناگرێت، بیرت نه‌چێت (ئۆدیسۆس) له‌شه‌ڕی ته‌ڕاوده (ترۆیا) به‌شداری کرد، ئه‌و
شه‌ڕه‌ی به‌شێکی زۆری ئه‌فسانه‌ی یۆنانی له‌سه‌ر بنیاتنراوه، ئه‌و جه‌نگاوه‌رێکی
سه‌رکرده بووه، به‌ڵام کێشه‌ی ئۆدیسۆس له‌دوای سه‌رکه‌وتنه‌وه ده‌ستپێده‌کات،
له‌دوای گه‌یشتن به‌باڵایی کۆمه‌ڵایه‌تی، به‌مارشه‌کانی سه‌رکه‌وتن. له‌وێوه خودێک
هه‌یه نامۆیه به‌و سه‌رکه‌وتنانه، ئیدی گه‌شتی ئۆدیسۆس،گه‌شتی به‌رده‌وامی
مرۆڤه به‌نێو نادیاردا، حه‌زکردنه له‌گه‌ڕان به‌دووی خودا له‌نێو جیهانێکی
فراواندا، هه‌رکاتێکیش ئۆدیسۆس هه‌ست بکات گه‌یشتۆته ترۆپکی چێژ، نامۆبوونی ئه‌و
ده‌ستپێده‌کات،جارێکی دیکه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نێو چه‌رمه‌سه‌ری و شه‌ڕی نێو ده‌ریا
و ئۆقینووسه توڕه‌کان‌و هه‌ژدیهاکانی. چیرۆکی ئۆدیسۆس گه‌ڕانه به‌دووی
خودگه‌رایی، سه‌فه‌ری به‌رده‌وامی سوبێکته بۆ ئازادبوون.
لێره‌وه نووسه‌ر ئۆدیسۆسه، ئیکارۆسه که‌له‌گه‌ڵ باوکی‌دا (دیدالۆس) به‌باڵی
دروستکراوه‌وه له‌شه‌قه‌ی باڵده‌دات بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌سینا، که‌چی هه‌ر
دیدالۆسه به‌خۆی و ئیکارۆسه‌وه ساڵانێک له مه‌نفای دووره ئه‌سینا به‌سه‌ر
ده‌به‌ن. ئیکارۆس کوڕی مه‌نفاکانه گوێ له‌باوکی ناگرێت که‌پێیده‌ڵێت: نه‌زۆر نێزیک
به‌ره‌وه له‌خۆر نه‌زۆر به‌نزمی به‌سه‌ر ده‌ریادا له‌شه‌قه‌ی باڵبده،هه‌ردووکیان
ته‌ڕی و خۆر باڵه‌کانت تێک و پێکده‌شکێنن، مامناوه‌ندی بفڕه له‌نێوان خۆر و
ده‌ریادا. که‌چی ئیکارۆس له‌م میتۆسه (ئه‌فسانه) گریکیه‌دا له‌شه‌قه‌ی باڵده‌دا
ئه‌وه‌نده له‌خۆر نێزیک ده‌بێته‌وه تاوه‌کو مۆمی باڵه‌کان ده‌توێنه‌وه و
په‌ڕه‌کانی هه‌ڵده‌وه‌رێن و ده‌که‌وێته نێو ده‌ریاوه..
نووسه‌ر هه‌ڵگری هه‌ردوو سوبێكته. هه‌ڵگری دیدالۆسی باوکه، که‌ئاوسه به‌بۆنی
داهێنان و له‌خۆبایی‌و تاوان‌و هه‌ڵبژاردنی مه‌نفاکان و ئه‌قڵانییه‌ت.
له‌هه‌مانکاتیشدا نووسه‌ر ئیکارۆسه که‌خوماره به‌خودگه‌رایی خۆی، به‌سه‌مای خۆی
له‌نێو چێژی ڕه‌هابووندا، نووسه‌ر له‌مه‌نفاکانی خۆیدا له‌خۆره‌کان نێزیک
ده‌بێته‌وه نه‌ک له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت هه‌ڵگه‌ڕێته‌وه و هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه
ته‌نها ئامانج بێت، به‌ڵکو ئه‌وه جه‌وهه‌ری ئه‌و سه‌فه‌ره‌یه که‌نووسه‌ر
له‌سه‌ره‌تاوه تاکۆتایی تێیدا ده‌ژی و ژیانێکی پڕکێشمه‌کێشمی به‌دووخۆدا
ڕاده‌کێشێت. مه‌نفای نووسه‌ر پڕێتی له‌سه‌فه‌ری جۆراوجۆر، که‌ئه‌میش میتافه‌ری و
مه‌جازیه وه‌ک ئه‌وه‌ی سه‌فه‌ری هه‌قیقی بن.
(فرانز کافکا) له ڕۆمانی (کۆشک) دا جوانترین نمونه‌ی ئه‌و گه‌ڕانه‌ی
ئیندڤیدوالیه‌مان بۆ نمایش ده‌کات، له‌گه‌ڕانیدا، له‌ڕق و خۆشه‌ویستی و حه‌ز و
دوورکه‌وتنه‌وه و نێزیکه‌وتنه‌وه‌ی له‌کۆشک، کۆشک ئه‌و مه‌نفایه‌یه که‌فیگوری
ڕۆمانه‌که‌ی(كا K ) به‌ده‌وریدا ده‌خولێته‌وه، مه‌به‌ستێتی بچێته ناوه و
له‌هه‌مانکاتیشدا له‌نێوه‌ڕا قێزی لێده‌کاته‌وه، سه‌فه‌ری کافکا له کۆشکدا
سه‌فه‌ری شه‌ڕ و ئاشتبوونه‌وه‌یه‌ی به‌رده‌وامه له‌گه‌ڵ مه‌نفادا.
نووسه‌ر و مه‌نفا و سه‌فه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی مه‌جازین، ئه‌وه‌نده هه‌قیقی نین، هه‌ر
کاتێکیش نووسه‌ر هه‌ستی به‌ماڵیبوونی خۆی کرد له‌نێو شوێندا، ئیدی ئه‌وه
کۆچکردوویه‌که به‌مانای وشه. مه‌رج نییه کۆچکردوو بیت له‌وڵاتێکی دیکه‌دا
له‌وانه‌یه له‌نێو ده‌زگایه‌کی حزبی یان له‌ناو وه‌زیفه یان له‌نێو ژیاندا بۆیه‌ک
ئه‌شق به‌ند بیت. ئیدی چیدی مه‌نفا بوونی نامێنێت مادامه‌کی سه‌فه‌ری خود نابینین
به‌نێو خه‌یاڵ و گۆڕانی به‌ها هه‌بووه‌کاندا، ئیدی هه‌ر کاتێک مه‌نفا له‌خودی
نووسه‌ردا مرد، ئه‌وا نووسینیش ده‌مرێت.. نووسه‌ره‌کان هه‌میشه له‌نووسیندا
ده‌ژین، چونکه جیهان بۆ ئه‌وان مه‌نفایه‌کی به‌رده‌وامی بێکۆتاییه...