ته‌وه‌رى نووسین و خوێندنه‌وه ره‌ۆوف بێگه‌رد
ئاماده‌كردنى: توانا ئه‌مین
ئه‌مڕۆ نێوه‌ندى روناكبیرى كوردى له‌كۆمیدیایه‌كدا
ژیان ده‌كات، به‌ده‌ست ده‌ردێكه‌وه ده‌نالَێنێت كه‌ده‌توانین به‌په‌تاى
نه‌خوێندنه‌وه ناوزه‌دى بكه‌ین! ده‌یان روژنامه‌ى زه‌رد و سه‌دان کتێبى هیچ
له‌بازاڕدا به‌رچاوده‌كه‌ون، ده‌زگاگه‌لێكى چاپ و په‌خش له‌م هه‌رێمه بچوكه‌ى
ئێمه‌دا ده‌بینرێن كه‌به‌زه‌حمه‌ت له بیۆگرافیاكانیاندا کتێبێك، ته‌نها یه‌ك کتێبى
چاك ده‌دۆزیته‌وه، ئه‌گه‌ر به‌ختت هه‌بێت.
رۆژنامه‌ى هه‌رزان، نووسه‌رانى ساده‌گۆ و پیشه‌یى، روشنبیرى موزه‌یه‌ف و به‌ناو
روناكبیرى بێ‌ئاگا له‌دونیا، ده‌سه‌لاَتێكى سیاسى بێخه‌م و بێخه‌به‌ر، له زه‌مینه
سازیه‌كانى ئه‌م نه‌خۆشیه‌ن... ئه‌مڕۆ له‌لاى ئێمه تاڕاده‌یه‌ك هاوكێشه‌ى نووسه‌رو
خوێنه‌ر له‌پێچه‌وانه‌بوونه‌وه‌دان، خوێنه‌رانێكمان له ئاستێكدا هه‌ن كه
لێناگه‌ڕێن هه‌موو شتێك به‌سه‌ریاندا تێپه‌ڕێت، له‌حالَێكى وادا ده‌بێت
نووسه‌رى ئێمه حسابێكى جدیتر له‌ده‌یه‌كانى پێشوو بۆ خوێنه‌ر بكات.
ئێمه لێره‌دا له‌باره‌ى گرنگى خوێندنه‌وه و ئاشنابوون به کتێب و كلتور، وه‌ك
ده‌روازه‌یه‌ك بۆ دۆزینه‌وه‌ى پێگه‌ى خۆمان جارێك وه‌ك مرۆڤ و جارێك وه‌ك
نه‌ته‌وه، له‌مه‌ڕ به‌هه‌ند وه‌رگرتنى مه‌عریفه وه‌ك مه‌رجى یه‌كه‌م له‌پرۆسه‌ى
نووسیندا، ئیشى ئیلهام و رۆلَى مه‌عریفه له‌به‌رهه‌م هێنانى ده‌قدا، له‌مه‌ڕ ئه‌و
پاشا گه‌ردانییه‌ى رۆژنامه‌وانى و رۆشنبیرى كوردى، ده‌سته‌یه‌ك روناكبیر و نووسه‌رى
جدیمان له‌م ته‌وه‌ره‌دا كۆكرده‌وه و له‌م پرسیاره‌دا په‌یامى خۆمان كورتكرده‌وه:
له‌كاتێكدا تێكسته گه‌وره‌كانى دونیا زاده‌ى مه‌عریفه‌ن نه‌ك ئیلهام، كه‌چى
نووسه‌رى ئێمه كه‌م ده‌خوێنێته‌وه‌و زۆر ده‌نووسێت! نووسینى دواى ئه‌م هه‌موو
نه‌خوێندنه‌وه‌یه رۆشنبیریى كوردى و به‌تایبه‌تیش ئه‌ده‌بیات به‌ره‌و ساده‌گۆیى و
هیچ نه‌وتن نابات؟
ره‌ۆوف بێگه‌رد:
ئێمه تاراده‌یه‌كى زوَرمیلله‌تێكى بىَ خه‌یالَین ئه‌گه‌ر به‌خوَمان بزانین ئه‌مه
تراژیدیاى فه‌رهه‌نگى گه‌لێكه كه به‌ناى ناهه‌ق به خاوه‌نى عیلم وعیرفان وفه‌زلَ
وهونه‌رـ ناودێركراوه‌وله‌ڕاستیا له‌قوَناغى شوانكاره‌ییدایه
گومان له‌وه‌دا نییه كه هه‌میشه مرۆڤ له‌هه‌ولَی گوڕان و به‌ره‌وپێش
چوونیدایه.گوَڕان له‌شێوازى ده‌ربڕین وپه‌یوه‌ندیه‌جوَراوجوَره‌كانی و
ئه‌وهه‌نگاوانه‌ى كه‌ره‌سه‌ى نوێى بۆ فه‌راهه‌م دێنن، وه‌ك ئه‌نجامیش گۆڕان له
زاتى خۆیدا كه چه‌قى گشت گۆڕانه‌كانى تره .
كێشه‌ى مرۆڤ له‌دوَزینه‌وه‌ى ڕێگاى گۆڕانه‌كانیدایه بۆ به‌ئه‌نجام گه‌یاندنى
مه‌به‌ست وئامانجى ـ به‌ومانایه‌ى كه‌جیاوازى سه‌ره‌كى له خودى مرۆڤداوه‌ك
پێكهاته نییه ئه‌وه‌نده‌ى كه‌په‌یوه‌ندى به‌دۆزینه‌وه‌وكه‌شفه‌كانییه‌وه هه‌یه
كه‌تواناى گۆڕینه‌كه‌ى پێده به‌خشێت و به‌رده‌وامى و تازه بوونه‌ى ده‌داتىَ كه
كۆتاییه‌كه‌ى به‌رهه‌مى داهێنانه .
كه‌واته فاكته‌رى سه‌ره‌كى بۆ گۆڕِان له مرۆڤدا ـ مه‌عریفه‌ـ یه به‌ماناى گشتى
وڕه‌هه‌نده فره‌لایه‌ن و جیاوازه‌كانییه‌وه . سه‌رچاوه‌ى مه‌عریفه‌یش، چ
له‌سه‌رئاستى ئه‌زمونى زاتى یان ده‌ستكه‌وته فیكرى و فه‌لسه‌فییه‌كان له‌وهه‌ولَ و
عه‌شقه گه‌وره‌یه‌وه دێت كه‌خودى مرۆڤ بۆ به‌ده‌ست خستن به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێت و
ماندوبوونى بۆ ده‌چێژێت، وه‌ك ئه‌نجامیش له‌و مرۆڤه هه‌ره ئاساییه ده‌رده‌چێت
كه‌وه‌ك هه‌ربوونه‌وه‌رێك، به‌مروَڤى تریشه‌وه ژیانى روَژانه‌ى ئاسایى
به‌سه‌ربه‌رێت وبه‌رده‌وام بیرنه‌كاته‌وه وتاراده‌یه‌ك نه‌بێته هاوڕێى بێده‌نگیى
وته‌نیایى (بێده‌نگى وته‌نیایى به مانا باوه‌كه‌ى، ئه‌گینا ئه‌وانه‌ى وێلَى
مه‌عریفه‌ن هه‌میشه په‌یوه‌ندیه‌كى نه‌پچڕاویان له‌گه‌لَ گه‌ردوون و دیارده‌كاندا
هه‌یه، له‌گفتوگوَیه‌كى به‌رده‌وامیشدان له‌گه‌لَ خوَیان وئه‌وه‌ى له‌پێش ئه‌واندا
كراوه و بۆ داهاتوو ده‌بێت چوَن بێت)
تێكسته گه‌وره‌كان ـ وه‌ك خوَتان ده‌لێن زاده‌ى مه‌عریفه‌ن نه‌ك ئیلهام ـ ئه‌مه
راستیه‌كه‌پێویستى به‌دووباره‌كردنه‌وه نییه، مه‌گه‌ر بۆ ئه‌وانه‌ى
كه‌له‌كوَمه‌لگه‌دواكه‌وتوه‌كاندا بۆ به‌رهه‌مێنانى شیعرێك تائێستایش پشت
به‌جریوه‌ى پاسارى ومانگى رووزه‌ردوخوڕه‌ى قه‌لبه‌زه ده‌به‌ستن.ئاخرئه‌مانه
به‌ته‌نیا نه‌ته‌فسیرى گه‌ردوونیان پىَ ده‌كرێت ونه‌گوَڕینى كوَمه‌لگا.ئه‌م
روَمانسیه‌ته سه‌رده‌مى تێپه‌ریوه‌وئه‌وه‌ى سه‌رچاوه‌ى مه‌عریفى وئه‌زموونى
گه‌وره‌ى مروَڤ و زانست وئه‌ودوَزینه‌وانه نه‌بێت كه‌له‌مێژوودا وه‌رچه‌رخانیان
دروست كردوه، ناتوانێت كارى داهێنه‌رانه ئه‌نجام بدات.جێى
سه‌رسوورمانه‌ئیَستاچاوه‌ریَى ئیلهام بیت بو َنووسینی به‌رهه‌میَكى ئه‌ده‌بى.كارى
ئه‌ده‌بى به‌گشت جوَره‌كانیه‌وه وابه‌سته‌ى مه‌عریفه‌ى خاوه‌نه‌كه‌یه‌تى
كه‌له‌ئیَستاداله‌وه‌زوَربه‌رفروان وئالوَزتره‌كه‌له‌سه‌رزه‌مینه‌یه‌كى ره‌قى
ئیلهام خوَى بنیات بنیَت.میلان كوندیَراگالَته‌به‌ئیلهام ده‌كات و ده‌ڵێت من نازانم
چیه! نه‌بوونى زه‌مینه‌یه‌كى رووناكبیرى كوَك ومه‌عریفه‌ى سه‌رده‌مانه واى
له‌زوَربه‌ى نووسه‌روشاعیرى ئه‌م جوَره‌كوَمه‌لَگایانه‌كردوه‌كه‌به‌رده‌وام
له‌پاشكوَوپه‌راویَزدابن وكاره‌كانیان گیانى په‌ڕینه‌وه‌ى سنووره‌لوَكالَیه كه‌ى
نه‌بیَت . چونكه نووسینى له‌ماناخالَى واتابه‌تالَبوونه‌وه‌له‌چه‌مكه فكریه‌كان،
بىَ ئاگایى له‌داهیَنانه مه‌زنه‌كانى مروَڤ و كه‌مته‌رخه‌مى
له‌خوَپه‌روه‌رده‌كردن. هه‌رگیز نووسه‌رى گه‌وره خوَى له‌چوارچیَوه‌ى گوَماویَكدا
قوَرخ ناكات كه‌ئاوى گه‌لیَك رووباروده‌ریاى رووناكبیرى دنیا نه‌گه‌نه به‌ستیَنى
بیروهوشیاریه‌كه‌ى وله‌ویَوه په‌ره‌به‌خه‌یالَ وڕه‌هه‌نده هه‌راوه‌كانى
لیَكدانه‌وه‌وته‌فسیرى ژیانى نه‌دات، بۆ نموونه دوَستوَیفسكى له‌كوَتایى سه‌ده‌ى
نوَزده‌داكاتیَك له‌جیَگایه‌كى زوَردوورى وه‌ك سیبریاداده‌ست به‌سه‌ره‌و ریَگاى
ناكه‌ویَته شوَیَنى تر، داوایه‌كى زوَردلَكارانه‌كه ده‌گاته ڕاده‌ى پارانه‌وه
له ئه‌لیوشاى براى ده‌كات كه هه‌ر چۆَنێكه به‌رهه‌مه فیكریه‌كانى كانت وهیگلَى
بۆ بنیَریَت. چونكه وه‌ك خوَى ده‌ڵێت ئاینده‌ى ژیان وداهیَنانى په‌یوه‌ندیان
به‌به‌رهه‌مه‌كانى هیگلَه‌وه هه‌یه. لویس بۆرخس له‌خوَرهه‌لاتییه‌ك زیاتر
شاره‌زاى كلتور و ئه‌ده‌ب و میَژووى فارس وچین و عه‌ره‌به، ته‌نانه‌ت زه‌مینه
فیكرییه‌كه‌ى ئه‌مه‌نده ڕه‌سه‌ن وهه‌مه‌لایه‌ن و ده‌ولَه‌مه‌نده كه هه‌ندیَك
وه‌ك بیرمه‌ند ته‌ماشاى ده‌كه‌ن نه‌ك ته‌نیا ئه‌دیب. ئه‌مانه نموونه‌یه‌كن له
ده‌یان وسه‌دان نموونه‌ى تر‌ى دنیاى ئه‌فراندنى ئه‌ده‌بى، ئه‌وه‌ى خۆَى به‌نووسه‌ر
بزانیَت وله‌م ڕاستیه‌خوَى نه‌بان بكات وه‌ك ئه‌وه وایه به‌ئاوله‌سه‌ربه‌ردى ڕه‌ق
بنووسیَت.
. به‌داخه‌وه ره‌خنه‌ى كوردى ـ ئه‌گه‌رچى ئه‌م ناوه چ وه‌ك میتوَدوچ وه‌ك
ئاراسته‌یه‌كى پوَزه‌تیف بوونى نییه ـ ده‌ورى هه‌یه‌له‌پاشاگه‌ردانى ولیَك
جیانه‌كردنه‌وه‌ى ئه‌ده‌بى چاك وخراپ.من چه‌ندان نووسین له‌سه‌رئه‌وكارانه‌ده‌بینم
كه‌خوَیان وه‌ك ده‌ق ئیفلیجن وبیَگومانیشم ره‌خنه‌ى له‌خوَیان كلَوَلَتربه‌رهه‌م
ده‌هیَنن.ده‌بیَت هه‌مووئه‌و راستیه‌بزانین كه‌ئه‌ده‌ب شناسى نه‌ته‌وه‌یه، شناسى
راسته‌قینه‌ى روَحى وئه‌ندیَشه‌كانى كه‌نه‌سیاسه‌ت ونه‌میَژوو ئه‌و كاره‌یان پىَ
ناكریَت. له‌به‌رئه‌وه ناساندن یان ستایش كردنى به‌رهه‌مى كالَ وكرچ به‌خه‌لَكى
وخوێنه‌ر، یان وه‌رگیَرانیان بۆ سه‌رزمانى تر، به‌لاى منه‌وه‌تاوانیَكه
به‌رانبه‌ربه‌شناسى نه‌ته‌وه ده‌كریَت و پیشاندانى رووى تاریكى ئه‌م بواره‌یه
نه‌ك لایه‌نه‌رووناكه‌كان.نووسین پیَش هه‌رشتیَك
به‌رپرسیاریه‌تیه‌به‌رانبه‌ربه‌خودوخه‌لَك و ئاینده.ئه‌وكه‌سه‌ى
له‌به‌رهه‌رمه‌به‌ستیَكى تایبه‌تى خوَى ئه‌م فوَرمه‌ده‌شیَویَنیَت
له‌ئامانجه‌گه‌وره‌وپیروَزه‌كان دوورده‌كه‌ویَته‌وه.چونكه‌خودى كاره‌كان ـ
ڕه‌خنه‌یان وه‌رگیَران ـ هه‌رپه‌یوه‌ندیان به مه‌عریفه‌وه هه‌یه‌كه‌دیارى كردنى
هه‌قیقه‌تى هه‌رچالاكیه‌كى مروَڤه.ئیترله‌سه‌رئاستى كوَمه‌لایه‌تى بیَت یان سیاسى،
ئه‌ده‌ب وهونه‌ربیَت یان میَژوو.دیاره مه‌عریفه‌یش به‌شیَكى ئه‌و بنه‌ما
شارستانییه‌یه كه كوَلَه‌كه‌ى زانست وچالاكیه هزریه‌كانى ئه‌وگه‌له‌ى
له‌سه‌ردامه‌زراوه. ئێمه به‌داخه‌وه له‌م لایه‌نه‌وه ده‌ست كورت وبیَ
ڕابووردووین. تاراده‌یه‌كى زوَرمیلله‌تیَكى بىَ خه‌یالَین.له‌به‌رئه‌وه‌ى خه‌یالَیش
ـ به‌ماناى داهیَنان ـ هه‌رزاده‌ى ئه‌نگیَزه كانی مه‌عریفه‌ن كه ئێمه
نیمانه.ئه‌گه‌ر به‌خوَمان بزانین ئه‌مه تراژیدیاى فه‌رهه‌نگى گه‌لیَكه كه
به‌ناى ناهه‌ق به ـ خاوه‌نى عیلم وعیرفان وفه‌زلَ وهونه‌رـ
ناودیَركراوه‌وله‌ڕاستیا له‌قوَناغى شوانكاره‌ییدایه.
*ئه‌م گفتوگۆیه له‌ره‌خنه‌ى چاودیَردا بلاَوكراوه‌ته‌وه.