ژیانێكى تر... به‌قه‌رز
توانا ئه‌مین
سه‌عات 2:44 ده‌قیقه‌ى شه‌وه، له‌به‌ر مۆمدا (برایانى كارامازۆف)م ته‌واوكرد،
هه‌ناسه‌یه‌ك هه‌ڵده‌كێشم، فریا ناكه‌وم بیده‌مه‌وه بیرم ده‌كه‌وێته‌وه دواى
ئه‌مه سه‌ره‌ى چییه؟ كام كتێب بخوێنمه‌وه؟ به‌سه‌ر لیسته‌كه‌ى ناوزه‌ینمدا
ده‌چمه‌وه؛ جارىَ من له‌خۆئاماده‌كردنى فتوگۆیه‌كدام له‌گه‌ڵ خانمى رۆماننوس
(ئه‌حلام موسته‌غانمى) و له په‌یداكردنى كتێبه‌كانیدام،
چه‌ند رۆژێكیشه له كتێبخانه سه‌ره‌م بۆ (هێڵنج)ى
سارته‌ر گرتووه، چاپێكى (كۆمار)ى ئه‌فلاتونم ده‌ستكه‌وتووه زۆر له‌به‌ر دڵم
نییه، له‌سۆراخى چاپێكى تردام. ده‌مێكه وه‌عدم له‌گه‌ڵ خۆم
هه‌یه(دانپیانانه‌كان)ى رۆسۆ بخوێنمه‌وه، به‌ینێكیشه (هێرمان هیسه) ئه‌و عارفه
خۆرئاواییه رۆژهه‌ڵاتناسه خه‌یاڵمى داگیركردووه، پێم غه‌ریبه ئه‌م پیاوه چۆن
ئه‌و هه‌موو قوژبن و كه‌له‌به‌ره تاریكانه‌ى رۆحى
ئینسان پێده‌زانىَ! دڵم بۆ شیعرێكى ناوازه‌ى (سوهراب سپهرى)
لێ ده‌دات كه سىَ هه‌فته‌یه له ئینته‌رنێت
وه‌رمگرتوه و نه‌مخوێندۆته‌وه، بیرى (كۆستانتینۆ گۆرگیۆ) ئه‌و قه‌شه
ئینساندۆسته هه‌نگارییه ده‌كه‌م، له‌وه‌وه ده‌زانم كه ئه‌ده‌بیاتى ئه‌ورپاى
شه‌رقى چه‌ند به‌رز ئینسان ده‌ناسێت و چۆن هه‌ستى مه‌ترسى له‌سه‌ر ئه‌م بونه‌وه‌ره
له‌كتێبه‌كانیاندا به‌روونى له‌به‌رچاوه. له‌كه‌یه‌وه تاسه‌ى (گه‌ران به‌دواى
زه‌مه‌نى ونبوو)ى مارسیل پرۆست ده‌كه‌م و له‌به‌ر گه‌وره‌ییه‌كه‌ى جه‌ساره‌ت ناكه‌م
ده‌ستى بده‌مىَ، حه‌زده‌كه‌م (لۆرانس) بخوێنمه‌وه و زێده‌تر له‌ژن تێبگه‌م.
ئه‌م ساتگه‌له‌ى ژیانى مرۆڤ هێنده سه‌خته بونیام نازانێت له رێگومكه‌ى ئه‌و
كتێبخانه گه‌ورانه‌دا چى هه‌ڵبژێرێت! بیرله‌خۆم ده‌كه‌مه‌وه.. له‌خانوه‌كه‌م
كه‌ده‌بىَ سه‌رى مانگ چۆڵى بكه‌م.. له ئیشێك كه هێشتا نه‌مدۆزیوه‌ته‌وه.. له
ئێواره‌خوانێكى ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌م.. ئاهـ من چه‌ند قه‌ره‌باڵغ
و چه‌ند ته‌نیام خودایه...!
له‌خۆمه‌وه موبایله‌كه‌م به‌ده‌سته‌وه‌گرتوه و
ده‌مه‌وێت ئه‌م ساته قه‌له‌قیانه بۆ
براده‌رێ بنوسمه‌وه. له‌وسه‌ره‌وه به‌دێڕێكى كورتى خه‌واڵو وه‌ڵامم
ده‌داته‌وه، كه‌ئه‌وه‌ندى هه‌ڵه تێدایه‌و هێنده‌ى پیت په‌ڕاندووه، به‌زه‌حمه‌ت
بۆم ده‌خوێنرێته‌وه نوسیویه‌تى:"ژیانێكى تر قه‌رزبكه !".