نه‌زه‌ند به‌گیخانى: شیعر حه‌قیقه‌تى منه
سازدانى: زانیار محه‌ممه‌د
ئایا په‌یوه‌ستییه‌ك هه‌یه له نێوان شیعر‌و خود؟ ئه‌دى ئه‌و هه‌موو شیعره‌ى
له‌سه‌ر شته خودییه‌كان نووسراون ما‌نایان چییه؟ ئه‌دى بۆچى شیعر هه‌ر باسى
ته‌نیایى و به‌خته‌وه‌رى
و دڵشكان و عیشق ده‌كات، وه‌لىَ هێشتاكه ده‌گه‌ڕێته‌وه
لایان و ده‌یه‌وێت خود ڕ‌ازى بكات؟ ئایا خود هى شیعره، یاخود شیعر هى خوده؟ شاعیر
ئاوێزانبوونى شیعر‌و خود نییه؟. (زه‌نگوڵى وتن) كتێبێكى نوێى (نه‌زه‌ند
به‌گیخانى)یه. نه‌زه‌ند له ڕێى شیعره‌كانى ناو ئه‌م دیوانه‌یه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه
لاى خود، له‌وێڕا مانا‌و جوانى
و هێمنى ده‌دۆزێته‌وه. ئه‌وه‌ى گرنگه له ئه‌زموونى
شیعرى نه‌زه‌ندداو به تایبه‌ت له‌م دیوانه‌یدا په‌یبردنه به ڕه‌هه‌ندى دیكه‌ى
گوتن، تۆماركردنى هه‌ستى شاعیرێك كه خود ده‌دۆزێته‌وه، كه ده‌گاته لووتكه، كه
سه‌ما ده‌كات. له ڕێى شیعره‌كانییه‌وه گه‌شتده‌كات بۆ ئه‌و جوگرافیایانه‌ى كه
ته‌نیا له ڕێى شیعره‌وه مرۆڤ ده‌یانگاتىَ. ئه‌و جێگایانه‌ى به باغچه ده‌چن، به
زه‌ریایه‌كى پڕى ماسى، به ئاوێنه‌یه‌ك كه لێیه‌وه وجوودى خۆمانى تێدا ده‌بینین.
ئه‌م كتێبه كتێبى نووسینه‌وه‌ى خوده، كتێبى چوونه‌وه بۆ ئه‌و كۆڵانانه‌ى هێشتا
منداڵى گه‌مه‌یان تێدا ده‌كات، هێشتاكه خه‌ون ده‌بینێت، ده‌فڕێت. ده‌رباره‌ى ئه‌و
هه‌موو به‌رائه‌ت
و خه‌ون و مانایه‌ى كه له‌و كتێبه‌یدایه، ئه‌ومان دوواند،
گوته‌كانى هه‌ر به شیعر ده‌چن، جودا له‌وه‌ى پڕ مه‌عریفه‌ن. كه وه‌ڵامه‌كانى وى
ده‌خوێنینه‌وه واده‌زانین قه‌سیده‌یه‌كمان خوێندووه‌ته‌وه، ئا ته‌نیا
قه‌سیده‌یه‌ك، قه‌سیده‌یه‌كى نه‌مر.
هاوڵاتی: شیعر نووسین لای تۆ (ئه‌حمه‌دی مه‌لا) وته‌نی 'له‌به‌رده‌وامیدان
به‌ژیانه‌وه' سه‌رچاوه‌ده‌گرێت؟ ترسی مردنه‌لای تۆ شیعر ده‌خولقێنێت؟ یاخود چی؟
نه‌زه‌ند به‌گیخانى: مردن وه‌کو پانتاییه‌ک، فه‌زایه‌کی په‌نهان و ته‌مومژاوی
و نادیار، فه‌زایه‌کی پڕ له لوغزو نهێنی زۆر سه‌رنجڕاکێشه و نووسینیش گوزاره‌یه
له تێڕامان له‌و پانیاییه‌ی که هه‌موومان ده‌گرێته‌وه. پانتاییه‌ک که
هه‌موومان پێی ده‌گه‌ین و که‌سیش لێی ناگه‌ڕێته‌وه. نووسین هه‌وڵیکه بۆ
تێگه‌ییشتن و شیته‌ڵکردنی فۆرم و هێڵ و ئاماژه نهێنیه‌کانی ئه‌و فه‌زایه. من ترسم
نییه له مردن به‌قه‌د ئه‌وه‌ی فزولیم بۆ بڕینی نهێنییه په‌نهانییه‌کانی. کاتێ
به‌ره‌وڕووی نهێنی و گرێ ده‌بینه‌وه، پێویستیمان به‌هه‌وڵی زیاتر هه‌یه بۆ
تێگه‌ییشتن و گه‌ییشتن به‌و پانتاییه په‌نهانه، بۆ داهێنان. شیعر وه‌کو سیحر
هه‌ڵمان ده‌گرێ و ده‌مانپه‌ڕێنێته‌وه بۆ ئه‌ودیو، ئه‌و دیوی با و نهێنی و شته
مه‌لموسه‌کان. ده‌رگایه‌که به‌ره‌و مه‌ودا نادیاره‌کانی زه‌مه‌ن، به‌ره‌و رابردوو
و داهاتوو. له‌م ده‌رگایه‌وه من ئاماژه‌یه‌ک جێده‌هێڵم که خودی من ده‌ڵێته‌وه،
من تۆمار ده‌کات له‌ناو زه‌مه‌ن، له‌مێژوو. به‌مه‌ش من ته‌جاوزی مردن ده‌که‌م.
ته‌نها مردنی خۆم نا، به‌ڵکو مردنی خۆشه‌ویستانیش.
من وه‌کو چه‌مک زۆر له‌گه‌ڵ مه‌رگدا ده‌ژیم، ئه‌مه‌ش له‌وانه‌یه په‌یوه‌ندیی
به‌ژیانی تایبه‌تی منه‌وه هه‌بێت که هه‌ر له‌منداڵیه‌وه مه‌رگی ئازیزانم
بینیوه: مه‌رگی باوک و دواتر سێ برا. ده‌زانی کاتێ که‌سێکی خۆشه‌ویستت ده‌مرێ که
له‌گه‌ڵ تۆ له‌هه‌مان ژوور و به‌رهه‌یوان و باخچه و کۆڵان ژیاوه، پێکه‌وه
یاریتان کردووه، شه‌ڕتان کردووه، زیز بوون له‌یه‌كتری و دواتر له ناو
پێکه‌نینێکی به‌گوڕ به‌یه‌کتری ئاشتبوونه‌ته‌وه، که‌سێک که کۆمه‌ڵێک بیره‌وه‌ری
هاوبه‌ش کۆتان ده‌کاته‌وه، که‌سێک که‌تۆ ئاشنای به‌خه‌ون و خه‌م و
ئاره‌زووه‌کانی، دوای مردنی ئه‌و که‌سه تۆ پڕ ده‌بیت له پرسیار، له رامان، رامان
و پرسیاری منداڵانه و دواتر میتافیزیکی: کوا ئه‌وی براو خۆشه‌ویست بۆ کوێ چوو؟ روو
له‌کوێ بکه‌م بۆ ئه‌وه‌ی جارێکی دیکه بیبینم، له ئامێزی بگرم؟ له گه‌ڕان به‌دوای
وه‌ڵامدا تۆ ده‌بی به قه‌دیسێک و ده‌ست له ئاسمان ده‌ده‌یت و رۆ ده‌چیته ناو خاک
و شاده‌ماره‌کانی زه‌مین، توخمه‌کانی گه‌ردوون ده‌پشکنی، بۆی ده‌گه‌ڕێی و له
کۆتاییدا به غیاب ده‌گه‌یت. ئا لێره‌دا شیعر چه‌شنی دره‌ختێکی بڵند دێته رێگات و
پێیدا هه‌ڵده‌گژێی و خۆت ده‌گه‌یه‌نیته ئه‌وی نادیار، له‌گه‌ڵی داده‌نیشی و
ده‌دوێی و ده‌گرێی و پێده‌که‌نی. پاشان دێیته‌وه لای خۆت. لای خۆڵ، لای خودا.
ئه‌مه هه‌ستیارییه‌که یا هۆشیارییه‌که که له‌گه‌ڵ منداڵ گه‌وره ده‌بێت.
له‌بیرمه که منداڵ بووم، گۆڕستانی جووله‌كه‌ی شاری کۆیه‌یان له‌شێوه‌ی زه‌وی
دابه‌ش کرد به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌رانی میری بۆ خانوو دروستکردن. له‌کاتی بناغه‌لێدان،
رۆژانه هه‌واڵی دۆزینه‌وه‌ی که‌لله‌سه‌ر و په‌یکه‌ره‌ئێسقان له‌لایه‌ن
کرێکارانه‌وه به‌ناو خه‌ڵکی شار بڵاو ده‌بووه‌وه هاوتا له‌گه‌ڵ دۆزینه‌وه‌ی
ئه‌نگوستیله و ملوانکه و پارچه ئاڵتون که جووله‌که‌كان وه‌کو عاده‌تێک له‌گه‌ڵ
که‌سانی خۆشه‌ویستیان ناشتبوویان. ئه‌و گۆڕستانه که ئێستا به‌شێکه له گه‌ڕه‌کی
جه‌معیه‌ی کۆیه ده‌که‌وته نێوان ره‌زی شاخیمشکه‌ی زێدی من و ئه‌و مه‌کته‌به‌ی
که‌من لێم ده‌خوێند، بۆیه رۆژانه پێیدا تێده‌په‌ڕیم. هه‌ڵکه‌ندنی ئه‌و گۆڕانه بۆ
من ببوو به دالغه و خولیایه‌ك و له کاتی گوزه‌رکردنمدا به‌وێ ده‌وه‌ستام و
سه‌رنجی خاکم ده‌دا و ده‌ستم له‌و زه‌ویه رووته ده‌دا، چنگم پڕ ده‌کرد له خۆڵ و
لێی راده‌مام و له ناویا به‌دوای رووخساری یه‌كێکدا ده‌گه‌ڕام. رووخساری
خۆشه‌ویستێک، نیگای ژنێکی عاشق، کوڕی دایکێکی ره‌شپۆش، هاوسه‌ری بێوه‌ژنێکی
کۆسکه‌وتوو و لانه‌واز. من چنگم پڕ ده‌کرد له خۆڵ و لێمده‌ڕوانی و راده‌مام و
پرسیارم ده‌کرد. هه‌ر ئه‌و پرسیارانه دواتر بوون به ئیلهامی شیعر. وه‌ڵامیش له‌و
فه‌زا په‌نهانیه فۆرمێکه و هه‌رگیز پێی ناگه‌ین، یا ده‌یزانین و نامانه‌وێ
بیدرکێنین. کاتێ له لازارۆسیان پرسی (مه‌به‌ستم ئه‌و پیاوه‌یه که مه‌سیح زیندووی
ده‌کاته‌وه) جیاوازی چییه له‌نێوان ژیان و مردن، ده‌زانی چی وه‌ڵام دایه‌وه:
هیچ، هیچ جیاوازییه‌ک نییه.
ئه‌م هۆشیارییه به‌رانبه‌ر به چه‌مکی مه‌رگ له‌رووی کۆمه‌ڵایه‌تیشه‌وه گرنگی خۆی
هه‌یه، چونکه ده‌بێته هۆی دروستکردنی مه‌سافه له‌گه‌ڵ واقیعی مه‌لموس و
راسته‌وخۆ که له‌لای ئێمه وا له مرۆڤ ده‌کات هه‌میشه وه‌ک ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر شانۆ
بێت ته‌مسیل بکات. دروستکردنی مه‌سافه له‌گه‌ڵ ئه‌م جۆره واقیعه مرۆڤ
ده‌هێنێته‌وه لای خۆی، ئاشتی ده‌کاته‌وه به‌خود. مرۆڤ لێره‌دا ده‌توانێ خۆی بێت،
هه‌موو کرده‌یه‌كی داهێنانیش له خودبوونه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت.
هاوڵاتی: شیعر بۆ به‌رهه‌مهێنانی مانای دیکه‌یه؟ یان بۆ تێکدانی ماناکانه؟
په‌یوه‌ندی له‌نێوان شیعر‌و مانادا هه‌یه؟
نه‌زه‌ند به‌گیخانى: شیعر تێکه‌ڵیه‌که له ئاماژه و ئیماژو هێماو ریتم و
ره‌نگ، وه‌کو پارچه‌مۆسیقایه‌ک ده‌ڕژێته ناوت، تێکه‌ڵ به‌رۆح ده‌بێ و ده‌تبا بۆ
ئاستێکی دیکه، ئاوه‌ژووت ده‌کات، ده‌تپه‌ڕێنێته‌وه بۆ ئه‌ودیو. یا وه‌کو
تابلۆیه‌ک ده‌تباته ناو پانتاییه‌ك، ده‌تکاته به‌شێک له خۆی، به‌شێک له هێڵ و
ره‌نگ و فۆرمه‌كان و دوورت ده‌خاته‌وه، له‌خۆت نا، به‌ڵکو له واقیع، له واقیعی
مه‌لموس و راسته‌وخۆ. لێره‌دا مانا گرنگ نییه، به‌قه‌د ئه‌وه‌ی که‌تۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و
شیعره‌به‌چ ئه‌زموونێکدا تێده‌په‌ڕی. که‌واته‌مه‌ودا ئێستێتکی و رۆحیه‌كان مانای
شیعر پێشنیار ده‌که‌ن. ئه‌مه‌ش له‌وانه‌یه‌له‌وشه‌یه‌ک، له‌وێنه‌یه‌كی شیعری،
له‌ئاوازی دێرێکدا خۆی به‌رجه‌سته‌بکات.
زۆر وتراوه له‌سه‌ر شیعر‌و مانا و وه‌ڵامێکی دیارکراویش بۆ ئه‌مه نییه. مانای
شیعر له‌وه‌دا نییه‌که‌شاعیر چی ده‌ڵێ، به‌ڵکو له‌وه‌دایه‌که‌شیعره‌که‌چی
به‌خوێنه‌ر ده‌ڵێ. شیعر وه‌کو وتار‌و په‌خشان و ریپۆرتاژ زانیاری نابه‌خشێ، به‌ڵام
ده‌شێ مانا‌و ئایدیا پێشنیار بکات له‌رێگای وێناکردنی پارچه‌یه‌ك له‌ژیان،
له‌نیگه‌رانییه‌کی وجوودی، له‌ساتێ، له‌دیمه‌نێ که‌لای خوێنه‌ر به‌شێوازی جیا
به‌پێی جیاوازی رووانین و تێگه‌ییشتنی ئه‌و خۆی نه‌خش ده‌کات. لێره‌دا ماناکان
یه‌ک مانا نین، ئه‌گه‌ر بۆ نموونه‌شیعرێک چیرۆکێک بگێڕێته‌وه، وه‌کو شیعری
چاوشارکێ له‌به‌رگه‌ڵوو، ئه‌وه‌ئه‌و مانایه‌ی ئه‌و شیعره‌پێشنیاری ده‌کات، له
خوێنه‌رێکه‌وه‌ده‌گۆڕی بۆ یه‌کێکی دیکه، به‌پێی رووانین و هه‌ستیاری و جوانبینی
تاکی خوێنه‌ر.
کاتێ بۆ یه‌که‌م جار شیعرێک ده‌خوێنینه‌وه، بێگومان به‌دوای ئه‌وه‌دا ده‌گه‌ڕێین
که‌ئه‌و شیعره‌چی ده‌ڵی؟ چ حاله‌تێکی ئینسانی یا ئازار‌و خه‌مێکی وجوودی ده‌وروژێنێ؟
یا به‌ره‌وڕووی چ پرسیارێکمان ده‌کاته‌وه؟ لێره‌دا پێویسته‌بیر له‌شاعیرو مێژووی
شاعیر نه‌که‌ینه‌وه، به‌ڵکو بۆ ناو ئاماژه‌و هێماو ریتمی شیعره‌که‌لێژبینه‌وه‌تا
له‌ناو خانه‌و چینه‌غامزو فره‌مه‌وداکانیدا بگه‌ینه‌پرسیارێک یا چه‌ند مانایه‌كی
پێشنیارکراو. ده‌ڵێم چه‌ند مانایه‌ک، چونکه‌ده‌شێ شیعرێک له‌یه‌ك کاتدا کۆمه‌ڵێ
مانا‌و دژه‌مانامان له‌لا بوروژێنێ، ئه‌مه‌ش ئه‌و جیاوازیه‌گه‌وره‌یه‌مان وه‌بیر
ده‌هێنێته‌وه‌که‌له‌نێوان ریپۆرتاژ یا وتار‌و لێکۆڵینه‌وه‌دا هه‌یه‌که‌سه‌ر به‌یه‌ك
مه‌وداو یه‌ک واتان. که‌واته‌له‌شیعردا له‌جیاتی گه‌ڕان به‌دوای مانا، ده‌بێ زیاتر
له‌سه‌ر وشه‌و ئاواز‌و ئیماژو هێماکان بگیرسێینه‌وه‌نه‌ک مانایه‌کی گشتی تاکمه‌ودا
که‌قه‌د نایگه‌ینێ و چونکه‌هه‌رگیز ناتوانین بزانین شاعیر له‌کاتی نووسینی شیعرێکی
دیاریکراودا یا دانانی وشه‌یه‌ک له‌جیاتی یه‌کێکی دیکه‌بیری له‌چی کردووه‌ته‌وه‌و
ویستوویه‌تی چی بڵێ. ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌پێشنیار ده‌کات که‌خوێنه‌ری شیعر بچێته‌ناو
پانتایی شیعر‌و به‌رووانینی تایبه‌تی خۆیه‌وه‌لێی نزیک بێته‌وه‌تا مه‌ودا
فراوانه‌کانی که‌شف بکات.
هاوڵاتی: له‌شیعره‌کانتدا گه‌مه‌کردن، سه‌رسامی، پرسیارکردنی منداڵانه هه‌یه
له شته‌کان، له نه‌زانراوه‌کان، له راوه‌ستاوه‌کان. منداڵییه‌ک ماخۆلانیه‌تی و
گه‌وره‌یی بڕێک جار هاوه‌ڵی ده‌کات. ئه‌دی تۆ له‌باره‌ی منداڵییه‌کی بزێو له
شیعره‌کانتدا بدوێ که گومانی له مه‌نگییه‌کانه... ئایا گه‌وره‌بوون هه‌ڕه‌شه‌یه
له‌به‌رده‌م ئه‌و منداڵێتییه‌ی که له شیعردا هه‌یه؟
نه‌زه‌ند به‌گیخانى: کاتێ باسی منداڵی ده‌که‌ین، باس له جیهانێکی ئه‌فسووناوی
ده‌که‌ین له ده‌ره‌وه‌ی زه‌مه‌ن و شوێن، به‌ڵام له‌هه‌مان کات زۆر نزیک و
هه‌میشه‌ئاماده له ناو خود. من که لێژ ده‌بمه‌وه ناو پانتایی خه‌وناوی منداڵی،
دوو توخمی سیحرئامێز ده‌بینم که پێکهاته‌ی سه‌ره‌کیی منداڵی منن: ئه‌مانه‌ش بریتین
له‌دایکم و ره‌زی شاخیمشکه. له‌رێگای ئه‌و دوو توخمه‌وه من ده‌گه‌م به منداڵی
خۆم و زێد و خوداوه‌ند. منداڵیم له‌وێ له‌سه‌ر گردێکی شین دانیشتووه و ده‌نکه‌توو
ده‌خوات، یا دره‌ختێکی باڵایه‌و پڕه له مۆسیقا و دره‌وشانه‌وه‌ی ئه‌ستێره،
خوداوه‌ندێکی ژنیش ته‌ڕ به‌فرمێسک، ته‌ژی به‌جوانی و به‌رائه‌ت و ئیراده‌و
میهره‌بانی رۆژانه‌به‌ده‌وریدا ده‌خولێته‌وه‌له‌سێبه‌ری سیاسییه‌کان و تارمایی
قه‌ڵه‌ره‌شه‌کان که‌هه‌ڕه‌شه له‌بوون و ستاتوی ده‌که‌ن ده‌یپارێزێ. منداڵی
فه‌زایه‌کی په‌نهان و پێباپان و لێوانلێوه له سیحر و سپه‌هی و ته‌لیسم که
سه‌رچاوه‌ی ئیلهامی هه‌موو داهێنانێکه. به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ منداڵی ناتوانین
خۆمان بین، ئه‌م گه‌ڕانه‌وه‌یه ده‌شێ نۆستالژی بێت، به‌ڵام بۆ من پرسیاره، رامان
و هۆشیاریه به‌رامبه‌ر به‌شته‌کان، به‌رامبه‌ر به‌بوون، له‌سه‌رووی هه‌موویه‌وه
به‌رامبه‌ر به‌سووڕی زه‌مه‌ن، به‌مه‌رگ. له‌مه‌ش گرنگتر ئه‌و گه‌ڕانه‌وه‌یه
هه‌ڵگرتنی منداڵیه له‌ناو خود به‌جۆرێک که له رووانینی گه‌وره‌بووماندا بۆ
شته‌کان خۆی به‌رجه‌سته بکات، له ساته‌کانی ئێستاماندا سه‌ره‌تاتکێ بکات و
بمانباته‌وه‌لای خودا‌و ناو فه‌زای ئه‌فسانه‌یی و ئه‌فسووناوی جاران، لای منداڵیی
جیهان. ئه‌مه‌ش ره‌هه‌ندێکی جوانی و خه‌ون ئامێز به ئێستامان ده‌به‌خشێ که‌له‌یه‌ك
کات ناسک و به‌هێزمان ده‌کات بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی واقیع. چونکه ئه‌و سیحر‌و
خه‌ونه له گه‌وره‌بوون ده‌مانپارێزن، واته‌ده‌مانپارێزن له‌تێکه‌ڵبوون به
ناشیرینی و ناڕاستی و نادادوه‌رییه‌کان. ئه‌مه‌ش وه‌کو ئه‌وه‌نا
که‌ببێته‌په‌رده‌یه‌ک و رووخساری حه‌قیقی واقیعمان لێ بشارێته‌وه‌تا نه‌بینین و تێی
نه‌گه‌ین، به‌ڵکو وه‌کو توخمێکی ئه‌فسانه‌یی که‌رووانینمان فراوان ده‌کات و وامان
لێده‌کات جوانییه ساده‌کان بگرین، پێکه‌نینه به‌گوڕه‌کان بژیه‌نینه‌وه له‌ناو
خۆمان، بگه‌ینه‌وه به راکردنه به‌تینه‌کان و سڵ نه‌که‌ینه‌وه له ره‌تبردن،
له‌که‌وتن و نوشستییه‌کان. ئه‌و منداڵیه بۆ من که‌ره‌سته‌ی ژیانه، رۆژانه
له‌گه‌ڵمه و زیندووه. تۆ ده‌زانی من شه‌وانه بۆ نه‌وزادی کوڕم چیڕۆکێکی منداڵی
خۆم ده‌گێڕمه‌وه؟ ئه‌مه ته‌نها له‌وه‌وه نه‌هاتووه که ئێمه‌ی کورد کتێبی
منداڵانمان به‌زمانی کوردی که‌مه، یا نیمانه، به‌ڵكو له زیندوویه‌تی ئه‌و توخمه
و ئاره‌زووی گه‌رمی من بۆ به‌رزراگرتنی منداڵی دێت که له رێگای توانای
گێڕانه‌وه‌و رامان و وتنه‌وه ره‌هه‌ندێکی دیکه نه‌ک هه‌ر به‌ئێستای خۆم، به‌ڵکو
به‌ئێستای کوڕه‌که‌شم ده‌به‌خشم، ئه‌و ره‌هه‌نده‌ی که‌به‌هۆی پله‌یسته‌یشن و یاری
کۆمپیوته‌ر له‌پانتایی منداڵانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌دا نییه. له‌و چیڕۆکانه‌ی منداڵی
من جۆگه‌ی به‌رده‌م ره‌زی گه‌زه‌سه‌ما ده‌کات، رووباری شاخیمشکه گوڵ
ده‌به‌خشێته‌وه، ئاژه‌ڵه‌کان ده‌تریقێنه‌وه‌و بۆق و ماسی و باڵنده گۆرانی ده‌ڵێن.
ده‌زانی نه‌وزادی کوڕم ئه‌وه‌نده هۆگری ئه‌و چیڕۆکانه‌یه که بۆ باوکی که
ئیرله‌ندییه ده‌یانگێڕێته‌وه و ده‌ڵێ بابه‌گیان ده‌زانی له کێڵگه‌ی شاخیمشکه
ئاژه‌ڵه‌كان قسه ده‌که‌ن، رووبار سه‌ما ده‌کات و ئاو ده‌بێ به‌په‌یژه‌و ماسی
به‌سه‌ریا خلیسکانێ ده‌کات. ئه‌م پانتاییه ئه‌فسووناوییه زۆر پێویسته بۆ ئه‌و
سه‌رده‌مه جه‌نجاڵه، به‌ڵام دیاره بۆ وڕێنه‌و شاردنه‌وه‌ی وه‌جهی راسته‌قینه‌ی
واقیع نییه به‌قه‌د ئه‌وه‌ی بۆ زیادکردنی تێگه‌ییشتنمان و فراوانکردنی
خوێندنه‌وه‌مان بۆ واقیع و جوانکردنی رووانینمانه بۆ ئێستا. تۆ فیلمی ماسییه
گه‌وره‌كه‌ی (تیم بێرتن)ت نه‌بینیوه؟ ئه‌و فیلمه‌رێک باس له‌و مه‌سه‌له‌یه
ده‌کات: له رێگای په‌یوه‌ندی باوکێک و کوڕێک که‌زوو گه‌وره ده‌بێت و نایه‌وێت
سیحری منداڵی و وتن و گوزاره‌کردن له‌پانتاییه‌کانی منداڵی ببینێ که‌باوکی
ده‌یانڵێت. دوای مردنی باوکی، کوڕه‌که تێده‌گا که‌ئه‌و فه‌زا ئه‌فسووناویه توخمی
سه‌ره‌کیی ژیانی باوکی بووه، ده‌بێ به‌توخمی سه‌ره‌کیی ژیانی ئه‌ویش، هی مرۆڤ.
هاوڵاتی: تۆ پێت وایه شیعر وه‌سیله‌یه‌که بۆ گه‌یشتن به خود؟ یان بۆ
خولقاندنی خوده؟ یاخۆ بۆ نووسینه‌وه‌ی خوده؟
نه‌زه‌ند به‌گیخانى: شیعر حه‌قیقه‌تی منه. بۆ من شیعر پێویستییه‌كی رۆحی و
ئێستێتیکی و عه‌قلیه. له‌رێگای شیعره‌وه من ده‌فڕم، ئاوه‌ژوو ده‌بم و دوور
ده‌که‌ومه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی جوانتر و پڕتر بێمه‌وه لای خۆم، ناو کۆشی ژیان. من وه‌کو
پیشه‌کاری لێکۆڵێنه‌وه ده‌كه‌م، لێکۆڵینه‌وه‌ی ئه‌کادیمی. ئه‌وه‌ی من ده‌توانم
له رێگای شیعره‌وه بیگه‌یه‌نم، زۆر گه‌وره‌تر و فره‌ره‌هه‌ند و جوانتره له‌وه‌ی
که لێکۆڵێنه‌وه و وتاره‌کانم ده‌یڵێن. ئه‌مه‌ش په‌یوه‌سته به فره‌ره‌هه‌ندی و
سیحری شیعره‌وه و ده‌مانباته‌وه لای پرسیاری دووه‌مت ده‌رباره‌ی شیعر و مانا: من
له شیعردا خۆم ده‌نووسمه‌وه، به‌ڵام خودێکی مێژوویی سه‌ر به‌رووداوه‌کان نا،
به‌ڵكو خودێکی فراژوو، خوداوه‌ندانه، خودێکی پڕ له جوانی و وه‌جد و عیرفان. شیعر
په‌یژه‌یه و پێیدا سه‌رده‌که‌وین، فراژوو ده‌بین و ده‌گه‌ینه لای خودا. من
نزیکییه‌کی زۆر ده‌بینم له‌نێوان دین و شیعر، مه‌به‌ستم له دین رۆحانیه‌ته به‌و
شێوه‌یه‌ی که سوفیه‌کان به‌رجه‌سته‌یان کردووه. کاتێ سه‌رده‌که‌وین به‌سه‌ر ئه‌و
په‌یژه‌یه، نه‌ک ته‌نها باڵا ده‌بین، به‌ڵکو چه‌شنی سوره‌ییا داده‌گیرسێین و له
رووخساری خۆماندا خودا ده‌بینین. ئه‌م گه‌ییشتنه به خود له‌یه‌ك کات
خۆدۆزینه‌وه‌یه و ئافراندنی خودیشه.
هاوڵاتی: ئه‌و نادڵنیاییه‌له کوێوه دێت له به‌رامبه‌ر به‌شوێن و کات
له‌شیعره‌کانتدا؟ پێت وایه ئه‌م دوو شته هه‌میشه له گۆڕاندان و نادڵنیایی
ده‌خه‌نه‌وه؟
نه‌زه‌ند به‌گیخانى: من باس له دوو زه‌مه‌ن ده‌که‌م: زه‌مه‌نی مێژوویی و
زه‌مه‌نی شیعری. له هی یه‌که‌میاندا مرۆڤ له‌گه‌ڵ سوڕی زه‌مه‌ن رێ ده‌کا و گه‌وره
ده‌بێ، پیر ده‌بێ، ده‌مرێ. ژیان له‌م زه‌مه‌نه‌دا له‌که‌شێکی ماتێریالی و فیزیکیدا
ده‌ست پێده‌کات و گه‌وره‌ده‌بێ و کۆتایی پێ دێت. شوێنیش به‌پێی گۆڕانه
مێژووییه‌کان ده‌گۆڕێن. هه‌موو شته‌کان سنوری په‌رژینکراو و ره‌نگی خۆیان هه‌یه.
ئه‌تمۆسفیرێکی خنکێنه‌ر! به‌ڵام له زه‌مه‌نی شیعریدا، منی مرۆڤ ده‌بم به‌خودا.
هه‌میشه منداڵ و ته‌ژی له به‌رائه‌ت و خه‌ون و سیحر و جوانییه‌کان ئاراسته‌ی
زه‌مه‌ن ده‌گۆڕم. به‌ره‌ورووی مه‌رگ و پیری و نادادوه‌رییه‌كان ده‌بمه‌وه.
هه‌میشه تێکه‌ڵم به‌توخمه ساده و ئه‌فسووناوییه‌كان. ته‌ژی له ناسک و جوانی و
هێزێک که ده‌توانم چه‌شنی منداڵێک له‌به‌رانبه‌ر په‌ڕامووچه‌یه‌ک که له سووچێکی
کۆڵان شنه‌بایه‌ك ده‌یجوولێنێته‌وه عه‌یامێک رابمێنم و ئاودیوی ناو سیمفۆنیا،
ئاودیوی ناو دیمه‌نی بالیایه‌كی شکۆمه‌ندانه بم. له هه‌مان کات پڕ له وزه و تین
بۆ هاتنه‌گۆ و شکانی بێده‌نگی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی غه‌در و نادادوه‌ریه‌كان. من
له شیعره‌کانم پرسیار له هه‌موو ئه‌مانه ده‌كه‌م، گوزاره‌یان لێ ده‌که‌م.
شوێنه‌کان و ساته‌کان هه‌موویان پێکده‌چن، ئه‌گه‌ر ئه‌و مه‌ودا شیعرییه نه‌بێت که
له ره‌نگ و بۆن و سیمایه‌كی دیکه‌یان هه‌ڵده‌کێشی. تێگه‌ییشتنمان بۆ ئه‌و دوو
زه‌مه‌نه‌خالی نییه له‌هۆشیارییه‌كی سه‌ر به‌نادڵنیایی و ترس و نیگه‌رانیی وجوودی
که‌ته‌نها به‌شیعر و داهێنان ده‌توانین ته‌جاوزیان بکه‌ین.
هاوڵاتی: ئه‌و هه‌سته‌چییه‌له‌شیعره‌کانتدا له‌به‌رامبه‌ر به‌ته‌نهایی و مردن؟
ترسه یاخود هه‌ستیاری شاعیرێکه؟ ئاخۆ خود له‌نێوان ته‌نهایی و مردن‌دا چی به‌سه‌ر
دێت؟
نه‌زه‌ند به‌گیخانى: ئێمه‌ی مرۆڤ ته‌نهاین. ته‌نهاترین بوونه‌وه‌ری سه‌رزه‌مین.
دوێنێ ئێواره له‌ناو چیمه‌نه‌که‌مان وه‌ستابووم و سه‌یری ئاسمانم ده‌کرد، له پڕ
پۆلێ باڵنده‌ی زستانیم بینی پێکه‌وه له هێما و فۆرمێکی جیاواز و یه‌کگرتوودا
هه‌ڵده‌فڕین. دراوسێکه‌م که جووتیاریكی فه‌ڕه‌نسیه له باخچه‌که‌یه‌وه سه‌یرێکی
کردم و وتی ئه‌م هه‌ڵفڕینه گه‌له‌کیه نیشانه‌ی سه‌رمایه‌کی به‌تینه. به‌ڵی ئه‌و
باڵندانه هێمای ساردی له ئاسمانی ئێمه‌دا نه‌خش ده‌که‌ن و ته‌نهایی و نه‌توانینی
مرۆڤی ئه‌م سه‌رده‌مه بۆ پێکه‌وه‌بوون ده‌هێننه‌وه بیرمان. ئه‌م پێکه‌وه‌بوونه
به‌قه‌د ئه‌وه‌ی غه‌ریزه‌یه بۆ له‌گه‌ڵیه‌کبوون، بۆ خۆرزگارکردن و یه‌کتری
پاراستن له سه‌رما و ته‌نهایی، هه‌وڵێکیشه بۆ جوانکردنی ساته‌كان، بۆ فراژووبوونی
رۆح، بۆ پێکه‌وه‌بوونێکی هێمابه‌خش و پڕمانا له‌فه‌زایه‌کی پێپایان و قووڵ، نه‌ک
وێرانکه‌ر و پووچ. ئه‌گه‌ر له هۆشیارییه‌كی وجودیه‌وه باسی ته‌نهایی بکه‌ین: مرۆڤ
به‌ته‌نها و بێ ئیراده‌ی خۆی له‌دایک ده‌بێت و به‌ته‌نهاش سه‌رده‌نێته‌وه، یا
له‌و هه‌ستیارییه شاعیریه‌ی که پێشتر قسه‌م له‌سه‌ر کرد، ده‌گه‌ینه‌یه‌ک
ئه‌نجام: ته‌جاوزی ئه‌و ته‌نهاییه ته‌نها به پێکه‌وه‌بوون ناکرێت، به‌ڵکو به
به‌خشینی مانا به بوون، به نه‌خشکردنی هێمایه‌کی ده‌وڵه‌مه‌ند و یه‌کانگیر
له‌گه‌ڵ رۆح، به‌دیاریکردنی مه‌به‌ستێک بۆ ژیان ته‌جاوز ده‌کرێت. جا هه‌ر یه‌كێک
له ئێمه به جۆرێک ئه‌و مانا و هێمایه به‌رجه‌سته ده‌کات و مه‌به‌ست دیاری
ده‌کات و ریتمی خۆی له ئاسمانی بوون تۆمار ده‌کات. پرسیارکردن له‌مانه و
گوزاره‌کردن لێیان له رێگای شیعره‌وه هه‌وڵێکه بۆ تێگه‌ییشتن له خۆمان، له
حاله‌تی ئینسانی و ئازار و خه‌مه وجودیه‌کان، هه‌وڵێکه بۆ گه‌ییشتن به مه‌به‌ست.
خودیش له‌م پرسیارکردن و هۆشیاری و وریاییه‌دا هه‌میشه زیندوو ده‌مێنێته‌وه و
مه‌ودا نادیاره‌کانی مرۆڤ ده‌نووسێته‌وه.
هاوڵاتی: بۆچی پێیه‌کانت ئیدی ناتوانن بڕۆن؟ ئه‌مه‌ئیدی له‌شیعردا پێیه‌کانت
ناڕۆن یان له‌واقیعدا پێیه‌کانت توانای رۆیشتنیان نه‌ماوه؟
نه‌زه‌ند به‌گیخانى: له‌م پرسیاره‌دا تۆی خوێنه‌ر به‌دوای ئه‌وه‌دا ده‌گه‌ڕێی
که‌منی شاعیر له‌کاتی نووسینی ئه‌م شیعره بیرم له‌چی کردووه‌ته‌وه، یا له‌چ
حاله‌تێکی فیزیکی و ده‌روونی دابووم. ئه‌مه‌ش بۆ خوێنه‌ری وریا و هه‌ستیار
قه‌ناعه‌ت نابه‌خشێ، چونکه تۆ دوور ده‌که‌وییه‌وه له‌و ره‌هه‌ندانه‌ی که
شیعره‌که خۆی ده‌یه‌وێ بیانگه‌یه‌نێ یا پێشنیاریان بکات یا پرسیاریان
له‌باره‌یه‌وه بکات.
"ئیتر ئه‌م پێیانه چیتر ناتوانن بڕۆن، ته‌نها وه‌ک سه‌نگێک به‌زه‌وی ده‌که‌ون"
دێرێکی شیعری "چیتر"ه که هه‌روه‌کو له سه‌ره‌تای شیعره‌که ئاماژه‌م پێداوه به
کاریگه‌ری ئێلیه‌ت نووسراوه. من زۆر نزیکم له‌شیعره‌کانی ئێلیه‌ت و چه‌ند شیعرێکی
ئه‌ویشم وه‌رگێڕاوه که له گۆڤاره‌کانی مه‌نفای کوردی سه‌ره‌تای ساڵانی 90
له‌ئه‌وروپا بڵاوبوونه‌ته‌وه. ئه‌م نه‌توانینه له به‌رده‌وامبوون ئه‌گه‌ر
په‌ککه‌وتنێکی فیزیکی بێت، مردنی به مه‌به‌ستی ئه‌ندامێکی له‌ش بێت، تواندنه‌وه‌ی
ئیراده‌یه‌کی ده‌ره‌کی بێت، ئه‌وه هه‌ڵایسان و دۆزینه‌وه‌ی هێزێکی ناوه‌کیشه،
گه‌یشتنه به جه‌وهه‌رێکی دیکه. ته‌کانه بۆ گه‌یشتن به مه‌به‌ست، داگیرسانی
ئیمانه که له شیعری چوارشه‌ممه خۆڵه‌مێشی ئێلیه‌ت له ئیمانی شاعیر
به‌مه‌سیحیه‌ته‌وه دێت. ئه‌مه ئیمانه به ژیانێکی په‌نهان و قووڵ و جه‌وهه‌ری
که ده‌که‌وێته ده‌ره‌وه‌ی واقیعی فیزیکی و ماتێریالی، ئه‌و واقیعه‌ی که تیایدا
له‌گه‌ڵ زه‌مه‌ن هه‌موو شته‌کان ده‌گه‌چرێن، کز ده‌بن و ده‌که‌ون. گه‌چران و
له‌پێکه‌وتن و نه‌رۆیشتن لێره‌دا حه‌زی کوشتنی فیزیکه له پێناوی سه‌رفرازی رۆح و
گه‌ییشتن به رۆحانیه‌ت.