رۆحى شیعریه‌ت و پێناسه‌ى ژن‌بوون
له‌لاى نه‌زه‌ند به‌گیخانى
زاناسامان
(زه‌مه‌ن له‌ناو شیعره‌كانى نه‌زه‌ند به‌گیخانیدا هه‌ڵده‌قوڵىَ یابه‌ناویدا
رێده‌كات)
((ریچارد مه‌كه‌یین))
دیاره هێنانه‌وه‌ى ئه‌م دێره‌ى سه‌ره‌وه، وه‌رگیراوه له خوێندنه‌وه‌ى یه‌كێك
له شاعیر و وه‌رگێره ناوداره‌كانى وڵاتى (به‌ریتانیا) كه‌له‌ساڵى 2004دا
خوێندنه‌وه‌یه‌كى قووڵى فه‌لسه‌فیانه‌ى بۆ شاعیرى كوردستانى خاتوو(نه‌زه‌ند
به‌گیخانى) كردوو، بووه جێگه‌ى باس و قسه له‌سه‌ركردنى تابه‌تمه‌ندیانه‌ى
ئه‌و ژنه شاعیره كورده، كه ئێستاشى له‌گه‌ڵدا بێت و له‌هه‌ر شوێن و
جێگه‌یه‌ك باسى خاتوو نه‌زه‌ند بێته ئاراى قسه له‌سه‌ركردنه‌وه، راسته‌وخۆ باس
له‌پڕمانایى ئه‌و خوێندنه‌وه قوڵه ده‌كرێت كه ریچارد مه‌كینى وه‌رگێڕى نازم
حیكمه‌ت ئانا ئه‌خما تۆڤه بۆ سه‌ر زمانى ئینگیلزى، .بۆ شیعره‌كانى نه‌زه‌ندى
كردووه.
(به‌رزایه‌كانى ئه‌زمه‌ر، به‌رزایه‌كانى وه‌زه‌رینگ).. ناونیشانى ئه‌و ده‌قه‌یه
كه‌پێشتر به‌كورتى باسم له‌سه‌ركرد و ئێستا به‌و نیازه‌ى كه‌بتوانم شتێك
نهێنیى پشت په‌رده‌یى له‌و ده‌قه تازه‌یه ئاشکرا بکه‌م و به ته‌واوى دۆستانى
شیعره‌كانى نه‌زه‌ند بڵێم: ئه‌ها.. نه‌زه‌ند به‌گه‌یخانى ئه‌مجاره‌یان چیمان
پێده‌ڵێت.
(من ئه‌وم
كاترین
رۆحیانه‌تى ژنێكى عاشق
له به‌رزایه‌كانى وه‌زه‌رینگه‌وه
ده‌ده‌مه شه‌قه‌ى باڵ)
ئه‌مه‌ى سه‌ره‌وه كه وه‌ك سه‌ره‌تاى ئیشه‌كه‌م هێناومه‌ته‌وه، له‌هه‌مان كاتدا
له ده‌قه جوانبینه‌یه‌كه‌ى نه‌زه‌ندیشدا، بووه‌ته ده‌ستپێكى شیعره‌كه‌ى و
خوێنه‌ر به‌ره‌و قوڵایه‌كى نادیار ده‌بات، به‌ڵام ئه‌وه‌ى جێگه‌ى سه‌رنجدان بێت
ئه‌وه‌یه كه ئه‌م ده‌قه تازه‌یه‌ى نه‌زه‌ند.. راسته‌وخۆ تایبه‌تمه‌ندیه‌تى خودى
ژنبوونى رۆژهه‌ڵاتى تێدا به‌ده‌رده‌كه‌وێت و هه‌وڵدانێكه بۆ
به‌فه‌لسه‌فه‌كردنى تایبه‌تمه‌ندیه‌كانى ژنى كورد و له‌سه‌ر و
ئه‌مانه‌شه‌وه خودیه‌تى شاعیر و هه‌ستى دنیابینیه‌تى خۆى وه‌ك ژنێكى
رۆژهه‌ڵاتى كه‌زیاتر و له‌سه‌ر و هه‌موو شتێكه‌وه وێناندنى ناوه‌وه‌ى
خۆى به‌ده‌ر ده‌خات.
كاتێك شاعیر پێمان ده‌ڵێت:
من ئه‌وم/ كاترین/ رۆحیانه‌تى ژنێكى عاشق..
كه‌واته ده‌گه‌ینه ئه‌و ده‌رئه‌نجامه شیكاریه‌ى كه مه‌به‌سته‌كه‌مان به‌ره و
قوڵایى تێگه‌یشتنى ئه‌ده‌بیانه‌ى خودیه‌تى شاعیر ده‌بات و ئا له‌و
ده‌ستپێكه‌دا پێمان ده‌ڵێت:
ژنبوونى من بریتیه له و ژیانه دروستكراوه پڕ فزولیه‌ته‌ى كه له‌خۆراو
به‌بىَ هیچ به‌ڵگه‌یه‌كى هیومانیزمیه‌ت تاوان ده‌خه‌نه پاڵ بوونمان، له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌شدا شاعیر پێمان ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر تێفكرینه‌وه‌یه‌كى قوڵى رۆشنبیریه‌ت هه‌بێت،
ئه‌و كات ره‌گه‌زى به‌رامبه‌ر تێده‌گه‌یشت كه ژنبوونى ئه‌م سه‌رده‌مى كه‌م
حاڵیبوونه، چه‌نده ته‌واوكه‌رى ئیشوكاره‌كانى خودیه‌تى ئه‌وى ره‌گه‌زى
به‌رامبه‌ره. كاتێك نه‌زه‌ند پێمان ده‌ڵێت: من ئه‌وم.. ده‌بێت راسته‌وخۆ تێبگه‌ین
كه شاعیر له‌سه‌رو هه‌موو شتێكه‌وه ده‌یه‌وێت ئه‌و واقیعیه‌ته‌ى كه بووه‌ته
مایه‌وى جودایى نێوان ره‌گه‌زه‌كان بڵێت:
ئێمه‌ى ژن له‌پێناوى ئه‌و راستیه‌دا تێده‌كۆشین كه ده‌بێت.. دواى سه‌لماندنى
راستیه‌كان شتێك ره‌وانى بگه‌یه‌نینه ئه‌وى به‌رامبه‌ره‌كه‌مان، له‌ڕویه‌كى تروه
ئه‌وه‌یه كه ئه‌و ژنى شیعره هه‌وڵى به‌ده‌رخستنى فه‌لسه‌فیه‌تى خۆیمان بۆده‌داتن
كه دواتر‌و له‌ناوه‌رۆكى كاره‌كه‌مدا به‌ووردى قه‌سى خۆمى له‌باره‌وه ده‌كه‌م.
(وه‌ك بوومه‌له‌رزه
من راده‌چڵه‌كێم
جه‌سته‌ى چیا به‌قودره‌تى تاسه‌ى من ده‌جووڵىَ
تۆ كڕووزانه‌وه‌ى دڵى ئه‌م به‌ردانه نابیستى؟
هه‌ڵبزڕكانى ره‌نگى ئه‌م تاڵه گیایانه نابینى؟)
ئه‌گه‌ر زۆر راستگۆیانه بنوسم، ده‌بێت پێش هه‌ر شتێك بڵێم: ئه‌وه‌ى بۆ یه‌كه‌مین
جاره ده‌یخوێنمه‌وه سه‌باره‌ت به جوامێرى ژنى كورد ئاله‌م ده‌قه‌ى (نه‌زه‌ند)دا
بووه، كه وایلێكردم به‌بىَ راوه‌ستان قسه‌ى خۆمى له‌باره‌وه بكه‌م و
هه‌وڵى سه‌رله‌نوىَ گێرانه‌وه‌ى بده‌م به‌ڵام له‌روانگه‌ى خوێندوه‌ى خۆمه‌وه،
مایه‌ى شانازیه بۆ خاتوونێكى شاعیرى كورد هێنده راستڕه‌وو جوامێرانه ژن‌بوون و
عاشقبوونى خۆى ده‌ربڕێت و ئه‌ودیوى راستیه‌كان بۆ ئێمه‌ى پیاو ئاشكرا بكات، با
بڵێین چۆن..؟،( وه‌ك بوومه‌له‌رزه.. من راده‌چڵه‌كێم).. لێره‌دا ماهیه‌ت و
قودره‌تى ژنێكى كوردمان بۆ ئاشكرا ده‌بێت كه گه‌لێك راشكاوانه و به‌بىَ هیچ
ترسێك پێمان ده‌ڵێت: وه‌ك بومه‌له‌رزه راده‌چڵه‌كێم، كه ده‌كاته حه‌ماسیه‌ت و
بێپایانى ئه‌و شاعیره و خستنه رووى راشكاوانه‌ى راستیه‌كان، كارێك ده‌كات
كه هه‌وڵى جدى بده‌ین له‌پێناوى دۆزینه‌وه‌ى مه‌به‌سته‌كانیدا، یه‌كه‌مین شت
ئه‌وه‌یه كه‌شاعیر ئه‌وه ئاشكرا ده‌كات كه به‌بىَ ئه‌وى ژن ژیان هیچ ماهیه‌تێكى
نیه و ئیدى دواى به‌رچاوخستنى ئه‌و واقیعیه‌ته، به‌ره و دیوێكى تر‌ى
خۆى راپێچمان ده‌كات و هه‌نگاوه‌كانى تا نوسینى ده‌قه‌كه‌ى مه‌به‌ستى بێت،
به‌ره و قوڵاییه‌كى فه‌لسه‌فیانه‌ى تایه‌به‌ت ده‌مانبات، چۆن..؟،
جه‌سته‌ى چیا به‌قودره‌تى تاسه‌ى من ده‌جووڵىَ كه‌واته ئه‌وه‌ى مه‌به‌ستى قسه
له‌سه‌ركردنى ئێمه‌یه رووه و ئاشكراكردن ده‌چێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كه
ده‌مه‌وێت ئه‌وه بڵێم: ئه‌گه‌رچى قوڵایى تێفكرینه‌وه‌كان به‌ره‌و ئاسته‌مى ناحاڵى
بوون ده‌چن له‌م ده‌قه‌دا، به‌ڵام گرنگترین كاركردن ئه‌وه‌یه بزانین چۆن هه‌وڵى
وه‌ده‌رخستنى مه‌به‌سته‌كانى شاعیر ده‌ده‌ین، پێویسته په‌ى به‌وه بهێنرێت كه‌ژنه
شاعیرێك به‌بىَ سڵه‌مینه‌وه كار و كاردانه‌وه‌كانى خۆیمان بۆ ده‌خاته نێو
خانه‌ى به‌شیعركردنه‌وه و پێمان ده‌ڵێت..
ئه‌ى پیاو.. ئه‌گه‌ر تۆ چیاش بیت، دڵنیابه به‌قودره‌تى تاسه‌ى من ده‌كه‌ویته
جوڵه بۆ پێناسه‌كردنى ژیان، بۆیه گرنگه باسى ئه‌وه‌ش بكه‌ین كه (نه‌زه‌ند)
لێره‌دا و له‌ناوه‌رۆكى ئه‌م ده‌قه‌دا به‌بىَ هیچ مجامه‌له‌یه‌ك، هه‌ستى
پێده‌كه‌ین كه ژنێكه تا خوا حه‌زبكات خۆیى و تانوسین مه‌یلى هه‌بێت
شاعیرێكى (ژن) و تائه‌و په‌ڕى عاشقه،(عه‌شقى ژیان، عه‌شقى ئاوێته بوون به وجود،
به‌ویترى خۆشه‌ویستدواتر هه‌ڵكشان به‌ناو داهێنانى شیعردا بۆ گه‌یشتن به رۆح،
به‌خودا) من كه لێره‌دا ژنم خستۆته نێو ئه‌و دوو كه‌وانه‌یه‌وه، مه‌به‌ستم
ئه‌وه‌یه كه بڵێم: نه‌زه‌ند هێند مناڵیكى چه‌توونه بۆ خستنه‌رووى واقیعیه‌تى
ژن‌بوون، نیو ئه‌وه‌نده كه‌سایه‌تیه‌ك نیه له‌ژندا، كه خۆى به‌كۆیله‌یه‌كى پیاو
بزانێت، كه‌واته له‌وێنه‌به وێنه‌ى نێو ئه‌م قه‌سیده‌یه‌دا ده‌گه‌ینه ئه‌و
ده‌رئه‌نجامه‌ى كه هه‌وڵه جوامێریه‌كانى شاعیر واده‌كات، گۆرانكاریه‌كى ریشه‌یى
به‌سه‌ر ژنى كوردا بكات و بانگه‌وازى جوامێریه‌ت بخوێنێت به‌گوێیاندا، كۆتا
یى خو ێندنه‌وه بۆكردنه‌كه‌ى من به‌و چه‌شنه كار و كاردانه‌وه‌كان وه‌گه‌ڕ
ده‌خات و ئه‌وه‌نده‌ى هه‌وڵمداوه، ده‌مه‌وێت بڵێم: خوازیارم شتێك نهێنى ئه‌و
دیوى ئه‌م قه‌سیده‌یه‌م ئاشكراكردبێت، كه ده‌كاته نوسین و دارشتنى ده‌ق
به‌هۆى فكره‌یه‌كى قوڵى شاعیرانه‌یى خاتوو(نه‌زه‌ند به‌گیخانى).