..ئه‌و
باشتر بوو له نیشتمان
سابیر سدیق
له‌و
شه‌وانه بوو
که پیاو
سه‌یری ئاسمانی ده‌کرد
خورپه له دڵی ده‌دا و
ترس روخساری ده‌گۆڕی
*
ژاوه‌ژاوێک
له دارستانه‌که‌وه ده‌هات
هه‌وا ره‌ش بوو
هه‌موو شوێنی خۆیان گۆڕی بوو
به ئاسانی نه‌ده‌بینران
رۆشناییه‌کی باریکه‌له‌ی ته‌زیو
به‌پارێز
به‌ئه‌سپایی
وه‌ک ئه‌وه‌ی ڕێ له مردن ون کا
به‌رێگا گڵه‌که‌دا تێده‌په‌ڕی
*
به‌و سه‌رمایه
به‌و تاریکونوته‌که
به‌وئاخۆران و بخۆرانه
له‌سه‌ر قه‌دی دار تووه‌که
له‌سه‌ر لقی چناره‌که
له‌سه‌رپێستی ده‌نکه به‌رسیله‌یه‌کی عه‌یار
له‌سه‌ر گه‌ڵای گوڵه باخێکی سه‌لار
له سه‌ر شووشه‌ی په‌نجه‌ره شینه‌که
به‌چه‌ند پیتێکی شین
به‌حنجه
به‌خه‌تێکی درشت
به دڵ
به‌نه‌فه‌سێکی قووڵه‌وه
من..
شتێکم نووسی
*
رێک..
ده‌ڵێی ئه‌و شه‌وه‌یه
بۆنی ترس و
بۆنی سه‌فه‌ر و
بۆنی لێک‌دابڕان دێ
ره‌نگه تاوێکی تر
بارانه شینه‌که دابکا
من به دڵێکی ناسک و
به خه‌یاڵێکی پڕه‌وه
به‌ژێر ئه‌و بارانه‌دا ده‌ڕۆم
تاوێکی تر
تۆ چراکان خامۆشکه
که‌س له خه‌و هه‌ڵمه‌سێنه
که‌س له باران و
له‌چڕی..
سه‌ربوورده‌کانی ئه‌م دارستانانه تێناگا
که‌س له باران و
له هاوکێشه‌کانی..
ئه‌م رێگایانه تێناگا ئه‌ی(با)
هێنده پیر نه‌بووم
شتێک له عیزه‌تی ئه‌م دارستانانه و
که‌مێک له حیکمه‌تی ئه‌م رێگایانه
له زه‌ینمدا به‌جێماوه
هێمان..
به‌یانییه هه‌تاوییه‌کانی ئێره‌م له بیره
که به‌ده‌م ئاودانی گوڵه‌کانه‌وه
چاوم بۆ شه‌هید و
بۆ ئومێدی هاوڕێم ده‌گێڕا
ته‌یره‌کان
بێ سڵه‌مینه‌وه
له‌سه‌ر شانم ده‌نیشتنه‌وه
ئه‌ژنۆیان ده‌گرتم
چاویان ده‌سڕیم و
دڵیان ده‌دامه‌وه
چیت هه‌یه!
له وێنه‌ی ره‌ش و سپی
له چکلێته‌نامه
له ماچی تامه‌زرۆ بۆ یار
چیت هه‌یه!
له خه‌می دانسقه
له شیعری گۆرانی
له بروسکه‌ی به په‌له بۆ شار
*
هێمان..
هێنده پیر نه‌بووم
هه‌موو به‌یانییه‌کانی ئێره‌م له بیره
هه‌موو پیاوه شه‌ڕانییه‌کان ده‌ناسمه‌وه
که له‌وێدا
له‌و گوێ چه‌مه‌ی ئه‌وبه‌ر
نزیک شۆڕه‌بییه زگاره‌که
به فیزه‌وه
به به‌رچاوی کۆتره جاڕسه‌کانه‌وه
غوسڵی خۆیان ده‌رده‌کرد و
له سه‌ر لمه شینه‌که
ده‌چوونه سوجده‌ی په‌شیمانیی
دواجار
هه‌ریه‌که‌یان
به ده‌سکێ به‌ڕه‌زه‌وه
به گۆچانێکی حوزنه‌وه
شه‌ڵاڵ له عاره‌قه‌ی خیانه‌ت
شه‌له‌شه‌ل
ده‌گه‌ڕانه‌وه ئاوایی
*
زه‌وی هێنده پیر نه‌بووه
تۆش که هه‌رگیز پیر نابی ئه‌ی (با)
ئێواره ئاوییه‌کانی ئێره‌ت له بیره
یه‌ک یه‌ک
هاواره‌کان ده‌ناسمه‌وه
ئه‌وه هاواری ژنه ئیمانداره‌که‌یه
له‌و دارتووه ئاڵاوه
که شه‌وی ئاخۆرانوبخۆرانه‌که
به چه‌ند پیتێکی شین
به حنجه
شتێکم له سه‌ر نووسی!
ئه‌وه هاواری کچه کفربازه‌که‌یه
له گه‌ڵای ئه‌و چناره ده‌تکێ
که شه‌وه تاریکونوته‌که‌که
به دڵ
به نه‌فه‌سێکی قووڵه‌وه
شتیکم له سه‌ر نووسی!
ئه‌وه‌ش..
هاواری کوڕه مه‌نگه‌که‌یه
به‌و په‌نجه‌ره شینه‌وه جێماوه
به خه‌تێکی درشت
به شه‌رمه‌وه
شتێکم له سه‌ر نووسی !
ئه‌و هاواره‌ش
له بنی ئه‌و گۆمه شینه‌دا
هاواری مناڵه زیته‌ڵه‌که‌یه
که بێحه‌د..
حه‌زی له ته‌ماشای ئه‌ستێران بوو
بێئه‌ندازه
به فڕینی بالنده‌کان ئه‌بڵه‌ق ده‌بوو
هه‌میشه
مناڵانه
ته‌زبیحه‌که‌ی باوکی ده‌دزی
باوکی
ئاغرانه
بێحاسڵ
له شه‌ڕه‌کاندا پیر ده‌بوو
*
تۆ که هه‌رگیز پیر نابیت ئه‌ی (با)
غه‌در له خه‌یاڵم مه‌که
من وه‌ک کوڕی تۆ وام
تۆ ده‌زانی
من خه‌یاڵێکم هه‌بوو
هه‌میشه
له به‌یانییه هه‌تاوییه‌کاندا
هێمن خۆی ده‌گۆڕی
عه‌تری سه‌بری له خۆی ده‌دا
له گه‌ڵ سکوتێکی قه‌له‌نده‌را
به کاوه‌خۆ پیاسه‌ی ده‌کرد
کامڵانه
له سه‌وزایی مه‌ره‌زه‌کانی ده‌ڕوانی
که نوقمی ئاو و
نوقمی هاوین و
نوقمی خۆیان بوون
سه‌رێکی پڕ له سه‌ودای
له کێڵگه‌ی گوڵه به‌ڕۆژه‌کان ده‌دا
پێی ده‌گوتن
تا ده‌توانن
مه‌ستانه له خۆر بڕوانن
هیچ خه‌می مه‌رگتان نه‌بێ
که ژیان
بێ نه‌زاکه‌ت
خه‌ریکی شه‌رحکردنی خۆیه‌تی
*
خه‌یاڵێکم هه‌بوو
له هه‌ڵۆ حه‌کیمانه‌تر
له نه‌وره‌س عاشقانه‌تر ده‌فڕی
به بۆنێکی قورسه‌وه
گه‌یشتبووه ترۆپکی غه‌ریزه‌کان
خه‌ریک بوو
ده‌ستی له گه‌رمایی موتڵق ده‌دا
تۆ کوشتت
ته‌پوتل
تلۆرت کرده‌وه بۆ قوڵایی خه‌ره‌نده‌که
له ته‌مێکی شییندا
بزرت کرد..
ئه‌ی (با)
*
نه خه‌یاڵی من وا بوو
نه بریقه‌ی وه‌عده‌کانی تۆ
نه خه‌یاڵی من وا بوو
نه تامی قسه‌کانی تۆ
بۆ کوێت هێنامه‌وه !!
تکایه ده‌ستم به‌رده
چ بۆشاییه‌که
چ زه‌مان و
چ قییامه‌تێکه ئه‌مه !!
که پڕه
له میرزای قنج و قیت
له خواجای کورته‌بنه
له قه‌شه و له داشه‌لانی که‌مدوو
له مالووم و له زێوان و
له ئیمامی هه‌ڵه‌شه
له ڤایرۆسی کۆلێرا
له په‌تای چوار فه‌سڵی
*
ئه‌و وژه‌وژه‌ت له چییه !
هێنده به ڕقه‌وه
له ساپیته‌ی ئه‌و کولبانه مه‌ڕوانه
واز له‌و باخه نه‌گه‌یوه بێنه
ئه‌وه ده‌ستنێژی شاعیران و وه‌لییه‌کانه
دارستانه‌کانمان لێ هان
ده‌ده‌ن
ده‌پژێین
ئاوی چاومان دادێ و
رێگاکانمان لێ ون ده‌بێ
لێدانی دڵم بژنه‌وه
چ گه‌ڕێکت له‌و سندووقه ژه‌نگاوییه ئاڵاندووه
ئه‌وه پڕه
له هاڵاوی گرژی و له ستایشی شێ‌دار
له زه‌نگی فه‌ساد و له مارشی گه‌نده‌ڵی
له شه‌یپووری ره‌زامه‌ندی و له سه‌رابی بێده‌نگی
له سازش و
له تاعونی فه‌رامۆشی
*
تۆ غه‌درت له خه‌یاڵی من کرد ئه‌ی (با)
به‌م تونێله‌دا ده‌گه‌ینه‌وه کوێ !
بۆ کوێمان ده‌با !
ئه‌م مێژووه زیکزاکییه..
ئه‌فسانه‌کانی قووتمان ده‌دا
له بۆسه‌ی قاره‌مانی داستانه‌کانی ده‌رناچین
پشت به‌یاسای دیوه‌خان
به‌ده‌ستووری میره چاونه‌رمه‌کان و
به چامه جوان جوانه‌کانی مه‌به‌سته سه‌رشێت
به شه‌و لێره‌وه ڕێ ناکرێ
ئێره پڕه له لاڕێ
له شیوی بێکه‌س کوژ
له چه‌ته..
له یاخی..
له‌ناوه‌خت هه‌ڵچوون و
له داچوونی له ناکاو
*
هێنده به ڕقه‌وه
له‌و تروسکه ماندووه مه‌ڕوانه
سوودی نییه
هه‌ڵکه‌ندنی ئه‌و په‌رژینه غه‌مگینه
لێدانی دڵم بژنه‌وه
بۆ کوێت هێنامه‌وه زاڵم
ئه‌م جوگرافیا هه‌ڵپه‌سێوراوه کوێیه !
ئه‌م نیگا شپرزانه
به‌م چرا کزانه‌وه بۆ کوێ ده‌ڕۆن !
ئه‌م هه‌موو نه‌مامی وه‌همه چییه !!
له‌م شه‌قامانه‌دا نێژراون
ئه‌م باڵه‌خانانه هی کێن !
دیواره‌کانیان له پشکۆ
پایه‌کانیان
له رۆحی مس و
له کرۆکی فسفۆڕ و
له چه‌وری خوێن داڕێژراون
وێنه‌ی شه‌یتانێکی عاجز و
خواوه‌ندێکی توڕه
به زڕکه‌فت
له سه‌ر په‌نجه‌ره‌کانیان کێشراوه
له راڕه‌وه‌کاندا
ده‌بێ حاڵی چۆن بێ عشق
به ژێرکراسێکی شینه‌وه
ویژدان..
له کام ژوور و
له کام که‌لێن په‌ستێنراوه
به کزی و
به فه‌قیری خۆیه‌وه
*
تۆ خه‌یاڵت له کوێیه ئه‌ی (با)
له چی ده‌فکری
خه‌ریکی چ پلانێکی و
به نیازی به چ قه‌ده‌رێکم بسپێری
که من له ترسان
بنێشت ده‌جاوم و
له دڵی خۆمدا ده‌سترێم
بۆ ئه‌وه‌ی له ترسا نه‌خنکێم
فیکه لێ ده‌ده‌م و
له دڵی خۆمدا سه‌ما ده‌که‌م
جگه‌ره ده‌کێشم و
بیر ده‌که‌مه‌وه
رێک..
ده‌ڵێی ئه‌و شه‌وه‌یه
تاریکونوته‌ک
ده‌بێ به‌په‌له
به چه‌ند پیتێکی شین
شتێک له سه‌ر قه‌دی دار تووه‌که بنووسمه‌وه
ئاخۆرانوبخۆرانه
ده‌بێ به دڵ
شتێک له سه‌ر چناره‌که بنووسمه‌وه
هه‌یهات..
دیسان
به‌شه‌رمه‌وه
ده‌بێ شتێک
له سه‌ر په‌نجه‌ره شینه‌که بنووسمه‌وه
هه‌یهات..
من خه‌یاڵم له کوێ بوو
له هه‌موو شتێ ده‌گه‌یشتم
له تۆ و
له حه‌سوودی و
له سیاسه‌تی چه‌واشه و
له میراتی براکان نه‌بێ ئه‌ی (با)
وا بارانه شینه‌که داده‌کا
دیسان
به دڵێکی ناسک و
به خه‌یاڵێکی مه‌راقاوییه‌وه
به ژێر ئه‌و بارانه‌دا ده‌ڕۆم
هێمان..
هێنده پیر نه‌بووم
شتێک
له عیزه‌تی دارستان و
که‌مێک
له حیکمه‌تی رێگا و
زه‌مه‌نێک
له خۆشه‌ویستی ژنێ
له زه‌ینمدا به جێماوه
که هه‌ر ئێستا
به رۆحێکی سپی و
به چه‌ترێکی شینه‌وه
له گه‌ڵ رۆشنایی مۆمێکدا
به پارێز
به ئه‌سپایی
وه‌ک ئه‌وه‌ی ڕێ له مردن وونکا
له دارستانه‌که‌وه دێ و
له سه‌ره‌تای
رێگا گڵه‌که‌دا
چاوه‌ڕوانی من ده‌کا
چاوه‌ڕوانییه‌ک
شین
شی
ن....
ش
ی
ن
پایزی 2007
سوید