وه‌رزى وه‌رین...
شیعرى ئاوات ئالانى
awatalany@yahoo.com
ده‌ستى با پڕه له په‌یامى خه‌زان
بۆیه گوڵ
به هاتنى ئه‌ژاکێ و
بولبول جاڕى پرسه ئه‌دا
گه‌رچى{با}
په‌یامنێرێكى ڕاستگۆیه و
هیچى تر
خه‌زانیش
قاتڵى جوانى گوڵ نییه
كلیلى ده‌روازه‌یه‌كى تره..!
با ئێمه‌ش به‌ر له‌وه‌ى
به‌ردێک بخه‌نه سه‌ر
ترپه‌كانى دڵمان و
په‌رده‌ى نیگامان داده‌نه‌وه
ئامێز واڵا كه‌ین..
تا{با}یه‌كى ڕووسپى
دێڕ دێڕ
ژیانمان بۆ ڕاڤه‌كا..!
ژیان ماڵێكه
بێ سڵاوكردن ئه‌چینه ناوى و
بێ ماڵئاوایى
ئاوا ئه‌بین....
ژیان لێره وایه
نه دونیا
به‌هاتنمان پێنه‌كه‌نێ و
نه بۆ ڕۆیشتنمان ئه‌گرى
كه‌وایه با بڕیار بده‌ین
قۆڵ نه‌كه‌ین به قۆڵى غه‌ما و
هاوڕێیه‌تى گریان نه‌كه‌ین..!
جگه له گریانى عاریفان
ئاخر عاریفان له ترسى
ڕۆژى په‌سڵان
به په‌نهانى ئه‌گرین
بۆیه پێكه‌نینیان
لێ ئه‌چۆڕێ..
ژیان لێره وایه
شه‌وانى یه‌ڵدا
له شه‌قامه‌كانى شارا
پیاسه ئه‌كه‌ین و
قه‌یرێك به دیار
ڕۆژه‌وه دائه‌نیشین
بۆ گوڵه‌به‌ڕۆژه قرتاندن و
ساتێكیش بۆ بیركردنه‌وه له هیچ..!!
ئاى كه خێرا به تونێلى
ژیانا ڕه‌ت ئه‌بین
هه‌ر یه‌كه‌مان
له وه‌ختێكى ناوه‌ختا
له وێستگه‌یه‌كى بێ
ناونیشانا دائه‌به‌زین و
فریاى ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ك ناكه‌وین
بۆ ماڵئاوایى..
به‌م هه‌موو
حوزنه‌وه
به‌م هه‌موو خه‌مه‌وه كه مرۆڤ ئه‌خوا..!!
نه‌یارى جوانى
دڕك ئه‌كا به‌دڵى گوڵاو
گوڵ ئه‌خه‌ته سه‌ر ئاگرى ڕق و
ئاگر له گێژوانى ئه‌وین به‌ر ئه‌دا..
ژیان لێره وایه
له نێوان ژیان و مه‌رگا
ته‌مێك ڕاكشاوه
به سانایى
ناڕه‌وێته‌وه
له نێوان ژیان و مه‌رگا
توله‌ڕێیه‌ك هه‌یه
ئه‌مانباته‌وه سه‌ر ڕووبارى خوێن
له نێوان ژیان و مه‌رگا
شه‌ڕێك هه‌ڵگیرساوه
ئه‌وه‌ى له نێوانیاندا ئه‌كوژرێ
من و تۆین..!
ڕاستییه‌ك هه‌یه كه‌م
ئه‌وترێته‌وه...
ته‌مه‌ن په‌تێكه
ئه‌م سه‌رى به‌ده‌ست خۆته‌وه‌یه و
ئه‌و سه‌رى نا..
هێشوه ترێیه
لێره نابێت به شه‌رابى خلوود
به‌ر له‌وه‌ى پێبگا
وشكى ئه‌كاته‌وه با..!
تۆ ته‌ماشا
نالى له ناو گڕى عیشقا
پشكۆى غوربه‌ت
ئه‌یسوتاند و
سلیمانى
دڵى فێنك ئه‌كرده‌وه..
مه‌وله‌وى به سیاچه‌مانه
تاوه‌گۆزى پڕ پڕ ئه‌كرد
له به‌رامه‌ى ته‌ڕى ژیان
له‌سه‌ر ڕێگاى{ست فاتمه}
ئه‌حه‌مه‌د هه‌ردى
فه‌ڕشى دڵى ڕائه‌خست و
تا دوا هه‌ناسه‌شى نه‌ى دى
ژیان لێره‌وایه گوڵم
له نالى یه‌وه بۆ مه‌وله‌وى
له مه‌وله‌وى تاكو هه‌ردى
له‌ویشه‌وه تا كۆتاى..
كۆتاى نانووسینه‌وه...!
هه‌موو به‌هارمان خۆش ئه‌وێ و
بۆن به چڵه گیایه‌كه‌وه ناكه‌ین
وه‌رزى وه‌رین
بێ پرس
خۆى ئه‌كا به‌ماڵى باخا
كه‌چى
په‌ند له وه‌رینى
گه‌ڵایه‌ك وه‌ر ناگرین...
ته‌رمى كینه فڕێ ناده‌ین
بۆ حاڵى خۆمان ناگرین.