ئه‌یوبترین سه‌بر و چیرۆكى كرمه‌كان
عه‌لی پێنجوێنى
ده‌ستم ده‌دوورم به دڵی ئاسمانه‌وه
تا په‌نجه‌كانم پڕ ده‌بنه‌وه له شینایی
ئاخر شینى كرمه‌كانى ئه‌یوب نانووسرێته‌وه، ئه‌گه‌ر په‌نجه‌كانم تنۆك تنۆك
ئاسمانیان لێنه‌چۆڕێ
باش ده‌زانم قیامه‌تى ئه‌یوبم بۆ نانووسرێته‌وه،
به‌ڵام
دڵم ده‌دوورم به ته‌نیایی بیابانه‌وه، تا بتوانم له ته‌نیایی ئه‌و تۆزێك نزیك
ببمه‌وه
هه‌رچیه‌كت كرد‌و هه‌ر چیه‌كت برد، گه‌ردنت خۆش و ئازاد بێ،
ئه‌ى شه‌وترین -با-
توو خودا، ته‌نیا كلیلى زمانم بۆ بێنه‌ره‌وه،
با چیرۆكى كرمه‌كان له‌وه زیاتر له ناو ده‌مما بۆگه‌ن نه‌كه‌ن
هه‌رگیز پێكه‌وه هه‌ڵناكه‌ن ڕۆح و جه‌سته
له‌سه‌ره‌ڕێگاشدا، یه‌كترى نادوێنن
رۆح شه‌و داده‌گیرسێنێت و له ئاوێنه‌ى تاریكیا له خۆى ده‌ڕوانێ
جه‌سته له‌نێو چراخانى دنیادایه، كه‌چی له‌نزوسكه‌ى مۆمێ ده‌گه‌ڕێ
تا به‌ر پێی خۆی پێ ڕۆشن بكاته‌وه
ڕۆح له چه‌مى ته‌نیاییدا نه‌بێ قه‌ت خۆی ناشوا
ڕۆح خۆی ده‌تكێنێته زارى ئاوه‌وه، تا نه‌خنكێت و ده‌شڵێ
*(هه‌مووو ده‌شچن به‌خنكان و له وشكیشه مه‌له‌ى مه‌خلوق)
دوو هێڵى ته‌ریبى ناو كۆلاَنێكى شپرزه‌ن
دوو ڕه‌شمارى په‌پكه‌خواردوى ناو ئاگرى به‌یه‌كنه‌گه‌یشتنن
دوو بڕگه‌ى ناو وشه‌یه‌كن لێك بترازێن مانا ناده‌ن به‌ده‌سته‌وه
كه ده‌درێنه پاڵ یه‌كتری و تێكه‌ڵ به‌یه‌كتریش ده‌كرێن
به خه‌تێكى خۆڵه‌مێشى ده‌نوسرێت فیراق
دوو گێلاسى سه‌ر ده‌مارى گه‌لاَیه‌كن
هه‌ر گیز ئادابی هاوسێَیه‌تى به‌جێ ناهێنن
ئاخر ماڵى گێلاسى رۆح شه‌و وه‌ك شوڵته‌یمان تیا داده‌كا و دێته خوارێ
گێلاسی جه‌سته‌ش مه‌ستى سه‌مایه‌كه كه‌س حه‌سودى به‌و سه‌ماكردنه نابا
كرمه‌كان سه‌مایان ده‌كرد و به‌ده‌م موناجاتى غه‌مگینه‌وه ده‌یانوت
ئه‌وه‌ى تا ئێستا كردوته سه‌ما نییه
ئه‌وه‌ته‌ى خوا بنى دنیاى داناوه، سه‌ما ده‌كه‌یت و مه‌ست نابی
ئاخر مه‌ستبوون، له هۆشخۆچونه، تا بوون به‌سوتوو.
ئه‌گه‌ر جارێك به عه‌شقه‌وه مه‌ست بوویتایه
ئیستا تفت ده‌كرده ئه‌و هه‌مووو لوتبه‌رزییه‌ت،
ئه‌و هه‌مووو منه‌تكردنته‌ت به‌سه‌ر ئه‌رزا ئه‌ى جه‌سته
ئیلاهى ده‌ترسم هه‌ست به‌و هه‌مووو خۆشه‌ویستییه نه‌كه‌ى، كه كرمه‌كان هه‌یانه
بۆم؟!
ئه‌دى ئه‌وه نیه كرمه‌كان چه‌ند به حورمه‌ته‌وه جه‌سته‌م ده‌خۆن
تا باخى ڕۆحم نه‌شه‌مزێ
هه‌تا جه‌سته‌م داوه‌شاوتربێت به‌ده‌ست كرمه‌كانه‌وه
ڕۆحم هه‌ر له‌به‌هارى عومردا ده‌بێت و قوڵپ قوڵپ دره‌خت له‌ڕۆحم ده‌ڕژێ و باڵا
ده‌كا
ئیلاهى تۆ پیر ده‌بیت به‌دیار گێڕانه‌وه‌ى چیرۆكى كرمه‌كانه‌وه
ئیلاهى خاترگیرى جوانیی ئه‌و سه‌حه‌ره ببه، كه چۆله‌كه‌یه‌ك به ئاوێكى
ده‌ستنوێژنه‌شكاو
ده‌نوكى سوورئاڵى خۆی تیا ته‌ڕ ده‌كا
خاترگیرى ئه‌و
هه‌مووو خۆشه‌ویستیه‌ى دایكم ببه كه له دڵمایه
بیكه به خاترى له زه‌تى بۆنى ژێر ملی مناڵێكى مه‌لۆتكه
ئیلاهى بیكه به‌خاترى نهێنیه‌كانى شه‌و
مسقاڵه‌زه‌ڕڕه‌یه‌ك نور كه ماوه خامۆشى مه‌كه، با به‌ڕۆح چاودێرى كرمه‌كان
بكه‌م
ده پیر مه‌به و مه‌مره خودایه، تا كرمه‌كان چیرۆكه‌كانى خۆیان بۆ تۆ
ده‌گێڕنه‌وه.
له نینۆكمه‌وه ژه‌هرم ده‌تكانده ده‌مى ئه‌م عه‌بده عه‌زیمه‌ته‌وه
ئه‌و پوشی له‌چاوما ده‌رده‌هێنا تا مزمه‌عییل نه‌بم و باشتر ببینم
تا باشتر زه‌فه‌رى پێ ببه‌م و باشتر جه‌سته‌ى كرمه‌ڕێز بكه‌م
من ورده زیغى سوره‌وه
بووم به ده‌م هه‌ڵده‌گرته‌وه و ده‌مهاویشته ده‌مى
برینه‌كانیه‌وه
ئه‌و به‌گۆرانیه‌وه باسی جوانى ورده‌زیغى كانیاوى به‌ر مالاَنى بۆ ده‌كردم
خوێنى په‌نجه‌یم ده‌مژى و ده‌ڕشامه‌وه به‌جه‌سته‌ى برینڕێژیا
ئه‌و ده‌یخستمه سه‌ر په‌نجه‌ى شایه‌تومانى و به‌رزى ده‌كردمه‌وه
تا به شه‌ماڵى شه‌و بشنێمه‌وه
به په‌نجه‌ى داڕز داڕز بووى كۆى ده‌كردمه‌وه له‌سه‌ر زه‌وى
ده‌یخستمه‌وه ناو مێرگى برینى جه‌سته‌یه‌وه
ده‌یخستمه‌وه ناو ده‌شتى به‌پیتى كرمه‌وه
كه به توندى ده‌ست ئه‌نێى به دڵى دڵۆپێ بارانا
له چاوى ده‌ریاوه گریان فیچقه ده‌كا
كه ئێمه‌ش گازمان له جه‌سته‌ى ئه‌یوب ده‌گرت
له دڵیه‌وه فواره‌ى زیكرى سه‌بر فیچقه‌ى ده‌كرد
ئه‌یوب ڕاوه‌ستانى گوڵێكه له‌سه‌ر یه‌ك قاچ هه‌تا ڕۆژى قیامه‌ت
ئه‌یوب سپی بوونى سه‌ری خوایه به‌دیار ئه‌و
هه‌موو سه‌بره‌وه، كه‌له دڵى ده‌تكا و
ده‌كه‌وته ناو ده‌مى كرمه‌كانه‌وه
تۆ تۆوى سه‌برت به‌جه‌سته‌ى خۆتا ده‌وه‌شان،
تا گوڵی برین شكۆفه بكات و كرمه‌كانیش ده‌یانمژى
ئه‌یوب واته ده‌سگیركردنى -با- و ڕه‌نگكردنى به‌بۆیه‌ى سه‌بر
چه‌ند جوانه، سه‌بر، كه ده‌بێته ڕه‌نگ و ده‌شتى جه‌سته ڕه‌نگڕێژ ده‌كا، تا
كرمه‌كان
ئێوارانى عومرى تیا بنووسنه‌وه
ئه‌یوب موتالاَكردنى خوێنى تاریكیه
ئه‌یوب هه‌ڵقۆڵینى قه‌ڵبه‌زه‌ى بێكه‌سییه، له كانیاوى پرچی دایكمه‌وه
ئه‌یوب سه‌برى مه‌لۆتكه‌یه‌كه، كه تا قیامه‌ت مه‌مكى دایكێكى مردووى ده‌مژێ
ئه‌یوب ژه‌نینى شمشاڵی ده‌مه‌وئاوابوونه، تا ڕانه‌مه‌ڕى ئه‌نفالیه‌كان
بگه‌ڕێنه‌وه
ئه‌یوب سه‌ماكردنى به‌رده له‌ناو دڵى بارانا
خه‌ولێخستنى سه‌حه‌ره له‌ناو ڕیشى ئه‌و سۆفیه‌دا
عه‌یامێكه دنیاى له‌بیر چوه‌ته‌وه و له‌بیر دنیا چوه‌ته‌وه
ئه‌یوب سه‌بری باخه‌وانێكه به‌دیار
خرچه‌خرچى شه‌مامه‌یه‌كه‌وه، كه ده‌بێته كاڵه‌ك
چه‌ند جوانه ده‌نگ كه له دڵه‌وه دێت و به‌كرمه‌كان ده‌ڵێ:
بێخه‌م بن گه‌ر خودا‌ش مرد به‌ده‌ست ئه‌م سه‌بره‌ى منه‌وه
ئه‌وا تا ئێوه هه‌ن هه‌ر ده‌ڕژێمه‌وه ناو گوێتانه‌وه
تا هه‌ست به‌ده‌نگى دڵى ژیان بكه‌ن
كه جه‌ساره‌تى ئه‌وه‌م نه‌بێ به‌قووڵی بۆ ناو برینه‌كانى خۆم بڕوانم
ئیدى بۆ ڕێگه نه‌ده‌م ئێوه سه‌فه‌رى تولانى بكه‌ن به‌ناویانا؟
كه كرمه‌كان به‌ده‌م گۆرانى وتنه‌وه، له‌ناو ده‌ماره‌كانى منا
خوێنى برین و ته‌نیایی بژه‌نن، ئیدى بۆ نه‌ڵێم؟
*(سه‌راپام میسلی مۆسیقاره بێ تۆ)
كه كرمه‌كانى ناو سه‌رم پڕ ده‌بن له باڵ بۆ فڕین ئیدى برینه‌كانى من بۆ نه‌بن
به ئاسمان؟
ئیدى ئه‌گه‌ر* (تا له‌سه‌ر گۆنام نیشانه‌ى زه‌خمى كرمه‌ڕێز نه‌بێ)
ئیدى ئه‌گه‌ر ئاوا نه‌كه‌م
چۆن ڕووم بێت بڵێم من عاشقم؟
عه‌یامێك بوو بۆڵێ ترێم له‌چنگى.. ئه‌ستێره‌یه‌كدا شاردبووه‌وه، تا به‌دیارى
بۆ ئه‌یوبى ببه‌م
ئه‌مشه‌و دڵۆپێ شه‌رابی سوور به‌ربووه‌وه سه‌ر لێوه‌كانم
ئه‌ستێره‌كه‌ش چپاندى به‌گوێما و وتى : چ دڵڕه‌قانه عومرێكه ئه‌یوبت له‌بیر
كردوه!
له‌و ده‌مه‌دا و پێش داچڵه‌كین خه‌ونم ده‌دى
ئه‌یوب به ئه‌سپایی گه‌لاَى مێوى له‌سه‌ر برینه‌كانى دا ئه‌نا
هێند به‌ئه‌سپایی گه‌لاَى ده‌نا به‌ده‌مى برینه‌كانه‌وه، تا كرمه‌كان خه‌به‌ریان
نه‌بێته‌وه
هه‌ڵزنان به‌كێوى سه‌ختى مانادا، ئه‌ركى پیاوى گه‌وره‌یه یان ئیماندار
ئه‌مه‌یان جێده‌هێڵم بۆ ئێوه، ئێوه‌ى جێماوى نێو كه‌شتیه‌كانى وه‌سوه‌سه
ئێوه‌یه‌ك كه وه‌ك زه‌روو لكاون به چارۆكه‌ى كه‌شتیه قه‌ترانیه دووره‌ده‌سته‌كانه‌وه
ئێوه و من داڵغه دامانده‌گیرسێنێت و خه‌یاڵ ده‌مانكاته سوتوو
چیرۆكى كرمه‌كانیش ده‌گێڕنه‌وه و ده‌ڵێن :-
نه له ناو ئیماندان و نه‌له ده‌ره‌وه‌ى ئیمان
ئه‌م چیرۆكه ته‌نیا سه‌بر ده‌توانێ بیگێڕێته‌وه
سه‌بریش هه‌ر له رۆحى ئه‌یوبا جێنشینه
ده‌بزانن هه‌ڵزنان به‌و كێوى ڕۆحه‌دا، چ زه‌حمه‌ت و مه‌راره‌تێكه یاران؟
عومرێك كرمه‌كان پڕ به قوڵایی برینه‌كانى سه‌ر جه‌سته‌م
هاواریان ده‌كرد و ده‌یانوت :-
ئیلاهى ڕێگه بده با ئێمه‌ش بژین
ئاوى حه‌یات ده‌كه‌یته بنى ئه‌و خه‌نجه‌رانه‌وه، كه به‌دڵی باخه‌كانا ڕۆ چوون
شه‌ویان له حه‌وزى مزگه‌وته‌كان هه‌ڵكێشا و به‌ده‌م شوڵك لێدانه‌وه، گیانیان
ده‌رچوو
هیچت نه‌وت
به مه‌مكه‌وه ستیانى ڕه‌شه ڕێمانه‌كانیان بڕیوه و خستیانه به‌ر ده‌م
سه‌گه‌كان
هیچت نه‌وت
هه‌رچی فرمێسكێك قومریه‌ك ڕشتبێتى
قاله‌مه‌ڕه به‌لێوى شمشاڵه‌كه‌ى كۆی كرده‌وه
كه‌چی ئاوابوونێك نه‌بوو قاله مه‌ڕه، به‌ئیسراحه‌ت تیایا بمرێ
دواجار له چاوى مه‌ڕێكى مه‌حزونا سكونه‌تى كرد
هه‌ر هیچت نه‌وت
ده ڕێگه بده، وه‌ك خۆت په‌تى سه‌برت چڕا و ڕیشى چاوه‌ڕوانیت
بوو به‌فر
به دیار سه‌بری ئه‌م ئه‌یوبه‌وه
ده ڕێگه بده با سوڕى ژیانمان له‌ناو برینه‌كانى ئه‌یوبا ته‌واو بكه‌ین
ئاخر كه ژیان بۆ ئه‌و
هه‌موو ژیانكوژه ڕه‌وایه
با بۆ ئێمه‌ش هه‌بێ ده‌رفه‌تێ....... ئیلاهى
ژیانى ئێمه كۆتره‌كان له‌خه‌و ڕاناچڵه‌كێنێ
لێوى پڕماچی هه‌تاو و ده‌ریا پڕ ناكات له فیشه‌ك.... ژیانى ئێمه
ته‌سبیحات له‌هیچ مجه‌ورێك تێكنادات..... ژیانى ئێمه
ژیانى ئێمه به‌رخێك له‌مڵچه مڵچی مژینى دایكى نا تارێنێ
ده ده‌رفه‌ت بده با ئێمه‌ش سوڕى ژیانى خۆمان ته‌واو بكه‌ین
وا ده‌زانى مه‌رگى ئێمه
كۆتایی به ورده شوشه‌ى ناو پێلاَوى باخچه دێنێت...؟
بۆ لات وایه مه‌رگى ئێمه
نیشتمان پڕ ده‌كاته‌وه له‌پیاسه؟
خه‌یاڵ نه‌كه‌ى، مه‌رگى ئێمه قه‌ت واناكات
كه‌و نه‌سڵه‌مێته‌وه له‌ئینسان
ئه‌و ختوره‌یه له دڵت ده‌ربهێنه، كه وا بزانى
باران ئه‌وه‌نده به‌ڕوتى ناگه‌ڕێت و ده‌كه‌وێته ماڵه‌وه
وا ده‌زانى كه ئێمه مردین، ئیتر شێته‌كان جڕت لێناده‌ن بۆ نیشتمان؟
كه ئێمه مردین وا ده‌زانى، په‌نجه‌ره له ئاوابوونا خۆى ناكوژێت و
جاده توشى نه‌زیفی خوێن نابێ؟
وا ده‌زانى كه ئێمه مردین
ئیدى.. ده‌توانرێ قروسكه‌قروسكى سه‌گ ته‌فسیر بكرێ؟
بێ خه‌یاڵ به، ئێمه‌ش بمرین
دڵی شكاوى مه‌ولانا* چاك نابێته‌وه و ناگه‌ڕێته‌وه بۆ سلێمانى
قه‌ت وا نه‌زانى كه ئێمه مردین ئیتر
به‌رد دڵڕه‌قبوونى خۆی بۆ ئینسان ئاشكرا ده‌كا
هه‌رگیز وا تێنه‌گه‌ى كه ئێمه مردین
عه‌قڵ ده‌توانێ ته‌فسیری ته‌نیایی بكا
وا ده‌زانى كه‌ئێمه مردین
گوڵى قاڵیه‌كان به داڵغه‌ى سه‌ختا ڕۆناچن؟
بێ سه‌مه‌ره، تازه مردنى ئێمه ڕزگارت ناكا
له لیتاوى ئه‌و
هه‌موو غه‌ریبیه‌ى تیا غه‌رق بووى
ده ده‌رفه‌ت به ئێمه‌ش سوڕى ژیانمان ته‌واو بكه‌ین......... ئیلاهى
له‌ناو په‌ڕه‌ى ڕوانینا، من ئاو ده‌نووسمه‌وه
بۆیه ئه‌م ده‌فته‌ره غه‌ریبه‌ى وا به ده‌ستمه‌وه پڕ بووه له جۆگه‌له و
ده‌سته‌كانیشم هه‌روا هه‌ورى لێ ئه‌ڕژێ
له‌ناو به‌یازى چاوه‌ڕوانیا، من تاریكى ده‌نووسمه‌وه
بۆیه فه‌قیانه‌كه‌ى دایكم قه‌تره قه‌تره شه‌وى لێ دائه‌چۆڕێ
ئه‌یوب چۆن ده‌نووسرێته‌وه، ئه‌گه‌ر سه‌برت موتالاَ نه‌كردبێ
چۆن ده‌وێری توختى سه‌بر بكه‌وى، ئه‌گه‌ر سه‌فه‌رى تولانیت
به‌ناو كرمه‌ڕێزبوونى ئه‌یوبا نه‌كردبێ
قژى نیلۆفه‌ڕ شانه كه و په‌نجه‌كانت بده به‌ده‌م - با - وه
سه‌رى باخچه بدۆزه له‌و
هه‌موو ڕشكه‌ى تێی داوه
سه‌بیله‌كه‌ت پڕ له‌توتنى داڵغه‌كه و مژى لێ ده
دڵنیام به دوكه‌ڵه‌كه‌ى ده‌نووسرێ
ئاى... چه‌ند خراپ ژیانمان كرد!
ئه‌و هه‌موو فیشه‌كه‌یان پێوه‌نام
هیچیان وه‌ك فیشه‌كى چیرۆكى ئه‌یوب و كرمه‌كان نه‌یانكردومه‌ته بێژنگ
ئه‌یوبترین سه‌بر هه‌ر ئه‌یوب
سه‌برترین ئه‌یوب هه‌ر ئه‌یوب
من به‌فواره‌ى ئه‌و
هه‌موو میهره‌بانییه نه‌خنكام كه له په‌نجه‌كانى ئه‌یوبه‌وه
ده‌تكا
تازه هیچ ئاوێ له دنیادا ناتوانێ
بمخنكێنێ
ئه‌و هه‌موو گۆرانییه نه‌یكوشتم
كه كرمه‌كان به‌ده‌م خواردنى جه‌سته‌ى ئه‌یوبه‌وه ده‌یانوت
تازه به‌چی ده‌مرم؟! به‌م سه‌رسه‌ختیه‌مه‌وه
هیچ شتێ نییه له دنیادا، هێنده‌ى جوانى
بتكوژێت و مه‌حفت بكاته‌وه
ئاخر ئه‌گه‌ر سه‌رسه‌خت نه‌بم
ئاگرى جوانى له‌برینه‌كانى ئه‌یوبه‌وه بڵێسه‌ى سه‌ند
ئه‌دى بۆچی ئه‌و جوانییه نه‌یكوشتم و مه‌حفی نه‌كردمه‌وه؟
ئاخر ئه‌گه‌ر سه‌رسه‌خت نه‌بوومایه
ده‌بوا ئێستا شاخم لێ بڕوایه و ئیمانهه‌رده بوومایه
به‌رامبه‌ر به‌و
هه‌موو سه‌بره‌ى وه‌كو كانى له‌ناو ئه‌یوبا هه‌ڵده‌قوڵێ
گوڵی هه‌نار ونجڕونجڕ ده‌كه‌ین
كه‌چی سه‌برمان تا پێگه‌ینى هه‌نارێك بڕ ناكا
سه‌برمان تا مه‌رگى شه‌ونمى سه‌ر گه‌لاَى گێلاسێ بڕ ناكا
سه‌برمان تا په‌ڕینه‌وه‌ى بڵقی ناو كانیه‌ك
له‌مبه‌ره‌وه تا ئه‌و به‌رى كانیه‌كه بڕ ناكا
سه‌برمان ئه‌وه‌نده ته‌نگه‌نه‌فه‌سه
زیكه‌زیكى سیسركێك قبوڵ ناكا
سه‌برمان تا تروكاندنى هێلكه‌ى كۆترێ بڕ ناكا
سه‌برمان ئه‌وه‌نده‌ى تیا نه‌ماوه
ئێواره‌یه‌ك پیاسه‌ى پیاوێكى ئیزعاج قبوڵ بكه‌ین
سه‌برمان تاشكۆفه‌بوونى گوڵێكى لاره‌مل بڕ ناكا
سه‌برمان له مسه‌رى كۆلاَنه‌وه، تا ئه‌و سه‌رى بڕ ناكا
كه‌چى ده‌م له سه‌فه‌رى تولانى ده‌كوتین
سه‌برمان تا داخبوونى دڵى خه‌ڵوزێك بڕ ناكا
به دواى ڕه‌نگى ئاڵتونى پووشا ده‌گه‌رێین كه‌چى
سه‌برمان تا پووشبونى ته‌ڕه‌گیاى به‌هار بڕ ناكا
سه‌برمان تا ده‌مبوونى گریانى كچێكى دڵته‌نگ له‌ناو قۆری مه‌راقا بڕى نه‌كرد
سه‌برمان تا فڕێدانى كاژى مارێك بڕی نه‌كرد
دڵگه‌وره‌یی و لێبورده‌یمان دنیا و بنیاى پڕ كردوه
كه‌چی به‌قسه‌ى خۆش
مار له كون دێنینه ده‌رو نامه‌ردانه ده‌یكوژین
ڕه‌نگ كه خه‌وى لێ ده‌كه‌وێ زۆر نازداره
به‌تایبه‌ت چاولێكنانى ڕه‌نگه‌كانى ناو جاجم
هه‌ر له خه‌وى كرمه‌كانى ئه‌یوب ئه‌چێ
كه ڕه‌نگه‌كان له جاجمه‌وه جۆگه‌له ده‌به‌ستن
دێن و چاو پڕ ده‌كه‌ن له نمه‌نمى نووستن
بۆیه كه هه‌ڵده‌ستین چاومان سووره
چونكه دوا نمه‌ى ڕه‌نگى جاجمه‌كه‌ى تیاماوه
من خه‌یاڵم ده‌دوورم به ڕه‌نگى ئه‌م جاجمه‌وه
تا به‌جۆگه‌یه‌ك بچمه‌وه ناو چیرۆكه ڕه‌نگاو ڕه‌نگه‌كانى ئه‌یوب و كرمه‌كانیه‌وه
وه‌ك هه‌نارێكى شارغه‌ریب هه‌ڵئه‌وه‌رمه ناو
كاسه‌ى گه‌لاَیه‌كى له‌چه‌ندلاوه درزبردووى ده‌م ڕه‌شه‌بایه‌كى ناوه‌خت
ده‌تكێمه ناو ته‌نیایی گرمۆڵه‌بووى ناو چنگوپلی خۆمه‌وه
وه‌ك چۆن گه‌ردون بووه دڵۆپێ میحنه‌ت و تكایه ناو ئه‌یوبه‌وه
وه‌ك چۆن زه‌حمه‌ته ده‌ریا به‌جام هه‌ڵبگۆزى
وه‌ك چۆن زه‌حمه‌ته باخێك ببه‌یته‌وه ناو ئینجانه‌یه‌ك
وه‌ك چۆن زه‌حمه‌ته سه‌فه‌رى ئاو راگریت و له‌جوڵه‌ى بخه‌یت
ئاوا زه‌حمه‌ته چیرۆكى ئه‌یوب و كرمه‌كانى له‌ماڵی بێ دار و بارى شیعرێكا
ساكن بكه‌یت و بینووسیته‌وه.
------------------------------
* ( 1 ) مه‌حوى
* ( 2 ) حه‌ریق
* ( 3 ) نالى
* قاله مه‌ڕه: شمشاڵ ژه‌نێكى په‌راوێز،
به‌ڵام جاوید.
*مه‌ولانا خالیدی نه‌قشبه‌ندی.