گفتوگۆ له‌گه‌ڵ "دانا عه‌سكه‌ر" سه‌باره‌ت شیعر‌و ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بیی كوردی
دانا عه‌سكه‌ر
danaasker@yahoo.com
سازدانی : مه‌حمود نامۆ
پ 1\: ئاستی شیعر‌و
ئه‌ده‌بی كوردی له‌ئه‌مڕۆدا چۆن ده‌بینی ؟
وه‌ڵام : به‌پێی پرسیاره‌كه‌ی به‌ڕێزت ، ده‌بێ قسه له‌سه‌ر شیعر‌و ئه‌ده‌بی
كوردی ئه‌مڕۆ بكه‌ین ، واته ده‌بێ قسه له‌قۆناغێكی دیاریكراو بكه‌ین ، قۆناغی
شیعر‌و ئه‌ده‌بیاتی كوردی ئه‌گه‌ر له‌دوای راپه‌ڕینه‌وه قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین ،
قۆناغێكه له‌هه‌لوومه‌رجێكی سیاسی و دونیابینی‌دا گۆڕانێكی نه‌وعی به‌سه‌ر هات ،
ئه‌م گۆڕانه گۆڕانێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراوبوو ، له‌م حاڵه‌ته‌دا ده‌یان
ئه‌شكالییه‌ت له گوتاری ئه‌ده‌بیی و سیاسی ئێمه‌دا سه‌رهه‌ڵده‌دات ، بۆیه ئه‌م
كرانه‌وه‌یه به ته‌وژمێكی نوێ به دیدی جیاوازمان ده‌ناسێنێ ، ئه‌وه‌ی
له‌دوای راپه‌ڕینه‌وه به‌تایبه‌تی له دونیای ئه‌ده‌بی ئێمه‌دا روویدا
،سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و ده‌نگه كپكراوانه‌بوو ، كه‌به‌عس خنكانبوونی ، دیاره
ده‌ركه‌وتنی ئه‌م ده‌نگانه ، ته‌نها له‌ساته‌وه‌ختی دوای راپه‌ڕین له‌دایك نه‌بوون
، به‌ڵكوو ده‌ركه‌وته به‌ربڵاوه‌كه له‌وه‌دابوو ،ئه‌مان دوای راپه‌ڕین بواریان
بۆ ره‌خسا ، بێشك ئه‌م دونیا جیاوازه‌ی دوای راپه‌ڕین ، هه‌مووانی له‌یه‌ك
چێوه‌یه‌كدا كۆكرده‌وه ، ئه‌ویش چێوه‌ی دوای راپه‌ڕین بوو ، واته " بێسانسۆری
" ،یاخود بێ ترسیی له‌به‌عس ، لێره‌دا خاڵێكی گرنگ هه‌یه ده‌بێ باسی لێوه
بكه‌ین ، ئه‌ویش سه‌رهه‌ڵدانی شه‌پۆلێكی ئه‌ده‌بی ناجێگیر ، یا فه‌وزای ئه‌ده‌بی
، كه زۆرجار ئه‌م فه‌وزایه ئه‌گه‌رچی فه‌وزای ده‌رچوون له‌ئه‌ده‌بیات و شیعرییه‌ت
بوو ، له‌هه‌مان كاتدا هه‌ولێكی تازه‌بوو هاته ئاراوه بۆ تێكشانی یا
تێپه‌ڕاندنی قۆناغی ئه‌ده‌بی مقاوه‌مه‌ت و كاركردن به‌زمان و دیدێكی دی ، كه
ئه‌مه بۆخۆی هه‌وڵێك بوو له‌گه‌ڵ راپه‌ڕیندا خۆی كرد به ئه‌ده‌بیاتی ئێمه‌دا
، هه‌رچه‌نده ئه‌م هه‌وڵه چه‌ند ناوێكی كپكرده‌وه ، له‌هه‌مان كاتدا
ئه‌ده‌بیاتی كوردی به‌ره‌و ناسه‌قامگیریی و گوماناوی برد ، به‌وه‌ی به‌شێكی زءۆری
ئه‌و شیعرانه‌ی بڵاوده‌كرانه‌وه ، راسته‌وخۆ له‌ده‌قه‌كانی سوهراب و نیما و فروغ
و شاعیرانی تری فارس ئیقتیباس كرابوون ، ئه‌م حاڵه‌ته جه‌ده‌لێكی زۆری له‌نێوان
شاعیرانی خاوه‌ن ئه‌زموون و ره‌وته نوێیه‌كه‌ی شیعری كوردی دروست كرد و هه‌ریه‌ك
لای خۆیه‌وه ئه‌وی تری ره‌تده‌كرده‌وه ، ئه‌وه‌ی ئه‌م وه‌زعه‌ی كپكرده‌وه ،
تێپه‌ڕاندنی نووسه‌رانی كورد بوو له‌چوارچێوه‌ی شیعر و چیرۆك ، واته ، راپه‌ڕین
دونیایه‌كی فره ڕه‌هه‌ندی به دوای خۆیدا هێنا ، ئه‌ویش ، كاركردن بوو له
بواره‌كانی تری وه‌ك رۆژنامه‌وانی و فیكر و فه‌لسه‌فه ، بۆیه كاركردن له‌ناو فیكر
و فه‌لسه‌فه‌دا به ده‌یان ره‌هه‌ندی فیكری و میتۆلۆجی و ستاتیكی و مێژووییت
ده‌ناسێنێ ، ئیدی له‌م ساته‌وه‌خته‌دا شیعر و ئه‌ده‌بیاتی كوردی ده‌چنه
قۆناغێكی تره‌وه ، ئه‌ویش كاركردنه له ناو زمان و خه‌یالا و فه‌نتازیا و مێژوو
و میتۆلۆژیا و ستاتیكا ، لێره‌دا رۆڵی شیعرجیاوازتر ده‌بێ ته‌نها له سیاقی
حه‌ماسه‌خوڵقین و مقاوه‌مه‌تدا نابێ و له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دا ده‌بێ له‌ڕێی زمان و
خه‌یاڵه‌وه كار له‌سه‌ر گرفته مرۆڤایه‌تییه‌كان بكات و مرۆڤه‌كان له‌سیاقی
فیكردا ئاراسته بكات ، واته لێره‌دا ئه‌ركی شیعر وه‌ك " رۆڵان بارت " ده‌ڵێ "
ته‌نها ئه‌وه نیه كه له‌و ده‌قه‌دا وتمان " به‌ڵكو ئه‌و ده‌ڵێ پێویسته شیعر
به‌رده‌وام پرسیار له‌كۆمه‌ڵگاو ده‌وروبه‌ر بكات ، پێویسته هه‌میشه شتی جیاواز
و تازه بدركێنێ ،بۆیه ده‌بینی له‌م قۆناغه‌دا به‌تایبه‌تی له داخرانی
كۆمه‌ڵگه‌یه‌كه‌وه بۆ كرانه‌وه‌ی ، كه ئه‌ركی قورستری له‌ئه‌ستۆدایه له‌وانه
كێشه‌ی كردنه‌وه‌ی ده‌یان گرێ كوێره‌ی ده‌روونی ئینسانه‌كان ، كه ره‌نگه تا
ئه‌م ساته‌وه‌خته پێوه‌ی بناڵێنین ، له‌وانه كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی كه ده‌یان
ریشه‌ی رزیوی له ژیانمان چه‌قیوه ، له‌م كاته‌دا شیعر ناتوانێ له ده‌ره‌وه‌ی
ئه‌م هاوكێشه‌یه‌دا بێت ، ئه‌گه‌ر له‌هه‌ر قۆناغێكی تری ئه‌ده‌بیاتی كوردی
بكۆڵیته‌وه ، زۆر به‌ئاسانی گوتاری سه‌رده‌مه‌كان دیار و ئاشكرایه ،به‌ڵام
ئاڵۆزی گوتاری ئه‌ده‌بیاتی ئه‌م قۆناغه ته‌نها له‌فۆرمی ئه‌ده‌بدا نیه ، به‌ڵكو
به‌شێكی زۆری په‌یوه‌سته به رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌مان به ته‌كنه‌لۆجیا و
شارستانیه‌ته‌كانی دونیا ، بۆیه ده‌بینی ئێمه له‌م سه‌رووبه‌نده‌دا ده‌مانه‌وێ
وه‌ك خۆرئاوا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ فیكر و ئه‌ده‌ب و كۆمه‌ڵگه‌دا بكه‌ین ، به‌ڵام
بیر له‌جیاوازی كرانه‌وه و شارستانییه‌تی نێوانمان ناكه‌ین ،بۆیه ده‌بینی شیعر و
ئه‌ده‌بیاتی ئێمه جگه له‌مردن له‌ناو خه‌یاڵ و فیكرێكی ئاڵۆز ، كه ته‌نها
ده‌مانباته‌وه سه‌ر رابووردوو ، بۆیه ده‌بینی له‌ئاست ئه‌م پرسیاره‌ی به‌ڕێزت
،رووبه‌ڕوی وه‌ڵامێكی ئالۆز و گووماناوی ده‌بینه‌وه ، به‌وه‌ی هه‌موو
قۆناغه‌كانی ئه‌ده‌بی كوردی رۆشنبیر و شاعیریی دیاری خۆی هه‌یه ، به‌ڵام له‌م
ساته‌وه‌خته‌دا ، جگه له‌وانه‌ی هه‌ر له‌دوای راپه‌ڕینه‌وه هه‌وڵی رزگاربوونیان
له‌و فۆرمه حه‌ماسییه‌وه و هووتافییه ده‌دا ، كه به‌رده‌وام به‌دوای فۆرمی
تازه‌وه‌بوون ، كه به قووڵی مه‌سه‌له‌كاندا رۆبچن ، كه‌سی تر هه‌بوو ؟ .
ئه‌گه‌ر به‌قووڵی له‌و پرسیاره‌ی به‌ڕێزت بكۆڵیته‌وه ، ده‌بێ له‌گه‌ڵ
ئه‌ده‌بی ده‌وروبه‌ر و دونیادا به‌راوردی بكه‌ین ، دیاره ئاستی پێویست به
نه‌زه‌ری ئێمه ده‌بێ به‌راورد له‌گه‌ڵ چی بێت ؟، بۆیه ئه‌م پرسیاره ته‌نها
پرسیارێكی ته‌قلیدی نیه به وه‌ڵامێكی كورت ئیكتیفا بكه‌ین ، بۆیه له‌سه‌ر
ئاستی ده‌وروبه‌ر ، ئێمه تا ئه‌م ساته‌وه‌خته خۆمان پێویستمان به وه‌رگێڕانی
ده‌قی عه‌ره‌بیه بۆ كوردی ، له‌سه‌ر ئاستی دونیا ئه‌گه‌ر ئێمه هه‌وڵنه‌ده‌ین
ئه‌ده‌به‌كه‌مان به دونیا بناسێنین ، دیاره هه‌ر له‌و لۆكاڵییه‌ته
ده‌مێنینه‌وه ، رزگاربوونیشمان له‌و قه‌یرانه ، ئه‌ركی زمانه ئه‌ده‌بی كوردی
بكات به ئه‌ده‌بێكی جیهانی ، كه به‌داخه‌وه تا ئه‌م ساته‌وه‌خته ئه‌وه‌شمان
نیه ،بۆیه ده‌توانم بڵێم هه‌وڵێك هه‌یه بۆ كرانه‌وه‌ی زمان و ئه‌ده‌بیاتی
ئێمه به رووی دونیا ، كه ئه‌مه بۆخۆی له‌و ساته‌وه‌خته‌دا ئاستی ئه‌ده‌بی
ئێمه ده‌رده‌خات ، خۆ ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئاستی خۆشمان بڵێن ، كه ئه‌مه‌یان
دوودیوی تری به‌جیهانیبوونی ئه‌ده‌به ، ئه‌وانیش یه‌كه‌م قسه‌مان لێ‌كرد كه
زمانه ، به‌ڵام دووه‌میان ، جیاوازی فۆرم و ته‌كنیكه له ئه‌ده‌بیاتدا ، له‌م
رووه‌وه ئه‌ده‌بی كوردی هیچی له ئه‌ده‌بی دونیا كه‌متر نیه و له‌م ساڵانه‌ی
دواییدا ده‌یان ده‌قی ناوازه‌ی كوردی چاپكرا كه بۆخۆی هه‌وڵێكی كاریگه‌ره بۆ
به‌راوردكردنی له‌گه‌ڵ ئه‌ده‌بی پێش خۆی ، به‌ڵام بۆ ئێستا ئێمه ناتوانین
به‌شێوه‌یه‌كی ره‌ها به‌شه‌كان ده‌ستنیشان بكه‌ین ، چونكه له‌م چركه‌ساته‌دا
قۆناغی ئه‌ده‌بی ئێمه جێگیرنه‌بووه .
پ \ 2 : ئه‌ده‌بی ئه‌مڕۆی لاوان چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنی ؟
وه‌ڵام : لاوان به تێگه‌یشتنه بایۆلۆجییه‌كه‌ی جیاوازتره له لاوان
به‌تێگه‌یشتنه سایكۆلۆجییه‌كه‌ی ، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌شكالییه‌تێك له‌ناساندنی ئاستی
ئه‌ده‌بی لاوان دروست نه‌بێت ،ئه‌وه‌ی ئێمه قسه له‌سه‌رده‌كه‌ین ، ئه‌ده‌بی
لاوانه به هه‌ردوو تێگه‌یشتنه‌كه .
یه‌كێك له ده‌ركه‌وته گرنگه‌كانی ئه‌ده‌ب لای لاوان ، سه‌ره‌تا له‌و
تایبه‌تمه‌ندییه بایۆلۆجییه‌وه سه‌رهه‌ڵده‌دات كه له‌ساته‌وه‌ختی منداڵییه‌وه
هێزێك ناخی ختووكه ده‌دات و له هه‌وڵی گه‌ڕاندا ده‌بێًت به‌دوای غه‌ریزه‌كانی
تێپه‌ڕاندنی ئه‌و قۆناغه ، ئه‌م حاڵه‌ته لای زۆربه‌ی گه‌نجان زوو
كپده‌بێته‌وه ، ئه‌ویش له به‌ئاراسته‌بردنێكی تردا ، واته له لاشعوردا
ده‌كه‌وێته به‌ر گرێدانی رۆح به ده‌ورووبه‌ره‌وه ،به‌ڵام ئه‌م ده‌وروبه‌ره‌ی
ئه‌م ، جیاوازتره له‌وه‌ی كه‌سانی تری هاوته‌مه‌نی به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێن ،
لێره‌دا ده‌بێ ئه‌وه‌ش بزانین ئه‌م جیاوازیه مووماره‌سه‌كردنی له گه‌ڵ
ده‌وروبه‌ر جیایان ده‌كاته‌وه .
به‌لێشاو گه‌نج له‌و ته‌مه‌نه ناسكه‌دا به‌ناوی شیعره‌وه ویست وئاره‌زووه‌كانی
خۆیان ده‌نووسنه‌وه و ده‌یانه‌وێ له‌ڕێی ئه‌و جۆره نووسینه‌وه به ئه‌وی دی
شتێك بڵێن ، به‌داخه‌وه تا ئه‌م ساته‌وه‌خته شیعر لای به‌شێكی زۆری لاوان و
كه‌سانی تریش ، نه‌توانراوه جیابكرێًته‌وه ، تا ئه‌م له‌حزه‌یه‌ش زۆركه‌س هه‌ن
له‌م ناوه‌نده بێ سه‌روبه‌ره‌دا بوونه‌ته شاعیر و ئه‌وه‌ی رۆژانه ده‌بینن و
مووماره‌سه‌ی ده‌كه‌ن ، دواجار دێن له‌رێی ئه‌و هه‌موو رۆژنامه و گۆڤاره
بێسه‌ره و به‌رانه‌وه به شیعری به‌سه‌ر تۆدا ده‌فرۆشنه‌وه ، كێشه‌كه
له‌وه‌دایه ئه‌وانه‌ی له‌و گۆڤار‌و رۆژنامانه كارده‌كه‌ن ، به‌شێكی زۆریان فڕیان
به‌سه‌ر ئه‌ده‌بیات و شیعره‌وه نیه ، هه‌ر بۆیه ئه‌و ده‌قانه‌مان لێده‌كه‌ن
به‌شیعر .
شیعر زۆر له‌وه گه‌وره‌تره له‌وه‌ی ئێستا به‌ده‌ستی هه‌ندێ خه‌ڵًكی
بێزه‌وقه‌وه ناشرین بووه ، دیوێكی تری ئه‌م حاڵه‌ته ، غرووره لای به‌شێكی
زۆری ئه‌و كه‌سانه ، من خه‌ڵكی واده‌ناسم تا ئێستا سێ یا چوار ساڵه خۆی
ده‌نووسێته‌وه ، كه‌چی له‌میدیا كڵۆڵ و رۆژنامه بێ سه‌رو به‌ره‌كانمانه‌وه
نه‌سیحه‌تی ئه‌دیبان و نووسه‌ران ده‌كات ، خه‌ڵكی وامان هه‌یه دڵنیام ئێستا
له‌ماڵه‌كه‌یدا نه دیوانی نالی هه‌یه ، نه‌دیوانی مه‌حوی ، كاتێ پێ ده‌وترێ
كاریگه‌ریی كێت به‌سه‌ره‌وه‌یه ، ده‌ڵێ نالی و مه‌حوێ ، كاریسه‌یه ئه‌زیزم
خه‌ڵكی وامان هه‌یه نازانێ خۆی كێیه و چۆن هاته ناو هاوكێشه
ئه‌ده‌بییه‌كه‌وه ، كه ده‌ڵێ نالی و مه‌حوی سه‌یرم پێدێ ، چونكه تا ئه‌م
ساته‌وه‌خته جگه له كاكه حه‌مه‌ی مه‌لا كه‌ریم و مسعود محه‌مه‌د ، خه‌ڵكی تر
زۆریان له‌سه‌ر " نالی و مه‌حوی " یان نووسی ، كه‌چی ده‌ڵێن ده‌یان ساڵی تر"
نالی و مه‌حوی " بخویًنینه‌وه لێیان تێناگه‌ین ، كه‌چی ئه‌م براده‌ره‌ی ئێمه‌ش
ده‌ڵێ كاریگه‌ریی نالی و مه‌حویم به‌سه‌ره‌وه‌یه ،به‌ڵام تا ئه‌م ساته‌وه‌خته
جگه له دووباره‌كردنه‌وه‌ی ژیانی خۆی یه‌ك دێڕشیعریشی نه‌نووسیوه ، ئاخر
چاوه‌كه‌م ئه‌م غرووره‌یه ناێه‌ڵێ ئه‌دبیاتی ئێمه پێش كه‌وێ ، شاعیری
گه‌نجی باشمان هه‌یه ، به‌ڵام ناوی كه‌س نابه‌م نه‌بادا ئه‌وانیش تووشی ئه‌م
نه‌خۆشییه كوشنده‌یه‌بن ، ئه‌گه‌رچی بۆچوونه‌كانم له‌سه‌ر ئه‌ده‌بی گه‌نجان
تووندوتیژه ، به‌ڵام دڵنیابن ئه‌مه حه‌قیقه‌تی به‌شێكی زۆری ئه‌ده‌بیاتی
ئێمه‌یه نه‌ك ته‌نها ئه‌ده‌بی گه‌نجان ، بۆیه كاتێ رووبه‌ڕوی ئه‌م پرسیاره
ده‌بیته‌وه ، ناكرێ مووجامه‌له‌ی كه‌س بكه‌یت ، چوونكه له‌بنه‌ڕه‌تدا
مووجامه‌له‌كردنی هه‌ركه‌سێك ، بۆخۆی به‌رله‌هه‌رشتێك گاڵته كردنه به‌و كه‌سه
و پاشانیش به ئه‌ده‌ب .
بۆیه به بڕوای من ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ له‌و تێگه‌یشتنه نامه‌نتیقیه
بۆ شیعر خۆیان رزگار بكه‌ن ، ده‌بێ هه‌وڵبده‌ن چه‌ند ده‌نووسن ، ده‌یان قات
بخوێننه‌وه ئه‌وجار بنووسن ، خاڵیكی تریش كه زۆر گرنگه ، ده‌بێ
خوێندنه‌وه‌كه‌یان نه‌وعی بێت ، بۆیه ناكرێ ته‌نها شیعر بخوێنیته‌وه ، چونكه
وه‌زیفی نووسه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی داهێنان بكات ، ئه‌وه‌یه به دوای شتی تازه‌دا
بگه‌ڕێت ، واته ده‌بێ بابه‌تی فیكری و فه‌لسه‌فی بخوێنێته‌وه ، ئه‌گه‌ر
بته‌وێ ده‌قی نه‌مر بنووسی ، ده‌بێ بابه‌ته‌كه‌ت ده‌یان ره‌هه‌ندی فیكری و
فه‌لسه‌فی تێدابێ ، نه‌ك وه‌ك ئه‌وانه‌ی له نووسینه‌كانیان دیاره كه ده‌یان
دێڕه شیعری له‌م شاعیر و ئه‌و شاعیر هێناوه و كردویه‌تی به شیعری خۆی ، ئه‌مه
حاڵه‌تێكی زۆر ترسناكه له دونیای ئه‌ده‌بیاتی ئێمه‌دا به‌داخه‌وه بوونی
هه‌یه .
ئه‌ده‌ب و شیعر گێڕانه‌وه‌ی رابووردوو نیه ، به‌ڵكوو ته‌وزیف كردنی فیكره
به‌زمانێكی فه‌لسه‌فی و فه‌نتازی و ستاتیكی ، ئه‌مه به‌دیوێك ، به‌دیوێكی تر
ئه‌ده‌ب و به‌تایبه‌تی شیعر گه‌ڕانێكی سیحرییه به‌ناو بیركردنه‌وه و رۆحه
نه‌مره‌كانی خه‌یاڵ ، واته گێرَانه‌وه‌ی خه‌یاڵ به‌دیدێكی واقیعی و ستاتیكی ،
من دڵنیام تا ئه‌م ساته‌وه‌خته گه‌نجی وامان هه‌یه هه‌ر نازانێ فه‌نتازیا و
ستاتیكا چیه و كه‌چی شه‌رم ده‌كات پرسیار بكات له كاتێكدا ده‌ڵێ من شاعیرم ،
كێشه‌كه له‌وه‌دایه غرووری ئێمه له‌و ئاسته‌دایه كه ده‌زانین بۆچوونه‌كانمان
هه‌ڵه‌یه ، كه‌چی دانی پێنانه‌ین ، ئاخر ئه‌م هه‌ڵه كوشندانه‌یه‌یه ئه‌ده‌ب و
چه‌مكی رۆشنبیریی ئێمه‌ی وێران كردووه ، بۆیه تكا له گه‌نجان ده‌كه‌م هه‌میشه
به‌دوای ئه‌و وه‌ڵامانه‌دا بگه‌ڕێن كه له زاكیره‌یاندا په‌نگیخواردووه‌ته‌وه و
پێیان شه‌رمه رووبه‌ڕوی كه‌سانی تر ببنه‌وه ، به‌دوای ئه‌و وه‌ڵامانه بگه‌ڕێن
كه كه‌سانی تری پێ سه‌رسام ده‌كه‌ن ، چاوه‌كه‌م خۆ شیعر گێڕانه‌وه‌ی دووباره
واقیع نیه ، به‌پێچه‌وه‌انه‌وه ، شیعر كاركردنه له‌ناو ئه‌و دونیا
نامه‌ئلووفه‌ی كه له‌ڕێی زمانی گێڕانه‌وه‌وه ده‌بێ مه‌ئلووف ، نه‌ك ئه‌وه‌ی
زۆرجار ده‌بینین ئاره‌زووه كه‌پتكراوه‌كانی خۆی ده‌ڕێژێت و خۆی له دۆخێكی
لاشعوردا به‌تاڵ ده‌كاته‌وه ، ئه‌مه شیعر نیه ، به‌ڵكوو دووباره وتنه‌وه‌ی
ئه‌و رووداوانه‌یه كه له ژیانی رۆژانه‌تدا نه‌خشه‌ی بۆ ده‌كێشی ، یاخود
مووماره‌سه‌ی ده‌كه‌یت ، گه‌نجی به‌ناو شاعیری وامان هه‌یه ـ كه لێی ده‌پرسی
كاریگه‌ریی كێت به‌سه‌ره‌وه‌یه ، له‌وه‌ڵامدا واتێدگات كاریگه‌ریی دزییه ،
بۆیه ده‌ڵێ من كاریگه‌ریی یه‌ك كه‌سم به‌سه‌ره‌وه‌یه ئه‌ویش خۆمم ، ئه‌مه
كاره‌ساته چاوه‌كه‌م ئه‌ی كه تۆ كاریگه‌ریی كه‌ست به‌سه‌ره‌وه نه‌بێ چۆن بووی
به‌شاعیر ، ئاخر ئه‌مه گووناهی ئه‌و گه‌نجه نیه ، به‌ڵكوو ،گووناهی ئه‌و
گۆڤاره‌یه هێنده سیقه‌ی موتڵه‌قی به‌و گه‌نجه‌داوه كه ئیتر ئه‌و شاعیرێكی
لێهاتوو داهێنه‌ره ، دڵنیابن من له بابی خۆبه‌زلزانینه‌وه ئه‌م قسانه ناكه‌م
به‌ڵكوو له‌وپه‌ڕی ته‌وازع و روئیایه‌ك بۆ ئاینده‌ی شیعر و ئه‌ده‌بیاتی كوردی و
له‌بابی ئه‌و بێ ئومێدیه‌ی باڵی به‌سه‌ر بیركردنه‌وه‌ی ئێمه‌دا كێشاوه و
نه‌وه‌كانی پێ به هه‌ڵه‌ی كوشنده‌دا ده‌بات ، خۆ هیچ نه‌بێ حه‌قوایه خه‌ڵكانی
له‌خۆیان به‌تواناتر هاوكاریی مه‌عنه‌وییان بكه‌ن و گه‌نجانیش حه‌قوایه تۆزێ
ته‌وازع قبوڵبكه‌ن و له‌به‌رانبه‌ر پرسیاركردن و گه‌ڕان به‌دوای سه‌رنج و دیدی
جیاواز بۆ دونیا و ده‌ورووبه‌ر كه‌مته‌رخه‌می نه‌كه‌ن ، به‌داخه‌وه دیدێكی بێ
پرسیار له‌ئاست جووله‌ی مێژووی ئێمه‌دا هه‌یه كه به‌بێ پرسیار به‌هه‌موو
كایه‌كاندا تێده‌په‌ڕێ و به‌چه‌قبه‌ستوویی بۆ مێژوو جێ‌مان ده‌هێڵێ ،
ترسناكترین حاڵه‌ت ئه‌م مه‌ترسیه‌یه كه كه‌س له‌ئاست ئه‌م تێگه‌یشتنه‌ناجۆره
بۆ چه‌مكی رۆشنبیریی پرسیارێكی مه‌نتیقی و جه‌ریئانه‌ی پێنیه بۆ ئه‌وه‌ی
وه‌ئاگامان بێنێته‌وه و رامانچڵه‌كێنێ ، ئه‌زیزم ئێمه هه‌موومان
پێویستیمان به‌وه‌یه له‌ناخه‌وه به‌مێژووی فیكر و تواناكانی خۆماندا بچینه‌وه
، تا ئێستا كه‌س پێی نه‌وه‌تووین ستۆپ !! ئه‌وه‌ی تۆ ده‌ینووسی ئه‌ده‌ب نیه
به‌ڵكوو هه‌مووی درێژكراوو هه‌ڵقوڵاوی ئه‌و نه‌زعه ده‌روونییه‌یه كه
به‌ردوام ئێمه له‌ناوه‌وه له‌گه‌ڵ خۆماندا ده‌یڵینه‌وه ، كه‌س پێینه‌وتووین
ئیتر به‌سه جوانیه‌كانی ئه‌ده‌ب مه‌شێوێنن ، ئیتر به‌سه ئه‌وه فیكره
له‌ناوه‌وه‌ی تۆدا بڕیاری ئینتیحاركردنی داوه ، به‌سه ئه‌وه مه‌عریفه نامۆیه
به بیركردنه‌وه‌ی تۆ ، به‌راستی پێویستمان به‌راته‌كاندنێكه كه سه‌راپا
ئه‌ده‌ب ، ئه‌ده‌ب بێت و قسه‌ی ئاساییش بۆخۆی قسه‌ی ئاسای بێت ،نووسه‌ری لوبنانی
"پۆڵ شاوڵ " له‌دیدارێكیدا له‌مه‌ڕ تێگه‌یشتن له‌گرنگی خوێندنه‌وه و
خۆته‌یاركردن به ئاشكرا ده‌ڵێ " هه‌ركه‌سێ رۆژی كه‌متر له " 4 " كاتژمێر
بخوێنێته‌وه ، به‌ڕای من بڕوات كه‌سابه‌تێك بكات زۆر له‌وه‌باشتره " كێشه‌كه
له‌وه‌دایه ئیلتزامكردن به مه‌بده‌ئی خوێندنه‌وه ئه‌ركێكی زۆر قورسه ، وه‌ك
ئه‌وه‌نیه ئێمه ته‌سه‌وری ده‌كه‌ین ، یا واده‌زانین ئه‌ده‌ب بۆ كاتبردنه‌سه‌روو
كردنه‌وه‌ی ده‌رگاداخراوه‌كانی رۆحه ، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌وانه‌ی له‌بواری
ئه‌ده‌ب كارده‌كه‌ن ، خه‌ڵكانێكی زۆر داماوو بێ ده‌رامه‌تن ، چونكه
بیركردنه‌وه له‌ده‌رامه‌ت و گرفته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان قه‌ت گرفتی ئه‌دیب و
نووسه‌ران نیه ، دواجا ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێ له‌بواری ئه‌ده‌ب كه‌سێكی لیهاتووبێت ،
به‌كورتی ده‌بێ هه‌موو ژیانی بۆ ئه‌ده‌ب ته‌رخان بكات و له‌ودیو ژیانی
ئه‌ده‌بییه‌وه هیچی تر نه‌بینێت ،ئه‌گه‌ر واشنه‌كات ، باشتر وایه به‌قسه‌ی "
پۆڵ شاوڵ " بكات .
پ \ 3 : ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی كوردی له‌چ ئاستێكی ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی جیهاندایه ؟
ره‌نگه ئه‌مه‌ش بۆخۆی هه‌روا پرسیارێكی ئاسایی نه‌بێت ، چونكه كاتێك قسه
له‌سه‌رئاستی ئه‌ده‌بی كوردی ده‌كه‌ین ، ده‌بێ ئه‌وه‌بزانین ، ره‌خنه‌ش هه‌ر
هێنده‌ی ئه‌ده‌ب توانیویه‌تی هه‌نگاو بنێ ، ئه‌گه‌ر بڵێن كه‌متریش هه‌نگاوی
ناوه ره‌نگه ئه‌وه ناحه‌قیمان نه‌كردووه ، چونكه له‌بنه‌ڕه‌تدا ئه‌وه
ره‌خنه‌یه رۆڵی به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوونی ئه‌ده‌ب ده‌خاته به‌رده‌ستی خوێنه‌ر ،
كه‌واته لێره‌دا ئێًمه ناتوانین دوانه‌ی ئه‌ده‌ب و ره‌خنه جیابكه‌ینه‌وه ،
یه‌كێك له‌وگرفتانه‌ی كه روبه‌ڕوی ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی كوردی بووه‌ته‌وه ،
كاركردنی ره‌خنه‌یه به شێوازێكی نامه‌نتیقی به‌تایبه‌تی له‌قۆناغی ئه‌ده‌بی
مقاوه‌مه‌تدا ، له‌م قۆناغه‌دا كه نه‌ته‌وه رووبه‌ڕووی توندوتیژیی و فه‌رامۆشبوون
ده‌بێته‌وه ، بۆیه ده‌بینی له‌م كاته‌دا ئه‌ده‌ب ناتوانێ پشت له نه‌ته‌وه
بكات ، بۆیه ئه‌ده‌ب لێره‌دا ئه‌وه‌ی كه له‌ده‌ستی ده‌دات ، رۆحه
ئێنسانییه‌كه‌یه كه راسته‌وخۆ له‌ڕێی په‌رچه‌كرداری توندوتیژه‌وه مرۆڤه‌كان
تووشی سروشتی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه ته‌نانه‌ت له ئه‌ده‌بیش ده‌كات ،
له‌به‌رانبه‌ریشدا ره‌خنه رۆڵێكی خراپی بۆ ئه‌م دیارده‌یه ده‌بێت كه ناتوانێ
له‌و قۆناغه‌دا ئه‌ده‌ب بخاته‌ژێر ره‌خنه‌ی مه‌نتیقییه‌وه ، چونكه ده‌زانێ ئه‌و
قۆناغه ، به قۆناغی قڕكردنی نه‌ته‌وه ناوزه‌دكراوه ، چونكه به‌حیسابی ئه‌و
ره‌خنه‌گرتن له‌م قۆناغه‌دا له‌ئه‌ده‌ب ، ره‌خنه‌گرتنه له رۆحی نه‌ته‌وه و
خه‌باته‌سیاسییه‌كه‌یه‌تی .
دیوێكی تری ره‌خنه لای ئێمه جۆری موجامه‌له‌كردن و نه‌بوونی جورئه‌تی
ده‌ستبردنه بۆ ده‌ق به‌دیدێكی ره‌خنه‌گرانه ، ئه‌م حاڵه‌ته‌ش بۆخۆی هێنده‌ی تر
دیدی ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی كوردی كورتكردووه‌ته‌وه ، لیًره‌دا ئه‌وه‌ی ده‌كرێ باسی
لیوه‌بكه‌ین ، قبوڵنه‌كردنی ره‌خنه‌ش گرفتێكی تری ئه‌م چه‌قبه‌ستوو
+كورتكردنه‌وه‌ی ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی كوردییه ، كه زۆرجار له‌كاتی ره‌خنه‌گرتن
له‌ده‌قێكی دیاریكراو تووشی سه‌رئێشه ده‌بیته‌وه ، وه‌ك ئه‌وه‌ی تۆ كوفرێكی
گه‌وره‌تكردبێ و ده‌ستت بۆ ئه‌و ده‌قه بردووه ، لێره‌دا ئه‌وه‌ی پێویسته باسی
بكه‌ین ئه‌وه‌یه له‌ناوه‌ندی رۆشنبیریی ئێمه‌دا شتێك نیه پێیبوترێ خه‌مخۆری
ئه‌ده‌ب و ره‌خنه ، ئه‌وه‌شی هه‌یه ، به‌شێوه‌یه‌كی كه‌م كه لێره‌و له‌وێ
كاری جیدی له‌سه‌ر چه‌مكی ره‌خنه ده‌كه‌ن و ئه‌وانیش به‌و كه‌میه‌وه
نه‌یانتوانیوه ره‌خنه‌ی كوردی بگه‌یه‌ننه ئاستی ره‌خنه‌ی جیهان ، چونكه دواجار
ئه‌وه‌ی ره‌خنه‌ی ئێمه‌ش له‌ئاست ره‌خنه‌ی دونیا ده‌خاته‌ڕوو ، رۆڵی ره‌خنه‌ی
ئیتیكی و زانستییه له ئه‌ده‌بدا ، كه‌به‌داخه‌وه نه‌مانتوانیوه ئیلتیزامێكی
جیدیمان بۆ چه‌مكی ئیتیك هه‌بێت كه بۆخۆی راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به دیدو
تێڕوانینی ئێمه‌وه هه‌یه بۆ چه‌مكی ره‌خنه ، دیوێكی تری ئه‌م پرۆسه‌یه واته
ئاستی ره‌خنه ، رۆڵی زمانه له‌م ناوه‌نده‌دا كه پێكه‌وه ره‌خنه‌و ئه‌ده‌ب
به‌دونیا ده‌ناسێنێ ، ئه‌مه‌ش بۆخۆی لای ئێمه نه‌گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی
دڵمان به ره‌خنه خۆش بێت ، دواجار له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئیلتیزامێكی جیدی و
ئه‌خلاقیمان بۆ قوتابخانه ره‌خنه‌ییه‌كان نیه و ئه‌وه‌ی وه‌ك ره‌خنه ده‌نووسرێ
، ته‌نها دیدی تاكه‌كه‌سییه و كه‌م جار پشت به‌رێبازه ره‌خنه‌ییه‌كان
ده‌به‌سترێ ، بۆیه ره‌خنه‌ش وه‌ك چۆن له‌ئاستیی شیعردا ، ناشیعر شوێنی به‌شیعر
چۆڵ كردووه ، به‌هه‌مان شێوه دیدی جۆراو جۆری به‌ناو ره‌خنه‌ش به‌هه‌مان شێوه
مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێ ، بۆنموونه ، بابه‌تی سه‌یر هه‌یه به‌ناو
ره‌خنه‌وه ده‌نووسرێ ، شه‌رحێكی تری ده‌قه‌كه‌یه ، بۆ نموونه له‌هه‌ندێ له‌و
نووسینانه بینیومانه ده‌ڵێ ، پاڵه‌وان وایكردوو نووسه‌ر واده‌ڵێ .....هتد ،
ئه‌م جۆره بابه‌ته به‌ناو ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی كوردییه‌وه ، بووه‌ته هۆی كوشتنی
مه‌هییه‌تی ره‌خنه و ره‌خنه‌ی له‌ئاست مه‌هامه‌كه‌ی خۆی بچووك كردووه‌ته‌وه و
فیكری له‌ناو ره‌خنه‌دا كورتكردووه‌ته‌وه .
خاڵیكی تر كه بوونیادی ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی له‌سه‌ر ده‌كرێ بوونی ناوه‌ندێكی
ئه‌ده‌بی تۆكمه‌یه كه تیایدا زمان و ئه‌ده‌بیاتی ئێمه له‌ئاست گۆڕانه فیكریی و
فه‌لسه‌فییه‌كاندابن و ره‌خنه ببێته دیدێكی واقیعی و له‌ناو واقیعی ره‌خنه‌دا
ململانێكی ره‌خنه‌یی سه‌رهه‌ڵبدات كه به‌دیدێكی واقیعیانه‌و رێبازه
زانستییه‌كانی ره‌خنه ، له ئه‌ده‌ب و ره‌خنه بڕوانێ ، كه به‌داخه‌وه لای
ئێمه هێشتا نه‌گه‌یشتووه‌ته ئه‌م ئاسته و بگره ئه‌ده‌ب و ره‌خنه‌ش وه‌ك كۆی
دیدگاكانی تر تووشی جۆرێك له په‌رشووبڵاویی بووه كه زه‌حمه‌ته له‌م
ساته‌وه‌خته‌دا چاره‌سه‌ر بكرێ .