دیداری گۆڤاری " نه‌وه " له‌گه‌ڵ دانا عه‌سكه‌ر سه‌باره‌ت به‌گه‌نج و كێ;شه‌ی
گه‌نج
سازدانی : فه‌هد شوانی
پ /یه‌كه‌م : سه‌ره‌تا با له‌ژیانی " دانا عه‌سكه‌ر " ه‌وه
ده‌ست پێ;بكه‌ین ؟
وه‌ڵام : دانا عه‌سكه‌ر ، له‌كه‌ركوك له‌دایكبووم ، هه‌ر له‌كه‌ركوكیش ده‌ژیم ،
له‌ساڵی " 1984 " ه‌وه ده‌نووسم له‌ساڵی " 1987 " یه‌كه‌م به‌رهه‌مم له‌گۆڤاری "
به‌یان " بڵاوكرایه‌وه ، " 4" نامیلكه شیعرم به‌چاپ گه‌یاندووه ، كتێ;بێ;كی
لێ;كۆڵینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بیم هه‌یه ، " ره‌هه‌نده‌كانی ده‌ق له‌نێ;وان فیكر و
ئه‌ندێ;شه‌دا " كتێ;بێ;كی ترم له‌ژێ;ر چاپدایه به ناونیشانی " مانا‌و ده‌لاله‌ته
شاراوه‌كانی ده‌ق " ئه‌ویش كۆمه‌ڵێ;ك ره‌خنه‌و لێ;كۆڵینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بییه
ده‌زگای سه‌رده‌م بۆم چاپ ده‌كات ، ئێ;ستاش سه‌رقاڵی كاری نووسینم ، ، ژیانم
ته‌رخانكردووه بۆ خوێ;ندنه‌وه و نووسین ، جگه له نووسین و خوێ;ندنه‌وه ، هیچ
كارێ;كی تر ناكه‌م ، ژیانیش لای من به‌خوێ;ندنه‌وه و نووسینه‌وه به‌نده ،
ئه‌گه‌ر رۆژێ;ك نه‌توانم بخوێ;نموه و بنووسم و پرسیار بكه‌م ئیتر ژیان لای من
كۆتایی دێ;ت .
پ / دووهه‌م : خوێ;ندنه‌وه‌ت بۆ لاوان چیه ؟
وه‌ڵام : ره‌نگه هه‌روا ئاسان نه‌بێ;ت ئینسان بتوانێ; له‌به‌رانبه‌ر پرسیارێ;كی
له‌و جۆره‌دا راسته‌وخۆ وه‌ڵامێ;كی پڕاوپڕی بۆ گه‌نج هه‌بێ;ت ، چونكه
تایبه‌تمه‌ندی گه‌نج سروشتێ;كی چه‌ندلایه‌نه‌ی هه‌یه ، بۆیه ناكرێ; له‌كۆی ئه‌م
سروشته جیاوازانه وه‌ڵامێ;كی ره‌هات هه‌بێ; ، ده‌كرێ; ئێ;مه بپرسین ئایا
گه‌نجێ;تی ته‌مه‌نێ;كی بایۆلۆژیه یاخود ته‌مه‌نێ;كی كۆمه‌ڵایه‌تی " سوسیۆلۆژیه ،
یاخود ئه‌و خه‌سڵه‌ته‌ی گه‌نج گوزارشت له گه‌نجێ;تی خۆی ده‌كات كه په‌یوه‌ندی
به چالاكی جه‌سته‌یی و عه‌قڵی خۆیه‌وه‌یه ، یان په‌یوه‌ندی به كولتورو داب و
نه‌ریته‌وه هه‌یه كه كۆمه‌ڵگا به‌رهه‌می ده‌هێ;نی ؟ ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی گه‌نجێ;تی
پیاتێ;ده‌په‌ڕێ; ره‌نگه هیچ كام له‌ته‌مه‌نه‌كانی تری مناڵی و پیریی به‌قه‌د
تایبه‌تمه‌ندی " گه‌نجێ;تی " له‌دۆخێ;كی ناهاوسه‌نگدا نه‌ژین ، چونگه له‌یه‌ك
كاتدا گه‌نج گیرۆده‌ی ده‌ستی دوو جۆر تیڕوانین و مامه‌ڵه‌كردنه له‌گه‌ڵ واقیع و
گیروگرفته‌كانی ، ئه‌وان له‌نێ;وان دوو هێ;زی كولتووریی و عه‌قلًی مامه‌ڵه‌ده‌كه‌ن
، واته له‌نێ;وان ئه‌م دوو هێ;زه‌دا نه‌گه‌نجن وه‌ك تایبه‌تمه‌ندی گه‌نجێ;تی ، نه
پیریشن وه‌ك تایبه‌تمه‌ندی پیرێ;تی ، هێ;زێ;كی جه‌سته‌یی له‌ناوه‌وه دوای
به‌جێ;هێ;نانی ئه‌ركی گه‌نجێ;تی لێ;ده‌كات ، هێ;زێ;كی ترداوای به‌جێ;هێ;نانی ئه‌ركی
كۆمه‌ڵگای لێ;ده‌كات ، كه‌ئه‌مه‌یان زیاتر گرفتی گه‌نجی ئاڵۆز كردووه ، چونكه
راسته‌و خۆ كولتوور و دابونه‌ریتی كۆمه‌ڵگا بواری ئه‌وه‌ی نادات پشت له‌م ئه‌ركه
بكات ، ئه‌ویش هێ;زێ;كه داوای ئه‌ركه‌كانی گۆمه‌ڵگای لێ;ده‌كات ، واته سروشتی "
ماڵ و خێ;زان " له‌كۆمه‌ڵگای ئێ;مه‌دا هێ;نده‌ی تر ئه‌ركی گه‌نجی ئاڵۆزتر
كردووه و بگره ماڵی ئێ;مه ده‌یه‌وێ; مناڵ یاخود " گه‌نج " كۆپێ; خێ;زان بێ;ت
واته ده‌بێ; " كوڕ " له‌باوك بچێ; ، كچیش له‌دایك ، ئه‌م نه‌ریته مناڵ و گه‌نجی
له‌گه‌نجێ;تی خستووه و بواری نه‌داوه گه‌نج له‌تایبه‌تمه‌ندی ته‌مه‌نی خۆیدا بژی
،ئیدی ئه‌م نریتخوازیه‌ی گومه‌ڵگای ئێ;مه ، گه‌نجی شه‌رمن به‌رهه‌م دێ;نێ; كه
توانای پرسیاری نبێ; ، یه‌كێ;ك له‌و گرفتانه‌ی لای ئێ;مه وه‌ك نه‌ریت به‌ناخماندا
شۆڕبووه‌ته‌وه، نه‌بوونی جورئه‌ته له‌به‌رده‌م پرسیاركردن ، واته سروشتی شه‌رمنی
خێ;زان به‌ئاقارێ;كی تردا شۆڕده‌بێ;ته‌وه ، ئه‌ویش گه‌ڕه‌ك و دواجاریش
كۆمه‌ڵگایه، ئه‌مه‌ش وای كردووه ئه‌و گه‌نجانه‌ی هه‌میشه پرسیاربكه‌ن ،
به‌كه‌سی رووقیم و بێ;شه‌رم ناوی به‌رن ، ئه‌وه‌ی لای خێ;زان و كۆمه‌ڵگا و
ده‌سه‌ڵاتدا هه‌یه ، هه‌میشه رێ;گرن له‌به‌رانبه‌ر جوله‌ی مێ;ژوو ، واته ئه‌وان
رێ;گرن له‌رانبه‌ر ئه‌و پرسیارانه‌ی لای هه‌ندێ; گه‌نج هه‌یه ، بۆیه ده‌بینی
هه‌میشه گه‌نجی ئێ;مه وه‌ك چۆن له‌گه‌نجێ;تی خۆیدا " باوك " بوو
له‌مامه‌ڵه‌كردنیشدا به‌هه‌مان شێ;وه له‌به‌رانبه‌ر ده‌سه‌ڵاتیش هه‌ر ئه‌و
گه‌نجه شه‌رمنه‌یه كه پرسیارێ;كی نیه بۆ ئێ;ستا و ئاینده ، ئه‌گه‌ر گه‌نجێ;تی
خۆی له‌نه‌ریتی ئه‌و باوك وكوڕه‌ی ماڵه‌وه یه‌كاڵا نه‌كاته‌وه ، هه‌زگیز
نابێ;ته كه‌سایه‌تییه‌كی خاوه‌ن بڕیار‌و ئیراده ، له‌كۆمه‌ڵگای ئێ;مه‌دا كاتێ;ك
گه‌نج خاوه‌ن ئیراده‌یه گه‌نجێ;كی گوێ;ڕایه‌ڵ و بێ; پرسیار بێ;ت ، ئه‌گه‌ر گه‌نج
جیاوازی له‌نێ;وان ئه‌ركی باوكایه‌تی و تایبه‌تمه‌ندی ته‌مه‌نی گه‌نجێ;تی
نه‌دۆزێ;ته‌وه ، ئه‌وا گه‌نجێ;تی هه‌ر ئه‌و نمونه‌یه ده‌بێ;ت كه كه‌سایه‌تییه‌كی
بێ;ئراده‌یه له‌بڕیاردان و قسه‌كردن له‌سه‌ر گه‌نجێ;تی ، له‌كۆتای سه‌ده‌ی
حه‌ڤداهه‌مدا " جۆن لۆك " مانیفیستی " ئازادی تاكه‌كه‌سی " راگه‌یاند و تێ;ی‌دا
ده‌ڵێ; " ده‌سه‌ڵاتی هیچ مرۆڤێ;ك به‌سه‌ر مرۆڤێ;كی تره‌وه سروشتی نیه ،
به‌رپرسیارێ;تی باوك به‌سه‌ر مناڵه‌وه ده‌سه‌ڵاتێ;ك نیه پراكتیزه‌ی بكات ،
به‌ڵكو شێ;وازێ;كه له ئه‌ركی باوكایه‌تی " كه‌واته ئه‌وه‌ی باوك كاری له‌سه‌ر
ده‌كات دووباره‌كردنه‌وه‌ی مێ;ژووی باوكایه‌تییه له مناڵه‌كه‌یدا ، بۆیه زۆرجار
ده‌بینین له‌خێ;زانی ئێ;مه‌دا مناڵی بچووك جوڵه‌كانی باوكی دووباره‌ده‌كاته‌وه ،
هه‌ندێ;جار به‌سه‌ر خوشكه گه‌وره‌كانیدا زاڵ ده‌بێ;ت وه‌ك باوكێ;كی كۆپیكراو
مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كات ، هه‌ر ئه‌مه‌شه ئه‌و گه‌نجانه‌ی كه له‌دامووده‌زگا
حكومیه‌كان داده‌مه‌زرێ;ن له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژێ;كدا ده‌بنه كۆپی ده‌سه‌ڵات و
به‌سه‌روسیما و هه‌ڵسوكه‌وتی خۆیان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ردا ناكه‌ن و
ده‌بنه كه‌سێ;كی تر كه له‌بنه‌ڕه‌تدا ئه‌وه ئه‌وان نین گه‌وره‌كانن ، ته‌نانه‌ت
ئه‌م نه‌ریته كۆنخوازه كاریگه‌ریی زۆر خراپی هه‌یه و له‌ناو په‌روه‌ده‌شدا
ره‌نگی داوه‌ته‌وه ، بۆیه‌هه‌میشه كۆنه‌پارێ;زه‌كان ده‌بینی پیری ده‌كاته به‌ری
گه‌نجێ;تی ، به‌پێ;چه‌وانه‌وه له‌بری ئه‌وه‌ی گه‌نجێ;تی موتروبه بكات له‌پیری و
رووحییه‌تی تازه‌بونه‌وه بكاته به‌ری كۆمه‌ڵگا ،ته‌منی گه‌نجێ;تی كورت
ده‌كاته‌وه و گه‌نج له‌ته‌منی خۆیدا به‌پیری ده‌ژی ، ئه‌مه ئه‌و گرفته‌یه
كه‌ره‌نگه زۆر ئه‌ستم بێ;ت مرۆڤ بتوانێ; راسته‌وخۆ پێ;ناسه‌یه‌كی ره‌هی هه‌بێ; بۆ
ته‌مه‌نی گه‌نج یا گه‌نجێ;تی .
پ / سێ;هه‌م : ئه‌و گله‌یی و زیزبوونه‌ی نێ;وان لاوان و ده‌سه‌ڵات بۆچی
ده‌گه‌ڕێ;نیته‌وه ؟
وه‌ڵام : به‌پێ;چه‌وانه‌وه ئه‌وه‌ی به‌دی ده‌كرێ; زیزبوون نیه ، به‌ڵكو
بێ;ده‌نگییه‌كی زۆر خه‌ته‌ره باڵی به‌سه‌ر جوڵه‌ی مێ;ژووی ئێ;مه‌دا كێ;شاوه ،
كاتێ; زیزبوون ده‌بێ; ، دیالۆگ هه‌بێ; ، ئه‌وه‌ی به‌ناوی دیالۆگه‌وه گوزارشتی
لێ;ده‌كرێ; ، دیالۆگێ;كی سه‌خته‌یه ،چونكه له‌بنه‌ڕه‌تدا " لاو " ی ئێ;مه
پرۆژه‌یه‌كی نیه ده‌سه‌ڵات زیزبكات ، ئه‌وه‌ی هه‌یه چه‌ند هه‌وڵێ;كی
تاكه‌كه‌سییه ، ئه‌و هه‌وڵانه‌ش دره‌نگ و زوو ده‌توانن پرۆژه‌كانیان
گه‌شه‌پێ;بده‌ن ، دواجار ده‌بێ; بزانین ئه‌وه‌ی ئێ;مه ناوی ده‌نه‌ین " پرۆژه "
چیه ؟! ئه‌مش بۆخۆی پرسیارێ;كی سه‌رنجڕاكێ;شه كه ده‌بێ; ئێ;مه به‌وردی
به‌دوایدا بكه‌وین ، ئایا پرۆژه ، كردنه‌وه‌ی " یاریگایه " وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێ;ستا
ده‌بینین له زۆربه‌ی كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه‌كان هه‌ندێ; له لاوان داوای ده‌كه‌ن ، یاخود
ئه‌و سه‌نته‌رانه‌یه كه ده‌سه‌ڵات بۆ به‌هێ;زكردنی پێ;گه‌ی خۆی فراوانتری
ده‌كاته‌وه ؟ بۆیه ده‌كرێ; بڵێ;ین تائێ;ستا به‌شێ;وه‌یه‌كی به‌رفراوان كێ;شه‌ی "
لاو " له‌وڵاتی ئێ;مه‌دا نیه ، واتا له‌رواڵه‌تدا هیچ كێ;شه‌یه‌ك له‌نێ;وان
نه‌وه‌ی كۆن و نوێ;دا نیه ، له‌به‌رانبه‌ریشدا هیچ جۆره دیالۆگێ;كیش نیه ،
ئه‌وه‌ی له ئارادایه وه‌ك پێ;شتر ئاماژه‌م پێ;دا ، بێ;ده‌نگییه‌كی ترسناكه ،
چونكه بێ;ده‌نگی واته چه‌پاندن و كپكردنی ئه‌و خولیا‌و ئاره‌زووانه‌ی لای گه‌نج
به‌بێ;ده‌نگی ماوه‌ته‌وه ،ئه‌وه‌ی گرنگه لای گه‌نجان هه‌وڵبده‌ن پرۆژه‌ی فیكریی
و مه‌عریفییان هه‌بێ; كه بتوانن فیكر به فیكر و مه‌عریفه چاره‌سه‌ر بكه‌ن ، هه‌ر
بۆ نمونه ئه‌وه‌ی ئێ;ستا له‌م گۆڤاره‌ی ئێ;وه قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین بۆخۆی
پرۆژه‌یه بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر كێ;شه‌ی لاوان ، واته ناكرێ; لاوان ده‌ست
له‌سه‌رچۆك دانیشن ده‌سه‌ڵات كێ;شه‌كانیان بۆ چاره‌سه‌ر بكات ، ده‌سه‌ڵات كاتێ;
كێ;شه‌ت بۆ چاره‌سه‌ر ده‌كات كه تۆ مه‌به‌ستم له گه‌نجه باس له‌سه‌روه‌رییه‌كانی
ئه‌و بكه‌یت و حه‌ز ده‌كه‌ن نه‌وه‌ی نوێ; كۆپی ئه‌وان بێ;ت و له‌بری ئه‌و باس
له‌سه‌روه‌رییه‌كانی دوێ;نێ;ی ئه‌و بكات و له‌سه‌رده‌مێ;كدا بژی كه‌هی خۆی نه‌بێ;ت
،ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ; لاو له‌ته‌مه‌نی خۆیدا بژی ، ده‌بێ; گه‌نج هه‌میشه له‌هه‌وڵی
تازه‌بوونه‌وه‌دابێ; ، بۆیه به‌دیوێ;كدا ده‌بێ; هه‌وڵبدا ئه‌و بیروبۆچوونه
كۆنخوازانه بخاته ژێ;ر فشاری عه‌قڵی تازه‌وه ، ئه‌مه‌ش وه‌ك پێ;شتر وتمان
ده‌بێ; خاوه‌ن پرۆژه‌ی فیكریی و مه‌عریفی بێ;ت ، بێ; ئه‌م پرۆژه‌یه ، ئه‌وه‌ی
گه‌نج داوای ده‌كات ، جگه له‌مودێ;لێ;كی گشتی زیزبوون له‌ده‌سه‌ڵات ، بێ; پرۆژه
هیچیتر نیه ، ئه‌وه‌ی ئه‌و گه‌نجه خاوه‌ن پرۆژانه ده‌یكه‌ن ، لای كۆنه
پارێ;زه‌كان به كوده‌تای ده‌زانن و وای له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن كه ده‌ستێ;ك
له‌پشته‌وه هاوكارییان ده‌كات ، نموونوش ، خۆپیشاندانی " 68 " خوێ;ندكاران
له‌شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی بیست ، كه زۆربه‌ی وڵاتانی خۆرئاوای گرته‌وه ، بۆیه
له‌و كاته‌دا ده‌سه‌ڵات " ماركۆزه " ی فه‌یله‌سوفی به‌وه تاوانباركرد كه ئه‌و
له‌پشت ئه‌و خۆپیشاندانه‌وه‌یه ، له‌به‌رانبه‌ردا " ماركۆزه " وتی " ئه‌و
خۆپیشاندانه ، خۆپیشاندانێ;كی گه‌نجانه بوو ، ئه‌وان له‌بنه‌ڕه‌تدا دژی
نایه‌كسانی و كه‌سێ;كی باوك ئاسا یان باپیره ئاسا بوون " .بۆ ئه‌وه‌ی
له‌وچوارچێ;وه ته‌قلیدییه خۆمان ده‌رباز بكه‌ین ، پێ;ویستمان به گه‌ڕانه
به‌دووی فیكر و مه‌عریفه و هه‌میشه به دوای پرسیاره ونبووه‌كاندا بگه‌ڕێ;ین كه
له‌ناو ماڵ و گه‌ڕه‌ك و كۆمه‌ڵگادا وه‌ڵامه‌كانمان ده‌ست ناكه‌وت ، هه‌وڵی
تازه‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و پرسیارانه بده‌ن كه به‌درێ;ژایی مێ;ژوو، ئێ;مه له‌خۆمانی
ده‌كه‌ین ، گرفتی سه‌ره‌كی ئێ;مه ئه‌وه‌یه تاكوو ئێ;ستا نه‌مانتوانیوه ده‌رگا
له‌ویتر بكه‌ینه‌وه و به‌جۆرێ;ك له‌جۆره‌كان له‌وان حاڵیی بین ، گه‌ڕان به‌دوای "
ئه‌وی دی " گه‌ڕانه به‌نێ;و فیكر و ئه‌ندێ;شه‌ی ئه‌ویدی ، ئه‌م پرسیاره دونیایه‌ك
له ژیان و ماناكانی ژیان نزیكمان ده‌كاته‌وه ، بۆ ئه‌وه‌ی له " ئه‌ویدی " بگه‌یت
، پێ;وسته ورده‌كارییه‌كانی فیكر و زانست بخوێ;نیته‌وه و پرسیار ئاراسته‌ی خۆت
بكه‌یت ، ئایا گۆڕان له مێ;ژوو، چۆن رووده‌دات ،ئه‌گه‌ر ئه‌م پرسیارانه لای
ئێ;مه بوونیان نه‌بێ; ، ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه ، ئه‌وه حه‌قیقه‌تی ئه‌و
كولتووره‌یه كه له واقیعی ئێ;مه‌دا روده‌دات ، واته واقیعی سیاسی و
كۆمه‌ڵایه‌تی ئێ;مه هه‌میشه ئینسانی شه‌رمن به‌رهه‌م دێ;نێ; ، بۆیه
له‌به‌رانبه‌ر ئه‌م حاڵه‌ته ئێ;مه پرسیارێ;كمان نیه نه بۆ واقیع و نه بۆ
ده‌سه‌ڵات ، بۆیه جارێ;كی تر ده‌یڵێ;مه‌وه ، ئه‌وه‌ی هه‌یه زیزبوون نیه ،
به‌ڵكو بێ;ده‌نگییه‌كی زۆر ترسناكه به‌سه‌ر جوله‌ی مێ;ژووه‌وه ، بۆ مه‌به‌ستی
گۆڕانكاریی ریشه‌یی له سستمی كۆمه‌ڵایه‌تی ، پێ;ویستمان به زرووفی زاتی هه‌یه ،
ئه‌و زه‌رفه زاتییه‌ش توانه‌ی لاوی ده‌وێ; ، واته ده‌بێ; لاوان خۆیان به‌دوای
ئه‌و زه‌مان و زه‌مینه‌دا بگه‌ڕێ;ن كه پرۆژه‌ی گۆڕانكارییه‌كانی تێ;دا
سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن .
پ / چواره‌م : پێ;توایه رێ;گاچاره‌ی ئه‌و ساردییه‌ی نێ;وان لاوان و ده‌سه‌ڵات
چیبن ؟ یا چۆن ده‌سه‌ڵات توێ;ژی لاوان ئاشت بكاته‌وه ؟
وه‌ڵام : ئه‌گه‌ر ئاوڕێ;كی خێ;را له‌جوله‌ی مێ;ژوو بده‌ینه‌وه ، بۆمان
ده‌رده‌كه‌وێ; به‌درێ;ژایی زه‌مه‌ن ، شتێ;ك نیه ناوی ئاشتبوونه‌وه‌ی گه‌نج و
ده‌سه‌ڵات بێ;ت ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م دوو نه‌وه‌یه هه‌میشه گرفتێ;ك
نایانگه‌یه‌نێ; به‌یه‌ك ئه‌ویش جیاوازی فیكره ، بۆیه نه‌وه دوای نه‌وه یه‌كدی
ره‌تده‌كه‌نه‌وه ، هه‌میشه نه‌وه‌ی تازه له‌هه‌وڵی گۆڕانكاری ریشه‌ییدایه له
سستمی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی ، ئه‌گه‌ر مێ;ژووی خۆرئاوا بخوێ;نینه‌وه ، ئه‌وا
بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ; ئه‌و گۆڕانكاریانه له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك هاتووه‌ته كایه‌وه
، راسته له‌سه‌رده‌می كه‌نیسه‌دا له‌خۆرئاوا زۆرترین خوێ;ن رژاوه ، به‌ڵام
دواجار فیكر توانیویه‌تی گۆڕانكاریی ریشه‌یی بێ;نێ;ته كایه‌وه ، له‌به‌رانبه‌ر
هه‌میشه ململانێ;ی فیكری نێ;وان فه‌یله‌سوف و بیرمه‌نده‌كان به‌رده‌وامبووه و
ئێ;ستاشی له‌گه‌ڵدا بێ;ت فیكر رۆڵی خۆی ده‌بینی له گۆڕانكاریی به‌رده‌وام ،
بۆیه كاتێ; ده‌سه‌ڵات له‌گه‌ڵ گه‌نج ئاشت ده‌بێ;ته‌وه ، ئه‌ویش ببێ;ت
به‌یه‌كێ;ك له‌و ، واته گه‌نج بریتی بێ;ت له‌دوباره‌كردنه‌وه‌ی مێ;ژووی ده‌سه‌ڵات
و ته‌واو كردنی بیروبۆچونه‌كه‌ی ، بۆیه گه‌نج نایه‌وێ; له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات ئاشت
بێ;ته‌وه ، به‌ڵكو ده‌یه‌وێ; ده‌سه‌ڵات له‌گه‌ڵ ئه‌و ئاشت بێ;ته‌وه ،له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی له‌بنه‌ڕه‌تدا ئابووری وڵات لای ده‌سه‌ڵاته نه‌ك لای لاوان ، ئه‌گه‌ر
لاوان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵه‌ت ئاشتبنه‌وه ، ئه‌ی بۆچی پێ;شتر زیزبوون ، ئه‌گه‌ر
زیزبوون له‌بنه‌ڕه‌تدا هۆكاره‌كه‌ی دامه‌زراندن و كردنه‌وه‌ی یاریگای فوتبۆڵێ;ن
بێ;ت ، ئه‌وا دڵنیابه ده‌سه‌ڵات زۆر پێ;ویستی به‌و شێ;وه تێ;ڕوانین و بۆچونانه
هه‌یه .
پ / پێ;نجه‌م : تاچه‌ند له‌كاری ئه‌و لاوانه‌ی شاری كه‌ركوك رازیت كه له‌بواری
راگه‌یاندن و كاری رێ;كخراوه‌كانی لاوان و گه‌نجاندا كار ده‌كه‌ن ، یا پێ;توایه تا
چه‌ند توانیویانه بوونی خۆیان له‌و بواره‌دا بسه‌ڵمێ;نن و خزمه‌تی لاوانی ئه‌و
شاره بكه‌ن ؟
وه‌ڵام : ئه‌وه‌ی ده‌كرێ; كاری تاكه‌كه‌سییه ، زۆرهه‌ن له‌و لاوانه‌ی له‌كاری
راگه‌یاندندا كار ده‌كه‌ن سه‌ركه‌وتوون له‌كاره‌كانیان ، ئه‌مه ره‌نگه بۆخۆی
مایه‌ی خۆشحاڵیی بێ;ت ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بپرسی ئه‌وان چی‌یان بۆ لاوان كردووه ،
ئه‌میان كارێ;كی تره ، چونكه له‌بنه‌ڕه‌تدا ده‌بێ; بپرسین ئه‌و سستمه‌ی ئه‌و
لاوانه كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن چین ، ئایا ئه‌وان به‌فیعلی توانیویانه ببن به‌كه‌س
و لایه‌نی ئازاد تا بتوانن كاری جیدی بۆ گه‌نجان بكه‌ن ، ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌یكه‌ن
ته‌نها له‌به‌شێ;كی بچوكی راگه‌یاندن وه‌ك كارمه‌ند ئه‌ركه‌كانی خۆیان
جێ;به‌جێ;ده‌كه‌ن ، له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م كاره بترازێ; منیش ده‌پرسم ئه‌وان چی‌یان
پێ; ده‌كرێ; ؟ ره‌نگه له‌م لاو ئه‌ولا به‌رنامه‌بكه‌ن له‌سه‌ر كێ;شه‌ی گه‌نجان ،
به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌و به‌رنامانه به‌دیده‌كرێ; حاڵتێ;كی سه‌مه‌ره‌یه ، ئێ;ستاشی
پێ;وه‌بێ; به‌شێ;كی زۆری لاوان ، پرۆژه به‌كاركردن و دامه‌زراندن له‌و سه‌نته‌ر و
رێ;كخراوانه تێ;ده‌گه‌ن ، یان هه‌ندێ;كیان داوای دامه‌زراندن ده‌كه‌ن ، راسته
حه‌قی خۆیانه داوای دامه‌زراندن بكه‌ن ، به‌ڵام له‌سه‌ر حیسابی گۆڕانگاری
له‌سستمی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی ، ئه‌مه گرفتێ;كی زۆر گه‌وره‌یه لای لاوانی ئه‌م
وڵاته ،بۆئه‌وه‌ی ئه‌و گه‌نجانه‌ی له‌و رێ;كخراوانه كار ده‌كه‌ن ، ره‌نگه
هه‌نێ;كیان خاوه‌ن توانه‌ی باشی خۆیان بن ، به‌ڵام گرفته‌كه ئه‌وه نیه ،به‌ڵكو
گرفت ئه‌وه‌یه ، ئه‌وان به‌چ ئاراسته‌یه‌كدا كار ده‌كه‌ن ، ئایا ئه‌وان بۆ
رازكردنی گه‌نجان و ره‌نجاندنی ده‌سه‌ڵات كارده‌كه‌ن یان به‌پێ;چه‌وانه‌وه ،
ئه‌مه گرفته‌كه‌یه ، ده‌بێ; بزانین ئه‌وان چ سستمێ;ك ئاراسته‌یان ده‌كات ، سستمی
كاركردن بۆ دۆزینه‌وه‌ی توانای گه‌نجان ، یان بۆ رازیبوونی ده‌سه‌ڵات له‌گه‌نجان .
پ / شه‌شه‌م : وه‌ك پێ;ویست بوده‌نگه‌وه نه‌هاتنی پارێ;زگاری كه‌ركوك یا هاوكاری
نه‌كردنی لاوانی كه‌ركوك له‌لایه‌ن پارێ;زگاره‌وه ، پێ;توایه ئه‌مه هۆكاری ئه‌و
سستییه بێ;ت كه‌له لاوانی كه‌ركوك به‌دی ده‌كرێ; ؟
وه‌ڵام : من به‌شبه‌حاڵی خۆم پێ;م باش و شایسته نیه ئه‌و پیاوه بخرێ;ته نێ;و
ئه‌م موعاده‌له سه‌رسه‌خته‌وه ، چونكه له‌بنه‌ڕه‌تدا ئه‌و پیاوه‌ش
فه‌رمانبه‌رێ;كی ده‌وڵه‌ته و ئه‌ركی ده‌وڵه‌ت جێ;به‌جێ; ده‌كات ، له‌و
باوه‌ڕه‌دام ئه‌گه‌ر گۆڕانكارییه‌كان لای ئه‌وبن ئه‌وا دڵنیام ده‌یكرد ، چونكه
وه‌ك پێ;شتر ئاماژ‌م پێ;دا ، كێ;شه له‌دامه‌زراندن و كاری خزمه‌تگوزاری نیه ،
كێ;شه‌كه له‌جیاوازی فیكره ، فیكریش به‌فیكر چاره‌سه‌ر ده‌كرێ;ت ،هه‌ر گه‌نجێ;كیش
خاوه‌ن فیكر و مه‌عریفه نه‌بێ; توانای گۆڕانكاری نیه ، به‌ڵام رێ;ژه‌ی زۆری
گه‌نجان له‌ده‌سه‌ڵات زیزن ، ئه‌مه‌یان به‌داخه‌وه خه‌ریكه وه‌ك مودێ;لی
موعاره‌زه‌ی بی َفیكر ره‌نگده‌داته‌وه ، موعاره‌زه‌ی بێ; فیكریش مه‌به‌ستێ;تی له
ئابوری ده‌وڵه‌ت بێ; به‌ش نه‌بێ;ت ، من حه‌ز ده‌كه‌م بپرسم له‌م وڵاته‌ی ئێ;مه
كێ;ن ئه‌وانه‌ی ده‌كرێ; ئێ;مه ناویان لێ; بنه‌ین " ئۆپۆزسیۆن " به‌بڕوای من
نه‌گه‌نجان و نه‌خودی ئه‌و موعاره‌زه‌یه‌ش بوونی نیه ، كه ئۆپۆزسیۆنیش نه‌بوو ،
مانای وایه فیكر و مه‌عریفه بۆشاییه‌كی زۆری بۆ ده‌سه‌ڵات به‌جێ;هێ;شتووه ،
ده‌سه‌ڵات كاتێ; له‌موعاره‌زه سڵ ده‌كاته‌وه ، كه به‌رنامه‌یه‌كی تۆكمه‌ی
هه‌بێ; بۆ گۆڕانكاری له‌كولتوور و سستمی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی .
پ / حه‌وته‌م : پێ;توایه رێ;كخراوه‌كانی لاوان و گه‌نجان وه‌ك پێ;ویست كاریان بۆ
ئه‌و توێ;ژه كردبێ; ، به‌تایبه‌تیش لقه‌كانی كه‌ركوكی ئه‌و رێ;كخراوانه ؟
وه‌ڵام : ئه‌م پرسیاره‌ش به‌شێ;كه له‌پرسیاری پێ;نجه‌م ،بۆیه من ته‌نها
ئه‌وه‌نده ده‌ڵێ;م ،به‌داخه‌وه زیزبوونی به‌شێ;ك له گه‌نجی ئێ;مه تا ئه‌و
ده‌مه‌یه كه‌له‌هیچ شوێ;نێ;ك دانه‌مه‌زراوه ، كه دامه‌زرا ده‌بێ;ته به‌شێ;ك له
ده‌سه‌ڵات ، جارێ;كی تریش ده‌پرسم ئایا ئه‌وه‌ی ئه‌و گه‌نجانه له‌و رێ;كخراوانه
كار ده‌كه‌ن ، به‌چ ئاراسته‌یه‌ك كار ده‌كه‌ن ، ئایا بۆ زیزبوونی ده‌سه‌ڵات
له‌ریكخراوه‌كانیان ، یان بۆ رازیبوونی ده‌سه‌ڵات له گه‌نجان ، كه‌واته
كێ;شه‌كه له ئاراسته و سستمی كاركردنی گه‌نجانه له‌و رێ;كخراوو سه‌نته‌رانه ،
من ده‌پرسم كام یه‌ك له‌و سه‌نته‌ر و رێ;كخراوانه پرۆژه‌یه‌كی فیكری یا مه‌عریفی
پێ;یه تاكو گه‌نجان سووددی لێ;وه‌ربگرن ، خۆ كێ;شه هه‌ر ئه‌وه نیه كێ;ن ئه‌و
گه‌نجانه‌ی له‌وێ; كارده‌كه‌ن ، یان چی‌یان بۆ لاوان كردووه ، كێ;شه‌كه زۆر له‌وه
گه‌وره‌تره ئه‌زیزم ، كێ;شه‌كه‌كه ئه‌وه‌یه له‌م ئاڵۆزییه سیاسی و فیكرییه ،
مه‌عریفه‌و زانست ئاماده‌گی نیه ، خۆ ئه‌گه‌ر چالاكی ئه‌و رێ;كخراوانه هه‌ر خولی
كۆمپیوته‌ر و ئینترنێ;ت و خولی دورمان و وه‌رزش بێ;ت ،ئه‌وا ئه‌وان درێ;غییان
نه‌كردووه ،به‌ڵام دریغی له‌جۆری سستمی كاركردنه له‌و رێ;كخراوانه .
پ / هه‌شته‌م : خوێ;ندنه‌وه تاكه رێ;گای خۆرۆشنبیركردنه ، كه‌چی گه‌نجانی ئێ;مه
له‌گه‌ڵ خوێ;ندنه‌وه‌دا هاوڕێ;یه‌تیه‌كی پته‌ویان نیه ، به‌ڕای تۆ هۆكاری ئه‌مه
چیه ؟
وه‌ڵام : هۆكار زۆرن ، یه‌كێ;ك له‌سه‌ره‌كی ترین هۆكار ، كێ;شه‌ی قۆرخ كردنی
ئابووریه له‌سه‌رده‌می به‌عس و به‌په‌راوێ;ز كردنی خه‌ڵكی عێ;راق به‌گشتی و كورد
به‌تایبه‌تی ، ئه‌م حاڵًه‌ته وای له خه‌ڵكی ئێ;مه كرد زیاتر پشت له‌خوێ;ندن
بكه‌ن و ناچاری بژێ;وێ; وای لێ;كردن شان بده‌نه به‌ر كاركردن و گوێ;نه‌دان به
خوێ;ندن و خوێ;ندنه‌وه ، ئه‌مه ویستی سیاسه‌تی به‌عس بوو ، تاكو هه‌موو خه‌ڵكی
عێ;راق ناچار بكه‌ن كه‌ده‌ست له‌و پان بكه‌نه‌وه و هه‌رچی حكومه‌ت ده‌یدا
به‌خه‌ڵك به مه‌كره‌مه‌ی خۆی ده‌زانی ، دیوێ;كی تری ئه‌م كێ;شه‌یه ، ئه‌وه‌بوو
به‌عس ده‌یویست به‌م نه‌بوونیی و هه‌ژارییه خه‌ڵك بیر له‌هیچ شتێ;ك ناكاته‌وه
جگه له‌نان په‌یدا كردن ، به‌م حاڵته‌وه‌ش نه‌وه‌ستا ،خه‌ڵكی فێ;ری نه‌فس نزمی و
چاوچنۆكی كرد ، لێ;ره‌وه گرفتی تۆران له‌خوێ;ندن و له‌نیشتمان و زیزبوون له‌خود
ده‌ستی پێ;كرد ، ئه‌م حاڵه‌ته هه‌روا به‌ئاسانی چاره‌سه‌ر ناكرێ; ، بۆیه دوای
روخانی به‌عسیش ئه‌م گرفته لای گه‌نجان به شێ;وه‌یه‌كی گشتی هه‌رمایه‌وه و
تۆرانی ئه‌وان له خویندن و نیشتمان تێ;كه‌ڵ به‌واقیعی هه‌نووكه‌یی خۆشیان
دووباره بوه‌وه ،بۆیه هێ;نده له‌خوێ;ندن وكتێ;ب زیزن ، هێ;نده‌ش له‌خۆیان زیزن
، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌بێ; بیرمان نه‌چێ; ئه‌گه‌رله هه‌ر نه‌ته‌وه و وڵاتێ;ك
بڕوانین به‌شێ;وه‌یه‌ك له‌شێ;وه‌كان ، ده‌ڵێ;ن خوێ;نه‌رمان كه‌مه ، به‌ڵام كه‌می
خوێ;نه‌ر لای ئێ;مه، به‌تایبه‌تی لای گه‌نجان له‌ماناكانی شكستی رۆحییه‌وه
سه‌ریان هه‌ڵداوه ، شكستی رۆحی له‌سه‌رده‌می بێ;ده‌نگ كردنی ئینسانه‌وه بۆ
سه‌رده‌می بێ;نرخكردنی ،كه ئه‌مه موفره‌قه‌یه‌كی سیاسی له‌نێ;وان خه‌ونی خه‌ڵك
ئاراسته‌ی كاركردنی ده‌سه‌ڵات سه‌ریان هه‌ڵدا.
پ / نۆیه‌م : هۆكاری په‌راوێ;زخستنی لاوان له زۆربه‌ی داموده‌زگاكاندا بۆچی
ده‌گه‌ڕێ;نیته‌وه ؟
وه‌ڵام : یه‌كێ;ك له دیارده سه‌ره‌كییه‌كانی سستمی نادیموكراسی له‌وه‌دایه
هه‌میشه هه‌وڵده‌دات ئابووری وڵات بۆ داموده‌زگاكانی خۆی قۆرخ بكات ، یان هیچ
نه‌بێ; ئه‌وانه‌ی سه‌ر به‌ده‌سه‌ڵه‌ته‌كه‌ی خۆین له‌و داموده‌زگایانه
دایانده‌مه‌زرێ;نێ; ، ئه‌گه‌ر ئاوڕێ;كی جیدی له‌مێ;ژووی ژێ;رخانی ئابووری وڵاتی
خۆمان بده‌ینه‌وه ، بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ; ئه‌م وڵاته به‌دریِژایی " 35 " ساڵ
ئابوری له‌خزمه‌تی جبخانه‌ی سه‌ربازیی و وێ;ران كردنی سه‌روماڵی خه‌ڵكی عێ;راق و
ئه‌و جه‌نگانه‌بوو كه به‌عس به‌ویستی خۆی له‌م شه‌ڕ بۆ ئه‌و شه‌ڕی ده‌بردین ،
دواجار كه به‌عسیش رووخا له وێ;رانه‌یه‌ك به‌ولاوه هیچی تری بۆ به‌جێ;نه‌هێ;شتین
، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ئاڵوگۆڕی سیاسی و نه‌هامه‌تییه‌كانی خه‌ڵكی عێ;راق و
كوردستان رۆژبه رۆژ له‌زیادبووندا بوو ، بۆیه كاتێ; باس له‌كه‌می دامه‌زراندنی
گه‌نجان ده‌كه‌ین ، ده‌بێ; ئه‌وه‌ش بزانین نه‌ك ته‌نها گه‌نجان دانه‌مه‌زراون ،
به‌ڵكو خه‌ڵكێ;كی زۆر تا ئه‌م ساته‌وه‌خته به‌ده‌ست ئه‌م گرفته‌وه ده‌ناڵێ;نن
،ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له‌دامه‌زراندن له كه‌ركوك بێ;ت ، هه‌موو ده‌زانین كه‌ركوك
شارێ;كی ئاڵۆزه و تائه‌م ساته‌وه‌خته كه‌ركوك له‌سه‌ر ناوه‌نده ، بۆیه
ده‌سه‌ڵات له كه‌ركوك له ده‌ستی به‌غدایه ،ئه‌مه له‌لایه‌ك ، له‌لایه‌كی
تره‌وه ، ده‌بێ; بپرسین له‌م شاره‌دا چه‌ند ناوه‌ندی دامه‌زراندن هه‌یه ، ئه‌وه‌ی
كراوه له كاتی ده‌سه‌ڵاتی به‌عس ،هه‌میشه هه‌وڵدراوه كه‌مترین داموده‌زگا
له‌كه‌ركوك بكرێ;ته‌وه ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌عسیش بیری له‌وه كردووه‌ته‌وه كه
كه‌ركوك ، هه‌میشه شارێ;كه ئه‌و كێ;شانه‌ی ده‌بێ; ، بۆیه كورد وه‌ك تاكه
نه‌ته‌وه ، له‌وباره‌یه‌وه زۆرترین زه‌ره‌ری لێ;كه‌وتووه ، ئه‌م كێ;شه‌یه‌ش تا
كه‌ركوك به‌م شێ;وه‌یه بمینێ;ته‌وه ، دامه‌زراندن بۆ خه‌ڵكی كورد هه‌ر به‌م
شێ;وه‌یه ده‌بێ;ت ، نه‌ك به‌ته‌نها گه‌نجان بگره ئه‌وانه‌ش له‌سه‌رده‌می به‌عس
له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی كورد بوون له‌سه‌ر كار ده‌ركراون ،نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه
سه‌ركاره‌كانیان ، بۆیه ناكرێ; ئه‌م كێ;شه‌یه بخه‌ینه سه‌رئیداره‌ی كوردی له‌م
شاره‌دا ، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه ناوه‌ند هه‌میشه له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه
كێ;شه‌ی له‌و جۆره‌ت بۆ دروست بكات ، راسته ئه‌م حاڵه‌ته لای توێ;ژی گه‌نجان
نیگه‌رانی دروستكردووه ، بۆیه ئه‌گه‌ر له رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی له‌كه‌ركوك
سه‌ریان هه‌ڵدا بكۆڵینه‌وه ،به‌تایبه‌تی له‌كردنه‌وه‌ی سه‌ندیكای
رۆژنامه‌نووسانی عێ;راق و دواتریش كردنه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ندانی عێ;راق له‌كه‌ركوك ،
ئه‌مه به‌شێ;كه له‌و گه‌مه سیاسییه‌ی ناوه‌ند ده‌یه‌وێ; له‌ڕێ; ئه‌م
سه‌ركێ;شییه‌وه ئه‌وانه‌ی گرفتی دامه‌زراندنیان هه‌یه و نیگه‌رانیه‌كه‌ی بۆ
حكومه‌ت و ئیداره‌ی كه‌ركوك بگه‌ڕێ;ننه‌وه ، لێ;ره‌وه هه‌وڵی ئه‌وه بده‌ن
هه‌رچی گرفت و ئاریشه‌ی نێ;وان حیزب و لایه‌نه سیاسیه‌كانی ناو كه‌ركوك هه‌یه بۆ
خۆیانی بقۆزنه‌وه و زۆرترین خه‌ڵكی رۆژنامه‌نووس و هونه‌رمه‌ند له‌ده‌وری خۆیان
كۆبكه‌نه‌وه و به‌مه‌ش هه‌م له‌ناڵ ده‌ده‌ن هه‌م له‌بزمار ، به‌داخه‌وه ، بێ;
ئاگایی بێ;ت یان به‌ئاگایی هه‌ندێ; له‌هونه‌رمه‌ندو رۆژنامه‌نووسانی كه‌ركوك خۆیان
خستووه‌ته ناو ئه‌و موعاده‌له سیاسییه‌وه و خه‌ریكی ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی
داموده‌زگاكانی ناوه‌ندن كه به‌شێ;كه له به‌رده‌وامی سیاسه‌تی به‌عێ;راقی
كردنه‌وه‌ی كه‌ركوك ، ره‌نگه به‌شێ;كی بۆ كێ;شه‌ی سیاسی نێ;وان حیزبه‌كان بێ;ت
،كه ئه‌مه‌یان حیزبه‌كوردییه‌كان به‌رپرسی سه‌ره‌كی ئه‌م كێ;شه‌ین و تا ئێ;ستاش
نه‌یان توانیوه یان نه‌یان ویستووه به‌شێ;وه‌یه‌كی جیدی ئاوڕ له‌نووسه‌ر و
هونه‌رمه‌ند و رۆژنامه‌نووسانی كه‌ركوك بده‌نه‌وه ، ئه‌گه‌ر به‌م شێ;وه‌یه
به‌رده‌وامی به‌چه‌پاندنی خه‌ڵكی كه‌ركوك بده‌ن ، ئه‌وا به‌شێ;وه‌یه‌كی
ناراسته‌وخۆ ده‌بنه فاكته‌ری سه‌ره‌كی سه‌ركه‌وتنی سیاسه‌تی ده‌مارگیرانه‌ی
ناوه‌ند و ئه‌م كێ;شه‌یه‌ش ده‌چێ;ته سه‌ركێ;شه‌كانی تر‌و هه‌م خه‌ڵك له‌خۆیان زیز
ده‌كه‌ن ،هه‌م خۆشیان له‌خه‌ڵك زیز ده‌بن ، بۆیه حه‌قوایه حكومه‌تی هه‌رێ;می
كوردستان ئاوڕێ;كی جیدی و خێ;را له‌م مه‌سه‌له‌یه بداته‌وه و له‌هه‌وڵی
چاره‌سه‌ركردنیدابێ;ت ، ئه‌گینا كورد وته‌نی " له‌قه‌لانیش دبین و له‌كۆترانیش " .