خه‌ونه‌كانى "ئامیتا"
له‌نێوان ده‌سه‌لاتى زمان و.. چه‌ترى مێژوودا..!!
دانا عه‌سكه‌ر
danaasker@yahoo.com
كاتێ بمانه‌وێ دیوه
شیعرییه‌كه‌ى مێژوو وه‌ك رووداو بخه‌ینه چوارچێوه‌ى جه‌سته‌ى زه‌مه‌نه‌وه،
ده‌بێ بیر له‌وه بكه‌ینه‌وه زه‌مه‌ن ئه‌و هه‌ڵگره مێژووییه بارگاوییه
نه‌بێت كه به‌شوێن و گێڕانه‌وه‌یه‌كى سه‌رد به‌ده‌ر له‌هونه‌رى خه‌یالا و..
فه‌نتازیاى زمان، ره‌نگه زۆرجار ده‌ربازبوون له‌مێژوو به‌په‌نابردن بۆ ئه‌فسانه
كۆتایى پێ بێت.
بۆیه ده‌بێ ئه‌وه‌شمان بیر نه‌چێت چركه‌ساتێك هه‌یه ئه‌و رووداوه جۆراوجۆرانه
ده‌گرێته‌خۆ كه دواجار له‌هه‌ناوى مێژوودا ده‌كه‌وێته ژێر سه‌رهه‌ڵدانى
روداوى تره‌وه، ئیتر ئه‌وه‌ى كاریگه‌ریى لاى مرۆڤ نامێنێ ئه‌وجۆره مێژووه‌یه،
جارى واش هه‌یه كێشه‌ى نه‌ته‌وایه‌تى و كۆمه‌لایه‌تى و ئایین.. هتد، له‌هه‌ناوى
مێژوودا زه‌ق ده‌كرێته‌وه و به‌درێژایى زه‌مه‌ن له‌نه‌وه‌كاندا به‌رده‌وامى
هه‌یه وه‌ك ئه‌وه‌ی له ئه‌ده‌بیاتی ئێمه‌دا بارگاویه به‌و حاڵه‌ته .
كاریگه‌ریى بیرى نه‌ته‌وایه‌تى لاى مرۆڤ چه‌ندین دیوى جیاوازى هه‌یه، له‌وانه،
هه‌ستكردن به‌شكستى نه‌ته‌وه‌یى، كولتووریى كۆنخواز وه‌ك جۆرێك له‌شكستى
مه‌عریفه، داب و نه‌ریت و.. سیستمى سیاسى و مه‌یلى جیاوازى په‌یوه‌ندى نێوان
مرۆڤایه‌تى، هه‌موو ئه‌م حاڵه‌تانه له‌چركه‌ساتێكدا لاى كه‌سى هه‌ستیار
به‌جیاوازى خه‌یاڵ و مه‌عریفه‌ى زمانه‌وه له‌هه‌وڵى ئه‌وه‌دا ده‌بێت مێژوو
له‌ده‌ره‌وه‌ى گێڕانه‌وه و شوێن، بۆ جیاوازیه ده‌روونى و سیاسیه‌كان
بخوڵقێنێ و.. زمانى شیعریى بكات به‌دونیایه‌كى جیاواز له‌وه‌ى له‌میزاجى شۆڕشدا
هه‌تاوى لێهه‌ڵنایه‌ت.
كاتێ بمانه‌وێ شیعر بخه‌ینه ده‌ره‌وه‌ى ته‌فسیریى مێژوه‌وه، ده‌بێ له‌هه‌ناوى
مێژوودا جیاوازییه‌كان له‌نێوان زمان وه‌ك فه‌نتازیا و زمان وه‌ك رووداو پێناسه
بكه‌ین، چونكه شیعر هه‌ڵگریى مه‌عریفه‌ى خه‌یاڵ و زمانێكى بێ سنووره
له‌ناساندنى دیوه ئه‌فسانه‌یه‌كه‌ى مێژوو، بۆیه ده‌بێ بیر له‌وه‌ش بكه‌ینه‌وه،
كاتێ مێژوو له‌دایك ده‌بێت، ئه‌وه زمان و خه‌یاڵ و ئه‌فسانه‌یه خۆیان
ده‌خزێننه په‌یوه‌ندى نێوان كات و شوێنه، كه‌واته له‌هه‌ر شوێنێك قسه‌و
رووداو هه‌بێت مێژوو، سیاسه‌ت، ژیان ده‌بێت.
ئه‌وه‌ى ماوه‌ته‌وه له‌مێژوودا ئاماژه‌ى پێ بدرێ، بڕیاردانه له‌سه‌ر ناسینه‌وه‌ى
رووداوه‌كان وه‌ك راستى و شێواندن كه‌ئه‌مه‌یان به‌هیچ جۆرێك په‌یوه‌ندى
به‌خه‌یاڵ و زمانى شیعره‌وه نیه‌و زۆرجار ئاماژه به‌وه‌ش كراوه كه‌جیاوازى زمانى
شیعر له‌زمانى مێژوو له‌ده‌ره‌وه‌ى سنورى كات و شوێن و خودى واقیعدایه.
ئه‌وجار ده‌بێ سنورێك له‌نێوان شیعر وه‌ك خه‌یاڵ و زمان له‌به‌رانبه‌ر مێژوو
وه‌ك كات + روداو له‌سه‌ر ئه‌رزى واقیع دروست بكه‌ین.
ئه‌وه‌ى له‌منداڵدانى مێژوو كارى له‌سه‌ر كراوه زۆرجار خودى روداوه
سیاسیه‌كانه جێ به‌شیعر له‌ق ده‌كه‌ن و هه‌وڵده‌ده‌ن زمانى شیعر بكه‌ن به‌زمانێكى
جودا، به‌دیوێكى تر زۆرجار ئه‌وه‌ش به‌دى ده‌كرێ كه‌مێژوو له‌هه‌ناوى شیعردا
له‌كات و شوێن و جووڵه داماڵراوه، كه‌ئیتر هه‌ست ده‌كه‌ى شیعر له‌چوارچێوه‌ى
ئه‌ركى خۆى رووداوه‌كانى بۆ شیعرییه‌ت ته‌رخان كردووه، وه‌ك ئه‌وه‌ى كه‌سێكى
نه‌ته‌وه‌یى، یاخود سیاسى له‌ده‌ره‌وه‌ى سنورى كات و شوێن ده‌خزێته هه‌ناوى
خه‌یاڵ و فه‌نتازیاى زمانه‌وه، كه‌دواجار باگراوندى مه‌عریفه‌ى زمانه‌وانى رۆڵى
له‌م هه‌ره‌مه فیكرییه‌دا هه‌یه كه‌شاعیر له‌ساته‌وه‌ختێكى مێژوودا، دێت ژیان
به‌دیوه هونه‌ریى زمانه‌وانیه‌كه‌یدا ته‌فسیر ده‌كات به‌لام هه‌ندێ جار هه‌ستى
نه‌ته‌وایه‌تى یان هه‌ستى دى وامان لێده‌كات په‌نا ببه‌ینه به‌ر مێژوو، بۆ
گواستنه‌وه‌ى (رووداو) بۆ خه‌یاڵ و مه‌عریفه‌ى زمان كه‌چى ده‌رئه‌نجامى بیرى
ناسیونالیستى هه‌ندێ جار شیعرییه‌ت ئه‌ركى خۆى له‌ده‌ست ده‌دات و زمان و خه‌یاڵ
ده‌خاته خزمه‌تى رووداوه‌وه.
ده‌كرێ ئه‌وه‌ش بڵێین هیچ به‌رهه‌مێك به‌ر له‌ئاوڕدانه‌وه له‌رابوردوو، یاخود
مێژوو وه‌ك رووداو نایه‌ته به‌رهه‌م، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ زمانى
به‌رهه‌مهێنانى ئێمه بۆ ده‌ق زمانى مێژوو بێت، بۆئه‌وه‌ى زیاتر تیشك بخه‌ینه
سه‌ر ئه‌م بۆچوونه، ده‌گه‌ڕێینه‌وه سه‌ر ئه‌و قسه‌یه‌ى، "له‌هه‌ر شوێنێك قسه
هه‌بێت مێژوو ده‌بێت"، كه‌واته به‌رده‌وامى مرۆڤ بۆ داهێنانى ده‌ق، به‌شێكى
زۆرى ده‌رئه‌نجامى بره‌ودانه به‌چه‌مكى رۆشنگه‌ریى و سوود وه‌رگرتنه له‌رابوردوو
وه‌ك روداوى زیندو، ئه‌وه‌ى ده‌ق كارى له‌سه‌ر ده‌كات گرنگیدانه به‌زمان وه‌ك
فاكته‌رێكى سه‌ره‌كى كه‌گرنگى به‌ڕه‌وتی رۆشنگه‌ریى بدات بۆ داماڵینى رووداو
كه‌رابوردوو وه‌ك كات و شوێن، بۆئه‌وه‌ى له‌هه‌وڵى ئه‌وه‌دا بین شیعر بخه‌ینه
دیوه‌كه‌ى تر‌ى بوونه‌وه ئه‌ویش به‌رله‌وه‌ى به‌رهه‌مى واقیع بێت به‌رهه‌مى
خه‌یالا و زمانه، بۆئه‌وه‌ى شیعرییه‌ت له‌هه‌ناوى مێژووه‌وه ئاماژه
به‌جیاوازییه‌كان بدات ، ده‌بێ بیر له‌وه بكه‌ینه‌وه نه‌خشه‌یه‌كى داڕێژراویى
عه‌قڵى پته‌و كه‌ره‌نگدانه‌وه‌ى ئه‌و جیاوازیانه‌ى تیا بخرێته‌ڕوو كه له‌نێوان
فه‌زاى شیعر‌و فه‌زاى مێژوودا هه‌یه، دواتر هه‌وڵبده‌ین شوێنكات + نه‌خشه‌ى
سیاسى نه‌مانخه‌نه ژێر كاریگه‌رى فه‌لسه‌فه‌ى سڕینه‌وه‌ى رووداو.
هه‌ڵدانه‌وه‌ى په‌رده له‌ڕووى مێژوو + ئه‌فسانه زۆرجار له‌ژێر كاریگه‌ریى بیرى
ناسیونالیستیه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ و له‌وێوه مێژوو ده‌كه‌ینه سه‌رچاوه‌ى
بوون و له‌م پرۆسه‌یه‌دا مێژووى نه‌ته‌وه یاخود ئاین وه‌ك رووداو به‌هیچ
شێوه‌یه‌ك ناتوانێ ته‌پ و تۆزى گێڕانه‌وه‌ى سه‌رد له‌خۆى بته‌كێنێ كه‌ئه‌مه‌یان
زیان به‌شیعرییه‌ت ده‌گه‌یه‌نێ، هه‌ندێ جارى دیش ده‌خزێته ژێر كاریگه‌یى
فه‌نتازى زمان و مه‌عریفه‌ى خه‌یاڵ و فه‌زاى شیعرییه‌ت له‌نێوان مێژوو وه‌ك شوێن
یاخود رووداو، ئه‌و هه‌ڵگره شووناسه‌ى خۆى له‌كۆت و به‌ندى زه‌مه‌ن داده‌ماڵێ،
به‌دیوێكى تر ئاوڕدانه‌وه له‌مێژوو + ئه‌فسانه‌ى نه‌ته‌وه‌یى به‌شێوه‌یه‌ك
له‌شێوه‌كان خزمه‌ت به‌دۆزى نه‌ته‌وه ده‌گه‌یه‌نێ ، زۆرن ئه‌و شاعیر‌و
نووسه‌رانه‌ى هه‌وڵیان داوه دیوه شاراوه‌كه‌ى رووداو یاخود كه‌سایه‌تى نه‌ته‌وه
+ ئه‌فسانه زیندوو بكه‌نه‌وه، ئه‌م حاڵه‌ته‌ش ره‌نگه زۆرجار له‌قۆناغى پێش
رزگاریی نه‌ته‌وه و نه‌بوونى دۆزى نه‌ته‌وه چ وه‌ك كۆمه‌ڵ و چ وه‌ك ئه‌ده‌ب ،
بۆیه نوسه‌ر ناچار ده‌كات په‌نا بۆ ره‌گو وریشه‌ى مێژوو + ئه‌فسانه‌كان ببات.
ئه‌گه‌ر به‌دیوێكى تر قسه له‌سه‌ر به‌جیهان بوونى ئه‌ده‌بى كوردى وه‌ك قۆناغ و
مێژوو بكه‌ین، ده‌بێ ئه‌وه بزانین هیچ كام له‌م دوو كایه سروشتیه خزمه‌تى ئه‌م
مه‌سه‌له‌یه‌ى نه‌كردووه، مێژووى بوونى هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك به‌ر له‌هه‌ر شتێك
وابه‌سته‌یه به‌زمان و هه‌ستى نه‌ته‌وه‌یى كه‌دیسان زمان بڕیارى له‌سه‌ر ده‌دات ،
وه‌ك بوونه‌وه‌رێكى جودا له‌وه‌ى له‌ده‌وروبه‌رى خۆیدا مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا
ده‌كرێ، ئه‌وه‌ى وا له‌نووسه‌رى كورد ده‌كات به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان
بگه‌ڕێته‌وه لاى مێژوو، ئه‌و خه‌ونه‌یه كه‌به‌درێژایى سه‌رهه‌ڵدانى
بزوتنه‌وه‌ى ئه‌ده‌بى كوردى له‌هه‌وڵى به‌جیهانیبووندایه، كێشه‌ى گه‌یاندنى
زمان و ئه‌ده‌بى كوردى به‌جیهان، وابه‌سته‌یه به‌ئاستى تێگه‌یشتن له‌شارستانییه‌ت
، تێگه‌یشتن له‌شارستانیه‌ت به‌دوو دیو ده‌كرێ بخرێته‌ڕوو، یه‌كه‌م : گه‌یاندنى
زمانى نه‌ته‌وه‌یه له‌ڕێى ئه‌ده‌ب له‌هه‌ر قۆناغێك به‌جودا له‌وى دى، دیاره
یه‌كێك له‌كایه گرنگه‌كانى به‌جیهانیبوونى ئه‌ده‌ب و بوونى ده‌خاته ئه‌و
هاوكێشه‌یه‌وه رۆڵى زمانه، دوو : به‌سودوه‌رگرتن له‌ته‌كنیك و خه‌یاڵ و
تێكشكاندنى زمان له‌ئه‌ده‌بدا دیوێكى تر‌ى ئه‌و هه‌وڵه‌یه كه‌به‌درێژایى مێژوو
هه‌وڵى بۆ دراوه،
لێره‌وه ده‌توانین مێژوو وه‌ك رووداو + شوێنكات جیابكه‌ینه‌وه و.. جۆرى
مامه‌ڵه‌ى زمانى شیعریى له‌گه‌ڵ رووداوه مێژوه‌كه‌دا بخه‌ینه‌ڕوو كه‌تاچه‌ند
ده‌توانین له‌ڕێى ئه‌و رووداوه‌وه، خزمه‌ت به‌شیعرییه‌ت وه‌ك زمان و ته‌كنیك
بگه‌یه‌نین.
ئه‌دۆنیس ده‌ڵێ.. "من له‌و بڕوایه‌دام رۆشنبیره‌كانى به‌ر له‌ئیسلام دایكى
رۆشنبیرى عه‌ره‌بن". به‌جۆرێكى تر "سه‌لاح ستیتیه"ش هه‌مان بۆچوونى له‌سه‌ر
رۆشنبیریى عه‌ره‌بى به‌ر له‌ئیسلام هه‌یه. ئه‌م دوو بۆچوونه‌ى ئه‌دۆنیس و ستیتیه،
ئه‌وه‌نده‌ى گرنگى و ئاوڕدانه‌وه‌یه له‌قۆناغ وه‌ك كرانه‌وه‌ى عه‌قڵ + ئه‌زموونى
شارستانیه‌ت، نیو ئه‌وه‌نده ئاوڕدانه‌وه نیه له‌خودى مێژوو وه‌ك سه‌روه‌رى و
شوێنكات ، كه‌واتا ده‌بێ ئه‌وه بزانین مێژوو هیچ كات ناتوانێ تواناى عه‌قڵیى و
شارستانییه‌ت و ئازادى تاكه‌كان ده‌ستنیشان بكات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئازادى تاك و
تواناى عه‌قڵى رێژه‌یه‌كى نه‌گۆڕن كه‌سیستم و كرانه‌وه‌ى عه‌قڵ بڕیارى له‌سه‌ر
ده‌ده‌ن نه‌ك خودى مێژوو.
ره‌نگه له‌كۆتایدا بگه‌ینه سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌شیعر مێژووى خۆشى نه‌بێ، به‌لام
ئه‌وه‌نده‌ى بۆ ده‌مێنێته‌وه هه‌میشه ئاماژه به‌ماناو ده‌لاله‌ته باوه‌كان
ده‌دات، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ كه‌ئیتر نووسه‌ر قسه له‌سه‌ر مێژوو ده‌كات و
ژیان به‌هه‌موو ماناكانیه‌وه بخاته ده‌ره‌وه‌ى تێڕوانینه‌كانى خۆى، كه‌دواجار
په‌یوه‌ندى نێوان زمان و نووسه‌ر + مرۆڤ و ژیان ده‌گاته كوێ؟.
بۆئه‌وه‌ى خۆمان له‌و وه‌همه رزگار بكه‌ین و بیر له‌وه نه‌كه‌ینه‌وه مێژوو
به‌هه‌موو دیوه‌كانیدا فه‌رامۆش بكه‌ین، ده‌بێ قسه‌كه‌ى ئه‌دۆنیس و ستیتیه
بخه‌ینه‌وه بیرى خۆمان ، به‌یاسایى كردنى زمان له‌چوارچێوه‌ى ده‌قێكى نه‌گۆڕ
یاخود مێژوو بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ له‌هه‌ر شوێنێك قسه هه‌بێ مێژووش هه‌یه،
دڵنیام هیچ ده‌قێك بێ سوود وه‌رگرتن له‌مێژوو + زمان و خه‌یاڵ كه‌دیسان
به‌دیوێكدا مێژوو وه‌ك رووداو رۆڵى گرنگى هه‌یه له‌خستنه‌وه‌ى ده‌قێكى نوێ،
به‌مه‌رجێ زمانى شیعریى له‌ده‌ست نه‌دات و ناتوانێ ده‌قێكى سه‌ركه‌وتوو به‌رهه‌م
بێنێت.
ئه‌م حاڵه‌تانه پشكێكى زۆر ره‌هه‌ندى نه‌ته‌وه‌یى و به‌جیهانیكردنى زمان و
ئه‌ده‌بى نه‌ته‌وه‌یى له‌پشته‌وه‌یه، كه‌تۆ ناتوانى واقیع وه‌ك كایه‌یه‌كى زیندوو
به‌رده‌وام له‌و هاوكێشه شیعرییه‌ى زمان و خه‌یاڵ و مه‌عریفه ره‌تبكه‌یته‌وه.
بۆئه‌وه‌ى بچینه قولایى بابه‌تێكى له‌وجۆره‌وه و هه‌وڵبده‌ین له‌جیاوازى شیعر‌و
مێژو دونیایه‌كى جیاواز بونیاد بنێن وه‌ك ئه‌وه‌ى شیعر خۆى قسه له‌مێژوو
به‌دیوێكى تردا ده‌كات و له‌و خه‌سڵه‌تى گێڕانه‌وه‌یه‌ى جیاى ده‌كاته‌وه و كرۆكى
شیعرییه‌ت كار له‌ناو كایه‌ى رووداو وه‌ك هارمۆنیه‌تى مانا‌و ئاماژه، مێژوو
ده‌كاته ره‌هه‌ندى نێوان واقیع و خه‌یاڵ كه‌ده‌رئه‌نجام مه‌عریفه‌ى زمان حوكمى
ره‌هاى تێدا ده‌دات.
"شه‌وه‌كانى ئامیتا به‌درێژایى بابل"
ناونیشانى ده‌قێكى شیعریى" دڵشاد عه‌بدوڵلا" ى شاعیره، دیاره له‌پشت
مه‌عریفه‌ى ئه‌م ناونیشانه‌وه دونیایه‌ك له‌وێنه‌ى ته‌پوتۆزاوى رووداو به‌دیوارى
زه‌مه‌نه‌وه هه‌ڵواسراون، گه‌ڕان به‌نێو شه‌وه‌كانى "ئامیتا" گه‌ڕانێكی
وه‌فادارییه به‌دوى خه‌مى مرۆڤایه‌تى، دواجار له‌ده‌ره‌وه‌ى ره‌هه‌ندى ئه‌و
گه‌ڕانه دونیایه‌كى تر هه‌یه، ئه‌ویش دونیاى مردنى به‌هاكانى ژنایه‌تى
"ئامیتا"یه له‌نێو هاوكێشه‌ى شیعر‌و مێژوو، "شه‌وه‌كانى ئامیتا" نیوه‌ى
ناونیشانى ئه‌و قه‌سیده درێژه‌یه كه به‌درێژایى رسته‌كه‌دا جیاوازیه‌ك
له‌نێوانیاندا هه‌یه و له‌ته‌فسیرى شه‌وه‌كانى ئامیتادا، دونیایه‌كى جیاواز
له‌مێژوو حزورى هه‌یه، به‌وه‌ى شه‌وه‌كان بریتین له‌خه‌ون + بیناكردنى ژیان
له‌ده‌ره‌وه‌ى سیاسه‌ت و كۆمه‌لایه‌تى، له‌بڕگه‌ى دووه‌مى ناونیشانى قه‌سیده‌كه‌دا
"به‌درێژایى بابل" بێگومان ئاماژه به‌مێژوو ده‌كات و.. به‌درێژایى زه‌مه‌ن
خه‌ونه‌كانى ئامیتا له‌خۆده‌گرێت.
ئه‌وه‌ى له‌م قه‌سیده‌یه‌ى دڵشاد عه‌بدوڵلا به‌دى ده‌كرێ جه‌نگێكى فیكریى و
فه‌لسه‌فى قوڵی له‌نێوان مێژوو + شیعر‌و مه‌عریفه‌ى زمان خوڵقاندووه، لێره‌وه
ئه‌ركى ده‌سه‌لاتى زمان ئه‌وه‌یه له‌ناو پێگه‌ى رووداو جۆرێك له‌جیاوازى ماناكان
له‌گه‌ڵ ره‌وتى هه‌نووكه‌یى و دیارده‌كانى مێژوو قووڵتر بكاته‌وه و زمانى
رووداوه‌كان بكات به‌زمانى شیعر، له‌لایه‌كى تره‌وه شاعیر هه‌میشه له‌هه‌وڵى
ئه‌وه‌دایه شیعرییه‌ت بكاته زمانێكى جودا له‌و زمانه‌ى له‌خودى
ئه‌فسانه‌كه‌دایه، تاده‌گاته ئه‌وه‌ى بڵێین مێژوو به‌بێ ئه‌وه‌ى ئاگاى
له‌درێژایى زه‌مه‌ن بێت له‌ده‌ره‌وه‌ى ئه‌م معاده‌له‌یه‌دا خراوه‌ته ڕوو.
دیاره كاریگه‌ریى له‌ده‌ستدانى ئه‌ركى شیعر له‌زۆر لێكۆڵینه‌وه و باس لاى
دڵشاد عه‌بدوڵلا بووه‌ته پێوه‌رێكى بنه‌ڕه‌تى بۆ كوشتنى شوێنكات له‌ناو مانا‌و
ئاماژه‌ى شیعریى.
ئه‌وه‌ى ئه‌م شیعره له‌شیعره‌كانى تری جیاده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌یه دڵشاد
عه‌بدوڵلا له‌ناو خودى به‌شیعریى كردنى مێژوو دونیایه‌كى تر‌ى شیعریى خزاندوه‌ته
هه‌ناوى ده‌قه‌كه‌یه‌وه، دواجار ده‌قى سه‌ره‌كى ئامیتا و به‌فر ته‌فسیرێكى تر‌ى بۆ
خوێنه‌ر به‌جێ هێشتووه، وه‌ك ئه‌وه‌ى بڵێیت ئه‌وه مێژوو نیه رووداوه‌كان
ده‌كاته هه‌وێنى شیعر، به‌ڵكو ئه‌وه شیعره ده‌بێت به‌تایبه‌تمه‌ندى خۆى
جیهانێكى تر له‌ده‌ره‌وه‌ى راستى واقیع بۆ خوێنه‌ر بخوڵقێنێ.
ئه‌وه‌ى ئه‌م ده‌قه شیعرییه به‌سه‌ر بكاته‌وه بۆى ده‌رده‌كه‌وێت نووسه‌ر زۆر
زیره‌كانه خوێنه‌ر ده‌خاته نێو دونیاى عه‌وداڵیى و تێڕامان بۆ گه‌ڕانێكى
جیاواز به‌دواى دونیاى جیاواز، له‌وه‌ى واقیع دێت له‌ناو مێژوو كارى له‌سه‌ر
ده‌كات.
كه‌واته فه‌نتازیاى زمان و مه‌عریفه‌ى خه‌یاڵ وه‌ك پێكهاته‌یه‌ك له‌ده‌سه‌لاتى
زمان توانیویانه دونیایه‌كى جیاواز بۆ بیركردنه‌وه و قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌و
"روداو"وه‌ى كه كه‌وتووه‌ته ژێر خوێندنه‌وه‌ى ده‌قى تره‌وه، ساغ بكاته‌وه و
هه‌وڵبدات ستاتیكاو خه‌یاڵ به‌درێژایى وێنه شیعرییه‌كان له‌ژێر كاریگه‌رى
فه‌لسه‌فه‌ى چى گوتندا بن،
بۆیه شاعیر دڵشاد عه‌بدوڵلا له‌ده‌ره‌وه‌ى هاوكێشه‌ى دونیاى تێڕامان، هاتووه
و وێنه شیعرییه‌كان له‌دونیایه‌كه‌وه بباته دونیایه‌كى جودا، جودا له‌وه‌ى
ده‌لاله‌ته‌كان له‌سیاقى مێژوودا یه‌ك جۆر روئیای تێدا رامكردبێ،
به‌پێچه‌وانه‌وه شاعیر ده‌قه‌كه‌ى دابه‌شكردووه‌ته سه‌ر دوو دونیاى جیاواز،
دونیایه‌ك خه‌ونه‌كانى ئامیتاى تیا كردووه به‌كلوو به‌فرو ده‌یخاته سه‌ر
حه‌زه‌كانى زمان و خه‌یاڵى ئینسانه‌وه ، دونیایه‌كى تر له‌هه‌وڵى ئه‌وه‌دایه
جه‌نگ جه‌سته‌ى ئامیتا له‌و خه‌ونه داماڵى و ئامیتا بگه‌ڕێنێته‌وه ململانێى
دونیاى بوون و نه‌بوون.
لێره‌وه ململانێى نێوان شیعرییه‌ت و مێژوو لاى شاعیر سه‌رهه‌ڵده‌دات
له‌فه‌سڵى جیابوونه‌وه‌ى ئه‌ركه‌كان، ئامیتا له‌خه‌ونى به‌فردا گوزه‌ر ده‌كات و
دواتر به‌فر به‌دوو باڵى شكاوه‌وه دواى مه‌یلى ئامیتا ده‌كه‌وێت.
سه‌ره‌تا شاعیر "دڵشاد عه‌بدوڵلا" ده‌ڵێ..
"له‌ناكاو
كلووه‌كان دابارین
به‌سه‌ر شووره‌ى بابلدا
چه‌ند دانه‌یه‌كیان به‌ر كوڵمم كه‌وتن
شیرینییان خسته‌زا
فێنكیان كرده‌وه گوفتار
له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م گه‌یشتندا
به‌منداڵیمدا هه‌ڵگه‌ڕٍان
به‌فر به‌دوو باڵى شكاو دواى ئامیتا كه‌وتبوو"
ئه‌و شوێنه‌ى به‌فر میوانى نه‌بێ، یاخود به‌فرى لێ نه‌بارێ، هه‌ستى شاعیرێتى و
زمانى جیاوازى شیعر به‌بۆنى غه‌ریبانه‌ى كوێستانیه‌ك به‌فرى تیاده‌بارێنێ "بابل"
ئه‌و شاره‌ى جگه له‌جه‌سته‌ى ئامیتا هه‌رگیز وه‌ك شوێن به‌فرى به‌خۆیه‌وه
نه‌دیوه، دواتر ئامیتا بووه به‌و داله‌ى كلووه به‌فرى به‌سه‌ر شووره‌ى بابلدا
باران.
سه‌ره‌تا ئاماژه‌م بۆ ئه‌وه كرد، زۆرجار گه‌ڕانه‌وه بۆ مێژوو گه‌ڕانه‌وه‌یه‌كى
نه‌ته‌وه‌یى، كۆمه‌لایه‌تى، سیاسیه، ئه‌وه‌ى به‌بیرى نوسه‌ردا هاتووه،
هه‌وڵیداوه له‌ڕێى به‌فره‌وه ئامیتا به"شوێن" وه‌ك پێگه‌یه‌كى جوگرافى
ببه‌ستێته‌وه، رۆحى نه‌ته‌وه به‌مه‌نزورى شاعیر جه‌سته‌و عه‌قڵى ئامیتایه
له‌ناو باخچه هه‌ڵواسراوه‌كه‌ى بابل، كه‌رۆحى ئامیتاى تیا هه‌ڵواسراوه، شاعیر
هه‌وڵیداوه له‌نێوان كه‌سایه‌تى وه‌ك نه‌ته‌وه‌و به‌فر وه‌ك سمبوڵ بۆ پاكى +
به‌فرو نیشتمان بخاته ده‌ره‌وه‌ى كێشه‌ى شیعر‌و مێژوو ، لێره‌دا شاعیر
به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان ئه‌و بره‌وه‌ى به‌شیعر وه‌ك تێكشكانى زمان و فه‌نتازیاو
خه‌یاڵ داوه‌و شیعرییه‌تى له‌دۆخى ستاتیكى خۆى ێهێشتوه‌ته‌وه ، ئه‌وه‌ى ئه‌و
په‌یوه‌ندییه‌ى توندوتۆڵ‌تر كردووه، ئه‌و باگراونده هه‌ستیارییه‌یه كه
له‌نێوان ئینسان و به‌فردا هه‌یه، بۆیه شاعیر چه‌ند توانیویه‌تى له‌رۆحى
ئامیتاوه مه‌یلى نیشتمانى بكات ، ئه‌مه‌شیان دیسان ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێ شیعرییه‌ت
له‌هه‌ناوى مێژوه‌وه زمان ده‌خاته خزمه‌تی رووداوه له‌بیركراوه‌كانى نه‌ته‌وه
و په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ رابوردو گرێ بداته‌وه،
دیاره زۆرجاران قسه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كراوه شیعرییه‌ت نه‌خرێته خزمه‌تى
رابوردوو، ده‌نا زمانى شیعرییه‌ت و خودى زمان له‌چوارچێوه‌ى رووداودا ناتوانێ بۆ
ده‌ره‌وه‌ى خۆى په‌ل بهاوێ، پێشتر باسمان لێوه‌كرد كه‌ئه‌دۆنیس و ستیتیه چ
سه‌رنج و تێڕوانێنیكیان سه‌باره‌ت به‌رۆشنبیریى عه‌ره‌بى دواى ئیسلام له‌مه‌ڕ
ته‌شریع كردنى زمانه‌وه هه‌بوو.
دیاره كێشه‌ى ئێمه جیاوازتره له‌وه‌ى باسم لێوه‌كرد، به‌ستنه‌وه‌ى ئێستایه
به‌ڕابوردووه‌وه لاى دڵشاد عه‌بدوڵلا ئه‌و رۆحه چه‌پێنراوه‌یه له‌ئامیتادا
چرۆى كردووه و فێنكبوونه‌وه‌ى به‌بارینى كلووه به‌فره‌كان به‌سه‌ر رومه‌تیدا
دێته‌وه هۆشى خۆى.
"چه‌ند دانه‌یه‌كیان به‌ر كوڵمم كه‌وتن، شیرینییان خسته‌زار، فێنكیان كرده‌وه
گوفتار، له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م گه‌یشتندا به‌منداڵیمدا هه‌ڵگه‌ڕان".
ئه‌وه‌ى ئامیتا به‌رابووردوو ده‌به‌ستێته‌وه، مێژوو نیه وه‌ك شوێن، بۆیه
ده‌كرێ ئاماژه به‌وبۆچوونه زیره‌كانه‌ى شاعیر بده‌ین كه هه‌وڵى ئه‌وه‌ى داوه
مێژوو بخاته ده‌ره‌وه‌ى تێڕوانینى شیعرییه‌ت، ئه‌گه‌رچى بابه‌ته‌كه
له‌په‌راوێزى مێژووه‌وه سه‌رى هه‌ڵداوه، به‌ستنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى ئه‌م دوو
كایه سروشتیه، له‌نێوان دوو ره‌گه‌زى جودا زه‌مه‌ن و شوێن خراوه‌ته‌ڕوو، ئه‌ویش
ره‌گه‌زى هه‌ست و بیره‌وه‌رییه، كه‌هه‌ردووكیان ئامیتا ده‌به‌نه‌وه لاى ریشه
ئینتما ئییه‌كه‌ى خۆى، كه‌ئه‌مه‌ش حاڵه‌تێكه له‌ده‌ره‌وه‌ى ئیراده‌ى ئینسانه،
به‌وه‌ى سروشت له‌چركه‌ساتێكدا رۆح ده‌گه‌ڕێنێته‌وه لاى منداڵیى، ئه‌ویش
سروشتى بیره‌وه‌رى خودى ئینسانه بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ شوێن و كات كه‌ئه‌مه‌شیان
رووداوه‌كان له‌و هاوكێشه‌یه سه‌قامگیر ده‌كات.
ئادۆرنۆ: باوه‌ڕى وایه "ئه‌وانه‌ى كه‌بڕوایان به‌تیۆرى دیارده‌شناسیه، كه‌سانێكن
ئه‌یانه‌وێ هه‌رچى له‌سه‌ر زه‌مینه‌ى واقیع رووبدات بۆ دیارده‌یه‌كى په‌تى بگۆڕن و
بیكه‌ن به‌كۆمه‌ڵێ تایبه‌تمه‌ندى په‌یوه‌ست به‌شوێن و جێگاوه".
له‌به‌شێكى تر‌ى قه‌سیده‌كه‌دا دڵشاد عه‌بدوڵلا كه‌پێشتر باسى ئه‌وه‌م كرد شاعیر
به‌دوو به‌شى هه‌ندێ جار جیاواز‌و هه‌ندێ جار تێكهه‌ڵكێش ئه‌م قه‌سیده‌یه‌ى
نووسیوه، دیاره ئه‌مه‌ش دیارده‌یه‌كى شیعریى جوانه هه‌ندێ جار ده‌مانباته‌وه بۆ
سیناریۆیه‌كى شیعریى جیاواز له‌و جیهانه په‌نهانه‌ى شیعر‌و هه‌ندێ جارى تریش
ده‌چێته خانه‌ى دژایه‌تى زمانى ئاسایى شیعر كه‌پێشتر چه‌ند جارێك ئاماژه‌مان
پێدا، ئه‌وه‌ى له‌م قه‌سیده‌یه‌دا شاعیر له‌شیعره‌كانى تر‌ى جیاده‌كاته‌وه،
كۆمه‌ڵێك ره‌هه‌ندى ستاتیكى زمانه‌وانى هونه‌ریى جیاوازن وه‌ك فه‌نتازى زمان
خه‌یاڵێكى دونیابینى و.. زۆرجاریش ناسیونالیستى + جیاواز له‌ڕووى فۆرم و
ته‌كنیكه‌وه + شێوازى نووسینى ئه‌م ده‌قه وه‌ك دوو سیناریۆى جیاواز ئه‌وه‌نده‌ى
تر مێژووى وه‌ك شوێن و كاتى تیا داماڵڕاوه، گرنگى ئه‌م ده‌قه له‌وه‌دایه،
زمانه‌كان جیاوازن، زمانى ئامیتا له‌گه‌ڵ زمانى بابلیه‌كان دوو دونیاى جیاوازى
ئه‌م شیعره‌ى دڵشاد عه‌بدوڵلایه، كه‌به‌ڕاستى به‌یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ى واى
لێم كرد سوربم له‌سه‌رئه‌وه‌ى بابه‌تێكى له‌سه‌ر بنوسم.
زمانى دووه‌م له‌م قه‌سیده‌یه‌دا زمانى بابلیه‌كانه، بۆیه شاعیر له‌دیوى دووه‌مى
قه‌سیده‌كه‌یدا سه‌ره‌تا ئاماژه به‌وه ده‌دات "به‌فر به‌دوو باڵى شكاو دواى
ئامیتا كه‌وتبوو".
ئه‌وه‌ش ئه‌و مه‌یلى په‌یوه‌ندیه‌یه كه‌شاعیر لاى به‌فرو ئامیتاى ده‌خاته‌ڕوو،
شكانى باڵى به‌فر له‌ولاتى غه‌ریبانا، جۆرى دووه‌مى بارینى به‌فره، جۆرى یه‌كه‌م
حه‌زى بارینه به‌سه‌ر كوڵمى ئامیتا ، جۆرى دووه‌م كه‌شاعیرى ناچار كردووه دیوه
نێگه‌تیڤه‌كه‌ى رووداو كه‌خودى شوێنه "بابل" راسته‌وخۆ ده‌چێته خزمه‌تى
مێژووه‌وه، ئه‌مه‌شیان راسته‌وخۆ ئامیتا ده‌به‌ستێته‌وه به‌و شوێنه‌ى كه‌لاى
شاعیر ناشوێن و غوربه‌ته، به‌لام به‌دیوێكدا لاى ئامیتاش هه‌ندێ جار ئه‌و
غوربه‌ته به‌دى ده‌كرێ، به‌وه‌ى "فێنكیان كرده‌وه گوفتار". لاى بابلیه‌كان به‌فر
بیدعه‌یه، هى ولاتى غه‌یره‌یه، بێ مۆڵه‌ت هاتووه‌ته مه‌مله‌كه‌ت، بۆنى مه‌جووسى
لێدێ.
جیاوازیه‌كان لێره‌وه سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن كه‌خودى جیاوازى فیكره، كێشه‌كه لاى
ئامیتا وه‌ك غه‌ریبێك له‌و دونیا جیاوازه و به‌فریش نامۆ به‌و خاكه، دیوێكى تر‌ى
ئه‌م داڕشتنه، زمان و مه‌عریفه‌ى خه‌یاڵه، دێت و.. به‌فرو ئامیتا له‌و مێژووه
كاڵبووه به‌یه‌كه‌وه گرێده‌داته‌وه و.. گه‌ڕانه‌وه‌ى ئامیتا بۆ لاى به‌فر خودى
ئه‌و فه‌لسه‌فه‌یه كه " به‌ختیار عه‌لى " له‌بابه‌تێكدا سه‌باره‌ت به "ئه‌لبێر
كامۆ"باسى لێوه‌ده‌كات و ده‌ڵێ: "گوتار‌و فه‌لسه‌فه‌ى زۆر بیرمه‌ندو فه‌یله‌سوف
هه‌ن كه‌وتوونه‌ته ژێر خوێندنه‌وه‌ى فه‌لسه‌فه‌ى تره‌وه، به‌لام بۆچوونه‌كانى
كامۆ له‌و جۆرانه‌یه كه‌هه‌موو سه‌رده‌مێك ده‌توانى كارى له‌سه‌ر بكه‌یت".
ئامیتا دیوه‌كه‌ى تر‌ى ئه‌و فه‌لسه‌فه‌یه، بۆیه شاعیر له‌و روانگه‌یه‌وه هه‌وڵى
داوه ستاتیكاو مه‌عریفه‌و فه‌نتازیاى زمان بكات به‌و بكه‌ره ئه‌كتیڤه‌ى كه‌ئامیتا
له‌ژێر كاریگه‌ریى مێژوو وه‌ك رووداو بخاته‌وه به‌ر ده‌ستى خوێنه‌رو له‌وێوه
رۆڵێكى تر‌ى ژنایه‌تى له‌ئامیتادا هه‌یه كه‌ئه‌وه‌یان گرنگیه‌كه‌ى له‌گرنگى
قۆناغ و سه‌رده‌مه‌كه‌یدایه وه‌ك چۆن له‌پێشكه‌شكردنه‌كه‌یدا باس له "مارگرێت
جۆرج" كراوه.
زمانى دووه‌م : له‌م قه‌سیده‌یه‌دا زمانى توندوتیژى نه‌یارانى ئامیتا و سروشتى
بارینى به‌فرو پێكدادانى گوتارى ئامیتا و عه‌قڵه دۆگماكانه له‌ولاتى بابل،
كه‌به‌وه‌دا داده‌رده‌كه‌وێت له‌شكر دێن، زمانى به‌فرو قژى بلاوى باران
سه‌رده‌بڕن ، ئه‌وه‌ى له‌م هاوكێشه‌یه‌دا خوێنه‌ر تووشى تێڕامانێكى قوڵ
ده‌كات، چه‌ند بۆچوونێكى جیاوازى نوسه‌ره، به‌وه‌ى له‌دیوى دووه‌مى قه‌سیده‌كه‌دا
شاعیر دڵشاد عه‌بدوڵلا ده‌ڵێ.. "لاى ئه‌و، هه‌موو باخچه‌ى بابل، په‌نابه‌ردێكى
هه‌مه‌دان ناهێنێ".
كه‌واتا بیره‌وه‌رییه‌ك هه‌یه ئامیتا به‌رابوردووه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه،
به‌ستنه‌وه‌ى ئامیتا به‌رابوردوو خودى هه‌مه‌دانه كه‌ئاماژه‌ى پێ دراوه، به‌لام
ئه‌مجاره‌شیان شاعیر زیره‌كانه بیرى له‌وه كردووه‌ته‌وه، چۆن خۆى له‌مێژوو وه‌ك
گێڕانه‌وه رزگار بكات، به‌ستنه‌وه‌ى ئامیتا به‌هه‌مه‌دان = به "ته‌مه‌ن" +
بیره‌وه‌ریى، ئه‌وه‌ى ده‌مانخاته گومانه‌وه له‌م قه‌سیده‌یه‌دا، سروشتى
وێناكردنى ژیانه لاى ئامیتا، وه‌ك گه‌ڕانێكى جودا به‌ناو بیره‌وه‌ریه‌كاندا،
له‌دیوى یه‌كه‌مى قه‌سیده‌كه‌دا.. "حیوار" دێت و پێچه‌وانه‌ى دیوى دووه‌مى
قه‌سیده‌كه كه‌په‌ناده‌باته‌وه بۆ "هه‌مه‌دان" واتا لێره‌وه رابوردوو به‌دوو
جۆر هه‌یه، له‌دیوى یه‌كه‌مى، یاخود به‌شى یه‌كه‌مى نووسین ، نووسه‌ر به‌فۆنتێكى
جودا نووسیویه‌تى ده‌ڵێ.. "خودایه كه‌ته‌مه‌نى كلوت پێ نه‌به‌خشیم پاكیى ئه‌وانم
لێ مه‌ستێنه، رابووردوو ئاوریشم نیه له‌خۆمى بئاڵێنم، كراسێكى دڕكاویه،
له‌هه‌ر كوێوه قۆڵى تێهه‌ڵكێشم ئه‌ویم پتر ده‌كوڵێته‌وه".
جگه له‌وه‌ى شاعیر ده‌یه‌وێ دیوه شاراوه‌كه‌ى ئامیتا وه‌ك مرۆڤێك بخاته‌ڕوو،
دیاره رزگاركردنى له‌ژێر سه‌رهه‌ڵدانى ده‌قى تر ئامانجى سه‌ره‌كى نووسه‌ره،
به‌وه‌ى گرنگیدان به‌ڕووبه‌ڕووبونه‌وه له‌گه‌ڵ سروشتى كۆمه‌ڵێك له‌ده‌ره‌وه‌ى
تێكه‌ڵبوون له‌گه‌ڵ بیروبۆچوونى ئامیتا، لاى خۆیه‌وه ئامیتا سروشتى ژیانى خۆى
به‌ته‌مه‌نى به‌فره‌وه گرێ ده‌دات و ده‌ڵێ.. "كه‌ته‌مه‌نى كلوت پێ نه‌به‌خشیم،
پاكیى ئه‌وانم لێمه‌ستێنه" لێره‌وه ده‌گه‌ینه ئه‌نجامێك ئامیتا له‌نێوان
ئێستا وه‌ك كات + ئه‌وسا وه‌ك كات + رابوردوو، دیاره رابوردو به‌شێكى مناڵییه
+ ته‌مه‌نى گه‌نجى كه‌ئامیتا به‌هه‌مه‌دانه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه. هه‌مه‌دان
به‌دیوێك هه‌موو باخچه‌كانى بابلى ده‌كرێته قوربان، به‌دیوێكى تر هه‌مه‌دان
كه‌خودى رابوردووى ئامیتایه ده‌بێته كراسێكى دڕكاوى "له‌هه‌ر كوێوه قۆڵى
تێهه‌ڵكێشى ئه‌ویت پتر ده‌كولێنێته‌وه".
ئه‌وه‌ى گرنگه زیاتر قسه‌ى له‌سه‌ر بكه‌ین ئه‌و جیاوازیه‌یه له‌تێڕوانین و
بۆچوونه‌كانى ئامیتا وه‌ك كه‌سێك په‌یوه‌ست به‌شوێنێكى جودا له‌وه‌ى ئێستا تیا
ده‌ژى، ره‌نگه هه‌ندێ جار ئه‌م جیاوازیه ئاسایى بێت له‌بۆچوونه‌كانى شاعیر،
به‌لام خودى دوو گوتارى لێكچوون و.. هه‌ندێ جارى تر جودا، ئه‌مه‌یان نه په‌یوه‌ندى
به‌مێژوو هه‌یه‌و نه به‌شیعرییه‌ته‌وه به‌ڵكو زیاتر په‌یوه‌ندی به كێشه
ناسیه‌نالیستی و ناجێگیری چه‌مكی نه‌ته‌وایه‌تییه‌وه‌هه‌یه .
شێوازى نووسین له‌م ده‌قه ره‌نگه زۆر به‌كه‌مى نوسرابێ، من خۆم یه‌كه‌م جاره
ئه‌م شێوه له‌تێكهه‌ڵكێش كردنى نووسینم به‌رچاو كه‌وتووه ، دیاره به‌كارێكى
زۆر جوانى شاعیریى ده‌زانم.
بۆئه‌وه‌ى بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر ئامیتا وه‌ك دوو دونیاى جیاواز ده‌بێ ئاماژه به‌وه
بده‌ین و بڵێین، ئایا له‌به‌ر ئاڵۆزى جۆرى نوسینى بابه‌ته‌كه‌یه شاعیر به‌سه‌ریا
تێپه‌ڕیوه یاخود، ئامیتا ده‌بێته دوو رۆحى جودا، جودا له‌وه‌ى له‌هه‌ناوى
قه‌سیده‌كه‌دا به‌ئامیتایه‌ك قسه ده‌كات.
گرنگى ئامیتاكان له‌وه‌دایه نووسه‌ر هه‌وڵیداوه گوتاره‌كان تێكه‌ڵ بكات و
جۆرێك له‌جیاوازى ده‌نگه‌كان له‌م دوو فۆرمه‌دا ره‌نگ بكات.
ئه‌وه‌ى زۆر گرنگه قسه‌ى لێ بكه‌ین جۆرى زمانه‌كانه كه‌شاعیر وه‌ك هه‌موو
كاره‌كته‌ره‌كان زمانى جیاوازى هه‌یه، ئه‌مه‌شیان جۆرێكى تر‌ى فه‌نتازیاى زمان و
مه‌عریفه‌یه لاى شاعیر ره‌نگى داوه‌ته‌وه، له‌لایه‌كى تره‌وه فۆرمى داڕشتنى
قه‌سیده‌كه‌ى كه‌به‌سه‌ر دوو جۆر وێنه‌ى جیاوازدا دابه‌شكردوه، شاعیر هاتووه
وێنه‌كان به‌مه‌به‌ستى دروستكردنى ئاڵۆزییه‌ك له‌گه‌ڕان به‌دووى وێنه‌ى
راسته‌قینه‌ى ئامیتاو پێكهێنانى وێنه‌یه‌كى ستاتیكى بۆ جیاوازى مانا‌و
ئاماژه‌كان.
بۆیه ده‌بینى ئه‌وه‌ى له‌فۆرمى یه‌كه‌مى شیعره‌كه‌دا حزورى هه‌یه ئامیتایه،
به‌لام زۆرجار شاعیر وێنه‌ى ئامیتاى وه‌ك رۆح خزانوه‌ته ناو دونیاى ده‌نگه‌كه‌ى
تر‌و.. له‌نێوان هه‌ردوو ئامیتادا كه‌سێكى تر هه‌یه بۆ ده‌ستنیشانكردنى
جیاوازیه‌كان كه‌خودى شاعیره، مانایه‌كى تر ده‌به‌خشێته شیعر.
ئه‌وه‌ى لاى ئێمه گرنگه ئه‌و هه‌وڵه‌یه كه‌شاعیر له‌نێوان ئه‌م هه‌موو
تێكهه‌ڵكێشه شیعرییه‌دا زمان و خه‌یاڵ و مه‌عریفه‌ى كردووه به‌ئاماژه‌یه‌كى
دیار بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى چه‌مكى مێژوو وه‌ك دیارده‌ى كات و شوێن له‌م
قه‌سیده‌یه‌دا.
سه‌رچاوه:
1-شه‌وه‌كانى ئامیتا به‌درێژایی بابل. شیعر دڵشاد عه‌بدوڵلا.
2-تیۆدۆر ئادۆرنۆ، سه‌لاح حه‌سه‌ن پاڵه‌وان ل/87.
3-زمان به‌و پێیه‌ى ماده‌یه‌كى سه‌ره‌كى ئه‌ده‌به. یورى لۆتمان..
و .محمد ساڵح سه‌عید، رامان ژماره (72) ل 63.