له ته‌نهایی ساردتر ...!
|
حسێن ئه‌حمه‌د |
ئه‌م نووسینه بۆده‌سته‌کانی ئه‌و ،
که پێم وابوو به‌فریان به‌سه‌ردا باریوه...
پێشکه‌شه
من دیار نیم، وه‌کو چۆن خودا دیار نییه
وه‌کو چۆن کوترێکی سپی له‌ته‌مدا ون ئه‌بێت و دیار نییه.
خامۆش ده‌رئه‌که‌وم، ئه‌وه‌ی من په‌روه‌رده ئه‌کات خۆشه‌ویستی ئه‌وفریشتانه‌یه
به‌ئه‌ڤینی خوداکانیان ئه‌مرن
ئه‌وه‌ی من ئه‌دره‌وشێنێته‌وه ، چۆڕاوگه‌ی ئه‌وڕووناکیانه‌یه
به‌سینه‌ی غه‌مگینی باخچه‌دا دێنه خوارێ
من دیار نیم و به ڕه‌نگێک که‌ترپه‌ی دڵی کۆترێ له‌خه‌وی هه‌ڵئه‌ستینێت
وێنه‌ی تۆ له‌سه‌ر به‌رماڵی حاجیه‌کان نه‌خش ئه‌که‌م...
دڵت به‌جۆرێک دروست ئه‌که‌م پانتایی هه‌موو جه‌نگه‌ڵه‌کان هه‌ڵبگرێت
هه‌موو به‌رزی و نزمی ئاسمان و سه‌حرا زه‌رده‌کان داگیرکات
به‌ر له‌وه‌ی خودا بنووسم،
به‌رله‌وه‌ی تکا له‌گوڵ بکه‌م ئه‌ڤینیم بۆ وێنه بکێشێت
من تۆ دروست ئه‌که‌م و له‌سه‌رده‌رگای مزگه‌وت و کڵێساو مه‌کته‌به‌کان
به‌نه‌رمی ئه‌نووسم: خودا که لێره نییه تۆ لێره‌به...
که تۆ ئه‌ڕۆی شاهیدی مردنی من که‌س نابێت له‌ئه‌هریمه‌ن زیاتر
لێره‌به و شایه‌تی له‌سه‌ر ڕوخانی من بده
که‌به‌سه‌ر باخچه‌کانه‌وه ئه‌بم به‌توپوتۆزێکی دڵته‌نگ و (با) ئه‌مبا
لێره‌به‌و تابهشی ئه‌ڤینێک به‌خته‌وه‌ریم پێبێت
ته‌نهایم به‌دڵۆپێک باران دیاری بکه
غه‌مگینم بکه به‌عاشوورای نێرگز
له‌ته‌یمانی فریشته مه‌سته‌کانه‌وه ژاکانم نیشانی خوا بیه
مه‌هێله ئه‌ڤینت پیلانم لێبکات، مه‌هیله برینم پێکه‌نێت...
لێره به چونکه به‌هه‌شت لێره نییه... چونکه ناتوانم پڕ بکه‌م به‌خودایا و ماچی
که‌م ، ناتوانم ده‌ست بخه‌مه ده‌ستی شه‌یتانه‌وه
لێره‌به که باخچه دۆستی نییه تۆببه‌ره دۆستی وه‌فایی گوڵ
تۆ ببه‌ره په‌رستاری چیمه‌ن، ببه‌ره پاسه‌وانی عه‌تر
یاری بکه کاتێک ته‌نهایی یارییه‌کات
کاتێک مردن خۆی ئه‌گۆڕێ و
له‌گه‌ڵ ئێواره و پایزو غه‌مگینیدا یاری ئه‌کات
یاری بکه چونکه ژیان یاری کردنه له‌نێوان به‌خچه و جه‌هانمدا
سه‌فه‌ره له‌ئاسمانه‌وه به‌ره‌و تاریکی مانگ ، به‌ره‌و شه‌وی سپی
به‌ره‌و کوژانه‌وه‌ی هه‌تاو له دڵی موسافیرێکدا
ئه‌ی ئه‌وه‌ی لێره‌نیت و من بانگی دۆزه‌خه‌کانت ئه‌که‌م
ئه‌پاڕێمه‌وه له‌زه‌مهه‌ریره‌کانت ، ڕوه‌و ته‌نهایت بازئه‌یه‌م و
ده‌ست پان ئه‌که‌مه‌وه له‌میهرت
من به‌خته‌وه‌ریم بۆچییه که‌تۆ بۆهه‌میشه لێره‌نه‌بیت؟
لێره‌به تاسینگم به‌ره‌و ئاسمان بکه‌مه‌وه‌و
مانگت له‌سه‌ر دڵی خۆم نیشان بیه‌م
خۆشه‌وسیتیت بۆبکه‌م به‌چه‌تری ژێر هه‌تاو
ئه‌ستێره‌ی ڕژاوت له‌داریاکاندا بۆ ڕاو بکه‌م
په‌نجه‌ره‌ت بۆدوروست که‌م لێه‌وه ئیمپراتۆره‌کان ببینیت
لێیه‌وه بچیته سه‌ر شه‌ونم، لێیه‌وه بۆنی خۆشه‌ویستی بکه‌یت
وابکه‌م تریفه سینگی تۆ بدره‌وشێنێته‌وه
هه‌تاو له‌سه‌ر ڕوخساری تۆ بنوێت
که مانگ که‌وت من خه‌رمانه‌ی خۆم له‌گۆنای تۆدا دروست بکه‌م
تاریکی خۆم له ماته‌می تۆدا ڕۆشن بکه‌مه‌وه
ڕێز له نه‌سیم بگرم کاتێک به‌سه‌ر قژی تۆدا ئه‌که‌وێته سه‌رچۆک
کاتێک نیلۆفه‌ر ده‌که‌وێته له‌نجه من ڕۆحی تۆ به‌هیوای خۆم بۆیه بکه‌م
تێکه‌ڵت که‌م له‌گه‌ڵ ئه‌وڕه‌نگه‌دا باخچه‌ی پێ ڕازاوه‌ته‌وه
بت به‌مه ناو خۆم و له ڕۆحی هه‌لا هه‌لامت بگه‌یه‌نم
ته‌نهایمت نیشان بییه‌م وه‌کو چۆن خودا دۆزه‌خمان نیشان ئه‌یات
وه‌کو چۆن باڵنده‌یه‌ک له‌هه‌وادا ئه‌فڕێ و ونبوونی خۆیمان نیشان ئه‌یات.
ئه‌مه‌یه سواڵی من که وه‌ک مناڵێکی ته‌نها
به‌نهێنییه‌وه داوای ئه‌ڤینت لێده‌که‌م
داوای مشتێک میهری په‌تی تابهشی دڵ ئێشانی قالۆنچه‌یه‌ک بکات
به‌شی ئه‌وه بکات دڵی مانگ له غوربه‌تی باخچه‌که‌مان نه‌شکێت
که تریفه له‌زوڵمه‌تی شه‌وه‌کانمان تۆرا دوای سوڕێک بێته‌وه سه‌ر دڵمان
دوای هه‌ر جوڵانێکی غه‌مگین به‌ره‌و ته‌نهای مان دێور بکاته‌وه
خۆی بکێشێت به هۆشیاریماندا
له ئاگایمانه‌وه بێته ده‌رێ...
سه‌یرکه من سواڵ له تۆ ئه‌که‌م
وه‌ک مۆسیقارێکی غه‌مگین که له‌ژێر هه‌تاوی به‌یانیدا سواڵ ده‌کات
وه‌ک فریشته‌یه‌کی ده‌رکراو له میهری خودا دێته‌ده‌رێ و
له‌عه‌رشێکی دیکه‌دا سواڵ ئه‌کات
من سواڵ له تۆ ده‌که‌م
ده‌ستم بۆتۆ کردۆته‌وه‌و ڕوه‌و تۆ هه‌یمه‌نه ئه‌که‌م به‌سه‌ر میهری ئاودا
هه‌تاو ناچار ئه‌که‌م رۆژی خۆی له‌سینگی تۆدا ته‌واو بکات
شوێنی خۆی تا دڵت بگوازێته‌وه، تا گۆنات ڕووناکی خۆی ڕاکێشێت
تائه‌ڤینت پرشنگی خۆی بار کات
گوڵ ئه‌خه‌مه خه‌زمه‌تت نازت بۆ هه‌ڵبگرێت!
که تۆرای به‌عه‌تر ئاشتت بکاته‌وه، که‌ڕۆشتی به بۆن قایلت کات
که گریای ڤانێلا بکاته مه‌رهه‌مت، له دڵیا جۆلانه‌ت بۆ دروست بکات
که‌غه‌مگین دانیشتی به فلوت مه‌ستیت نیشان بیات ،
ئاسوده‌گیت بۆ بکات به نۆته
له قژتا ئاواز بهێنێته ده‌رێ، که‌مانچه په‌روه‌رده‌کات تافێی میهرت
مۆسیقات بۆ بکات به په‌تێک خۆتی له هه‌وادا پێ ببه‌ستیته‌وه
خۆتی پێشۆڕ بکه‌یته‌وه تا قوڵایی ناز ناز
تا زوڵمه‌تی دڵۆپێک شه‌ونم و تکانی زه‌نگۆڵێک ئاو له لێوی به‌یانییه‌که‌وه
ئه‌ی تۆ، ئه‌ی ئاسمانێک شوێنت نییه بۆمه‌ستی باڵنده کانی من
باخچه‌ت نییه بۆ خه‌ونی نیشتنه‌وه‌ی من له هه‌رێزه‌کانتا
لێره‌به نه‌کا مانگ بگیرێت ،
نه‌کا تاریکی هێند بڕژێت خودامان بۆ ڕوناک نه‌کرێته‌وه...
نه‌کا له‌م ئه‌ستێره‌یه دابه‌زم که جه‌هانم شۆڕی کردۆته‌وه
تا من و تۆ به‌هه‌شتمان لێوه دیار نه‌بێت
قه‌ده‌ر نزمیکردۆته‌وه تا من و تۆ جه‌نگه‌ڵمان لێوه دیار نه‌بێت
به‌ڵام تۆ لێره‌به نه‌کا تریفه بشکێنم له‌سه‌ر حیشمه‌تی ئاونگه نوستووه‌کان
نه‌کا تیشک له گه‌ردوون بکه‌مه ده‌رێ،
نه‌کا تاریکی به‌ژووره‌که‌مدا ڕاومنێ و به تۆ بڵێم:
جه‌هانه‌می من ئه‌وه‌یه ،که تۆ جه‌هانمت نییه!
ئاگرت نییه تا زوڵمه‌تت له‌قوڵایی خۆمدا نیشان بییه‌م
ده‌ستم درێژکه‌م بۆ نوورت له‌و ده‌یجوورانه‌دا ڕۆحمه‌چێت به‌تاریکیدا
له‌شێوه‌ی موستیکێکی بچکۆله‌دا له دره‌وشانه‌وه‌ت بێمه پێشێ...
وه‌کو چۆن ته‌نهایی له‌ئاسوده‌گیم دێته پێشێ
وه‌کو چۆن ژیان تاریک ده‌بێ ومردن له‌خه‌یاڵه‌کانم دێته پێشێ.
24.8.2008 تا
18.4.2008
Jean Macé
تێبینی: ئه‌م نووسینه له
گۆڤاری ئاینده دا بڵاو بۆته‌وه له مانگی
9 ی
2008 دا