دیدار له‌گه‌ڵ سه‌لام محه‌مه‌د
ئاماده‌كردنى: حه‌مه كاكه‌ڕه‌ش
عیسام بینی چڵێ ئاگری بۆ هێنام
هه‌واڵی زه‌وی لێپرسیم
وتم: زه‌وی؟
یا سێداره‌و زیندان و ئه‌تۆم و دڵه نه‌گریسه‌كان
كاكه عیسا
ده‌ستم بگره‌و بمگه‌یه‌نه ((حوزووری خوا ))
من نامه‌وێ جارێكی تر بۆ سه‌ر زه‌وی بگه‌ڕێمه‌وه
كۆپله‌یه‌ك له‌شیعری (شاری نهێنی) له‌كتێبی (ده‌مه‌و ئێواران ئه‌تبینم
به‌سوخمه‌یه‌كی زه‌رده‌وه) ساڵی نووسینی ئه‌م شیعره 1975.
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت بگه‌ڕێینه‌وه بۆ سالانی حه‌فتای شیعری كوردی به‌هیچ
شبووه‌یه‌ك ناتوانین باز به‌سه‌ر ناوی سه‌لام محه‌مه‌د-دا بده‌ین، چونكه یه‌كێك
بوو له‌ده‌نگه دیار‌و یاخی و زولاڵه‌كانی شیعری كوردی ئه‌و سه‌رده‌مه‌و هه‌ر زوو
توانیوێتی به‌بلاوكردنه‌وه‌ی شیعره‌كانی و به‌شداریكردنی له‌هه‌موو كۆڕه
شیعرییه‌كانی كه‌ركوك و ناو به‌ناویش له‌كۆڕه ئه‌ده‌بیه‌كانی به‌غداو سلێمانی‌و
هه‌ولێر خوێنه‌رێكی زۆر له‌ده‌وری خۆی كۆبكاته‌وه. وه‌ك له‌پێشه‌كی دیوانه
چاپكراوه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی بۆ كراوه، تاساڵی 1988 نه‌یتوانیوه هیچ كۆمه‌ڵه
شیعرێك چاپ بكات، به‌لام به‌ده‌رچوونی كتێبی (ده‌مه‌و ئێواران ئه‌تبینم
به‌سوخمه‌یه‌كی زه‌رده‌وه) له‌و ساڵه‌دا كه ته‌نها بریتی
بوو له‌به‌شێكی كه‌می
شیعره بلاوكراوه‌كانی تایبه‌تمه‌ندی خۆی راگه‌یاندو له‌یاده‌وه‌ری خوێنه‌ری شیعری
كوردیدا مایه‌وه. هه‌ر چه‌نده دوای گیرسانه‌وه‌ی له‌مه‌نفا له‌ساڵی 1991-دا
بێده‌نگی هه‌ڵبژاردووه‌و هیچ به‌رهه‌م و كتێبێكیم نه‌كه‌وتۆته به‌رچاو، به‌لام
له‌م نزیكانه‌دا چه‌ند شیعرێكی تازه‌ی بلاوكرده‌وه. من له‌و روانگه‌یه‌وه كه
سالانێك سه‌لام محه‌مه‌د ده‌نگێكی دره‌وشاوه‌ی شیعری كوردی
بوو، پێم‌خۆش بوو ئه‌م
دیداره‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌م بۆ ئه‌وه‌ی تۆزی بێده‌نگیی بته‌كێنین و جارێكی‌تر
ئاشنای بیر‌و بۆچوونه‌كانی بین ده‌رباره‌ی شیعر‌و ئه‌ده‌بی كوردی، چونكه سه‌لام
محه‌مه‌د نه‌ك هه‌ر شاعیرێكی دیار
بوو، به‌ڵكو له‌باره‌ی شیعره‌وه تێڕامان و
خوێندنه‌وه‌ی تایبه‌تی هه‌بوو. له‌دوای راپه‌ڕینه‌وه هیچ ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندن
و رۆشنبیریی بیریان له‌چاپكردنه‌وه‌ی ده‌مه‌و ئێواران نه‌كردۆته‌وه، هه‌رچه‌نده
شه‌یدایانی شیعری سه‌لام محه‌مه‌د زۆر تاقیبی ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها به‌هیچ جۆرێك
له‌لایه‌ن هیچ ده‌زگایه‌كی رۆشنبیرییه‌وه سه‌لام محه‌مه‌د بۆ هیچ چالاكی و كۆڕ‌و
فێستیڤاڵێك رووی لێ نه‌نراوه، له‌كاتێكدا ده‌بینین خه‌ڵكانێك كه هیچ
هونه‌رێكیان پێ نییه داوه‌تی كوردستان ده‌كرێنه‌وه‌و چه‌ندین به‌رنامه‌ی تیڤی و
كۆڕوكۆبوونه‌وه‌یان بۆ سازده‌كه‌ن، كه‌چی سه‌لام محه‌مه‌دو دیوانه‌كه‌ی ته‌واو
له‌بیركراون. لێره‌دا ده‌ڵێم: هه‌موومان ده‌زانین هه‌رچی ده‌زگای به‌ناو
رۆشنبیری كوردییه له‌لایه‌ن ده‌سته‌و تاقمێكه‌وه داگیركراون و به‌ئاره‌زووی
خۆیان به‌كاریده‌هێنن، به‌لام ئه‌گه‌ر كورد ره‌خنه‌یه‌كی به‌رچاو روون و دروست و
ده‌قناسی هه‌یه بۆ ده‌بێت هیچ قسه‌یه‌كی جیدی له‌سه‌ر شیعره‌كانی سه‌لام محه‌مه‌د
نه‌كات؟ به‌داخه‌وه ره‌خنه‌ی كوردی هێشتا له‌هاوڕێیه‌تی و شارچێتی و حیزبچێتی
و چێتییه‌كانی تر دوورنه‌كه‌وتۆته‌وه، له‌ماوه‌ی سیی ساڵدا ئه‌مه یه‌كه‌مین
دیداره له‌گه‌ڵ سه‌لام محه‌مه‌دا سازبكرێت، بۆیه بێجگه له‌شیعر له‌ده‌رگای
زۆر هه‌ڵویست و یاده‌وه‌ری و به‌سه‌رهاتی تری داوه.
حه‌مه كاكه‌ڕه‌ش، سوید
ده‌مه‌وێت بتگه‌ڕێنمه‌وه بۆ منداڵیی، منداڵیی تۆ چۆن
بوو؟ كه‌ی هه‌ستت كرد
گه‌وره بوویت؟ چین ئه‌و وێنه‌و خه‌یاڵ و تابلۆیانه‌ی كه‌وا له‌سه‌رده‌می
منداڵییه‌وه تائێستا به‌شێكی دانه‌بڕاون له‌ڕۆحی تۆ؟ ئایا له‌منداڵیدا هیچ
په‌یوه‌ندییه‌ك له‌نبوون تۆ‌و شیعردا هه‌بوو؟ ئه‌ی ژینگه‌ی ئه‌و كاته‌ی كه‌ركوك
كاریگه‌رییه‌كی هه‌بووه له‌سه‌ر دروستكردنی توانا‌و به‌هره‌ی شیعری تۆ؟
برام، پێش ئه‌وه‌ی
وه‌ڵامی پرسیاره‌كانت بده‌مه‌وه پێویسته ئه‌وه بۆ خوێنه‌ری
به‌ڕێز روونبكه‌ینه‌وه كه من و تۆ له‌سه‌ر ئه‌وه پێكهاتووین له‌هه‌ندێك
جێگادا خۆم به‌پرسیاره‌كانه‌وه نه‌به‌ستمه‌وه. یاده‌وه‌رییه‌كان بۆ ئه‌ملاولایان
راكێشاوم و په‌لكێشیانكردووم. هۆیه‌كه‌ی ئه‌وه‌بوو كه له‌سه‌ره‌تادا وتمان
ته‌نها دیدارێكی ئه‌ده‌بی ده‌بێت و هه‌ر باس له‌شیعر ده‌كه‌ین، به‌لام كه چوومه
ناویه‌وه ئاسان
نه‌بوو هه‌ندێك یاده‌وه‌ری بگێڕمه‌وه‌و باز بده‌م به‌سه‌ر
هه‌ندێكی تردا. پڕ به‌دڵ حه‌زمده‌كرد هه‌ر هه‌مووی بگێڕمه‌وه یا هیچ نه‌بێت
به‌شێكی كه‌میان. ئینجا یان ده‌بوو شبووه‌ی پرسیاره‌كان بگۆڕێن یان جارجار قۆڵ
به‌قۆڵی خوێنه‌ردا بكه‌م و له‌چوارچبووه‌ی پرسیاره‌كه‌و زه‌مانی رووداوه‌كاندا
بیبه‌مه ده‌ره‌وه‌و پاش و پێشم به‌زنجیره‌ی زه‌مه‌نی به‌سه‌رهاته‌كان كردووه،
چونكه ئه‌مه دیداره نه‌ك نووسینه‌وه‌ی مێژووی ژیان. من و تۆ هه‌ست به‌م
ئاڵوگۆڕه ده‌كه‌ین، چونكه له‌سه‌ری رێككه‌وتووین و ته‌واوی سه‌ربه‌ستیتان
داومه‌تێ له‌وه‌ی چی ده‌ڵێم و چۆن و له‌كوێدا باسیده‌كه‌م. حه‌زمكرد كه
سه‌رنجی خوێنه‌ریش بۆ ئه‌م خاڵه گرنگه راكێشین. به‌ڕاستیش له‌مجۆره دیداره‌دا
له‌سه‌رێكه‌وه پیاو نایه‌وێت بێجگه له‌لایه‌نه ئه‌ده‌بیه‌كه هیچی تر بڵێ،
به‌لام له‌سه‌رێكی دیكه‌وه هه‌وڵده‌دات هه‌رچیه‌ك له‌ناخیدا په‌نگی خواردۆته‌وه
هه‌مووی پێكڕا هه‌ڵڕێژێته سه‌ر كاغه‌ز، كه ئه‌وه‌ش بۆ دیدار ده‌ست نادات.
ناچار ئه‌گه‌ر تێكه‌ڵ و پێكه‌ڵیش بێت، ئه‌گه‌ر ته‌نها سه‌ره داوه‌كانیش بێت،
هه‌وڵمداوه له‌كۆتاییدا جۆره هاوسه‌نگی و تێهه‌ڵكێشیه‌ك له‌نبوون
پرسیاره‌كان و
وه‌ڵامه‌كاندا دروستبكه‌م، كه بتوانم وێنه‌یه‌كی ئاشكرا‌و كامڵ
بخه‌مه به‌رچاوی خوێنه‌ر، ته‌نها له‌هه‌ندێك ێاردا نه‌بێت كه ره‌نگه بۆ ئه‌م
دیداره له‌وه‌زیاتر ده‌ست نه‌دات.
من له 21ی 7ی 1954دا له‌دایكبووم، نه‌ك (1ی 7) وه‌ك زۆربه‌ی عیراقیه‌كان كه
له‌به‌ر نه‌بوونی زانیاری دروست له‌سه‌رژمێرییه‌كه‌ی 1957دا رۆژی له‌دایكبوونی
نیوه‌ی عیراق زیاتر كرا به‌و به‌رواره. خوێندنی سه‌ره‌تایی و ئاماده‌ییم
له‌كه‌ركوكدا ته‌واوكردووه. له‌ساڵی 1978 به‌كالۆریۆسم له‌قانون وه‌رگرتووه
له‌زانكۆی به‌غدا.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ره‌حمه‌تیی باوكم مامۆستای سه‌ره‌تایی
بوو به‌رده‌وام
له‌گوندێكه‌وه بۆ گوندێكیتر نه‌قڵ ده‌كرا. سه‌ره‌تا له‌ساڵی 1960دا یه‌كه‌مین
مامۆستا‌و به‌ڕبووه‌به‌ری قوتابخانه‌ی (ته‌وه‌كه‌ڵ)ی سه‌ر به‌ناحیه‌ی ئاغجه‌له‌ر
بوو كه پێشتر قوتابخانه له‌و گونده‌دا
نه‌بووه. پاشان نه‌قڵكراوه بۆ گوندی
(هه‌شه‌زینی) له‌ناحیه‌ی (سه‌نگاو). ئینجا چووینه‌ته‌وه بۆ كه‌ركوك و له‌وێشه‌وه
له‌ساڵی 1963دا كه مامۆستا كورده‌كان به‌بڕیاری حه‌ره‌س قه‌ومی بۆ ناوچه
عه‌ره‌بیه‌كان راگوێزراون باوكم نه‌قڵ كراوه بۆ (تل علی) له(حه‌ویجه).
له‌وێشه‌وه له‌ساڵی 1965دا بۆ ناحیه‌ی (دوبز) و پاشان له‌ساڵی 1969دا بۆ
یه‌كجاری هاتووینه‌ته‌وه بۆ ناو شاری كه‌ركوك. به‌كورتی منداڵیم نه‌دیوه، چونكه
رووبه‌ره‌كه زۆر له‌وه گه‌وره‌تربوو كه ته‌مه‌نم فریای بكه‌وێت (كارێزه‌ی
خاڵخالان- كه‌ركوك- ته‌وه‌كه‌ڵ- هه‌شه‌زینی - كه‌ركوك- حه‌ویجه- دوبز- كه‌ركوك).
ئه‌مه‌ش ره‌نگدانه‌وه‌یه‌كی كاریگه‌ری
هه‌بووه له‌سه‌ر ئه‌و قۆناغه گرنگ و
ناسكه‌ی ته‌مه‌ندا. هێشتا له‌ژینگه‌یه‌كدا جێگیر نه‌ده‌بووم رووبه‌ڕووی
ژینگه‌یه‌كی تر
ده‌بوومه‌وه. له‌ساڵی 1970دا باوكم له‌ڕه‌حیماوا‌خانوویه‌كی كڕی و
دێته‌وه یادم كه ره‌حمه‌تی دایكم زه‌وی حه‌وشه‌كه‌ی ماچكردو وتی (ئۆخه‌ی ئیتر
لێره بارناكه‌ین). هه‌ر پاش چه‌ند مانگێك ژینگه‌یه‌كی ناخۆشترو ته‌ڵخترو
سامناكتر باوه‌شی بۆ گرتینه‌وه‌و دایكم به‌نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك كۆچی دوایی
كرد. چه‌ند مانگێك دوای ئه‌و مامه‌م قادر كه مه‌عده‌نی قایه‌ی
هه‌بوو هه‌ر له‌ناو
چاڵه مه‌عده‌نه‌كه‌دا كه‌وته ژێر قایه‌و تاشه‌به‌ردی زله‌وه. به‌شۆفڵ
لاشه‌كه‌یان ده‌رهێناو كاتێك جه‌نازه شێواوه‌كه‌ی له‌خه‌سته‌خانه‌ی كۆماری
ته‌شریح كرا به‌دیاریه‌وه‌بووم. هه‌رگیز ئه‌و دیمه‌نه ترسناك و دڵته‌زێنه‌م
له‌بیرناچێته‌وه. له‌ئوكتۆبه‌ری 1973دا باوكم خۆشی كۆچی دووایی كرد. پاش ئه‌و
نۆره هاته سه‌ر وریای برام كه به‌كاره‌ساتێكی جه‌رگبڕ ژیانی كۆتاییهات. دایكم
ته‌مه‌نی ته‌نیا سی و پێنج ساڵ و باوكمیش چل و چوار سالان
ێ‌و كاتێ وه‌فاتیان
كرد.
به‌سه‌فه‌ركردنی ئه‌وان كۆستمانكه‌وت و شیرازه‌ی خێزانه‌كه‌مان هه‌ڵوه‌شایه‌وه.
ئاخر ئێمه دوو براو چوار خوشك
ێوین نۆبه‌ره‌كه‌یان من
بووم. ئه‌وسا تازه
هه‌ژده سالان
بووم و له‌و ئاسته هۆشیارییه‌دا
نه‌بووم مه‌سئوولیه‌تی خێزانێكی
گه‌وره بگرمه ئه‌ستۆ، به‌ڵكو هه‌موومان كه‌وتینه به‌ر مه‌رحه‌مه‌تی
رۆژگاره‌وه. ره‌حمه‌تی مامه‌م مه‌لا عه‌لی سه‌رپه‌رشتی ده‌كردین .
ئه‌مه ئه‌و ژینگه نوێیه
بوو كه ساڵه‌هایه‌ك چاوه‌ڕێمانده‌كرد تا
بحه‌سێینه‌وه‌و ئاسووده‌بین.
به‌ر له‌كۆچی دووایی باوك و دایكم له‌سه‌رده‌می هه‌رزه‌كاریمدا من تاقانه كوڕی
ماڵه‌وه‌بووم و چوار خوشكم
هه‌بوو، سوهه‌یله و سوعادو رووناك و پرشنگ. زۆربه‌ی
ئیشوكارو ئه‌ركه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ماڵ من ده‌مكرد. به‌یانیان ده‌وری سه‌عات پێنج و
زووتریش له‌خه‌و هه‌ڵیانده‌ستاندم تا بچم بۆ فڕن و كولێره‌ی گه‌رم بكڕم. جاری وا
هه‌بوو سه‌عاتێك زیاتر به‌و سه‌رمای زستانه چاوه‌ڕێم ده‌كرد. سابیری نانه‌وا
له‌دوبز تا یه‌كێكی گه‌وره‌ی له‌وێ شكبردایه ئێمه‌ی مندالانی پشتگوێده‌خست.
كۆمه‌ڵێك منداڵ
بووین، گشتمان پێكه‌وه ده‌ستمان به‌رزده‌كرده‌وه‌و
هاوارمانده‌كرد كاك سابیر كاك سابیر ئه‌ویش به‌مه‌زاجی خۆی خه‌ڵكی به‌ڕێده‌كرد.
كه نانم ده‌برده‌وه ئینجا
ده‌بوو بچم شیر بكڕم، چونكه دایكم خۆی ده‌یكرد
به‌ماست. بۆ نه‌گبه‌تیش ئه‌و ماڵه‌ی شیرمان لێده‌كڕی كه‌وتبووه ئه‌وسه‌ری
دوبزه‌وه. كاتێك ده‌گه‌ڕامه‌وه به‌په‌له نان و ماستم ده‌خواردو ده‌چووم بۆ
مه‌كته‌ب. وای به‌حاڵی ئه‌و قوتابیه‌ی پێنج ده‌قیقه دووابكه‌وتایه. كێ هه‌یه
ئه‌و سه‌رده‌مه له‌دوبز ژیابێت و مامۆستا (ناجی الدوری) نه‌ناسێت كه
به‌ڕبووه‌به‌ری قوتابخانه سه‌ره‌تاییه‌كه
بوو. چۆن گورگ هێرش ده‌كاته سه‌ر
مێگه‌له مه‌ڕێك ئه‌ویش بۆ قوتابیه‌كان ئاوابوو. ئه‌گه‌ر له‌یه‌كێكی بدایه
سه‌ره‌تا به‌دارو زلله‌و پاشان به‌شه‌ق و بۆكس كه‌وڵی ده‌كرد. دێته‌وه یادم
چه‌ندین قوتابی له‌ترسی مامۆستا ناجی میزو پیساییان به‌خۆیاندا ده‌كرد. من شانسم
هه‌بوو كه هه‌رگیز به‌ر لێدان نه‌كه‌وتم، چونكه باوكم له‌هه‌مان قوتابخانه‌دا
كاریده‌كرد.
به‌ڕاستی سه‌رده‌می منداڵیم تراژیدیایه‌كی خه‌مناك
بوو، به‌لام بۆ خۆشبه‌ختی كه
خوشكه‌كانم گه‌وره‌بوون سۆزێكی خوشكانه‌ی گه‌رم و گوڕیان پێبه‌خشیم كه
ده‌بوو
وه‌كو براگه‌وره من ئه‌و نازه‌یان بده‌مێ. به‌هۆی منیشه‌وه تووشی ناڕه‌حه‌تیه‌كی
زۆر هاتن و به‌رده‌وام له‌جێگۆڕكێ و هه‌لاتندبووم تا له‌مانگی هه‌شتی 1991دا بۆ
یه‌كجاریی له‌سوید گیرسامه‌وه‌و پێموایه هه‌رلێره‌ش ماڵئاوایی له‌م ژیانه
سه‌خت و پڕ له‌كوێره‌وه‌رییه‌ی خۆم ده‌كه‌م. كوڕه گه‌وره‌كه‌م كه ناوی كارزانه،
لێره خوێندنی ته‌واوكردووه‌و ژنی هێناوه‌و ئه‌ندازیاره له‌ستۆكهۆڵم. ته‌مه‌نی
سی سالانه‌و كچێكی جوانكیله‌یان هه‌یه ناوی میشه یه. سازان دوو كوڕی هه‌یه
لیۆن و تریستان. سۆمایش سیكۆلۆجه‌و پسپۆڕه له‌كاری ده‌روونناسیدا. ئاره‌زووی
نووسیینی هه‌یه‌و له‌ێاری سایكۆلۆژیدا ده‌نووسێت، به‌لام به‌زمانی سویدی و
ئینگلیزی. سایه‌ی كچه بچكۆله‌م كه ته‌مه‌نی بیست و دوو ساڵه هێشتا به‌شی
كۆمه‌ڵناسی ده‌خوێنێت له‌زانكۆدا. له‌ساڵی 1989 به‌دوواوه له‌عیراقدا كه من
ئه‌مری قه‌بزم به‌دوواوه‌بوو رژێم خه‌ریك
بوو هیوای برام له‌شوێنی من بگرن.
له‌ترساندا ماوه‌یه‌ك له‌ماڵه‌وه نه‌خه‌وتبوو. ئه‌و یه‌كه‌م كه‌س
بوو كه هاته
مواجه‌هه‌م له‌زیندانی عه‌سكه‌ری به‌له‌دروز له‌باقووبه. هه‌موویان دێته‌وه
بیریان كه ئه‌وسا دوو په‌نجه‌م داخكرابوون كاتێك ئه‌وان هاتن هێشتا ئاوسابوون و
خوێنیان لێده‌چۆڕی.
هیواو هه‌ر چوار خوشكه‌كه‌شم خاوه‌نی ماڵ و منداڵی خۆیانن و له‌ولاتی سوید
ده‌ژین. ئێمه‌و چه‌ند ماڵه خزمێكی تریش هه‌موومان ساڵه‌هایه‌كه به‌هۆی
یارمه‌تی سوعاده‌وه هاتین بۆ سوید‌و له‌یه‌ك شاردا كۆبووینه‌ته‌وه‌و ره‌حیماوایه‌كی
بچووكمان بۆ خۆمان دروستكردووه. ئه‌گه‌ر ئه‌و
نه‌بووایه به‌ئاسانی
نه‌ده‌گه‌یشتینه ئێره. له‌ڕۆژی 27/7/2008دا شێرزادی تاقانه‌ی كوڕی له‌ته‌مه‌نی
بیست و حه‌وت ساڵیدا به‌نه‌خۆشیه‌كی كوت‌وپڕ له‌شاری ئوپسالا كۆچی دوایی كرد‌و
بوو
به‌یه‌كه‌م موسافیری بنه‌ماڵه‌كه‌مان له‌م ولاته‌دا.
یه‌كه‌مجار كه شۆڕشی ئه‌یلول هه‌ڵگیرسا له‌ته‌وه‌كه‌ڵ
بووین، ئه‌وسا ته‌مه‌نم
حه‌وت سالان بوو كه فڕۆكه‌كانی عه‌بدولكه‌ریم قاسم ناوچه‌ی چه‌می رێزان و گوندی
ته‌وه‌كه‌ڵیان بۆردوومانكرد. له‌ناو دره‌خته‌كانی ده‌وروبه‌ری ته‌وه‌كه‌ڵدا خۆمان
شاردبۆوه، دیمه‌نی ئه‌و دوو فڕۆكه‌یه‌م له‌به‌رچاوه كه بۆردوومانیان ده‌كرد. بۆ
شه‌و ته‌وه‌كه‌ڵ درایه به‌ر تۆپ و باوكم هه‌موومانی له‌سووچێكدا كۆكرده‌وه‌و وتی
ئه‌گه‌ر گولله تۆپمان به‌ركه‌وت با هه‌موومان پێكه‌وه بمرین. هه‌ربه‌و شه‌وه
چووین بۆ گوندێكی تر.
له‌ساڵی 1960 هه‌ر لای باوكم به‌ئه‌لف و بێی كوردی ئیبراهیم ئه‌مین باڵدار
ده‌ستم به‌خوێندن كرد. بۆ ساڵی دوایی كه شۆڕشی كورد به‌ڕابه‌رایه‌تی سه‌رۆكی
نه‌مر مه‌لا مسته‌فای بارزانی له‌ژێر دروشمی (كوردستان یا نه‌مان)دا هه‌ڵگیرسا
خوێندن به‌كوردی قه‌ده‌غه كرا.
داره‌كه‌ی دارا
بوو به‌داری عه‌ره‌بی واته خانوو. داراو زاراو ئازاد‌و په‌روین و
دۆی داده‌و مێوژه نایابه‌كه‌ی مام زۆراب
بوون به‌كۆمه‌ڵێك ناوی قه‌به‌و
ره‌زاقورسی عه‌ره‌بی. ره‌نگه هه‌ر لێره‌وه پرسیاره‌كانی سزای به‌كوردبوون
له‌ناخمدا ره‌گیان داكوتابێت و له‌هه‌موو ژیانیشمدا ته‌نیا ئه‌و ساڵه به‌كوردی
خوێندوومه.
له 1963دا چه‌ند كوردێكی نیشتیمانپه‌روه‌ری وه‌ك شێخ مارفی به‌رزنجی و
هاوڕێكانی له‌شاری كه‌ركوكدا له‌سێداره‌دران. جه‌نازه‌كانیان له‌به‌رده‌م
سینه‌ماكانی خه‌یام و حه‌مراو عه‌له‌مه‌یندا هه‌ڵواسران و سووكایه‌تیان پێكرا.
ئه‌و رۆژه دایك و باوكم نه‌یانهێشت بچمه ده‌ره‌وه، دایكم ده‌گریاو له‌خۆی
ده‌دا. مامه‌م مه‌لا عه‌لی هاتبووه لای باوكم كه ئامۆزابوون، به‌لام نزیكترین
كه‌س و هاوڕێی یه‌كتربوون. هه‌ر له‌منداڵیه‌وه به‌یه‌كه‌وه گه‌وره
بوون و
خوێندوویانه ته‌نیا مه‌رگ له‌یه‌ك دووری خستوونه‌ته‌وه. پێكه‌وه له‌و رۆژه
شوومه‌دا دانیشتبوون و باسیان له‌وه ده‌كرد ئه‌وانه‌ی چوونه‌ته بازاڕ‌و چاویان
به‌و دیمه‌نه كه‌وتێو‌سه‌رودڵیان گیراوه‌و چۆن ژنه توركمانێك یه‌كێك
له‌جه‌نازه‌كانی دابووه به‌رچه‌قۆ. ئه‌م رووداوه كه‌شێكی زۆر تایبه‌تی له‌ناخی
مندادروستكردو ئێستاش ئاسه‌واری ماوه.
دوایئه‌وه قۆناغی فه‌رهود ده‌ستیپێكرد. عه‌شایه‌ره عه‌ره‌به‌كان به‌تایبه‌تی
جێوره‌كانی حه‌ویجه وه‌ك ره‌وه گورگ هه‌ڵیانده‌كوتایه سه‌ر گونده
كوردنشینه‌كان و مه‌ڕو مالاتیان تالانده‌كرد. له‌مه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه
ته‌عریبكردنی كه‌ركوك پرۆسه‌یه‌كی دێرینی رژێمه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی
عیراقه‌و كه به‌عس هاته سه‌رحوكم و دوای پاشگه‌زبوونه‌وه‌یان له‌ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی
11ی ئازار پرۆسه‌كه تاجی زێڕینی خرایه سه‌رو گه‌یشته لووتكه‌ی جێبه‌جێكردن.
له‌ساڵی 1962دا له‌گوندێكی وه‌كو ته‌وه‌كه‌ڵ خوێندن بكرێت به‌عه‌ره‌بی ده‌بێت
كورد چ متمانه‌یه‌كی به‌عه‌ره‌ب هه‌بێت.
ئێمه‌ی مندالانی ته‌په‌ی مه‌لا عه‌بدوڵلا ئه‌وسا وه‌كو كاردانه‌وه‌یه‌كی عاتیفی
گرووپێكمان پێكه‌وه‌نابوو دژی منداڵه توركمانه‌كان. نه یاریمان له‌گه‌ڵیاندا
ده‌كرد، نه به‌توركمانیش قسه‌مانده‌كرد. من خۆم تائێستاش توركمانی نازانم.
بێگومان كاردانه‌وه‌كه هه‌ڵه‌بوو به‌تایبه‌تی له‌ڕووی فێربوونی زمانی
توركمانیه‌وه كه ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستم
بووایه به‌ئاسانی فێرده‌بووم.
له‌وه‌ڵامی ئه‌و به‌شه‌ی كه ئایا هیچ په‌یوه‌ندییه‌ك له‌نبوون من و شیعردا
هه‌بووه به‌منداڵی، ده‌ڵێم به‌ڵێ، په‌یوه‌ندییه‌كی زۆر توندوتۆڵیش
هه‌بووه.
هێشتا ته‌مه‌نم دوانزه سالان
بووه ده‌فته‌رێكم پڕكردبووه‌وه كه پاش یه‌ك دوو
ساڵی تر ناوی ده‌ریای خه‌یاڵم لێنابوو، هاوڕێكانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ش
ده‌فته‌ره‌كه‌یان دێته‌وه یاد. به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه باوكم دیوانی هه‌ندێك
له‌شاعیره كۆنه‌كانی
هه‌بوو هه‌وڵێكی بێوچانم ده‌دا بیانخوێنمه‌وه، زۆریش
قورسبوون. به‌رده‌وام پرسیارم له‌باوكم ده‌كرد، ئه‌ویش ده‌یوت ئه‌م شیعرانه
له‌گه‌ڵ ته‌مه‌نی تۆدا ناگونجێن و تێگه‌یشتنیان ئاسان نییه. له‌بری ئه‌وانه
جارجار كتێبی له‌بابه‌ت رۆسته‌می زاڵ و شیرین و فه‌رهادو ئه‌میر ئه‌رسه‌لانی بۆ
ده‌هێنام. هه‌ندێجار له‌گه‌ڵ باوكمدا ده‌چووم بۆ كتێبخانه‌ی عێری
كه‌خاوه‌نه‌كه‌ی محه‌مه‌د ئه‌مین عێری
بوو كتێبی كوردی ده‌فرۆشت. ئێستاش بۆن و
به‌رامه‌ی ئه‌و كتێبه كۆنانه‌م هه‌ر له‌یاده‌و بۆنی كتێبم به‌لاوه له‌بۆنی
عه‌تر پێخۆشتره. كاتێك باوكم هه‌ستی به‌وه‌كردبوو كه شیعر ده‌نووسم زۆری
به‌لاوه ناخۆش
بوو. بۆ ئه‌وه‌ی كه هه‌موو زه‌ینێكم بده‌مه خوێندنه‌كه‌م و
له‌پاشه‌ڕۆژدا بڕوانامه‌یه‌كی به‌رز وه‌ربگرم. كاره‌سات لێره‌وه ده‌ستیپێكرد كه
یه‌كێك له‌مامۆستاكانم به‌باوكمی وتبوو سه‌لام زۆر زیره‌كه، به‌لام قه‌ده‌رێكه
نازانم به‌چییه‌وه خۆی خه‌ریك ده‌كات و وه‌ك جاران نه‌ماوه. كاتێك باوكم
گه‌ڕایه‌وه داوای ده‌فته‌ری شیعره‌كانمی كرد. به‌به‌رچاوی خۆمه‌وه پارچه پارچه‌ی
كرد‌و فه‌رمووی له‌ئه‌مڕۆ به‌دواوه ئیتر شیعر‌و میعر نانووسیت و هه‌موو خوویه‌ك
ده‌ده‌یته خوێندنه‌كه‌ت. وام هه‌ستده‌كرد ئه‌وه ده‌فته‌ر نییه كه پارچه
پارچه ده‌كرێت، به‌ڵكو دڵه بچكۆلانه‌كه‌مه. هه‌روه‌ها بێجگه له‌كتێبه‌كانی
مه‌كته‌ب بۆم
نه‌بوو شتی تر بخوێنمه‌وه. لێره‌وه بێهووده‌یی و بێنرخی ئه‌م
دونیایه چوزه‌ره‌ی له‌دڵمدا ده‌ركرد. ده‌فته‌ره دڕاوه‌كه خۆشه‌ویتترین و
بایه‌خدارترین شت
بوو به‌لامه‌وه. زۆرجار كه شه‌وان ده‌خه‌وتم لای سه‌ری خۆمه‌وه
دامده‌نا. ئیدی قۆناغی شیعرنووسین به‌نهێنی و خوێندنه‌وه به‌نهێنی
ده‌ستیپێكرد. زۆرجار له‌سه‌ربانی ماڵه‌كه‌مان له‌دوبز رۆمانه‌كانی نه‌جیب
مه‌حفوزو ته‌وفیق حه‌كیم و هه‌زارو یه‌ك شه‌وم ده‌خوێنده‌وه. لێره‌وه فێری
جگه‌ره‌كێشان
بووم تا ئێستاش جگه‌ره ده‌كێشم و ره‌نگه هه‌ر جگه‌ره‌ش بمكوژێت.
ده‌ستووره باوه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌م به‌دڵ
نه‌بووه. له‌و ته‌مه‌نه‌وه فێری
یاخیبوون بووم و بڕوام به‌گۆڕین و به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوون
هه‌بووه. له‌شیعرێكمدا
كه له‌ساڵی 1971دا له‌ڕۆژنامه‌ی هاوكاری بلاوكراوه‌ته‌وه، باس له‌و یاخیبوونه
ده‌كه‌م و ئه‌وه‌ش ده‌سه‌لمێنێت كه سه‌فه‌ری گه‌ڕانم به‌شوێنی راستیدا تازه
نییه‌و له‌دێرزه‌مانه‌وه رێگای گرتۆته‌به‌رو له‌ناخمدا ره‌نگی داوه‌ته‌وه (بۆ
لاوێكی شانزه حه‌ڤده سالان له‌و رۆژگاره‌دا كه‌م
نه‌بوو):
چۆن یاخی بووم
چۆن له‌زیندانی به‌هه‌شتی كۆمه‌ڵی مردووان ده‌رچووم؟
مردن ... رۆیین ... نه‌یانزانی چییه راستی
ئه‌مرن ... ئه‌ڕۆن و ناپرسن كوانێ راستی
كوانێ ده‌نگی
كوانێ ره‌نگی
به‌لام ئه‌ی دانه‌ری راستی ... كوانێ راستی؟؟
كه قۆناغی‌ئاماده‌ییم له‌ساڵی 1973دا ته‌واوكرد باوكم له‌خه‌سته‌خانه‌ی كۆماری
كه‌وتبوو منیش به‌دیارییه‌وه‌بووم. له‌زانكۆی به‌غدا له‌كۆلیجی قانوون وه‌رگیربووم
و ناوه‌كانیش له‌ڕۆژنامه‌ی الجمهوریه‌دا بلاوكرابوونه‌وه. باوكم سووربوو له‌سه‌ر
ئه‌وه‌ی بڕۆم بۆ به‌غداو ده‌ستبكه‌مه‌وه به‌خوێندن. منیش دڵم نه‌ده‌هات به‌و
حاڵه‌وه جێیبهێڵم. تا خۆی وتی لێره جه‌ماعه‌ت هه‌موو به‌دیارمه‌وه‌ن ئه‌گه‌ر
تۆ به‌ڕاستی خاتری منت ده‌وێت بچۆ بۆ به‌غدا با ره‌نجی ئه‌و هه‌موو ساڵه‌مان
به‌خه‌سار نه‌چێت. به‌قسه‌م كرد‌و رۆیشتم، نه‌شمده‌زانی جارێكی‌تر چاوم به‌باوكم
ناكه‌وێته‌وه.
حه‌زم به‌خوێندنی قانوون نه‌ده‌كردو ناچاریشبووم. ئه‌گه‌ر به‌ئاره‌زووی خۆم
بووایه ئینگلیزیم ده‌خوێند، به‌لام هه‌ڵبژاردنی باوكم
ێ‌و كه حه‌زیده‌كرد ببم
به‌حاكم یا مودده‌عی عام. له‌ساڵی1978دا به‌كالۆریۆسم له‌قانوون وه‌رگرت و هه‌ر
له‌و ساڵه‌شدا
بووم به‌ئه‌ندامی یه‌كێتی پارێزه‌رانی عیراق. ماوه‌یه‌ك كاری
پارێزه‌ریم كردووه له‌گه‌ڵ پارێزگاری ئێستای كه‌ركوك كاك عه‌بدولڕه‌حمان
مسته‌فادا كه هاوڕێی زانكۆم
ێ‌و. پاشان وه‌كو حقوقیه‌ك ته‌عین
بووم. هه‌رچه‌نده
له‌گه‌ڵ قانوون‌دا ناكۆكم بڕوایه‌كی ئه‌وتۆیشم پێی نییه، چاره‌نووسیش واێو كه
زۆربه‌ی ژیانمی له‌گه‌ڵدا به‌سه‌ربه‌رم.
دوای سالانێك ره‌نگه ئاسان نه‌بێت كه‌سێك قسه له‌سه‌ر ئه‌زموونی شیعری خۆی
بكات، به‌لام ناكرێت دوای سالانێك بێده‌نگیی یه‌كێك له‌ده‌نگه زوولاڵه‌كانی
شیعری كوردی هه‌ر به‌بێده‌نگیی بمێنێته‌وه. تۆ وه‌ك سه‌لام محه‌مه‌د ئه‌و كاته
به‌كتێبی (ده‌مه‌و ئێواران ئه‌تبینم به‌سوخمه‌یه‌كی زه‌رده‌وه) توانیت له‌گه‌ڵ
نه‌وه‌ی خۆتدا وه‌ك شاعیرێكی جیاواز له‌هاوته‌مه‌نه‌كانت ده‌ركه‌ویت، پێمخۆشه
بگه‌ڕێیته‌وه بۆ ئه‌و سه‌ره‌تایه‌و سه‌باره‌ت به‌ئه‌زموونی خۆت قسه بكه‌یت.
قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌زموونی شیعریی خۆم جارێكی‌تریش ده‌مباته‌وه بۆ قۆناغه پارچه
پارچه‌و جیاجیاكانی ته‌مه‌نم. پێش ساڵی 1970 هه‌وڵی جۆربه‌جۆرم
هه‌بووه، به‌لام
له‌وه به‌دوواوه، واته له‌گه‌رمه‌ی شایلۆغانی ئاهه‌نگه‌كانی 11ی ئازاردا
كۆمه‌ڵه شیعرێكم كۆكرده‌وه به‌ناوی (دڵی كوردستان)ه‌وه كه زۆربه‌یان
لاساییكردنه‌وه‌ی شیعره‌كانی گۆران و هه‌ردی و كامه‌ران موكری
بوون. برای به‌ڕێزم
كاك ره‌زا شوان كه ئێستا له‌شاری (بێرگن)ی ولاتی نه‌رویژه ئه‌وسا به‌ناوی هیوا
شوانه‌وه په‌یامنێری رۆژنامه‌ی هاوكاری
ێ‌و له‌كه‌ركوك. ئه‌و كاته شوێن
په‌نجه‌یه‌كی دیاری
هه‌بوو له‌گۆڕه‌پانی رۆشنبیریی شاره‌كه‌دا. به‌ده‌ستخه‌ته
جوانه‌كه‌ی هه‌موو شیعره‌كانی بۆ نووسیمه‌وه له‌گه‌ڵ پێشه‌كی و
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی تێر‌و ته‌سه‌لدا. دیوانه‌كه‌م نارد بۆ به‌غدا بۆ ره‌قابه‌و
به‌هۆی رێككه‌وتنه‌كه‌ی ئازاره‌وه زۆر به‌ئاسانی ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر چاپكردنی
وه‌رگیرا.
كاتێك چووم بۆ به‌غدا بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی دیوانه‌كه سه‌ردانی رۆژنامه‌ی هاوكاریم
كرد‌و ئه‌وسا ره‌حمه‌تی حیلمی عه‌لی شه‌ریف سه‌رنووسه‌ری
ێ‌و. له‌وێ بۆ یه‌كه‌مجار
چاوم به‌كاك سه‌لاح شوان و ره‌حمه‌تی جه‌لالی میرزا كه‌ریم كه‌وت، شیعرێكی نوێشم
بۆ خوێندنه‌وه كه تازه نووسیبووم و له‌دیوانه‌كه‌دا
نه‌بوو به‌ناونیشانی
(خه‌ونی چاو) كه زۆر به‌لایانه‌وه جوان
بوو. بڕوایان وابوو من توانایه‌كی
گه‌وره‌ترم هه‌یه له‌و شیعرانه‌ی نیازموایه چاپیان بكه‌م و رۆژێك دێت
له‌چاپكردنیان په‌شیمانده‌بمه‌وه. خه‌ونی چاو یه‌كه‌مین شیعری بلاوكراوه‌مه
له‌ساڵی 1970دا.
به‌ته‌واوی له‌چاپكردنی (دڵی كوردستان) پاشگه‌زبوومه‌وه‌و كاك سه‌لاح شوان
ده‌ورێكی زۆری هه‌بوو له‌په‌شیمانبوونه‌وه‌م. ئه‌وسا په‌یوه‌ندییه‌كی برایانه‌ی
زۆر به‌هێز له‌نبوونی من و كاك سه‌لاح شوان‌دا
هه‌بوو. ناوی هه‌ردووكمان
به‌یه‌كه‌وه ده‌هێنرا. كه ده‌چوومه به‌غدا به‌زۆری شه‌و له‌ماڵی ئه‌وان
ده‌بووم. شیعره‌كانیشمان تاڕاده‌یه‌ك له‌یه‌كه‌وه نزیكبوون. چه‌نده‌ی ئه‌و دڵی
به‌شیعره‌كانم ده‌كرایه‌وه منیش زیاتر هۆگری شیعره‌كانی ئه‌وبووم، به‌لام كه
هاته ئه‌وروپا تائێستایش كه نزیكه‌ی بیست ساڵ ده‌بێت یه‌كتریمان نه‌دیوه.
له‌سه‌ره‌تادا نامه‌و ته‌له‌فۆن له‌نبوونماندا
هه‌بوو ئه‌ویش ورده ورده
كۆتاییهات. وه‌ك خۆی نووسیویه‌تی زۆر شتمان له‌یه‌ك ده‌چێت، به‌لام زۆریش
جیاوازیمان هه‌یه. له‌نامه‌یه‌كیدا كه له‌به‌رواری 20ی 10ی 1998دا
له‌نه‌رویژه‌وه بۆی ناردووم، به‌مجۆره باسی ئه‌و په‌یوه‌ندی و بیره‌وه‌رییانه
ده‌كات:
(هاوڕێ و برای خۆشه‌ویستم كاكه سه‌لام
نازانم بۆ به‌م نیوه‌شه‌وه به‌فره، له‌م هه‌موو دنیایه‌دا تۆم كه‌وته‌وه بیر تا
نامه‌ت بۆ بنووسم؟ وادیاره بیرت ئه‌كه‌م و له‌ڕێی تۆوه بیری خۆم ئه‌كه‌م و بیری
دنیا‌و زه‌مانێك، نازانم بۆچی و نازانم چۆن به‌سه‌رچوو. بیری رۆژانی مه‌ستی و عه‌شق
و شێتی. بیری ژیان به‌گشت مانا دژ به‌یه‌كه‌كانیه‌وه. شه‌وانی ئه‌ێنه‌واس و
كوردایه‌تی و گریان و فه‌لسه‌فه‌و ئه‌ده‌ب. راكردنه‌كانت به‌ده‌م سه‌رخۆشیه‌وه،
ورده سه‌رنجه دانسقه‌كانت، شیعر خوێندنه‌وه‌و شیعر دڕاندن، ئاژاوه‌و
هێوربوونه‌وه. من و تۆ زۆر له‌یه‌ك ئه‌چین، زۆریش لێك جیاین. زۆربه‌ی براده‌رانی
ئه‌وسامان، ئه‌وانه‌ی پرسیاره گه‌وره‌كانی ئێمه‌یان دووباره ئه‌كرده‌وه سه‌ریان
خسته بن باڵی خۆیان و وازیان هێنا له‌گه‌ڕان به‌دوای
وه‌ڵامه گه‌وره‌كاندا. من
تاقیكردنه‌وه‌ی مه‌رگم به‌چاوی خۆم بینی له‌ڕێگای مه‌رگی ئازیزترین كه‌سمه‌وه. تۆ
چه‌ندین هه‌وڵت دا به‌چاوی خۆت بیبینی .... تاد).
دوای په‌شیمانبوونه‌وه‌م له‌چاپكردنی (دڵی كوردستان) قۆناغی عه‌مه‌لی
تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌ده‌بیم ده‌ستیپێكردو له‌مانگی دوازده‌ی ساڵی 1970دا
بووم
به‌ئه‌ندامی یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد‌و ناسنامه سپی و زه‌رده كاڵه‌كه‌م وه‌رگرت
و هێشتا ته‌مه‌نم نه‌گه‌یشتبووه حه‌ڤده سالان. به‌گوێره‌ی پرۆگرامی یه‌كێتی
ده‌بوو ئه‌ندام له‌سه‌ره‌وه‌ی هه‌ژده ساڵیدا بێت. ره‌نگه كردنه‌وه‌ی لقی
كه‌ركوك ێوبێته هۆی چاوپۆشین له‌و خاڵه قانوونییه. به‌م حیسابه‌ش له‌مێژووی
یه‌كێتی نووسه‌رانی كوردا من بچووكترین ئه‌ندامی یه‌كێتیم. خوالێخۆشێو شێخ
ره‌ئوفی خانه‌قا یه‌كه‌م سه‌رۆكی لقی كه‌ركوك
ێ‌و پاش ئه‌ویش خوالێخۆشێو شێخ
عه‌بده‌لعه‌زیزی خانه‌قا
ێ‌و به‌سه‌رۆك ئینجا مامۆستا عوسمان مسته‌فا خۆشناو.
هه‌ر له‌و كاتانه‌دا
ێ‌و هه‌ردوو خوالێخۆشبوون (مامۆستا له‌تیف حامید‌و شێخ
عه‌بدولقادری كه‌سنه‌زانی) و مامۆستا سه‌دره‌دین عارفم ناسی. هه‌رسێكیان چیرۆكنووس
بوون. چیرۆكه‌كانی له‌تیف حامید له‌ڕیزی هه‌ره پێشه‌وه‌ی چیرۆكی نوێی ئه‌و
سه‌رده‌مه‌دا
بوون و به‌نه‌مانی كه‌لێنێكی گه‌وره كه‌وته جیهانی‌چیرۆكی نوێی
كوردییه‌وه. كاك سه‌دره‌دین عارفیش ئینگلیزیزان و چیرۆكنووسێكی سه‌ركه‌وتوو
ێ‌و،
به‌لام به‌لایه‌وه گرنگ
نه‌بوو كه ئامده‌بوونێكی دیار‌و به‌رده‌وامی هه‌بێت یان
نا. هه‌ردوو شیعری (وێرانه خاك)ی ئیلیۆت و (به‌له‌مه سه‌رخۆشه‌كه)ی رامبۆی
به‌زمانی ئینگلیزی پێبه‌خشیم، به‌لام بۆ من قورس
بوون. ماوه‌یه‌ك مامۆستای زمانی
ئینگلیزیم ێ‌و، زۆریش بۆ فێربوونی ئه‌و زمانه جیهانییه هانیده‌دام.
كاتێك هه‌ندێك شیعرم بۆ كاك له‌تیف حامید خوێنده‌وه پێیوتم وامزانی هه‌ر یه‌ك
هه‌ڵمه‌تمان هه‌یه، به‌لام كه تۆ ئه‌مجۆره‌شیعره ده‌نووسیت
ده‌بوو زووتر
یه‌كترمان بناسیبایه. چووینه‌وه بۆ ماڵی كاك له‌تیف له‌تسعین و كتێبه‌كانی
نیشاندام كه له‌ڕاستیدا كتێبخانه‌یه‌كی بچكۆلانه‌و ده‌وڵه‌مه‌ندی
هه‌بوو. باسی
كاك ئه‌حمه‌د شاكه‌لی بۆ كردم كه دوواتر یه‌كترمان ناسی. ئه‌ویش توانایه‌كی
ئه‌ده‌بی گه‌وره‌ی
هه‌بوو، به‌لام به‌داخه‌وه زوو له‌نووسین دووركه‌وته‌وه.
به‌به‌رده‌وامی كتێبم لای كاك له‌تیف حامید قه‌رز ده‌كرد، له‌وانه هه‌موو
ژماره‌كانی شیعر 69.
له‌و رۆژانه‌دا كاك له‌تیف هه‌ڵمه‌ت چووبووه به‌غداو له‌وێ شاعیران كاك سه‌لاح
شوان و كاك جه‌لالی میرزا كه‌ریم باسی منیان بۆ كردبوو. كاتێك گه‌ڕایه‌وه
له‌كتێبخانه‌كه‌ی شۆریجه‌دا یه‌كترمان له‌نزیكه‌وه ناسی و هه‌ڵمه‌ت وه‌كو
ته‌مه‌ن له‌من گه‌وره‌تر
بوو. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی و
نوێخوازی كامڵتربوو، هه‌روه‌ها شیعره‌كانیشی به‌هێزتربوون. له‌وه به‌دواوه
هه‌ردووكمان
بووینه جووته ئاژاوه‌چیه ناسراوه‌كه‌ی كه‌ركوك. یان ئه‌و ده‌هات بۆ
ره‌حیماوا یان من ده‌چووم بۆ شۆریجه یان له‌بازاڕ یه‌كترمان ده‌بینی و ده‌مانكرده
رۆژی خۆمان. زۆرجار پاره‌مان
نه‌بوو له‌چێشتخانه نان بخۆین سه‌رو كولێره‌ی
گه‌رممان ده‌كڕی و ده‌چووینه گازینۆی بابل كه شوێنی پیاوه ماقووڵه‌كانی
شاربوو، ئێمه‌ش نانه‌كه‌مان به‌چاوه ده‌خوارد. پاشان به‌ده‌نگی به‌رزو
حه‌ماسه‌ته‌وه شیعرمان بۆ یه‌كتری ده‌خوێنده‌وه‌و ده‌وروبه‌رمان واقیان وڕمابوو
لایان وابوو كه ئێمه شێتین. هه‌ڵمه‌ت قژی درێژ
بوو چاكه‌تێكی درێژی
ئه‌وروپایی له‌به‌رده‌كرد، شه‌پقه‌یه‌كی خڕ‌و گه‌وره‌ی له‌سه‌ربوو، منیش به‌زۆری
وه‌ك مۆدی رۆژگاری ئه‌مڕۆ قژم سفر ده‌تاشی و هه‌ڵمه‌ت پێیده‌وتم تۆ (كاژیك)یت،
نیشانه‌ی كاژیكه‌كان ئه‌وه‌یه سه‌ریان سفر ده‌كه‌ن، منیش به‌وه ئیستیفزازم ده‌كرد
كه به‌م چاكه‌ت و شه‌پقه‌یه‌وه لاسایی بۆدلێر ده‌كاته‌وه. مشتومڕی زۆرمان
ده‌بوو، به‌لام هه‌رگیز دڵمان له‌یه‌كتر نه‌شكاوه‌و به‌یه‌كه‌وه‌ش به‌ره‌نگاری زۆر
هه‌ڵویستی نابه‌جێ و منجه منج و ته‌علیقاتی كۆنه‌په‌رستان
بووینه‌ته‌وه. پاشان
كاك ئه‌نوه‌ر شاكه‌لیم ناسی كه ئه‌و دوو ساڵ به‌ر له‌من له‌زانكۆی به‌غدا
وه‌رگیرا. سه‌ردانیم كرد‌و شه‌ویش لای مامه‌وه. پێكه‌وه چووینه قاوه‌خانه‌ی
(ئیبراهیم عه‌ره‌ب) كه تا بدر شاكر السیاب له‌ژیاندا
بوو رۆژانه له‌وێ
داده‌نیشت. منیش و ئه‌نوه‌ریش سه‌یابمان زۆر خۆشده‌ویست. من ئێستاش جارجار
شیعره‌كانی ده‌خوێنمه‌وه.
له‌گه‌ڵ كاك ئه‌نوه‌ردا بیرمان له‌چه‌ند پرۆسه‌یه‌كی گرنگ و جیاواز ده‌كرده‌وه.
زۆر باسی (صدام حسین)مان ده‌كرد كه ئه‌وسا هێشتا نائیب
بوو. دركمان به‌وه كردبوو
ئه‌م پیاوه بایه‌خ به‌مندالان و لاوان ده‌دات كه نیشانه‌ی ئه‌وه‌بوو نه‌خشه‌و
پلانی جه‌هه‌ننه‌می بۆ پاشه‌ڕۆژ هه‌یه. بۆ مێژوو ده‌یڵێم كاك ئه‌نوه‌ر وتی بڕوا
بكه ئه‌وه‌ی كه من و تۆ بیری لێده‌كه‌ینه‌وه قیاده‌ی كوردی هه‌ستی پێناكات.
هه‌روه‌ها وتی ئه‌گه‌ر یه‌كێك هه‌بێت یارمه‌تیم بدات من ئاماده‌م خۆم بۆ كوشتنی
ته‌رخان بكه‌م. وتم ئه‌گه‌ر ئه‌و یه‌كه مه‌به‌ستت منه ئاماده‌م، به‌هه‌موو
قه‌ناعه‌تێكه‌وه له‌گه‌ڵتام، به‌لام كاكه ئه‌م كاره ته‌نیا به‌من و تۆ
جێبه‌جێناكرێت، ئه‌گه‌ر هێزێكی سیاسی پشتگیریمان نه‌كات. ئه‌و كاته ێدام زۆر
حه‌زی به‌خۆده‌رخستن ده‌كردو هێشتا نه‌گه‌یشتبووه لووتكه‌ی ده‌سه‌لات.
هه‌ركه‌سێك بیكوشتایه سه‌دان كاره‌سات و به‌لای گه‌وره گه‌وره روویان نه‌ده‌دا.
یه‌كه‌مین لیژنه‌ی رۆشنبیریی یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد لقی كه‌ركوك پێكهاتبوو
له(فوئادی تاهیر سادق، عه‌بدوڵلا سه‌ڕاج، له‌تیف هه‌ڵمه‌ت و من). چه‌ند كۆڕێكی
ئه‌ده‌بی سه‌ركه‌وتوومان سازكرد. ئه‌و كۆڕانه بایه‌خێكی رۆشنبیریی گرنگیان
له‌شاره‌كه‌دا
هه‌بوو. ئه‌و ماوه‌یه ناوی هه‌ڵمه‌ت و من به‌زاری
هه‌مووانه‌وه‌بوو.
چه‌ندجارێك دوای كۆڕه ئه‌ده‌بیه‌كان له‌لایه‌ن كچانی قۆناغی خوێندنی ئاماده‌یی
دیاریم پێشكه‌شكراوه، یه‌كێك له‌و دیارییانه كتێبه‌كانی نزار قبانی
بوو كه
قوتابیانی ئاماده‌یی چه‌می رێزانی كچان پێشكه‌شیانكردم. یه‌كه‌مین به‌رنامه‌ی
ته‌له‌فزیۆنیی یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد لقی كه‌ركوك له‌لایه‌ن منه‌وه پێشكه‌شكرا
به‌هاوكاری برایان عه‌بدوڵلا سه‌ڕاج و محه‌مه‌د موكری. ئه‌و به‌رنامه‌یه
له‌سلێمانی و هه‌ولێریشدا ده‌نگیدایه‌وه. نۆره هاته سه‌ر ده‌ركردنی گۆڤار.
كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گشتیمان سازكرد بۆ هه‌ڵبژاردنی ناوی گۆڤاره‌كه. دێته‌وه‌یادم
كه هه‌ڵمه‌ت هه‌ر بۆ پێكه‌نین ناوی (شه‌به‌یخوون)ی پێشنیازكرد. من پێمخۆشبوو
كه ناوی (كه‌یوان) بێت و هه‌موو له‌سه‌ر پێشنیازه‌كه‌ی عه‌بدوڵلا سه‌ڕاج
رێككه‌وتین له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌ڕه‌ته‌ی سالانێك له‌وه‌به‌ر گۆڤاری شه‌فه‌ق
له‌كه‌ركوك ده‌رده‌چوو با ئه‌میان ناوی (گزنگ) بێت. له‌لایه‌ن رژێمه‌وه رێگا
نه‌درا له‌شبووه‌ی گۆڤاردا ده‌رچێت، به‌ڵكو كرا به‌نیمچه كتێبێك
له‌ئاماده‌كردنی كاك ره‌زا شوان. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش یه‌كه‌م ژماره‌و دوا ژماره
بوو. بۆ یه‌كجاریی قه‌ده‌غه‌كرا.
كه (گزنگ) چاپكرا به‌بڕیاری ده‌سته‌ی به‌ڕبووه‌به‌ر به‌شه ژماره‌كه‌ی شاری
سلێمانی من بردم بۆ شاعیری ره‌حمه‌تی كاكه‌ی فه‌للاح. تا ئه‌و ساته كاك شێركۆ
بێكه‌سم نه‌دیبوو، هه‌واڵیم پرسی وتیان له‌به‌شی ته‌سجیلی زانكۆی سلێمانی
كارده‌كات. چووم له‌وێ دۆزیمه‌وه‌و ئه‌ویش زۆر به‌وه دڵخۆشبوو كه سه‌ردانیم
كردووه‌و ئه‌و شه‌وه له‌ماڵی خۆیاندا میوانداری كردم. ئێواره‌كه‌ی چووین بۆ
نادی. وابزانم كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان
هه‌بوو له‌گه‌ڵ عه‌بدولئیلاه مو‌سا
به‌ڕبووه‌به‌ری ئیزگه‌ی كوردی كه سه‌ردانی شاری سلێمانی كردبوو بۆ په‌یوه‌ندیكردن
به‌ڕووناكبیرانه‌وه ده‌رباره‌ی پێشخستنی به‌رنامه‌كانی ئیزگه‌ی كوردی له‌به‌غدا.
ئه‌وانه‌ی له‌و دانیشتنه‌دا ئاماده‌بوون و دێنه‌وه یادم بێجگه له‌كاك شێركۆ،
شاعیری ره‌حمه‌تی مامۆستا ئه‌حمه‌د هه‌ردی، مامۆستا ع. ع. شه‌ونم، مامۆستا مسته‌فا
ساڵح كه‌ریم و چیرۆكنووس ره‌ئووف بێگه‌ردو چیرۆكنووس كه‌مال ره‌ئووف محه‌مه‌دو
چه‌ند كه‌سێكیتر
بوون. یه‌كه‌مجاریشم
بوو له‌ژیانمدا ئه‌و شه‌وه بتڵه
بیره‌یه‌كم خوارده‌وه.
به‌ده‌م رێگای گه‌ڕانه‌وه بۆ ماڵه‌وه‌ی كاك شێركۆ شیعرێكی بلاونه‌كراوه‌ی
ره‌حمه‌تی بێكه‌سی باوكی بۆ خوێندمه‌وه كه له‌دیوانه چاپكراوه‌كه‌یدا
نه‌بوو
پاشان نووسیمه‌وه، ئه‌گه‌ر به‌هه‌ڵه‌دا نه‌چووبم به‌مجۆره
بوو:
ئه‌گه‌ر ئه‌م دینه دینی عه‌ره‌ب بێ
یه‌عنی خالی له‌زه‌وق و ئه‌ده‌ب بێ
حاشا سه‌د حاشا من قه‌ت نامه‌وێ
با جێگام جێگای ئه‌بی له‌هه‌ب بێ
بۆ من له‌و ته‌مه‌نه‌دا ناسینی كاك شێركۆ بایه‌خێكی گرنگی
هه‌بوو، به‌تایبه‌تی
كه پێیوتم شییعره‌كانمی خوێندۆته‌وه‌و به‌دڵین. وتی ئه‌گه‌ر‌هاتم بۆ كه‌ركوك
حه‌زده‌كه‌م چاوم به‌تۆش و هه‌ردوو له‌تیف بكه‌وێت. ئه‌و هه‌سته‌م له‌كاك شێركۆ
خۆشی نه‌شارده‌وه‌و له‌وه‌ڵامدا وتی:
(بڕوابكه منیش هه‌مان هه‌ست دایگرتووم كه له‌سه‌ره‌تاداو له‌نزیكه‌وه
ئاشنایه‌تیم له‌گه‌ڵ مامۆستا هه‌ردی-دا په‌یداكردووه).
ورده ورده له‌كه‌ركوكدا بازنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانم فراوانتر ده‌بوون و له‌ڕێگای
خوالێخۆشبوو عه‌بدولعه‌زیز خانه‌قاوه چیرۆكنووس جه‌لیل قه‌یسیم ناسی و زوو زوو
سه‌ردانیم ده‌كرد له‌نووسینگه‌كه‌ی خۆیدا. دواتریش ناو به‌ناو له‌باڕێكدا
پێكه‌وه داده‌نیشتین و بیره‌ی ساردمان ده‌خوارده‌وه‌و قسه‌ی خۆشمان ده‌كرد،
چونكه ماوه‌یه‌كی درێژ
بوو وازی له‌جگه‌ره‌كێشان هێنابوو، پاكه‌ته‌كه‌ی منی
هه‌ڵده‌گرت و تێر تێر فلته‌ره‌كانی هه‌ڵده‌مژی و ده‌یوت: ئای كه بۆنی جگه‌ره
خۆشه. سوودێكی زۆری پێگه‌یاندووم ده‌رباره‌ی تاقیكردنه‌وه‌كانی خۆی له‌ژیانداو
سه‌فه‌ركردنی بۆ ئه‌مریكاو یاده‌وه‌رییه‌كانی له‌گه‌ڵ جماعه كركوكداو
خوێندنه‌وه‌كانی. رێز‌و خۆشه‌ویستیه‌كی تایبه‌تی
هه‌بوو بۆ سه‌رگۆن پۆلس و محێدین
زه‌نگه‌نه. تاڕاده‌یه‌كیش باسی موعاناتی سه‌رگۆنی بۆ كردووم كه
له‌شه‌سته‌كانه‌وه له‌ئه‌مریكا ده‌ژیت. جه‌لیل قه‌یسی خۆشی ئه‌و كاته چووه
ئه‌مریكاو نیازی وابوو ببێت به‌ئه‌كته‌رێكی سینه‌مایی، به‌لام بۆی نه‌لواو
گه‌ڕایه‌وه.
جار جاریش كاك ره‌زا شوانم ده‌بینی و دوو سێ چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ هه‌ڵمه‌ت و
مندا بۆ هاوكاری سازكرد كه بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه بایه‌خی ئه‌ده‌بی خۆیان
هه‌بوو.
به‌بێ دوو دڵیی من و هه‌ڵمه‌ت ده‌ورێكی زۆر گرنگمان
هه‌بوو له‌ێژاندنه‌وه‌و
په‌ره‌پێدانی ئه‌ده‌بی له‌شاری كه‌ركوكدا چ له‌ڕێگای كۆڕه ئه‌ده‌بیه‌كانه‌وه
یان ئه‌و ئه‌ڵقه رۆشنبیریانه‌ی له‌ناو خه‌ڵكیدا سازمانده‌كردو خوێنه‌رانمان
هانده‌دا بۆ كڕین و خوێندنه‌وه‌ی كتێبی باش و نوێ. جاری وا
هه‌بوو
له‌كتێبخانه‌كه‌ی شۆریجه قسه‌مانده‌كرد به‌جۆرێك پڕ ده‌بوو و جێگای خه‌ڵكه‌كه
نه‌ده‌بووه‌وه‌و له‌به‌ر ده‌رگاوه گوێیان بۆ راده‌گرتین.
هه‌ر له‌سالانی حه‌فتاكاندا كاك حه‌سه‌ن جافم ناسی و په‌یوه‌ندییه‌كی توندوتۆڵ
له‌نبوونماندا دروست
بوو. كاك حه‌سه‌ن كوردانه‌و نه‌ته‌وه‌ییانه بیریده‌كرده‌وه.
له‌و رووه‌وه بۆچوونی هاوبه‌شمان
هه‌بوو. هه‌میشه قسه‌ی هه‌ق و راستی ده‌كرد.
به‌ده‌م پیاسه‌وه له‌ئازادییه‌وه ده‌چووین بۆ عه‌ره‌فه‌و هه‌ر به‌پیاسه‌ش
ده‌گه‌ڕاینه‌وه. ئه‌و رۆژانه دڵی خۆمان بۆ یه‌كتری ده‌كرده‌وه‌و باسی هه‌موو
شتێكمان له‌گه‌ڵ یه‌كتریدا ده‌كرد. له‌یه‌كێك له‌ژماره‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی
هاوكاری كاك ره‌زا شوان چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ هه‌ردووكماندا سازكرد. به‌هۆی
ئه‌ویشه‌وه كاك ئه‌حمه‌د سه‌لامم ناسی كه ماڵی باوكی دراوسێی خۆمان
بوون و
هاتوچۆ له‌نبوونماندا
هه‌بوو. كاك ئه‌حمه‌د له‌كۆنگره‌یه‌كی یه‌كێتی نووسه‌رانی
كوردا له‌به‌غدا بۆ ده‌سته‌ی به‌ڕبووه‌به‌ری مه‌ڵبه‌ندی گشتی كاندیدی كردم، به‌لام
ده‌نگی ته‌واوم نه‌هێنا.
ماوه‌یه‌كیش من و كاك عه‌بدوڵلا سه‌راج ماڵمان له‌ڕه‌حیماوا
بوو تاڕاده‌یه‌ك
رۆژانه یه‌كترمان ده‌بینی و زۆربه‌ی كتێبه‌كانی كۆلن ویلسۆنمان پێكه‌وه
موناقه‌شه كردووه. كاك عه‌بدوڵلا به‌ته‌مه‌ن زۆر له‌ئێمه گه‌وره‌تر
بوو،
به‌لام بۆ مه‌سه‌له‌ی نوێخوازییه‌كه پشتگیری لێده‌كردین و خۆی به‌یه‌كێك
له‌ئێمه ده‌زانی. سه‌ره‌ڕای ئه‌ده‌ب به‌هره‌ی هونه‌ریشی
هه‌بوو. كۆمه‌ڵێك
تابلۆی جوانی هه‌یه‌و چه‌ندجارێكیش پێشانگای تایبه‌تی كردۆته‌وه. له‌ڕێگای كاك
عه‌بدوڵلاوه ئاشنایه‌تیم له‌گه‌ڵ كاك عه‌باس عه‌سكه‌ردا په‌یداكردو زوو زوو
یه‌كترمان ده‌بینی و موناقه‌شه‌ی ئه‌ده‌بیی گه‌رموگوڕمان ده‌كرد. هه‌روه‌ها
سه‌ردانی شاعیر كاك عوسمان مسته‌فا خۆشناوم ده‌كرد كه ئه‌وسا به‌ڕبووه‌به‌ری
چاپخانه‌ی شاره‌وانیی كه‌ركوك
بوو. هه‌ر خۆشی سه‌رپه‌رشتی بلاوكراوه‌یه‌كی ده‌وری
چاپخانه‌كه‌ی ده‌كردو دێته‌وه بیرم دوو سێ جار به‌عه‌ره‌بی نووسینم تیادا
بلاوكردۆته‌وه.
ئه‌و سه‌رده‌مه كه‌م تا زۆر په‌یوه‌ندیم به‌هه‌موو نووسه‌ران و شاعیران و
هونه‌رمه‌ندانی شاری كه‌ركوكه‌وه
هه‌بووه. له‌گه‌ڵ زۆربه‌یاندا یادگارو
بیره‌وه‌ری خۆش و ناخۆشم هه‌یه‌و رۆژانه له‌باره‌گای یه‌كێتی نووسه‌ران
كۆده‌بووینه‌وه.
وه‌كو هه‌ڵویستی ئه‌ده‌بی كه‌وتبوومه نبوون چه‌ند ته‌وژمێكه‌وه. ته‌وژمی
روانگه، ته‌وژمی له‌تیف هه‌ڵمه‌ت و گروپی كفری، ته‌وژمی له‌تیف حامید.
له‌وسه‌ریشه‌وه جه‌لیل قه‌یسی هانی ده‌دام بێجگه له‌خودی خۆم رێگا نه‌ده‌م
بكه‌ومه ژێر كاریگه‌ری هیچ كه‌س و رێبازێكی تره‌وه. چه‌ندجارێك قسه‌كه‌ی
سارته‌ری دووپاتده‌كرده‌وه، كه (ته‌نیا مرۆڤه زاتیه‌كان ده‌توانن رووباری ژیانی
خۆیان قووڵتر بكه‌ن). به‌رده‌وام ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه ده‌كرد كه بایه‌خ
به‌خوێندنه‌وه بده‌م و به‌دیققه‌ت و وریابم له‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌و كتێبانه‌ی
ده‌یانخوێنمه‌وه. هه‌میشه ده‌یوت (گرنگ نییه چه‌ند ده‌خوێنینه‌وه، به‌ڵكو چی
ده‌خوێنینه‌وه ئه‌وه‌یان گرنگه). كاتی خۆی هه‌ندێك چیرۆكیم كردووه به‌كوردی.
كه هه‌واڵی مردنیم پێگه‌یشت زۆر كاری تێ‌كردم. به‌كورته نووسینێكی عه‌ره‌بی
كه له‌ڕۆژنامه‌ی الاتحاد بلاوكرایه‌وه به‌په‌له هه‌ستی خۆم ده‌ربڕی. به‌ڕاستی
ئه‌م خه‌ونه كورته تێكه‌ڵ و پێكه‌ڵه‌ی به‌ژیان ناو ده‌برێت بێجگه
له‌بێهووده‌یی و پڕوپووچی هیچ واتایه‌كی گه‌وره‌تری نییه. ئاخر ژیانێك بۆ جه‌لیل
قه‌یسی و سه‌دان و هه‌زارانی تری وه‌كو ئه‌و نه‌مێنێت ده‌بیتَ چی بێت و كام ژیر‌و
هۆشیار دڵی پێخۆشبێت. من كاتێك مه‌رگی داهێنه‌رێكی گه‌وره ده‌كه‌وێته
به‌رگوێم، خۆزگه به‌وانه ده‌خوازم سێ به‌سێ جیهانی عه‌قڵیان ته‌لاقداوه‌و
له‌ده‌ره‌وه‌ی چڕنووكه تیژه‌كانی كات و شوێن و هۆش و عه‌قڵدا ژیان
به‌سه‌رده‌به‌ن. ئه‌م دونیایه هه‌رچی شتێكی‌تر بێت، به‌لام عه‌قڵ نییه. عه‌قڵ
ده‌ره‌قه‌تی پرسیاره‌كان و نهێنیه‌كان نایه‌ت و مرۆڤ ناچارده‌كات بكه‌وێته ژێر
مه‌رحه‌مه‌تی قایل‌بوون به‌چاره‌نووس و رێكه‌وت و خۆگونجاندنه‌وه. هه‌موو زاراوه‌و
موفره‌داته ئه‌ده‌بی و هونه‌ری و فه‌لسه‌فیه‌كان مرۆڤ خۆی دایتاشیون بۆ
لاواندنه‌وه‌ی خودی خۆی كه هیچ سوودێكیان نییه له‌خۆخه‌ڵه‌تاندن زیاتر. مرۆڤ
به‌ر له‌له‌دایكبوونی به‌مردن حوكمدراوه‌و بۆ ئه‌وه‌ی بمرێت پێویسته له‌سه‌ری
چه‌ندساڵێك یان چه‌ند ساتێك بژیت، كه له‌ئه‌نجامدا هه‌ردووكیانیش واته ساڵێك
و ساتێك وه‌كو یه‌ك وان. جه‌لیل قه‌یسی یه‌كێكه له‌و نووسه‌ره ده‌گمه‌نانه‌ی
زیره‌كانه‌و هونه‌رمه‌ندانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كاێسی مه‌رگدا كردووه، كه‌چی
خۆشی مرد. هه‌ندێجار ناونیشانی كۆمه‌ڵه چیرۆكێكیم وه‌ك پێناسه‌یه‌ك بۆ ژیان
دێته به‌رچاو (حیله‌حیلی هاتوچۆكه‌ران به‌ده‌وره‌ی جیهاندا كه به‌عه‌ره‌بی ێهیل
الماره حول العالم)
بوو .
په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ روانگه‌دا به‌رده‌وام
بوو، به‌تایبه‌تی به‌كاك سه‌لاح
شوانه‌وه كه هه‌رچه‌نده خۆی بانگه‌وازه‌كه‌ی روانگه‌ی ئیمزا نه‌كردبوو، به‌لام
له‌هه‌موویان ده‌وری كاریگه‌رتر
بوو له‌بلاوبوونه‌وه‌ی روانگه‌دا. نووسه‌رانی
روانگه منیان به‌نوێنه‌ری خۆیان ده‌زانی له‌كه‌ركوكدا. منیش ئه‌وه‌ی له‌توانامدا
بوو درێغیم لێ نه‌ده‌كرد، نه‌ك ته‌نیا بۆ روانگه، به‌ڵكو بۆ هه‌موو هه‌وڵێكی
نوێخواز. به‌باوه‌ڕێكی قووڵه‌وه نوێخوازو یاخی
بووم. له‌گه‌ڵ كاك له‌تیف
هه‌ڵمه‌تیشدا پرۆژه‌ی دووقۆڵی هاوبه‌شی جۆربه‌جۆرمان
هه‌بوو. نیازمان وابوو
به‌ده‌سخه‌ت گۆڤارێك ده‌ركه‌ین و هه‌ڵمه‌ت وتی ناوی لێده‌نێین (ده‌ریاو
جۆگه‌له‌كانی تریش)، به‌لام كاره‌كه له‌سه‌ره‌وه‌ی توانا‌و خه‌یاڵی ئێمه‌دابوو.
مامۆستا له‌تیف حامید به‌هاوكاری دوو كه‌سی تر كه ئه‌وانیش مامۆستا فه‌ره‌یدون و
شه‌هید مامۆستا(وه‌سفی)
بوون بیریان له‌دامه‌زراندنی رێكخراوێكی دینی
ده‌كرده‌وه‌و ره‌نگه ده‌یانجار له‌ماڵی كاك له‌تیف حامید موناقه‌شه‌ی ئه‌و
مه‌سه‌له‌یه‌مان كردبێت. تاڕاده‌یه‌ك كه‌وتبوومه ژێر كاریگه‌ری هه‌ندێك بۆچوونی
تازه‌یان له‌باره‌ی ته‌فسیركردنی چه‌ند ئایه‌تێكی قورئانه‌وه، به‌لام به‌ده‌ستی
خۆم نه‌بوو هه‌رچه‌نده كاك له‌تیفم خۆشده‌ویست و رێزم ده‌گرت و زۆریش مه‌به‌ستی
بوو كاریان له‌گه‌ڵدا بكه‌م، جۆره قه‌ناعه‌تێكی وام لا دروست
نه‌بوو. جارێكیان
له‌گه‌ڵ مامۆستا فه‌ره‌یدوندا هاتنه ماڵی خۆمان له‌ڕه‌حیماوا، چونكه باوكم
نه‌خۆش بوو. كاك فه‌ره‌یدون شاره‌زاییه‌كی باشی
هه‌بوو له‌ێاری پزیشكیداو ده‌یوت
هه‌موو نه‌خۆشیه‌ك له‌قورئاندا چاره‌سه‌ری بۆ دیاریكراوه‌و گفتی دا ئه‌وه‌ی
له‌توانایدایه بیخاته كار،به‌لام باوكم كۆچی دوایی كرد. كاك له‌تیفیش تووشی
نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌ی چاو هاتبوو. خۆی ئاماده‌كردبوو بۆ چاره‌سه‌ر بچێت بۆ
له‌نده‌ن. هێشتا له‌ئوتێلێكی به‌غدا ێو‌كاك فه‌ره‌یدون سه‌ردانی كردووه‌و
گه‌ره‌نتی پێداوه به‌هێزی قورئان چاوی چاك ده‌كاته‌وه. ئه‌ویش ناچێت بۆ
له‌نده‌ن و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كه‌ركوك. فیعله‌ن چاوی چاكبووه‌وه‌و ره‌حمه‌تی خۆی
به‌سه‌رهاته‌كه‌ی بۆ گێڕاومه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ زۆر شتی تردا. به‌حوكمی ئه‌وه‌ی كاك
له‌تیف هه‌ڵمه‌ت ئامۆزای ره‌حمه‌تیه‌و خێزانه‌كه‌شی خوشكی ئه‌و
بوو، دێته‌وه
یادی ئه‌و ماوه‌یه به‌به‌رده‌وامی هات و چۆم كردووه‌و باسیش به‌زۆری بابه‌تی دین
بوو. به‌پێچه‌وانه‌ی منه‌وه كاك هه‌ڵمه‌ت كه خۆی له‌بنه‌ماڵه‌ی شێخه‌كان
بوو
باوه‌ڕێكی دینی هه‌ر
هه‌بووه، به‌لام له‌ئه‌نجامی په‌یدابوونی ئه‌م
بزووتنه‌وه‌یه قه‌ناعه‌ته دینیه‌كه‌ی زۆر قووڵتر‌و فراوانتر
بوو. دیوانێكی‌شیعری
به‌ناونیشانی (ئاماده‌بوون بۆ له‌دایكبوونێكی تر) له‌و باره‌یه‌وه بلاوكرده‌وه
كه به‌ئاشكرا ژینگه‌یه‌كی دینی و به‌چڕی كۆمه‌ڵێك ره‌مزو ناوی ئیسلامی پبووه
دیاره. پاشتر ئه‌ویش به‌و قووڵیه به‌رده‌وامی نه‌دا به‌پرۆسه دینیه‌كه.
ئه‌وه‌نده‌ی كه من له‌نزیكه‌وه هه‌ڵمه‌تم ناسیوه مرۆڤێكی پاك و راستگۆ‌و
دووره‌په‌رێز
بووه له‌كێشه كۆمه‌لایه‌تیه‌كان و هه‌ر خه‌ریكی شیعر
بووه، له‌و
رووه‌شه‌وه هه‌میشه بیروڕای هاوبه‌ش و جیاوازمان
هه‌بووه.
زانیارییه‌كی زۆرم لایه ده‌رباره‌ی ئه‌و گرووپه دینیه‌و مه‌گه‌ر له‌كتێبێكی
تایبه‌تیدا هه‌قی خۆی بده‌مێ. مونه‌زیره‌كه‌یان مامۆستا فه‌ره‌یدون
بوو ئه‌وسا
له‌گه‌ڵ سارته‌ردا په‌یوه‌ندی نامه گۆڕینه‌وه‌ی
هه‌بوو. ده‌رباره‌ی كتێبه‌كه‌ی
سارته‌ر (تیۆریی هه‌ڵچوون) پرسیارێكی ئاراسته‌ی سارته‌ر كردێ،و كه
وه‌ڵامی
دابووه‌وه، ئه‌ویش له‌و باره‌یه‌وه هیچ نازانێت سوپاسی كاك فه‌ره‌یدونی كردبوو
ئه‌گه‌ر شتێكی پێیه ئاگاداری بكاته‌وه. له‌دوای هه‌ره‌سه‌كه‌ی 1975-ه‌وه كاك
فه‌ره‌یدون له‌ئه‌مریكا ده‌ژی و هه‌واڵی نازانم. له‌تیف حامید دووباره نه‌خۆش
كه‌وته‌وه‌و به‌داخه‌وه ئه‌مجاره‌یان هه‌ر به‌و نه‌خۆشیه وه‌فاتیكرد.
له‌دیوانه‌كه‌مدا شیعرێكم پێشكه‌شكردووه به‌ناونیشانی (داری زه‌نگیانه) كه
به‌وشه‌ی (چاو) ده‌ستپێده‌كات و ئاماژه‌یه بۆ نه‌خۆشیه‌كه‌ی. شیعره‌كه له‌لایه‌ن
برای شاعیرم كاك ئه‌نوه‌ر جافه‌وه كراوه به‌عه‌ره‌بی و له‌گۆڤاری ئه‌وسای آفاق
عربیه-دا بلاوكراوه‌ته‌وه. ئه‌و كاته من قوتابی زانكۆ
بووم و چه‌ند رۆژێك به‌ر
له‌كۆچی دوایی بۆ دواجار سه‌ردانیم كرد.
له‌و ماوه‌یه‌دا ژماره هه‌شتی گۆڤاری به‌یان بۆ شیعر ته‌رخانكراو منیش به‌شیعری
گه‌شت و پێناسین به‌شداریم كردبوو كه به‌دڵی زۆر كه‌س
بوو، ته‌نانات به‌لای كاك
هه‌ڵمه‌ته‌وه جوانترین شیعری ئه‌و ژماره تایبه‌تیه‌بوو.
پێشتر ئاماژه‌م بۆ ئه‌وه كرد كه لیژنه‌ی رۆشنبیریی لقی كه‌ركوكی یه‌كێتی
نووسه‌ران پێكهاتبوو له‌فوئاد تاهیر سادق، عه‌بدوڵلا سه‌ڕاج، له‌تیف هه‌ڵمه‌ت و
من. به‌هۆی ئه‌وه‌ی كاك فوئاد ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕبووه‌به‌ر
بوو كلیلی
باره‌گاكه لای ئه‌وبوو. زۆر جار دواده‌كه‌وت یان نه‌ده‌هات بۆ كۆبوونه‌وه‌و
ئێمه‌یش ناچاربووین له‌به‌رده‌رگای باره‌گاكه چاوه‌ڕێمانده‌كرد تا له‌ڕۆژی
2/2/1972دا هه‌رسێكمان بڕیارماندا تابلۆكه‌ی یه‌كێتی داگرینه خواره‌وه‌و بردمان
له‌كۆمه‌ڵی هونه‌رو وێژه‌ی كه‌ركوك داماننا (ئه‌وسا كاك جه‌میل جێماو سه‌رۆكی
كۆمه‌ڵه بوو) تا له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی به‌ڕبووه‌به‌ردا كێشه‌ی به‌رده‌وام داخستنی
یه‌كێتی چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین. ئه‌و هه‌ڵویسته‌مان له‌هه‌موو كوردستاندا
ده‌نگیدایه‌وه‌و ره‌نگه له‌نووسینێكی تایبه‌تیدا باس له‌ورده‌كارییه‌كانی بكه‌م.
پێشنیازه‌كه‌ش یه‌كه‌مجار له‌تیف هه‌ڵمه‌ت كردی ئێمه‌ش به‌كرده‌وه
پشتگیریمانكرد. ته‌نانه‌ت كه كاك عه‌بدوڵلا سه‌ڕاجیش كشایه‌وه هه‌ڵمه‌ت و من
به‌رده‌وامبووین له‌سه‌ر داخوازییه‌كانمان. به‌داخه‌وه له‌باره‌گای وشه‌دا
غه‌دریان له‌هه‌ڵمه‌تی داهێنه‌ری وشه‌و نوێنه‌ری وشه كرد.
هه‌ر له‌ساڵی نۆسه‌دو حه‌فتاو دوودا یه‌كه‌م میهره‌جانی شیعری كوردی له‌شاری
كه‌ركوكدا به‌ستراو ناوی هه‌ڵمه‌ت له‌لیستی ئه‌و شاعیرانه لادرابوو كه بڕیاربوو
شیعر بخوێننه‌وه. له‌وه ده‌ترسان كه ئاژاوه بنێته‌وه، به‌لام ناوی منیان
هێشتبووه‌وه. هه‌ڵویستی خۆم خسته پاڵ هه‌ڵمه‌ت و به‌لیژنه‌كه‌م راگه‌یاند
ئه‌گه‌ر رێگای هه‌ڵمه‌ت نه‌درێت منیش شیعر ناخوێنمه‌وه. ئه‌وه‌بوو ناوی منیش
لابراو كاك عه‌بدوڵلا سه‌ڕاج خرایه شوێنه‌كه‌ی من و شیعرێكی خوێنده‌وه.
له‌كۆڕه‌كه‌ی نه‌قابه‌ی مامۆستایان هه‌ڵمه‌ت ئاژاوه‌یه‌كی گه‌وره‌ی نایه‌وه، منیش
به‌هه‌موو توانایه‌كه‌وه پشتگیریم لێ‌كرد. له‌ئه‌نجامدا هه‌ردووكمان له‌لایه‌ن
ئه‌منی كه‌ركوكه‌وه گیراین، به‌لام به‌بڕیاری ره‌حمه‌تی ساڵح یووسفی كه
نوێنه‌ری ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌كر
بوو له‌میهره‌جانه‌كه‌دا ئازادكراین.
له‌ساڵی 1973دا كه چوومه زانكۆی به‌غدا بێجگه له‌براده‌ری شاعیر‌و نووسه‌ر
زاده‌ی خۆشنووس یه‌كێك
بوو له‌هاوڕێ هه‌ره نزیكه‌كانم. ورد‌و درشتی ژیانی
تایبه‌تی خۆمان بۆ یه‌كتری باسده‌كردو ته‌نانه‌ت جارێك له‌ئه‌منی عامه گیرام و
شه‌وێكیش له‌وێ مامه‌وه. بۆ به‌یانی به‌كه‌فاله‌ت ئازادكرام و زاده به‌بێ هیچ
دوودڵیه‌ك بوو به‌كه‌فیلم. تا سه‌ر ئێسقان مرۆڤێكی ورد‌و به‌ته‌نزیم
بوو،
ته‌نانه‌ت له‌خواردنه‌وه‌شدا له‌نیو چاره‌ك زیاتری نه‌ده‌خوارده‌وه. منیش
به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌وه حیسابم بۆ زۆر شت نه‌ده‌كردو زۆریشم ده‌خوارده‌وه.
هه‌فته‌ی دوو سێ جار پێكه‌وه داده‌نیشتین و هه‌رگیز رۆژێك له‌ڕۆژان گرفتێك
نه‌كه‌وته نبوونمان. ئێستاش یادی دۆستایه‌تی برایانه‌ی پاك و بێگه‌ردی
ده‌كه‌مه‌وه.
وه‌ك به‌شبووه‌یه‌كی ره‌مزی پێشه‌كیه كورته‌كه‌ی كتێبی (ده‌مه‌و ئێواران
ئه‌تبینم به‌سوخمه‌یه‌كی زه‌رده‌وه)دا ئاماژه‌م بۆ كردووه كه كتێبه‌كه‌ش
له‌ڕۆژانی هێزو ده‌سه‌لاتی رژێمدابلاوكراوه‌ته‌وه.
چه‌ندجارێك هه‌وڵی چاپكردنی شیعره‌كانم داوه، به‌لام له‌ڕه‌قابه
ده‌رنه‌ده‌چوون. تا له‌ساڵی 1986دا كه بۆ خۆشبه‌ختی كتێبه‌كه كه‌وتبووه به‌ر
ده‌ست مامۆستا عه‌بدولڕه‌زاق بیمار‌و ئاگاداری كردمه‌وه كه ره‌زامه‌ندی خۆی
نیشانداوه. ئه‌گه‌ر نه‌درێته‌وه به‌یه‌كێكیتر له‌ڕه‌قابه ده‌رده‌چێت.
دیوانه‌كه‌م وه‌رگرته‌وه‌و بردم بۆ ئه‌مانه‌تی گشتی رۆشنبیریی له‌هه‌ولێرو له‌وێ
كاك نازم دڵبه‌ند ئه‌ركی چاپكردنی گرته‌ئه‌ستۆ كه
ده‌بوو پاداشته‌كه‌ی بده‌م
به‌و، به‌لام ئه‌و گیراو پاشان خۆشم به‌فیراریی و به‌ئیجازه‌ی ته‌زویره‌وه چووم بۆ
چاپخانه‌كه‌و چه‌ند ژماره‌یه‌كم لبووه‌رگرتن بیبه‌م بۆ ئه‌مانه‌تی رۆشنبیریی.
له‌وێ پاره‌كه‌م وه‌رگرت و هه‌ر دوو رۆژ دوایئه‌وه، واته له‌شه‌وی سه‌ری ساڵی
1989دا به‌هۆی فیراریی و مه‌ستی و شپرزه‌یی باری ده‌روونیمه‌وه به‌ده‌ستی خۆم
ئاگرم له‌ماڵی خۆم به‌ردا. ئه‌و رۆژه كه له‌هه‌ولێر گه‌ڕامه‌وه خواردبوومه‌وه
تاڕاده‌یه‌ك سه‌رم گه‌رم
بوو.
له‌و ساته ناخۆشه‌شدا ته‌نها
بووم. شه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ كاك عه‌بدولڕه‌حمان
مسته‌فادا چووین بۆ نادی (حقوقیین). چه‌ند بیره‌یه‌كمان خوارده‌وه‌و پاشان من
عه‌لاگه‌یه‌كی سه‌فه‌ریم له‌گه‌ڵ خۆمدا برده‌وه. خێزانه‌كه‌م له‌گه‌ڵ
منداڵه‌كاندا چووبوونه ماڵی دایكی كه دووسه‌د مه‌ترێك له‌خۆمانه‌وه دوور
بوون. فیرار بووم، مه‌ست
بووم، مه‌ترسی گیران و گولله‌بارانكردن هه‌ڕه‌شه‌ی
لێده‌كردم. ته‌نها خۆشم به‌و شه‌وی سه‌ری ساڵه له‌ماڵه‌وه
بووم و ته‌واو
نیگه‌ران بووم. ده‌وری سه‌عات چواری به‌یانی چووم ئاگادارمكردنه‌وه كه ئه‌گه‌ر
نه‌یه‌نه‌وه بۆ ماڵ داویه‌تی له‌كه‌لله‌م ماڵه‌كه بسووتێنم. بۆ نه‌گبه‌تی،
چونكه خواردبوومه‌وه كه‌س قسه‌كه‌می به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرت و كه‌سیش به‌ده‌نگمه‌وه
نه‌هات. درێژه‌ی پێناده‌م و كاره‌ساته‌كه قه‌وما. ماڵسووتانه‌كه ئه‌وه‌نده‌یتر
فیراریه‌كه‌ی خه‌ته‌رناكترو سه‌ختتر كرد. پاشان بیستم وێنه‌م دربووه
سه‌یته‌ره‌كان، به‌لام من به‌و تاریك و روونه‌ی یه‌كه‌مین رۆژی ساڵی تازه‌ی 1989
چووم بۆ هه‌ولێر ئه‌ویش به‌ئیجازه‌یه‌كی ته‌زویر كه هاوڕێیه‌كی حقوقی دڵسۆز‌و
كوردپه‌روه‌ر (كاك ئازاد حه‌مه سه‌عید) كه ئه‌وسا له‌دایره قانوونی فه‌یله‌قی
یه‌ك سه‌رباز
بوو، بۆی هێنبووم. جار جار باسی كاك جه‌مال غه‌مباری شاعیری بۆ
ده‌كردم كه وابزانم و به‌هه‌ڵه‌دا نه‌چووبم پێكه‌وه سه‌رباز
بوون. له‌و كاته
ناسكه‌دا ئه‌و ئیجازه‌یه رۆحی منی كڕیه‌وه ئه‌گینا ئه‌گه‌ر ده‌كه‌وتمه
به‌رده‌ستیان به‌گوێره‌ی شه‌ریعه‌ته خوێناویه‌كه‌ی به‌عس هه‌ر به‌قه‌د خانووه
سووتاوه‌كه‌وه ره‌میی ده‌كرام. ئه‌و ده‌مه كار به‌بڕیارێك ده‌كرا به‌مجۆره‌بوو
(ئه‌گه‌ر سه‌ربازێكی هه‌لاتوو له‌ماوه‌ی هه‌لاتنه‌كه‌یدا كه‌تنێكی له‌ده‌ست
بقه‌ومێت به‌بێ دادگاییكردن له‌شوێنی رووداوه‌كه‌دا‌گولله‌باران ده‌كرێت).
له‌تێكڕای شاره‌كانی عیراقدا لیژنه‌یه‌كی حزبی بالا پێكهێنرابوو بۆ
جێبه‌جێكردنی. به‌سه‌دان كه‌س
بوونه قۆچی قوربانیی ئه‌و بڕیاره‌و له‌بازاڕو
كۆلانه‌كاندا بێ دادگاییكردن ره‌میكران و پاره‌ی فیشه‌كه‌كانیش له‌كه‌سوكاریان
وه‌رگیراوه‌ته‌وه. ئه‌و كاته سه‌رده‌می فڕوفێڵ و كاغه‌زی ساخته‌و درۆ‌و
ته‌مسیلكردن و شاردنه‌وه‌ی هه‌موو راستیه‌ك
بوو ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی بژیت. بێگومان
نه‌وه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه تووشی كۆمه‌ڵێك گرێكوێره‌و نه‌خۆشیی ده‌روونی هاتوون،
به‌لام به‌سه‌ر خۆیان نه‌هێناوه. كۆمه‌ڵگه‌ی عیراقی به‌گشتیی كه كوردیش
ده‌گرێته‌وه تووشی ئه‌و نه‌خۆشیه ده‌روونیه هاتبوون و لای هه‌ر كه‌سێك
به‌جۆرێك و له‌ئاستێكی دیاریكراودا ره‌نگی دبووه‌وه‌و ئه‌نجامی قورسی ئه‌و
كاریگه‌رییه تا یه‌ك دوو نه‌وه‌ی تری دوای خۆیان هه‌ر ده‌مێنێت.
كه گه‌یشتمه هه‌ولێر تازه خۆر هه‌لاتبوو. ماوه‌یه‌ك
بوو ده‌فته‌ر خیدمه‌یه‌كی
ته‌زویرم په‌یداكردبوو به‌ناوێكی تره‌وه چوومه ئوتێل. له‌ڕێگای چیرۆكنووسی
ناسراو كاك حسێن عارفه‌وه په‌یوه‌ندیم به‌هاوڕێی شاعیرم كاك قوبادی
جه‌لیزاده‌وه كرد كه به‌ئۆتۆمبێله‌كه‌ی خۆی هات به‌شوێنمدا. هه‌رگیز له‌بیرم
ناچێته‌وه كاتێك داوام لێ‌كرد بمگه‌یه‌نێته قه‌لادزه، به‌ڵكو له‌وبووه
چاره‌یه‌ك بدۆزمه‌وه‌و بتوانم بگه‌مه ئێران، وتی (من موغامه‌ره‌ی وام نه‌كردووه،
به‌لام خۆ له‌تۆ زیاتر نیم)، ئه‌وه‌بوو له‌ڕۆژی 11/1/ 1989دا تا قه‌لادزه بردمی.
له‌وێ سه‌رو قاپێك شێلمی كولاومان خوارد‌و له‌یه‌كتر جیابووینه‌وه. كاك قوباد
شیعرێكی ده‌رباره‌ی ئه‌م به‌سه‌رهاته نووسیوه‌و بلاوكردۆته‌وه، به‌لام خۆم
نه‌مخوێندۆته‌وه. ئه‌و ئازایه‌تی و دڵسۆزییه‌م له‌یادناچێته‌وه كه به‌هۆی
منه‌وه خۆی خسته مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌وه.
له‌نامه‌یه‌كدا كه به‌رواری 6/ 2/2002ی پبووه‌یه كاك قوباد خۆی شاعیرانه باس
له‌و گه‌شته خه‌ته‌رناكه ده‌كات:
( هاوڕێم كاكه سه‌لام
هه‌رگیز ئه‌و سه‌فه‌ره ناوه‌خت و پڕ مه‌ترسیه‌م له‌بیر ناچێت كه
له‌هه‌ولێره‌وه رووه‌و قه‌لادزێ كردمان. پێم سه‌یره ئه‌و ده‌مه چۆن
ده‌سته‌مۆی شێتایه‌تیه‌كه‌ی تۆ
بووم. تا ئه‌و كاته‌ی له‌قه‌لادزێ له‌به‌رده‌م
شێلم فرۆشه‌كه‌دابه‌زین دڵم له‌نێو ده‌ستما
بوو. ده‌ترسام و پێموابوو
هه‌ردووكمان به‌نێو كێڵگه‌ی میندا ره‌تده‌بین.
كاكه سه‌لام
هه‌نووكه‌ش سیمای ئه‌و به‌فره ئه‌ستووره‌م له‌به‌رچاوه كه گه‌مارۆی قه‌لادزێی
دابوو. ئێستاش ئه‌و هه‌ڵم و هالاوه گه‌رمه‌م له‌بیرناچێت كه له‌مه‌نجه‌ڵه
گه‌رم و ئاگرینی شێلمه‌كه‌وه به‌رز ده‌بۆوه‌و تێكه‌ڵ به‌هه‌ناسه‌ی هه‌ردووكمان
ده‌بوو. جیاوازی من و تۆ له‌و ماراسۆنه دووكه‌سیه له‌وه‌دابوو كه تۆ له‌ترسی
زڕه‌ی زنجیری زیندانه كوێره‌كان راتده‌كردو منیش ده‌رگا ئاسنینه‌كانی زیندانم
ده‌كوتا تا لبووه‌ی بچمه ژووره‌وه. ئه‌و قسانه بۆ ئه‌وه ناكه‌م كه خودا
نه‌خواسته منه‌تێكتان له‌سه‌ر بكه‌م، یان بمه‌وێ چاكه‌یه‌كتان به‌چاودا
بده‌مه‌وه. نا ... تكایه نا، چونكه به‌لای منه‌وه نه منه‌ته‌و نه چاكه
به‌قه‌د ئه‌وه‌ی سه‌فه‌رێكی ناوه‌ختی دوو شاعیری شێت
بووه.
له‌گه‌ڕانه‌وه‌مدا كه له‌یه‌كه‌م بازگه‌ی قه‌لادزێ ـ رانیه ده‌ربازبووم،
له‌خۆشیاندا ئه‌وه‌نده‌م گۆرانی وت تا ده‌نگم نووسا. پێموابوو له‌لێواره‌كانی
مه‌رگه‌وه گه‌ڕاومه‌ته‌وه ناو مێرگه‌كانی پێكه‌نین. جارجاره‌ش ئه‌وه‌نده دڵم
توند ده‌بوو ده‌توت توره‌كه‌یه‌ك بزماره. بیرم له‌چاره‌نووسی تۆ ده‌كرده‌وه.
چاره‌نووسی شاعیرێكی ناسراو و گڕتێبه‌ربوو.
هه‌رچۆنێك بێت ئه‌م سه‌فه‌ره
بوو به‌قه‌سیده‌یه‌كی جوان و له‌یه‌كێك
له‌ژماره‌كانی به‌یان بلاوم كرده‌وه كه به‌داخه‌وه چه‌ند به‌دوایدا گه‌ڕام
نه‌مدیته‌وه، تا له‌م كۆمه‌ڵه شیعره‌ی به‌رده‌ستما چاپی بكه‌م و بلاوی
بكه‌مه‌وه.
له‌قولایی دڵه‌وه چاوه‌ڕێی گه‌ڕانه‌وه‌ت ده‌كه‌ین، هه‌رچه‌نده سه‌لامه‌كه‌ی
جاران نیت ... ناخۆیته‌وه ... ئه‌وه گرنگ نییه، به‌لای منه‌وه گرنگ ئه‌وه‌یه
كه واز له‌نووسین نه‌هێنیت، چونكه به‌ڕاستی شاعیرێكی لێهاتوویت و به‌م
دووره‌په‌رێزیه‌شت زیان به‌شیعر ده‌گات).
له‌قه‌لادزه نه‌متوانی بگه‌مه ئێران. به‌هۆی كاره‌ساته‌كانی ئه‌نفاله‌وه دێهات
نه‌مبوون و زستانی ساڵی 1989 به‌فرێكی زۆر كه‌وتبوو كه‌س نه‌یده‌توانی به‌قاچاغ
له‌سنوور‌به‌ره‌و ئێران بپه‌ڕێته‌وه. خه‌ڵك
هه‌بوو له‌سنووری توركیاوه ئه‌و
زستانه سه‌خته له‌ناو به‌فردا ره‌ق هه‌لاتبوو. هیچ ئه‌ڵته‌رناتیڤێكم بۆ ژیانم
نه‌بوو. وتم ده‌چمه سلێمانی، به‌ڵكو خێره‌ومه‌ندێك له‌وێ په‌نجه‌ریه‌كم
به‌ڕوودا بكاته‌وه. به‌یارمه‌تی كاك ره‌ئوفی برای شاعیر كاك ره‌فیق سابیر كه
له‌خه‌سته‌خانه‌كه‌ی قه‌لادزه كاری ده‌كرد وه‌ره‌قه‌یه‌كی ره‌سمی به‌ناوی
خه‌سته‌خانه‌كه‌وه بۆ چاپكردم به‌مۆركراوی، كه تیایدا نووسرابوو تووشی نه‌خۆشیی
ریخۆڵكه كوێره هاتووم و ده‌بێت به‌زووترین كات له‌خه‌ستخانه‌ی سلێمانیدا
نه‌شته‌رگه‌ریم بۆ بكرێت. هه‌رگیز پیاوه‌تی ئه‌ویشم له‌بیر ناچێته‌وه.
له‌ڕاستیشدا چونكه ئه‌جه‌لم نه‌هاتبوو هه‌میشه مرۆڤێكی خێرخواز‌و به‌ویژدانی
وه‌كو خدری زینده‌م بۆ هه‌ڵكه‌وتووه، وه‌ك چۆن ده‌ست به‌ڕووشمه‌وه نراوه‌و
پشتیان لێكردووم و به‌قه‌ولی ئاگره سووره له‌خۆم دووره ئاوڕیشیان
لێنه‌داومه‌ته‌وه. ئه‌م دونیایه به‌شی خۆی هه‌موو كاتێك هه‌ستی جوان و ره‌وشتی
به‌رزو ویژدانی زیندووی تیادا
هه‌بووه‌و هه‌یه وه‌ك چۆن پڕیشه له‌خۆپه‌رست و
به‌رژه‌وه‌ندی په‌رست و فس فس پاڵه‌وان و فشه‌كه‌رو مه‌كرباز. ئه‌و جوانیه‌ی
له‌ویژدانی جوان و ره‌وشتی جوان‌دا ده‌یبینم واملێده‌كات به‌خۆمدا بچمه‌وه‌و
ئه‌گه‌ر له‌توانامدا بێت بگه‌ڕێمه‌وه بۆ جیهانی ئه‌ده‌ب به‌گشتی و شیعر
به‌تایبه‌تی. بڕوا بكه زۆرن ئه‌وانه‌ی كه وێنه‌یه‌كی هه‌ڵه‌و ناته‌وایان
ده‌رباره‌ی من لادروستبووه. ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندی به‌خواردنه‌وه‌و مه‌ستی ئه‌و
كاته‌وه هه‌بووه‌و دڵی هاوڕێیانم ئێشاندووه. ته‌نانه‌ت كه له‌عیراقیشدا
بووم
كۆمه‌ڵێك شاعیر‌و نووسه‌ری كورد بۆ میهره‌جانه‌كانی مه‌ربه‌د ده‌عوه‌ت ده‌كران،
به‌لام من ته‌نیا یه‌ك جاریش بۆ مه‌ربه‌د بانگ نه‌كرام نه‌بادا ئاژاوه بنێمه‌وه‌و
بیكه‌مه میهره‌جانی تایبه‌تی خۆم.
براده‌ران ده‌یانوت كاك مه‌حمود زامدار له‌هه‌موومان زیاتر ده‌خواته‌وه، به‌لام
كه تۆ په‌یداده‌بیت سڵده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێت ئه‌وه سه‌رخۆشه‌كه هات. ئیتر
ده‌وری من ته‌واو. ئاخر كاك مه‌حمود زامدارو به‌یه‌كێكی تر بڵێت
(له‌خواردنه‌وه‌دا ئیستۆپی نییه) تاڕاده‌یه‌ك سه‌یر
بوو، چونكه ئه‌و رۆژگاره
كه‌س له‌و زیاتری نه‌ده‌خوارده‌وه، به‌لام كاتێك من و زامدار به‌ته‌نیا
هه‌ردووكمان پێكه‌وه‌ده‌مانخوارده‌وه موو نه‌ده‌كه‌وته نبوونمان. دێته‌وه
یادم له‌حه‌فتاكاندا پێش نیوه‌ڕۆیه‌ك پێكه‌وه چووینه باڕی (سواح) له‌شه‌قامی
سه‌عدونی به‌غدا تا نزیكه‌ی مه‌غریب به‌هه‌ردووكمان بیست و دوو بیره‌ی فه‌ریده‌مان
خوارده‌وه. پاشان ته‌كسیه‌كمان گرت بۆ كۆمه‌ڵه‌ی رۆشنبیریی كوردی كه كۆڕێكی
ئه‌ده‌بی هه‌بوو. له‌به‌رئه‌وه‌ی كردمانه ئاژاوه به‌بڕیاری ره‌حمه‌تی شێخ ستار
چووینه ده‌ره‌وه‌و جارێكی‌تریش گه‌ڕاینه‌وه بۆ مه‌یخانه. ئه‌و ده‌مه ئه‌گه‌ر
شیعرێكی جوان بۆ زامدار بخوێنرایه‌ته‌وه ده‌یوت مه‌ستیی مه‌شرووبه‌كه به‌رم
ده‌دات، به‌لام تا نه‌چمه ماڵه‌وه‌و دوشێكی سارد ساردی بۆ نه‌كه‌م مه‌ستیی
شیعره‌كه به‌رم نادات. (كاكه‌ئه‌وه شیعر نییه قیامه‌ت و فه‌زاعه‌ته. ئای له‌و
قیامه‌ت و فه‌زاعه‌ته) سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه هه‌ردووكمان له‌گه‌ڵ خواردنه‌وه‌دا
گرفتمان هه‌بوو ده‌یانجاریش پێكه‌وه دوو به‌دوو‌ئه‌مانخوارده‌وه، به‌بێئه‌وه‌ی
هیچ رووبدات.
ئه‌و كاته له‌گه‌ڵ كاك سه‌لاح شوان‌دا به‌رنامه‌یه‌كی ئه‌ده‌بیمان
هه‌بوو
له‌ئیزگه‌ی كوردی له‌به‌غدا كه پێكه‌وه ئاماده‌و پێشكه‌شمانده‌كرد به‌ناوی
(كاروانی رۆشنبیری). ده‌ورێكی باشی
هه‌بوو له‌بلاوكردنه‌وه‌ی بیری نوێخوازیی و
نووسه‌رانی كورد به‌په‌رۆشه‌وه هه‌فتانه چاوه‌ڕێیان ده‌كرد. پاش ماوه‌یه‌ك كاك
سه‌لاح شوان له‌به‌رنامه‌كه ده‌ستی هه‌ڵگرت و كاك محه‌مه‌د موكری هاته جێگای.
دوای چه‌ند ئه‌ڵقه‌یه‌ك منیش وازمهێناو به‌ته‌نیا كاك موكری پێشكه‌شی ده‌كرد.
به‌هۆی خواردنه‌وه‌و مه‌ستیه‌وه گه‌لێك هاوڕێی (چاك و خراپ)م
لێدووركه‌وتنه‌وه. ئازارێكی زۆرم به‌ده‌وروبه‌ره‌كه‌م گه‌یاند. ته‌نانه‌ت وه‌ك
ئاماژه‌م بۆ كرد به‌ده‌ستی خۆم ئاگرم له‌ماڵی خۆم به‌ردا. بێگومان كارێكی تا
بڵێی خراپ بوو. به‌پله‌ی یه‌كه‌م ئازارم به‌خۆم و منداڵه‌كانم و دایكیان
گه‌یاند. باشبوو له‌كۆتایی نه‌وه‌ت و دوودا به‌یارمه‌تی نووسینگه‌ی ئونشه‌ری
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌ستۆكهۆڵم هه‌موویانم به‌ئاسانی هێنا بۆ سوید، چونكه
ئیقامه‌ی سیاسیم
هه‌بوو. له‌و حاڵه‌ته‌شدا ئه‌ركی هێنانیان كه‌وتبووه سه‌ر
رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان. به‌وه‌ش قه‌رزێكی بچووكی منداڵه‌كانم
دایه‌وه‌و هه‌ر هه‌موویان لێره دامه‌زراون و خوێندنیان ته‌واوكردووه.
له‌سوید سێ جار هه‌وڵی خۆكوشتنم داوه. جاری سێیه‌میان ئه‌وه‌نده جیددی
بووم
نه‌مزانی چۆن و كێ بۆ خه‌سته‌خانه‌ی بردووم، چونكه لای كه‌س ده‌نگم نه‌كردبوو.
دوو شه‌و و دوو رۆژ به‌بێهۆشیی له‌ژووری ئینعاشدا كه‌وتووم. كه هاتوومه‌ته‌وه
سه‌ر خۆم وام هه‌ستده‌كردووه لافاو هه‌ستاوه‌و له‌ناو كه‌شتیه‌كی گه‌وره‌ی
له‌بابه‌ت تایتانیكدا نوقمی ژێر ئاو
بووم و كه‌شتیه‌كه قڵپ بۆته‌وه. كێ هه‌یه
ماوه‌یه‌ك له‌و سه‌رده‌مه درێژه‌دا مه‌رحه‌بایه‌كی له‌گه‌ڵما
هه‌بووبێت و به‌ر
پڕیشكی ئاگری به‌دمه‌ستیم نه‌كه‌وتبێت. تیایاندا هه‌یه تێگه‌شتنێكی قووڵی
هه‌بووه‌و هه‌یه تائێستاش دڵی ره‌نجاوه. ئه‌وه‌ی تێگه‌یشتووه سوپاسیده‌كه‌م،
ئه‌وه‌ی كه تێناگات دیاره خۆی مه‌به‌ستی نییه كه تێبگات. ئێمه‌ی مرۆڤیش
بخوازین یان نا، چاك و خراپمان هه‌یه. كه‌سێك به‌بڕیاره‌وه رقی له‌یه‌كێكیتر
بێته‌وه گۆڕانی زه‌حمه‌ته‌و كۆمه‌ڵێكَ خووی ئه‌وتۆی لا په‌یدا ده‌بێت،
لایه‌نه چاكه‌كان فه‌رامۆش ده‌كات و ته‌نها بیر له‌لایه‌نی خراپ ده‌كاته‌وه‌و
به‌زه‌ڕه‌بین بۆ خراپه ده‌گه‌ڕێت. كاكه گیان من هه‌ڵه‌یه‌ك ده‌رباره‌ی یه‌كێك
ده‌كه‌م و پاشان خۆم دان به‌هه‌ڵه‌كه‌دا ده‌نێم و داوای لێبووردنی لێده‌كه‌م و
گفتیشی پێده‌ده‌م كه دووباره نه‌بێته‌وه. راسته ئه‌و كه‌سه له‌قێڵكردنی
داواكه‌دا سه‌ربه‌سته، به‌لام ئه‌گه‌ر هه‌وڵبدات ده ئه‌وه‌نده‌یتر كێشه‌كه
گه‌وره بكاته‌وه ئه‌وه تێگه‌یشتن و بارودۆخی ده‌روونی و كۆمه‌لایه‌تی ئه‌و
كه‌سه خۆیه‌تی كه كێشه‌كه ده‌گه‌یه‌نێته ئاستێكی ره‌ق و ئاڵۆز‌و داخراو.
مرۆڤ له‌توانایدایه به‌دیالۆگ چاره‌سه‌ری هه‌موو كێشه‌یه‌ك بكات نه‌ك به‌جه‌نگ و
لاف و گه‌زاف و ێختانكردن. ئه‌و كه‌سه‌ی له‌داخی دڵی خۆی ێختان بۆ كه‌سێكیتر
بكات بێگومانبه له‌وه‌ی كه سڵ له‌بنچینه سه‌ره‌كیه‌كانی ره‌وشت و ویژدان
ناكاته‌وه. درۆ پیاوی فه‌قیره‌و هه‌موو كه‌سێك پێی ده‌وێرێت، به‌لام هه‌موو
كه‌سێك توانای درۆكردنی نییه. بۆ لایه‌نه گه‌ش و پۆزه‌تیڤه‌كه نموونه‌یه‌ك
ده‌هێنمه‌وه، شه‌وێك به‌مه‌ستیی ته‌له‌فۆنم بۆ كاك شێركۆ بێكه‌س كرد‌و دانی
پیادا ده‌نێم كه له‌سه‌ره‌تاوه من هێرشم كرده سه‌ری. ئه‌ویش به‌ناخۆشیی
وه‌ڵامیدایه‌وه. بۆ به‌یانی كاك شێركۆ قسه ناخۆشه‌كانی منی له‌دڵدا نه‌مابوو.
ئه‌وه‌ی نیگه‌رانی كردبوو
وه‌ڵامه‌كه‌ی خۆی بوو، بۆیه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه
ده‌ستپێشكه‌ری له‌منه‌وه
بوو هێشتا ئه‌و به‌سێ شبووه هه‌وڵی راگرتنی دڵی منی
داوه. ته‌له‌فۆنی كرده‌وه، پاشان نامه‌ی ده‌نگیی بۆ جێهێشتووم و ئینجاش
نامه‌یه‌كی پڕ له‌داوای لێبووردنی به‌ده‌ستخه‌تی خۆی بۆ ناردووم و هه‌رچه‌نده
له‌و شاره گوێزبوومه‌وه‌و ئه‌دره‌سی تازه‌می لنه‌بوو. له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك
نامه‌ی تری لام ماون. ئه‌مانه هه‌موو به‌ڵگه‌و شایه‌دحاڵی ده‌روونفراوانی و
ئاستی تێگه‌یشتنی كاك شێركۆ
بوون. ئه‌وه‌بوو به‌ته‌واوه‌تیش رۆژگار مه‌سه‌له‌كه‌ی
فه‌رامۆش كرد‌و له‌بیرمان چووه‌وه. من وه‌كو نموونه‌یه‌ك بۆ جیاوازی نبوون ئێمه‌ی
مرۆڤ و جیاوازی نبوون رق و لێبووردن ئه‌و نامه‌یه‌ی شێركۆ بێكه‌س وه‌ك خۆی
بلاوده‌كه‌مه‌وه كه چه‌نده‌ی به‌لاوه مه‌به‌ست
بووه دڵی كه‌سی لێنه‌ڕه‌نجێت:
برای به‌ڕێزم كاكه سه‌لام
ئه‌م كاته‌ت باش و به‌هیوای چاوڕوونی و له‌ش ساغیتانم. وه‌ختێ ئه‌م نامه‌یه‌تان
پێ ئه‌گات من له‌م ولاته نه‌ماوم و گه‌ڕاومه‌ته‌وه كوردستان. ئه‌دره‌سه‌كه‌تانم
لا نه‌بوو تا راسته‌وخۆ نامه‌كه‌م بنێرم. وا دیسانه‌وه جارێكی‌تریش دوای ئه‌و
ده‌نگنامه‌یه‌ی له‌كاتی خۆیداو له‌ته‌له‌فۆنه‌كه‌تاندا بۆم به‌جێهێشتبوون،
به‌پێویستمزانی چ بۆ هێنانه‌وه جێی دڵی ئبووه‌و چ بۆ ئارامكردنه‌وه‌ی ویژدانی
خۆم، دووباره داوای لێبووردنتان لێ بكه‌م بۆ ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی كردم و ئه‌و وشه
ناشیرنه‌ی له‌ساته وه‌ختێكی بێ ئاگایی و ده‌روون ئاڵۆزیدا له‌ده‌مم هاته
ده‌ره‌وه.
ئه‌وه‌ی راستی بێ هه‌رچه‌ن بیر له‌و ساته‌وه‌خته ئه‌كه‌مه‌وه خه‌جاڵه‌تم و ـ
له‌و ساته وه‌خته‌دا ـ من نه‌ك هه‌ر شاعیر
نه‌بووم ئینسانیش نه‌بووم!!
به‌لام ئیتر منیش وه‌ك هه‌ر مرۆڤێ تووشی هه‌ڵه‌و سه‌رلێشێواوی ئه‌بم. ره‌نگه
تۆ یه‌كێك بی له‌و هاوڕێ دێرینانه‌ی كه له‌نزیكه‌وه منت ناسیبێ. من هه‌رگیز
پیاوێك نه‌بووم ده‌م پیس و جنێوفرۆش و دڕو شه‌ڕانی، به‌ڵكو به‌درێژایی ده‌یان
ساڵ له‌لایه‌ن كه‌سانی تره‌وه‌و تا ئه‌مڕۆیش هێرشی ناڕه‌وام كراوه‌ته سه‌رو
به‌لام من هه‌ر بێ ده‌نگ و به‌ئارام
بووم.
ئه‌مه‌ی له‌نبوون ئێمه‌دا روویداو ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی من كردم ره‌نگه له‌ژیانمدا
نه‌مكردبێ، بۆیه هه‌رچه‌ن بیری لێ ئه‌كه‌مه‌وه قێزم له‌و ساته وه‌خته‌ی خۆم
ئه‌بێته‌وه!.
من هیچ پاساوێك بۆ ئه‌و هه‌ڵه زه‌قه‌ی خۆم ناهێنمه‌وه، گوناهبار من
بووم و
به‌ده‌ردی هه‌ردیش وته‌نی (به‌ده‌ستی خۆم و غه‌شیمانه ئه‌و جامه‌م خسته سه‌ر
لبووم و له‌به‌رئه‌وه تالاوی هه‌رچی بێ ئه‌بێ بینۆشم!) .
له‌و كاته‌دا وه‌ك شه‌یتانێك له‌ناو مندا
بووبێ وبووه ئه‌گینا بۆ ئه‌بێ به‌و
جۆره ناشیرینه بدوێم و له‌پای چی؟! دڵنیاشم كه ئبووه وه‌ك شاعیرێك و وه‌ك
هاوڕێیه‌كیش ئه‌م داوای لێبووردنه‌م لێ قێڵ ئه‌كه‌ن، چونكه ئێمه هه‌میشه
دڵ و ده‌روونمان فراوان
بووه.
بۆ خۆشم باوه‌ڕ ناكه‌م به‌م زووانه بێمه‌وه بۆ ئه‌م ولاته، چونكه كاری من
له‌شاری سلێمانیه‌و له‌ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌مه. خۆزیا رێتان
ئه‌كه‌وته‌وه ولات و ئه‌و ده‌رفه‌ته ئه‌ڕه‌خسا شه‌وێك پێكه‌وه دانیشتینایه.
له‌كۆتاییدا دیسانه‌وه به‌ئومێدی ته‌ندروستی و خۆشیتانم و هه‌ر بژین. براتان:
شێركۆ بێكه‌س- ستۆكهۆڵم 4/2/2002).
ئه‌مڕۆ، كه به‌ده‌می خۆم دان به‌م شتانه‌دا ده‌نێم و داوای لێبووردن له‌هه‌مووان
ده‌كه‌م، دیاره ئه‌و به‌زمه‌ی جارانم نه‌ماوه. رۆژگار گۆڕیومی و به‌ئه‌نقه‌ست
به‌گژی كه‌سدا نه‌چووم، به‌ڵكو كه‌وتبوومه ژێر كارتێكردنی زیاده‌ڕۆیی
له‌خواردنه‌وه‌دا. ئێستا ژیانێكی ئاسایی به‌سه‌رده‌به‌م و مرۆڤێكی ئاساییم و رقم
له‌هیچ كه‌سێك نابێته‌وه. بۆ جاری دووه‌م ژنم هێناوه. له‌شته‌كان و
په‌یوه‌ندییه‌كان تێده‌گه‌م و خوێندنه‌وه‌ی تایبه‌تی خۆشم بۆ ژیان هه‌یه‌و
به‌رده‌وام وته‌یه‌كی به‌ناوبانگی نووسه‌ری سویدی ناسراو (ئۆگست ستریندبێرگ)
له‌به‌ر خۆمه‌وه ده‌ڵێمه‌وه (كارێكی ئاسان نییه كه ئینسان بیت).
وه‌ك وتم به‌یارمه‌تی كاك ره‌ئوفی برای كاك ره‌فیق سابیر له‌مانگی یه‌كی ساڵی
1989دا بێپاره‌و پوڵ كه‌وتمه سلێمانیه‌وه. پێشتر ده‌نگوباسی فیراریی و
ماڵسووتانه‌كه گه‌یشتبووه سلێمانی زۆر كه‌س به‌لایانه‌وه سه‌یربوو كه ئه‌مر
قه‌بزم به‌دوواوه‌یه، كه‌چی ده‌چمه ناو خه‌ڵكیشه‌وه. هه‌مووی به‌هۆی ناچاریی و
مه‌ستیه‌وه
بوو. ناحه‌زه‌كانم بۆ مه‌به‌ستی جۆراوجۆر ئه‌م هه‌له‌یان قۆستبووه‌وه.
ده‌یانوت ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی فیراره چۆن به‌ئاشكرا ده‌چێته ده‌ره‌وه، به‌لام كه
مه‌ستی به‌ریده‌دام ناچاری
نه‌بووایه نه‌مده‌وێرا له‌شوێنه‌كه‌ی خۆم
بجووڵێمه‌وه. ئه‌و سه‌فه‌ره یه‌ك دوو شه‌وێك میوانی برای چیرۆكنووس و
خانه‌دانم كاك عه‌بدوڵلا ئاگرین
بووم كه به‌گوێره‌ی توانای خۆی یارمه‌تی داوم و
پێشتریش كه چوومه‌ته سلێمانی میوانداریی كردووم و رێزی زۆری لێگرتووم.
ئه‌مجاره‌یان بۆ ئه‌وه رووم لێنا یارمه‌تیم بدات بگه‌مه ئێران یان بۆ ناو
پێشمه‌رگه كه به‌ڕاستی داخوازییه‌كی قورس
بوو، چونكه به‌هۆی كاره‌ساته‌كانی
ئه‌نفاله‌وه هیچ رێگایه‌ك
نه‌بوو سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه مه‌ترسیه‌كی زۆریش
له‌خواردنه‌وه‌كه‌مدا
هه‌بوو. من سوپاسیده‌كه‌م و كۆمه‌ك و یارمه‌تی و
دڵسۆزایه‌تیم له‌بیر ناچێته‌وه. تا ئه‌و كاته كاك بارزانی سه‌عید گه‌وهه‌رم
نه‌ده‌ناسی، به‌ڕێكه‌وت له‌باڕێكدا چاومان به‌یه‌كتر كه‌وت و زۆر یارمه‌تیدام.
له‌و رۆژگاره سه‌ختانه‌دا هه‌ر شه‌وێك و له‌ماڵێك ده‌یشاردمه‌وه. هه‌ر رۆژێك
و له‌ناسیاوێك قه‌رزمانده‌كرد. رۆژێكیان ملازم عه‌لی حه‌مله‌یه‌كی گه‌وره‌ی
به‌ده‌سته‌وه
بوو له‌ناو سلێمانی، كاك بارزان بردمیه چایخانه‌ی كه‌وبازه‌كان،
چونكه وتی كه‌س سه‌ر به‌و شوێنه‌دا ناكات. ئه‌و رۆژه تا دره‌نگانێك ته‌ماشای
شه‌ڕه كه‌وم كرد. ئه‌و ماوه‌یه‌ی له‌سلێمانی
بووم ئه‌و ببووه مشوورخۆری
سه‌ره‌كیم و زۆر كون و كه‌له‌به‌رو حه‌شارگه‌ی پێ‌كردم و چاره‌نووسی خۆم دبووه
ده‌ستی ئه‌وه‌وه‌و خواهه‌ڵناگرێت ئه‌ویش له‌سه‌ره‌وه‌ی توانای خۆی خستبووه كار‌و
ماڵی ئاوا بێت. كه زانیم له‌سلێمانیشه‌وه هیچ رێگایه‌ك بۆ ئێران نییه ناچار
بۆ كه‌ركوك گه‌ڕامه‌وه‌و هه‌ر ئه‌و شه‌وه به‌مه‌ستی گیرام. چۆن گیرام و بۆچی گیرام
كاتێكی زۆری به‌سه‌ردا تێپه‌ڕیوه. كاك نه‌وشیروان مسته‌فا قسه‌یه‌كی جوانی
هه‌یه كه ده‌ڵێت (با گۆڕی كۆن هه‌ڵنه‌ده‌ینه‌وه) منیش له‌م دیداره‌دا له‌خودی
خۆم به‌ولاوه گله‌ییم له‌كه‌س نه‌كردووه‌و ره‌خنه‌م له‌كه‌س نه‌گرتووه وه‌كو
یه‌كێكی دیاریكراو، به‌خراپیش بێجگه له‌خۆم‌ناوی كه‌سم نه‌هێناوه.
به‌نیسبه‌ت ئه‌زموونی شیعریمه‌وه ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی نبوون 1985-1991 بڕوابكه
به‌رده‌وام یان سه‌رباز یان فیراربووم، یان له‌زیندانی سه‌ربازیدا تووشی جۆره‌ها
ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه هاتووم و فریای هیچ نه‌ده‌كه‌وتم. به‌ختم هه‌یه ده‌ژیم و
نه‌فه‌وتام. ره‌نگه ئه‌مه‌ش بیركردنه‌وه‌می ده‌رباره‌ی مردن و په‌یوه‌ندی نبوون
رێكه‌وت و مردن زۆر قووڵتر كردبێت. ده‌بێت تا ماوم نانێك بخۆم و نانێكیش
بكه‌مه خێری (كوێت)، چونكه كاتێك كوێت داگیركرا له‌تاریكایی زینداندبووم.
چاوه‌ڕێی دادگای سه‌ربازیم ده‌كردو چه‌ند قه‌زیه‌یه‌كی سه‌ربازی گه‌وره‌م
له‌سه‌ربوو وه‌ك فیراریی، هه‌لاتن له‌ده‌ست مه‌ئموورو ته‌زویركردنی ده‌فته‌ر
خیدمه، به‌لام چونكه جه‌نگی نبوون عیراق و ئێران راوه‌ستابوو ئیتر ئه‌مجۆره
دۆسێیه بایه‌خ و گرنگیی جارانیان نه‌مابوو، به‌تایبه‌تیش كه رژێم خه‌ریكی
خۆئاماده‌كردن
بوو بۆ داگیركردنی كوێت. ئه‌وه‌بوو له‌نیوه‌ی دووه‌می ساڵی 1990دا
گه‌وره‌ترین عافوات ده‌رچوو منیشی به‌ركه‌وتم. ژیان له‌و سه‌رده‌مه‌ی عیراقدا
قه‌ده‌رو رێكه‌وت ده‌ورێكی گه‌وره‌یان تیادا ده‌بینی. مان و نه‌مان له‌سه‌ر
له‌حزه‌یه‌ك راوه‌ستابوو. هه‌زارانێك چه‌ندینجار فیراریان ده‌كردو پاشان به‌ر
عافوات ده‌كه‌وتن. هه‌زارانیش ته‌نیا یه‌ك جار فیراریان ده‌كردو به‌گوێره‌ی
بڕیاره جه‌هه‌ننه‌میه‌كانی ئان و سات و رۆژی گرتنیان گولله‌باران ده‌كران. رژێمی
به‌عس خاوه‌نی گه‌وره‌ترین هێزی سه‌ربازیی
بوو كه خۆی دابوو له‌یه‌ك ملیۆن
سه‌رباز. بۆیه هه‌زارو دوو هه‌زار له‌چاو ئه‌و له‌شكره گه‌وره‌یه‌وه وه‌كو
مێشووله‌یه‌ك وبوون. ئه‌نجامیش به‌جۆرێك كۆتاییهات له‌و ملیۆن سه‌ربازه
دیكتاتۆر تاك و ته‌نها خۆی له‌كونه جرجێكدا حه‌شارداو جێهێڵراو بێجگه
له‌سه‌رو ریشه درێژه‌كه‌ی كه‌سی به‌ده‌وره‌وه
نه‌بوو.
نازانم عه‌داله‌تێكی كه‌ونی
بوو، یا كون فه‌یه‌كونی خودایی كه به‌چاوتروكانێك
ئه‌و مۆته‌كه ره‌ش و خه‌ونه تۆقێنه‌ره هه‌ڵمی كرد‌و ره‌وییه‌وه. ئازایه‌تی
ئه‌مریكا بوو یان گه‌وجایه‌تی دیكتاتۆر خۆی؟ هۆیه‌كه‌ی هه‌رچیه‌ك بێت گرفت نییه،
به‌ڵكو گرنگ ئه‌وه‌یه كه دڕنده‌ی له‌و بابه‌ته دووباره نه‌بێته‌وه.
ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی نبوون 1985- 1991 نایه‌ته‌وه یادم هیچم له‌ده‌زگاكانی
راگه‌یاندنی عیراقدا بلاوكرابێته‌وه بێجگه له‌دوو سێ شیعر، به‌ڵكو خه‌ریكی
وه‌رگێڕانی مه‌قسه‌ڵه‌كه‌ی ئه‌لبێر كامۆو رۆمانی سه‌عاتی بیست و پێنجی
كۆنستانتان جیۆرجیۆو رۆمانێكی خۆم
بووم كه رووناكی نه‌بینی.
ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی به‌شداربوونم له‌پێشبڕكێی چیرۆك و رۆمانی قادسیه منیش
به‌كورته چیرۆكێك به‌ناونیشانی (پرد) به‌شداریم كردووه.
موسڵیح جه‌لالی خۆی بۆ چیرۆكه‌كه ته‌كلیفی كردم. پێیوتم كه فایله‌كه‌ت پڕ
بووه‌و لێی ده‌ڕژێت. ده‌وڵه‌ت له‌تۆ ناترسێت، به‌لام رێزێكی تایبه‌تی بۆ
رۆشنبیران هه‌یه ئه‌گه‌ر ده‌ستیش
بووه‌شێنێت زۆر خراپ ده‌یوه‌شێنێت. ده‌بێت
مه‌سه‌له‌كه به‌جیددی بگریت، واته له‌پێشبڕكێكه‌دا به‌شداری بكه‌یت ئه‌ویش
له‌ساڵی 1984دا بوو. هه‌ندێك كاغه‌زی سپیم له‌گه‌ڵ خۆمدا هه‌ڵگرت و چوومه
نزیكترین مه‌یخانه. هه‌ر به‌و دانیشتنه فیلمێكی جه‌نگی دووه‌می جیهانیم كرد
به‌كوردی و ته‌نیا ناوه‌كانم گۆڕی، ئه‌ویش فیلمی (جه‌نگی پرده‌كه)
بوو له‌گه‌ڵ
هه‌ندێك ده‌ستكاریدا كه هه‌رگیز له‌قادسیه‌دا شتی وا رووینه‌داوه. ئه‌وه‌ی
بیخوێنێته‌وه ده‌زانێت په‌یوه‌ندی به‌قادسیه‌وه
نه‌بووه، به‌لام له‌سه‌ر
قادسیه حیساب ده‌كرێت و به‌و بۆنه‌یه‌وه نووسراوه. پاكانه سوودی نییه. هیچ
كاتێك نكوڵیم لێنه‌كردووه‌و هه‌ڵه‌یه‌كی مێژووییه‌و ماڵه به‌سه‌رمه‌وه.
داوای لێبووردن له‌هه‌موو گه‌لی كورد ده‌كه‌م كه شتێكم كردووه قازانجی رژێمی
تیادابوو. ئێستاش په‌شیمانی خۆم دووپاتده‌كه‌مه‌وه‌و لێبووردنیش بۆ خوێنه‌ران و
مێژوو جێده‌هێڵم.
هه‌رچه‌نده خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك منداڵ
بووم. تازه له‌ئه‌وروپا گه‌ڕبوومه‌وه‌و
رژێم فایله‌كه‌ی 1974ی هێنبووه‌وه مه‌یدان كه بۆنی خوێنی لێده‌هات.
له‌كه‌ركوكیش ده‌ژیام و دراوسێی به‌عسیم
هه‌بوون و خربوومه ژێر كۆنترۆڵێكی
ورده‌وه، به‌لام هیچیان پاساوی ئه‌و هه‌ڵه‌یه ناكه‌ن و
ده‌بوو له‌جیاتی
خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان رێگه‌چاره‌یه‌كی بێگه‌رد بدۆزمه‌وه.
قۆناغی نوێی شیعری كوردی بۆ چه‌ند قۆناغ دابه‌ش ده‌كه‌ن؟ گه‌لێك راوبۆچوونی
جیاواز ده‌رباره‌ی ده‌ستنیشانكردنی سه‌ره‌تاكانی تازه‌گه‌ری شیعری كوردی نووسراون.
به‌ڕای تۆ ئه‌و ده‌ستنیشانكردنانه تا چه‌ند ته‌واو و بێهه‌ڵه‌ن؟ ئه‌ی تۆ چۆن
ده‌ستنیشانی ده‌كه‌یت؟
ده‌رباره‌ی ئه‌م پرسیاره ره‌نگه ره‌خنه‌گرێكی به‌تواناو به‌ویژدان و بێلایه‌ن
باشتر وه‌ڵامی بداته‌وه. سه‌ره‌تاكانی تازه‌گه‌ری بۆ نه‌وه‌ی حه‌فتاكان
ده‌گه‌ڕێته‌وه. شیعره‌كانی شێركۆ بێكه‌س و (خوا‌و شاره بچكۆله‌كه‌مان)ی له‌تیف
هه‌ڵمه‌ت پێشه‌نگی كاروانه‌كه‌بوون. ئه‌وه زۆر گرنگ نییه كێ پێش كێ
كه‌وتووه، به‌ڵكو گرنگ ئه‌وه‌یه كه چیمان به‌رهه‌مهێناوه له‌و سه‌رده‌مه پڕ
له‌گۆڕانكارییه‌دا وه‌ك هه‌ڵمه‌ت واته‌نی (چیمان گۆڕی ئاو یا بۆڕی). واتێده‌گه‌م
ئه‌و گۆڕانه‌ی كه به‌سه‌ر شیعری عه‌ره‌بیدا هات له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌دۆنیس و بدر
شاكر السیاب و عبدالوهاب البیاتی و نزار قبانی و نازك الملائكه‌و محمود ده‌رویش و
زۆری‌تریش هه‌روه‌ها گۆڤاری شعر 69 كه فاچل عزاوی و براده‌ره‌كانی له‌به‌غدا
ده‌ریانده‌كرد. كاریگه‌رییه‌كی قووڵی به‌سه‌ر هه‌موو شاعیره كورده‌كاندا
هه‌بوو.
ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر (البیان الشعری)یه‌كه‌ی فاچل العزاوی و براده‌رانی
له‌ساڵی 1969دا (كه ئه‌وانیش كاریگه‌ری سوریالیه‌كانیان پبووه دیاربوو)
كاردانه‌وه‌ی به‌سه‌ر بانگه‌وازه‌كه‌ی روانگه‌وه
هه‌بوو، سه‌ره‌ڕای هه‌ندێك شیعری
ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ئه‌دۆنیس وه‌ك قه‌سیده‌ی هژا هو اسمی و اغانی مهیار الدمشقی
هه‌روه‌ها هه‌رسێ گۆڤاری (الاداب)ی به‌یروتی و (الاقلام) ی به‌غدادی و (الهلال)ی
میسری و ئه‌و كتێبانه‌ی ده‌رباره‌ی ئه‌ده‌ب و فیكری نوێی ئه‌وروپی ده‌كران
به‌عه‌ره‌بی ره‌هه‌ندێكی فراوان
بوون بۆ نه‌وه‌ی حه‌فتاكان. خوا‌و شاره
بچكۆله‌كه‌مانی له‌تیف هه‌ڵمه‌ت و شیعره‌كانی شێركۆ بێكه‌س و په‌شێوو كاروانی
وشه‌ی راچه‌نیوی جه‌لالی میرزا كه‌ریم و زریانی ئه‌نوه‌ر جاف و دڵداره‌كه‌می
سه‌لاح شوان و پرۆژه‌ی كووده‌تایه‌كی نهێنی ئه‌نوه‌ر شاكه‌لی و زۆر شاعیری تر كه
خۆشم یه‌كێك بووم له‌وان به‌گشتی به‌شدارن له‌و پرۆسه نوێخوازییه‌دا. لێره‌دا
چه‌ند ناوێك ده‌ڵێم و زۆریش سڵده‌كه‌مه‌وه له‌ناوهێنان، چونكه گرفتی
لێده‌بێته‌وه‌و داوای لێبووردن ده‌كه‌م ئه‌گه‌ر هه‌ندێك ناویترم له‌بیرچووبێت.
ئه‌وانه‌ی كه له‌و پرۆسه‌یه‌دا به‌شداربوون و به‌رهه‌میان بلاوده‌كرده‌وه
له‌گه‌ڵ جیاوازی ئاستی هونه‌ری و ناوه‌ڕۆكی شیعره‌كانیان ئه‌م به‌ڕێزانه
بوون:
شێركۆ بێكه‌س، له‌تیف هه‌ڵمه‌ت، عه‌بدوڵلا په‌شێو، جه‌مال شارباژێری،
ئه‌نوه‌ر جاف، سه‌لاح شوان، ئه‌نوه‌ر شاكه‌لی، ره‌فیق سابیر، عه‌بدوڵلا عه‌باس،
حه‌مه ی حه‌مه باقی، كوردستان موكریانی ،سه‌عدوڵلا په‌رۆش، نه‌وزاد ره‌فعه‌ت،
سامی شۆڕش ،جه‌وهه‌ر كرمانج و سه‌لام محه‌مه‌د. بێگومان ناوی تریش هه‌ن و له‌م
كاته‌دا زاكیره‌م هه‌ر ئه‌وه‌نده بڕ ده‌كات. من باس له‌هه‌نگاوه سه‌ره‌تاییه‌كان
ده‌كه‌م و پاشان كۆمه‌ڵێك ناوی تریش په‌یدبوون و به‌رهه‌می جوانیان
هه‌بوو،
به‌لام تۆزێك دره‌نگتر سه‌ریانهه‌ڵدا.
نه‌وه‌ی حه‌فتاكان هه‌موو بنه‌ڕه‌ته‌كانی شیعری نوێیان به‌ته‌واوی ئاماده‌كرد بۆ
نه‌وه‌كانی دوای خۆیان تا ئاڵوگۆڕی قووڵتری به‌سه‌ردا بهێنن و گۆڕانكاری تیادا
بكه‌ن. له‌دوای نه‌وه‌ی حه‌فتاكانه‌وه ئه‌گه‌ر به‌هه‌ڵه‌دا نه‌چووبم سێ نه‌وه‌ی
تریش په‌یدبوون كاروان هه‌ر به‌ڕێگاوه‌یه.
له‌ڕۆژگاری ئبووه‌دا زۆرێك له‌و جیله‌ی ئبووه له‌گه‌ڵ ئه‌ده‌بدا خه‌ریكی
سیاسه‌تیش بوون. ده‌پرسم ئایا تۆ هیچ به‌شدارییه‌كی سیاسی و شۆڕشگێڕیت
هه‌بووه؟
من ته‌نها ئه‌وه‌م بیستووه كه تۆ له‌گه‌ڵ چه‌ند براده‌رێكتدا بیرتان له‌وه
كردۆته‌وه كه ته‌یاره بڕفێنن. پێمخۆشه وه‌ك شاعیرێك حیكایه‌تی دونیای
سیاسه‌ت بگێڕیته‌وه كه چۆن
بوو؟
پێش رێككه‌وتننامه‌كه‌ی یانزه‌ی ئازاری 1970 ئه‌ندامی یه‌كێتی قوتابیانی
كوردستان- باڵی پارتی
بووم. ماوه‌یه‌كیش به‌و ته‌مه‌نه بچووكه‌وه پێش به‌یانی
ئازار پێشمه‌رگایه‌تیم كردووه. له‌ساڵی 1974دا كه شۆڕش هه‌ڵگیرسایه‌وه
له‌زانكۆی به‌غدا قانوونم ده‌خوێندو له‌ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی كارم ده‌كرد. ئه‌و
كاته دوای ره‌حمه‌تی ره‌فیق چالاك من عه‌ریف حه‌فله‌ی زۆربه‌ی ئاهه‌نگه
كوردییه‌كان
بووم له‌شاری به‌غدا. شه‌ره‌فی ئه‌وه‌م پێبڕاوه بۆ یه‌كه‌مجار
له‌مێژووی رۆژنامه‌گه‌ری كوردیدا له‌گه‌ڵ هاوڕێ شاعیره‌كانمدا به‌شداری بكه‌م
له‌ده‌رچوونی بیست و شه‌ش ژماره‌ی برایه‌تی به‌شبووه‌یه‌كی رۆژانه. ئه‌م هه‌نگاوه
پیرۆزه رژێمی تۆقاندبوو، بۆیه بڕیاریدا كه برایه‌تی بكرێته‌وه‌به‌هه‌فتانه
به‌بیانووی مشتومڕێكی توندوتیژ كه كه‌وتبووه نبوون راگه‌یاندنی پارتی و حزبی
شیوعی عیراق. ئه‌و كاته حزبی شیوعی له‌گه‌ڵ رژێمدا هاوكاری ده‌كردو خه‌ریكی
پێكهێنانی به‌ره‌ی نیشتیمانی
بوون.
ئێمه‌ی نووسه‌رانی التآخی و برایه‌تی زۆربه‌مان پێش 11ی ئازاری 1974 چووینه شاخ.
ئه‌و كاته له‌گه‌ڵ شه‌هید ئه‌كره‌م مه‌نتك پارێزگاری پێشووی هه‌ولێر
هه‌ردووكمان پێكه‌وه شوقه‌یه‌كمان
هه‌بوو له‌راغیبه‌خاتوونی به‌غدا. بۆ ئه‌وه‌ی
هه‌ستمان پێنه‌كرێت بۆ شاخ ده‌چین وه‌ك خۆی شوقه‌كه‌مان جێهێشت. ئه‌وسا شه‌هید
ئه‌كره‌م ئێواران له‌زانكۆی مستنێریه ده‌یخوێندو به‌ڕۆژیش كادیری رێكخستن
بوو
له‌لقی پێنج‌دا.
هه‌رله‌مانگی ئازاری 1974دا به‌بڕیاری شه‌هید دارا تۆفیق به‌شێكی نوێ
له‌ڕاگه‌یاندنی پارتی كرایه‌وه به‌ناوی (به‌شی ئینسات) كاك فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی
سه‌رپه‌رشتی ده‌كرد. ئه‌و به‌شه پێكهاتبوو له‌برایان محه‌مه‌د موكری و ئه‌نوه‌ر
شاكه‌لی و سه‌عدوڵلا په‌رۆش و ئه‌حمه‌د بێكه‌س و من. هه‌ر یه‌كه‌و هه‌واڵه‌كانی
چه‌ند ئیزگه‌یه‌كمان له‌نبوون خۆماندا دابه‌شكردبوو پاشان كاك ئه‌حمه‌دیش به‌ده‌م
قسه خۆشه‌كانیه‌وه تایپی ده‌كرد. بۆ به‌یانیش به‌ڕۆنیۆ چه‌ند ژماره‌یه‌كی لێ
چاپده‌كرا وه‌كو رۆژنامه‌یه‌كی رۆژانه به‌سه‌ر ده‌زگاكانی شۆڕشدا
بلاوده‌كرایه‌وه. ئه‌و به‌شه شبووه‌یه‌كی بچووككراوه‌ی ئاژانسی ده‌نگوباسی
هه‌بوو.
هه‌موومان له‌ناوپردان له‌یه‌ك ژووردا
بووین، زوو زوو كاك له‌تیف هه‌ڵمه‌ت سه‌ری
لێده‌داین و شه‌ویش لای خۆمان ده‌مایه‌وه. ئێمه‌ی شاعیر‌و نووسه‌ری خوێن گه‌رم
به‌رده‌وام له‌ناو خۆماندا باسی ئه‌وه‌مان ده‌كرد كه بۆچی فه‌له‌ستینیه‌كان كاری
شۆڕشگێڕانه‌ی مه‌زن ئه‌نجامده‌ده‌ن و ده‌بێت ئێمه چیمان له‌وان كه‌متر بێت كه
نه‌توانین توخنی ئه‌و جۆره كارانه بكه‌وین! موناقه‌شه درێژه‌ی كێشا‌و
بوو
به‌پرۆژه‌و ئه‌ویش گه‌یشته قۆناغی عه‌مه‌لی. به‌وه كۆتاییهات راپۆرتێكمان بۆ
شه‌هید دارا تۆفیق نووسی و هه‌موومان ئیمزامانكرد، تیایدا روونمانكردبۆوه ئێمه
بۆ ئه‌وه نه‌هاتووینه‌ته شاخ به‌دیار رادیۆ‌و موسه‌جه‌له‌وه دانیشین و
هه‌واڵه‌كانی ئیزگه بیانیه‌كان تۆمار بكه‌ین، پاشان بۆ به‌یانی وه‌كو
نه‌شره‌یه‌كی خه‌به‌ری تایپی بكه‌ین و بلاوی بكه‌ینه‌وه. ئێمه له‌ڕاستیدا بۆ
كاری شۆڕشگێڕانه هاتووین نه‌ك گوێڕاگرتن له‌ئیزگه‌كانی مۆنتی كارلۆو له‌نده‌ن و
ئیسرائیل و ئه‌مریكا.
ئه‌وانه‌ی كه راپۆرته‌كه‌مان ئیمزاكرد به‌گوێره‌ی زنجیره‌ی ناوه‌كان بریتیبوون
له:
سه‌لام محه‌مه‌د
محه‌مه‌د موكری
ئه‌نوه‌ر شاكه‌لی (فه‌رهاد شاكه‌لی )
سه‌عدوڵلا په‌رۆش
له‌تیف هه‌ڵمه‌ت
راپۆرته‌كه له‌ڕێگای كاك فه‌له‌كه‌دینه‌وه خربووه به‌رچاوی شه‌هید دارا تۆفیق.
چاكیشم له‌یاده كاك فه‌له‌ك به‌حوكمی ئه‌وه‌ی له‌ئێمه به‌ته‌مه‌نترو خاوه‌نی
تاقیكردنه‌وه‌ی زیاتر
بوو هه‌وڵیدا له‌و پرۆژه‌یه ساردمان بكاته‌وه،به‌لام
سوودی نه‌بوو. راپۆرته‌كه گه‌یشته لای كاك شه‌كیب عه‌قراوی له‌ده‌زگای پاراستن.
ژووره‌كه‌ی كاك شه‌كیب هه‌رچه‌ند مه‌ترێك له‌ژووری ئینساته‌كه‌ی ئێمه‌وه دوور
بوو له‌ناوپردان. ئه‌وه‌نده مرۆڤێكی ئاساییبوو كه‌س باوه‌ڕی نه‌ده‌كرد ئه‌م
پیاوه به‌ڕبووه‌به‌ری گشتیی پاراستن بێت. جارێكیان دانیشتبووم لای كه
له‌پڕێكدا شه‌هید سامی عه‌بدولڕه‌حمان هاته ژووره‌وه‌و یه‌كسه‌ر وتی من ئه‌م
كوڕه ده‌ناسم و شایه‌دی بۆ ئه‌ده‌م كه له‌ئاهه‌نگه‌كانی به‌غدادا ده‌ورێكی گرنگی
هه‌بوو. شه‌هید سامی كه ئه‌وسا له‌به‌غدا وه‌زیر
بوو به‌شداریده‌كرد له‌هه‌موو
ئاهه‌نگه كوردییه‌كان و پشتگیری ده‌كردین و وتاری ده‌خوێنده‌وه.
له‌ده‌زگای پاراستنه‌وه دوو كه‌س
بوون به‌لێپرسراوم. هه‌ردووكیان ده‌رچووی زانكۆ
بوون. خاوه‌ن تاقیكردنه‌وه‌و شاره‌زا
بوون. راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندییان به‌كاك شه‌كیب
عه‌قراویه‌وه
هه‌بوو. به‌ڕه‌نجی شانی خۆیان گه‌یشتبوونه ئه‌و شوێنه حه‌ساسه
له‌ده‌زگای پاراستنداو ساڵه‌هایه‌كه یه‌كێكیان له‌ولاتی سوید ده‌ژی. له‌و
رۆژگاره‌ی شۆڕشدا سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی خۆی راسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتی ده‌زگاكه‌ی
ده‌كرد.
ئێمه‌ش كه راپۆرته‌كه‌مان ئیمزاكردبوو لامان وابوو هه‌موومان پێكه‌وه ده‌نێرن
بۆ ئه‌نجامدانی كاری شۆڕشگێڕانه. دووایی زانیمان یه‌ك یه‌ك په‌یوه‌ندیمان پبووه
ده‌كه‌ن، چونكه من یه‌كه‌م كه‌س
بووم ئیمزام كردبوو پێش هه‌موویان بانگكرام.
خۆمانیش ته‌واو په‌شیمان
بووین، ئه‌و شه‌وانه له‌جیاتی موناقه‌شه‌كردنی
عه‌مه‌لیاتی شۆڕشگێڕی و چوستوچالاكی له‌مه‌ڕ فه‌له‌ستینیه‌كان زیاتر باسی
ئه‌وه‌مان ده‌كرد ئه‌گه‌ر كه‌شف بین و رژێم پێمان بزانێت چۆنچۆنی و به‌چ
شبووه‌یه‌ك ته‌عزیبمان ده‌دات.
به‌نیسبه‌ت منه‌وه تازه‌بانگكربووم و قسه‌م له‌گه‌ڵدا كرابوو. بۆم
نه‌بوو هیچ
نهێنیه‌ك لای هاوڕێكانم بدركێنم. هه‌رزوو گه‌یشتمه قه‌ناعه‌ت كه من پیاوی ئه‌و
جۆره چالاكیه عه‌سكه‌ری و ئیستیخباریه نیم، شه‌رمیشم ده‌كرد پاشگه‌ز ببمه‌وه.
وه‌ك ته‌مه‌نیش كه بیست سالان
بووم حه‌زم له‌موغامه‌رات
هه‌بوو، به‌لام
نه‌مده‌زانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌م رێگا سه‌خت و دژواره سبه‌ینێ ده‌بێته مێژووی
ژیانم و راسته‌وخۆ كار ده‌كاته سه‌ر هه‌موو پاشه‌ڕۆژم. ترسێكی زۆرم
هه‌بوو
له‌وه‌ی شكست بهێنم و پێش گه‌ڕانه‌وه‌و ته‌سلیمبوونه‌وه‌م (كه ئه‌وه یه‌كه‌م
هه‌نگاوی كاره‌كه‌م
بوو) هێشتا ێاری په‌شیمانبوونه‌وه‌م له‌به‌رده‌ستدابوو،
به‌لام چاره‌نووسم وابوو په‌شیمان نه‌بمه‌وه‌و شانی بده‌مه به‌ر.
ئه‌وه‌بوو به‌گوێره‌ی ئه‌و پلانه‌ی له‌لایه‌ن ده‌زگای پاراستنه‌وه نه‌خشه‌ی بۆ
كێشرابوو له‌سه‌ره‌تای هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی 1974دا ته‌سلیمبوومه‌وه‌و هه‌نگاوی
یه‌كه‌م ئه‌وه
بوو هه‌موو توانایه‌كم بخه‌مه گه‌ڕ تا جێپێی خۆم‌له‌ناو رژێم و
حزبه كوردیه كارتۆنیه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا بكه‌مه‌وه. كه ئه‌مه‌ش بۆ من
قورسترین ئه‌ركی پرۆگرامه‌كه
بوو له‌ڕووی ده‌روونیه‌وه. دوو جاریش به‌نهێنی و
هه‌ر به‌پیاده‌یی له‌ده‌وروبه‌ری كه‌ركوكه‌وه چوومه‌ته‌وه بۆ ناوپردان و
گه‌ڕاومه‌ته‌وه.
له‌هه‌موو ئازارێك كوشنده‌ترو ناخۆشتر روانین و بیركردنه‌وه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌بوو. چۆن
شاعیرێكی وا كه هۆڵه‌كانی به‌غدای هێنبووه له‌رزین ئێستا ته‌سلیم بۆته‌وه‌و
له‌گه‌ڵ رژێمدایه. هاوڕێكانیشم سڵیان لێده‌كردمه‌وه‌و سه‌یر
بوو
به‌لایانه‌وه‌و رووبه‌ڕوو ره‌خنه‌ی توند و تیژم لێگیراوه. هه‌ندێجار ده‌مه‌ویست
هاوار بكه‌م و بقیژێنم و بڵێم من ته‌سلیم
نه‌بوومه‌ته‌وه‌و پیاوی رژێم نیم،
سبه‌ینێ ده‌كه‌وێته به‌رگوێتان چیم كردووه‌و بۆچی گه‌ڕاومه‌ته‌وه، به‌لام دانم
به‌خۆمدا ده‌گرت و وابزانم هه‌ر ئه‌و هه‌سته‌بوو بۆ سالانێكی درێژخایه‌ن
ره‌گوڕیشه‌ی به‌دمه‌ستی لا دروستكردم و لایه‌نه عه‌به‌سیه‌كه‌می قووڵتر‌و
فراوانتركرده‌وه. من ده‌مه‌ویست كارێكی شۆڕشگێڕانه ئه‌نجامبده‌م
ێبێ‌ته‌سلیمبوونه‌وه،
به‌لام وه‌ك چۆن له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی پاراستنه‌وه پلانه‌كه‌م بۆ داڕ‌ێژرابوو
ده‌بوو هه‌ر وا بكه‌م.
چیرۆكی ئه‌و ته‌سلیمبوونه‌وه‌یه‌و چیم به‌سه‌رداهات و ئه‌و چالاكیه خه‌ته‌رناكه‌ی
بۆم دیاریكرابوو چی
بوو؟ بۆچیش تیایدا سه‌رنه‌كه‌وتم؟ چۆن له‌و گونده‌ی شتم تیا
شاردبۆوه جاسووسی رژێم
هه‌بووه‌و خه‌به‌ریان لێدبووم زۆر دوور‌و درێژه.
تائێستا نه هیچم له‌سه‌ری نووسیوه‌و نه باسیشم كردووه. ره‌نگه كتێبێك ئه‌وجا
به‌شی هه‌موو به‌سه‌رهاته‌كان بكات. بۆ مێژووش گشت ئه‌و راپۆرت و نووسراوانه
نه‌فه‌وتاون و ته‌نانه‌ت له‌هه‌ره‌س و كاره‌ساته‌كه‌ی 1975یشدا وه‌ك من ئاگاداربم
ئاودیوكران و پارێزراون. كه‌سه‌كانیش ماون و زیندوون.
راسته من فه‌شه‌لم هێنا له‌و عه‌مه‌لیه‌ته‌ی بۆم دیاریكرابوو هه‌ڵه‌ی خۆشم
بوو،
چونكه حیسابێكی وردم بۆ گوندی (ده‌رماناو) نه‌كردبوو كه له‌وێ له‌ته‌وێڵه‌ی
ئاژه‌ڵه‌كانی ماڵی مامه‌مدا چاڵێكم هه‌ڵكه‌ندبوو ئه‌و شتانه‌م تیادا
شاردبووه‌وه كه
ده‌بوو له‌هه‌نگاوی دووه‌مدا بیانگه‌یه‌نمه‌به‌غدا. به‌هۆی
ئه‌وه‌ی هه‌ر له‌و گونده‌شه‌وه په‌یوه‌ندیم ده‌كرد به‌مه‌فرزه‌كه‌ی (ره‌فیق
به‌سیه) كه مه‌فره‌زه‌یه‌كی سه‌ر به‌پاراستن
بوو له‌ناوچه‌كه‌دا. چاوه‌كانی رژێم
له‌گونده‌كه‌دا هه‌واڵیان گه‌یاندبووه ئه‌منی پردێ و پاشان ئه‌منی كه‌ركوك و
ئه‌منی شیمالی. به‌په‌له نووك به‌نووكی بارودۆخه‌كه‌م بۆ ده‌زگای پاراستن نووسی و
به‌ڕه‌فیق به‌سیه‌دا ره‌وانه‌كردووه‌و هیچم نه‌شاردۆته‌وه. له‌هه‌موو شتێك ورد‌و
درشت ئاگادارم كردوونه‌ته‌وه، چیم كردبوو، كێم بینیبوو یان بۆچی حه‌شارگه‌كه
ئاشكرابوو خۆشم چۆن ته‌كبیری رووداوه‌كه‌م كردبوو. ئه‌وان چالاكیه‌كی تریان بۆم
ئاماده‌كردبوو ئه‌نجامی بده‌م. منیش په‌له‌ی گه‌ڕانه‌وه‌م
بوو بۆ كوردستان و بۆم
نه‌بوو به‌بێ بڕیار بگه‌ڕێمه‌وه.
ده‌بوو چاوه‌ڕێ بكه‌م تا زانیاری تازه‌م
پێده‌گات ده‌رباره‌ی چالاكیه‌كی تر. رژێم له‌یاریه‌كه ئاگادار ببووه‌وه. پێش
ئه‌وه‌ی بگیرێم توانیم خۆم بگه‌یه‌نمه‌وه ناوپردان و دڵنیام ئه‌گه‌ر چاوه‌ڕێی
نه‌خشه تازه‌كه‌م بكردایه تیاده‌چووم. .ئێستا سی و چوار ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و
رووداوه‌دا تێپه‌ڕیوه نه ده‌زگای پاراستن ورده‌كارییه‌كانی ئاشكراكرد، نه‌منیش
نهێنیه‌كه‌م دركاندووه. به‌فه‌شه‌له‌كه‌ی خۆمه‌وه گه‌ڕامه‌وه‌و به‌ئه‌قڵی
ئه‌وساشم پاساوێكی خه‌یاڵیم بۆ گه‌ڕانه‌وه‌كه‌م هێنایه‌وه، چونكه شه‌رمم
ده‌كرد بڵێم له‌ترسی ته‌عزیب و مردن رامكردووه‌و گه‌ڕاومه‌ته‌وه. ئه‌وانیش
له‌سه‌رێكه‌وه ماندووببوون به‌و كاره‌وه، چونكه پرۆژه‌یه‌كی گه‌وره
بوو.
له‌سه‌رێكی دیكه‌وه پلانێكی تازه‌یان بۆ ئاماده‌كردبووم. هه‌روه‌ها
نه‌بوونی
تاقیكردنه‌وه‌و لاوازیی هۆشیاری ئیستیخباری و عه‌سكه‌ری خۆشم
بوونه هۆی
شكستهێنانی چالاكیه‌كه، كه له‌بنه‌ڕه‌تیشه‌وه نه‌خشه‌یه‌كی وردی بۆ
دانه‌ڕێژرابوو. كۆمه‌ڵێك هۆكاری چاوه‌ڕواننه‌كراو كه بێگومان ده‌هاتنه
پێشه‌وه، ده‌بوو پێشوه‌خت باسبكرێن و چاره‌سه‌ریان بۆ بدۆزرێته‌وه، كه‌چی
فه‌رامۆشكربوون. له‌و كارانه بچووكترین هه‌ڵه ده‌بێته هۆی گه‌وره‌ترین كۆسپ.
نه‌ده‌كرا ئه‌وانیش له‌و نوشوستیه‌ی من بێده‌نگ بن و ئافه‌رینم بكه‌ن. هه‌رگیز
شاعیرێك كه هه‌موو ژیانی خه‌ریكی كتێب و قه‌ڵه‌م
بووه ئه‌ركی وا گرنگ و
خه‌ته‌رناكی پێناكرێت به‌تایبه‌تیش كه ته‌نیا خۆم دانربووم به‌ته‌نها
عه‌مه‌لیه‌ته‌كه بكه‌م، ئه‌وسا ته‌مه‌نیشم رێك بیست ساڵ
بوو. هه‌موو
سه‌ركردایه‌تی ده‌زگای پاراستن به‌كاره‌كه‌یان ده‌زانی و به‌وه سزادرام دوای چه‌ند
رۆژێك له‌گه‌ڕانه‌وه‌م خرامه زیندانی رایاته‌وه. له‌و شه‌ش مانگه‌دا ئێستا‌و
ئه‌وسایش هیچ پرسیارێكم ئاراسته نه‌كرا، هیچ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامنه‌دراو
ته‌نانه‌ت یه‌ك‌وشه‌ی ناخۆشیان به‌رامبه‌رم به‌كارنه‌هێنا. رووداوه‌كه بێ گرێ و
گۆڵ بوو، هه‌رچیه‌كم كردبوو پێشتر به‌نووسین ئاگادارم كردبوونه‌وه. له‌لایه‌ن
ره‌حمه‌تیی مام سه‌عیده‌وه كه به‌ڕبووه‌به‌ری زیندانه‌كه ێو‌رێزێكی زۆرم
لێده‌گیراو هه‌ر به‌هیوای ده‌رچوون
بووم. بۆ هه‌موومان ئه‌نجامێكی ناخۆشبوو كه
رووداوه‌كه به‌و شبووه‌یه كۆتاییهات. وه‌ك رۆژی رووناكیش له‌به‌رچاو
بوو كه
نووسه‌رو شاعیر ماڵی كاری ئیستیخباری نین. تاقیكردنه‌وه‌كه ده‌رسێكی گه‌وره‌ی
فێركردم كه (زیاده‌ڕۆیی له‌هیچ هه‌ڵویست و ئاره‌زوویه‌كدا باش نییه).
دوای هه‌ره‌سه‌كه‌ی 1975 وه‌ك هه‌موو خه‌ڵكه‌كه‌ی تر منیش بۆ عیراق گه‌ڕامه‌وه
كه نه‌ده‌بوو بگه‌ڕێمه‌وه، راسته ته‌نانه‌ت سه‌ركرده‌كانیش گه‌ڕبوونه‌وه،
به‌لام رژێمێكی وه‌كو به‌عس هیچ كاتێك خاوه‌نی گفتی خۆی
نه‌بووه‌و ده‌بوو ئه‌وه
بده‌مه به‌رچاو كه پاش ئه‌و تاقیكردنه‌وه گه‌وره‌یه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی
ده‌زگای پاراستندا هه‌مبووه رژێم زانیارییه‌كی ته‌واوی ده‌رباره‌ی عه‌مه‌لیه‌ته
فاشیله‌كه هه‌بوو. بێگومان ده‌خرێمه ژێر كۆنترۆڵێكی چاوه‌ڕواننه‌كراوه‌وه‌و
جارێكی‌تر ئاسووده‌یی به‌چاوی خۆم نابینمه‌وه، به‌لام كورد هه‌مووی گه‌ڕایه‌وه
بێجگه له‌سه‌ركرده ناسراوه‌كان یان ئه‌وانه‌ی تاڕاده‌یه‌ك به‌یه‌كجاری
له(كه‌ره‌ج) و ئۆردوگاكانی ئێران‌دا نیشته‌جێبوون. له‌ساڵی 1980دا كه جه‌نگی
عیراق و ئێران ده‌ستیپێكرد
بووم به‌عه‌سكه‌رو پاش دوومانگ له‌ڕێگای برای
خۆشه‌ویست و هاوڕێم (خدر عبدالرحمان) كه ئه‌وسا له‌برای زگماك بۆ یه‌كتری
زیاتربووین، نامه‌یه‌كی رێكخستنی ناو شاری كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستان‌م بۆ
كرا‌و كاك خدر خۆی تا كۆیه له‌گه‌ڵمدا هات و له‌وێشه‌وه هاوڕێیه‌كی تریان
له‌سه‌نگه‌سه‌ره‌وه بۆ خڕه‌ی ناوزه‌نگ به‌ڕێیكردم و نامه‌كه‌م دا به‌ده‌ستی كاك
نه‌وشیروان خۆی كه سكرتێری كۆمه‌ڵه
بوو. ساڵێك زیاتر له‌وێ پێشمه‌رگه
بووم، به‌لام هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی سیاسیم به‌ڕێكخستنی كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانه‌وه
نه‌بوو، چونكه ماركسی
نه‌بووم. له‌هه‌مووان زیاتر كاك نه‌وشیروان رێزی لێده‌گرتم
و هه‌ر له‌باره‌گاكه‌ی ئه‌ویشدبووم. دیاره ئه‌مه‌ش به‌هۆی هاوڕێی شاعیرم كاك
حه‌مه‌ی حه‌مه باقیه‌وه
بوو كه نزیكه‌ی ساڵێك
ده‌بوو له‌باره‌گاكه‌ی كاك
نه‌وشیروان بوو. كاكه حه‌مه زوو زوو سه‌فه‌ری ده‌كرد بۆ خواره‌وه‌و خه‌ریكی
هێنانی نه‌جیبه‌خان
بوو. په‌یوه‌ندییه‌كی توند‌و تۆڵ له نێوان من و شه‌هید كاك
شازاد سائیبدا دروست ببوو كه هه‌ردووكمان حقوقی
بووین و به‌ڕاستی نموونه‌ی
مرۆڤێكی دڵپاك و روحسووك
بوو. هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ره‌حمه‌تی كاك ێرهان قانیعدا
زۆر یاده‌وه‌ریمان پێكه‌وه
هه‌بوو. هه‌رچه‌نده سالانێك له‌ده‌زگای هاوكاریدا
پێكه‌وه كارمانكردبوو، به‌لام كه له‌شاخدا یه‌كمانگرته‌وه په‌یوه‌ندییه‌كه
قه‌واره‌یه‌كی تری وه‌رگرت و رازی دڵی خۆمان له‌یه‌كتر نه‌ده‌شارده‌وه. كاتی
ده‌ستبه‌تاڵیمان به‌یاری تاوڵه به‌سه‌ر ده‌بردو كاتێك یه‌كێك ده‌رباره‌ی
یارییه‌كه پرسیاری بكردایه ئه‌و ده‌یوت (پرسیاری ناوێت دۆڕاو هه‌ر
به‌ده‌نگیه‌وه دیاره). له‌گه‌ڵ ره‌حمه‌تیدا پلانێكی دووقۆڵیمان
هه‌بوو
پێكه‌وه بچین بۆ لیبیا، به‌لام سه‌ری نه‌گرت. كاك ێرهانی خوالێخۆشبوو سڵی
له‌هیچ كه‌سێك نه‌ده‌كرده‌وه‌و به‌رامبه‌ر به‌بچووك و گه‌وره‌قسه‌ی خۆی ده‌كرد.
جارێك به‌ڕێز مام جه‌لال كۆبوونه‌وه‌یه‌كی بۆ كادیره‌كانی راگه‌یاندن سازكرد، كاك
ێرهان ئه‌وه‌ی له‌دڵیدا
بوو وتی. وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ ره‌حمه‌تی هیوادارم
له‌ده‌رفه‌تێكدا ئه‌و یاده‌وه‌ریانه بنووسمه‌وه.
كاتێك ئاهه‌نگی ساڵڕۆژی پێنجه‌می شه‌هیدان خاڵه شه‌هاب و جه‌عفه‌رو ئه‌نوه‌ر
له‌ناوزه‌نگ سازكرا كاك ئه‌رسه‌لان بایزو من سه‌رپه‌رشتی ئاهه‌نگه‌كه‌مانكرد.
به‌هه‌ڵه‌دا نه‌چووبم تا ئه‌و ساته ئاهه‌نگی وا گه‌وره‌و فراوان له‌شاخدا
سازنه‌كرابوو. دێته‌وه بیرم شیعرێكی كاك شێركۆ بێكه‌سم ده‌خوێنده‌وه كه
به‌ناوی (جوامێر)ه‌وه له‌شاره‌وه ناردبووی. مام جه‌لال كه به‌ته‌نیشت ره‌حمه‌تی
عومه‌ر ده‌بابه‌وه له‌ڕیزی پێشه‌وه دانیشتبوو پرسیاری كرد جوامێر كێیه؟ وتم
مامه گیان دوایی پێت ده‌ڵێم. من لایه‌نی ئاسایشم دبووه به‌ر چاو بۆیه له‌و
شوێنه‌وه ده‌نگم نه‌كرد. پاش ته‌واوبوونی ئاهه‌نگه‌كه له‌باره‌گاكه‌ی كاك
نه‌وشیروانه‌وه ته‌له‌فۆنم بۆ به‌ڕێزیان كرد‌و داوای لێبووردنیشم كرد له‌وه‌ی
له‌كاتی خۆیدا قسه‌م نه‌كردووه. من خۆم به‌ته‌بیعه‌ت حه‌ز ناكه‌م له‌هیچ كه‌سێك
زیاد له‌پێویست بچمه پێشه‌وه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و خۆبردنه پێشه‌وه‌یه
سوودو قازانجێكی زۆریشی بۆم هه‌بێت. پاشان بیرم كرده‌وه ئاخر چۆن ده‌بێت به‌و
جۆره وه‌ڵامی سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان بده‌مه‌وه؟ ئه‌ی
نه‌ده‌كرا بچمه ته‌نیشتیه‌وه‌و بچرپێنمه گوێچكه‌یدا؟ بڕوا بكه‌ن من پیاوێكی
سیاسی نیم و هه‌ر ئه‌وه‌نده‌م لێزانیوه‌و تاكو ئێستاش وام. هیچم له‌دڵدا نییه‌و
ئه‌و خووه‌م زۆر جار خراپ به‌سه‌رما كه‌وتۆته‌وه.
كه‌سانێكیش هه‌بوون به‌بێ هیچ هۆیه‌ك محاره‌به‌یان ده‌كردم و پێویست
به‌ناوهێنان ناكات. كاك نه‌وشیروان به‌سه‌ركردایه‌تی هێزێك چووبووه خواره‌وه،
كاكه حه‌مه‌و شه‌هید شازاد سه‌فه‌ریان كردبوو، خوالێخۆشبوو كاك ێرهانیش ئه‌وێی
جێهێشتبوو له‌ده‌زگای چاپه‌مه‌نی كاریده‌كرد. به‌ڕاستی هه‌ستم به‌ته‌نیایی و
محاره‌به‌كردنی ئاشكرای ئه‌و كه‌سانه ده‌كرد كه زۆر مه‌به‌ستیان
بوو له‌یه‌كێتی
دوور بكه‌ومه‌وه‌و ئه‌نجامیش هه‌ر وا كه‌وته‌وه. من نه ئه‌و كاته‌و نه ئێستاش
ده‌ره‌قه‌تی ئه‌و جۆره كه‌سانه نایه‌م كه راستیت ده‌وێت سیاسی نین، به‌ڵكو
زۆرزان و خاوه‌نی به‌هره‌یه‌كی تایبه‌تین له‌گاڵته‌كردن به‌خه‌ڵكی تردا. خۆ
ئه‌گه‌ر دوو سێ كه‌سی له‌و بابه‌ته بكه‌ونه یه‌ك گاڵته به‌سوڵتان مه‌حموودیش
ده‌كه‌ن. به‌چاك و خراپ راده‌ێێرن و بێجگه له‌به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان سڵ
له‌هیچ شتێكی دیكه ناكه‌نه‌وه. به‌به‌رچاوی خۆمه‌وه بینیومه چۆن
به‌سه‌روپۆته‌لاكی یه‌كێكدا دێنه خواره‌وه‌و ره‌خنه‌ی توند‌و تیژی لێده‌گرن و
له‌به‌رده‌می ئه‌و كه‌سه خۆشی چۆن چۆنی ماستاو و مامه حه‌مه‌یی بۆ ده‌كه‌ن
ئه‌گه‌ر پله‌و پایه‌ی سیاسی له‌خۆیان به‌رزتر بێت. بڕوا بكه قسه‌و شتی وایان بۆ
هه‌ڵبه‌ستبووم له‌ڕووم نه‌هاتووه هه‌ر
وه‌ڵامیشیان بده‌مه‌وه، چونكه ده‌مزانی
كه مه‌به‌ستیان ته‌نها ناوزڕاندن و بێزاركردنم
بوو.
به‌كورتی ئه‌و ماوه‌یه خه‌ریكی كۆكردنه‌وه‌ی نامه‌ی شه‌هیدان
بووم كه
له‌زیندانه‌كانی به‌عسدا پێش ئه‌وه‌ی له‌سێداره بدرێن نووسیبوویان. مام جه‌لال
جانتایه‌كی پێشكه‌شمكردبوو بۆ پاراستنی نامه‌كان منیش به‌وپه‌ڕی ئه‌مانه‌ته‌وه
نامه‌كانم كۆكرده‌وه‌و پاكنووسم كردن. پێش ئه‌وه‌ی بڕۆم دامنه ده‌ست كاك
ئه‌رسه‌لان بایز. ئه‌وه‌بوو دوای رۆیشتنم به‌شبووه‌یه‌كی جوان چاپكرابوو، به‌لام
ناوی منیان له‌سه‌ر كتێبه‌كه لابردبوو. ئه‌سڵی بیرۆكه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی نامه‌كانیش
بۆ كاك نه‌وشیروان ده‌گه‌ڕێته‌وه، چونكه ئه‌و خۆی ته‌كلیفی كۆكردنه‌وه‌یانی
لێكردم و چه‌ند نامه‌یه‌كیشی پێم‌دا وه‌كو هه‌نگاوی یه‌كه‌می پرۆژه‌كه.
ئیستیقاله‌یه‌كی دوور‌و درێژم بۆ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نووسی و هه‌ر ئه‌و رۆژه
گه‌یشته ده‌ستی مام جه‌لال و له‌نامه‌یه‌كیشدا بۆ كاك نه‌وشیروان كه وه‌ك وتم
ئه‌و كاته به‌جه‌وله له‌شارباژێر
بوو هه‌ندێك موعاناتی خۆم روونكرده‌وه‌و دام
به‌هاوڕێم حاكم سه‌ردار كه نازانم دوای رۆیشتنم گه‌یاندبووی به‌كاك نه‌وشیروان
یان نا.
كاتێك باسی چاكه‌و خراپه ده‌كه‌م ده‌بیت دان به‌وه‌شدا بنێم كه خۆشم شیری خاوم
خواردووه‌و به‌شبه‌حاڵی خۆم خراپه‌م
هه‌بووه‌و لای خواوه نه‌هاتووم .
له‌ساڵی 1981دا برای به‌ڕێزم كاك هه‌ڤاڵ كوێستانی میزانیه‌ی یه‌كێتی
نووسه‌رانی كوردستانی دا به‌من، چونكه نیازی جه‌وله‌ی
هه‌بوو كه چوار هه‌زار
تومه‌نی ئێرانی
بوو. ئه‌وسا ده‌یكرده سه‌د دیناری عیراقی كاتێك رۆیشتم
ده‌بوو
بمدایه‌ته‌وه به‌یه‌كێكی دیكه، به‌لام كه‌مته‌رخه‌میم لێكرد‌و كاتێك
له‌ڕه‌زائیه
بووم پێشمه‌رگه‌یه‌ك بۆ شێنێ ده‌گه‌ڕایه‌وه ویستم له‌گه‌ڵ
نامه‌یه‌كدا بینێرمه‌وه بۆ كاك حه‌مه‌ی حه‌مه باقی و له‌م باره‌یه‌وه
نامه‌یه‌كم بۆی نووسیبوو. ئه‌و براده‌ره نه‌ڕۆیشته‌وه بۆ شێنێ و پاره‌كه‌ی
دایه‌وه خۆم منیش ئاكامی ئه‌و ره‌فتاره‌م لێكنه‌دایه‌وه به‌تایبه‌تی كه
پاره‌كه‌ش كه‌م
بوو ئه‌گه‌ر هی كاكه حه‌مه خۆی
بووایه دڵنیام باسیشیمان
نه‌ده‌كرد. ئه‌و رووداوه قورس به‌سه‌ر ویژدانی خۆمدا كه‌وته‌وه‌و په‌یوه‌ندی
به‌كه‌م و زۆری پاره‌كه‌وه
نه‌بوو، ته‌نانه‌ت له‌ساڵی 1985 كه چوومه باره‌گای
یه‌كێتی نووسه‌رانی كوردستان شه‌رم دایگرتم و راستیه‌كه‌م نه‌دركاند. به‌هۆی
مه‌سه‌له‌یه‌كی تریشه‌وه (كه ئێستا به‌پێویستی نازانم باسی بكه‌م) تاڕاده‌یه‌ك
عینادیش گرتبوومی و ده‌وری
هه‌بوو له‌قسه‌نه‌كردنم. كاتێك له‌كۆتایی ساڵی 1991دا
هاتمه ئه‌وروپاش دڵی خۆم بۆ كاك شێركۆ بێكه‌س كرده‌وه‌و وتی شتێكی وام
كه‌وتۆته به‌ر گوێ، به‌لام بیر له‌شتی كۆن مه‌كه‌ره‌وه‌و كاتێكی زۆری به‌سه‌ردا
تێپه‌ڕیوه. من زیاتر له‌سه‌د ئه‌وه‌نده یارمه‌تیم بۆ كوردستان ناردۆته‌وه،
به‌لام به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌یان له‌كه‌مته‌رخه‌می زیاتر هیچی دی
نه‌بوو. چاوه‌ڕێ
بووم
كه به‌سه‌فه‌ر چوومه‌وه له‌نزیكه‌وه باسی بكه‌م له‌گه‌ڵ كه‌سانی
په‌یوه‌ندیدارداو قه‌ره‌بووی بكه‌مه‌وه، به‌لام ئه‌و ده‌رفه‌ته رێنه‌كه‌وت و
ئێستاش هه‌ر به‌قه‌رزی ده‌زانم له‌ئه‌ستۆی خۆمدا.
ناوزه‌نگم جێهێشت. بڕیارمدا تا ماوم كاری سیاسی نه‌كه‌م و نه‌چمه پاڵ هیچ
حزبێكی تره‌وه كه به‌هۆی براكوژییه‌وه ێاری ئه‌مسه‌رو ئه‌وسه‌ركردن بازاڕی زۆر
گه‌رم بوو. هه‌روه‌ها بڕیاریشمدا كه رێزی گشت كوردێك بگرم به‌بێ گوێدانه
رێبازی سیاسی ئه‌و كه‌سه. ئێستا نزیكه‌ی سی ساڵ به‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌مدا
تێپه‌ڕیوه‌و گفته‌كه‌یشم به‌سه‌ربردووه‌و شانازی به‌و هه‌ڵویسته‌مه‌وه ده‌كه‌م
تاكو ئه‌مڕۆ نه‌بوومه‌ته ئه‌ندامی هیچ حزبێكی تر‌و ئیستیغلالی بارودۆخه
سیاسیه‌كه‌م نه‌كردووه‌و خۆم ناسی كه ماڵی سیاسه‌ت نیم.
دوو سێ شه‌و لای هاوڕێ و برای شاعیری هه‌ست ناسكم كاك ره‌فیق سابیر له(نۆكان)
مامه‌وه‌و ئه‌وان وه‌كو حزبی شیوعی عیراق سێ هه‌زار تومه‌ن كۆمه‌كیان پێ‌كردم.
له‌وێشه‌وه چووم بۆ لای كاك فه‌له‌كه‌دین له‌راژان كه پێشتر له‌به‌غداوه
ده‌مناسی. پێویستیم به‌ئیجازه‌یه‌ك
هه‌بوو بچم بۆ تاران و ئێران ده‌ست
نه‌هێنێته رێگام. له‌وێ بۆ یه‌كه‌مجار له‌ژیانمدا چاوم به‌سه‌رۆك مه‌سعود
بارزانی كه‌وت و له‌نزیكه‌وه قسه‌م له‌گه‌ڵدا كرد. كاك فه‌له‌ك زۆر حه‌زیده‌كرد
له‌راژان لای خۆیان بمێنمه‌وه‌و منیش بۆم روونكرده‌وه كه ماندووم و سیاسه‌تیشم
پێناكرێت و ئه‌م شه‌ڕی براكوژیه‌یش نائومێدیه‌كی گه‌وره‌ی لا دروستكردووم و
تووشی سه‌رلێشێواویی هاتووم و به‌جۆره بازرگانیكردنێكم ده‌زانی كه ساڵێكه
لای یه‌كێتی بووم و ئه‌وپه‌ڕی رێزم لێگیراوه‌و ئه‌مڕۆش ته‌نیا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی
كه له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێكدا نه‌گونجاوم یان ته‌نیا له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی خۆم
بچمه ناو پارتیه‌وه. ئه‌وه
بوو چوومه تاران و له‌وێش بۆ جاری دووه‌م سه‌ردانی
ره‌حمه‌تی مام هه‌ژاری موكریانیم كرد له‌كه‌ره‌ج و شه‌وێك له‌خزمه‌تیدا مامه‌وه.
زۆر یاده‌وه‌ری خۆشی بۆم گێڕایه‌وه. هه‌ر له‌به‌غداوه مام هه‌ژارم ده‌ناسی.
له‌تاران به‌یارمه‌تی دكتۆر شه‌وكه‌ت عه‌قراوی كه لێپرسراوی په‌یوه‌ندییه‌كانی
ده‌ره‌وه‌ی پارتی
بوو دیار بوو كاك فه‌له‌كه‌دین رێنمایی كردبوو، به‌ئاسانی چووم
بۆ دیمه‌شق. له‌دیمه‌شقیشدا كاك عه‌دنان موفتی زۆر یارمه‌تی دام و رۆژانه ده‌مبینی
و ده‌چووینه قاوه‌خانه‌ی قه‌ندیل و له‌گه‌ڵ دكتۆر مه‌حمود عوسماندا داده‌نیشتین.
خواردنه‌وه‌و به‌دمه‌ستیه‌كه‌م بۆ كاك عه‌دنان ببووه گرفت. هه‌رچه‌ندی ئه‌و و كاك
عادل مراد هه‌وڵیان ده‌دا بێ سوود
بوو. چه‌ند جارێكیش له‌گه‌ڵ كاك كه‌مال
كه‌ركوكی و كاك ئازاد به‌رواریدا دانیشتین. كه له‌رایات زیندانی كربووم كاك ئازاد
ئه‌وسا ئه‌ندامی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه
بوو، به‌لام له‌دیمه‌شق
بووین به‌هاوڕێ.
كاك كه‌مال كه‌ركوكیش كه هاوڕێی كاتی قوتابخانه‌م
بوو درێغی نه‌كرد
له‌یارمه‌تیدانم و كارێكی وایكرد ئه‌گه‌ر چووم بۆ ئه‌ڵمانیا له‌وێ براده‌ره‌كانی
مشوورم بخۆن و هه‌روایش ده‌رچوو. ئه‌وه‌بوو كاك عه‌دنان موفتی هه‌موو ئه‌رك
پێویستیه‌كانی سه‌فه‌ری ئه‌ڵمانیای بۆ جێبه‌جێكردم و ته‌نانه‌ت تا سواری
فڕۆكه‌ی كردم له‌دیمه‌شق لێم جودا نه‌بۆوه. رێكه‌وتی قه‌ده‌ری كوردیش وابوو ئه‌و
دوو زاته ببن به‌سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان. به‌ڕاستی تا ماوم
رێزم بۆیان هه‌یه، چونكه هیچ مه‌به‌ست و مه‌رامێكی سیاسی یا به‌رژه‌وه‌ندی
تایبه‌تیان نه‌بوو له‌یارمه‌تیدانم بێجگه له‌پیاوه‌تی و دڵسۆزی. چاكیش
ده‌یانزانی كه باوه‌ڕم به‌هیچ نه‌ماوه‌و بۆ ئه‌وه‌ش پشتگیریان لێنه‌كردووم تا
بچمه رێزی حزبه‌كانیان، چونكه ئه‌وسا كاك عه‌دنان حسك
بوو كاك كه‌مالیش هه‌ر
له‌ته‌مه‌نی گه‌نجیه‌وه له‌ڕیزه‌كانی پارتیدا به‌دڵسۆزی و بێده‌نگی خه‌باتی
ده‌كرد.
له‌سه‌ره‌تای ساڵی 1982دا گه‌یشتمه به‌رلینی رۆژئاوا‌و ئه‌مجاره‌یان مه‌ستی و
خواردنه‌وه‌م
بوو به‌هۆی سه‌ریه‌شه بۆ به‌ڕێزان دكتۆر كه‌مال فوئاد‌و كاك سه‌لاح
ره‌شید كه دڵسۆزانه هه‌وڵیانده‌دا له‌مه‌شرووب دووربكه‌ومه‌وه‌و خوو بده‌مه
نووسین و خوێندنه‌وه، ئه‌میش وه‌ك هه‌وڵه‌كانی له‌وه‌به‌ر هیچ كه‌ڵكی
نه‌بوو.
چیم ده‌هاته ده‌ست ده‌مدا به‌جگه‌ره‌و مه‌شرووب. به‌ڕێز كاك كه‌مال هه‌وڵێكی
به‌ده‌سته‌وه‌بوو بچم بۆ مه‌كته‌بی یه‌كێتی له‌لیبیا، یه‌ك دوو جارێكیش وه‌ك خۆی
باسیكرد له‌گه‌ڵ سه‌فاره‌تی لیبیادا قسه‌ی كردبوو خۆمیش حه‌زم ده‌كرد، چونكه
له‌وێ مه‌شرووب قه‌ده‌غه‌بوو ره‌نگه له‌بیرم نه‌مایه‌و له‌جیاتی ئه‌وه به‌شتی
سوودبه‌خشه‌وه خه‌ریكبوومایه. خواردنه‌وه له‌ڕاده‌به‌ده‌ره‌كه‌م ئه‌نجامێكی
راسته‌وخۆی بێهووده‌ییم
بوو. به‌ڕاستی بۆم بووبووه گرفتێكی گه‌وره له‌ژیاندا.
هه‌وڵه‌كه‌ی لیبیا سه‌ری نه‌گرت و دوای ماوه‌یه‌ك له‌به‌رلین نه‌قڵ كرام بۆ
شارۆچكه‌یه‌كی ئه‌ڵمانی له‌سه‌ر سنووری فه‌ره‌نسا. زۆر به‌كوله‌مه‌رگی و
كوێره‌وه‌ری ژیانم به‌سه‌رده‌برد، چونكه ئیقامه‌م
نه‌بوو. ئه‌وه‌بوو
له‌عافواته‌كه‌ی ساڵی 1983دا خه‌ڵكێكی زۆر گه‌ڕانه‌وه بۆ عیراق و منیش
گه‌ڕامه‌وه. به‌ر له‌گه‌ڕانه‌وه‌شم ته‌له‌فۆنم بۆ دكتۆر كه‌مال فوئاد‌و كاك سه‌لاح
ره‌شید كرد، تێم گه‌یاندن كه من رووخاوم و بۆ عیراق ده‌ڕۆمه‌وه. كاتێك
هاتمه‌وه گه‌رمه‌ی مفاوه‌زاتی یه‌كێتی
بوو له‌گه‌ڵ رژێمدا هه‌ندێك
له‌هاوڕێكانی شاخم له‌ناوشاردا بینی.
بوومه‌وه به‌عه‌سكه‌رو ئه‌وچه‌ند ساڵه‌ی له‌عیراقدا مامه‌وه به‌به‌رده‌وامی
رووخبووم و له‌شكستییه‌ك رزگارم نه‌ده‌ێو‌ده‌كه‌وتمه ناوشكستییه‌كی
گه‌وره‌تره‌وه. هه‌ر له‌منداڵیمه‌وه تا ئێستایش نه ماستاوم بۆ هیچ حزبێك
كردووه‌و نه له‌ژیانیشمدا ته‌نازوولم بۆ هیچ كه‌س و سه‌ركرده‌یه‌ك كردووه.
ره‌نگه ئاره‌زووی ژیان باجی گه‌وره‌ی به‌سه‌رمدا فه‌رز كردبێت، به‌لام هه‌رگیز
زیانم بۆ هیچ زینده‌وه‌رێكی ئه‌م سه‌رزه‌مینه
نه‌بووه‌و ئه‌گه‌ر مێرووله‌یه‌ك
بكه‌وێته ژێر پێمه‌وه ئازارم ده‌دات. جارێك له‌سوید خه‌ریك
بوو
ئۆتۆمبێله‌كه‌م قڵپ بێته‌وه، چونكه بۆقێك له‌چه‌قی جاده‌كه‌دا گرمۆڵه‌ی
كردبوو، به‌لام توانیم خۆمی لێ لابده‌م و نه‌یشێلم. بێجگه له‌قسه‌و تووڕه‌بوونی
ئه‌و كاتانه‌ی مه‌ست
ده‌بووم ئه‌گینا ئه‌گه‌ر جارێك له‌جاران به‌گرژیی دڵی
یه‌كێكم ئێشاندبێت ده‌یانجار به‌توندوتیژی سه‌رزه‌نشتی خۆم كردووه. من هه‌رگیز
ره‌ق نه‌بووم به‌رامبه‌ر به‌ژیان، به‌لام ژیان تاكو ئه‌م له‌حزه‌یه‌ش هه‌ر ره‌ق و
توندوتیژه له‌گه‌ڵ مندا. ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی نبوون 1983 تا 1991
بوومه هۆی
ناڕه‌حه‌تیه‌كی زۆر بۆ هه‌موو كه‌سوكارم به‌تایبه‌تی منداڵه‌كانی خۆم و دایكیان و
براكه‌م و خوشكه‌كانم و خزمه‌كانم. ژیانی ئه‌و قۆناغه‌م له‌چه‌ند تراژیدیایه‌كی
سامناك پێكهاتبوو:- عه‌سكه‌ری، فیراریی و خۆشاردنه‌وه، مه‌ستی و بێهووده‌یی و
نائومێدیی، زیندان له‌دوای زیندان (به‌هۆی فیرارییه‌وه نه‌ك سیاسه‌ت). بڕوام
پێبكه‌ن ئێستاش تۆقم چووه له‌وشه‌ی عیراق و هه‌ر كه‌سێكیتر
بووایه له‌جێگای
مندا چه‌ند كتێبێكی له‌و باره‌یه‌وه ده‌نووسیه‌وه.پێم سه‌یره هێشتا ماوم و
ده‌ژیم. لاموایه كه ئه‌م ژیانه به‌گشتی نهێنیه‌كی ئاڵۆز‌و ئێجگار زلی
به‌خۆیه‌وه گرتووه، به‌لام شانه‌و خانه‌كانی مۆخی من زه‌فه‌ریان پێنابات.
پێموایه كه
بوون به‌گشتیی واتایه‌كی زۆر فراوانتری هه‌یه له‌وه‌ی كه من
تێیگه‌یشتووم و هیوادارم رۆژێك بێت لێی تێبگه‌م. لێره‌وه به‌فری بێهووده‌یی
به‌سه‌ر شاخی نائومێدیمدا كه‌ڵه‌كه‌ی كردووه و هه‌ر ساڵێكی ته‌مه‌نم بۆته
باڵه‌خانه‌یه‌كی مه‌ییو. تا دێ پڕوپووچی و بێمانایی ته‌می ئه‌ستوورتر له‌ئاسمانی
به‌ها پیرۆزه‌كاندا ده‌خوڵقێنن. ئه‌و به‌فره مه‌ییوه تا دێ ره‌قتر ده‌بێت و
وه‌ك پۆلای لێهاتووه. ئه‌گه‌رچی له‌م شه‌وه‌زه‌نگه‌دا هیچ ترووسكه‌یه‌كیش به‌دی
نه‌كه‌م، هێشتا ترووسكه خه‌مگینه‌كه‌ی ناخی خۆم رۆشنتره له‌حه‌قیقه‌ته ره‌ش و
ساخته‌و كارتۆنیه‌كانی ده‌وروبه‌رم. ئه‌مڕۆ باوی ئایدیۆلۆژیای پاره‌و به‌رژه‌وه‌ندی
سیاسیه كه له‌ڕاستیدا به‌رژه‌وه‌ندی بازرگانیه نه‌ك ئاڵوگۆڕكردنی بیروباوه‌ڕو
نه‌شونماكردن و به‌ره‌و پێشه‌وه‌چوون. ئه‌ڵبه‌ته هه‌ر ئه‌وه‌شه وایكردووه
ێاره كۆمه‌لایه‌تییه‌كان پڕبن له‌سه‌قه‌تی و كه‌موكوڕیی و ده‌ردو به‌لاو
ته‌ڵه‌كه‌بازیی. ته‌نانه‌ت دۆستایه‌تیش وه‌كو جاران نه‌ماوه‌و ئه‌ویش بۆته
به‌رژه‌وه‌ندی و پاره‌و ده‌ستكه‌وت.
ئێمه‌ی مرۆڤ تواناكانمان بێژماره‌ن. كاتێك بیر له‌وه ده‌كه‌مه‌وه كه تائێستا
به‌م هه‌موو پێشكه‌وتنه ته‌كنه‌لۆژییه‌شه‌وه یه‌ك له‌سه‌ر ده هه‌زاری ئه‌و
توانایه به‌كارهاتووه واقم وڕده‌مێنێت كه بیر له‌سه‌د- دووسه‌د ساڵی داهاتوو
ده‌كه‌مه‌وه. ئاخر ئه‌م هه‌موو ته‌كنیك و به‌زم و ره‌زمه ئینجا ئه‌نجامی
به‌كارهێنانی یه‌ك له‌سه‌ر ده‌هه‌زاری سه‌رجه‌می توانا شاراوه‌كانی تره. بێگومان
پێنج هه‌سته‌كه‌ی ئینسان له‌گه‌ڵ رۆژگاردا پیرو په‌ككه‌وته‌و لاواز ده‌بن.
ئه‌وه‌ی كه پیربوونی بۆ نییه ئه‌قڵ و زیره‌كیه. ئه‌گه‌ر ته‌مه‌نی مرۆڤ بگاته
سه‌د ساڵیش هێشتا زیاتر له‌سه‌د بلیۆن خانه‌ی زیندوو له‌ناو مێشكی‌دا
به‌زیندووێتی ده‌مێنێت، به‌لام كاتێك مرۆڤ ته‌مه‌نی حه‌وت مانگانه له‌ناو سكی
دایكی‌دا زیاتر له‌پێنج سه‌د بلیۆن خانه‌ی عه‌قڵیی له‌مێشكیدا هه‌ن. نهێنی
مرۆڤایه‌تی په‌یوه‌ندی به‌و ژماره‌یه‌وه هه‌یه واته یه‌ك له‌سه‌ر ده هه‌زار.
شۆڕشی ته‌كنه‌لۆژی هه‌مووی چه‌ند ساڵێكه ئه‌م گۆڕانكارییه‌ی به‌سه‌ردا هاتووه.
خه‌یاڵ ده‌مباته‌وه بۆ شاری نهێنیه‌كان و بیر له‌ئه‌سحاێلكه‌هف ده‌كه‌مه‌وه.
بیر له‌هه‌وڵه‌كانی مه‌یاندنی مرۆڤ ده‌كه‌مه‌وه. بیر له‌و موخته‌به‌ره گرنگه‌ی
ئه‌مریكا ده‌كه‌مه‌وه له‌كالیفۆرنیا كه چه‌ندین پرۆفیسۆر كاری تیادا ده‌كه‌ن بۆ
درێژكردنه‌ه‌ی ته‌مه‌ن و له‌قورئانیشدا نووسراوه كه ته‌مه‌نی حه‌زره‌تی نوح
زیاتر له‌نۆسه‌د ساڵ
بووه.. له‌هه‌شتاكاندا به‌ناوی (گرێ كوێره‌ی مه‌رگ)ه‌وه
چیرۆكێكم له‌گۆڤاری كارواندا بلاوكرده‌وه كه پاشان ئه‌و چیرۆكه وه‌رگێڕدرا بۆ
زمانی عه‌ره‌بی و ئینگلیزی. تیایدا باس له‌مه‌یاندنی مرۆڤ ده‌كه‌م له‌پاشه‌ڕۆژدا.
رۆژێك دێت كه مرۆڤ جیاوازییه‌كی بنه‌ڕه‌تی ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئێستادا. ئێستا
ده‌بێته توحفه‌یه‌كی فۆلكلۆری و ره‌نگه له‌مۆزه‌خانه‌كانیشدا جێگای
نه‌بێته‌وه .
ناڵێم وه‌ك جیاوازی نبوون ئێمه‌و مرۆڤی نیاندرتاڵ، به‌لام شتێكی له‌و
بابه‌ته. ره‌نگه ئه‌و رۆژه‌یش دوو سه‌د ساڵی‌تر نه‌خایه‌نێت، چونكه زانست تازه
به‌تازه رێگای راسته‌قینه‌ی خۆی دۆزیوه‌ته‌وه‌و تۆ بڕوانه مۆبایله‌كه‌ی ده‌ستی
خۆت و بیربكه‌ره‌وه ئایا پاش بیست ساڵی‌تر نابێته توحفه؟؟ ئه‌ی ده‌بێت چ جۆره
مۆبایلێك جێگه‌ی بگرێته‌وه؟ ئه‌دی بیست ساڵ به‌ر له‌ئێستا شتێك
هه‌بوو پێی
بڵێن مۆبایل؟
نازانم چه‌ند ساڵی‌تر ده‌ژیم، به‌لام ده‌زانم ته‌مه‌نم گه‌یشتۆته سه‌ره‌وه‌ی
په‌نجاوچوار ساڵ و فریای هیچ ناكه‌وم. فریای نووسین ناكه‌وم وه‌ك خۆم ده‌مه‌وێت.
فریای خوێندنه‌وه ناكه‌وم وه‌ك خۆم مه‌به‌ستمه. فریای ده‌وڵه‌مه‌ندی ناكه‌وم
وه‌ك هه‌ندێك كردوویانه‌ته خه‌ون و خه‌یاڵی رۆژانه‌یان. له‌گه‌ڵ شاعیر‌و
رۆماننووسی ناسراوی سویدی (په‌ر لاگه‌ركڤیست)دا به‌رده‌وام ده‌ڵێم (ته‌واو ..
هه‌موو شتێك ته‌واو... ته‌واو ... ته‌واو) وه‌ك چه‌ندجارێك ئه‌وه‌ی له‌ڕۆمانی
(كورته بنه)دا دووپات كردۆته‌وه. لای نووسه‌رێكی هاوچه‌رخ و گه‌وره‌ی سویدی
(نیكلاس رۆدستروێم) كه ئێستا له‌ستۆكهۆڵم ده‌ژی و چه‌ند رۆمانێكی جوانی
نووسیوه كۆتاییهاتنه‌كه به‌جۆرێكیتر ره‌نگیداوه‌ته‌وه (په‌له‌مه زۆر په‌له‌مه
... فریای هیچ ناكه‌وم) منیش به‌رده‌وام په‌له‌مه‌و كاتم كه‌مه‌و فریای هیچیش
ناكه‌وم. پێموایه به‌شی خۆمان به‌زیاده‌وه نووسه‌رو شاعیرمان هه‌ن و ئه‌گه‌ر
كورد له‌زۆر لایه‌نه‌وه كه‌موكوڕی هه‌بێت له‌ڕووی شیعره‌وه نییه‌تی بگره تووشی
توخمه‌و قه‌ڵه‌وی هاتووه. ره‌نگه له‌ناو میلله‌ته‌كانی دنیادا ره‌قه‌م قیاسیمان
هه‌بێت له‌شیعرو نووسین و گۆڤار‌و رۆژنامه‌و وێبسایتی ئه‌لیكترۆنی. بۆیه
ده‌ركه‌وتن یا دیارنه‌بوونی ئێمه چ بۆشاییه‌كی ئه‌وتۆ دروستناكات، بڕوا بكه له‌م
فڕكان فڕكان و ته‌كان ته‌كانه‌ی ئه‌مڕۆی كوردستان هه‌ر كه‌سه‌و خه‌ریكی خۆیه‌تی
هێشتا ئه‌وانیش په‌له‌یانه‌و فریاناكه‌ون. مادده‌و مه‌جد
بوونه‌ته دوو كۆڵه‌كه‌ی
بنه‌ڕه‌تی هه‌ڵوێسته‌كان و په‌یوه‌ندییه‌كان. مه‌جد بریتییه له‌گه‌ڕان به‌دوای
مریدو لایه‌نگردا له‌ڕێگای ئه‌وانیشه‌وه ناوبانگ و ده‌سه‌لات و مێژوو. جۆره
ته‌مسیلكردنێكی ئاشكرا‌و رووته. مه‌جد ئه‌وه‌یه تۆ خۆت بیرێكت هه‌یه، به‌لام بۆ
ئه‌وه‌ی مێژووه‌كه‌ت تۆزێك قه‌ڵه‌وتر بێت به‌جۆرێكیتر هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌یت.
زۆریی شیعر‌و نووسینی ئه‌ده‌بیش نیشانه‌ی پێشكه‌وتن نییه ئه‌گه‌ر شایه‌دحاڵی
نه‌گبه‌تی و دواكه‌وتن نه‌بێت. شێخ ره‌زای ره‌حمه‌تی له‌سه‌رده‌مێكدا ژیاوه
به‌قه‌د په‌نجه‌كانی ده‌ست شاعیری تیا هه‌ڵنه‌كه‌وتبوو، كه‌چی هێشتا به‌لای
ئه‌وه‌وه زۆر
بوون و له‌داخاندا به‌یته به‌ناوبانگه‌كه‌ی (چونكه شاعیر زۆر
بووه
له‌م عه‌سره‌دا)ی فه‌رمووه. كورد ئه‌وه‌نده‌ی شاعیر‌و نووسه‌ری هه‌یه خوێنه‌ری
نییه. ئه‌وپه‌ڕی دواكه‌وتنیش له‌وه‌دایه كه ژماره‌ی نووسه‌ران و شاعیران
له‌ژماره‌ی (خوێنه‌ری راسته‌قینه) زیاتر بێت.
له‌هه‌موو ژیانمدا نه‌مزانیوه ده‌وڵه‌مه‌ندی چییه‌و هه‌رگیز ده‌وڵه‌مه‌ندیم
به‌خۆمه‌وه نه‌دیوه، تازه به‌تازه‌یش نایبینم و مه‌به‌ستیشم نییه. هه‌ر بتوانم
قه‌رزنه‌كه‌م و پێویستیه سه‌ره‌كیه‌كانم دابین بكه‌م به‌لای خۆمه‌وه لووتكه‌ی
ده‌وڵه‌مه‌ندیه. رۆژێك له‌ڕۆژان خاوه‌نی پله‌و پایه‌و ده‌سه‌لات و وه‌زیفه‌ی
گه‌وره نه‌بووم و مه‌به‌ستیشم نییه. ئه‌وه‌ی من به‌دوایدا وێڵم و پێیناگه‌م و
تێی ناگه‌م نه پاره‌یه‌و نه ده‌سه‌لاته، به‌ڵكو ته‌نها حه‌قیقه‌ته. من
به‌خیلیم به‌هه‌ژارێكدا دێته‌وه كه ره‌نگه خواردنی به‌یانی نه‌بێت، به‌لام
قه‌ناعه‌تێكی گه‌وره‌ی لا دروست
بووه ده‌رباره‌ی ژیان و مردن كه هه‌رگیز ئه‌و
به‌خیلیه‌م به‌ملیۆنێرێكدا نه‌هاتۆته‌وه. زۆر جاریش ده‌رفه‌تی
ده‌وڵه‌مه‌ندبوونم بۆ ره‌خساوه‌و پشتگوێمخستووه، به‌لام به‌میوانی و رێێاریش
حه‌قیقه‌ت رێگای نه‌كه‌وتۆته ماڵه‌كه‌م. حه‌قیقه‌ت زاراوه‌یه‌كی داتاشراوه
له‌ناو فه‌رهه‌نگه‌كانی زماندا له‌ملاولا ده‌كه‌وێته به‌رچاوم. خۆشه‌ویستیه‌كی
كوشنده‌یه، به‌لام نازانم سه‌چاوه‌كه‌ی له‌كوبووه هه‌ڵده‌قوڵێت و له‌مردن
به‌ولاوه به‌ره‌و كوێی ترم ده‌بات.
ئه‌گه‌ر بێئه‌ندازه برسیت بێت و له‌پڕێكدا بتبه‌نه به‌رده‌م مێزێكی گه‌وره‌ی
پڕاوپڕ له‌هه‌موو جۆره خواردنێكی خۆش، ئایا له‌سه‌ره‌تادا ده‌ست بۆ چ
خوارده‌مه‌نیه‌ك درێژ ده‌كه‌یت؟
ئه‌ی ئه‌گه‌ر ساڵگارێكی دوور‌و درێژ چاوت به‌ژن نه‌كه‌وتبێت و له‌پڕێكدا
رووبه‌ڕووی هه‌زار ژنی یه‌ك له‌یه‌ك جوانتر‌و ناسكترت بكه‌نه‌وه‌و پێت بڵێن
فه‌رموو ئایا كامیان هه‌ڵده‌بژێریت؟
حه‌قیقه‌ت له‌ملیاره‌ها گه‌ردیله پێكهاتووه‌و ته‌مه‌نی مرۆڤیش فریای ده
گه‌ردیله ناكه‌وێت. ئاخر بۆ نموونه ئه‌گه‌ر كلیلی بانقێكی گه‌وره‌ت بده‌نێت و
له‌هه‌مانكاتیشدا ئاگادارت بكه‌نه‌وه كه بۆ رۆژی دوایی ده‌مریت فریای چی
ده‌كه‌ویت و ئاره‌زووی ئه‌نجامدانی چیت ده‌بێت. قه‌ناعه‌ت و ترس دوو شتی جیاوازن،
به‌لام زۆریش له‌وانه‌ی كه له‌ڕێگای دینه‌وه كێشه‌كانیان چارسه‌ر كردووه ترس
قه‌ناعه‌تی به‌سه‌ردا سه‌پاندوون نه‌ك حه‌قیقه‌ت.
له‌كاتێكدا خۆت باسی ئه‌م ورده‌كارییانه ده‌كه‌یت كه وه‌ك ده‌ڵێیت ئه‌گه‌ر
باسیان نه‌كه‌یت نه مێژوو، نه خه‌ڵك هیچی لێنازانن. ته‌نیا ئه‌وه‌نده نه‌بێت
كه له‌ناو خه‌ڵكیدا باسده‌كرێن و
بوونه‌ته ماڵ به‌سه‌رته‌وه،باشه له‌ساڵی
1983دا كه به‌و باره ده‌روونیه‌وه بۆ عیراق هاتیته‌وه‌و بارودۆخی جه‌نگێكی
كوشنده هه‌موو ئه‌و ولاته‌ی گرتبووه‌وه تا چ راده‌یه‌ك كاریگه‌ری به‌سه‌ر تۆوه
هه‌بوو؟
برام نووسه‌ر هه‌یه به‌چه‌ند كتێبێك باس له‌بیره‌وه‌ری و تاقیكردنه‌كانی ژیانی
ده‌كات و وه‌ك وتم ئه‌مه یه‌كه‌مجاره من ده‌رگای ژیانی خۆم بكه‌مه‌وه.
له‌مه‌یشدا نه چاوه‌ڕێی ئافه‌رین ده‌كه‌م و نه له‌ڕه‌خنه ده‌ترسێم. تۆ دڵی
هه‌موو خه‌ڵكیت پێ رازی ناكرێت.
باره ده‌روونیه‌كه‌م له‌ئه‌ڵمانیادا گه‌یشتبووه راده‌ی بیركردنه‌وه له‌خۆكوشتن،
بۆیه هه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌كه‌م پێباشتر
بوو. كاریگه‌ری و ره‌نگدانه‌وه‌ی زۆر
به‌هێزتر بوو له‌وه‌ی خۆم بۆی چووبووم. بۆ نه‌گبه‌تی خه‌ڵكه‌كه‌ش بڕوایان
نه‌ده‌كرد له‌و بارودۆخه‌دا یه‌كێك له‌ئه‌ڵمانیاوه بۆ عیراق بگه‌ڕێته‌وه.
كاكه وه‌ك وتم بۆ شارۆچكه‌یه‌ك نه‌قڵ كربووم له‌سه‌ره‌تادا ژوورێكم
هه‌بوو خۆم
خواردنم ئاماده‌ده‌كرد. پاشان عه‌قدی ژووره‌كه ته‌واو
بوو له‌خۆشترین ئوتێلی
شارۆچكه‌كه‌دا ژوورێكیان بۆ گرتم كه قه‌ده‌غه‌بوو ته‌باخ یان هیته‌ر به‌كاربێنم
ئه‌گه‌ر ئاره‌زووی پیاڵه چایه‌كم بكردایه
ده‌بوو له‌ڕستورانتی ئوتێله‌كه
بیكڕم. له‌و حاڵه‌ته‌شا پاره‌ی مانگێك به‌رگه‌ی چوار پێنج رۆژی نه‌ده‌گرت.
له‌بری ئه‌و پاره كه‌مه‌ش رۆژانه كاری قورسیان پێده‌كردم. چه‌ندینجار به‌یانیان
به‌برسێتی ده‌چووم بۆ كار‌و كه ده‌گه‌ڕامه‌وه شتێكی وام
نه‌بوو بیخۆم. وه‌ك
ئه‌وه بوو پیاو له‌زیندانێكی زێڕیندا بژیت، به‌لام زیندان هه‌ر زیندانه ئه‌گه‌ر
زێڕ بێت یان ئاسن. پێشتر كه له‌به‌رلین
بووم له‌كه‌مپدا بووم و خواردنه‌كه
مه‌زموون بوو. كه له‌ژووره‌كه‌شدا به‌ته‌نیا ده‌ژیام خۆم خواردنم ساز ده‌كرد،
به‌لام كه بۆ ئوتێله‌كه گوێزرامه‌وه
ده‌بوو سێ ژه‌مه له‌ده‌ره‌وه نان بخۆم
و یه‌ك دوو مانگم به‌و شبووه‌یه گوزه‌راندو رۆژانه ده‌چوومه سه‌ر شاره‌وانی و
ده‌یانوت چارمان نییه‌و ژوورمان ده‌ستناكه‌وێت. كاتێك گه‌ڕامه‌وه هه‌ندێك
ده‌یانوت ئه‌مه تاكتیكه‌و كار بۆ رژێم ده‌كات. حای .. چۆن خه‌ڵك
له‌ئه‌ڵمانیاوه بۆ عیراق ده‌گه‌ڕێته‌وه. ده‌یانوت مه‌ستیه‌كه‌شی هه‌ر تاكتیكه.
به‌و حیسابه
ده‌بوو من بكرێم به‌سه‌رۆكی موخابه‌راتی كوردی یان پارێزگاری شارێك
یان هه‌ر هیچ نه‌بێت به‌ڕبووه‌به‌رێكی گشتیی، چونكه شه‌هاده‌ی قانوونم
هه‌بوو
هه‌روه‌ها عه‌ره‌بیه‌كه‌م له‌كوردییه‌كه‌م باشتر
بوو تاڕاده‌یه‌ك ئینگلیزیشم
ده‌زانی، ئیتر چ پێویستیه‌كم به‌تاكتیك
هه‌بوو. ئه‌و هه‌موو رێز‌و خۆشه‌ویستیه‌ی
له‌لایه‌ن لێپرسراوانی حزبه كوردییه‌كانه‌وه هه‌مبوو نه‌یانتوانی فێری سیاسه‌ت
و ئیستیقرارم بكه‌ن و به‌رژه‌وه‌ندی خۆم بپارێزم، ده‌بێت چۆن چۆنی و به‌چ
قانوونێكی ماددیی و مه‌عنه‌ویی به‌عس بتوانێت بمخاته ژێر ره‌شماڵه
تاریكه‌كه‌ی خۆیه‌وه. خۆم رووخبووم و ته‌واو. هیچ كاتێكیش له‌ژیانمدا چاوم
نه‌بڕیوه‌ته ته‌ماح و ده‌وڵه‌مه‌ندی یان پله‌وپایه‌و ده‌سه‌لات. به‌ڕاستی ئه‌گه‌ر
ئه‌و كاتانه یه‌كێكی وه‌كو من بێایه‌ته پیاوی رژێم هه‌رچیه‌كی مه‌به‌ست
بووایه بۆی ده‌كرا.
ئاخر من چیم له‌وانه كه‌متر
بوو كه ده‌كرانه به‌ڕبووه‌ری گشتیی یان ئه‌ندامانی
هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نه كارتۆنیه‌كه‌ی به‌ناو ناوچه‌ی ئۆتۆنۆمی. هه‌ر دوور مه‌ڕۆ وه‌ك
هه‌ندێك هاوڕێی زانكۆم له‌ترسی سه‌ربازیی و فیراریی به‌حوكمی شه‌هاده‌كه‌م
ته‌ته‌وعم ده‌كردو یه‌كسه‌ر روتبه‌ی نه‌قیبی حقوقیم وه‌رده‌گرت. له‌ساڵی 1985دا
به‌ره‌نجی شان و ئاره‌قه‌ی ناوچه‌وانی خۆم له‌تاقیكردنه‌وه‌ی مه‌عهه‌دی قه‌زائی
ده‌رچووم. ئه‌گه‌ر وه‌رگیرامایه پاش دوو ساڵ خوێندن
ده‌بووم به‌مودده‌عی عام یان
حاكم به‌وه‌ش رزگارم
ده‌بوو له‌كوێره‌وه‌رییه‌كانی سه‌ربازیی و فیراریی، به‌لام
كاتێك موقابه‌له‌ی وه‌زیری عه‌دلی ئه‌وسام كرد كه له‌زانكۆدا مامۆستای خۆمبوو،
به‌ئاشكرا وتی تۆ وه‌رنه‌گیراوی، چونكه حزبیی نیت و بڕیارێك له‌ساڵی 1984
له‌قیاده‌وه ده‌رچووه هه‌ر حقوقیه‌ك حزبیی نه‌بێت له‌مه‌عهه‌دی قه‌زائی
وه‌رناگیرێت.
حه‌مه پیرۆز رۆسته‌م مامۆستای زمانی ئینگلیزیم
بوو. پاشان به‌مراسه له‌قانوونی
خوێند‌و ساڵێك دوای من شه‌هاده‌ی قانوونی وه‌رگرت، چونكه به‌ڕاستی له‌گه‌ڵ
به‌عسدا بوو چی بۆ نه‌كرا. به‌عس رژێمێك
بوو چاك ده‌یزانی كێ له‌دڵه‌وه
له‌گه‌ڵیاندایه، كێش بۆ به‌رژه‌وه‌ندی و پاره‌یه، كێش له‌ترسی گرتن و كوشتن
نابه‌دڵی هه‌ندێك ته‌نازولی بۆ كردوون و كێش به‌زه‌بری شه‌ق ده‌یكات. مه‌گه‌ر
ئه‌وانه‌ی شانسیان
هه‌بوو له‌سه‌ربازیی عه‌فوكربوون یا ناویان له‌ناواندا
نه‌بووه، ئه‌گینا ژیانی هه‌شتاكان له‌كه‌ركوكدا ئاسان
نه‌بوو.
كاتێك له‌ساڵی 1983دا بۆ عیراق گه‌ڕامه‌وه سێ رێگام له‌به‌رده‌مبوو. یان
ده‌بوو ببم به به‌عسی و ئه‌وسا له‌جیاتی سه‌ربازیی له‌ده‌زگایه‌كی رۆشنبیریی و
راگه‌یاندندا كاربكه‌م كه ئه‌وه‌یان مه‌حاڵ
بوو. یان ئه‌و كاته جاشی خه‌فیفه
هه‌بوو ناوی خۆت قه‌ید ده‌كردو كاریان به‌سه‌رته‌وه
نه‌بوو. یان ده‌بوو سه‌ربازیی
بكه‌م ئه‌ویش ده‌مزانی كه بڕیارێكی وه‌زاره‌تی به‌رگری
هه‌بوو به‌نیسبه‌ت هه‌موو
ئه‌و سه‌ربازانه‌ی له‌ده‌ره‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه به‌بێ گوێدانه ئینتیمای
نه‌ته‌وایه‌تیان ده‌خرانه ژێرچاودێری ئیستیخباراتی گشتیه‌وه تا له‌سوپا ته‌سریح
ده‌كرێن. ئه‌میانم هه‌ڵبژاردو سه‌ره‌ڕای هه‌موو مه‌ترسیه‌ك
بووم به‌سه‌رباز.
له‌گه‌ڵ برای به‌ڕێزم كاك عه‌بدولڕه‌حمان مسته‌فا پێكه‌وه له‌ڕانیه سه‌رباز
بووین، چونكه له‌سه‌رده‌می زانكۆوه هاوڕێم
بوو له‌نزیكه‌وه ئاگاداری كێشه‌كانم
بوو، له‌سه‌ربازیدا دڵی خۆم بۆ ده‌كرده‌وه، چۆن به‌هۆی كۆنترۆڵه‌كه‌ی
ئیستیخباراته‌وه ته‌نانه‌ت بۆم
نه‌بوو له‌قه‌ڵه‌می وه‌حده سه‌ربازیه‌كه‌شدا كار
بكه‌م. زۆربه‌ی سه‌ربازه حقوقیه‌كان به‌بێئه‌وه‌ی كه به‌عسیش بن یان له‌دایره‌ی
قانوونی یان له‌دادگای سه‌ربازیی كاریانده‌كرد، به‌لام بۆ من قه‌ده‌غه
بوو. ئه‌و
خۆی هه‌وڵی بۆدام نه‌قڵی دایره قانونییه‌كه‌ی لای ئه‌وان بم، به‌لام
ئامره‌كه‌یان نه‌یوێراو قێڵی نه‌كرد. ته‌نیا یه‌كجار بۆ چه‌ند مانگێك له‌دادگای
سه‌ربازیی جێگه‌م كرایه‌وه كاتێك كونیه‌كه‌م به‌دوای خۆمدا هات یه‌كسه‌ر
له‌فه‌یله‌قه‌وه ئه‌مری نه‌قڵم بۆ به‌سرا ده‌رچوو. رێكه‌وتێكی سه‌یریش
بوو كاك
عه‌بدولڕه‌حمان مسته‌فایان خستبووه شوێنه‌كه‌ی من تا له‌سوپا ته‌سریحكرا له‌وێ
مایه‌وه. ئه‌ویش سه‌ربازێكی ئاسایی
بوو، چونكه به‌عسی
نه‌بوو.
وه‌ك وتم له‌ته‌مه‌نێكی زوودا‌كه‌وتمه دونیای خوێندنه‌وه‌و ئاشنایه‌تیم له‌گه‌ڵ
به‌رهه‌می نووسه‌ره گه‌وره‌كاندا په‌یداكردووه، به‌شی خۆم به‌زیاده‌وه له(
نازانمه‌كه‌ی) سوكرات تێگه‌یشتووم. گرفتی هه‌ره گه‌وره‌ی ژیانم له‌وه‌دا ره‌نگی
داوه‌ته‌وه كه نه‌متوانیوه (مونته‌می) بم. له‌سه‌ره‌تای حه‌فتاكاندا كه
كتێبه‌كانی كامۆو سارته‌رو كۆلن ویلسۆنم ده‌خوێنده‌وه زۆر لێمه‌وه نزیكبوون.
به‌هه‌ندێك لایه‌نی ژیانی ئیدگار ئالان پۆدا چوومه‌ته‌وه خۆمم تیادا
دۆزیوه‌ته‌وه، له‌حه‌فتاكاندا چه‌ندجارێك له‌سه‌ر (پۆ)م نووسیوه‌و پاش
تێپه‌ڕبوونی نزیكه‌ی چل ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و نووسینانه‌مدا ئێستاش بیروبۆچوونم
ده‌رباره‌ی ژیان نه‌گۆڕاوه‌و له‌گه‌ڵ فلادیمێرو ستراگۆن، له‌ژێر دره‌خته‌كه‌ی
(بیكیت)دا چاوه‌ڕوانی گۆدۆ ده‌كه‌م. هێشتا گۆدۆ به‌ڕێگاوه‌یه‌و نه‌گه‌یشتووه.
گرفته‌كه له‌وه‌دابوو كه نه‌متده‌توانی بچمه ریزی هیچ حزبێكه‌وه یان ببم
به‌هه‌واداری هیچ حزبێك، بۆ یه‌كێكی وه‌كو منیش ژیان له‌كه‌ركوكدا تابڵێی قورس
و پڕ له‌مه‌ترسی
بوو.
جارێك دایكی منداڵه‌كانم كه ئێستا ئه‌ویش له‌سویده‌و ساڵه‌هایه‌كه
به‌یه‌كه‌وه ناژین له 1987دا بانگكرا بۆ مونه‌زه‌مه‌كه‌ی ره‌حیماوا. وه‌ره‌قه‌ی
ته‌عه‌هودیان به‌ویش ئیمزاكرد كه ئه‌گه‌ر‌هه‌ستی به‌وه كرد جموجووڵێكی دژ
به‌ڕژێمم هه‌بێت و خه‌به‌ر نه‌دات گه‌وره‌ترین سزای ده‌ده‌ن. چه‌ندینجاریش
له‌سه‌ر من بۆ دایره‌ی ئه‌من بانگ كرابوو. ئه‌و مونه‌زه‌مه‌یه ژنێكیان
ته‌رخانكردبوو بۆ چاودێریكردنم كه ناوی ره‌فیقه (رجا‌ء ێادق)
بوو پله‌ی ئه‌ندامی
فرقه‌ی هه‌بوو مێرده‌كه‌شی عه‌قید
بوو له‌فه‌یله‌قی یه‌كدا. چه‌ندجارێك كه
به‌ئیجازه‌ی عه‌سكه‌ری ده‌چوومه‌وه بۆ ماڵ هه‌ڵیده‌كوتایه سه‌رم و به‌به‌هانه‌ی
فیرارییه‌وه بۆ ئینزیباتخانه په‌لكێشی ده‌كردم، ده‌یوت ئیجازه‌كه‌ت ته‌زویره.
مه‌سه‌له‌كه‌ش ئه‌وه‌بوو مه‌له‌فه‌كه‌ی 1974 كه‌وتبووه به‌ر ده‌ستی رجا‌ء ێادق و
به‌ئاشكرا گومانی لێم ده‌كرد. جارێك كۆمه‌ڵێك‌ئینزیباتی دبووه شوێنی خۆی بۆ
گرتنم هات. دایكی منداڵه‌كان پێیوت ئاخر چیكردووه وا عه‌سكه‌ری ده‌كات ئیتر بۆ
ده‌یگرن؟ ئه‌ویش وتی: سه‌لام خۆی به‌زیره‌ك ده‌زانێت، به‌لام ده‌بێت له‌وه
دڵنیای بكه‌م كه حزب و ئه‌من و ئیستیخبارات له‌و زیره‌كترن، مه‌حاڵه رێگای
پێبده‌ین له‌پشته‌وه ته‌قه‌مان لێبكات.
شه‌وێكی تر مفه‌وه‌ز خالیدی (نه‌جده) كه ئه‌ندامی فرقه حزبیه‌كه‌ی ره‌حیماوا
بوو به‌مه‌فره‌زه‌یه‌كه‌وه هه‌ڵیكوتبووه سه‌ر ماڵه‌كه‌مان، ئه‌وسا هیوای برام
و رووناكی خوشكم له‌گه‌ڵ ئێمه‌دبوون، خۆشم له‌عه‌سكه‌ری
بووم. وا باسیانكرد
ماڵه‌كه‌یان دبووه سه‌ر یه‌كدا گوایه بۆ ده‌مانچه‌و ئیجازه‌ی
ته‌زویر‌ده‌گه‌ڕێن. من له‌هه‌موو ژیانمدا هیچ جۆره چه‌كێكم
نه‌بووه‌و
به‌كارنه‌هێناوه ته‌نانه‌ت له‌عه‌سكه‌ریشدا به‌هۆی قۆڵمه‌وه (غیر مسلح)
بووم،
به‌لام هه‌ندێك ئیجازه‌ی به‌تاڵیان دۆزیبووه‌وه لایان وابوو فه‌تحی قه‌لای
خه‌یبه‌ریان كردووه. ئه‌و شه‌وه
بوو كه بۆ به‌یانیه‌كه‌ی شانزه فیرار
له‌یاریگای ئیداره‌ی محه‌لی كه‌ركوك ره‌می كران و له‌ناویاندا باوك و كوڕێكی
عه‌ره‌ب هه‌بوون به‌ته‌نیشت یه‌كه‌وه به‌پبووه به‌ستربوونه‌وه. له‌و رۆژه‌دا
ته‌نانه‌ت مندالانی ره‌وزه‌شیان بردبووه ئه‌وێ تا له‌كاتی ره‌می كردن‌دا چه‌پڵه
لێبده‌ن.
ئه‌م بار‌و دۆخه‌ی ژیانم له‌كه‌ركوك به‌جۆرێك سه‌غڵه‌تی كردبووم كه ئه‌گه‌ر نیازی
مانه‌وه‌م هه‌بێت به‌بێ ته‌نازولكردن ئه‌و مانه‌وه‌یه بۆ من نه‌ده‌گونجا. ویستم
ماڵ بگوێزمه‌وه بۆ هه‌ولێر یان سلێمانی ئه‌ویش رێنه‌كه‌وت ئه‌گینا هه‌ر
كه‌ركوكم جێهێشتایه له‌مه‌ودای كۆنترۆڵی ره‌فیق رجا‌ء ێادق و مفه‌وه‌ز خالید
رزگارم ده‌بوو. ئه‌و دووانه له‌ڕێگای دراوسێی به‌عسی و كه‌سانی تایبه‌تی خۆیان
ورد‌و درشتی ژیانی رۆژانه‌یان كۆنترۆڵ كردبووم. خاوه‌نی چوار منداڵیش
بووم.
هه‌رچه‌نده زۆرم له‌خۆم ده‌كردو ئاگرم له‌ویژدانی خۆم به‌رده‌دا ده‌ستمكرده
نووسینی فه‌ریكه وتار‌و به‌شداریمكرد له‌پێشبڕكێی كورته چیرۆكی قادسیه‌دا. نه
رژێم به‌و فه‌ریكه وتارانه دڵی ئاوی ده‌خوارده‌وه، نه خۆشم ئاسووده‌بووم.
ئێستاش و ئه‌وساش و داوای لێبووردن ده‌كه‌م له‌گه‌له‌كه‌م و له‌قه‌ڵه‌مه‌كه‌م.
ده‌بوو رێگایه‌كیتر هه‌ڵبژێرم نه‌ك ئه‌و جۆره ته‌نازولكردنه. بڕوا بفه‌رموون
ته‌نانه‌ت له‌و فه‌ریكه وتارانه‌شدا بۆ یه‌كجاریش ناوی سه‌ددام حسێن، یان حزبی
به‌عس، یان قادسیه، به‌ژێر قه‌ڵه‌می مندا تێنه‌په‌ڕیوه. ئه‌وه‌ی نووسیومه دژی
ئێران و سوریا
بووه، به‌لام چونكه له‌ڕاگه‌یاندنی عیراقدا بلاوده‌كرایه‌وه رازی
بم یان نا هه‌ر به‌نووسین بۆ قادسیه حیساب ده‌كرێن. هه‌ركه‌سێك نووسینێكی من شك
ده‌بات ناوی (ێدام یا به‌عس یا قادسیه)ی تیادابێت بابلاوی بكاته‌وه بێجگه
له‌یه‌ك جێگا ئه‌ویش به‌قه‌ڵه‌می خۆم نه‌نووسراوه، به‌ڵكو خراوه‌ته سه‌ری.
ساڵی 1983 سێ وتارم نووسی به‌ناونیشانی (رژێمی سوریا‌و مه‌سه‌له‌ی كورد)
له‌ڕۆژنامه‌ی هاوكاریدا بلاوكرده‌وه به‌هیچ جۆرێك ناوی رژێمی عیراقیم
نه‌هێنابوو، ئه‌وه‌ی من له‌و سێ وتاره‌دا نووسیبووم قه‌ناعه‌تی خۆم
بوو
ده‌رباره‌ی بارودۆخی كورد له‌سوریاداو ئێستاش هه‌مان بیركردنه‌وه‌م هه‌یه.
ئه‌وه‌ی كه من بیست و پێنج ساڵ له‌وه‌به‌ر ده‌رباره‌ی رژێمی سوریا نووسیم
ئێستا حزبه كوردییه‌كان هه‌مان بیر‌و بۆچوونیان هه‌یه. سوریا له‌سه‌رێكه‌وه
دانی به‌كورددا نه‌ده‌نا له‌سه‌رێكی تره‌وه یارمه‌تی حزبه كوردییه‌كانی ده‌دا.
له‌و سێ وتاره‌دا رۆشناییم خستبووه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه سوریا له‌خۆشه‌ویستی كورد
نییه هاوكاری حزبه كوردییه‌كانی ده‌كرد، به‌ڵكو مه‌رامی تایبه‌تی و ستراتیژی خۆی
هه‌بوو، له‌كۆتایی به‌شی سێیه‌مدا دوو رسته‌ی پبووه لكێنرابوو كه به‌ئاشكرا
ئه‌وه‌ی ده‌یخوێنێته‌وه دیاره شێوازی نووسینه‌كه جیاوازه‌و به‌زۆرداری
خزێنراوه‌ته ئه‌و شوێنه‌وه كه په‌یوه‌ندی به‌مه‌سه‌له‌كه‌وه نییه، تیایدا
هاتبوو كه گه‌لی كورد له‌عیراقدا به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌دام حسێن یه‌ك یه‌ك هه‌موو
مافه‌كانی ره‌واكانی خۆی وه‌رگرتووه. ئاخر من سێ لاپه‌ڕه‌ی هاوكاریم پڕكردۆته‌وه
ده‌رباره‌ی كورده‌كانی سوریا‌و رژێمی سوریا ئیتر چ عه‌قڵێك به‌و دوو دێڕه
كۆتایی به‌وتاره‌كه هێنابوو كه منداڵیش بیخوێنێته‌وه هه‌ستی پێده‌كات.
ئه‌ویش نه ده‌متوانی و نه ده‌موێرا بڵێم نووسینی من نییه‌و ئیزافه‌یه. زۆر
به‌ئاسانیش دیاره یه‌كێكی تر نووسیویه‌تی. ته‌نانه‌ت خاتوو سه‌رگوڵ ته‌یمور كه
به‌بڕیاری موسلیح جه‌لالی چاوپێكه‌وتنێكی كورتی له‌گه‌ڵ هه‌ردوو یه‌كه‌می چیرۆك
و رۆمان‌دا كرد. ده‌ڵێم له‌و چاوپێكه‌وتنه كورته‌شدا كه ماوه‌و له‌ئه‌رشیفی
هاوكاریدا پارێزراوه ناوی سه‌ددام و قادسیه به‌هیچ جۆرێك نه‌هاتووه‌و ته‌نانه‌ت
موسڵیح رایسپاردبوو پرسیارێكی زیره‌كانه‌م ئاراسته بكات ئه‌ویش دێته‌وه یادم
ئه‌مه‌بوو (هۆی چییه و چی وایلێكردیت به‌شداری بكه‌ی له‌م پێشبڕكێیه‌دا؟)
وه‌ڵامه‌كه‌م ئه‌وه‌بوو كه (هۆیه‌كه‌ی بڕوای ته‌واومه به‌دڕندایه‌تی رژێمی
ئاخونده‌كانی ئێران ). بۆ ده‌رمانیش ناوی عیراق نه‌هاتووه، له‌مباره‌یه‌وه
موسڵیح جه‌لالی به‌توندو تیژی ره‌خنه‌ی لێگرتم. وتی
وه‌ڵامه‌كه‌ت وه‌ك
گاڵته‌پێكردن وایه، به‌لام تازه شته‌كه بلاوكرابۆوه. موسڵیح وتی ده‌بێت
له‌بری ئه‌وه شیعرێكی رێك‌وپێك و جوان بۆ قادسیه بنووسیت، به‌لام من له‌هه‌موو
ژیانمدا له‌سه‌ر داوای هیچ كه‌سێك شیعرم بۆ كه‌س نه‌نووسیوه ئه‌گه‌ر له‌ناخی دڵی
خۆمه‌وه نه‌بووبێت. بۆ نموونه شیعری (منیش دڵداری كه‌یوانم ئه‌ی پارتی غه‌م)
كه له‌سه‌ره‌تای حه‌فتاكاندا بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان‌م نووسیوه. له‌ڕۆژنامه‌ی
برایه‌تی-دا بلاوكرایه‌وه له‌كانگای دڵمه‌وه
بووه‌و یه‌كێك بووه له‌به‌رهه‌مه
جوانه‌كانی ساڵی 1973، ئێستاش شانازی پبووه ده‌كه‌م. له‌هه‌موو تاقیكردنه‌وه‌ی
شیعریمدا ته‌نیا ئه‌و شیعره‌م هه‌یه بۆ حزبێك نووسرابێت و ئه‌ویش له‌وپه‌ڕی
قه‌ناعه‌ته‌وه
بووه. ئه‌و شیعره‌له‌دیوانه‌كه‌مدا نییه، چونكه ده‌رچوونی
له‌ڕه‌قابه مه‌حاڵ
بوو. هه‌ركه‌سێك بتوانێت له‌ئه‌رشیفی برایه‌تی 1973 و 1974دا
بۆمی ره‌وانه بكات یان دووباره بلاوی بكاته‌وه سوپاسی ده‌كه‌م.
ساڵی 1984 كه سه‌دام كۆمه‌ڵێك هونه‌رمه‌ندو نووسه‌ری ته‌كریم كرد له‌ناویاندا
هه‌ندێكیان ئۆتۆمبێلی به‌ڕازیلیان به‌ركه‌وت له‌كورده‌كان ئه‌وانه‌ی دێنه‌وه
یادم دكتۆر كه‌مال مه‌زهه‌رو شێخ ئه‌مین نه‌قشبه‌ندی و فوئاد حسێن و مه‌حموود
زامدارو من. كۆمه‌ڵێك نووسه‌رو هونه‌رمه‌ندی دیار‌و ناسراوی تریش به‌پاره
ته‌كریمكران، بڕوابكه تۆ چه‌ند ئاگاداری چۆنیه‌تی ته‌كریمه‌كه هه‌یت منیش هه‌ر
ئه‌وه‌نده‌ی لێده‌زانم. رێك له‌و كاته‌ی مه‌رسومه جمهوریه‌كه ده‌رچوو من
له‌ئیستیخباراتی وه‌حده سه‌ربازیه‌كه‌م له‌ڕانیه زیندانی كربووم. ئه‌وه
بوو
سه‌دام كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانی كردبوو له‌گه‌ڵ نووسه‌ران و هونه‌رمه‌ندانداو
هه‌موویان دیارییه‌كانیان وه‌رگتبوو بێجگه له‌من كه بۆ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سه‌رۆك
كۆماریش نه‌چووم.
دیارنه‌بوونی من وه‌ك پاشان بیستم ببووه هۆی ئه‌وه‌ی كه وه‌كیلی وه‌زیری
راگه‌یاندن (عبدالجبار محسن) ته‌له‌فۆنی كردووه بۆ موسڵیح جه‌لالی كه ئایا هۆی
چییه سه‌لام محه‌مه‌د نایه‌ت دیارییه‌كه‌ی وه‌ربگرێت و ماوه‌یه‌كه مه‌رسوومه
جمهووریه‌كه لای ئه‌وه. موسڵیح جه‌لالی نیگه‌ران
بووه‌و به‌و حوكمه‌ی كه‌من و
كاك سه‌لاح شوان هاوڕێیه‌تییه‌كی به‌هێزمان
هه‌بوو سۆراغی من له‌و ده‌پرسێت،
ئه‌ویش ده‌ڵێت ماوه‌یه‌كه هیچ ده‌نگی نییه، به‌لام تاقیبێكی ده‌كه‌م.
ئه‌وه‌بوو كاك محه‌مه‌د زه‌هاوی كه خه‌ڵكی كه‌ركوك
بوو له‌و ده‌زگایه كاری
ده‌كرد به‌سه‌ردان بۆ كه‌ركوك ده‌هاته‌وه كاك سه‌لاح داوای لێكردبوو سۆراغێكم
بپرسێت. ئه‌ویش كه‌ده‌چێته دوكانی زه‌ڕه‌نگه‌ری ماڵی خه‌زوورم پێیده‌ڵێن
له‌ئیستیخباراتی وه‌حده‌كه‌ی له‌ڕانیه حه‌پسكراوه. كه كاك محه‌مه‌د خه‌به‌ره‌كه
بۆ به‌غدا ده‌باته‌وه یه‌كسه‌ر موسڵیح ئاگادار ده‌كرێته‌وه ئه‌ویش له‌ڕێگای
وه‌زاره‌تی راگه‌یاندنه‌وه ته‌له‌فۆن بۆ وه‌حده سه‌ربازییه‌كه‌م ده‌كه‌ن و
ده‌سبه‌جێ ئازاد كرام. ئه‌م رووداوه چ مه‌هزه‌له‌یه‌ك
بوو. یه‌كێك له‌لایه‌ن
سه‌ددامه‌وه ته‌كریم بكرێت و دیاریه‌كه‌ی له‌وه‌زاره‌تی راگه‌یاندن بێت و خۆشی
له‌ئیستیخباراتی عه‌سكه‌ری حه‌پس كرابێت. دیاره ئه‌مه‌ش تاكتیك
بووه به‌رامبه‌ر
به‌خودی سه‌دام خۆی؟ دیاره له‌ده‌زگایه‌كدا كارمكردووه له‌سه‌ره‌وه‌ی سه‌دامی گۆڕ
به‌گۆڕیش بووه؟ كاكه گیان عیراق وابوو جیاوازی تاڵه‌موویه‌ك
نه‌بوو له‌نبوون
ته‌كریم و ته‌جریمدا. دوای وه‌رگتنی خه‌لاته‌كه ویژدانم ئازاری ده‌دام و فیرارم
كرده‌وه. چوومه ناوچه‌ی سورداش و شه‌وێكیش له‌باره‌گای یه‌كێتی نووسه‌رانی
كوردستان مامه‌وه. بۆ به‌یانیه‌كه‌ی وه‌فدێك له‌براده‌رانی یه‌كێتی نووسه‌رانی
كوردستان (سامی شۆڕش و محه‌مه‌د موكری و جه‌وهه‌ر كرمانج و سه‌عدوڵلا په‌رۆش)
چوونه لای كاك نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌ویش وتبووی ئبووه چیتان پێ باشه ئێمه وا
ده‌كه‌ین. تێیانگه‌یاندبوو كه فیرارم كردووه‌و كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌م له‌گه‌ڵ
عه‌سكه‌ریدا هه‌یه. ئه‌وان وه‌كو یه‌كێتی نووسه‌ران هیچیان له‌دژی من
نه‌بوو كاك
نه‌وشیروانیش نامه‌یه‌كی بۆ مام رۆسته‌م نووسی تا كه‌س ده‌ست نه‌هێنته رێگام.
وه‌كو سه‌ربازێكی هه‌لاتوو له‌سنووری تیپه‌كه‌ی ئه‌وان داده‌نیشم و یارمه‌تی
بدرێم. بێگومان دوای ئه‌و هه‌موو نووسین و ته‌كریمه كه به‌پێی خۆم چووم بۆ
لایان دیاره ئه‌گه‌ر شتێكیان له‌دژی من شك بردایه نه خۆم ده‌چوومه‌وه بۆ
ناوچه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، نه ئه‌وانیش سڵیان له‌من
ده‌كرده‌وه. راسته دڵیان لێم شكابوو، قسه‌ی درۆ‌و داتاشراویان به‌زمانی منه‌وه
هه‌ڵبه‌ستبوو بۆ هه‌ندێك سه‌ركرده‌ی یه‌كێتی وه‌ك مام جه‌لال و كاك نه‌وشیروان.
كه له‌ڕێز به‌ولاوه هیچیدیم
نه‌بووه به‌رامبه‌ریان. وه‌ك چۆن منیش پێم
گه‌یشتبووه‌وه كه كاك نه‌وشیروان نیازی كوشتنی منی
هه‌بووه، كه‌چی وه‌ختێك
چوومه ئه‌وێ كاك نه‌وشیروان خۆی نامه‌ی بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه نووسی كه‌س
رێگام لێنه‌گرێت. به‌داخه‌وه زۆر كه‌س بۆ مه‌رامی تایبه‌تی خۆیان یان كه رقیان
له‌یه‌كێك ده‌بێته‌وه درۆی شاخدارو باڵداری بۆ هه‌ڵده‌به‌ستن. من ئه‌وه‌نده‌ی
كه پرۆپاگه‌نده‌ی درۆیان بۆ كردووم چاره‌كی ئه‌وه باسی لایه‌نه باشه‌كانم
نه‌كراوه. له‌ساڵی 1995دا كه له‌شاری ئوپسالا
بووم له‌گه‌ڵ برای هونه‌رمه‌ند
كاك عه‌دنان كه‌ریمدا پێكه‌وه كۆرسێكی زمانمان ده‌خوێند له‌دڵپاكی خۆیه‌وه
پێیوتم زۆر پێویسته سه‌ردانێكی كوردستان بكه‌مه‌وه، چونكه سه‌روه‌ختێ كه بۆ
جاری دووه‌م چوومه‌ته‌وه ناوچه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی پرۆپاگه‌نده‌ی ئه‌وه‌م بۆ
كراوه له‌لایه‌ن رژێمه‌وه نێردراوم بۆ كاروباری مفاوه‌زات. ئه‌وسا چوونه‌كه‌شم
بۆ ناوچه‌ی سورداش رێك به‌و جۆره
بوو كه باسمكرد. ته‌نانه‌ت كه
له‌سلێمانیه‌وه رۆیشتم برای چیرۆكنووسی ناسراو كاك ره‌ئووف بێگه‌رد به‌دوو قاب
عه‌ره‌قه‌وه به‌ڕێیكردم. ئیتر ئه‌مه دونیایه‌و پیاو له‌و رۆژگاره‌دا ئیعدامیش
بكرایه ده‌یانوت خه‌تای خۆیه‌تی. ئێمه‌ی كورد ئه‌وه‌نده‌ی خه‌ریكی ده‌ره‌وه‌ی
خۆمانین و حه‌ز به‌قسه‌وباسی ئه‌م و ئه‌و ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر له‌بری ئه‌وه
به‌خۆمانه‌وه خه‌ریكبین به‌و راده‌یه ره‌فتارو گوفتارمان له‌یه‌كدی دوور
نه‌ده‌كه‌وتنه‌وه‌و جیاواز نه‌ده‌بوون.
دوای كاره‌ساته‌كانی ئه‌نفال و ته‌سلیمبوونه‌وه‌ی سه‌رجه‌می سه‌ربازه كورده
فیراره‌كان و ته‌نانه‌ت پێشمه‌رگه‌یه‌كی زۆریش ته‌سلیم
بوونه‌وه، جارێك
له‌به‌غدا موسڵیح جه‌لالیم بینی كه به‌تووڕه‌ییه‌وه قسه‌ی ده‌كرد وتی:
تۆ له‌سلێمانی وتووته كه به‌سه‌یاره ته‌كریم كراوم، پیس
بووم، خێرا خۆم
گه‌یاندۆته ناو پێشمه‌رگه‌و غوسڵم ده‌رهێناوه.
بێگومان حاشام كرد‌و كام نووسه‌رو شاعیره‌ی زۆر ئازا‌و خاوه‌ن هه‌ڵویستی به‌رز
بوو
نه‌یده‌توانی به‌به‌ڵێ
وه‌ڵام بداته‌وه، چونكه موسڵیح سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه
به‌ڕبووه‌به‌ری گشتیی
بوو هه‌روه‌ها ئه‌ندامی فرقه‌ی حزبی به‌عس
بوو. نرخی ئه‌و
قسه‌یه بریتی‌بوو له‌كه‌لله سه‌رم. له‌ڕاستیشدا قسه‌كه‌م كردبوو. هه‌رچه‌نده
مه‌ستیش بووم چاكیش ده‌مزانی كێ له‌و ئێواره دانیشتنه‌ی سلێمانیدا ئامده‌بوو.
ئه‌وه‌ی قسه‌كه‌ی گێڕبووه‌وه بۆ یه‌كێك له‌هه‌ره نزیكه‌كانی موسڵیح مه‌به‌ستی
خراپ نه‌بووه دژی من، به‌لام كه قسه كه‌وته زارێ كه‌وته شارێ. به‌په‌له
كربووه راپۆرت له‌سه‌رم. باشبوو پاشان له‌كه‌ركوك به‌هۆی فیراریه‌وه گیرام نه‌ك
ئه‌و مه‌سه‌له‌یه. ئه‌وه دواجارم
بوو كه به‌غدام بینی له‌ساڵی 1988 دا. ئیتر
تاكو ئه‌مڕۆ چاوم پێنه‌كه‌وتۆته‌وه.
ئه‌م به‌سه‌رهاتانه دوور‌و درێژن حاڵم حاڵی ده‌یان هه‌زار سه‌ربازی فیرار
بوو تا
راپه‌ڕین كه شه‌ره‌فی ئه‌وه‌م پێ‌بڕا له‌ئازادكردنی كه‌ركوكدا به‌شداری بكه‌م.
له‌گه‌ڵ هێزه‌كه‌ی خه‌تی هه‌ولێره‌وه هاتم كه به‌سه‌ركردایه‌تی كاك كۆسره‌ت
بوو. سه‌یته‌ره‌كه‌ی كه‌ركوك به‌رگرییه‌كی زۆریان كرد‌و جار جار هه‌لیكۆپته‌ر
بۆردوومانی ده‌كرد. ئێمه سه‌عات حه‌وتی ئێواره
بوو كه‌چووینه ناو
كه‌ركوكه‌وه. لاشه‌ی پیاوه‌كانی فرقه حزبیه‌كه‌ی ره‌حیماوا له‌ناوه‌ڕاستی
جاده‌كه‌دا فڕێدربوون. بۆنكڕووزو بۆنی بارووت تێكه‌لاوی یه‌كدی ببوون و دوكه‌ڵ
به‌ری ئاسمانی گرتبوو. كه چوومه ماڵی مامه عومه‌ر كه هێشتا له‌وه ئاگادار
نه‌بوون كه‌ركوك به‌ته‌واوی ئازادكراوه، بۆیه زۆر له‌ده‌رگامدا سوودی
نه‌بوو
پاشان لای دیواره‌كه‌وه به‌هه‌موو هێزی خۆمه‌وه با‌نگم كردن. ئه‌وه‌بوو ده‌نگیان
ناسیمه‌وه‌و بینیم ماڵی كۆمه‌ڵێك خزمی تریش له‌وێن. له‌ترسی بۆردوومانی
كوێرانه‌ی ده‌بابه‌یه‌ك له‌فولكه‌كه‌ی ئیخواندا هه‌موویان سه‌ریان نبووه
یه‌كه‌وه‌و جارێكی‌تریش به‌دیداریان شادبوومه‌وه. له‌یه‌كه‌مین رۆژی ئازادكردنی
كه‌ركوكدا هه‌موو شار گه‌ڕام. بۆ یه‌كه‌مجار چوومه گه‌ڕه‌كی دۆمیز كه تایبه‌ت
بوو به‌حزبیه گه‌وره‌كان و ئه‌فسه‌ره پله‌داره‌كان و هیچ ماڵه كوردێك له‌و
گه‌ڕه‌كه‌دا
نه‌بوو. پێم سه‌یربوو كه من خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌م و نه‌مده‌زانی شوێن
و خانووی وا پێشكه‌وتوو له‌شاره‌كه‌مدا هه‌یه. ئه‌و رۆژه‌ی كه من چووم له
23/3/1991 چه‌ند كه‌سێك به‌بۆیاخی سوور‌و خه‌تێكی گه‌وره‌و دیار له‌قه‌د دیواری
سه‌ره‌وه‌ی باڵه‌خانه‌یه‌ك نووسیبوویان (باره‌گای حزبی شیوعی عیراق ). پارتی و
یه‌كێتی زۆربه‌ی ده‌زگا گه‌وره‌كانیان كردبوو به‌باره‌گاو ته‌نانه‌ت
قوتابخانه‌كانیش كربوونه باره‌گای هه‌موو حزبه‌كان. هه‌ر ئه‌و رۆژه تێگه‌یشتم
كه راپه‌ڕینه‌كه بێ پرۆگرامه‌و هه‌ر كه‌سه له‌ئاستی خۆیه‌وه چی به‌چاك ده‌زانی
وایده‌كرد. ریزه گه‌لابه‌یه‌كی زۆر بۆ تالانكردن هاتبوون. حزبه كوردیه‌كان مشت و
مڕیان بوو له‌سه‌ر بینایه گه‌وره‌كان تا بیكه‌ن به‌باره‌گا. یه‌كێك له‌و
دیمه‌نانه‌ی كاری تێ‌كردم و دوو خزمی خۆشم له‌گه‌ڵدا
بوون كه ئێستا له‌سویدن
بینیم پیاوێكی قه‌ڵه‌و به‌به‌رچاومه‌وه منداڵێكی عه‌ره‌بی سێ چوار سالانی
له‌سه‌ر پاسكیله بچووكه‌كه‌ی هێنایه خواره‌وه. منداڵه‌كه هه‌ردوو چاوی پڕبوون
له‌فرمێسك. خۆم پێنه‌گیراو پاسكیله‌كه‌م له‌پیاوه قه‌ڵه‌وه‌كه سه‌نده‌وه‌و
دامه‌وه به‌منداڵه عه‌ره‌به‌كه كه به‌په‌له له‌گه‌ڵ پاسكیله‌كه‌یدا خۆی
كرده حه‌وشه‌یه‌كه‌وه. ئاوڕێكی سووك و پڕ له‌سۆزی لێم دایه‌وه ده‌رگاكه‌ی
داخست. پیاوه‌كه وتی بۆ عه‌ره‌ب كه‌می به‌ئێمه كردووه وتم راستده‌كه‌یت
براگیان، به‌لام ئه‌م منداڵه هیچ نازانێت و كاردانه‌وه‌ی ئێمه‌یش نابێت
به‌مجۆره بێت. مه‌رج نییه كه به‌عس چی كردووه ئێمه‌ش وابین. ئاخر ئه‌گه‌ر
رژێمی به‌عس نه‌ك ته‌نیا ئه‌و جۆره ره‌فتاره، به‌ڵكو هه‌زاران منداڵی كوردی
له‌ئه‌نفالدا بێ سه‌روشوێنكرد نابێت گه‌لی كورد هه‌مان شێواز‌و هه‌ڵه‌ی ئه‌وان
دووباره بكاته‌وه‌و رێنمایی ده‌ستووری (العین بالعین والسن بالسن) بكات. حزبه
كوردییه‌كان به‌هیچ جۆرێك له‌و چه‌ند رۆژه‌دا كۆنترۆڵی شاره‌كه‌یه‌ن
پێنه‌ده‌كرا. ئه‌وانه‌ی كربوون به‌مه‌فره‌زه‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی تالان خۆیان
له‌خه‌ڵكه ئاساییه‌كه زیاتریان ده‌خسته لاوه. گه‌لی كورد وه‌ك هه‌میشه
زۆرلێكراو و چه‌وسێنراو نه‌ده‌بوو هه‌مان هه‌ڵه‌ی داگیركه‌رانی دووباره
بكاته‌وه. له‌جیاتی شاگه‌شكه‌بوون به‌سه‌ركه‌وتنی كاتیی
ده‌بوو بیر له‌پاراستن و
سه‌قامگیركردنی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌بكرێته‌وه. ته‌مه‌نی ئازادكردنی كه‌ركوك
درێژه‌ی نه‌كێشاو زۆری نه‌خه‌یاند، ئیتر كۆچ به‌ره‌و ئێران ده‌ستیپێكرد. چه‌ند
رۆژێك له‌كۆڕه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێگاوه
بووین. ئێمه هێشتا له‌كۆیه
بووین جه‌یش
نزیكی ته‌قته‌ق كه‌وتبووه‌وه. له‌گه‌ڵ مه‌فره‌زه‌یه‌كی پێشمه‌رگه‌دا كه له‌شه‌ڕ
گه‌ڕبوونه‌وه‌و ئامر مه‌فره‌زه‌كه (كاك ئه‌نوه‌ر) ده‌یناسیم و به‌ئۆتۆمبێله‌كه‌ی
خۆیان من و منداڵه‌كانمی گه‌یانده رانیه. پاش ده‌رده‌سه‌ریی و كوێره‌وه‌رییه‌كی
زۆر‌و نزیكه‌ی هه‌فته‌یه‌ك به‌ڕێگای سه‌نگه‌سه‌رو حاجی ئۆمه‌رانه‌وه شه‌وێكی
دره‌نگ گه‌یشتینه خانه‌و ئینجا بۆ مهابادو له‌وێ چاوم به‌هه‌ندێك براده‌ری
نووسه‌رو شاعیری وه‌ك نه‌وزاد ره‌فعه‌ت و سه‌عدوڵلا په‌رۆش و حه‌مه‌ی حه‌مه‌باقی و
قوبادی جه‌لیزاده‌و سامی شۆڕش كه‌وت كه له‌له‌نده‌نه‌وه هاتبوو. سه‌ردانی ئیزگه‌ی
یه‌كێتیم كرد له‌سه‌قزو له‌وێش چاوم كه‌وت به‌براو هاوڕێم كاك عه‌باس به‌دری.
له‌كۆچه‌كه‌وه ئیتر‌من نه‌گه‌ڕامه‌وه بۆ كوردستان و عیراق. سوعادی خوشكم كه
ئه‌وسا ده ساڵ زیاتر
بوو له‌سوید بوو، قاچاخچی بۆ گرتم. له‌ناو ئێرانه‌وه بۆ
توركیا‌و پاش ئه‌وه‌ی دوو مانگ له‌ئه‌سته‌مێڵ مامه‌وه بردمیان بۆ سۆفیا
له‌ێلگاریاو له‌وێشه‌وه بۆ هلسنكی له‌فینله‌نداو دوا قۆناغیش ستۆكهۆڵم
بوو
له‌سوید.
هه‌ندێك لاپه‌ڕه‌ی ئه‌م به‌شه‌م لابردووه تا سه‌ری خوێنه‌ر نه‌یه‌شێنم. ئه‌گه‌ر
ته‌مه‌ن مه‌ودابدات بۆ ده‌رفه‌تێكیتر هه‌ڵیانده‌گرم به‌تایبه‌تی ئه‌و ماوه‌یه‌ی
لای مه‌سعودی ئامۆزام له‌به‌شی ناوخۆیی قوتابیان له‌زانكۆی موسڵ خۆم شاردبووه‌وه‌و
بێجگه له‌براده‌ره نزیكه‌كانی مه‌سعود كه‌س نه‌یده‌ناسیم. یا ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی
كه له‌ماڵی خوشكه میهره‌بانه‌كانم سوهه‌یله‌و پڕشنگ
بووم له‌گه‌ڵۆزی و پردێ و
داره‌توو یان ماڵی غه‌فووری پوورزام له‌پردێ. چاكه‌ی گشت لایه‌كم له‌به‌رچاوه‌و
ماڵی هه‌موویان ئاوا بێت، بێگومان ئه‌گه‌ر یارمه‌تی و كۆمه‌كی ئه‌وان
نه‌بووایه
ده‌مێك بوو فه‌وتبووم و ئه‌وانه‌ی كه فریامكه‌وتن كه‌سوكاره‌كه‌ی خۆم
بوون و
هه‌ر خۆشم ده‌زانم چۆن چۆنی له‌ناو دڵیان‌دا ده‌یانشاردمه‌وه. ئێستاش زۆرجار ئه‌و
یاده‌وه‌رییانه بۆ یه‌كتری ده‌گێڕینه‌وه‌و كه‌سمان له‌بیرمان نه‌چۆته‌وه.
له‌ڕۆژی 28/11/1989 ماڵه‌كه‌ی پڕشنگیان له‌پردێ له‌سێ لاوه گه‌مارۆدابوو
(هه‌موو شارۆچكه‌ی پردێ به‌م رووداوه‌یان زانی) پاشان مه‌سئوولی ئه‌منه‌كه‌ی پردێ
به‌ده‌مانچه‌وه هاته سه‌رته‌پڵی سه‌رم و به‌چاو به‌ستراوی له(پردێ)وه تا ناو
ئه‌منی كه‌ركوك راپێچیانكردم و به‌ده‌م رێگاوه گۆرانیه‌كه‌ی كاڤم الساهریان
لێده‌دا (عبرت الشگ علی مودك). من دوو نارنجۆكی بچكۆله‌م به‌گوێره‌ی پێویست
له‌گه‌ڵ خۆمدا هه‌ڵده‌گرت بۆ پاراستنی خۆم. له‌و كاته‌دا خۆم و شه‌نسم پڕشنگ
له‌ناو ئاردا شاردبوونیه‌وه‌و نه‌كه‌وتنه به‌رده‌ست. كه من گیرام ده‌سبه‌جێ
فڕێی دبوونه ناو زێیه‌كه‌ی پردبووه. ئێستاش كه باسی ئه‌و دوو نارنجۆكه
ده‌كات ترس و بیم دایده‌گرێت. فیرارییش ته‌حه‌ددایه‌كی گه‌وره
بوو. مرۆڤی فیرار
بۆ قوتاركردنی رۆحی خۆی بیری سه‌یری به‌سه‌ردادێت و منیش له‌سه‌رده‌می
گولله‌بارانه‌كه‌دا نارنجۆكه‌كانم هه‌ڵده‌گرت تا ئه‌گه‌ر گیرام و بێئومێدبووم
بیانته‌قێمه‌وه. له‌مانگی ئۆكتۆبه‌ری 1989 بڕیاری گولله‌بارانكردنی فه‌وریی
هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌و منیش خستبوونمه ناو ئارده‌وه تا له‌فرسه‌تێكدا نه‌یانهێڵم.
ئه‌م به‌سه‌رهاتانه بۆ ئازایه‌تی ناگێڕمه‌وه‌و له‌و سه‌رده‌مه‌دا سه‌ربازی
هه‌لاتوو بۆ پاراستنی گیانی خۆی په‌نای بۆ هه‌موو وه‌سیله‌یه‌كی به‌رگریكردن
ده‌برد. له‌زیندانی سه‌ربازیدا به‌چاوی خۆم بینیوومه چۆن شه‌وێك سێ سه‌ربازی
شیعه‌ی هه‌لاتوو په‌لاماری حه‌ره‌سه‌كه‌یان دا‌و ده‌ست و ده‌میان توند به‌سته‌وه‌و
له‌زیندان هه‌لاتن و رزگاریشیان
بوو.
ئه‌وا حه‌ڤده ساڵه له‌ولاتی سوید ده‌ژیم. ئه‌و ئارامیی و ئاسووده‌ییه‌ی
له‌كوردستان و عیراقدا چاوه‌ڕێم ده‌كرد دوای چه‌ند ساڵێك تاڕاده‌یه‌ك لێره بۆم
هاته‌دی. ئه‌وه‌ی كه‌سوید بۆی كردووم له‌كوردستان و عیراقدا بۆم نه‌هاتۆته دی.
لێره بۆ یه‌كه‌مجار
بوومه‌ته خاوه‌نی په‌ساپۆرت و پێشتر هه‌رچی هه‌وڵێكمداوه
له‌عیراقدا بۆ وه‌رگرتنی، له‌ئه‌نجامدا نه‌ك هه‌ر ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر نه‌كراوه،
به‌ڵكو تووشی كێشه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ش هاتووم. لێره ئه‌گه‌ر مرۆڤ خۆی له‌ده‌رگای
كه‌س نه‌دات كه‌س له‌ده‌رگاكه‌ی نادات. بێگومان چه‌م بێ چه‌قه‌ڵ نابێت و
ته‌نانه‌ت له‌به‌هه‌شتیشدا مار
هه‌بوو. لێره‌ش كه‌سانێك هه‌ن به‌ئاشكرا رقیان
له‌بێگانه ده‌بێته‌وه، به‌لام ئه‌و ئاسایش و راستگۆییه‌ی كه لێره هه‌ستی
پێده‌كه‌م لای خۆمان هێشتا زۆری ماوه. ئه‌و دیموكراتیه‌ی له‌م ولاته‌دا هه‌یه
له‌هیچ ولاتێكی رۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاستدا وێنه‌ی نییه. شتێك هه‌یه پێیده‌وترێت
قانوون، هه‌موو رێزی ده‌گرن، پاشای سوید بۆی نییه ده‌ستوه‌رداته كاروباری
بچووكترین فه‌رمانبه‌ره‌وه. ئه‌گه‌رچی به(سه‌ر ره‌ش) و (بێگانه) ناومان
ده‌به‌ن، به‌لام زۆربه‌یان له‌وه تێده‌گه‌ن بۆچی بێگانه ولاته‌كه‌ی خۆی
جێهێشتووه‌و ئێره‌ی هه‌ڵبژاردووه. خۆم قایلم به‌م چاره‌نووسه‌و سه‌رم سووكه.
ئه‌وه‌ی ده‌ستم ده‌كه‌وێت به‌شم ده‌كات. قۆناغی مه‌ستیش تێپه‌ڕی و نه‌ما. ئه‌وه‌ی
كه خۆشی ده‌وێم هه‌رگیز فه‌رمووی مه‌شرووبم لێناكات و ده‌زانێت زیانم
پێده‌گه‌یه‌نێت. ئه‌وه چه‌ند ساڵێكیشه ئیجازه‌ی شۆفێریم ده‌رهێناوه‌و هیچ
كێشه‌یه‌كم له‌گه‌ڵ خواردنه‌وه‌دا نه‌ماوه.
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌شدا ولات شیرینه. به‌ڕاستی عه‌زیزو خۆشه‌ویسته‌و بیری
ولاته‌كه‌م ده‌كه‌م. هه‌میشه كوردستان‌م له‌یاده. پارچه‌یه‌كه له‌بیركردنه‌وه‌و
لێكدانه‌وه‌ی رۆژانه‌م و له‌گلێنه‌ی چاوه‌كانم زیاترم خۆشده‌وێت. هه‌رچه‌نده وا
نزیكه‌ی بیست ساڵه له‌ولاته‌كه‌م دوور كه‌وتوومه‌ته‌وه هه‌ر كوردانه بیر
ده‌كه‌مه‌وه‌و هه‌میشه هه‌ستێكی نه‌ته‌وه‌یی وا دایگرتووم وه‌ك جاری جاران ماڵم
له‌ڕه‌حیماوایه.
مه‌زنترین ئاواتم ئه‌وه‌یه كه‌به‌ر له‌مردنم ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستانی
گه‌وره ببینم. ئه‌و ده‌رفه‌ته چه‌ندجارێك له‌كوردستانی باشووردا هاتۆته
پێشه‌وه، به‌لام چه‌نده‌ی خه‌تای دوژمنی كوردی تیادا
بووه دوو ئه‌وه‌نده‌و
زیاتریش خه‌تای كورد خۆی
بووه كه ئه‌و ده‌وڵه‌ته تائێستاش دانه‌مه‌زراوه.
نازانم بۆچی؟ تۆ بڵێی له‌ئازادیی خۆمان و له‌سه‌ربه‌ستی خاكه‌كه‌مان بترسین؟
داوای لێبووردن ده‌كه‌م و ده‌زانم تاڕاده‌یه‌ك درێژه‌م به‌م شته تایبه‌تیانه‌ی
ژیانی خۆم داوه.
هه‌موو كه‌سێك به‌شبه‌حاڵی خۆی یاده‌وه‌ری هه‌یه. بۆ من نرخ و گرنگییه‌كه‌یان
ته‌نیا له‌وه‌دایه كه ئه‌مه یه‌كه‌م دیداره
وه‌ڵام بده‌مه‌وه، هه‌روه‌ها
یه‌كه‌مین سه‌رچاوه‌شه بۆ سه‌رگوزه‌شته‌ی ژیان و سه‌رده‌می منداڵی‌و جۆری
په‌روه‌رده‌بوون و په‌یوه‌ندییه كۆمه‌لایه‌تیه‌كانم.
له‌و شته كۆمه‌لایه‌تییه ناخۆشانه‌ی دیكه‌ش كه به‌سه‌رمهاتوون تازه ئینته‌رنێت
داهاتبوو منیش ئیمه‌یلێكم
هه‌بوو پرسیارم له‌چه‌ند كه‌سێكی ناسیاو كردبوو
ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی كۆده‌كه‌شم پێدبوون ئه‌و كۆده ده‌ستاوده‌ستی
كردبوو. هه‌ر به‌و ئیمه‌یله‌وه پاشان نامه‌ی جنێویان بۆ خه‌ڵكی تر ناردووه‌و
چوونه‌ته‌ژووره‌كانی پاڵتاكه‌وه‌و قسه‌ی ناخۆشیان به‌م و به‌و وتووه‌و
په‌یوه‌ندییان به‌سایته كوردییه‌كانه‌وه كردووه. له‌پڕێكدا ته‌له‌فۆنم بۆ
كراوه ئایا هۆی چییه جنێو ده‌ده‌م، منیش حه‌په‌ساوم و واقم وڕماوه، چونكه
هه‌رگیز كاری له‌و بابه‌ته‌م نه‌كردووه. زۆریش رقم له‌جنێودان ده‌بێته‌وه‌و كورد
واته‌نی ده‌ستم به‌كلاوی خۆمه‌وه گرتووه با نه‌یبات. وه‌ختێك ئاگادار
بوومه‌وه
كه ده‌توانم كۆده‌كه بگۆڕم دڵی زۆر كه‌سم لێ ره‌نجابوو. هه‌ندێكیان بڕوایان
ده‌هات و هه‌ندێكی تریش به‌مه‌ستیه‌وه گرێیان دابوو، به‌لام ئه‌و كاته خۆشم
كۆمپیوته‌رم
نه‌بوو له‌ماڵه‌وه، بۆیه داوای لێێوردن له‌هه‌موو ئه‌و
به‌ڕێزانه ده‌كه‌م. من به‌مه‌ستی به‌ده‌نگی خۆم وه‌ك ده‌ڵێن رووبه‌ڕوو دڵی زۆر
هاوڕێ و براده‌ری ئازیزم ئێشاندووه، به‌لام له‌ئیمه‌یل و له‌پاڵتاكدا هێرشم
نه‌كردۆته سه‌ر هیچ كه‌سێك و رۆژنامه‌یه‌ك یان حزبێك.
ده‌رباره‌ی نووسین و بلاوكردنه‌وه‌ى سه‌رتاسه‌ری ژیانم چ له‌سوید یان له‌عیراق و
كوردستاندا تاقه دێڕێكم به‌ناوی نهێنی و خواستراوه‌وه نه‌نووسیوه‌و
بلاونه‌كردۆته‌وه، به‌ڵكو یه‌كێكم له‌وانه‌ی كه شانازی به‌و سیفه‌ته‌وه
ئه‌كه‌م هه‌رگیز دوو ناوم
نه‌بووه. ته‌نیا ئه‌وه‌نده نه‌بێت له‌ساڵی 1982دا كه
له‌گه‌ڵ ره‌حمه‌تی كاك فریاد محێدیندا له‌شاری به‌رلین سه‌رپه‌رشتی ده‌رچوونی
یه‌كه‌م ژماره‌ی گۆڤاری خوێندكارانی كوردمان ده‌كرد. له‌و ژماره‌یه‌دا به‌ناوی
ره‌حمه‌تی به‌شیر موشیره‌وه شیعرێكم دژی سه‌دام نووسیبوو تیایدا بۆ مێژووش
ده‌یڵێم و گۆڤاره‌كه‌ش ماوه، پێشبینی ئه‌وه‌م كردووه كه رۆژێك دێت سه‌دام
دادگایی بكرێت. شیعره‌كه هه‌مووی پرسیاره بۆ هه‌ڵبژاردنی سزایه‌كی گونجاو بۆ
دڕنده‌یه‌كی نه‌گونجاو، كه له‌ئه‌نجامدا پێشنیازی ئه‌وه‌م كردبوو له‌جیاتی كوشتن
و سێداره بخرێته قه‌فه‌زێكه‌وه له‌باغی وه‌حشدا، وه‌ك وتیشم ئه‌م بابه‌ته
له‌ساڵی 1982دا بلاوكراوه‌ته‌وه. ره‌نگه هه‌بێت بپرسێت ئه‌مه شیعره یان
فه‌تاحفاڵه، به‌لام حه‌قیقه‌تێكی مێژووییه‌و ده‌گونجێت، به‌ڕێز كاك سه‌لاح
ره‌شید كه خۆی به‌رپرسیاری یه‌كه‌می گۆڤاره‌كه
بوو سۆراغێكی بزانێت. دوا
كۆپله‌م هه‌ر له‌بیر ماوه:
ئه‌ی هه‌ژارانی گه‌له‌كه‌م
ئه‌گه‌ر بیخه‌ینه ده‌نگه‌وه
چ سزایه‌ك بۆ ئه‌م گورگه هه‌ڵئه‌بژێرن؟
به‌شێك وتیان: مردن... زیندان
به‌شێك وتیان: وه‌ك ره‌فتاری خۆی، تێهه‌ڵدان
به‌شێكیتر وتیان: نه‌خێر
دڕنده‌یه‌ك كه له‌تیره‌ی مرۆڤ نه‌بێت
ده‌یبه‌ینه باغی ئاژه‌لان
سوپاس بۆ خودا به‌ر له‌مردنم ئه‌و خه‌ونه‌ی له‌و شیعره‌دا بینیم پاش بیست ساڵ
هاته دی و له‌گه‌ڵ خۆمدا نه‌مبرده ژێرگڵه‌وه. خۆزگه له‌جیاتی
له‌سێداره‌دانی ده‌خرایه قه‌فه‌زی دڕنده‌وه. تكام وایه هه‌ر كه‌سێك شیعره‌كه‌ی
لایه دووباره بلاوی بكاته‌وه‌و جێگای رێزه.
بێجگه له‌و بابه‌ته هه‌رچی شتێكیترم نووسیوه ناوی خۆمی پبووه‌یه‌و ته‌حه‌ددا
ده‌كه‌م ئه‌گه‌ر له‌و رۆژه‌وه‌ی ده‌ستم به‌نووسین كردووه تا ئه‌مڕۆ كه‌سێك یه‌ك
دێڕم نیشاندات له‌هه‌ر رۆژنامه یاگۆڤار یان سایتێكی ئه‌لیكترۆنیدا به‌ناوی
خوستراوه‌وه بلاوكرابێته‌وه. كورد واته‌نی (كه‌نگرو ماست به‌واده‌ی خۆیان).
ره‌نگه بارودۆخی گرنگ و پێویست نووسه‌ر ناچار بكات به‌ناوێكی تره‌وه‌بنووسێت،
هه‌ر بۆ نموونه هه‌موو نووسه‌رانی ناو شار كاتێك بابه‌تیان بۆ بلاوكراوه‌كانی شاخ
ره‌وانه‌كردووه ناچاربوون ناوی نهێنی به‌كاربهێنن. ئه‌مه مافێكی ره‌وای هه‌موو
نووسه‌رێكه، به‌لام من وه‌ك پرووپاگه‌نده‌م بۆ كراوه هه‌رگیزاو هه‌رگیز كاری وام
نه‌كردووه‌و نه‌كه‌وتوومه‌ته حاڵه‌تێكه‌وه په‌نا بۆ ناوی خواستراو به‌رم و
داواشم لێكرابێت ره‌تم كردۆته‌وه. هه‌رچیه‌كم نووسیوه ته‌نیا به‌ناوی خۆمه‌وه
بووه.
وه‌ك من ده‌زانم له‌و رۆژه‌وه نیشتیمانت به‌جێهێشتووه ئیتر له‌شیعر دابڕاویت،
چی وایكرد ئاوا سالانێك له‌شیعر دابڕێیت و له‌م ساڵدا چه‌ند شیعرێكی تازه
بلاوكه‌یته‌وه، ئایا غوربه‌ت هۆیه‌ك
بوو بۆ ئه‌وه‌ی له‌شیعر دابڕێیت و بێده‌نگی
هه‌ڵبژێریت؟ ئه‌ی بۆ نه‌كرا دووریی نیشتمان و حه‌سره‌ته‌كانی غوربه‌ت
بنووسیته‌وه؟
ئه‌و شتانه‌ی پێشتر باسمكردن گه‌واهی بۆ دابڕانه‌كه ده‌ده‌ن. له‌م پێشبڕكێی مان
و نه‌مانه‌دا نه‌ده‌په‌رژامه سه‌ر شیعر نووسین. ئه‌و كاتانه‌ی خۆم شاردبووه‌وه
خه‌ریكی نووسینه‌وه‌ی رۆمانێك
بووم به‌ناوی (بۆنی هاوین بۆنی خوێن بۆنی مێخه‌ك)
چاكیش پبووه‌ی ماندووبووم. تاڕاده‌یه‌ك شتێكی نوێ
بوو. ته‌نیا له‌یه‌ك
لایه‌نه‌وه له‌یۆلیسیسه‌كه‌ی جێمس جۆیس ده‌چوو به‌وه‌ی كات بریتی‌بوو له‌یه‌ك
شه‌و، به‌لام وه‌كو ناوه‌رۆك ده‌رباره‌ی شه‌وی میعراج
بوو له‌كوردستانه‌وه نه‌ك
له‌قودسه‌وه. ره‌نگه ئه‌گه‌ر ته‌واوم بكردایه بێایه‌ته یه‌كێك له‌ڕۆمانه
باشه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه، كه‌چی من حه‌وسه‌ڵه‌ی زۆر خۆشاردنه‌وه‌م
نه‌بوو
به‌تایبه‌تی كه‌مه‌ست
ده‌بووم. ئه‌مه‌ش هۆیه‌كی سه‌ره‌كی
بوو تا چه‌ندجارێك
بگیرێم و ره‌نگه په‌یوه‌ندی به‌وه‌شه‌وه هه‌بێت كاتێك خۆم شاردۆته‌وه
له‌ماڵی خوشك و خزمدا
بووم و هه‌ستم كردووه
بوومه‌ته هۆی مه‌ترسی و نیگه‌رانی
بۆیان و ئه‌وانیش خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك منداڵی وردبوون، خۆت تووشی كاره‌ساتێك بێی
شتێكه، به‌لام ئه‌گه‌ر یه‌كێكیتر به‌هۆی تۆوه تووشی ئه‌و كاره‌ساته بێت
موسیبه‌ته. به‌تایبه‌تی كه ئه‌و كاتانه فیرارییه‌كه‌م چه‌ند مانگێك درێژه‌ی
ده‌كێشا. ئیتر داویه‌تی له‌كه‌لله‌م و خۆم مه‌ست كردووه‌و چوومه‌ته ده‌ره‌وه.
له‌كاتی مه‌ستیشدا پیاو خۆی ئازاترو بێده‌ربه‌ستتر دێته به‌رچاو وه‌ك
له‌حاڵه‌تی هۆشیاریدا، به‌لام بۆ به‌یانیه‌كه‌ی ده‌بینێت وه‌زنی گرفته‌كانی یه‌ك
دوو كیلۆ قورس‌تر
بوون. كورد واته‌نی چیده‌بێت با ببێت و خۆ له‌مردنه حه‌یاته‌كه
زیاتر نه‌ده‌بوو. كاتی خۆی مسوه‌ده‌ی به‌شی یه‌كه‌مم نیشانی هه‌ندێك هاوڕێم دا،
له‌وانه كاك قوبادی جه‌لیزاده‌و كاك خدر عه‌بدولڕه‌حمان و هه‌ندێكی تریش. كه‌م
نووسین هێنده‌ی ئه‌و رۆمانه ماندوویان كردووم. كه ئه‌ویش گه‌یشتبووه نیوه،
فه‌وتاو تاڕاده‌ی دڵه‌كزه‌و بێئومێدیی هه‌سته‌كانم په‌رشوئاواره
بوون و
ئاڵۆزیی دایگرتن و ته‌واو له‌نووسین ساردبوومه‌وه به‌تایبه‌تی كه بیستم
له‌ترساندا ده‌فته‌ره‌كان سووتێنراون. ئه‌وه‌ره‌نج و به‌روبوومی به‌رده‌وامی
هه‌شت مانگ خۆشاردنه‌وه‌و حه‌شارگه
بوو. شه‌و
هه‌بوو تا به‌یانی به‌نووسینه‌وه
خه‌ریكبووم. ئه‌گه‌ر به‌ختیار عه‌لی گه‌شته‌كه‌ی جه‌لاده‌تی كۆتر له‌گه‌شتی ئۆدیس
به‌كه‌متر نازانێت رووداوه‌كانی ئه‌و رۆمانه‌ش هه‌ر گه‌شتێكی تاڕاده‌یه‌ك له‌و
بابه‌ته بوو. چه‌ندجارێك هه‌وڵمداوه دووباره بینووسمه‌وه، به‌لام بۆم
نه‌هاتووه‌و نه‌متوانیوه.
سالانی یه‌كه‌میش له‌سوید، له‌رزو تای ئه‌و گه‌شته ئه‌فسووناویه به‌رینه‌دبووم
(گه‌شتی ژیانی خۆم نه‌ك رۆمانه‌كه). نه‌مده‌زانی فریای چی بكه‌وم و بیر له‌كامه
نه‌هامه‌تی و نه‌گبه‌تی بكه‌مه‌وه‌و رووبه‌ڕووی ژیانێكی سه‌خت و دژوار
بوومه‌وه.
بۆ یه‌كێكی وه‌كو من ژیان بریتی نییه له‌خواردنی خۆش و شوقه‌ی پاك و خاوێن و
جلوبه‌رگی جوان و گیرفانی گه‌رم. له‌توانامدا
نه‌بوو له‌گه‌ڵ ده‌ورو به‌ره‌كه‌م و
ئه‌وانه‌ی له‌خۆمیشه‌وه نزیكبوون بگونجێم. من یه‌كێكم له‌وانه‌ی زۆر حه‌ز
به‌ڕاستگۆیی ده‌كه‌م و رقم له‌ته‌مسیلكردن و دووڕوویی ده‌بێته‌وه، كه‌چی
ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی ئه‌وسام سه‌رتاسه‌ری دیوار‌و گوێسه‌بانه‌كانی به‌درۆ سواخ دربوون
و پڕ بوون له‌نیفاق. واملێهات
بووم به‌شاته‌نیای ته‌نیاكان و زه‌وقم به‌تێكه‌لاوی
نه‌ده‌هاته‌وه. به‌ڕاستی ئه‌م دنیایه كه‌سانی به‌هره‌دارو شاره‌زای ئه‌وتۆی تیادا
هه‌یه له‌ێاری فێڵ و ته‌ڵه‌كه‌بازیی و فیتنه‌و نیفاق و چه‌واشه‌كردنی
حه‌قیقیه‌ته‌كاندا تاڕاده‌یه‌ك مرۆڤی راستگۆ له‌هه‌ندێك كۆڕ‌و كۆمه‌ڵدا جێگای
نابێته‌وه‌و له‌مرۆڤایه‌تی‌خۆی ده‌كه‌وێته گومانه‌وه. وه‌ك ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر
پیاو چووه شاری كوێران ده‌بێت ده‌ست به‌چاوی خۆیه‌وه بگرێت. به‌به‌رده‌وامی
ده‌مخوارده‌وه‌و گوێم له‌مۆسیقا ده‌گرت و كه تووڕه‌ش
ده‌بووم ته‌له‌فۆنم
هه‌ڵده‌گرت و ئه‌م و ئه‌وم ئیزعاج ده‌كرد. كه ده‌چوومه ده‌ره‌وه‌ش هه‌ڵسوكه‌وت
و قسه‌ی وامده‌كرد خه‌ڵكی وێنه‌یه‌كیان لادروست
بوو رێك به‌پێچه‌وانه‌ی
شه‌خسیه‌تی خۆم
بوو. له‌ناوه‌وه شتێك
بووم و به‌جۆرێكیتر ته‌عبیرم له‌خۆم
ده‌كرد. له‌زۆر ره‌فتاری ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی خۆم په‌شیمانم، چونكه خه‌ڵكه
بێویژدانه‌كه سه‌د ئه‌وه‌نده‌یتر كلك و گوێیان پبووه‌نابوو. به‌كورتی من
له‌خه‌یاڵدا ده‌ژیام و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كم به‌واقیعه‌وه
نه‌بوو. ورده ورده خۆم
كۆكرده‌وه‌و تێگه‌یشتم كه ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێت به‌و شبووه‌یه نایه‌ته دی،
به‌ڵكو چه‌ند به‌لوعه‌یه‌كی تریش به‌ڕووی گۆمی په‌نگخواردووی ئازاره‌كانمدا
ده‌كه‌مه‌وه. وه‌ك سارته‌ر ده‌ڵێت (به‌ژیان حوكم دراوین)،
ده‌بوو ژیانیش وه‌كو
خۆی وه‌ربگرم و ته‌سلیمی واقیعه ره‌ق و ته‌قه‌كه
بوومایه‌ته‌وه‌و ناڵه
ناڵه‌كانم بكردایه به‌شیعرو نووسین. ئیتر هه‌رگیز خۆم به‌ده‌ستی خۆم له‌ده‌رگای
مردن ناده‌مه‌وه. ئه‌گه‌ر په‌له نه‌كه‌م زۆری رۆیشتووه‌و كه‌می ماوه. بابزانین
دوای مردن چی رووده‌دات. ئه‌و كاته كه خواردوومه‌ته‌وه هه‌رگیز بۆ گه‌یشتنه
(نه‌شئه) و خۆشیم
نه‌بووه، به‌ڵكو دژایه‌تی عه‌قڵی خۆمم كردووه، بۆیه تا ئه‌و
راده‌یه‌ی ده‌ستم گه‌یشتۆته په‌رداخه‌كه به‌رده‌وام هه‌ر نۆشم كردووه.
ده‌پرسیت ئایا نه‌ده‌كرا دووری نیشتمان و حه‌سره‌ته‌كانی بنووسمه‌وه؟ به‌رده‌وام
نووسینم هه‌بووه، به‌لام (ئه‌ستێره به‌ڕۆژ دیار نییه) و بلاوم نه‌كردۆته‌وه
(شیعر نا، به‌ڵكو بابه‌تی تر). به‌شتی عه‌نتیكه‌وه خه‌ریك
بووم و بیری سه‌یرم بۆ
هاتووه ده‌رباره‌ی مێشك و وزه‌و توانا شاراوه‌كانی مرۆڤ و خه‌یاڵی زانستی.
به‌شێك له‌و خه‌یالانه‌م ئه‌مڕۆ
بوونه‌ته واقیعێكی ئاسایی. لاسایی سلڤادۆر دالی
یان ئیدگار ئالان پۆم نه‌كردۆته‌وه، به‌ڵكو خۆم به‌ته‌بیعه‌ت واملێهاتبوو.
جارجار كه گوێم له‌ئاوازێكی خه‌مگین
بووه به‌كوڵ گریاوم. وه‌ك ده‌روێش له‌ناو
عه‌شقی ئیلاهیدا حاڵ گرتوومی، به‌لام لایه‌نه وجوودی و بێهووده‌ییه‌كه‌م له‌م
ته‌سه‌وفه گه‌وره‌تر
بووه. هه‌میشه پرسیومه ئه‌گه‌ر بیر‌و بۆچوونه‌كانیشم خسته
سه‌ر كاغه‌ز، یه‌كه‌م: چی ده‌گۆڕێت و دووه‌م: ئایا نووسین (خه‌لاس)ی
به‌مرۆڤبوونمه؟؟ ئایا نووسین ئاڵته‌رناتیڤه؟ ئایا نووسین
وه‌ڵامی مردنی
پێده‌درێته‌وه كه وه‌ك بارابۆس ده‌ڵێت مردن گه‌وره‌ترین بیره. ئه‌گه‌ر
مردنیش گه‌وره‌ترین بیر بێت ئه‌وا نووسین ته‌نیا خۆمه‌شغوڵكردنه‌و هیچیتر. كاتی
پێده‌كوژین تا كات ده‌مانكوژێت.
به‌نیسبه‌ت دووریم له‌نیشتمانه‌وه شیعرێكی خۆت ده‌هێنمه‌وه یادت (من و خۆم)
منیش له‌خۆمه‌وه دوورم، من لێره‌م و خۆم له‌كوردستانه، به‌لام ئه‌گه‌ر من بۆ
كوردستان بگه‌ڕێمه‌وه خۆم دێته‌وه بۆ سوید.چل ساڵ زیاتره غه‌ریب و ئاواره‌م.
له‌وێش غه‌ریب
بووم. مه‌نفا پشكۆیه‌كی هه‌میشه گه‌شاوه‌ی رۆحی من
بووه. بۆ كوێ
بڕۆم له‌گه‌ڵمایه. ئه‌و مێشكه‌ی له‌ناو مۆخمدایه ئه‌گه‌ر تاك و ته‌نها بچم بۆ
ئه‌سكیمۆش هه‌ر ئه‌و مێشكه‌یه‌و ناگۆڕێت. تازه به‌تازه من و مه‌نفا له‌هه‌موو
كات و شوێنێكدا (به‌نیشتمانیشه‌وه) دوو دیوی یه‌ك دراوین.
بۆچی له‌م دوواییه‌دا چه‌ندشیعرێكم بلاوكردۆته‌وه په‌یوه‌ندی به‌زه‌وق و كاته‌وه
هه‌یه، زیاتر له‌وه‌ی كه مه‌به‌ست و پلانێكی دیاریكراوی به‌دوواوه بێت. من
ده‌مێكه گه‌یشتوومه‌ته ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی كه له‌ڕێگای نووسینه‌وه ناگه‌م
به‌حه‌قیقه‌ت. به‌لاشمه‌وه هه‌رگیز گرنگ نییه بڵێن شاعیرێكی باشه یان نا.
خوێندنه‌وه‌م له‌نووسین پێ بایه‌خدارتره. ره‌نگه به‌رده‌وام بم
له‌بلاوكردنه‌وه‌و ره‌نگه وازبهێنم. گرنگ نییه كه بنووسم یان نا، وه‌لێ
ئه‌گه‌ر بنووسم گرنگه بزانم چی ده‌نووسم. گرنگه دڵنیابم خۆم یا نووسه‌رێكی تر
ناجوومه‌وه، ئه‌مه‌ش ئاسان نییه‌و مه‌رج نییه هه‌موو داهێنانێكیش
له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه داهێنانی ئۆریگناڵ بێت.
وه‌ك كافكا ده‌ڵێت (ئه‌وه‌ی ده‌ینووسم ئه‌وه نییه كه بیری لێده‌كه‌مه‌وه).
دنیاكه گۆڕاوه‌و منیش به‌شی خۆم گۆڕانم به‌سه‌رداهاتووه. ئه‌گه‌ر بتوانم
(ته‌كان)ێك بده‌م ده‌شێت كه‌مته‌رخه‌می لێنه‌كه‌م، به‌لام ئه‌گه‌ر هه‌ر ته‌په
ته‌پ و (مراوه‌حه)كردن بێت بێگومان نه‌نووسین چاكتره‌و نامه‌وێت خوێنه‌ر
تۆزاویی بكه‌م. با نهێنییه‌كی دڵی خۆمت بۆ بكه‌مه‌وه. من و شیعر نه
به‌یه‌كه‌وه ده‌گونجێین، نه ده‌توانین له‌یه‌كتر جودابینه‌وه. من بۆ خۆم شیعر
ده‌نووسم مه‌رجیش نییه كه بینووسم. بیری لێده‌كه‌مه‌وه‌و تیایدا ده‌ژیم و
به‌شبووه‌یه‌كی جیاواز له‌نووسین ته‌عبیری لێده‌كه‌م. ره‌نگه بپرسیت چۆن؟
ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر بچیته ناو كتێبخانه‌كه‌ی دڵمه‌وه كۆمه‌ڵێك دیوانی
چاپنه‌كراو ده‌بینیت كه‌س لێیان حاڵی نابێت و ته‌نیا خۆم شاره‌زای ئه‌و زمانه‌م
كه شیعره‌كانی پێ نووسراوه.
چه‌ند هه‌وڵێكمداوه كه ئه‌و شیعرانه بخه‌مه سه‌ر كاغه‌ز، به‌لام نه‌ك هه‌ر
سه‌رنه‌كه‌وتووم، به‌ڵكو به‌رهه‌مێكی كرچ و كاڵی لێكه‌وتۆته‌وه. ئه‌مه نهێنی
و زۆرانبازییه‌كی به‌رده‌وامه له‌نبوون من و شیعردا. بڕواناكه‌م هیچ خوێنه‌رێكی
ئاسایی كۆده‌كانی ئه‌و نهێنیه‌ی پێبكرێته‌وه. به‌دووری نازانم ده‌ستبكه‌مه
نووسینی رۆمان، چونكه له‌وێدا ێاری به‌شداریكردنی خوێنه‌ر فراوانتر ده‌بێت.
ئه‌گه‌ر بتوانم ته‌نها یه‌ك رۆمانی له‌بابه‌ت سه‌عاتی بیستوپێنج بنووسم به‌سمه.
كورد ئه‌ده‌بێكی هه‌یه به‌ناوی ئه‌ده‌بی تاراوگه، یان مه‌نفا. ئه‌ده‌بی كوردی
تاراوگه ئه‌گه‌ر هه‌یه له‌چ ئاستێكدایه، ئه‌گه‌ر نییه بۆ؟
كه‌وتۆته سه‌ر ئه‌وه‌ی چی ده‌نووسرێت نه‌ك كێ ده‌نووسێت. هاوڕێی به‌ڕێزم كاك
عه‌بدوڵلا سه‌ڕاج كه تازه هاتبووه فینله‌ندا نزیكه‌ی بیست نامه‌ی درێژی بۆ
ناردووم تیایاندا باس له‌هه‌ندێك یاده‌وه‌ریی و ورده‌كاریی ژیانی رۆژانه‌ی ده‌كات
له‌تاراوگه‌دا پاشان كردی به‌ڕۆمانێك و له‌كوردستاندا بلاوكرایه‌وه، نوسخه‌یه‌كی
به‌دیاری بۆ ره‌وانه‌كردم و رێك ئه‌و كه‌س و شوێن و رووداوانه
بوون كه پێشتر
له‌نامه‌كاندا نووسیبوونی. بێگومان كاك عه‌بدوڵلا زۆر له‌وه به‌تواناتره كه
له‌و رۆمانه‌دا (ونگه) نیشانیداوه، چونكه بریتییه له‌گێڕانه‌وه‌ی
به‌سه‌رهاته‌كانی ژیانی خۆی. شێوازی (سه‌رد) ئامێز زۆربه‌ی به‌رهه‌مه تازه‌كانی
گرتۆته‌وه‌و ئه‌م سه‌رنجه‌م به‌ته‌له‌فۆن به‌خۆشی وتووه پاش ئه‌وه‌ی (كۆڕه‌و)م
خوێنده‌وه.
ئه‌ده‌بی تاراوگه ئه‌وه نییه كه ته‌نیا باس له‌غه‌ریبی و ئه‌وروپاو ناوی شار‌و
كه‌سانی ئه‌وروپی و ناوی سه‌یرو نامۆ بكات وه‌ك چۆن رۆشنبیریش ئه‌وه نییه
زاراوه‌ی ئینگلیزی و سویدی یان ئه‌ڵمانی به‌كاربهێنیت ته‌نیا بۆ عه‌رزی
عه‌زه‌لات، به‌ڵكو ده‌بێت شانبه‌شانی ئاسته ئه‌ده‌بیه‌كه‌ی ولات بێت له‌گه‌ڵ
هه‌وڵداندا بۆ په‌ره‌پێدان و ئیزافه‌كردن. كاك شێركۆ بێكه‌س-یش كه هێشتا
لێره‌بوو (ده‌ربه‌ندی په‌پووله) و (خاچ و مارو رۆژمێری شاعیر)ی چاپكردو
هه‌ردووكیانی به‌دیاری بۆ ناردم. ئێستاش جارجار ده‌یانخوێنمه‌وه‌و دوو شاكاری
شیعری به‌رزو نه‌مرن. به‌ڵێ، ئه‌ده‌بی تاراوگه‌مان هه‌یه‌و له‌ئاستێكی باشدایه
ئه‌گه‌ر ئه‌وه بده‌ینه به‌رچاو كه ئه‌م ئه‌وروپایه تا چ راده‌یه‌ك كات و
كه‌سایه‌تی نووسه‌رو شاعیر لرف ده‌كات. ئافه‌رین بۆ ئه‌وانه‌ی كه خۆیان
نه‌داوه‌ته ده‌ست ئه‌م مه‌كینه‌ی زه‌به‌لاحه‌ی مه‌شغه‌ڵه‌ت و كاره‌وه كه‌وه‌كو
ئه‌ژدیهای حه‌وت سه‌ر وایه. خۆم كارم كردووه‌و له‌موعاناتی ئه‌وانه‌ی كارده‌كه‌ن و
ده‌یشنووسن تێده‌گه‌م. واڕێكده‌كه‌وێت كاتیش دروستده‌بێت، به‌لام مه‌زاجی
نووسین له‌شوێنی خۆیدا نییه. ژینگه‌و په‌یوه‌ندییه خێزانی و گیروگرفته
لاوه‌كیه كۆمه‌لایه‌تییه‌كانی ئه‌وروپا به‌ربه‌ستێكی ترن له‌به‌رده‌م شاعیر‌و
نووسه‌ردا. نه‌وه‌ی نوێمان ده‌ورێكی دیاریان هه‌یه له‌ئه‌ده‌بی مه‌نفادا. جاری
وا هه‌یه شتێك ده‌خوێنمه‌وه حه‌زده‌كه‌م ته‌له‌فۆنه‌كه هه‌ڵگرم و ده‌ستخۆشی
له‌خاوه‌نه‌كه‌ی بكه‌م.
شیعر ده‌نگدانه‌وه‌ی دونیای خه‌یاڵ و واقیعه. ئایا تۆ واقیع له‌خه‌یاڵدا
ده‌نووسیته‌وه یان به‌پێچه‌وانه‌وه خه‌یاڵ له‌واقیعدا ده‌نووسیته‌وه. یان
ده‌كرێت خه‌یاڵ و واقیع ره‌نگه‌كانی یه‌كتر بگۆڕن؟
بێگومانبه له‌وه‌ی كه خه‌یاڵ و واقیع ره‌نگه‌كانی یه‌كتر ده‌گۆڕن، به‌لام
به‌هه‌ردووكیشیان ئه‌وجا هاوكێشه‌ی كامڵبوون دروستده‌كه‌ن. خه‌یاڵ به‌بێ واقیع
سه‌فه‌رێكی بێكۆتاییه به‌ره‌و مه‌جهوول، واقیعیش به‌بێ خه‌یاڵ دره‌ختێكی وشك
و بێبه‌ره. به‌لام خه‌یاڵ خۆی چییه؟ خه‌ون چییه؟ ئایا به‌رگریكردنێكی
زاتیانه‌ی مرۆڤ نییه له‌ماف و خواسته غه‌ریزییه‌كانی به‌رامبه‌ر به‌واقیعه ره‌ق
و ته‌قه‌كه؟ ئایا یاخیبوون نییه له‌پانتایی و قه‌واره‌ی چوارچبووه‌كان؟
خۆم ده‌ره‌قه‌تی واقیع نه‌هاتووم و نایه‌م. ئه‌گه‌ر جوانییه‌كانی خه‌یاڵ و
خه‌وبینین له‌مرۆڤ زه‌وت‌بكه‌ین ده‌بێته ولاخێكی چاو به‌ستراو كه به‌به‌رده‌امی
جه‌نجه‌ڕێك راده‌كێشێت و ژیانیش ده‌بێته كا و پووش و په‌لاش به‌ده‌م باوه.
كاكه هیچ داهێنه‌رێك به‌بێ خه‌ون و خه‌یاڵ داهێنه‌ر نییه. ئه‌وه‌ی ته‌نیا
خۆی له‌گه‌ڵ واقیعدا ده‌گونجێنێت له‌باشترین حاڵه‌تدا ئه‌كته‌رێكه (پێستی
رووی زۆر قایمه)و ده‌یان ده‌مامكی هه‌یه.
ئاخر له‌ڕووی فیكریشه‌وه خه‌یاڵ ئازادییه‌كی زگماكه‌و وایه‌ره موگناتیسیه‌كانی
داهێنان به‌یه‌كه‌وه گرێده‌دات و شل و خاویان ده‌كاته‌وه. هه‌ر له‌كۆنیشه‌وه
شاعیر‌و خه‌یاڵ پێكه‌وه باسكراون. ئه‌و شیعرانه‌ی (كه له‌بنه‌ڕه‌تدا شیعر نین)
كاریگه‌ری و قووڵی و تیژڕه‌وی خه‌یاڵیان پبووه دیار نییه له‌شووته شووتی
شه‌مه‌نه‌فه‌رێكی كۆن یان به‌یانێكی سیاسی ده‌چن. هه‌ندێجار وام به‌خه‌یاڵدا
دێت كه خودی خه‌یاڵ له‌به‌هه‌شته‌وه هاتووه‌و ره‌گ و ریشه‌ی واقیعیش بۆ دۆزه‌خ
ده‌گه‌ڕێته‌وه.
خۆ ده‌مێكه سارته‌ر وتوویه‌تی (دۆزه‌خ ئه‌وه‌كانی ترن) .
ئایا نه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ توانیویانه ده‌نگێك بن جیاواز له‌نه‌وه‌ی پێش خۆیان و
دونیابینیه‌كی نوێیان هه‌بێت؟
به‌پێچه‌وانه‌ی جارانه‌وه من خوێنه‌رێكی ته‌مبه‌ڵم، به‌لام زۆریش
به‌دڵنیاییه‌وه پێتده‌ڵێم به‌ڵێ. كۆمه‌ڵێك ناوی نوێ به‌بێ زۆرله‌خۆكردن
جێگای خۆیان كردۆته‌وه‌و چه‌ند سه‌رنجێكیشم هه‌یه له‌ڕووی زمانه‌وه،
به‌تایبه‌تی زیاده‌ڕۆییكردن له‌به‌كارهێنانی زاراوه‌ی فارسی و عه‌ره‌بی، با بۆ
ده‌رفه‌تێكی تری هه‌ڵبگرین. ئه‌وه‌ته‌ی له‌سویدم كه‌م كتێبی گه‌وره‌ی وه‌ك (شاری
مۆسیقاره سپیه‌كان)ی به‌ختیار عه‌لی-م دووجار خوێندۆته‌وه. تازه كۆمه‌ڵه
شیعره‌كه‌یم له‌سلێمانیه‌وه بۆ هاتووه. حاڵی حازر دوا كتێبه به‌ده‌ستمه‌وه،
كه ده‌بوو زووتر بیخوێنمه‌وه (نه‌موت خوێنه‌رێكی ته‌مبه‌ڵم؟). وه‌ك چۆن شیعر
له‌ڕۆمانه‌كانیدا ره‌نگدانه‌وه‌ی گونجاو و ته‌باو هه‌ستپێكراوی هه‌یه، ئاوایش
نه‌فه‌سی رۆمان به‌شیعره‌كانیه‌وه دیاره. به‌به‌رده‌وامی شیعر‌و رۆمان باوه‌شیان
به‌یه‌كداكردووه‌و له‌یه‌كتری جیانابنه‌وه. من مرۆڤێكی سه‌یرم. زۆربه‌ی
كتێبه‌كانی عه‌بدوڵلای قه‌سیمی-م خوێندۆته‌وه كه هێشتا لای خوێنه‌ری كورد
بایه‌خێكی ئه‌وتۆیان پێنه‌دراوه، به‌لام شاره‌زاییه‌كی ته‌واوم ده‌رباره‌ی
به‌رهه‌مه‌كانی نه‌وه‌ی نوێی خۆمان نییه‌و موتابه‌عه‌ی وردم نه‌كردوون. هۆیه‌كه‌ی
ئه‌وه‌یه ساڵه‌هایه خه‌ریكی خوێندنه‌وه‌ی بابه‌تی دینی و زانستی
بووم. قه‌سیمی
سه‌ره‌تا به‌فیكرێكی دینیه‌وه هاته پێشه‌وه پاشان له‌دین هه‌ڵگه‌ڕایه‌وه
ئینجا له‌هه‌موو شتێك.
كاك به‌ختیار سه‌رقافڵه‌چی كاروانه‌كه‌یه‌و به‌ته‌نیاش نییه له‌و رێگایه‌دا.
هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ هه‌موویان ده‌خوازم كه به‌بێ دوودڵی و سڵه‌مینه‌وه
دووپاتیده‌كه‌مه‌وه ئێمه‌یان تێپه‌ڕاندو ده‌بێت سه‌رهه‌ڵبڕین تا ته‌ماشای
بالای كه‌ڵه‌گه‌تیان بكه‌ین. نه‌وه‌ی دوای ئه‌وانیش په‌یدبووه‌و نووسین و
شیعره‌كانیان ده‌نگ و ره‌نگ و بۆن و به‌رامه‌ی خۆی هه‌یه، به‌لام تائێستاش
كاریگه‌ری نه‌وه‌ی حه‌فتاكان به‌زۆر به‌رهه‌مه‌وه دیاره وه‌ك چۆن ئه‌وانیش
كاریگه‌ری گۆڕانیان پبووه دیاربوو.
خۆزگه سیاسه‌تی كوردیش گۆڕانێكی نه‌وعی له‌و جۆره‌ی به‌خۆیه‌وه ده‌بینی و چه‌ند
كه‌سانێكی ناسراو گۆڕه‌پانه‌كه‌یان له‌سه‌ر خۆیان تاپۆ نه‌ده‌كرد. وا نزیكه‌ی بیست
ساڵه كوردستان ئازاده‌و كورد نان و په‌رله‌مان ده‌خوات. تۆ بڵێی له‌و
ماوه‌یه‌دا به‌قه‌د ژماره‌ی په‌نجه‌كانی ده‌ست كه‌سانی كارامه‌و شاره‌زا
هه‌ڵنه‌كه‌وتبن! یان كێشه‌كه له‌وه‌دایه هیچ كه‌سێك ناتوانێت به‌ر
له‌داهێنانی ئه‌ده‌بی بگرێت، به‌لام له‌سیاسه‌تدا به‌پێچه‌وانه‌وه تا رووخسه‌تی
ده‌سه‌لاتی پێشوو وه‌رنه‌گیرێت كه‌س بۆی نییه شوێن پێی خۆی بكاته‌وه. مه‌گه‌ر
به‌كووده‌تا. كه‌واته له‌ئه‌ده‌بدا دیكتاتۆریه‌ت نییه، به‌لام له‌سیاسه‌تدا
هه‌یه. هه‌ر بۆ نموونه گه‌وره‌ترین شاعیری كورد به‌بێ كێبڕكێ شێركۆ بێكه‌س
ده‌رباره‌ی به‌ختیار عه‌لی وتی (ئێمه ترووسكه
بووین و ئه‌و برووسكه‌یه).
شیعر پله‌یه‌كی وه‌زیفی و سه‌ربازیی نییه تا زیاتر خزمه‌تت هه‌بێت وه‌زیفه‌و پله
سه‌ربازییه‌كه‌ش‌به‌رزتر بێته‌وه‌و عه‌قیدو نه‌قیب و فه‌ریق له‌شیعردا نییه.
ره‌نگه یه‌كێك په‌نجا ساڵ شیعر بنووسێت و خاوه‌نی په‌نجا دیوان بێت، به‌لام
له‌پڕێكدا شاعیرێكی لاو هه‌ڵكه‌وێت و ته‌نیا به‌یه‌ك كۆمه‌ڵه شیعر هه‌موو
سنوور‌و مه‌وداكانی شاعیری پێشوو تێپه‌ڕ بكات. عه‌ره‌به‌كان له‌ئه‌ده‌ب و
سیاسه‌تدا تووشی نه‌خۆشیه‌ك هاتوون پێی ده‌وترێت نه‌خۆشی (مه‌جد)، واته ئه‌گه‌ر
نووسه‌رێك په‌نجا ساڵ پێش ئێستا شاكارێكی ئه‌ده‌بی بلاوكردبێته‌وه یان
ناوێكی هه‌بووبێت به‌به‌رده‌وامی له‌ناو مه‌جدی كۆندا ده‌ژیت كه هیوادارم ئه‌و
په‌تاو نه‌خۆشیه ئه‌ده‌بی كوردیش نه‌گرێته‌وه وه‌ك به‌سه‌ر سیاسه‌تدا زاڵبووه.
گڵۆبالیزم و داهێنانه ته‌كنه‌لۆژی و گۆڕانكارییه كۆمه‌لایه‌تییه‌كان به‌هه‌ردوو
لایه‌نی پۆزه‌تیڤ و نێگه‌تیڤه‌وه كاردانه‌وه‌ی خۆیان هه‌یه‌و ده‌بێت.
شیعر ئه‌گه‌ر روانینێكی تازه‌ی نه‌بێت بۆ ژیان و پڕ نه‌بێت له‌و شته
زیندووانه‌ی كه به‌چاوی ئاسایی نابینرێن و لێوڕێژ نه‌بێت له‌و ده‌نگانه‌ی كه
به‌گوێی ئاسایی نابیسترێن ده‌بێت ئه‌ركی چی بێت؟
له‌و حاڵه‌ته‌دا شیعر بێبه‌ری ده‌بێت له‌هه‌موو ئه‌و ره‌هه‌ندانه‌ی باستكردوون.
ده‌بێت به‌داهێنانی رۆبۆتێك یان به‌ده‌نگی عه‌نته‌ڕناش. هیچ ئه‌ركێكی پیرۆز‌و
گرنگی نامێنێت. له‌ئه‌ركی وانه‌ی (په‌روه‌رده‌ی نیشتمانی) یان (جوگرافیا‌و مێژوو)
ده‌چێت. شیعر هه‌میشه پرۆژه‌ی میعراجێكی تازه‌و سه‌فه‌رێكی نوێی سیندیباده
به‌دوورگه نه‌بینراوه‌كاندا. ئاوازه‌كانی له‌سه‌ره‌تاوه ئاشنانین پاشان هێدی
هێدی شاره‌زای ریتم و نۆته‌كانی ده‌بین.
زانست گه‌یشتۆته ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌وتن، نابێت رێگا له‌شیعر بگیرێت له‌و
پێشكه‌وتنه‌بێبه‌شبێت و له‌ناو ده‌ستووره‌كانی رێزماندا به‌ند بكرێت.
خیتاب و هات و هاوار له‌نرخی هونه‌ریی شیعر كه‌مده‌كه‌نه‌وه‌و راستیت ده‌وێت
باویان نه‌ماوه. حه‌ماسه‌تیش بارودۆخی گونجاوی تایبه‌تی خۆی هه‌یه. ئه‌مڕۆ من چی
له‌شیعرێك بكه‌م هانم بدات كلاشینكۆف هه‌ڵگرم و روو بكه‌مه شاخ له‌كاتێكدا
پێویستیم به‌فێربوونی پرۆگرامێكی نوێی كۆمپیوته‌رو تێگه‌یشتن و خوێندنه‌وه‌ی
نوێی جیهان و شته‌كان و په‌یوه‌ندییه‌كان هه‌یه.
گۆران ده‌ڵێت:
له‌ته‌ختێ هه‌ڵده‌ستێ هه‌زارو یه‌ك نه‌غمه
ئه‌وه‌یان خۆشه لام دێته گوێم زۆر نزمه
كاتی به‌جیهانیبوونی شیعری كوردی هاتووه. كاتی شكاندنی چوارچبووه خۆماڵیه‌كان
هاتووه.
باوی بۆڵه‌و هاوارو هه‌راو وشه‌بازیی و زمانبازی نه‌ماوه. شیعر رێگایه‌كی درێژی
بڕیوه‌و چاوه‌ڕێی ئه‌وه ده‌كه‌م كه جێگای شیاوی خۆی له‌دڵ و ده‌روونی غه‌یره
كورددا بكاته‌وه. ئه‌ركی شیعر قووڵكردنه‌وه‌ی رامان و سه‌رنجه‌كانه، ئه‌ویش
به‌له‌سه‌رخۆیی و ئارامیی. هه‌ڵكشانه به‌ره‌و پرسیاره سه‌ره‌كیه‌كانی مرۆڤ
له‌هه‌موو جیهاندا. ئه‌گه‌ر ره‌سوڵ حه‌مزاتۆف شیعری وه‌رگێڕدراو وه‌ك دیوی
دووه‌می فه‌رش ده‌بینێت راستده‌كات ئه‌گه‌ر له‌حاڵه‌تێكدا زمان یه‌كه‌م
بنه‌ڕه‌تی شیعر بێت، به‌لام ئایا زمان تا سه‌ر ئه‌و ده‌وره گه‌وهه‌رییه
ده‌گێڕێت؟؟ ئایا زمان ده‌روازه‌ی قه‌لای شیعره یان په‌نجه‌ره‌یه‌كه
له‌په‌نجه‌ره‌كان؟؟ ئایا ناكرێت شیعرێك بنووسین سه‌رنجی خوێنه‌رێكی سویدی یان
ئه‌ڵمانی (وه‌ك نموونه) به‌لای خۆیه‌وه راكێشێت؟ كورد به‌هۆی بارودۆخه
سیاسیه‌كه‌ی له‌م رووه‌وه زۆر دواكه‌وتووتره له‌عه‌ره‌ب و تورك و فارس. دێته‌وه
بیرم له‌سه‌ره‌تای حه‌فتاكاندا ئه‌م مه‌سه‌له‌یه یه‌كه‌م بابه‌تی گۆڤاری( الهلال)ی
میسری بوو كه ناو به‌ناو ژماره‌ی تایبه‌تیان له‌و رووه‌وه ده‌رده‌كرد.
ئایا شیعر خه‌یاڵمان ده‌ته‌قێنێته‌وه، یان شیعر
بوونه‌وه‌رێكی چێژبه‌خشه،
ئامرازی چێژ به‌خشینه، یان له‌شیعردا ده‌بێت بۆ چی بگه‌ڕێین؟ بۆ ده‌نگ و ره‌نگی
دیوی ئه‌و دیوی خۆمان و شته‌كان بگه‌ڕێین یان شیعر خۆی گه‌ڕانێكه بۆ ئه‌وه‌ی
خۆمان بیربچێته‌وه؟
پێناسه‌كردنی شیعر وه‌كو گرتنی ماسیه‌ك وایه له‌ناو ئاودا بێت. بۆ نموونه رۆح
چییه؟ ئه‌گه‌ر پێناسه‌یه‌ك بۆ رۆح هه‌بێت ئه‌وسا پێت ده‌ڵێم كه شیعر هه‌ڵمی
هه‌ناسه‌ی غه‌م و ئازاره‌كانی رۆحه. هێشووه به‌رسیله‌و ترێی باغی خه‌یاڵ و
خه‌وبینینه. پرۆژه‌یه‌كه بۆ كه‌شفكردنی چركه ئارامه‌كانی رۆح و نهێنی
جوانییه‌نه‌بینراوه‌كان. رێێارێكه كه‌وتۆته شوێنی پرسیاره بێ
وه‌ڵامه‌كان.
له‌هه‌مانكاتدا ویستگه‌یه‌كه بۆ ده‌ربڕین و رازاندنه‌وه‌ی جوانییه بینراوه‌كانیش.
هاواری (نا)یه‌كی گه‌وره‌یه به‌ڕووی(باوه) سواوه‌كان و سته‌م و
ناته‌واوییه‌كاندا. شیعر ئه‌وه‌یه بۆ خۆتی ده‌نووسیت نه‌ك خوێنه‌ر. ئه‌گه‌ر بۆ
خوێنه‌ر بنووسیت وه‌زیفه بۆ شیعر ده‌دۆزیته‌وه. وه‌زیفه‌ی راسته‌قینه‌ی شیعر
كه‌وتۆته دیوی ئه‌ودیوی خۆمان و په‌یوه‌ندییه‌كان. هونه‌ر به‌گشتیی گه‌ڕانه
به‌دوای نه‌بیستراو و نه‌بینراودا. هیچه‌كانی ئه‌ودیو ده‌كات به‌شت و شته‌كانی
ئه‌مدیو ده‌كات به‌هیچ. جاران وامده‌زانی كه شیعر ته‌نیا به‌هره‌یه، بیست و پێنج
ساڵ له‌وه‌به‌ر لاپه‌ڕه‌یه‌كی ته‌واوی (هاوكاری)م پڕكرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی
بیسه‌لمێنم كه شیعر به‌ر له‌هه‌موو شتێك به‌هره‌یه. ئێستا له‌وه دڵنیام كه
شیعر به‌هره‌و شاره‌زاییه.
كاتێك گۆران ده‌ڵێت:
هه‌رچه‌ند ئه‌كه‌م ئه‌و خه‌یاڵه‌ی پێی مه‌ستم
بۆم ناخرێته ناو چوارچبووه‌ی هه‌ڵبه‌ستم
ئه‌مه راستیه‌كه گشت شاعیرێك هه‌ستی پێده‌كات. به‌ر له‌گۆران شه‌كسپیریش وای
وتووه‌و به‌ر له‌ویش هۆمیرۆس وتوویه‌تی. كه‌سیش له‌كه‌سی وه‌رنه‌گرتووه ته‌نانه‌ت
به‌یتێك له‌فۆلكلۆری كوردیدا هه‌یه، ده‌ڵێت: (به‌چ زمانێ بیدوێنم بتوانم دڵی
رابێنم). كه ئیلیۆت ده‌قی (وێرانه خاكی) نووسی پێیوابوو چی له‌دڵیدا
بوو
هه‌مووی ده‌ربڕی. پاش تێپه‌ڕبوونی ته‌نیا چه‌ند رۆژێك به‌عه‌زرا پاوه‌ندی وتبوو
ئه‌وه‌ی ویستوومه نه‌مووتوه‌و هێشتا زۆری ماوه.
كه‌سێك كه خاوه‌نی ئه‌زموونێكی شیعری بێت چاك له‌وه تێده‌گات چه‌ندینجار
تووشی ئه‌و بۆ نه‌هاتنه هاتووه، چونكه شاره‌زایی كه‌مه‌عریفه‌تیش ده‌گرێته‌وه
رێگا نادات به‌هره به‌ته‌نیا‌بكه‌وێته رێگا. ده‌بێت هه‌ڵیسه‌نگێنێت و
به‌راوردی بكات بزانێت مه‌به‌ستی پێكاوه یان نا. بزانێت رووی ناو مه‌جلیسی
خوێنده‌واران و تێگه‌یشتووه‌كانی هه‌یه یان نا. شیعریش جۆری زۆره‌و
له‌خوێنه‌رێكه‌وه بۆ خوێنه‌رێكیش ده‌گۆڕێت. سه‌ره‌نجام لای خودی شاعیر خۆی
كه‌وتۆته‌وه. كێ به‌ته‌واوی له‌مالارمێ تێده‌گات كه ده‌ڵێت (وه‌ك تیشكی رۆژ
له‌ئاوێكی ساردا منیش به‌غه‌مه‌كانم رازیم).
چییه واده‌كات شیعرێك به‌نه‌مریی بمێنێته‌وه؟ كێش و سه‌روایه؟ زمانه؟
دونیابینی شاعیره‌كه‌یه‌تی؟ هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌یه‌له‌زمانی باو؟ یان شیعر شتێكی
تره له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و چوارچبووه‌بازییه؟
چی له‌م دوو به‌یته‌ی مامۆستا هه‌ردی نه‌مردا ده‌بینی تا وا بكات ئێستاش له‌به‌ر
خۆمانه‌وه بیڵێینه‌وه:
به‌سه‌رسامی له‌سه‌ر لووتكه‌ی بڵندی گه‌نجی وه‌ستاوم
شریتی عومری رابردووم وه‌كو خه‌و دێته به‌رچاوم
شریتی چی سه‌راپا سه‌رگوزه‌شته‌ی نائومێدیمه
فلیمی پڕ له‌ناسۆری هه‌ره‌سهێنانی لاویمه
ره‌نگه هه‌موو ئه‌و ره‌هه‌ندانه‌ی تیادا بێت كه باستكردوون، به‌لام
به‌به‌رده‌وامی شیعرێكی نه‌مریشه. زیاتر ئه‌و شیعرانه به‌نه‌مریی ده‌مێننه‌وه
كه كار له‌سه‌ر زاتی مرۆڤ ده‌كه‌ن. شیعری نه‌مر جۆره كاره‌باو موگناتیسێكی
ئه‌فسووناوی پبووه‌یه كه وزه‌یه‌كی تایبه‌تی ده‌خوڵقێنن و ئه‌و وزه‌یه‌ش به‌بێ
گرێ و گۆڵ و پێشه‌كی و پاشه‌كی و په‌راوێزو روونكردنه‌وه راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی
به‌ڕه‌گه‌كانی ئیحساسه‌وه ده‌كات.
كاكه چۆن له‌زۆر ێاری كاری ده‌ستی و كارگه‌ییدا وه‌ستای چاك و خراپ هه‌یه،
شیعریش وه‌ستای خۆی هه‌یه‌و نه هه‌موو وه‌ستایه‌ك باشه نه هه‌موو به‌رهه‌مێكی
وه‌ستای باشیش گشت كاتێك باشه.
ئه‌وه‌ی كه شیعر ده‌نووسێت به‌ته‌نیا مام وه‌ستا نییه، به‌ڵكو مامۆستایشه.
ژیانی مرۆڤ چه‌ند ساتێكه‌و هه‌رچیه‌ك بخوڵقێنیت ئه‌وا بایه‌ك هه‌ڵده‌كات و
هه‌مووی له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌بات. ئه‌م دوو دێڕه‌م له‌داستانی گلگامێش خواستووه.
ده‌پرسم ئایا شیعر ده‌توانێت یادگارێك، شتێك، بنووسێته‌وه‌و ئه‌و بایه
نه‌توانێت له‌گه‌ڵ خۆیدا بیبات؟
ئه‌م وته‌یه‌ی گلگامێش ده‌مێكه ورووژاندوومی. پیاو ده‌توانێت كتێبێكی ته‌واوی
له‌سه‌ر بنووسێت. برام تۆ ته‌ماشای موعاناتی مرۆڤ بكه، به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كان
(ئه‌وه‌نده‌ی من بیزانم) گلگامێش یه‌كه‌مین ده‌قی تۆماركراوی نه‌فه‌وتاوه
له‌مێژووی مرۆڤایه‌تیدا. هه‌ر ئه‌و دێڕه‌یه كه ئێمه‌ش به‌ئاوازی جیاجیا
دووباره‌یده‌كه‌ینه‌وه. ئێستا به‌هۆی مانگی ده‌ستكردو ته‌له‌فیزیۆن و
ئینته‌رنێته‌وه له‌جیاتی ده‌ق شبووه‌و هه‌ڵسوكه‌وت و سیره‌تی ژیانیش
ده‌پارێزرێت. وه‌كو نموونه ده‌نگی سه‌ید عه‌لی ئه‌سغه‌ری كوردستانی
ده‌هێنمه‌وه‌و ده‌پرسم: ئایا هیچ ره‌شه‌باو زریانێك له‌توانایدایه ئه‌و ده‌نگه
له‌گه‌ڵ خۆیدا راماڵێت؟ داستانه‌كه‌ی گلگامێش مه‌به‌ستی له‌مردن و ته‌مه‌نی
مرۆڤه، به‌لام پرسیاره‌كه‌ی به‌ڕێزتان په‌یوه‌ندی به‌ده‌قه‌وه هه‌یه كه دوو
فاكته‌ری جیاوازن. ده‌نگ وه‌كو (بوون، هه‌ناسه، له‌ش) نامێنێت و ده‌بێته‌وه
به‌خۆڵ و كرم لێیده‌دات، به‌لام ده‌نگدانه‌وه‌كه درێژه‌ی ده‌بێت. هۆمیرۆس
خۆڵه‌كه‌شی نه‌ماوه، به‌لام به‌رهه‌مه‌كانی زیندوون. كێ به‌قه‌د شه‌كسپیر چۆته
ناو سووچه تاریكه‌كانی ناخی مرۆڤه‌وه، ئێستاش ماسته‌رو دكتۆرا ده‌رباره‌ی
به‌رهه‌مه‌كانی ده‌نووسرێت، به‌لام خۆی نه‌ماوه. ئه‌و (غیره تۆڵه‌سێنه)ی لای
(میدیا) هه‌بوو كه به‌ر له له‌دایكبوونی مه‌سیح نووسراوه لای شه‌كسپیریش
له‌كه‌سایه‌تی (عوته‌یل)دا ره‌نگیداوه‌ته‌وه، كێ ده‌توانێت ئیزافه‌یه‌كی
تراژیدیتر ده‌رباره‌ی (غیره) بخاته سه‌ریان؟ نووسه‌ره‌كان مردوون و
نووسینه‌كانیان زیندوون. ئاخۆ ئه‌مه چ دادپه‌روه‌رییه‌كه كه خوڵقێنراو
له‌خوڵقێنه‌ر مه‌زنتر بێت!!
كاره‌ساتی گلگامێش له‌وه‌دا ره‌نگیداوه‌ته‌وه‌كه له‌هیچی كه‌م
نه‌بوو، به‌ڵكو
پشتی گه‌وره‌تین هێزی به‌زه‌ویدا ده‌دا بێجگه له‌هێزی مردن كه ناچاریكرد سه‌ری
خۆی بۆ دوورگه‌كانی واق واق هه‌ڵبگرێت بۆ چنگكه‌وتنی گژوگیای ئه‌به‌دییه‌ت. له‌و
پێناوه‌شدا سه‌رینایه‌وه.
ئه‌و هۆیانه چین كه زمانی لۆژیك و زانست جیاده‌كه‌نه‌وه؟ ئایا جیاوازییان
ئه‌وه‌یه كه زمانی لۆژیك له‌چه‌ندین ره‌گه‌زو توخمی جۆربه‌جۆرو زامنكراوا
پێكهاتووه‌و ماوه به‌زمان نادات به‌ئاره‌زووی خۆی یاری بكات؟ به‌پێچه‌وانه‌وه
زمانی شیعر له‌چه‌ند ره‌گه‌زێكی تێكه‌لاو و به‌یه‌كداچوو پێكدێت كه تا یاری
پێبكرێت ده‌دره‌وشێته‌وه.
ئه‌مه په‌یوه‌ندی به‌پلان و پرۆگرامه‌وه هه‌یه. زمانی لۆژیك و زانست پێشتر
نه‌خشه‌یه‌كی ئاماده‌كراویان بۆ داڕێژراوه كه بۆیان نییه له‌و چوارچبووه‌یه
بچنه ده‌ره‌وه. شیعر فه‌زایه‌كی به‌رینه، پلان و پرۆگرامی نییه ئه‌گه‌ر
هه‌یبێت ده‌بێته شیعری قورمیشكراو.
له‌زمانی شیعردا هه‌ڵه‌كردن، په‌راوێزكردنی مه‌به‌ست، ده‌ستكاری و پیاداچوونه‌وه
ئاساییه‌و شاعیر به‌ته‌واوی سه‌ربه‌ستیه‌وه هه‌ڵده‌فڕێت و له‌كوێدا مه‌به‌ستی
بێت ده‌نیشێته‌وه‌و ئیسراحه‌ت ده‌كات. چه‌ندینجاری تریش ده‌داته‌وه له‌شه‌قه‌ی
باڵ. هه‌ڵبه‌ته تا مه‌ودای فڕینی شاعیر به‌ئاسمانی ده‌قه‌وه ئارامترو
درێژخایه‌نتر بێت زیاتر ده‌قه‌كه ده‌دره‌وشێته‌وه. زمانی لۆژیك و زانست
گۆڕانكاری و یاریكردن قبووڵ ناكات. یه‌ك و یه‌ك ده‌كاته دوو، ته‌واو.
ئایا خوڵقاندنی شیعر ئیلهامه، یان پرۆسه‌یه‌كی هۆشیارانه‌و عه‌قڵییه؟ یان
چالاكیه‌كی زمانه‌وانیه‌و له‌توانایدا هه‌یه شتی نوێ بخوڵقێنێت؟
برام ئیلهام خۆی چییه؟ هۆی چییه یه‌كێك ده‌نگی خۆشه‌و یه‌كێك ره‌سامه‌و یه‌كێك
شاعیره‌و ..... تاد. زۆربه‌ی سویدییه‌كان (كۆرنه‌لیس ڤریسڤیسك)یان خۆشده‌وێت كه
شاعیر‌و ئاوازدانه‌رو گۆرانیبێژێكی سویدی به‌ڕه‌گه‌ز هۆڵه‌ندیه. من خۆم هه‌ر
هه‌موو گۆرانیه‌كانیم هه‌یه زۆرجار به‌بێ وه‌ڕسبوون له‌ماڵه‌وه‌و له‌ناو
ئۆتۆمبێله‌كه‌مدا گوێی لێڕاده‌گرم. به‌داخه‌وه مه‌شرووب و تلیاك زوو كوشتیان.
شیعری جوانی ده‌نووسی و هه‌ر خۆی ئاوازی بۆ داده‌ناو پاشان هه‌ر خۆشی گیتاری
لێده‌داو به‌ده‌نگه خۆشه‌كه‌ی گۆرانی ده‌وت .خۆزگه له‌ناوكورددا شاعیر‌و
هونه‌رمه‌ندێكی له‌و بابه‌ته هه‌ڵده‌كه‌وت. خۆشه‌ویستی و مردن و ماڵئاوایی
دیارده‌یه‌كی زه‌قی شیعره‌كانین كه خۆی به‌تایبه‌تی به‌جۆرێك نووسیونی بۆ گۆرانی
بگونجێن. ئه‌مه چ نهێنییه‌كه؟ باشه خۆ (بیتهۆڤن) كه‌ڕیش
بوو، بێبه‌شبوو
له‌هه‌ستی بیستن، كه‌چی مه‌زنترین سۆناته‌و سیمفۆنیای به‌مرۆڤایه‌تی به‌خشی. ئه‌ی چ
هێزێكی ون و شاراوه له‌ناخی پیكاسۆو ڤان كوخدا
هه‌بوو؟ ئه‌ی شاعیر؟ ئه‌و نووره
چییه‌و كه‌وتۆته ناو كام شانه‌و كام خانه‌ی مۆخ و دڵه‌وه تاشیعری به‌و راده‌یه
جوان بنووسێت؟ تۆ بڵێی خودا تۆزقاڵێك (ئیتر كه‌م تا زۆر) له‌و نووره‌ی خۆی
خستبێته گیانی داهێنه‌ره‌وه‌و
بووبێت به‌سه‌رچاوه‌ی ئیلهام بۆ داهێنه‌ر؟ ئه‌ی
خودا له‌قورئاندا ناڵێت كه مرۆڤ خه‌لیفه‌ی خۆیه‌تی له‌سه‌ر زه‌وی و له‌ڕۆحی خۆی
فووی تێكردووه؟
تۆ بڵێی ئیلهام په‌یوه‌ندی نه‌بێت به‌جۆری كرۆمۆسۆمات و ویراسه‌و ژینگه‌و
په‌روه‌رده‌بوونه‌وه.
هۆیه‌كانی جیاوازی نبوون بلیمه‌تێك و ته‌مبه‌ڵێك چین؟ ئه‌ی ته‌مبه‌ڵه‌كه
گوناهی چییه كه به‌و جۆره خوڵقاوه؟ ده‌ڵێن هیچ كه‌سێك ته‌مبه‌ڵ نییه،
به‌لام هه‌ندێك توانای دۆزینه‌وه‌و به‌كارهێنانی به‌هره‌ی خۆیان نییه. ئه‌گه‌ر
له‌ێارێكدا شاره‌زاییان نه‌بێت له‌ێاری تردا كارامه‌ن.
پێموایه كه هیچ پرۆسه‌یه‌كی هۆشیاری و عه‌قڵی یان زمانزانی له‌توانایاندا نییه
به‌بێ به‌هره‌و ئیلهام ببن به‌پرۆسه‌یه‌كی شیعری.
كه‌سانی شاره‌زامان هه‌یه له‌ێاری زمان و چیرۆك و رۆمان‌دا كه جارجار خۆیان
له‌شیعریش ده‌ده‌ن. ده‌ڵێم ئه‌وه‌ی كه ده‌ینووسن تێكستێكی جوانه. پڕه
له‌بیرو بۆچوون و وێنه‌ی جوان، به‌لام شیعر نییه.
من هه‌رگیز ناتوانم وه‌ك قاله‌مه‌ڕه شمشاڵ بژه‌نم وه‌ك چۆن ئه‌ویش ناتوانێت
وه‌كو من شیعر بنووسێت.
پاشه رۆژی شیعرت چۆن دێته به‌رچاو؟
له‌ساڵی 1969دا كه بۆ یه‌كه‌مجار له‌مێژووی مرۆڤایه‌تیدا بیل ئارمسترۆنگ
گه‌یشته سه‌ر مانگ، هیپیزه‌كانی به‌ریتانیا خۆپیشاندانێكی ناڕه‌زایی گه‌وره‌یان
له‌شاری له‌نده‌ندا سازكرد. دروشمی خۆپیشاندانه‌كه (بۆچی مانگی دڵداره‌كانتان پیس
كرد؟) بوو. به‌لای هیپیزه‌كانه‌وه مانگ ره‌مزی خۆشه‌ویستی و شیعر‌و خه‌وبینین و
خه‌یاڵ بوو. نه‌ده‌بوو ده‌ستی مرۆڤی پێبگات و قاچی بخاته سه‌ر زه‌وییه موباره‌ك
و پیرۆزه‌كه‌ی.
وا نزیكه‌ی چل ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و رووداوه‌دا تێپه‌ڕیوه. ئه‌گه‌ر جاران مه‌ودای
به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوونی ته‌كنیك و زانست به‌مه‌تر
بووبێت ئێستا به‌كیلۆمه‌ترو
میله. قۆناغی دوای جیهانگیریی چییه؟ ده‌بێت چه‌ندین دۆزینه‌وه‌و شتگه‌لێكی تر
كه ئه‌مڕۆ خه‌یاڵن په‌یدابن و كار بكه‌نه سه‌ر بیركردنه‌وه‌و شبووه تازه‌كانی
ژیان و په‌یوه‌ندییه‌كان. ئه‌گه‌ر رێگا له‌كۆپیكردنی مرۆڤ نه‌گیرایه‌ئێستا
گه‌یشتبووه قۆناغی كۆتایی. زانایه‌كی فیزیك تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی
به‌ده‌سته‌وه‌ێو‌بۆ چاندنی مێشكی ئه‌لیكترۆنی له‌ناو سه‌ری مرۆڤدا. له‌و
حاڵه‌ته‌شدا هیچ جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆ له‌نبوون ته‌مبه‌ڵ و زیره‌كدا نامێنێت.
وه‌كو خوێندوومه‌ته‌وه ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌ش راگیراوه، چونكه بۆنی جه‌نگێكی
جیهانی نه‌وه‌وی لێدێت و هه‌موو نهێنی و رازه‌كانی جیهان ئاشكرا ده‌بن. جیاوازی
هۆشیاری و عه‌قڵیی كارێكی ئه‌وتۆیان نامێنێت. ئه‌گه‌ر خه‌یاڵه زانستیه‌كان
هاتنه دی (بۆ نموونه سه‌د ساڵێك پێش ئێستا فڕۆكه خه‌یاڵ
بوو)، بێگومان
رۆژێك دێت مرۆڤ زیاتر له‌یه‌ك له‌سه‌ر ده هه‌زاری توانا شاراوه‌كانی
به‌كاربهێنێت (كه تا ئه‌مڕۆش ئه‌و ئاسته‌ی تێنه‌په‌ڕاندووه) ئه‌وسا
سه‌رچاوه‌كانی هه‌ستكردن به‌خۆشی و ناخۆشی، شادی و دڵته‌نگی ده‌گۆڕێن.
دۆزینه‌وه‌ی وا دێنه ئاراوه ته‌كنیكی پێشكه‌وتووی ئه‌م سه‌رده‌مه وه‌ك پاسكیلی
لێدێت كه ئه‌مڕۆ له‌شته ئاساییه‌كانه. له‌ناو ملیاره‌ها مرۆڤدا ئه‌گه‌ر چه‌ند
كه‌سانێكی وه‌كو (ئه‌نیشتاین و ئه‌دیسۆن و نیوتن و جێمس وات و میكرۆسۆف) و ...
تاد نه‌بوونایه ره‌نگه پاش په‌نجا یان سه‌د ساڵی تریش كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ئه‌م
پێشكه‌وتنه‌ی به‌خۆیه‌وه نه‌ده‌بینی. ئه‌وان رێگایان بۆ په‌یدبوونی كه‌سانی تری
له‌بابه‌ت خۆیان خۆشكردو پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م ژیان له‌هه‌موو ێاره‌كاندا گۆڕانی
چاوه‌ڕواننه‌كراوی به‌سه‌ردا دێت. ئه‌و گۆڕانه‌ش له‌ڕێگای زانسته‌وه
سه‌رهه‌ڵده‌دات نه‌ك له‌ڕێگای ئه‌ده‌ب و فه‌لسه‌فه‌وه.
با زیاتر دوورنه‌كه‌وینه‌وه ئه‌گه‌ر له‌م روانگه‌یه‌وه ته‌ماشای پاشه‌ڕۆژی شیعر
بكه‌ین. حاڵی حازر گۆڕانێكی گه‌وره به‌سه‌ر شیعردا هاتووه. نه‌ك ته‌نها شیعری
كوردی، به‌ڵكو شیعر به‌گشتیی. گۆڕانه‌كه هه‌ر له‌شبووه‌و زمان و وه‌زن و قافیه‌دا
نییه، به‌ڵكو تا دێ قووڵتر له‌ناوه‌رۆكدا ره‌نگده‌داته‌وه. وه‌ك چۆن
له‌كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌وروپی ئه‌مڕۆدا به‌ده‌گمه‌ن خوێنه‌رێكی گه‌نج ده‌دۆزیته‌وه
تاقه‌ت و (كات)ی خوێندنه‌وه‌ی رۆمانی له‌بابه‌ت (جه‌نگ و ئاشتی)یه‌كه‌ی تۆلستۆی
هه‌بێت، خوێنه‌ری شیعریش له‌كۆمه‌ڵگا پێشكه‌وتووه‌كاندا كه‌مبۆته‌وه. بازاڕ
گه‌رمیی شیعر له‌هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا نیشانه‌ی دواكه‌وتنی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌یه،
چونكه ده شاعیری باشمان هه‌بێت چاكتره له‌هه‌زاری تێكه‌ڵ و پێكه‌ڵ.
دووباره‌بوونه‌وه‌ی بابه‌تیش دیارده‌یه‌كی زه‌قی ناو شیعری نوێی كوردیه. كه
شاعیرێك بۆ نموونه وشه‌ی زه‌مهه‌ریر یا فیرده‌وس به‌كارده‌هێنێت به‌په‌له
ره‌نگده‌داته‌وه‌و‌ده‌قۆزرێته‌وه‌و ئه‌وه‌نده دووباره ده‌كرێته‌وه تام و چێژی
پبووه نامێنێت. بڕوا بكه كه شاعیرێكی باش باسی به‌تریق بكات هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ت
زانی به‌تریق به‌چڕی له‌ملاولادا به‌كارده‌هێنرێت و رانك و چۆغه‌ی
له‌به‌رده‌كرێت و لاوك و حه‌یرانمان بۆ ده‌ڵێت. ئه‌گه‌ر بێگانه‌یه‌ك ئه‌و
شیعرانه بخوێنێته‌وه وا تێده‌گات كه كوردستان مه‌ڵبه‌ندی به‌تریقه‌و پڕیه‌تی
له‌به‌تریق.
باوی ئه‌وه‌ش‌نه‌ماوه شیعر بكرێته گۆڕه‌پانی رمبازێی زمان و زاراوه.
هه‌ندێكجار قه‌سیده‌ی شاعیری گه‌وره‌م خوێندۆته‌وه له‌فێستیڤاڵ و خۆپیشاندانی
وشه چووه. توانا‌و ده‌سه‌لاتی زمان ده‌قی شیعری به‌هێزترو ێاری ده‌ربڕین
فراوانتر ده‌كه‌ن، به‌لام هیچ مه‌رج نییه كه ببنه هۆی درێژكردنه‌وه‌ی ده‌ق یان
دووباره‌بوونه‌وه‌ی هه‌مان وێنه به‌ئارایشتی جیاجیاوه.
زمان ئامرازی ده‌ربڕینه، وێنه‌ی شیعریش هه‌رچه‌نده بالابه‌رز بێت
ئه‌گه‌ر‌به‌زۆرداریی جۆره‌ها كراسی ته‌سكوتروسك یان پان‌وپۆڕی بكرێته‌به‌ر ناشیرین
ده‌بێت. زمان هه‌ویرێكی ئه‌فسووناوییه ئه‌گه‌ر زیاد له‌حه‌دی خۆی هه‌ویرترشی
تێبكرێت هه‌ڵده‌بزڕكێت. كاتێك باس له‌پاشه‌ڕۆژی شیعر ده‌كه‌ین پرسیارێكی
گرنگیش هه‌یه جێی خۆیه‌تی پسپۆڕان و شاره‌زایان بایه‌خی پێبده‌ن (ئایا پاشه‌ڕۆژی
زمان خۆی چۆن ده‌بێت؟ ئایا رۆژێك نایه‌ت هه‌موو مرۆڤایه‌تی خاوه‌نی یه‌ك زمان
بێت؟). ئێستا ئه‌و زمانه دروست
بووه‌و زیاتر له‌ده هه‌زار كه‌س قسه‌ی
پێده‌كه‌ن و ده‌نووسن، به‌لام ئێمه مه‌به‌ستمان له‌پاشه‌ڕۆژی دووره نه‌ك نزیك.
ئه‌مڕۆ زۆر باوی فه‌لسه‌فه ئاساییه‌كه نه‌ماوه‌و فه‌لسه‌فه‌ی زانست جێگای
گرتۆته‌وه. ئه‌وانه‌ی له‌م ێاره‌دا لێكۆڵینه‌وه ده‌كه‌ن ده‌بێت له‌هه‌ردوو
دیوه‌كه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی ته‌قلیدی و زانستیی (به‌پله‌ی یه‌كه‌م فیزیك و ماتماتیك)
شاره‌زاو لێهاتوو بن. پاشه‌ڕۆژی جیهان و مرۆڤایه‌تی به‌گشتیی كه‌وتۆته ژێر
مه‌رحه‌مه‌تی فه‌لسه‌فه‌ی زانستیه‌وه. هێشتا له‌ناو ئێمه‌دا ئه‌و بایه‌خه‌ی
پێنه‌دراوه‌و زیاتر به‌فه‌لسه‌فه كۆن و ته‌قلیدییه‌كه‌وه خه‌ریكین. ئێمه
راهاتووین به‌بیستنی زاراوه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، به‌لام فه‌لسه‌فه‌ی زانستیی
به‌رپرسیاره له‌ئاسایشی هه‌موو جیهان و هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان. ئه‌وه فه‌لسه‌فه‌ی
زانست بوو كه تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆپیكردنی مرۆڤی قه‌ده‌غه كرد، چونكه زیانی
گه‌وره‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه. ئه‌وانه‌ی له‌و ێاره‌دا كارده‌كه‌ن راسته‌وخۆ
په‌یوه‌ندییان به‌سه‌رچاوه‌كانی ده‌سه‌لاتی بالا‌و بڕیاردانه‌وه هه‌یه‌و هه‌رچی
تاقیكردنه‌وه‌و دۆزینه‌وه‌یه‌كی زانستی سوودی پاشه‌ڕۆژو مرۆڤایه‌تی تیادانه‌بێت
رایده‌گرن و له‌كاری ده‌خه‌ن.
بێگومان شیعریش ده‌گۆڕێت و خوێندنه‌وه‌ی پاشه‌ڕۆژ ئاسان نییه. پێموایه
له‌پاشه‌ڕۆژدا كتێبی‌شیعریی یه‌ك چامه‌یی یا شیعری زۆر درێژ له‌هه‌ندێك باری
تایبه‌تیدا نه‌بێت باوی نامێنێت، به‌لام تا یه‌ك مرۆڤ بمێنێت هه‌ست به‌ئازاری
ژیان و بیركردنه‌وه بكات شیعریش هه‌ر ده‌مێنێت. تا غه‌م هه‌بێت شیعریش هه‌یه.
تا مردن هه‌بێت شیعر هه‌یه.
له‌دۆزه‌خدا شیعر هه‌یه، به‌لام له‌به‌هه‌شتدا كه‌س پێویستی به‌وه نییه شیعر
بنووسێت. بڕوا ناكه‌م ئه‌م سه‌رزه‌مینه‌ش هه‌رگیز ببێت به‌و به‌هه‌شتی له‌ززه‌ت و
چاوه‌ڕوانكراوه. شاعیری راسته‌قینه كه‌سێكی كڵۆڵ و بێبه‌خته كه‌وتۆته ناو
ئۆقیانووسێكی بێسنووری بازنه‌یی داخراوه‌وه. هه‌موو رێگاكان تاقیده‌كاته‌وه‌و
عه‌وداڵی شتێكه خۆشی به‌ته‌واوی نازانێت چییه، چونكه كه زانی له‌شاعیرییه‌ت
ده‌كه‌وێت. هه‌یه ده‌ڵێت عه‌وداڵی حه‌قیقه‌ته. ئاخر كام حه‌قیقه‌ت: خودا؟
بوون و نه‌بوون؟ به‌خته‌وه‌ری؟ نهێنی مردن؟ ئه‌به‌دیه‌ت و بێكۆتایی؟ زۆرداری و
چه‌وسانه‌وه‌و
نه‌بوونی دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانی؟ گه‌ل و نیشتمان و نه‌ته‌وه؟ یان
گه‌ردوون و ئه‌و كه‌وكه‌بانه‌ی ملیۆنه‌ها ساڵی هه‌تاویی له‌زه‌وییه‌وه دوورن و
ملیۆنه‌ها ساڵی پێده‌چێت تا تیشكه‌كه‌یان ده‌گاته سه‌ر زه‌وی؟ یان رێكه‌وت و
قه‌ده‌ر؟ یا ..... یا .... كامیان؟ هه‌ر كه‌سه پێناسه‌یه‌كی بۆ حه‌قیقه‌ت هه‌یه‌و
ئه‌وه‌ی بۆ من به‌رجه‌سته
بووه‌و چه‌سپیوه‌و ساڵگارێكی دوور‌و درێژه قه‌ناعه‌تم
پێی هێناوه ئه‌وه‌یه كه هه‌ست به‌بوونی حه‌قیقه‌تێك ده‌كه‌م، به‌لام نازانم
تام و بۆن و ره‌نگ و ده‌نگی چۆنن. زۆر گه‌وره‌تره له‌مه‌وداو سنووری بیركردنه‌وه‌و
ده‌ربڕین. حوكم دراوم به‌وه‌ی هه‌زار كیلۆ به‌ده‌ستێك هه‌ڵبگرم له‌كاتێكدا
ته‌نیا توانای به‌رزكردنه‌وه‌ی ده كیلۆم هه‌یه. حه‌للاج واته‌نی هه‌ردوو قۆڵی
ده‌به‌ستیته‌وه‌و فڕێی ده‌ده‌یته ده‌ریاوه‌و پێیده‌ڵێیت ته‌ڕنه‌بیت. دڵنیام
ئه‌م ژیان و گه‌ردوونه هه‌روا له‌خۆڕاییه‌وه نه‌هاتوون. ئه‌م هه‌موو ته‌نزیمه
ورد‌و هاوسه‌نگ و سه‌رسووڕێنه‌رانه ئۆتۆماتیكی به‌ڕێكه‌وت نه‌خوڵقاون. تۆ وه‌ره
ژوورێك پڕ بكه له‌حه‌رفی جۆراوجۆر‌و پاشان چاو بنووقێنه‌و هه‌زارانجار هه‌وڵبده
به‌ڕێكه‌وت چه‌ند حه‌رفێك به‌یه‌كه‌وه بلكێنیت، بزانه ده‌توانی ده‌قێكی جوان
و پڕمانا بنووسیت. له‌باشترین حاڵه‌تدا ره‌نگه چه‌ند وشه‌یه‌كی سوریالی بێته
ئاراوه، به‌لام یه‌ك دێڕی واتابه‌خش نادۆزیته‌وه. دینه‌كانیش له‌جیاتی كارئاسانی
ئه‌وه‌نده‌ی تر كێشه فیكرییه‌كانی
بوون و
نه‌بوونیان ئاڵۆزتر كردووه،
به‌تایبه‌تی چۆنیه‌تی په‌یدبوونی یه‌كه‌مین مرۆڤ و په‌یوه‌ندی به‌خوداوه‌و پاشان
تاقیكردنه‌وه‌ی مرۆڤ له‌ڕێگای عیباده‌ت و پبووه‌ره‌كانی چاكه‌و خراپه. راست و
ره‌وان داوات لێده‌كه‌ن خۆت بده‌یته ده‌سته‌وه (إسلم تسلم)، هیچ مافێكی پرسیار‌و
لێكدانه‌وه‌و هه‌ڵبژاردنت نییه. ئه‌گه‌ر خه‌یام ده‌ڵێت (وه‌كو ئاو هاتین وه‌كو
با رۆیین) به‌ر له‌ویش سوكرات وتوویه‌تی (ته‌نها شتێك بیزانم ئه‌وه‌یه كه هیچ
نازانم) خۆتیش پێشتر ئاماژه‌ت بۆ‌دێڕه شیعره‌كه‌ی گلگامێش كرد. به‌و خوایه
كاكه گیان منیش هیچ نازانم. ته‌نانه‌ت به‌خه‌یاڵیش له‌م دونیایه و له‌م
گه‌ردوونه بێكۆتاییه تێناگه‌م و حه‌په‌ساوم و واقم وڕماوه. ره‌نگه پێش ئه‌م
ژیانه ژیانێكیتریش له‌سه‌ر زه‌وی
هه‌بووبێت و زینده‌وه‌رانی قڕیان خستبێته ناو
یه‌كه‌وه، به‌لام بۆچی و چۆن نازانم. ره‌نگه واش نه‌بێت. ئه‌ی بۆچی له‌هه‌موو
قۆناغ و سه‌رده‌مێكدا مرۆڤ مرۆڤی كوشتووه‌و به‌رامبه‌ر به‌خۆشه‌ویستی هه‌موو
كاتێك رقیش هه‌بووه؟ چوزانم ره‌نگه زینده‌وه‌ری بێحه‌د پێشكه‌وتوو له‌م
گه‌ردوونه‌دا هه‌بن مرۆڤ له‌چاویانه‌وه وه‌ك مێرووله وابێت. من تا ئێستاش
نازانم بۆچی له‌دایكبووم و بۆچی ده‌مرم؟ ئامانجی سه‌ره‌كی به‌مرۆڤبوونم چییه؟ كێ
به‌رپرسیاری راسته‌قینه‌ی
بوونمه؟ ئه‌ی ده‌بێت چ ده‌ستكه‌وت و مه‌به‌ستێكی
نهێنی له‌پشته‌وه‌ی ئه‌م
بوونه ناته‌واوه‌مدا بۆ خودا هه‌بێت؟ جا ئه‌و چ
پێویستیه‌كی به‌عیباده‌ت و ده‌ستكه‌وته؟ ئه‌ی كه هه‌ر ده‌خوڵقێنرام نه‌ده‌كرا
به‌ناته‌واوی نه‌بێت؟ ئه‌گه‌ر‌ناته‌واویشه بۆچی دانه به‌دانه میسقاڵه
زه‌ڕه‌كانی بیابانی گوناهم له‌سه‌ر ده‌كرێته ماڵ؟ دیاره ئه‌گه‌ر به‌ناته‌واوی
نه‌خوڵقابم گوناهیش ناكه‌م.
هه‌موو مه‌عریفه‌ت و تێگه‌یشتنم كۆبكه‌یته‌وه هێشتا نابێت به‌دڵۆپه‌یه‌ك
له‌ئۆقیانووسه‌كانی سه‌ر زه‌وی. چیبكه‌م ئه‌وه منم. مر‌ۆڤم. به‌ئاره‌زووی خۆم
نه‌هاتووم‌و به‌ئاره‌زووی خۆشم ناڕۆم. كه له‌م روانگه‌یه‌وه بیرێك
له‌سه‌ربه‌ستیه فراوانه‌كه ده‌كه‌مه‌وه له‌یه‌ك كاتدا گریان و پێكه‌نین
دامده‌گرێت بۆ فۆڕمه بریقه‌دارو داتاشراو و خه‌ڵه‌تێنه‌رو بچووك كراوه‌كانی
سه‌ربه‌ستی ئاسایی.
داوای لێبووردن له‌خوێنه‌رانی به‌ڕێزو گۆڤاری (هه‌نار) ده‌كه‌م ئه‌گه‌ر غه‌درم
له‌شیعر كردووه‌و به‌كورتی
وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌م داوه‌ته‌وه كه
په‌یوه‌ندییان به‌شیعره‌وه هه‌یه. هه‌وڵده‌ده‌م ئه‌گه‌ر بزانم سوودیان ده‌بێت
له‌نووسینی سه‌ربه‌خۆدا باسیان بكه‌م. مه‌رجیش نییه كه بیر‌و بۆچوونم له‌گه‌ڵ
خوێنه‌ردا یه‌ك بگرێته‌وه، چونكه له‌تاقیكردنه‌وه‌ی خۆمه‌وه قسه‌ده‌كه‌م.
ره‌نگه كه درێژه‌م داوه به‌باسكردنی مێژووی ژیانی خۆم تووشی بێتاقه‌تیم
كردبن. هۆیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه ساڵه‌هایه‌كه هه‌ندێك نهێنی و راستیم له‌دڵدا
حه‌شارداوه‌و هه‌ندێجار وتوومه نووسینه‌وه‌یان باشتره له‌وه‌ی هه‌ر له‌دڵی
خۆمدا بمێننه‌وه. هه‌ندێجاری تریش به‌پێچه‌وانه‌وه بێده‌نگیم هه‌ڵبژاردووه.
من یه‌كێكم له‌وانه‌ی كه سی ساڵ زیاتره یه‌ك وشه باسی خۆم نه‌كردووه
هه‌رچه‌نده زۆریش داوام لێكراوه. له‌وه‌ش ئاگادارم كه
وه‌ڵامه‌كانم له‌هه‌ندێك
جێگادا په‌یوه‌ندییان به‌پرسیاره‌كانه‌وه نییه‌و دووركه‌وتوونه‌ته‌وه. به‌مه‌ش
ده‌ستووره باوه‌كانی مه‌نهه‌جیه‌تم ره‌چاو نه‌كردووه‌و هیوادارم كه سه‌ری
خوێنه‌رم نه‌ئێشاندبێت.
كه له‌سه‌ره‌تادا برایانی به‌ڕێز كاك حه‌مه كاكه‌ڕه‌ش و كاك محه‌مه‌د كوردۆ
روویان لێنام دوودڵ
بووم و گفتی ته‌واوم پێنه‌دان. پاشان ورده ورده
به‌شێنه‌یی چووینه ناو مه‌وزووعه‌وه. قسه قسه راده‌كێشێت و وا ئه‌م دیداره‌ی
لێ پێك هات. سوپاسی هه‌ردووكیان ده‌كه‌م كه ئه‌گه‌ر هاندان و به‌ته‌نگه‌وه‌هاتنی
ئه‌وان نه‌بووایه دیداره‌كه ساز نه‌ده‌كرا. دیاره زۆر له‌وه زیاترم پێیه‌و
شتگه‌لێكی تریش ماون له‌و دیو په‌رده‌كانه‌وه جێهێڵراون كه لێره‌دا
جێگایان نابێته‌وه‌و ئه‌گه‌ر مه‌رگ مه‌ودا بدات نۆره‌ی ئه‌وانیش دێت. ئه‌گه‌ر نا
ئه‌وه مام هێمن واته‌نی كورده‌واری و ئبووه خۆش. ره‌نگه له‌و دونیا كاتمان
زۆرتر به‌ده‌سته‌وه بێت تا درێژه‌ی پێبده‌ین. خۆزگه‌ی هه‌ره گه‌وره‌م
ئه‌وه‌یه كه پاش مردنم به‌دیداری دادپه‌روه‌ری راسته‌قینه‌ی ئیلاهی شاد
ده‌بووم و
فیلمی شاراوه‌ی ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی سه‌رتاسه‌ری هه‌موو ئینسانێك بۆ هه‌مووان
لێده‌درایه‌وه. ئه‌وسا ره‌فتارو بیركردنه‌وه‌ی ئاشكرا‌و نهێنی گشت كه‌سێك بۆ
تێكڕای مه‌خلووقاته‌كانی دیكه روون ده‌بوونه‌وه.
---
ئه‌م دیداره‌به‌دوو به‌ش له‌ژماره37 و 38 ی گۆڤاری هه‌ناردا
بڵاوکراوه‌ته‌وه.گۆڤاری هه‌نار گۆڤارێکی ئه‌ده‌بی و رۆشنبیرییه‌له‌سلێمانی
ده‌رده‌چێت.