كۆڵانه‌كانی ژن پڕ پڕن له غه‌دری پیاو
حه‌مه کاکه‌ڕه‌ش
به‌م هه‌موو خه‌ون و خه‌یاڵه‌وه
به‌م هه‌موو كۆتر‌و ئه‌ستێره‌و باڵه‌وه
ناگه‌مه ئه‌وسه‌ری كۆڵانه‌كانی مردن
ناگهمهن ئه‌وسه‌ری كۆڵانه‌كانی ژن
ئه‌وه‌ی ده‌ینووسم، شوێنپێكانی عه‌شقه
وه‌ك جێگای ماچێ به‌كاڵی
له كۆڵانه‌كانی ژن به‌جێماوه
كۆڵانه‌كان ره‌نگاو ره‌نگن
كۆڵانه‌كانی مردن پرن له نائومێدی
كۆڵانه‌كانی ژن پرن له ئاو
كۆڵانه‌كانی مردن پرن له هیچ
كۆڵانه‌كانی ژن پرن له هه‌تاو
كۆڵانه‌كانی مردن نه باخچه‌یان لێیه‌و
نه جۆلانه و نه حه‌وزی مه‌له و نه‌یاری منداڵان و نه‌گۆرانی و
نه پێكه‌نین و نه چاوشاركێ و نهشهڕه به‌فرو نهشهڕه به‌ردو نه شه‌ڕه ئاو
كۆڵانه‌كانی مردن بێ ده‌رگاو په‌نجه‌ره‌ن
ئه‌وه‌ی ده‌ڕوا ئیتر مه‌گه‌ر خۆی بزانێ بۆكۆی ده‌چێ و
ئاخۆ جارێ تر دێته‌وه
له كۆڵانه‌كانی مردن‌دا
كه‌س هیچ ناكڕێ ، كه‌س دوكاندارنییه
كه‌س ژن ناهێنێ ، كه‌س مناڵی نابێ
كه‌س سه‌یاره ، كه‌س پاسكیل لێ ناخوڕێ
كه‌س وێنه‌یه‌ك ناگرێ بۆ یادگاری
كه‌س كۆتر بازی ناكا
كه‌س باڵنده‌یه‌ك نابینێ بفڕێ
كه‌س ژنێك نابینێ له‌گه‌ڵ تیشكه‌كانی كازیوه‌دا ته‌ندور داخا
كه‌س ناچێ بۆ جه‌ژن ورده‌واڵه‌ی ڕه‌نگاو ڕه‌نگ بكڕێ
كه‌س هیچ نانوسێ
كۆڵانه‌كانی ژن پڕ پڕن لهكۆتر له باران له ئاگر له سۆز له ئاو
له ڕوانین له فڕین له وه‌رین له ئه‌وین
كۆڵانه‌كانی ژن پڕ پڕن له غه‌دری پیاو.
2005
ئه‌ی ژن ده‌سته‌كانت له با غهمباترن
حه‌مه کاکه‌ڕه‌ش
ئه‌ی ژن ئه‌ی باڵنده‌ی ئاو
ئه‌ی گوڵی روناكی
ئه‌ی كپی به‌فر
ئه‌ی ده‌نگی باران
ئه‌ی سه‌وزایی باغ
وه‌ره بچینه كه‌نار ده‌ریای ئاگر
بۆنی گیای خه‌یاڵ بكه‌ین
وه‌ره ئه‌ی ژن
فرمێسكه‌كانم
له‌ئاگر گه‌رمترن
روانینهكانم
له‌تیشك تیژترن
ده‌سته‌كانت له ــ باــ غهمبارترن
وه‌ره ئه‌ی ژن
رۆژه‌كانم
پڕ له‌قه‌ده‌ری شكاو
وه‌ره ئه‌ی ژن
ئه‌ی باڵنده‌ی ئاو
بچینه كه‌نار ده‌ریای ئاگر
بۆنی گیای خه‌یاڵ بكه‌ین
وه‌ره ئه‌مه‌وێ خه‌ون ببینم
ئه‌مه‌وێ
پڕم كه‌ی له‌جریوه‌ی چۆله‌كه
له‌كاتی به‌یانیدا
پڕمكهی له ساكاری مناڵ
له‌كاتی گریاندا
وه‌ره ئه‌ی ژن
من بێ تۆ
پڕم لهباغ و
هه‌ست به‌گه‌ڵای دارێك ناكه‌م
پرم له‌ئاسمان و
شوێن پێی فڕینێك نابینم
وه‌ره ئه‌ی ژن
بێ تۆ
پرم له‌خه‌یاڵ و
به‌تاڵم له‌ژیان
پڕم لهخواوهندو
به‌تاڵم له‌ئیمان
2005