هه‌زارویه‌ك شه‌وه ....چیرۆكێكی ئه‌زه‌لی
و: هێمن مه‌حمود
HEMNM1979@YAHOO.COM
چیرۆكی هه‌زارویه‌ك شه‌وه له‌رۆژئاوادا له‌رێگای
یه‌كه‌مین وه‌رگێڕی فه‌ره‌نسی (ئه‌نتۆنی گالاند)ه‌وه ناسێنرا كه ئه‌م پیاوه
لێكۆڵه‌ره‌وه‌یه‌كی بواری شوێنه‌وارناسی بوو، ئامانجی سه‌ره‌كیشی له‌و
وه‌رگێڕانه له‌و ماوه‌یه‌دا (1704-1717) رۆشنبیركردنی خوێنه‌وارانی بوو
ده‌رباره‌ی چۆنێتی ژیان و ره‌فتاری رۆژهه‌ڵاتیه‌كان و به‌كارهێنانی چیرۆكه‌كان
بوو وه‌ك وانه‌یه‌كی چاكه‌خوازانه له‌لایه‌ن رووه ئه‌خلاقییه‌كه‌یه‌وه.
هه‌ربه‌بلاوبونه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتنێكی خێرای به‌ده‌ستهێنا و نوسخه
فه‌ره‌نسیه‌كه‌ی به‌خێرایی وه‌رگێڕدرا بۆ ئینگلیزی و ئه‌ڵمانی و زۆربه‌ی زمانه
ئه‌وروپییه‌كان.
له‌سه‌ره‌تادا دانیشتوانی كۆشكه‌كانی شاهایه‌تی و توێژه بیرمه‌نده‌كان
ده‌یانخوێنده‌وه، دواتر چه‌ند چیرۆكێكی لێ هه‌ڵبژێردرا و كران به‌چیرۆكی
مندالان له‌لایه‌ن (ئۆرینتال مۆرالیست) و (بیوتس ئۆف ئارابیان) له‌ساڵی 1791.
گالاند پێشتر (سندباد) ی به‌شێوه‌یه‌كی جوان وه‌رگێڕابوو، كه‌سێكیش به‌هه‌ڵه
گالاندی وه‌ها تێگه‌یاندبوو كه ئه‌مه‌ش به‌شێكه له‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌ی كه به
(هه‌زارویه‌ك شه‌وه) ده‌ناسرێت.
گالاند زیاتر به‌هۆی شانسه‌وه نه‌وه‌ك دانایی، به‌رده‌وامبوو له‌سه‌ر وه‌رگێڕانی
ئه‌و به‌شه‌كانی دیكه‌ی چیرۆكه‌كه كه مێژووه‌كه‌ی به‌لانی كه‌مه‌وه
ده‌گه‌ڕێـته‌وه بۆ سه‌ده‌ی پانزه‌هه‌م، پێش وه‌رگێڕانه‌كه‌ی (گالاند) و نوسخه
عه‌ره‌بییه‌كه ته‌نها یه‌ك نوسخه‌ی توركی هه‌بووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا
هه‌رچه‌نده چیرۆكه‌كه به‌عه‌ره‌بی بوه و به شێوه‌یه‌كی گشتی شێوازێكی
ئیسلامیانه‌ی پێوه‌دیاره، به‌لام زۆربه‌ی چیرۆكه‌كانی له‌چیرۆكی هیندی و فارسی
كۆنه‌وه دروستكراوه.
چیرۆكه‌كه ئه‌وه‌مان بۆ ده‌گێڕێته‌وه كه( شه‌هره‌یار)ی پادشا پاش ئه‌وه‌ی
ده‌زانێت ژنه‌كه‌ی خیانه‌تی جنسی لێكردووه ده‌یكوژێت و بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی
دیكه خیانه‌تی لێنه‌كرێت بڕیارده‌دات هه‌ر شه‌وێك له‌گه‌ڵ كچێكدا بخه‌وێت و
كه رۆژبویه‌وه بیكوژێت.
كوشتنه‌كانی شه‌هریار به‌رده‌وام بوو تا ئه‌وكاته‌ی كه شه‌هره‌زادی كچه وه‌زیر
بڕیارده‌دات له‌گه‌ڵیدا بخه‌وێت، هه‌ربۆیه (دنیازاد)ی خوشكی له‌گه‌ڵ خۆیدا
ده‌بات و له‌سوچێكی ژوره‌كه‌دا ده‌یشارێته‌وه و هه‌رله‌وشه‌وه‌دا داوا له
خوشكه‌كه‌ی داوا له شه‌هره‌زاد ده‌كات كه چیرۆكێك بۆ شه‌هره‌یار بگێڕێته‌وه.
شه‌هره‌زاد ده‌ستی كرد به گێڕانه‌وه‌ی چیرۆكه‌كه، به‌لام ته‌واوی نه‌كرد،
شه‌هره‌یار كه سوربوو له‌سه‌ربیستنی كۆتایی چیرۆكه‌كه هه‌ربۆیه نه‌یكوشت تا
شه‌وی داهاتوو هێشتییه‌وه.
شه‌هره‌زاد له‌پێناوی پاراستنی ژیانی خۆیدا چیرۆك له‌دوای چیرۆكی بۆ گێڕایه‌وه
بێ ئه‌وه‌ی كۆتایی پێبهێنێت، هه‌ربۆیه (چیرۆكی هه‌زارویه‌ك شه‌وه) چیرۆكێكی
به‌شبه‌شكراوه نه‌وه‌ك 1001 چیرۆكی جیاواز.
سه‌ره‌ڕای وه‌رگێڕانی ده‌قه‌كه، گالاند چه‌ند چیرۆكێكی دیكه‌ی بۆ زیادكرد كه وا
ئیدعایده‌كرد كه له‌پیاوێكی سوری بیستوه كه سه‌فه‌ری ولاتی فارسی كردووه.
ئه‌م چیرۆكه" بێ باوكانه" تاكه چیرۆكن كه به‌عه‌ره‌بی نه‌بون و چیرۆكگه‌لێكی
به‌ناوبانگن وه‌ك چیرۆكی (عه‌لائه‌دین) و (عه‌لی بابا)، هه‌رچه‌نده هه‌ندێك كه‌س
گومانی ئه‌وه له گالاندی ده‌كه‌ن كه ئه‌م چیرۆكانه‌خۆی دروستیكردون، به‌لام به‌م
دواییه چیرۆكی (عه‌لی بابا) به‌توركی دۆزرایه‌وه.
له‌سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مدا له (قاهیره) و (كه‌لكه‌كتا) دوو نوسخه‌ی
ئه‌م شاكاره به عه‌ره‌بی ده‌رچوو، به‌پێچه‌وانه‌ی نوسخه‌ی (قاهیره)وه نوسخه‌ی
(كه‌لكه‌كتا)ه‌وه زۆر زیاتربوو له ده‌قه‌كه‌ی (گالاند).
له‌سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌مدا خوێنه‌ره ئینگلیزه‌كان وه‌رگێڕانی ئه‌و شاكاره‌یان
له‌رێگای (گراب ستریت)ه‌وه ناسی كه ئه‌ویش له‌نوسخه
فه‌ره‌نسیه‌كه‌ی(گالاند)ه‌وه وه‌ریگرتبوو.
هه‌ر ئه‌م وه‌رگێڕانه ئینگلیزییه‌ش بوو به ئیلهامی (ادیسون و ولبولی و وردسورپ و
كولدیرج) و ئه‌وانی دیكه.
له‌ماوه‌ی سالانی 1838-1841 (ئه‌دوارد ولیم) وه‌رگێڕانێكی دیكه‌ی نوسخه‌ی(
قاهیره)ی كرد، به‌لام له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌سێكی خواپه‌رست بوو چه‌ند دیمه‌نێكی
سێكسی وچه‌ند به‌شێكی لێ قرتاند ئه‌ویش به‌بیانوی ئه‌وه‌ی كه بۆ كه‌سه
(نه‌بیل)ه‌كان ناشێت.هه‌ر ئه‌م خواپه‌رستیه‌ش وه‌هایلێكرد كه‌به‌شێوازێك
جارێكی دیكه ئه‌و چیرۆكانه دابڕێژێته‌وه كه زیاتر له‌ئینجیله‌وه
نزیكتربێت.
له‌ماوه‌ی نێوان سالانی 1882-1884 (جۆن باینی) وه‌رگێڕانێكی نوسخه‌ی
(كه‌لكه‌كتا)ی كرد كه دیمه‌نه سێكسییه‌كانی هێشتبویه‌وه به‌لام به‌شێوه‌یه‌كی
ئه‌هوه‌نتر.
(باینی) پیاوێك بوو كه خۆی فێری چه‌ندین زمانی جیاوازكردبوو،كاری وه‌رگێڕانی
له‌لاتینی و فه‌ره‌نسی و پورتوگالییه‌وه كردبوو، شاكاری (هه‌زارویه‌ك شه‌وه)ی
له‌ناو عه‌ره‌بانه‌یه‌كدا كردبوو كه ئه‌سپێك رایده‌كێشا به‌ناو شاری له‌نده‌ندا.
له‌بێ شانسی ئه‌ودا وه‌رگێڕانه‌كه‌ی نه‌خوێندرایه‌وه، له‌ساڵی 1885-1888
(ریچارد بۆرتۆن) (هه‌زارویه‌ك شه‌وه)ی له‌هه‌ردوو نوسخه‌ی (لاینی) و (باین)یه‌وه
وه‌رگێڕا، كه هه‌ندێك موفرده‌ی سه‌یرسه‌یری وه‌رگێڕانه‌كه‌ی وه‌هایكرد
خوێنه‌رێكی وه‌های نه‌بێت، هه‌روه‌ها زیاده‌رۆییه‌كی زۆری كردبوو له‌شه‌هوه‌ت و
توندوتیژیدا.
له‌سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مدا زۆرینه‌ی ئینگلیزه‌كان په‌یوه‌ستبون به‌وه‌رگێڕانه‌كه‌ی
(گراب ستریت)ه‌وه.
له‌ساڵی 1899-1904 (جۆزیڤ چارلز) به‌هاندانی هاوڕێكه‌ی (ستیڤانی مالارمێ)ی شاعیر
وه‌رگێڕانێكی تازه‌ی فه‌ره‌نسی له‌ده‌قه‌عه‌ره‌بیه‌كه‌وه ئه‌نجامدا.
به‌راستی وه‌رگێڕانه‌كه‌ی فێڵێك بوو، پڕبوو له‌هه‌ڵه‌ی ئاشكرا، له‌چه‌ندین
شوێن و رۆشنبیری جیاوازی دیكه‌وه چیرۆكی هێنابوو، واشده‌رده‌كه‌وت چیرۆكی خۆشی
تێكردبێت.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه وه‌رگێڕانه‌كه‌ی هیچ به‌هایه‌كی زانستی نه‌بوو، به‌لام
به‌هایه‌كی ئه‌ده‌بی وه‌های هه‌بوو كه ببو به ئیلهامی (بییتس و پرۆست و گایدی و
جه‌یمس).
هه‌موو وه‌رگێڕدراوه ئینگلیزییه‌كانی دیكه له‌كاتێكی خراپ‌دا كران، و زۆرینه‌ی
به‌ریتانیه‌كان له‌رێگای فلیمی بێ ده‌نگی (عه‌لائه‌دین)ه‌وه كه بۆیه‌كه‌م جار
له‌ساڵی 1811 نمایشكرا ئه‌م چیرۆكه‌یان ناسی تازیاتر ده‌قه ئینگلیزییه‌كان.
دواتریش فلیمه‌كانی (دزه‌كه‌ی به‌غدا-1924) و (سه‌ركێشیه‌كانی ئه‌میر ئه‌حمه‌د-
1926) و جارێكی دیكه‌ش (دزه‌كه‌ی به‌غدا-1940) و فلیمی (عه‌لائه‌دین_ 1992) لێ
به‌رهه‌مهات.
به‌م دواییه‌ش له‌لایه‌ن (مالكۆم لیونس) وه‌رگێڕانێكی دیكه‌ی (هه‌زارویه‌ك
شه‌وه) ئه‌نجامدراوه كه ئامانج لێی دوباره پێش كه‌شكردنی ئه‌م شاكاره‌یه
به‌خوێنه‌ره تازه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی چێژ له‌م چیرۆكه جوانانه وه‌ربگرن.
سه‌رچاوه/ سایتی ئیلاف