له هاوڕێیه‌كه‌وه بۆ هاوڕێیه‌ك
ن: پاولۆ كۆیلۆ
له‌عه‌ره‌بیه‌وه: هێمن مه‌حمود
Hemnm1979@yahoo.com
كاتێك له‌رێگای خوشكه‌زاكه‌مه‌وه به‌ر له‌دوومانگ له چاپكردن و بلاوكردنه‌وه‌ی
كتێبه تازه‌كه‌م (سیحربازه‌كه‌ی پۆرتۆپیلۆ) زانیم كه كتێبه‌كه‌م له‌گه‌ڵ
سه‌رنج و تێبینی موحه‌ریره‌كاندا له‌سه‌ر ئه‌نته‌رنێت بلاوكراوه‌ته‌وه، هه‌ستم
به‌دڵته‌نگی و بێزاریكرد، و پرسیم : بڵێی كێ...؟
ئه‌وه شتێكی سروشتیه كه هه‌نگاوی دوای ئه‌وه‌م گه‌ڕان بێت به‌دوای ده‌قی
كتێبه‌كه‌دا و بیدۆزمه‌وه، ئه‌نجامیش هیچ بوو، هه‌رچه‌نده خوشكه‌زاكه‌شم نوسخه
ئه‌سڵییه‌كه‌ی پێ پیشاندام.
بڕوام وه‌هابوو كه ئه‌م نوسخه‌یه له‌لایه‌ن یه‌كێك له‌و پێنج كه‌سه‌وه
نێردراوه كه هه‌میشه به‌رله‌بلاوكردنه‌وه‌ی كتێبێكم پیشانیان ده‌ده‌م، ئه‌م
گریمانه‌یه‌ش به‌مانای گومان كردن دێت له‌و كه‌سانه‌ی خۆشت ده‌وێن، له‌و
كه‌سانه‌ی چه‌ندین ساڵه ده‌قه‌كانیان بۆ ده‌نێرم.
ئه‌م بیرۆكه‌یه‌م هه‌رزوو ره‌تكرده‌وه چونكه له‌پێشتردا هیچ شتێكی وه‌هام
لێنه‌دیبون، هه‌روه‌ها دزه‌كردنی كتێبه‌كه‌ش بۆ سه‌ر ئه‌نته‌رنێت
له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیاندا نیه چونكه داهاته‌كه‌ی له‌بلاوكردنه‌وه و
چاپكردنیایه‌تی.
هه‌ربۆیه بریارمدا واز له‌وه بهێنم كێ ئه‌و كاره‌ی كردوه، زۆرم كرد له
خوشكه‌زاكه‌م كه ته‌مه‌نی 24 ساڵه تاوه‌كو پێمبڵێ چۆن توانیویه‌تی ئه‌و
نوسخه‌یه‌ی ده‌ست بكه‌وێت، دوای دوو دڵیه‌كی درێژ بڕیاریدا كه ئه‌و جیهانه‌م بۆ
ئاشكرابكات كه من سه‌ره‌ڕای گه‌ڕانی به‌رده‌وامم له ئه‌نته‌رنێتدا بۆ ماوه‌ی ده
ساڵ نه‌متوانیوه په‌ی پێببه‌م، جیهانێك كه هیچ شتێكم لێ نه‌ده‌زانی و
له‌هه‌مانكاتیشدا كارێكی موستحیله به‌سه‌ریدا زاڵ بیت (وه‌ك دواتر رونی
ده‌كه‌مه‌وه).
له‌گه‌ڵ درككردنم به‌وه‌ی كه بێ سوده روبه‌روبونه‌وه‌ی موسته‌حیل، كه‌چی داوای
ئه‌وه‌م له‌خوشكه‌زاكه‌م كرد ئه‌و سایته‌م پێ پیشانبدات، به‌مانایه‌كی تر
له‌ماوه‌ی چوار كاتژمێردا بوم به "چه‌ته"، خوشكه‌زاكه‌شم سوربو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی
كه‌هیچ هه‌ڵه‌یه‌ك له‌وه‌دا نیه، ئه‌مه‌یه روشنبیری ئه‌نته‌رنێت كه جیهان
ده‌گۆڕێت، نه‌وه‌ك رێپێوانه‌كانی دژه جیهانگری.
رۆشنبیری ئه‌نته‌رنێت چیه؟ به‌پێی تێگه‌شتنی كچه‌كه‌ی خوشكم ئه‌وه‌یه تۆ مافی
بنه‌ڕه‌تی ئه‌وه‌ت هه‌یه ده‌ستتبگات به زانیاری و چێژ، ئه‌گه‌ر پاره‌ت هه‌بوو بۆ
كڕینی كتێب ئه‌وه كارێكی باشه بڕۆ كتێبه‌كه بكڕه چونكه چێژی خوێندنه‌وه
به‌و شێوه‌یه گه‌وره‌تره، به‌لام ئه‌گه‌ر پاره‌ت نه‌بوو، مافی خۆته كه به‌دوای
هۆكارێكی دیكه‌دا بگه‌ڕێیت بۆ ئه‌وه‌ی پێی بگه‌یت.
چۆن؟ له‌سه‌ر تۆڕی ئه‌نته‌رنێت ناوچه‌یه‌كی نه‌ناسراو هه‌یه كه پاش ئه‌وه‌ی له
فه‌رهه‌نگێكی خۆڕایی ئه‌نته‌رنێتدا به‌دوای ماناكه‌یدا گه‌ڕام ناوی"
له‌هاوڕێیه‌كه‌وه بۆ هاوڕییه‌ك"ه.
ئه‌م پێگه‌یه چۆن دروستبوه؟ خوشكه‌زاكه‌م ده‌ڵێت سه‌ره‌تاكانی ئه‌م پێگه‌یه
له ئاره‌زووی قسه‌كردن بوه له‌گه‌ڵ ئه‌وانی دیكه‌دا، دواتر پێویستی قسه‌كردن
بوه له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێكدا له‌یه‌ككاتدا، به‌لام ئه‌م قسه‌كردنانه‌ش كافی
نه‌بوه، هه‌ربۆیه ده‌بوو میوزیك و فلیم و ئه‌و كتێبانه‌ش بخه‌ینه روو كه
خۆشمانده‌ویستن.
چونكه هیچ یاسایه‌كیش نیه دژی ئه‌وه‌بێت، هه‌ربۆیه به‌ئازادی ئه‌وه‌ی لامانبوو
ده‌مانگۆڕییه‌وه، دواتر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌دروستكردنی پێگه‌كاندا كاریان
ده‌كرد زانیان چی روده‌دات ویستیان سنورێك بۆ ئه‌وه دابنێن، به‌لام گه‌نجه‌كانی
ئه‌نته‌رنێت پێشیان كه‌وتن و ئه‌گه‌ر پێشتر ئه‌م كارانه هه‌ر له‌نێو
هاورێیاندا مابێته‌وه، ئێستا بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه ئاره‌زووی لێده‌كه‌ن
كراوه‌یه.
كاره‌كه‌یش به‌مجۆره‌یه: كتێبێك ده‌كڕم، ئه‌گه‌ر حه‌زبكه‌م لێی وێنه‌ی هه‌موو
په‌ڕاوه‌كانی ده‌گرم و ده‌یخه‌مه سه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كه‌م، له‌هه‌مانكاتیشدا
پێگه‌كه ده‌كه‌مه‌وه تاوه‌كو ئه‌وانی دیكه بێنه ژوور‌و و ده‌ستیان بكه‌وێت،
من هه‌مووجار پێگه‌كه ده‌كه‌مه‌وه‌و ده‌ڕۆمه كۆمپیوته‌ره‌كانی ئه‌وانی دیكه‌وه
بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی شتێك كه سه‌رنجم راده‌كێشێت بیبه‌م ( میوزیك و فلیم
هه‌موجار).هه‌ربۆیه هێدی هێدی ئه‌و شتانه‌م له‌هه‌موو جیهاندا كۆكردۆته‌وه كه
ئێستا هه‌مه.
یه‌كه‌مین شتێك ئه‌وه‌بوو داوام لێ‌كرد كه نوسخه‌ی رۆمانه‌كه‌ی من له
پێگه‌كه‌یدا ده‌ربكات، به نابه‌دڵیه‌كه‌وه به گوێی كردم و وتی له 29
كۆمپیوته‌ری دیكه‌دا رۆمانه‌كه‌ت هه‌یه، دواتر له‌یه‌كێك له‌پێگه‌كانی "
له‌هاوڕێیه‌كه‌وه بۆ هاوڕێیه‌كی دیكه" 325 كاری دیكه به‌چه‌ندین زمانی
جیاوازپێ پیشاندام، ئه‌مه‌ش به‌مانای ئه‌وه‌دێت كه له‌سه‌دان و هه‌زاران
كۆمپیوته‌ری دیكه‌دا هه‌یه.
به‌دڵنیاییه‌وه، به‌هیچ كه‌سێك ناڵێم چۆن بڕواته ناو ئه‌و پێگه‌یه‌وه بۆ
ئه‌وه‌ی دژی خۆم كارنه‌كه‌م، هه‌روه‌ها هه‌ر به‌ته‌نها رۆشتنه ناو فێری كاره‌كه
و چه‌مكه‌كانیت ناكات، به‌لام ئه‌گه‌ر له‌ماڵدا كه‌سێكتان هه‌یه له 18 ساڵ
كه‌متر، به‌دڵنیاییه‌وه كۆمه‌ڵێك گۆرانی هه‌یه كه له‌وێوه ده‌ستی كه‌وتوه،
پرسیار له‌كوڕه‌كه‌ت یان كوره‌زاكه‌ت یاخود خوشكه‌زاكه‌ت بكه.
به‌لام تكایه پێیان مه‌ڵێ من ئێستا به‌وه‌م زانیوه، چونكه وه‌ها بڕوا
ده‌كه‌ن من پیربوم و ژماره‌یه‌ك خوێنه‌ر له‌ده‌ست ده‌ده‌م.
سه‌رچاوه/ سایتی (البیان الكتب)