ئه‌لیف لام میم
که‌وڵۆسی
ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت هه‌ست و سۆز تێکه‌ڵی نووسین بکات
له‌یه‌ک
کاتدا دژایه‌تی نووسین و هه‌ست و سۆزیش ده‌کات .( پاسکال)
شه‌هیدێک که‌وڵۆسی که‌ئێستا سه‌رگه‌رمی نووسینه‌وه‌ی ئافاتگه‌لێکی زۆره و هاوکات دڵی به که‌سمان ناکریته‌وه، ئیدی ئێستا دووره، هه‌مان ئه‌و پیاوه میهره‌بانه‌ی جاران نه‌ماوه که سه‌ری دا ئه‌خست و تا به‌یه‌نی ده‌فر و لیوانی پر ده‌کرد له به‌فر و باران و ده‌رخواردی میوانه به‌ربه‌ریه‌کانی سه‌حه‌ری ئه‌دا، ئه‌گه‌رچی هه‌مێشه بانگه‌شه‌ی بۆ شۆڕشگه‌لێکی له‌ناکاو ده‌کرد و یه‌ک یه‌ک هه‌موومانی وه‌کو کۆتر ڕائه‌هێنا که چۆن‌چۆنی سه‌رو گه‌ردنمان بخه‌ینه نێو مسته هێلاکه‌کانییه‌وه، وایی خودایه چه‌ند گرفتارانه هیوای تیا ئه‌چاندین، خه‌ونی تیا سه‌وز ده‌کردین، ئه‌شقی تیا بژار ده‌کردین، ، زۆرجار خۆم له زاری ئه‌وه‌وه بیستومه که ئیدی خه‌لیقه‌ت به‌خته‌وه‌ری لێ زیاده، ئێمه له‌بری ئه‌وه‌ی به دوای جوانیدا وێڵ بین باشتره په‌یامی ناشرینیی بخوێنینه‌وه، مرۆڤ بۆ ئه‌وه‌ی به ئازادیی بژی گرنگ ئه‌وه نییه ئازادی بکه‌یت، به‌ڵکو گرنگ ئه‌وه‌یه هێزێک هه‌بێت ئازادی لێ وه‌رگرێته‌وه، من ئێستا که بیر له‌م ڕسته بێمانایانه ده‌که‌مه‌وه زیاتر تێ ده‌گه‌م که ئه‌و، واته که‌وڵۆسی ئوفتاده ویستی چ فێڵێک له ئێمه بکات، چ پاشقولێکی دا‌هێنابویه‌وه بۆ ته‌ختکردنی ته‌بای نێوان بوون و نه‌بوون، وه‌کو جانه‌وه‌رێک ده‌یویست پێمان بڵێت تۆ مه‌رد نیت، بۆیه له‌وه ده‌ترسن له سفره‌وه ده‌ست پێبکه‌ینه‌وه، من ئێستا ده‌زانم له سفره‌وه ده‌ست پێکردنه‌وه مانای ئه‌وه‌ی خودا، مێژوو، کلتور، له مرۆڤ ده‌ربکه‌ین ده‌کاته‌وه هه‌مین نوتفه‌ی ساف و سۆڵی به‌ره‌ڵا که نێوی سروشته، به ئاشکرا ئه‌مه‌وێت ئه‌و ڕاستیه‌ش بۆ ئێوه به‌یان بکه‌م که من هه‌نوکه‌ش خولیام نییه ئه‌م تێکستانه‌ی که‌وڵۆسی وه‌ک ئه‌ده‌ب لێک بده‌مه‌وه، لای من چه‌مکگه‌لێکی فه‌لسه‌فین که ئه‌و نامه‌رده بۆ خۆڵ کردنه‌چاوی ئێمه شاعیرانه ده‌ریده‌بڕین، ئێستا که چاوه‌ڕێی کاری خێر له‌و ناپاکه مه‌حاڵه له ڕۆژنامه‌یه‌کی فه‌ره‌نسیدا ئه‌م تێکسته‌ی که‌وڵۆسیم به‌سوتفه به‌رچاو که‌وت له‌به‌ر گرنگی تێکسته‌که نا، به‌ڵکه له‌به‌ر هه‌مان ژه‌هرسازی بۆ خوێنه‌رانی ئه‌و ڕۆژنامه ئه‌ده‌بییه هه‌وڵمدا وه‌ریگێڕمه‌سه‌ر زمانی کوردی، هیوادارم هیچ ڕۆژنه‌ما و گۆڤار و چاپخانه‌یه‌کی ئه‌م دونیایه نه‌که‌ونه داوی فرتوفێله‌کانی ئه‌م جادوگه‌ره کورده و ناچاری بکه‌ن دوای مه‌سیرێکی عاده‌تی بکه‌وێت، ره‌نگه به سایه‌قی پاسێک یان بلیت فرۆشێکی خه‌واڵوی به‌رده‌می سینه‌مایه‌ک بتوانێت لانیکه‌می به‌خته‌وه‌ری چنگ بکه‌وێت، تا ده‌ست له‌ئه‌ده‌ب و فه‌نتازیا جه‌هه‌نه‌میه‌کانی به‌ربات، ئێمه‌ش له‌م سوسێ کردنه‌نا ره‌وایه نه‌جات بدات، هیوادارم بۆ ئه‌به‌د هیوادار، بۆ مێژوو "ئه‌م نووسینه کورته‌ی شاعیره ناپاکه‌که‌مانم وه‌کو خۆی ته‌رجه‌مه‌کردۆته‌سه‌ر زمانی شیرینی کوردی..! فه‌رموون "
ژماره‌ی ئه‌و گه‌نجانه‌ی که‌ده‌یان ناسم زۆر نین ، وه‌کو ژماره‌ی په‌نجه‌ی
ده‌سته‌کانمن که‌له‌که‌تی بێ ئیشیدا لێم ته‌قن، هه‌ندێک جار بۆ که‌پومییان درێژ
ده‌که‌م و هه‌نێ جاری دیکه بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی که‌ته‌نها لا کاتی بێ ئیشیدا بیرمان
ده‌که‌ونه‌وه، ژماره‌ی ئه‌و هاوڕێیانه‌م زۆر نین که‌سه‌ر ده‌خه‌نه سه‌رم و پێم
ده‌ڵێن، بۆ نانووسیت، ئه‌مه له کاتێکدا یه‌که‌من وه‌ک ئه‌شقیایه‌کی ناپاک پشتم
له نووسین کردۆته‌وه، من به‌خۆڕایی ئه‌م جه‌نگاوه‌ره رۆمانسیانه‌م
نه‌ههێناوه‌ته سه‌ر سنوری گوناه، به‌به‌لاش خه‌نجه‌رم نه‌خستۆته نێو مستی
وشه‌وه، بێهوده زمانم له‌م سه‌حرا به‌یارانه‌یا ڕانه‌گرتوه بۆ ته‌مرین له‌سه‌ر
ڕمبازی، خۆ من لێم عه‌یانه جه‌نگاوه‌ر که‌سێکه هاوماڵی نییه، له‌هه‌وایا قوفڵی
ئاگرین ده‌شکێنێت، به‌خه‌یاڵ ڕۆژه‌کان پڕچه‌ک ده‌کات، شاعیره‌کان نایان ئاوزێ که
دونیا ڕش و سپی نییه، باش و خراپ نییه، جوان و ناشرین نییه، ئه‌وه‌ی له‌و
دیوه‌وه سوپاسالاره مه‌سافه‌ی نێوان جه‌هه‌نه‌م و ژیانه، زۆرمان بۆ ئه‌وه‌ی
نه‌چینه جه‌هه‌نه‌م ئه‌مرین، زۆرمان بۆ ئه‌وه‌ی بژین مردین، مردن مه‌حاڵ نییه،
خه‌یاڵی نه‌مرییه مه‌حاڵ، ترس له‌ژیان وا ده‌کات مردن ببێته ڕابه‌ر و خاوه‌نشکۆ،
بێ دوودڵی ده‌ڵێم هه‌موو ڕابه‌ره‌کانی دونیا مه‌رگ دۆستن، بۆیه جوانترین به‌خشیش
بۆ سه‌ربازه خۆشمه‌رامه‌کان مردنه، خوێنی سوری ئیمپراتۆر که‌ئێستا به‌سه‌ر
جه‌هه‌نه‌م و ژیاندا دابه‌ش بووه ئاوها ده‌نووسێت "بۆ ئه‌وی مردوو له تابوتدا
خه‌و نایباته‌وه بنووسه، بۆ ئه‌وه‌ی بولبول به‌سه‌ر داره‌وه پیر نه‌بێت بنووسه،
له‌به‌ر دڵی برین
له‌به‌ر وه‌نه‌وزی قامچی
بۆ خاتری خودی نابوتی
هه‌ر بۆ کۆمه‌ک به‌گه‌مژایی
له‌به‌ر دڵدانه‌وه‌ی ئه‌قڵێکی دوور بنووسه
که له بۆسه‌ی کتێبه به‌ربه‌ریه‌کاندا په‌رێشانه،
شتێک باز به‌سه‌ر نوتقی تۆدا بدات ئه‌بێته یاوه‌ری کینه
هێزێک جه‌ساره‌ت بکات به‌ده‌ریای مات و مه‌لولی تۆدا بپه‌ڕێته‌وه، ده‌بێته
پاڵپشتی جه‌هڵ،
تیرێک له که‌وانی تۆدا ڕه‌ها بێت
قوڵایی به‌یانی داغان ده‌کات،
توخودا مه‌هێڵه قامچی بێ کار بێت
با نابوتی پێی له‌باخ و باخاتمان نه‌بڕێت
هۆشی بیمار ناموراد مه‌که، بێده‌نگی تۆ لایلایه‌یه بۆ ته‌رمه خۆشموراده‌کانی ناو
تابوت، ده‌ست به‌ڕوی برینه‌وه مه‌نێ، با بولبول به‌پیری خۆش نه‌بێت،
من ته‌داره‌کی جه‌نگم ئاماده‌س
کۆڵه‌پشتی ڕێگای حه‌وت خوانم وشه‌کانمه، که هه‌رگیز نه‌یان ویست عاقیبه‌تیان خراپ
وه‌رگه‌ڕێ، ئه‌سڵه‌حه و گوڕدانه‌کانم خه‌مێکی قوڵه که ئه‌یه‌وێت سروشتی لێ تێک
نه‌چێت، بۆ یه‌که‌مین جاره په‌نجه‌کانم له ژیانما ئه‌یانه‌و‌ێت بدوێن، ئه‌وان که
ژیان و به‌خته‌وه‌ری به توندیی باوه‌شیان کردوون له‌ژێر قورسایی و پارسه‌نگی
خه‌یاڵدا وا بۆ ئێوه ده‌نووسن"
مه‌ئویسم، له هه‌رچی تۆیه، که هه‌یت و که چی نیت! ئه‌ی تۆخترین ئاسه‌واری
عاسیترین مه‌حاڵ ،
به‌ڵام ئه‌گه‌ر ته‌رمێک هه‌بێت تابوت خۆتیت
ئه‌گه‌ر بولبولێک مابێت خۆتی پیری
خۆتی خه‌نجه‌ری ناو برین
له‌ده‌ستی شاهانه‌ی تۆدایه که دیله قامچی
گه‌مژه‌یی له خوێنی ئێوه‌دا پێ ده‌گرێت و عاشق ده‌بێت و پیر ده‌بێت و ده‌مرێت !
له‌بری خوێنی جوانی نابوتیتان وه‌ک و بارمته گلدایه‌وه
من ده‌مێک ساڵه ده‌زانم ئه‌قڵ له بۆسه‌ی خه‌یاڵی بیماری ئێوه‌دا په‌رێشانه
مه‌ئوسیم، له ژماره‌ی دۆسته‌کانم،
مه‌ئویسم، له تاک تاکی خه‌نده‌کانم
مه‌ئویسم ، له ته‌واوی ڕۆژه‌کانم
به‌ڵام هێنده‌ی دژایه‌تیم له‌گه‌ڵ ئێوه ئاشته‌وایم له‌گه‌ڵ خۆمدا ڕاگه‌یه‌ندوه،
ئه‌گه‌رچی که‌متر خه‌نده ڕێگای ده‌که‌وێته شاری ڕووخسارم
به‌ڵام ئه‌مه پێشهاتێکه که پێشتر ئیمزا کراوه
واته من ئاشتی وا هه‌لێک ئه‌ده‌مه‌وه که ئه‌وه‌ی به ڕێکه‌وت دێته ڕێگامان
که‌متر خۆمانی له‌گه‌ڵدا هیلاک ده‌که‌ین
که‌متر ده‌ستی بۆ ده‌گرین به‌سینه‌وه
که‌متر چاو ده‌بڕینه ڕێگای
هه‌ست ده‌که‌م، بیری شتێک، که‌سێک، شارێک، خاکێکی دوور ده‌که‌م ،،
به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دڵم یاخود وجودم نه‌شکێت، به‌خۆمه‌وه سه‌رقاڵ نابم
چش، له‌و شاره ئه‌فسوناویانه‌ی له دڵمدا ئه‌شکێن
چش، له‌و خه‌ون و خولیایانه‌ی له رۆحما ئه‌ژاکێن
چش، له‌و ده‌نگ و هاوارانه‌ی له سه‌ر و سینه‌مدا ئه‌تاسێن
ببورن من له‌ژیانما بیری که‌سم نه‌کردوه، ئه‌وه ئیوه‌ن له مندا بیری خۆتان
ده‌که‌ن، به‌مانایه‌کی تر له ڕاستیا شتێک یاخود که‌سێک له مندا په‌نهان نییه
به‌ڵکو زیندانییه ڕوتوڕه‌جاڵه‌کانی ئێوه‌ن که له مندا ئازادی خۆیان موماره‌سه
ده‌که‌ن'
بیرمه به گه‌نجیی هه‌موو نووسینه‌کانم ده‌رباره‌ی پیریم بوون، من دڵگرانی ئه‌وه‌م
که پیربوون ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌م پێ ڕه‌وا نابینێت ته‌نانه‌ت کتێبێکیش ده‌رباره‌ی
لاوێتیم بنووسم، گه‌نجێتی و پیرێتی ئێمه ده‌ره‌نجامی هه‌ڵه‌یه‌ک بوو که
کتێبخانه‌که‌مان لێی به‌رپرسیاره، ژیانی ئیمه هه‌روا به‌ڕیکه‌وت نه‌بۆته سزا،
وه‌کو چۆن سزای ئێمه ده‌رنجامی ئه‌و کتێبانه‌یه که نووسیمانن یاخود ده‌یان
نووسین، هه‌میشه شتێک هه‌یه که من نازانم چیه،
به‌سه‌ر گریان و پێکه‌نیندا دابه‌ش ده‌بێت
ئه‌بێت ئه‌وه بزانیت که
هیچ شتێک هێنده‌ی پێکه‌نین مرۆڤ داناپۆشێت
وه‌کو چۆن هیچ شتێک هێنده‌ی گریان
مرۆڤ ڕوت ڕوت ناکاته‌وه .
مه‌لوول سه‌یری زمانی ئه‌م شاعیره بێشه‌رمه بکه
که له گیرفانیا که‌ڕوی هه‌ڵێناوه
ئه‌ی هاوڕیی ڕیگا سه‌خته‌کانی هه‌تیوی من، گوناهی ئێمه نییه ئاوه‌زی ئه‌م
نووسه‌ره چڵێسه له ورگیدا خانه‌نشینه، سه‌یری بۆینباخ له مله‌کانی ئه‌ودیوی
شاشه‌کان بکه، ئه‌گه‌ر ئازای پێمه‌که‌نه، ئه‌گه‌ر مه‌ردی مه‌گری، ئه‌گه‌ر زۆڵ نیت
ئه‌م یا‌رییه چۆڵ مه‌که، ئه‌گه‌ر هاوڕێی ڕاسته‌قینه‌ی منی له‌م خه‌راباته‌یا قسه
مه‌که، ئاخ ئه‌گه‌ر جگه‌رگۆشه‌ی منیت بوه‌سه با تلوع بات، با ئه‌و کۆشماخه
موزمه‌عله له‌ناو ئا‌گردا هه‌ستێته‌وه، بوه‌سته با ئه‌م ساحیره نوورانییه
ده‌ستی خۆی به‌یه‌کدا بکێشێت بزانین چی ده‌قه‌ومێت، تۆ ئه‌گه‌ر ئازیزی دڵی منیت،
ئه‌گه‌ر چاوت له‌سه‌ر هه‌مان ڕۆژی زه‌بوونیمانه پێکه‌وه، هێنده بوه‌سه تا
ده‌ریا له‌گه‌ڵت جوت ده‌بێت، تا ئاگر ده‌ستی ساردوسڕی خۆیت بۆ به‌رز ده‌کاته‌وه تا
چه‌قۆ له گه‌روی وشه‌یا ڕه‌وان ده‌بێت، هێنده بوه‌سته با ئه‌م سوارچاکه كڵاو
خوارانه لابه‌لا ببنه‌وه، تا ئه‌م پشتێنپانانه له ستایش ماندوو ده‌بن و
که‌رامه‌تیان له چاویانه‌وه دێته‌ده‌رێ ، با ئه‌م شاعره مه‌لعونه‌ی که نازانێت
بۆ ئه‌نووسێت بۆ ئه‌نوێ، بۆ ئه‌مرێت
بهێڵه دواین به‌یته مردوه‌کانی خۆی هه‌ڵڕێژێت
ئه‌گه‌ر چی ده‌رباره‌ی (نیشتیمانی ماکیاژ )قسه‌ی ترم هه‌بوون، له وێدا داینه‌سور
به جلوبه‌رگی موریده‌کانه‌وه دێت و موریده‌کان به جلوبه‌رگی ئه‌شقیاکانه‌وه
ده‌ر ده‌که‌ونه‌وه
ده‌رکه‌وتنی مشتێک گوڵ و گورزه‌یه‌ک کینه پێکه‌وه داهاتی خه‌یاڵی من و تۆ ئه‌بێت
ڕۆژێک، ئێمه توتکه‌سه‌گی به‌ره‌ڵامان بینی ڕه‌شوی ئه‌سپه ڕه‌سه‌نه‌کانیان به
کوچه و گوزه‌ره خوێناوه‌یه‌کانا ڕاده‌کێشا، مناڵی خۆش مه‌راممان بینی
دێوانه‌گه‌لێکی قژبژی قه‌شه‌نگدیارن دابویه به‌ر، موریدی زه‌هرسازی نابوتمان بینی
شێخانی ته‌ریقه‌تی خۆش دیاریان داوه‌تی نیفاق ده‌کرد، ئیدی ڕۆژگاری ئێمه به‌سه‌ر
چوو بوو، ئیدی مه‌زاری ئێمه جێگای کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌و یاسینخوێنه خۆشلوتفانه بوو
که هه‌رگیز خۆر نه‌یدابوو له عه‌وره‌تیان، ڕوون بوو که ئیتر مه‌کیاژ کردن بۆ
دیده‌ی بیمارمان تیماری زامێک ناکات که دڵی خسته سه‌ر فاکوفیکی واوه‌یلایه‌ک که
مردن مه‌ژغوڵی ته‌ماشاکردنی ده‌رکردنی ئێمه‌بێت
له نیشتیمانی ماکیاژکه‌راندا ،
ئه‌گه‌ر دروست ڕه‌نجی ئه‌م کرێکاره زه‌بونانه‌یه
دیواره‌کان به‌رز ده‌کاته‌وه،
ئه‌گه‌ر ڕه‌وایه ئه‌م جوتیاره میهره‌بانانه
ته‌نها له‌خه‌می چاوی سه‌وزی کێڵگه دڵنشینه‌کاندا
پیر بوون،
وه‌کو چۆن ده‌ریاوان دڵی مه‌لولی ده‌ریا ئه‌داته‌وه
وه‌کو چۆن ده‌ست و په‌نجه‌ی ئه‌م نیگارکێشه موعتاده له ڕوخساری ئه‌ویندا
چه‌قیوه. ئاو‌هاش سه‌رکرده‌کان خه‌ریکی ڕستنی خوێنی ئێمه‌ن به‌ته‌ونی نیفاق،
مه‌ژغوڵی چاندن و ئاودان و دوورینه‌وه‌ی دواڕۆژی ئێمه‌ن له کێڵگه سیلاویه‌کانی
کینه‌دا، به‌سێلکی ڕق و کینه شه‌ن و که‌وی به‌یانیمان ده‌که‌ن ئازیزی من،
سارای بوغزه مه‌عبه‌د و میحرابمان، سه‌کۆی تاعونه ئه‌شکه‌نجه و فیراقمان،
ئاوها بردینیان، ئه‌وهایان هێناینه‌وه، به‌و هه‌موو ده‌رده‌دڵه که‌سکونانه‌وه،
وه‌کو ئه‌سیرێکی چاوبه‌ستراو فڕێیانداینه به‌رماڵی خیومان، له ده‌رگاماندا کینه
وه‌ڵامی دایه‌وه، ده‌ستم گیراوه شتێک سه‌برتان هه‌بێت وا هاتم
من زۆرجار سه‌یری نێوله‌پی ئاشه‌وانم کردوه سپی بووه
بۆچی ئێستاکه سوورتره له خوێنی مه‌سیح؟
ده‌موپلی حاجیه‌کانی سه‌فا و مه‌روا
چه‌نده شیرین بوون جاران
ئه‌مێشتاش تاڵ وه‌ک ژه‌کی ژه‌هر؟
چه‌نده جوان بوون
کیژانی شان داچه‌کیوی ژێر گۆزه‌ی هاوینان
که‌چی ئێستاکه
داچه‌کیوی ژێر باری تفه‌نگ و شه‌ره‌ف و خوێن،
به‌و هه‌موو دڵه‌وه بردینیان به‌و هه‌موو ئێسک و پروسکه‌وه هێناینیانه‌وه،
هاوارمان کرد ئه‌م شاره بۆ بێ ده‌رگایه، کوان ڕه‌ونه‌قی جوانی په‌نجه‌ره‌کان،
بوغز که به‌فیزێکه‌وه
خه‌نجه‌ری حیزبه‌کانی له ده‌ستیدا په‌نادا بوو وتی،
یان چاوی تۆ خه‌ڵکی ئێره نییه یان دڵی عه‌یاری تۆ،
یان سه‌ری تۆ سه‌ر به نه‌خشه و زه‌مانێکی تره
یان ده‌ست و په‌نجه و مه‌قاماتی خه‌مباری تۆ
ده‌رگاکان یه‌ک و تاک و ته‌نهان،
په‌نجه‌ره‌کان خه‌یاڵ و فه‌نتازیان
ده‌رگایه‌ک هه‌موومان ده‌باته‌وه ماڵی سه‌رۆک،
په‌نجه‌ره‌کیش هه‌موومان ده‌خاته‌وه سه‌ر زیکر و ته‌هلیله‌ی
وه‌چه ده‌ستوپێ سپیه‌کانی سه‌رۆک
چه‌نده ناسازه ده‌نگی ئه‌م یاوه‌ره خوێنتاڵه له ئه‌وکمدا که هه‌ر له شاعیر
ده‌چێت که هه‌ر له خانه‌خوێیه‌کی جه‌هه‌نه‌می ئه‌چێت، که هه‌ر له خۆم ئه‌چێت
له چاوی ئامونی میسردا
په‌نهانه ئه‌م سه‌رکرده له‌ش پیسه،
ئه‌و په‌یکه‌ره ناچیزه‌ی
هه‌رگیز بیری له‌وه نه‌کرده‌وه بدوێت
ژه‌نرال ڕۆژێک نووسیبوی "
به‌شان و شه‌وکه‌تی بڵندم غیره ده‌به‌ن ؟
به‌خیلیتان به ددانه ئه‌ڵتونییه‌کانی من دێت
که له هه‌ناوی هه‌مووتاندا به‌نهێنی ده‌بریسکێته‌وه،؟
خۆزگه به جاهوجه‌لالی من ده‌خوازن
که له ناوه‌وه‌ی هه‌مووتاندا
ده‌ست و پا به‌زنجیر نوێژ ده‌کات؟
له‌ده‌ره‌وه‌ی ئێوه‌منێکی ناگه‌هان خه‌ریکی ژماردنی سوجده‌کانی ئێوه‌یه
بۆ ئه‌و ڕم و تیره‌خه‌سیوانه‌ی هیچتان له‌گه‌ڵدا به‌ش ناکات خوێن نه‌بێت
به‌ڵام ئێوه‌چه‌نده‌شۆخن ، به‌ڵام چه‌نده‌له‌به‌ر دڵان شیرنن ئێوه
ڕقتان له‌پرچی شێواوی منه‌کاتێک له‌سه‌ر نه‌زمی خلود با ده‌یشه‌کێنێت
خێسه‌له‌و خه‌نده‌یه‌ده‌کێشن
که‌هاوماڵی له‌گه‌ڵ جوامێری ئێوه‌دا گرتووه
ئێوه‌بۆیه‌ناگه‌ن به‌من
چونکه‌خه‌ریکی دڵ دانه‌وه‌ی به‌ندکراوه‌کانی ناخی خۆتانن له‌بیابانه‌به‌یاره‌کاندا
چونکه‌خه‌ریکی تیره‌ندازین له‌گه‌ڵ سێبه‌ری جوامێریدا
له‌کاتێکدا تاریکی سپی پۆشێکی سه‌روه‌ره
من و تۆ دورین زۆر دوور
وه‌ک و دوری خودا له‌نه‌هه‌نگه‌پیره‌کانی خۆی له‌ئۆقیانووسه‌خه‌یاڵیه‌کاندا
هێنده‌ی دوری نێوان دوو لیوی ناموراد
هێنده‌ی دوری نێوان تیغێکی جه‌ربه‌زه‌له‌مابه‌ینی عاشقێک و گوڵ فرۆشێکدا
له‌سه‌رت بووته‌نها که‌ڕه‌تێک بپرسیت
بۆ ئه‌م حیکایه‌ت خوانه‌هاوماڵه
ئه‌م نیگار کێشه‌فه‌وتاوه
ئه‌م حه‌کیم و یاوه‌ره‌غه‌مگینانه
بۆ ئه‌م شاعیر و شاکار نڤیسانه‌حیکایه‌تی من و تۆ
هه‌مێشه‌له‌کۆتایدا فه‌رامۆش ده‌که‌ن؟
بۆ سه‌ره‌تا وه‌کو سۆفیله‌که‌ڕه‌نگ زه‌رده‌کان
دێنه‌سه‌ر خوانی من و تۆ و
که‌چی وه‌ک هه‌مێشه
یه‌ک یه‌ک ئه‌مانده‌نه‌وه‌ده‌ستی فه‌نابون ؟
به‌ڵام چیرۆکی ئێمه‌درێژه
ئه‌ی که‌سیف ترین ڕه‌قیبی من
وه‌ک و سه‌بری ئه‌یوب درێژ
وه‌کو ریشی لولی یه‌عقوبی که‌نعان دریژ
وه‌کو هه‌نگاوه‌کانی گوناه ،
وه‌ک ساتی گیان ده‌رچونی جوانی درێژ
ڕو له‌ناکۆتایه‌چیرۆکی من و تۆ
ئه‌وه‌ی سه‌ری خۆی خسته‌به‌ر تیغی ئه‌به‌دیه‌ت
ئیدی ئاوڕ له‌خه‌لیقه‌ت نایاته‌وه
سه‌ری خۆی ناخاته‌وه‌به‌ر شه‌راره‌ی شه‌راب "
به‌ڵام من هه‌نێ جار بیرم کردۆته‌وه
که‌بۆچی حیکایه‌ت خوانه‌زه‌بونه‌کان
له‌گێڕانه‌وه‌چیرۆکی سوڵتانه‌نه‌رم و نۆله‌کان ماندونابن
بۆ چاوی ڕه‌شی ورچێکی سپی ناو به‌فرو
ده‌ست و په‌نجه‌ی گوڵئه‌ندام
به‌یه‌ک نزمی خامۆشی ده‌نووسنه‌وه؟
من ده‌زانم حیکایه‌ت خوانێک له‌نێوانی من و تۆدا خه‌ریکی سوسێ کردنه
وه‌کو چۆن حیکایه‌ت خوانێکی دیکه
سه‌رگه‌رمی ڕاژه‌ندنی بێشکه‌ی ناشادی به‌یانی من و تۆیه‌له‌سه‌ر هه‌وه‌س و هه‌وای
فیراق
خۆ ڕونه‌ئه‌گه‌ر ئێمه‌له‌به‌یانی ده‌ربکه‌ن
ده‌کاته‌وه‌حیکایه‌ت خوانێکی به‌ره‌ڵا
ده‌کاته‌وه‌پشکۆیه‌کی داگیرساو له‌هه‌موو دڵێکی مه‌لولدا
خودایه ئه‌گه‌ر من و تۆ له‌به‌یانی بکه‌نه ده‌ره‌وه ئیدی چۆن گوڵی به‌یانی
له‌مه‌زارماندا ده‌م بکاته‌وه به هه‌موو هێزی خۆی پێمان بێژێت سڵاو
ئه‌ی دڵ که‌ی ڕه‌وایه‌من و تۆ له شه‌وه‌زه‌نگدا جه‌نگابین؟
تا دواجار
ده‌روێشێکی بریندار بێت و به‌زه‌رگه‌کانی سنگیه‌وه‌خامۆش پێمان بڵێت سڵاو
ئاه بیرم که‌وته‌وه‌ئه‌م گۆرانییه‌ی له‌گه‌روی ئێمه‌دا گیراوه
که‌ی شعر ده‌توانێت ره‌وانیکات
ئه‌م کینه‌یه‌ی به‌رچاوی ئێمه‌ی گرتوه‌خه‌نجه‌ر چۆن ده‌توانێت ڕێبه‌ری کات
ئه‌م تاعونه‌ی له‌دڵی ئیمه‌دا قانگ دراوه
عه‌شق چۆن ده‌توانێت خامۆشیکات ؟
دووری ، دووری ، دوورییی
هه‌میشه‌جوانی له‌دوریدا ده‌مرێت
گه‌وره‌ترین دڵی میهر دۆست له‌دوریدا فانی ئه‌بێت ،
دره‌وشاوه‌ترین چاوی به‌خته‌وه‌ری له‌دوریدا کوێر ده‌بێته‌وه
قوڵترین ده‌ریای موحیبه‌ت دوری ئه‌یخنکێنێت .
کاتێک گوناه وه‌کو هه‌تیوێکی بێ که‌ماڵ
له‌خوێنماندا سه‌ربه‌رز ده‌کاته‌وه
ته‌نها دوری وه‌ک سوڵتانی مه‌نجه‌نیقه‌کان
ده‌ستی بڵند بۆ به‌رز ده‌کاته‌وه
ئاه خودایه‌چه‌نده‌سه‌میمییه دۆستایه‌تی نێوان
دروی و گوناه
ئه‌گه‌ر به‌هه‌ڵایا نه‌چم حه‌قیقه‌تی تاک و ته‌نها بۆ ته‌حه‌مولکردنی یه‌کتر
هه‌میشه‌دورییه‌ئازیزی من.
ئه‌گه‌ر من غه‌رقی گوناهم مانای ئه‌وه‌یه
چیدی عابیدی دوریم
به‌ڵام عابیده‌کان هه‌میشه‌ناشادن
له‌سه‌ر ئه‌م که‌وکه‌به‌فانییه
وه‌ک ڕۆشنای چاوی کوێرێک بزر
ونتر له‌خوێنی ناپاکی ئیمراتۆر له‌دڵی مندا ،
بێکه‌ڵک تر له‌شمشێره‌هه‌ڵواسراوه‌که‌ی
عه‌لی کوری ئه بوو تالیب له‌مه‌که
وه‌ک ئه‌ژنۆی شلی حاجیه‌کی سه‌فاو مه‌روا خامۆش
هێنده‌ی دوری ده‌ستی ڕاستی حه‌لاج
بارته‌قای گه‌مژه‌ی ئه‌وین
زۆر زیاتر له‌ئه‌فسونی گوڵی سه‌ر گۆڕه‌که‌ی
حه‌مدی ته‌نهام ،
ته‌نهای چیه‌ئه‌گه‌ر کلیلی یاده‌وه‌ری نه‌بێت ؟
یاده‌وه‌ری چیه‌ئه‌گه‌ر ده‌رگای خود ئه‌ڤینی نه‌بێت ؟
خود ئه‌ڤینی چیه‌ئه‌گه‌ر سه‌ردابی خامۆشی نه‌بێت ؟
خامۆشی چیه‌ئه‌گه‌ر گه‌نجینه‌ی بێکه‌ڵکی نه‌بێت
بۆ کۆترێک به‌سه‌ر بانه‌وه
بۆ جڵێک گیای گریاو ، بۆ ئه‌ستێره‌یه‌ک که‌چاوی له‌سه‌ر خامۆشی من و تۆ ڕاگرتوه
له‌شاره‌ئاسنینه‌کاندا ،
ئاخر من به مانای که‌لیمه‌هه‌میشه‌ناشادم
ئه‌وه‌ی له‌دڵه‌وه هه‌ستی کرد شادی ناوێت وه‌ک هه‌ڵمی ده‌می جوتیاڕێک له‌ناو
كێڵگه‌کاندا ون ده‌بێت ، وه‌ک کلوه‌به‌فرێک له‌ژێر پێی مناڵیکدا ئه‌بێته‌ئاو، ڕێک
وه‌کو تۆفان به‌ڕیخۆڵه‌ی شمشاڵێکدا هه‌ڵبکات
ئاسه‌واری خۆی ون ده‌کات
ئه‌وه‌ی له‌به‌خته‌وه‌ریدا نه‌ی توانی گۆی زوی ئاسوده‌بکات وه‌ک و ئێمه
هه‌میشه‌ناشاده ،
ئه‌وه‌ی نه‌ی توانی له‌خه‌مباریدا دنیا وێرانکات
وه‌ک ئێمه دایمه‌و ده‌رهه‌م که‌سیف خولقه‌ت و نادیاره
من ئه‌مه‌م له‌جامی جیهاندا بینیوه،
هه‌زار جارم وت بیر له‌مردن مه‌که‌نه‌وه
بۆ ئه‌وه‌ی زه‌ینی گوناحتان بۆ من نه‌چێت
من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که‌هیشتا بیرم له‌ژیان نه‌کردۆته‌وه
که‌چی ئیوه‌م هه‌ر له‌یاده‌که‌ڕۆژێک "
به‌ینی خۆمان بێت وشه‌ی زۆرتان ده‌رمان خوارد کرد ،
که‌ڕۆژێک خوا هه‌ڵناگرێت
تابوتی زۆرتان پڕ کرد له‌ته‌رمی کتێب
که‌ڕۆژێک به‌سه‌رو زیاده‌وه‌ئه‌قڵتان فریودا ،،
به‌ڵام به‌چی چوو ؟
ئه‌وه‌ی له‌تابوته‌کاندا ڕکشاوه‌به‌یانی ئێوه‌یه‌نه‌ک هۆش
ئه‌وه‌ی له‌گۆڕه‌کاندا ئه‌گری خه‌یاڵی بیماری ئیوه‌یه،
نه‌ک باخ‌و باخاتی وشه
نه‌ک جاهو جه‌لالی کتێب ،
من زۆرم به‌به‌ره‌وه‌نه‌ماوه‌و چیتر به‌نیازم بژیم ،
ئه‌م گره‌وه‌م له مردن بردۆته‌وه‌به‌دووری
ئێوه‌که‌له‌هه‌ڕه‌تی مردندان هیچ نه‌ماوه‌بیدۆڕێنن هاوماڵیتان نه‌بێت له‌گه‌ڵ
یه‌کتر ـ
هه‌ندێک جار هه‌ست ده‌که‌م
هێشتا زه‌مه‌نی قسه‌کردن دووره
حه‌ز ده‌که‌م بزانین که،
ئه‌و ئه‌ستێره‌دور دوره
ئه‌و تاڵه نوره‌کاڵ کاڵه
ئه‌و مشته‌خۆڵه‌ناشاده
ئه‌و چڵه‌گیا گریاوه
سه‌ربورده‌ی منتان بۆ ده‌گێڕێته‌وه‌ڕۆژێک
جانه‌وه‌رێک تۆفان هه‌یگرت و بردی
کێڵگه‌کان قوتیاندا و بزر بوو
کۆتره‌خه‌مباره‌کان باڵی خۆیان پێبه‌خشی دیارنه‌ما
شاعیرێک هه‌ستده‌کات
دیوارێکی سپی له‌نێوان خۆی وگۆی زه‌وی
بڵند بڵند هه‌ستاوه‌ته‌سه‌ر پێ ... !
به‌شیکی کورت له‌قه‌سیده‌ی به‌ره‌و جه‌هه‌نه‌م
کۆتای 2007