ئه‌دۆنیس:
وه‌لاَمى كۆتایى لاى من نییه، وه‌ك چۆن هه‌ڵگرى هیچ حه‌قیقه‌تێكى دیاریكراویش
نیم
ئه‌دۆنیس و عه‌بدولموته‌ڵیب عه‌بدوڵلاَ
ئا: عه‌بدولموته‌ڵیب عه‌بدوڵلاَ
(1)
ئایا كاتێك گوڵێك ده‌بینین، كاتێك سه‌یرى سرووشت ده‌كه‌ین، یان ته‌ماشاى ئاسمان
ده‌كه‌ین، راسته‌وخۆ تێیده‌گه‌ین.. ئایا ئه‌و شتانه قابیلى تێگه‌یشتنن یان
قوڵبوونه‌وه؟
هه‌موو شته جوانه‌كان، هه‌موو شته مرۆییه‌كان، به‌جۆرێك له جۆره‌كان
ته‌مومژاویى ده‌كه‌ونه‌وه. به‌لاَم ته‌مومژییه‌كى شه‌فافانه، هه‌ڵبه‌ته ئه‌گه‌ر
بشێ ته‌مومژى به شه‌فاف وه‌سف بكه‌ین.
جیهان بۆیه خۆى بۆمان نمایان ده‌كات، تاكو هه‌وڵى لێوردبوونه‌وه‌ى بده‌ین، نه‌ك
بۆ تێگه‌یشتن. من له‌و بڕوایه‌دام ئه‌گه‌ر رۆژێك له رۆژان مرۆڤ به‌شێوه‌یه‌كى
ته‌واو له شته‌كان بگات، یان له‌خۆى بگات، ئیتر له‌وێوه مرۆڤایه‌تى مرۆڤ
داده‌خرێت.. مه‌حاڵه مرۆڤ به‌شێوه‌یه‌كى بنبڕ له هه‌موو شتێك بگات، ئه‌وه‌ش
یه‌كێكه له خۆشبه‌ختییه‌كان، وه‌ك چۆن له خۆشبه‌ختى زمانیشدایه، چونكه كاتێك
زمان یان مرۆڤ ده‌یه‌وێت هه‌موو شتێك بڵێت، ئه‌وه كۆتایى مرۆڤ و زمان
ده‌گه‌یه‌نێت. دنیا له‌به‌رامبه‌رمان ئاسۆیه‌كى كراوه‌یه‌و كۆتایى نایه‌ت... هه‌ر
ته‌نها دوو لایه‌ن هه‌ن كه به‌رده‌وام بانگه‌شه‌ى ته‌واوى تێگه‌یشتن و زانین
ده‌كه‌ن: یه‌كه‌میان ئایینگه‌راكان و دووه‌م ئایدیۆلۆژخوازانن.. من له هیچ یه‌كێك
له‌وانه نیم، به‌ڵكو مرۆڤگه‌رام و مرۆڤایه‌تیم مه‌به‌سته. ئه‌هلى مرۆڤ و
مرۆڤایه‌تیش به‌رده‌وام پرسیار ده‌خه‌نه‌وه، جا ئه‌و پرسیاره به‌ره‌و رووى دنیا
بێت یان به‌ره‌و رووى خودى مرۆڤ بكرێـته‌وه. ده‌مه‌وێت بڵێم ئه‌وه ئه‌هلى
ئایدیۆلۆژیا و ئایینن نێرگزییه‌ت ده‌كه‌نه بالاَنماى خۆیان، چونكه هیچ شتێك له
ده‌ره‌وه‌ى بیروڕاكانى خۆیان نابینن.. ئه‌هلى پرسیار هه‌میشه خۆیان به‌به‌شێك له
مرۆڤ و دنیا داده‌نێن.
ئێمه له‌سه‌ر ئاستى هه‌ست، له‌سه‌ر ئاستى عه‌قڵ و لۆژیك له‌باره‌ى هه‌ندێك
شته‌وه ته‌باین، به‌لاَم له‌سه‌ر ئاستى ئه‌وه‌ى به نه‌ست ناوى ده‌به‌ین، هیچ
شتێكى هاوبه‌ش به‌یه‌كه‌وه‌مان نابه‌ستێته‌وه. هونه‌ر و ئه‌ده‌ب ده‌كه‌ونه
دووتوێى نه‌سته‌وه.. ده‌كه‌ونه دووتوێى چینێكى چه‌پێنراوو به‌په‌راوێزكراوى
كه‌سێتى مرۆڤه‌وه. كه‌واته ده‌شێ ئه‌وه‌ى له‌نێوان ئێمه‌وه هاوبه‌ش
دێته‌وه مه‌سه‌له سیاسى و ئابورى و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان بێت، به‌لاَم هه‌موو ئه‌و
شتانه‌ى كه قوڵ ده‌كه‌ونه‌وه مه‌سه‌له‌ى فه‌ردیین.
به‌مجۆره كاتێك شاعیرێك ده‌نووسێت (هه‌ڵبه‌ته من به‌نسبه‌ت خۆم قسه ده‌كه‌م)
یان كاتێك ده‌نووسم بۆ ئه‌وه ده‌نووسم بزانم من كێم؟ بۆ ئه‌وه‌ى له‌رێگه‌ى ئه‌و
پرسیاره‌وه ئه‌ویدیكه ناس بكه‌م، چونكه به‌نسبه‌ت شاعیر ئه‌ویدیكه كرانه‌وه‌ى
ئاسۆ و به‌دواداچوون ده‌گه‌یه‌نێت، نه‌ك فیكرى ئاماده‌كراوو دیاریكراو... لێره‌دا
هه‌موو ئه‌و فیكره ئاماده‌كراوو شۆڕشگێرو نیشتمانیانه‌ى كه ئێمه قسه‌ى
لێده‌كه‌ین بۆ هه‌مووانه و لاى هه‌مووان روون و ئاشكرایه. به‌لاَم كاتێك پرسیار
له خۆمان و له بوونى خۆمان ده‌كه‌ین.. كاتێك پرسیار له چاره‌نووس و خۆشه‌ویستى
و ئازادى و حه‌قیقه‌ت ده‌كه‌ین، هه‌ر یه‌ك به‌پێى خۆى وه‌لاَمى تایبه‌ت به‌خۆى
هه‌یه، هه‌ر له‌وێشه‌وه شته‌كان ده‌گۆڕێن، ئه‌وه‌ش راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندى به
خوێندنه‌وه‌ى هه‌ر خوێنه‌رێكدا هه‌یه، هه‌ر له‌وێشه‌وه خوێندنه‌وه
ده‌بێتـه جۆرێكى دیكه‌ى نووسین، خوێنه‌ریش ده‌بێـته داهێنه‌رێكى دیكه.
لێره‌وه هیوادارم خوێنه‌رانى من، له ئاستى من به‌رزتر بیر بكه‌نه‌وه، بۆ
ئه‌وه‌ى بتوانن وه‌ك داهێنه‌رێكى دیكه‌ى جیاواز بێنه نێو ده‌قه‌كانمه‌وه،
نه‌ك وه‌ك به‌كاربه‌رێك بكه‌ونه ژێر ئه‌وه‌ى كه من ده‌یڵێم. من هه‌رگیز
نامه‌وێت شته‌كانى خۆیان پێبفرۆشمه‌وه، ده‌مه‌وێت ئاسۆیه‌كى دیكه بۆ
بیركردنه‌وه‌كانیان والاَ بكه‌م.. ئاسۆیه‌كى نوێ بۆ لێخوردبوونه‌وه‌كانیان. بۆیه
به‌ڕاى من پێویسته دووباره چاو به ماناى خوێنه‌ردا بخشێنینه‌وه، وه‌ك چۆن
ده‌بێت دووباره چاو به خودى داهێناندا بخشێنینه‌وه.
خوێندنه‌وه داهێنانێكى دیكه‌یه، من له‌و بڕوایه‌دام كه یه‌كێك له
گرفته‌كانى نێو رۆشنبیریى به‌گشتى ئه‌وه‌یه كه چۆن بخوێنینه‌وه، گرفته‌كه له
خوێندنه‌وه‌یه‌دایه، نه‌ك نووسین. داهێنه‌رى گه‌وره هه‌ن، به‌لاَم
نه‌خوێنراونه‌ته‌وه. كه‌واته گرفته‌كه له داهێناندا نییه، به‌ڵكو له
خوێندنه‌وه‌و ئاسته‌كانى خوێندنه‌وه‌دایه.
(2)
به‌شێوه‌یه‌كى گشتى ئه‌وه‌ى كه له دنیاى رۆشنبیریى ده‌بینرێت ئه‌وه‌یه كه
شیعر وه‌ك بلاَوكردنه‌وه‌و خوێندنه‌وه به‌ره‌و دواوه گه‌ڕاوه‌ته‌وه. هه‌ندێك
هه‌ن ئه‌و دیاره‌ده‌یه به رۆشنبیریى دیكه‌وه به‌ند ده‌كه‌ن، كه مرۆڤ
به‌شێوه‌یه‌كى ئاسانتر و خێراتر پێداویستییه‌كانى خۆى لێوه به‌ده‌ست
ده‌هێنێت، له‌وانه‌ش رۆمان، سینه‌ما، گۆڤارى وێنه‌دار، تلفزیۆن، سه‌ته‌لایت...
وه‌ك چۆن له‌رووى مادى و مه‌عنه‌وییه‌وه زۆر ئاسانتر له‌و رێگه‌یه‌وه به چێژ و
خۆشى ده‌گه‌ین، بێ ئه‌وه‌ى ماندووبوونى زۆر بكێشین... كه‌واته رۆشنبیریى ئه‌مڕۆ
زێتر به‌ره‌و به‌كاربردن ده‌چێت. هه‌ندێكى دیكه هه‌ن ئه‌و گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ
به‌ره‌ودوا گه‌ڕانه‌وه‌ى پرسیارى مرۆیى ده‌به‌نه‌وه، ئه‌و پرسیاره كه‌ینونه‌یى و
وجودییانه‌ى كه مرۆڤ رووبه‌رووى خۆى و دنیاى ده‌كرده‌وه... به‌بڕواى من وێڕاى
هه‌موو ئه‌و لێكدانه‌وانه، شیعر ئه‌گه‌رچى له ئاستى ئاسۆگه‌رى به‌ره‌و دواوه
گه‌ڕاوه‌ته‌وه، به‌لاَم ئه‌گه‌ر خوێنه‌رانى ئه‌مڕۆ به خوێنه‌رانى دوێنێ
به‌راورد بكه‌ین، ده‌بینین ئه‌وه‌ى شیعر له‌رووى ئاسۆگه‌رییه‌وه دۆڕاندوویه‌تى
له‌رووى ستوونگه‌رى و قوڵییه‌وه بردوویه‌تییه‌وه، چونكه خوێنه‌رى شیعرى ئه‌مڕۆ
رۆشنبیرییان زێتره‌و زیاد له پێویست له مه‌سه‌له‌كان قوڵ ده‌بنه‌وه، بۆیه
له‌رووى ره‌هه‌ندى شیعرییه‌وه ره‌نگدانه‌وه‌ى باشترییان تێدا ده‌بینرێت.
كه‌واته ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ شیعر له رووییه‌ك له رووه‌كان دۆڕاندوویه‌تى، له
روویه‌كى دیكه به بردنه‌وه بۆى ده‌ژمێردرێت. ئه‌و بردنه‌وه‌یه‌ش ده‌بێته
ئه‌لته‌رناتیفى دۆڕانه‌كه‌ى.. ده‌شێ لێره‌وه ئاماژه به‌وه بكه‌ین كه هه‌موو
ئه‌وه‌ى كه قوڵ و ریشه ئامێزه به شێوه ئاسۆییه‌كه‌ى بلاَو نابێته‌وه،
ته‌نها ئه‌و كاته نه‌بێت كه به‌شێوه ئه‌سڵى و ستوونییه‌كه‌ى له‌خودى
مرۆڤایه‌تیدا قوڵ ده‌بێته‌وه، ئه‌وه‌ش راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندى به خوێندنه‌وه
ده‌كات، ئه‌وه‌ش جه‌ختكردنه له‌وه‌ى كه خوێندنه‌وه داهێنانێكى دیكه‌یه.
هه‌ڵبه‌ته هه‌ندێك پێیانوایه شیعر مه‌عریفه‌یه، وه‌ك چۆن هه‌ندێكى دیكه
ده‌ڵێن شیعر هه‌ر ته‌نها چێژێكى جوانئامێزه. من له‌وانه‌م كه شیعر به
مه‌عریفه‌یه‌ك له مه‌عریفه به‌رزه‌كانى مرۆیى داده‌نێم. به‌لاَم پێش ئه‌وه‌ى
ئه‌و قسه‌یه بكه‌م ده‌مه‌وێت بڵێم ئه‌و دوو ناساندنه له‌دواى ده‌قى قورئانى
بلاَو بۆته‌وه. چونكه له‌پێش ده‌قى قورئانى شیعر به دیوانى عه‌ره‌ب ناوده‌برا..
ئه‌و كات شیعر هه‌موو شتێكى ده‌گوت چ سرووشتى و چ ئه‌وانه‌ى ده‌كه‌ونه میتا
سرووشته‌وه. به مانایه‌كى دیكه شیعر هه‌ڵگرى حه‌قیقه‌ت بوو، حه‌قیقه‌تیش
مه‌عریفه بوو. هه‌ڵبه‌ته شیعر زیاد له‌وه‌شى ده‌گوت و ده‌بووه ناوه‌ندیارێك
له‌نێوان خۆى و ئه‌و دنیایه‌ى كه حه‌قیقه‌ته‌كانیان لێ ته‌واو ده‌بوو... به‌لاَم
دواى هاتنه‌خواره‌وه‌ى سرووش (وه‌حى) ئیتر ده‌قى قورئانى شیعرى له گوتنى حه‌قیقه‌ت
دابڕى و ده‌قى قورئانى گوتى ئه‌وه‌ى كه حه‌قیقه‌ت ده‌ڵێ په‌یامبه‌رو
په‌یامبه‌رێتییه، نه‌ك شیعر. دنیاى شیعر هه‌ر ته‌ها دنیاى سۆز و چێژ‌و خۆشییه.
له‌و كاته واته له په‌نجا ساڵى به‌رایى هاتنه‌خواره‌وه‌ى وه‌حى، شیعر به‌ره‌و
دواوه گه‌ڕایه‌وه، به‌لاَم دواتر، دواى درووستبوونى ده‌وڵه‌تى ئومه‌ویى، ئیتر
شیعر دووباره شوێن و پێگه‌ى خۆى ئاماده‌كرده‌وه. چونكه ده‌وڵه‌تى ئومه‌ویى
به ته‌واوى بنچینه‌كه‌ى گۆڕى، واته له‌برى ئه‌وه‌ى هه‌موو شتێك له خزمه‌ت ئایین
دابێت، ئایینى كرده ئه‌وه‌ى له خزمه‌ت هه‌موو شتێك دابێت، له‌پێش
هه‌مووشیانه‌وه سیاسه‌ت و ده‌سه‌لاَت.. به‌مجۆره رۆڵ و بایه‌خ و گرنگى بۆ شیعر
گه‌ڕایه‌وه.
شیعر به‌درێژایى مێژوویى عه‌ره‌ب، گوێى بۆ ده‌قى قورئانى نه‌گرتووه. ئه‌و
دیارده‌یه به تایبه‌تى له زانكۆكانى به‌شى عه‌ره‌بى پێویسته ده‌رك بكرێت. چۆن
شیعر له هه‌موو مێژوویى خۆیدا سه‌رى بۆ ده‌قى قورئانى شۆڕ نه‌كردووه؟ له‌لایه‌كى
دیكه چۆن عه‌ره‌ب ئه‌و یاخیبوونه‌یان قبوڵ كردووه؟ هه‌ڵبه‌ته ئه‌و دیارده
ده‌گمه‌نه‌ى مێژوو دراسه نه‌كراوه. به‌مجۆره وه‌ك چۆن له‌كاتى هاتنه‌خواره‌وه‌ى
سرووش ده‌قى قورئانى شیعرى په‌راوێز خست، به هه‌مان شێوه‌ش شیعر ده‌قى قورئانى
په‌راوێز خستووه. دواجار ئه‌و سه‌ربه‌خۆییه‌ى شیعر گه‌یشته ئاستێك كه (ئه‌بو
عه‌للاى مه‌عه‌رى بڵێت (اپنان اهل الارچ ژو العقل بلا دین و آخر دین لا عقل لها)
كۆمه‌ڵگه‌ى عه‌ره‌بى ئه‌و كات و ئێستاش ئه‌و گوته‌یه‌ى قبوڵ بووه..
له‌وێشه‌وه مه‌عریفه له به‌رژه‌وه‌ندى شیعر سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ست هێناوه‌و
شیعریش بۆته جۆرێك له مه‌عریفه. ئه‌گه‌رچى مه‌عریفه‌ى شیعرى به جیاواز سه‌یر
ده‌كرێت، به‌لاَم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا شێوه‌یه‌كه له شێوه‌كانى مه‌عریفه.
به‌بڕواى من یه‌كێ له هه‌ڵه گه‌وره‌كانى ئایینخوازان ئه‌وه‌یه كه ده‌قى
قورئانى ته‌نها به‌و وه‌سفه ده‌خوێننه‌وه كه شه‌رع و فیقهه، نه‌ك به‌و
وه‌سفه‌ى كه كتێبێكى رۆشنبیرییه. قورئان ده‌قێكى رۆشنبیرییه، هه‌موو
رۆشنبیرییه‌كانى به‌ر له‌خۆى تێدا كورت كراوه‌ته‌وه، هه‌ر له رۆشنبیریى یۆنانى و
یه‌هودى و مه‌سیحى و هه‌تا ده‌گاته هه‌ندێك له رۆشنبیرییه‌كانى ئارامى و بابلى و
سۆمه‌ڕى... كه‌واته ده‌قى قورئانى له پوخته‌یه‌ك له رۆشنبیریى به‌ر له‌خۆى
پێكهاتووه. من له‌و بڕوایه‌دام ئه‌گه‌ر موسڵمانان ده‌قى قورئانى وه‌ك ده‌قێكى
رۆشنبیریى بخوێننه‌وه ئه‌وه زۆر له‌بیروڕاكانیان ده‌گۆڕێت و زێترو قوڵتریش
له‌و رۆشنبیرییه ده‌ڕوانن. به‌لاَم ئه‌گه‌ر وه‌ك تاكه كتێبێكى دنیا ته‌ماشاى
بكه‌ن و بیخوێننه‌وه‌و هه‌موو ئه‌وانه‌ى كه بڕوایان به‌و كتێبه نییه، به كافر
ناویان به‌رن و به به‌شه‌رییان نه‌زانن، ئیتر ده‌بێ مرۆڤ به‌رامبه‌ر ئه‌و
تێڕوانینه هه‌ست به نامۆیى بكات. بۆیه من داوا ده‌كه‌م قورئان به‌و شێوه‌یه
بخوێنرێته‌وه كه ده‌قێكى رۆشنبیرییه، ئه‌وه‌ش به‌و مانایه‌یه كه ده‌قێكى
مێژووییه. قورئان بۆ خۆى ئه‌و جۆره خوێندنه‌وه‌مان فێر ده‌كات. بڕوانن ئێمه
وه‌ك موسڵمان چ په‌یوه‌ندییه‌كمان به په‌یامبه‌رانى (ته‌ورات) هه‌یه، ئایا
(مو‌سا) هیچ قسه‌یه‌كى راسته‌وخۆى له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا كردووه.. ئایا (لوت)
گوته‌یه‌كى به ئێمه گوتووه.. یوسف، یه‌عقوب، چى به ئێمه گوتووه...
كه‌واته بوونى په‌یامبه‌ران و رۆشنبیرییه‌كانى ته‌ورات له ده‌قى قورئانیدا
ده‌لاله‌ت له‌وه ده‌كات، كه ده‌قى قورئانى ده‌قێكى مێژوییه، هه‌تا ئه‌گه‌ر
وه‌ك سرووش (وه‌حى)یش ته‌ماشاى بكه‌ین، ده‌لاله‌ت له‌وه ده‌كات كه ده‌قى قورئانى
له‌به‌رامبه‌ر ده‌قه‌كانى به‌ر له‌خۆى وه‌ك ده‌قێكى كراوه خۆى ده‌خاته روو..
له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ده‌قى قورئانى ده‌قێكه به‌سه‌ر
رۆشنبیرییه‌كاندا كراوه بووه‌و هه‌ڵگرى مه‌جازه، بۆیه ده‌شێ وه‌ك ده‌قێكى
ئه‌ده‌بیش سه‌یرى بكه‌ین. بێگومان وه‌ك ده‌زانن زمانى عه‌ره‌بى كه ده‌قى قورئانى
پێهاتۆته خواره‌وه به‌گشتى له‌سه‌ر مه‌جاز درووست بووه.. به‌لاَم هه‌میشه
موسڵمانان زمانى ده‌قى قورئانى به‌ره‌و زمانى پیت ده‌گوازنه‌وه‌و ئه‌و سه‌دایه‌ى
كه له ناخى زمانى قورئانیدا هه‌یه له‌ناوى ده‌به‌ن.
(3)
شیعر له پایه‌ى یه‌كه‌مدا فیكر نییه، به‌ڵكو زمان و جوانگوتنه. شاعیر فیكره‌و
بابه‌ت داناهێنێت. بۆ نموونه فیكره‌ى خۆشه‌ویستى، مه‌رگ... چ له سروشت و چ له
میتا سروشت بێت بۆ خۆیان هه‌ن و به‌درێژایى مێژوو شاعیران قسه‌یان له‌و
بابه‌تانه كردووه، به‌لاَم هه‌ر شاعیره‌و رێگه‌یه‌كى تایبه‌تى بۆ ته‌عبیركردن
له‌و بابه‌تانه هه‌یه. كه‌واته گرنگ ئه‌وه نییه له‌سه‌ر كام بابه‌ت ده‌نووسیت،
به‌ڵكو گرنگ چۆن ئه‌زموونى تایبه‌تى خۆت به‌رێگه‌ى تایبه‌ت ده‌رده‌بڕیت. گرنگ
ئه‌وه نییه، له‌سه‌ر خۆشه‌ویستى ده‌نووسى، یان له‌سه‌ر مه‌رگ... ئه‌وه وه‌ك
شتێكى گشتگیر، زۆر ده‌بینرێت. به‌لاَم ئه‌وه‌ى به ده‌گمه‌ن ده‌بینرێت شێوه
تایبه‌ت و قوڵه‌كه‌یه. به مانایه‌كى دیكه ئه‌و گواستنه‌وه‌یه‌ى كه شیعر
به‌خۆیه‌وه ده‌یبینێت په‌یوه‌ندى به ئه‌زموون و قوڵى شاعیره‌وه هه‌یه. زۆر
له شاعیران دێن فیكره‌ى خۆشه‌ویستى دووباره ده‌كه‌نه‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ى
خۆشه‌ویستى فیكره بێت، به‌لاَم له‌به‌ر ئه‌وه‌ى شیعر له پایه‌ى یه‌كه‌م وه‌ك
گوتم فیكر نییه، بۆیه من ناتوانم قسه له شیعرى كوردى بكه‌م. چونكه من كوردى
نازانم، له‌به‌ر هه‌ندێ قسه‌كردنى من له‌سه‌ر شیعرى كوردى كورتى دێنێت. من شیعرى
كوردیم له‌رێگه‌ى ته‌رجه‌مه‌وه خوێندۆته‌وه، چونكه وه‌ك شاعیرێك
نه‌گه‌یشتوومه‌ته ئه‌و ته‌رجه‌مه‌یه‌ى كه پێى سه‌رسامم، ئیتر بۆیه به ناچارى
ده‌بێت قسه له فیكره‌ى شیعره‌كان بكه‌م، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى بڕوام به‌و قسه‌كردنه
نییه، بۆیه ناتوانم هیچ بیروڕایه‌ك له‌و باره‌وه بخه‌مه روو. من رێزى شاعیرانى
كورد ده‌گرم و پێمباشه به‌رهه‌مه‌كانیان بۆ زمانانى دنیا پێشكه‌ش بكه‌ن و
ته‌رجه‌مه بكه‌ن. ئه‌و پێشكه‌ش كردنه بایه‌خى زۆرى هه‌یه، چونكه
ته‌رجه‌مه‌كردنى ده‌ق زۆر قورس و گران ده‌كه‌وێته‌وه. وه‌رگێر ده‌بێت زمانى
ئه‌سڵى به باشى بزانێت، نه‌ك هه‌ر وه‌ك مه‌عریفه‌یه‌كى رۆشنبیریى، به‌ڵكو وه‌ك
مه‌عریفه‌یه‌كى شیعریى، وه‌ك چۆن ده‌بێت ئه‌و زمانه‌ش به‌باشى بزانێت كه زمانى
دووه‌مه، به‌لاَم نه‌ك مه‌عریفه‌یه‌كى رۆشنبیریى، به‌ڵكو وه‌ك مه‌عریفه‌یه‌كى
شیعریى. به‌و مانایه‌ش هه‌ر ته‌نها زمان زانین به‌شى وه‌رگێڕان ناكات.
ته‌رجه‌مه‌كردن كارامه‌یى و هونه‌رێكى به‌رزه.
(4)
من به‌بێ نووسین ناتوانم بژیم، هه‌رگیز بیر له خه‌لاَت ناكه‌مه‌وه، چاوه‌ڕێى
خه‌لاَت و پاداشت ناكه‌م. به‌بڕواى من پاداشت و خه‌لاَتى گه‌وره و گرنگ ئه‌وه‌یه
كه چۆن بتوانیت ده‌قێكى جوان و ئیبداعى بنووسیت، یان كتێبێكى جوان بنووسیت،
ئه‌وه به‌لاى من له پاداشت خه‌لاَت و گه‌وره‌تره. نووسینى داهێنه‌رانه بۆخۆى
خه‌لاَتێكى مه‌زنه. چونكه هه‌میشه له‌پشت پاداشته‌وه كۆمه‌ڵێك ئه‌رزشى
جۆراوجۆر هه‌یه، وه‌ك ده‌زانن زۆر نووسه‌رى گه‌وره هه‌ن، خه‌لاَتیان
وه‌رنه‌گرتووه، جا هۆیه‌كانیان هه‌رچى بێت. ده‌شێ هۆى خه‌لاَته‌كان لاى
لێژنه‌كان بێت.. ده‌شێ ئه‌وانیش له بڕیاره‌كانیان ئازاد بن، پێویسته رێزییان
بگرین.
(5)
من هه‌میشه دژى دابونه‌ریت وه‌ستاوم، هیوادارم خه‌ڵكانى دیكه‌ش به‌و بۆچوونه
بگه‌ن. به‌لاَم ئه‌و بۆچوونه‌ش پێویستى به ماندوو بوون و خوێندنه‌وه‌و
به‌دواداچوون و لێكدانه‌وه‌ى زۆر هه‌یه. هه‌ندێك هه‌ن له بێئاگاییه‌وه خۆیان
به‌دژى دابونه‌ریت داده‌نێن، به‌لاَم بێ ئه‌وه‌ى بزانن له‌گه‌ڵ كۆى شته
باوه‌كان ته‌با دێنه‌وه. بۆیه داوا ده‌كه‌م خۆیان ماندوو بكه‌ن و هه‌وڵى
به‌دواداچوون و خوێندنه‌وه‌و كه‌شفكردن بده‌ن، نه‌ك بیروڕاى ئه‌وانیدیكه دووباره
بكه‌نه‌وه. بێگومان ئه‌و دووباره‌كردنه‌وه‌یه له ته‌واوى رۆشنبیریى عه‌ره‌بى
به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو ده‌بینرێت. لێره‌وه ده‌ڵێم پێویسته تواناكانى خۆمان
په‌ره‌پێبده‌ین، ئینجا سوود له تواناى ئه‌وانیدیكه وه‌رگرین، به‌مجۆره‌ش سوود
وه‌رگرتن له ئه‌وانیدیكه به پله‌ى دووه‌م دێت، ئه‌گه‌ر سێیه‌م نه‌بێت.
بێگومان شیعر دنیا ناگۆڕێت، هه‌موو شیعرى دنیا به قه‌د گولله‌یه‌كى بێكه‌ڵك
رێڕه‌وى مێژوو ناگۆڕێت. شیعر له شوێنى دیكه، دنیا ده‌گۆڕێت. كاتێك وه‌ك تاك
شیعر ده‌خوێنیته‌وه، ده‌شێ وه‌ك تاك كاریگه‌رى به‌سه‌رمانه‌وه هه‌بێت. وه‌ك
چۆن له‌دووتوێى ژیانه‌وه به‌پێى كاریگه‌رییه‌كان هه‌ندێك له په‌یوه‌ندییه‌كان
ده‌گۆڕێن... په‌یوه‌ندى نێوان وشه‌و وشه، وشه‌و شته‌كان، ده‌ق و خوێنه‌ر...
شیعر له‌به‌رامبه‌ر وێنه باوه‌كاندا وێنه‌یه‌كى جیاوازمان بۆ ده‌كێشێت. شیعر
هه‌رچه‌ند به باو و ته‌قلید، نامۆ بكه‌وێته‌وه ئه‌وه‌نده تواناى به‌سه‌ر گۆڕینى
په‌یوه‌ندییه‌كانه‌وه ده‌بێت، ئه‌وه‌نده تواناى به‌سه‌ر گۆڕینى بیركردنه‌وه‌و
چێژماندا ده‌بێت.
(6)
ئه‌گه‌ر ده‌قى قورئانى وه‌ك نموونه‌یه‌ك بۆ ده‌قى هاوچه‌رخ وه‌ربگرین، ده‌بینین
هه‌ر وێنه‌یه‌ك له ده‌قى قورئانى پیرۆز ده‌شێ پێكهاته‌كه‌ى بگۆڕین. (هیوادارم
هه‌ستى هیچ موسڵمانێك به‌و قسه‌كردنانه بریندار نه‌كه‌م) ده‌مه‌وێت بڵێم
ده‌شێ وێنه‌ى ئایه‌تى ئاخیر بێته وێنه‌ى ئایه‌تى یه‌كه‌م.. وه‌ك چۆن ئایه‌تى
پێش ئاخیر بێته وێنه‌ى ئایه‌تى ناوه‌ڕاست... به‌گشتى له ده‌قى قورئانیدا
وێنه كۆمه‌ڵێك ئایه‌ته‌و ده‌شێ به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان بگۆڕدرێن،
به‌لاَم وێڕاى ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر مانا‌و ده‌لاله‌ته‌كانى خۆیان بمێننه‌وه، چونكه
له ده‌قى قورئانیدا وێنه‌یه‌ك نییه هاوپه‌یوه‌ست به ماناكانى ناوه‌وه بێت،
واته به‌شێوه‌یه‌كى ئۆڕگانى یه‌كه‌م به دووه‌م و دووه‌م به سێییه‌م و... به‌ند
نییه. وێنه له ده‌قى قورئانیدا پێكهاته‌یه‌كى ئۆڕگانى نییه، به‌ڵكو وێنه
له كۆمه‌ڵێك حاڵه‌ت، یان فیكره پێكهاتووه، بۆیه ده‌توانین پێكهاته‌ى
ره‌گه‌زه‌كانى ئه‌و فیكرانه بگۆڕین بێ ئه‌وه‌ى گۆڕان به‌سه‌ر مانا‌و
ده‌لاله‌ته‌كانیاندا بێت، به‌لاَم ئه‌و گۆڕانكارییه مه‌حاڵه له ده‌قێكى
(مالارمێ)دا بكرێت.... یان بۆ نموونه له (موته‌نه‌بى)دا، چونكه كاتێك ئه‌و
گۆڕانكارییه‌یان تێدا ده‌كرێت، ته‌واوى قه‌سیده‌كه‌یان هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و
وێران ده‌بێت. به‌مجۆره ئه‌و دیارده‌یه به تایبه‌تى له قه‌سیده‌ى په‌خشاندا
دیارده‌یه‌كى نوێیه، هه‌تا له تابلۆشدا نوێیه.
ئه‌مڕۆ كارى ئه‌ده‌بى و هونه‌رى وه‌ك باخچه وایه، ده‌شێ له هه‌ر ده‌رگایه‌ك
بچیته ناوییه‌وه، ئاسۆیه‌كى كراوه‌یه، قه‌لاَیه‌ك نییه، یه‌ك ده‌روازه‌ى بۆ
چوونه ژووره‌وه هه‌بێت، به‌ڵكو له هه‌ر لایه‌ك ده‌كرێ بچیته ناوییه‌وه.
به‌مجۆره ده‌توانین ده‌قى قورئانى وه‌ك نموونه‌یه‌كى بنه‌ڕه‌تى بۆ نووسینى نوێ
به‌رجه‌سته بكه‌ین. من ئه‌وه به قه‌ناعه‌تى خۆم ده‌زانم و ده‌توانم به‌رگرى
لێبكه‌م و گفتوگۆى له‌باره‌وه بكه‌م.
هه‌ولێر/زانكۆى سه‌لاحه‌دین-به‌شى زمانى عه‌ره‌بى
كاتژمێر (11-12) به‌یانى- 21/4/2009