سه‌ردار سنجاوى:
لێخوردبوونه‌وه له مینماڵ و كونستیوه‌ڵ نزیكترى كردمه‌وه
ئاماده‌كردنى: عه‌بدولموته‌ڵیب عه‌بدوڵلاَ
"به‌شى یه‌كه‌م"
هیچ ده‌ستێك ناتوانێت كه‌زى (با) بهۆنێته‌وه
(ئه‌دۆنیس)
(1)
كه‌وتنه‌وه‌ى گورزه رووناكیه‌كان به‌رئه‌نجامى خه‌ستبوونه‌وه‌ى هه‌وڵ و
لێكۆڵینه‌وه‌ى زۆر بوو له ئاسته جیاكانى پلاستیكاو خوێندنه‌وه له بواره
جیاوازه‌كاندا. ئه‌و ئێواره‌یه‌ى سه‌ره‌تاى گورزه رووناكیه‌كانى لێكه‌وته‌وه،
ئێواره‌یه‌كى جیا بوو له نانه‌وه‌ى كارى هونه‌ریم و هه‌ڵنانى جوانى... وه‌ك
ئه‌وه‌ى ئاسمان له‌و فڕینه ئیستاتیكیه‌و له به‌فیزیككردنى ئه‌و دیده پرٍِ له
جوانییه‌دا له‌گه‌ڵمدا بێت، كاتێكیش تیشكى ئه‌و ئێواره‌یه له گورزه‌كانى
ده‌دا له رێگه‌ى هه‌ڵنانى جوانى و چه‌شه‌ى ئه‌و گورزه به‌راییانه زێتر به
خوێندنه‌وه‌دا رۆیشتم.
له درێژه‌ى ئه‌و كاره هونه‌رییه تایبه‌ته ناوێك كه بتوانێت ئه‌و كارانه
به‌خۆه بگرێت گورزه رووناكیه‌كان بوو، ئه‌و كاره له‌رێگه‌ى پراكتیزه‌كردنى
لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئاسته جیا جیاكان و به‌كاربردنى ئاوێنه‌و تیشكدانه‌وه‌ى
له‌سه‌ر دیوار له نێوه‌ندێكى تاریك گه‌یشته ئه‌نجام. ئه‌و كاره له‌رێگه‌ى
دوورى جیاواز‌و جوڵه‌ى جیاى ئاوێنه‌یه‌كى بازنه‌یى دۆزرایه‌وه.. دواتر هه‌ندێك
له‌و شێوه گورزه بازنه‌یى و هێلكه‌ییانه‌م كۆپى كرده سه‌ر پانتاییه
پلاستیكییه‌كان و چه‌ندین سكێچ و ئاوتلاینى ئه‌و گورزه بازنه‌یى و هێلكه‌ییه
قه‌واره جیاوازانه‌م له‌سه‌ر چه‌ند رووبه‌رێك كۆكرده‌وه.. هه‌روه‌ها چه‌ند
نموونه‌یه‌كیشم تائێستا وه‌ك دیكۆمێنت پاراستووه و توانیم بیانگه‌یه‌نمه
(سیدنى). هه‌ڵبه‌ته ئه‌و دیكۆمێنتانه بۆ ئه‌زموونى من بایه‌خى تایبه‌تیان
هه‌یه. ئه‌و ئاسته جیاوازه‌ى شیكردنه‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ى هونه‌رى و
ئه‌زموونكارییه جۆرێك بوو له‌كارگواستنه‌وه له ژووره‌كانى وێنه‌كێشانه‌وه بۆ
ژووره تاریكه‌كانى تاقیكردنه‌وه به تیشك و رووناكى.. به‌م تێكه‌لاَوبوونه یان
كه‌وتنه‌وه‌یه هونه‌رمه‌ند ده‌توانێ له ستۆدیۆوه بۆ تاقیگه بگوازێته‌وه..
ئه‌وه‌ش وه‌ك زۆرێك له بواره جیاوازه‌كانى دیكه‌ى ئه‌زموونى مرۆڤایه‌تى خۆى
نمایان ده‌كات.
هه‌ڵبژاردنى تایتڵى گورزه رووناكیه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سالاَنى خوێندنم
له‌به‌شى زانستى قۆناغى ئاماده‌یى.. ده‌سته‌واژه‌ى گورزه رووناكیه‌كان یه‌كێك
له‌و وشانه بوو كه خۆشم ده‌ویست و پاشان دواى چه‌ند ساڵ له‌كاركردنى هونه‌ریم
دووباره سه‌رى هه‌ڵداوه، له‌دواى درووستبوون و كه‌وتنه‌وه‌ى گورزه
رووناكییه‌كان له‌بوارى پلاستیكى وه‌ك كرده‌ى هونه‌رى بێ زۆر له‌خۆكردن ده‌توانم
بڵێم ئه‌و كاره ته‌واو به‌ده‌نگه‌وه هاتنى پێداویستییه‌ك بوو به‌و دیالۆگه
پلاستیكییه كه دواتر له دیالۆگ و خوردبوونه‌وه پتر په‌ره‌ى سه‌ندو (12) تابلۆى
لێكه‌وته‌وه.
(2)
وه‌ك كۆلیتكسیۆنێك گورزه رووناكیه‌كان بوو به نمایشى پێشانگاى تایبه‌تى
چواره‌مم.. گورزه رووناكییه‌كان وه‌ك هێنانه‌وه‌ى وشه، هه‌ر وشه‌یه‌كى دیكه له
رۆژانه‌ى ژیان و كۆندێكسته جیاكان گواستنه‌وه نه‌بووه، پتر له‌وه‌ى
كه‌وتنه‌وه‌ى ساته‌وه‌ختى جوانى و به‌دواداچوونى جوانى بوو له‌سه‌ر ئاسته
جیاوازه‌كانى هونه‌رى ته‌كنیكى چۆنایه‌تى و به‌كاربردنى كه‌ره‌سته‌و
هێنانه‌ناوه‌وه‌ى كه‌ره‌سته‌ى دیكه‌ى وه‌ك پلاستیك و بورغى و گرنگیدان به بۆشایى
و هێشتنه‌وه‌ى رووبه‌رى پلاستیكى روون وه‌ك به‌شێك له كارى هونه‌رى كه مه‌به‌ست
و گه‌یاندنى خۆى له‌پشت بوو.. له پێشانگاى ناوبراودا (2) تابلۆى ئاسۆیى و (10)
كارى شاقوڵى كه‌وته به‌ردیدى بینه‌ران، وه‌ك هه‌ڵنانێكى دیكه‌ى ڤالیو ره‌گه‌زه
هونه‌رییه‌كان ده‌كه‌وێته‌وه نه‌ك راستبێژى له گواستنه‌وه‌و به‌خشین..
به‌مجۆره گواستنه‌وه‌ى ساته‌وه‌ختێكى دیاریكراو‌و به‌خشینى دوو دوورى ده‌بێته
شتێك له‌ده‌ره‌وه‌ى نمایشكردن. كه‌واته هه‌رگیز نا‌توانیت گورزه رووناكیه‌كى
راسته‌قینه‌ى سه‌ر دیوارێك بگوازیته‌وه چونكه ده‌چێتـه خانه‌ى كارێك كه
ناتوانرێت دووباره‌ى بكه‌یته‌وه... لێره‌دا كارایى و به‌رز ڕوانى هونه‌رمه‌ند
رۆڵى هه‌ره گرنگ ده‌بینێ له ته‌كنیك و چۆنایه‌تى نانه‌وه‌ى ئه‌و كاره
هونه‌رییه‌كاندا.. چونكه ئه‌وه هونه‌رمه‌نده ئه‌و هێزو وزه و ڤالیوه
هونه‌رییه به‌رزه به كاره هونه‌رییه‌كه‌ى ده‌به‌خشێت، به‌لاَم كه به نموونه
ده‌كه‌ویـته به‌راورد له‌نێوان گورزه راسته‌قینه‌كه‌ى سه‌ر دیوار و گورزى نێو
گورزه رووناكیه‌كان وه‌ك هونه‌رێكى نزیك به دوو دوورى، ده‌بینین گورزه
رووناكیه‌كان وه‌ك ته‌كنیك و نه‌مانى چوارچێوه له رووه گشتییه‌كه‌یدا ببووه
هونه‌رێكى سێ دوورى به‌وه‌ش چاوێكى دیكه‌ى له بینین هێنا پێشه‌وه‌و كێشه‌ى
به سێ دوورى لێكه‌وته‌وه، به‌ره به‌ره ئه‌و گرفته روو له چاره‌سه‌ر بوو..
فره‌وانبوونى ئاسۆیه‌ك بوو له رووى ته‌كنینك و پلاستیكاو كایه‌كانى و خۆشككردنى
زه‌مینه‌یه‌كى باشتر بۆ تێپه‌ڕان و به‌رده‌وامى..
نه‌بوونى كیوره‌یته وایكرد كه خۆم ببمه كیوره‌یته‌ى گورزه رووناكییه‌كان.
پێشاندانى ته‌نها (12) كارى هونه‌رى گرفتى ئه‌وه‌ى هێنایه پێشه‌وه چۆن بۆشایى
نێوان هۆڵى (میدیا) به‌كار بهێنم، بۆ ئه‌وه‌ش توانیم پارتیشنه‌كان بجوڵێنم و
به‌شێوه‌یه‌كى ئه‌وتۆ هۆڵه‌كه بهێنمه به‌رچاو كه هه‌ست به بۆشاییه‌كى زۆر
نه‌كرێت، تاكو بینه‌ر له‌و پێشاندانه له‌نێوان هه‌ریه‌ك له‌و دوانزه كاره‌و
ته‌واوى بۆشایى گه‌له‌رییه‌كه به جۆرێك رووبه‌رووى هه‌ستێكى خۆش و
په‌یوه‌ندییه‌كى گونجاو ببێته‌وه.. به گه‌ڕانه‌وه بۆ دوكیمێنتى ئه‌و گورزانه
له گه‌له‌رى میدیا ئه‌و لایه‌نه رۆشنتر ده‌رده‌كه‌وێت و ده‌كرێ وه‌ك
سه‌ره‌تایه‌ك ئه‌و خوێندنه‌وه‌یه‌ش سوودبه‌خش بێت به‌وه‌ش فره‌وانبوونى ئه‌و
دیاڵۆگبینینه پتر ره‌خساو سه‌رنجدانى نوێى بینینانه‌ى پتر لێكه‌وته‌وه.
ئه‌وانه‌ى بوونه بینه‌رى گورزه‌كانیان به‌ره‌و شیكردنه‌وه‌و به‌راوردى هه‌ڵده‌نان
و وه‌ك ئاراسته‌كردنیش به‌ره‌و نزیكبوونه‌وه‌و گرنگى ئه‌و دوو هۆكاره نه‌ك هه‌ر
له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا به‌ڵكو وه‌ك دوو هۆكارى ره‌خنه‌ى پلاستیكى هه‌وڵه
به‌رده‌وامه‌كانى خۆپێگه‌یاندنى هونه‌رى به‌ر له گورزه‌كان كه بۆ سه‌ره‌تایه‌كى
زوو ده‌گه‌ڕێته‌وه داواكارى زۆرى هه‌بوو. گه‌ڕان به مانا به‌رفره‌وانه‌كه‌ى و
به‌دواكه‌وتنى راستى و گه‌ڕان به‌دواى راستى.. به‌ر له‌وه‌ى ته‌واو ده‌رك به‌وه
بكه‌یت راستیه‌كان له ده‌ره‌وه‌ى هه‌ندێك له‌و سه‌رچاوانه‌ن كه ببوونه
سه‌رچاوه‌ى هونه‌ره‌كه.
كاتێك داواكارییه‌كان بۆ كارابوون و رێكردنى په‌یوه‌ستبوونێكى پرۆفیشنه‌لاَنه
ئاستێكى به‌رزى پێگه‌یشتن و چه‌شه‌ى هونه‌رى داوا ده‌كرد.. ئه‌رك و گه‌ڕانه‌كه
به‌رفره‌وانتر ده‌بوو.. گه‌ڕان به‌دواى كه‌ره‌سته‌ش رووبه‌رووكردنه‌وه‌یه‌كى دیكه‌ى
پلاستیكا به ئه‌زموونى به‌كاربردنى كه‌ره‌سته‌ى نوێ بوو.. پلاستیكى روون له
دوورى جیاوازه‌وه هاته نێو ئه‌زموونى هونه‌ره‌كه‌مه‌وه.. كه‌ره‌سته‌ى زۆرم
به‌كاربردوو له هه‌مووان زێتر به‌سه‌ر پلاستیكى روون گیرسامه‌وه..كه دواتر له
داته‌كاندن و هونه‌رى په‌تى نزیكیكردمه‌وه، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاشه‌وه هه‌تا ده‌هات
خۆم له‌سه‌ر بردنه خوان به‌دوور ده‌گرت و هه‌رگیز به سیریالیه‌ت نزیك نه‌ببووم و
دوور بووم له‌و رێچكه و هه‌ر زوو پێموابوو له‌سه‌ر ئاسته جیاوازه‌كان
چیڕۆكئامێزو په‌نابردنه به‌ر گێڕانه‌وه‌و سه‌گوزشته‌خوازییه.
پلاستیكى روون كه‌ره‌سته‌یه‌كى به‌رهه‌مى پیشه‌سازى و ته‌كنۆلۆژیا بوو هه‌تا ده‌هات
له رۆژانه‌ى ژیاندا ئاماده بوونى زێتر ده‌بوو، ته‌نانه‌ت سالاَنێكى دوورى به‌ر
له گورزه‌كانیش پلاستێك جۆرێك له زه‌مینه‌ى ره‌خساند و چاره‌سه‌رى پلاستیكى
لێكه‌وته‌وه له‌وێشه‌وه خۆى به روونى به هاوچه‌رخێتییه‌وه گرێ ده‌دا هه‌ر
بۆیه‌ش له خوێندنه‌وه‌ى نوێخوازانه‌ى (X Ray) به‌رده‌وام بووم، پاشان كار
له‌سه‌ر كردن و دواتریش گه‌یشتن به گورزه رووناكییه‌كان كه پلاستیك وه‌ك
پێكهاته‌یه‌كى گرنگى ئه‌و كارانه خۆى نیشان ده‌دا. ئه‌وه پلاستیك بوو به‌ره‌و
خوێندنه‌وه‌ى ئه‌وه‌ى بردم كه بونیادى فیزیكى مرۆڤ له‌چاوه‌كانیدا
ده‌بریسكێنه‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ى نموونه‌ى پلاستیكى به‌ر تیشك بن.. چه‌ند بوون و
بونیادى بێ تروسكایى چاوه‌كان بوونه‌وه‌ره‌كان بێ بریسكه ده‌كات.
لێره‌وه له‌خه‌ونى ئه‌وه دابووم رووبه‌رووى گه‌یاندنێك ببمه‌وه كه سه‌راپا
بێت له پلاستیكاى روون تێپه‌ڕاندنى تیشك‌و بینایى.. هه‌موو ئه‌وانه‌ش له‌و گه‌ڕان
به‌دواى كه‌ره‌سته‌یه‌دا وایكرد كه‌زێتر بكه‌ومه نزیكى له‌به‌كاربردنى پلاستیك.
خۆشم به‌رده‌وامبووم له‌خۆ درووستكردنه‌وه‌و ئاوڕدانه‌وه‌ى خۆڕسكانه بۆ خستنه
ژێر پرسى مه‌سه‌له گرنگ و گه‌وهه‌رییه‌كان.. واته گه‌یشتنه ئاسته جیاوازه‌كانى
فیكر‌و خوردبوونه‌وه كه له شیكاركردنێكى ورده‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتبێت.
هه‌ڵبه‌ته ئه‌وه‌ش له ده‌ركرپێكردنێكى ره‌خنه‌یى و هه‌ستیارانه به رابردوو
ده‌گه‌یه‌نێت. ئه‌و تێگه‌یشتنه فیكرییه له هێنانه‌كایه‌ى گورزه
رووناكییه‌كان جوانتر خۆى نیشان ده‌دا..
(3)
له‌رووى به‌رز راگرتنى ته‌كنیكى به‌رزى هونه‌رى هه‌ر زوو بڕوام به‌وه هێنابوو كه
شتێك بهێنمه‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ى ده‌ستى مرۆڤى به‌رنه‌كه‌وتبێت چونكه مرۆڤ
پرۆژه‌یه‌كى ناته‌واوه به‌لاَم ده‌شێ جوانترین و نزیكترین پرۆژه‌ش بێت له
ته‌واوى وشیاریدا.. ته‌كنیك و جوانى به‌تایبه‌ت له ئێستاى هونه‌ردا ته‌واو
به‌رزبۆته‌وه به تایبه‌ت دواى ئه‌و نزیكبوونه‌وه زۆره‌ى هونه‌ر له دیزاین و
ته‌واو به‌كاربردنى كه‌ره‌سته‌ى پلاستیكیدا ئه‌وه‌ش واى له هه‌ندێك له
هونه‌رمه‌نده‌كان كردووه كه به‌گژ ئه‌و په‌ڕى به‌رزى ته‌كنیكیدا بچنه‌وه‌و كارێك
بخه‌نه‌وه كه بچێته خانه‌ى دژه ته‌كنیك.. به‌و مانایه‌ش له‌سه‌رده‌مى هاى
ته‌كنۆلۆژیادا ته‌كنیكى هونه‌ر هێنده هه‌ڵچووه كه هونه‌رمه‌ندانێك وه‌ك
په‌رچه‌كردار ده‌كه‌ونه خستنه‌وه‌ى هونه‌رێك كه هه‌ڵگرى دژه ته‌كنیك بێت..
دیسانه‌وه فره‌وانكردنى ئاسۆى دیالۆگى پلاستیكى و كایه‌كانى كۆمه‌ڵێك بوارن كه
به‌ره‌و تێپه‌ڕاندنمان ده‌بات و وامانلێده‌كات له به‌رده‌وامى هێزى
له‌بننه‌هاتووى هونه‌ر هه‌ر له رێكردندابین و نه‌گیرسێینه‌وه.
"به‌شى دووه‌م"
پۆشین نه‌با كێ ده‌یزانى رووتى چییه
(كاروان كاكه‌سوور-رۆمانى مامزێر)
(1)
سه‌باره‌ت به هه‌ردوو چه‌مكى رۆژهه‌لاَت و رۆژئاوا ده‌كرێ پرسى ئه‌وه بكه‌ین
ئه‌ى له‌بواره‌كانى دیكه‌ى ئه‌زموونى مرۆڤایه‌تى رۆژهه‌لاَت له ئێستادا چه‌ند
توانیوویه‌تى به به‌راورد له‌گه‌ڵ خۆرئاوا بجوڵێت؟! نه‌ك له‌رووى داهێنان
چه‌ند لێكنزیكبوونه‌وه هه‌یه .. سه‌یرى نه‌مانى جیاوازییه‌كان و كرانه‌وه‌ى
خۆرئاوا و فبوڵكردنى به‌رامبه‌ر وه‌ك ده‌رئه‌نجامێكى فیكرى پۆست بكه. رۆژهه‌لاَت
به‌گشتى وه‌ك دووچارى نه‌خۆشى هاتبێت پێویستى به چاكبوونه‌وه‌و هه‌ڵسانه‌وه
هه‌یه، تا بتوانێت له هه‌ناوى جوانى و دیده رۆژهه‌لاَتیه‌كه‌یه‌وه جارێكى
دیكه تێهه‌ڵبێته‌وه‌و جوڵه و یارى خۆى بكات.. خۆرهه‌لاَت له ئێستا بۆته
گرفت و كێشه بۆ خۆرئاوا.. خۆرئاوا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خۆرهه‌لاَتى ده‌كات، وه‌ك
ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ بونیادێكى نه‌خۆشدا بیكات.. مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا ده‌كات چونكه
ته‌واوى جوڵه‌و داهێنانه‌كان جگه له یه‌كترى قبوڵكردن شتێكى دیكه‌یان
له‌به‌رده‌مدا نه‌ماوه‌ته‌وه. هه‌ر چه‌نده خۆرئاوا له به‌رزى فڕین و
ته‌كنۆلۆژیاى به‌رزدا رۆڵى به‌رێوه‌بردنى ئه‌و ئه‌ستێره بگێڕێ و به‌ره‌و
بۆشایى بچێت.. هه‌رچه‌نده به‌بێ خۆرئاوا ئه‌و ئه‌ستێره‌یه وه‌ك ئه‌وه‌ى شتێكى
نه‌هاتووبێت وابێت.. هه‌رچه‌نده ده‌ستكه‌وتى گه‌وره‌ى شارستانى مرۆڤ له‌گه‌ڵ
خۆرئاوا گه‌یشتۆته ئاستێك له جوانى و سیحر، له كۆنترۆڵكردنى كه‌ره‌سته‌و
هێنانى خۆشگوزه‌رانى بۆ مرۆڤ.. به‌لاَم كاتێك باسى رۆحى مرۆڤایه‌تى ده‌كه‌ین
ئه‌وه كۆنسپێتى خۆرهه‌لاَت و خۆرئاوا كاڵده‌بێته‌وه‌و مرۆڤ ده‌كه‌وێته به‌ر
ئه‌زموونى چۆلاییه‌كى گه‌وره‌تر كه به‌رامبه‌ر به هێزێكى نادیار و پڕ ئیشكال
ده‌سته‌وه‌ستانه.. خۆرئاوا له به‌رزه‌فڕینى ته‌كنۆلۆژیاى خۆیدا ده‌یه‌وێت
خۆرهه‌لاَت به‌رزكاته‌وه بۆ ئاستێك له ئیستاتیك له ئیمكانیبوونى دایه‌لۆگ..
مادامه‌كێ كایه‌ى ئه‌وتۆ هه‌ن كه مرۆڤ نه‌یتوانیووه ده‌ركیان پێبكات و
نه‌یتوانیووه بچێته ناویانه‌وه ئیتر ئه‌وه وا ده‌كات رێزێك بۆ ئه‌ویدیكه‌ى
رۆژهه‌لاَت له‌ئارادا بێت.. هه‌روه‌ك له‌سه‌ر ئاستى زۆر له لایه‌نه‌كانى دیكه
خه‌ریكه سنوور له‌نێوان زۆر له چه‌مك و بواره‌كاندا كاڵبێته‌وه.
كه‌واته ئه‌وه‌ى ده‌مێنێته‌وه هه‌رته‌نها جۆرێك له زه‌روره‌تى ناولێنانه..
هه‌روه‌ها خۆرهه‌لاَتیش كۆنسێپتى گوڕانى به‌سه‌ردا هاتووه‌و له‌وه‌دایه به‌دیوه
ئاشكراكه‌ى ئه‌و گۆڕانه قبوڵ بكات.. چونكه له قولاَییه دووره‌كاندا خۆرهه‌لاَت
وه‌ك ئه‌وه‌ى ده‌ركى به‌وه كردبێت خۆرئاوا له ئێستادا به چ نیگایه‌كه‌وه
ده‌ڕوانێته خۆرهه‌لاَت ئه‌وانه‌ش زه‌مینه و ئاسۆى دیالۆگ به‌رفره‌وانتر ده‌كه‌ن
و مرۆڤ له شته زیاده‌كان رزگار ده‌كه‌ن و گه‌مه‌یه‌كى گه‌وره‌تر له فڕینى
بۆشاییه‌كان به‌ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نن ئه‌وه‌ش ئه‌و گۆرانیه‌م بیر ده‌خاتـه‌وه كه
له ده‌ره‌وه گوێ بیستى بووم و ده‌ڵێت: ئێمه‌ى مرۆڤ بچووكین به‌لاَم مه‌زنین
كاتێك رووبه‌رووى ئاسمان ده‌بێته‌وه.
(2)
هه‌ر وه‌ك وتراوه هونه‌ر دواى (میشیل دوشامپ) وه‌ك خۆى نه‌مایه‌وه، دواتر به‌ره‌و
كۆنسێپتوه‌ڵ و كێشه‌ى تایتڵ رۆیشت.. به‌رده‌وامى هه‌وڵه‌كان وایكرد له
هونه‌رى دوو دوورى به‌ره‌و هونه‌رى سێ دوورى و پێكهاته‌ى سێ دوورى و
ئینستۆڵه‌یشن رێبكه‌ین.. كاڵبوونه‌وه‌و نه‌مانى سنووره‌كانى نێوان نیگاركێشان
و په‌یكه‌رسازى و به‌شه‌كانى دیكه‌ى هونه‌رى ئه‌لیكترۆنى و بیناییه‌كان... له
گۆڕانه گه‌وره‌كاندا خۆى هه‌ڵده‌گرێته‌وه.
سه‌ره‌تاى دواى گورزه رووناكیه‌كان به‌كاربردنى كه‌ره‌سته بوو له فۆڕمى نوێ له
نزیكبوونه‌وه‌یه‌كى دیكه بۆ شته‌كانى ده‌وروبه‌ر.. شته به‌كارهاتووه‌كانى
رۆژانه.. كه‌ره‌سته دۆزراوه‌كان.. یان هه‌ندێك جار به تایبه‌ت هه‌ڵبژاردنى
هه‌ندێك كه‌ره‌سته‌ى پرۆداكتى نوێ.. به‌كاربردن و خوێندنه‌وه‌ى جیاواز.. ئیتر تا
ده‌هات داتاكان له شته زیاده‌كان ئه‌وانه‌ى كه هونه‌ر نایه‌وێت هه‌ڵیانگرێت
خۆى جیا ده‌كرده‌وه.. دواى گورزه رووناكییه‌كان وه‌ك هه‌ستیارى و وشیارى له‌سه‌ر
ئاسته به‌رزه‌كانى وجود سه‌رسام بوون له‌نێوان هونه‌رو غه‌یره هونه‌ر به‌رزه‌فڕى
و خوێندنه‌وه‌ى جیا‌و نوێ بۆ شته له‌مه‌وبه‌ر بینراوه‌كان به‌دیدى نوێ كه
تیایدا زۆرێك له شته‌كان له ساكارترینیاندا ده‌بنه هه‌ڵگرى گه‌وره‌ترین
هێما.. له‌وێوه گه‌یشتمه ئه‌وپه‌ڕى ده‌ركردنى جوانى...
(3)
نزیكبوونه‌وه‌ى ته‌واو له قۆناغى دواى كه‌ره‌سته گه‌یشتن به ئاستێك له جوانى
كه لاپه‌ڕه‌یه‌كى سپى به‌راورد بێت به ده‌سكه‌وتێكى هونه‌رى دیاریكراو.. هێزو
ئێشكگیرى خۆى له پشت بوو، قۆناغێك له بڕوا‌و هه‌ڵنان به ته‌واوى له هونه‌رداو
گه‌یشتنه هونه‌رێكى به‌رز به بێ په‌نابردنه به‌ر كه‌ره‌سته‌و ئاماده‌یى فیزیكى
وه‌ك جۆرێك له جیاكارى دێته‌وه.. به‌دیوه‌كه‌ى دیكه‌ش په‌یوه‌ندیه‌كى گشتگیر‌و
دیدێك كه مرۆڤه‌كان و كرده‌كانى دیكه ده‌بنه ئۆبژێت و كه‌ره‌سته‌ى جولاَو، كه
دواى كه‌ره‌سته ئه‌وپه‌ڕى هه‌ست و ئاوێته‌كردنى هزرو هونه‌ر ده‌گه‌یه‌نێت،
ئه‌وپه‌ڕى ئیستاتیكاى هونه‌رى و ساده‌یى........
تایتڵى گشتگیر كێشه‌ى ئه‌وه‌ى هێنایه ناوه‌وه كه چۆن نمایشه جۆراوجۆره‌كانى
ئه‌و گورزانه له یه‌كدى جیا بكرێنه‌وه.. ئه‌وه‌ش وایكرد له به‌رهه‌مهێنان
داواكارى دواى گورزه‌كان نیمچه تایتڵ بهێنمه‌وه كه به‌ر له‌وه‌ش له
ئینستیوله‌یشنێكدا دواى گورزه رووناكییه‌كان شته‌كان ئه‌نجام درابوون..
سه‌بتایتڵى (كاتێك له ئوسترالیام بیرى كوردستان ده‌كه‌م، كاتێك له كوردستان‌م
بیرى ئوسترالیا ده‌كه‌م) دواین سه‌بتایتڵ بوو له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا.. گواستنه‌وه
له دوو دوورى بۆ سێ دوورى بووه پێویستى دیدى هونه‌رى و جوانى و ئیستاتیكا
ئه‌وه‌شم له زۆر له شته‌كانى ده‌وروبه‌ر ده‌دۆزییه‌وه‌و به‌دوایان ده‌كه‌وتم..
ئه‌و خوردبوونه‌وانه نزیكترى كردمه‌وه له مینماڵ و كونستیوه‌ڵ ته‌نانه‌ت
مینی‌ماڵ هاته ناو رۆژانه‌ى ژیانم و له‌و بڕوایه داتاكانى هونه‌رى زێتر
هه‌ڵكشان كه داواى ئاسته به‌رزه‌كانى پێگه‌یشتن و چه‌شه‌ى هونه‌ریى ئه‌و په‌ڕى
وشیارى ئیستاتیكى و هه‌ڵنانى جوانى سه‌رنجدانى بینینانه‌و یاریكردن له بۆشایى و
گرنگى بۆشایى و به‌رهه‌مهێنانى ستراكتۆره‌كان له بۆشاییان ده‌كرد.. ئۆبژێكته
ئه‌وپه‌ڕى ساده‌و پڕ‌و هه‌ڵگره‌كان.. گه‌ڕانه‌وه بوون بۆ ناوخۆ، بۆ ناوه‌وه‌ى
شته‌كان و گه‌وهه‌رى گشته‌كان..