ده‌قگه‌رایى/ خوێنه‌رگه‌رایى
له‌نێوان هیرمینۆتیكا و سیمیۆلۆژیادا
"ئێمه له‌نێو زماندا ده‌ژین، وه‌ك چۆن ماسى له ئاودا ده‌ژى"
عه‌بدولموته‌لیب عه‌بدوڵلاَ
بێگومان به‌پێى هه‌ر یه‌ك له میتۆدى هیرمینۆتیكى و سیمیۆلۆژى
پێناسه‌ى ده‌ق ده‌گۆڕێت، یان ئه‌گه‌ر روونتر قسه بكه‌ین ده‌شێ بڵێین هه‌ر
بیریارێك له بیریارانى ئه‌و دوو بواره مه‌عریفى و رۆشنبیرییه تا راده‌یه‌كى زۆر
هه‌ڵگرى پێناسه و تێگه‌یشتنى تایبه‌تن، ئه‌وه‌ش بۆ كۆى ئه‌و بیروباوه‌ڕو
باگكراوه‌نده مه‌عریفییه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه هه‌ر بیریارێك تێزه‌كه‌ى خۆى
له‌سه‌ر بونیاد ناوه.
به‌گشتى ده‌ق لاى سیمیۆلۆژییه‌كان كۆمه‌ڵێك داله و ده‌بێ ته‌ئویل بكرێت، ئه‌و
كاته‌ش ده‌ق بوونى هه‌یه كه ده‌خوێنرێته‌وه، هیچ ده‌قێك بێ بوونى خوێنه‌ر
بوونى نییه، به‌و مانایه‌ش سیمیۆلۆژیا له‌سه‌ر زنجیره‌یه‌كى بێ كۆتایى له
به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ى دال ده‌ژیت. له‌لایه‌كى دیكه ده‌گوترێت ده‌ق ئه‌وه نییه
كه ته‌ئویل ده‌كرێت، به‌ڵكو ئه‌و فه‌زاو پانتایه‌یه كه ته‌ئویلى تێدا
رووده‌دات، فه‌زاى هه‌ر یه‌ك له خوێنه‌ر و نووسه‌ره. له‌و باره‌یه‌وه "دریدا"
له وتارى "ده‌رمانخانه‌ى ئه‌فلاتوون"دا ده‌ڵێت: نووسین نه تریاكه نه ژه‌هر،
به‌ڵكو ژه‌هر و تریاكه، به مانایه‌كى دیكه فارماكۆنه. كۆى ئه‌و قسانه
راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندى به جیاوازییه‌وه ده‌كات، واته ده‌ق جیاوازییه، جیاوازیش
ئه‌وه‌یه كه سنووره به‌رانبه‌ره‌كان كۆ ده‌كاته‌وه.
به‌لاَم ناوى ده‌ق وه‌ك كار، زێتر بۆ میتۆدى هیرمینۆتیكى ده‌گه‌ڕێته‌وه.. كار
ئه‌و ناوه‌نده سه‌ربه‌خۆیه‌یه كه (هونه‌رمه‌ند/نووسه‌ر) له‌میانییه‌وه
ده‌توانێ ئه‌زموونى بوونى خۆى به‌ره‌و پێدراوێكى جێگیر به‌رێت، جێگیركردنى
ئه‌زموون وه‌ك "گادامێر" ده‌ڵێت واده‌كات كاره‌كه له‌لایه‌ن خوێنه‌رانه‌وه
دووباره به‌رهه‌م بهێنرێته‌وه، واته ئه‌و ناوه‌نده شیاوى به‌شداریكردن و
گۆڕین و گواستنه‌وه‌یه.1
له‌یه‌كه‌مدا ده‌ق وه‌ك ئه‌وه‌ى خوێنه‌ر ده‌یه‌وێت قسان ده‌كات و به‌هاى ده‌قیش
وه‌ك "بارت" ده‌ڵێت: به‌و ئاراسته‌یه دیارى ده‌كرێت كه خوێنه‌ر
له‌رێگه‌یه‌وه هه‌وڵى دووباره نووسینه‌وه‌ى ده‌دات.2
به‌لاَم له دووه‌میان كار بابه‌تى ته‌ئویلكردنه و هونه‌رمه‌ند یان نووسه‌ر
به‌رهه‌مى ده‌هێنێ. ره‌سه‌نایه‌تى كارى هونه‌رى/ئه‌ده‌بى سه‌ره‌ڕاى تواناى پرسیار
وڕوژاندن، له‌سه‌ر وه‌لاَمدانه‌وه‌ى پرسیاره‌كان ده‌وه‌ستێ.3
ئه‌وه‌ى لاى "هایدگه‌ر" گرنگ ده‌كه‌وێته‌وه ئه‌وه‌یه كه كارى هونه‌رى كه‌شفى
حه‌قیقه‌ت ده‌كات، یان به مانایه‌كى دیكه كارى هونه‌رى به‌رێگه‌ى تایبه‌تى خۆى
هه‌بوونى بوونه‌وه‌ران كه‌شف ده‌كات.
لێره‌وه ده‌قگه‌رایى كه به‌شێك له‌باسه‌كه پێكده‌هێێنێ ئه‌و مه‌رجه‌یه
كه ده‌بێ ده‌قێك رێك ده‌قێكى دیكه‌ى هه‌بێ، یان به مانایه‌كى دیكه
ده‌قگه‌رایى بونیادێكه له بونیادى ماناى جۆراوجۆرى ده‌قێك، ده‌قیش ئه‌وه‌یه
كه یه‌كلاناكرێته‌وه، یه‌كلانه‌كردنه‌وه‌ى ده‌قیش به‌پێى ده‌قگه‌رایى
ده‌رده‌كه‌وێت، به‌و مانایه‌ش ده‌قگه‌رایى ده‌ق ئه‌وه‌یه كه یه‌كلا
ناكرێته‌وه.
كه‌واته ده‌ق له‌میانى ده‌قگه‌رایى شتێكى دیكه‌یه، نه‌ك ئه‌وه‌ى كه
حه‌قیقه‌ته‌كه‌ى له‌سه‌ر دامه‌زراوه. ده‌ق له‌رێگه‌ى ده‌قگه‌راییه‌وه وه‌ك
ناسنامه واز له شوێنه‌كه‌ى خۆى ده‌هێنێ و خۆى وه‌ك جیاوازى پێشان ده‌دات و
جه‌ختى لێده‌كاته‌وه.4 هه‌ر له‌وێوه ده‌ق كۆمه‌ڵێك ستراتیژى جیاواز له‌خۆ
ده‌گرێت و وه‌ك بونیادێك له‌ناوه‌وه‌ى خۆى كاریگه‌رى له‌گه‌ڵ ره‌گه‌زه‌كانى
ده‌قگه‌رایى داده‌مه‌زرێنێ، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ بونیادى دیكه‌ش له ده‌ره‌وه‌ى
ده‌قگه‌راییه‌وه، به‌و مانایه‌ى كه كۆمه‌ڵێك په‌یوه‌ندى زمانه‌وانییه‌و له
چاوه‌ڕوانى ته‌ئویلكردن و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌یه له‌لایه‌ن خوێنه‌ره‌وه.
هه‌ڵبه‌ته وه‌رگرتن و ته‌ئویلكردنى ده‌ق به‌ئاستى خوێندنه‌وه‌وه به‌نده،
چونكه ده‌ق له زنجیره‌یه‌ك بۆشایى و دابڕان پێكهاتووه كه ده‌شێ خوێنه‌ر
له‌كاتى گه‌یشتن به ده‌ق پڕى بكاته‌وه. هه‌ر له‌وێشه‌وه دواتر به‌ئاستى
دووباره به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ى ده‌ق ده‌گه‌ین، واته دواى ئه‌وه‌ى خوێنه‌ر
بونیاده‌كانى ده‌ق ده‌دۆزێته‌وه و ئاماژه‌كان و نیشانه‌كان شیده‌كاته‌وه و
ته‌ئویلیان ده‌كات و به‌پێى باگكراوه‌ندى مه‌عریفى و رۆشنبیریى خۆى به زانیارى
دیكه‌یان ده‌گه‌یه‌نێت.... به‌مجۆره نووسین ده‌بێته نووسین له‌باره‌ى
نووسینه‌وه.5
ئه‌وه‌ش به‌شه‌كه‌ى دیكه واته خوێنه‌رگه‌رایى لێده‌بێته‌وه.
كه‌واته كرده‌ى خوێندنه‌وه واته كرده‌ى كردنه‌وه‌ى كۆده‌كان، به‌لاَم وه‌ك چۆن
ده‌قگه‌رایى ئه‌وه‌یه كه یه‌كلا ناكرێته‌وه، به‌هه‌مان شێوه‌ش خوێنه‌رى
پاكیزه بوونى نییه و خوێنه‌ر جۆراو جۆره.
كاتێك ده‌ڵێین خوێنه‌رى پاكیزه بوونى نییه، به‌و مانایه دێت كه خوێنه‌ر
كه‌سێكه به‌شێوه‌یه‌كى به‌رفره‌وان به‌پێى رۆشنبیریى و زانسته مرۆیه‌كان به
ده‌ق ده‌گات... خوێنه‌ر پاكیزه نییه، چونكه هه‌ڵگرى باگكراوه‌ندێكى كه‌لتورى
و مه‌عریفى به‌رفره‌وانه... خوێنه‌ر پاكیزه نییه، به‌و مانایه‌ى كه پڕه له
ئاگایى و ناوكۆیى جیاواز، پڕه له دیدگاى جیاواز و ده‌رك به‌رێباز و رێچكه‌كان
ده‌كات و هه‌ر له‌وێشه‌وه به‌پێى گۆشه‌نیگاى جیاواز، له‌رێگه‌ى دیدى جیاوازى
خۆى هه‌وڵده‌دا ده‌ق دووباره به‌رهه‌م بهێنێته‌وه.
ده‌مه‌وێت بڵێم خوێندنه‌وه وه‌ك كارێكى ئیبداعى ده‌كه‌وێته به‌رانبه‌ر
كارێكى ئیبداعییه‌وه، واته وه‌ك ئیبداع سه‌یر ده‌كرێت، بۆیه كرده‌ى
خوێندنه‌وه به هه‌ڵوه‌شانه‌وه و دووباره به‌رهه‌مهێنانه‌وه وه‌سف ده‌كرێت.
كرده‌ى خوێندنه‌وه كرده‌یه‌كه له كردنه‌وه‌ى كۆده‌كاندا وازییه‌كانى خۆى درێژ
ده‌كاته‌وه، كه‌واته خوێندنه‌وه دیالۆگى ده‌ق و خوێنه‌ره و خوێنه‌ر
بۆشاییه‌كان و دابڕانه‌كانى ده‌ق پڕ ده‌كاته‌وه. كه‌واته هه‌رچه‌نده رۆشنبیریى
(وه‌رگر/خوێنه‌ر) له‌رووى هونه‌رى و رۆشنبیریى به‌گشتى به‌هێز بێت، ئه‌وه‌نده
توانانى به‌شداریكردن و خه‌ڵقكردنه‌وه‌ى له‌رووى تێگه‌یشتن و وه‌رگرتن به‌هێز
ده‌بێت.
ده‌ق هه‌میشه له به‌رانبه‌ر خوێنه‌ر له ئاماده‌باشییه‌كى هه‌ڵپه‌سێردراو
دایه، وه‌ك چۆن هه‌میشه له خوێنه‌ر داوا ده‌كرێت كه ره‌گه‌زه ونبووه‌كانى
ده‌ق بدۆزێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ق بوونێكى سروشتى یان به‌هایه‌ك بۆ تێگه‌یشتن
به‌جێ بهێینێت، خوێنه‌ر ده‌بێ به‌رده‌وام هۆكارى بوونى خۆى له ده‌قدا
له‌دووتوێى ره‌گه‌زى ونبووه‌كان بدۆزێته‌وه... به‌مجۆره جیاوازى درووست ده‌بێ،
جیاوازى وه‌ك به‌هایه‌كى ئه‌وه‌لى له‌رێگه‌ى جیاوازى زمانى ده‌ق و زمانى ئاسایى
دێته ئاراوه، له‌رێگه‌ى جیاوازى ئاماده له نائاماده، جیاوازى زینده‌گى و
مه‌رگ، خه‌ون و واقیع.... جیاوازى له ده‌قدا وه‌ك پانتاییه‌ك له بۆشایى درێژ
ده‌بێته‌وه و له‌نێوان ره‌گه‌زه ئاماده و نائاماده‌كاندا خوێنه‌ر ده‌بێ
بتوانێـت پردێك درووست بكات و ئه‌و بۆشاییه ئاوه‌دان بكاته‌وه. ئه‌و كرده‌یه‌ش
له راڤه‌كردنه‌وه‌یه، كرده‌ى خوێندنه‌وه ئامانجى دامه‌زراندنى ماناى ونبووه،
ئه‌و مانا ونبووانه‌ى كه پاڵپشتى له ماناكان ده‌كه‌ن و وایان لێده‌كه‌ن شیاو
بكه‌ونه‌وه.
خوێندنه‌وه ده‌لاله‌ت له په‌یوه‌ندى نێوان خوێنه‌ر و ده‌ق ده‌كات، ئه‌و
په‌یوه‌ندییه ئه‌زموونێكى مرۆییه، به‌مجۆره خوێندنه‌وه هه‌میشه ئه‌زموونێكى
كه‌سییه، نه ده‌كه‌وێته سه‌ر "خود" نه به "بابه‌ت"ه‌وه ده‌لكێ، ناكه‌وێته
سه‌ر خود چونكه خوێنه‌ر ته‌عبیر له كه‌لتورێكى به‌رفره‌وانى خوێندنه‌وه یه‌ك
له دوا یه‌كه‌كان ده‌كات، وه‌ك چۆن ناكه‌وێته سه‌ر بابه‌تگه‌رایى چونكه له
بابه‌تگه‌رایى ده‌ق خوێنه‌ر له خواره‌وه و له‌رێگه‌ى دانه‌ره‌وه به‌سه‌ره‌وه
ده‌گات.
كه‌واته خوێنه‌ر چۆن ده‌ق ده‌خوێنێته‌وه، یان چۆن ده‌قێك بۆ خوێندنه‌وه
هه‌ڵده‌بژێرێت؟ هه‌ڵبه‌ته گومانى تێدا نییه، كه خوێندنه‌وه جۆراو جۆره،
به‌لاَم لێره ئاماژه به دوو لایه‌ن ده‌كه‌ین، لایه‌نى ویژدانى و لایه‌نى
ئیدراكى، به‌و مانایه‌ش خوێنه‌ر ده‌قێك ده‌خوێنێته‌وه ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كى
ویژدانى بتوانێ تێكه‌ڵى بێت، هه‌ست بكات كه ده‌توانێ به‌شدارى تێدا بكات،
خودى ئه‌وه‌ش ده‌شێ بۆخۆى ده‌رك كردن بێت. كه‌واته خوێنه‌ر بۆ ئه‌وه مامه‌ڵه
له‌گه‌ڵ ده‌قدا ده‌كات، تاكو بتوانێت خۆى تێدا خه‌ڵق بكاته‌وه.
له‌لایه‌كى دیكه خوێندنه‌وه ده‌شێ وه‌ك جۆره ته‌قلیده‌كه‌ى جه‌خت له‌سه‌ر ده‌ق
نه‌كات، به‌ڵكو به‌سه‌ریدا بڕوات و به‌ره‌و دانه‌ر یان كۆمه‌ڵگه بچێت، یان وه‌ك
به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك بۆ جێگیركردنى مه‌سه‌له كه‌سى و كۆمه‌لاَیه‌تى و مێژووییه‌كان
سه‌یرى بكات! له‌و شێوه خوێندنه‌وه‌یه‌دا خوێنه‌ر بۆ چه‌سپاندنى
"تاوان/ره‌خنه" رۆڵى داواكارى گشتى ده‌بینێ... له‌به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌شدا جۆرێكى
دیكه له خوێندنه‌وه هه‌یه كه به ده‌قه‌وه پابه‌نده، به‌لاَم هه‌ر ته‌نها
مانا دیاره‌كانى ده‌ق وه‌رده‌گرێ، هه‌رگیز له هه‌وڵى مانا ونبووه‌كان و
وسبه‌لێكراوه‌كاندا نییه. جۆرێكى دیكه له خوێندنه‌وه هه‌یه كه به
خوێندنه‌وه‌ى شاعیرانه ناو ده‌برێت، ئه‌و جۆره له‌رێگه‌ى كردنه‌وه‌ى
كۆده‌كانه‌وه‌یه و له‌سه‌ر پێدراوه‌كانى ناوكۆیى هونه‌رى كار ده‌كات، به‌و
مانایه‌ش ده‌ق وه‌ك خانه‌یه‌كى زیندوو ده‌بینێ، خانه‌یه‌ك كه له ناوه‌وه
ده‌جولێ، ئه‌و خوێندنه‌وه‌یه هه‌وڵده‌دات ناوه‌وه‌ى ده‌ق كه‌شف بكات.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ده‌ق فه‌زایه‌كى فره ره‌هه‌نده‌و له‌گه‌ڵ نووسینگه‌لى جۆراوجۆر
یه‌ك ده‌گرێ و ناكۆك ده‌كه‌وێته‌وه بێ ئه‌وه‌ى هیچ یه‌كێك له‌وانه به
ئه‌سڵى خۆى بزانێ... له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ده‌ق شانه‌یه‌كه له گوتن و به‌رهه‌مى
هه‌زاران تیشكۆیه له تیشكۆكانى رۆشنبیریى... كه‌واته نووسین به‌رده‌وام مانا
ده‌خاته‌وه، به‌لاَم نه‌ك بۆ جێگیر بوون، به‌ڵكو بۆ به‌هه‌ڵم بوون. له‌سه‌ر
ئه‌و بنه‌مایه بارت ده‌ڵێ مه‌رگى نووسه‌ر بایى له‌دایكبوونى خوێنه‌ره... بارت
وتارى مه‌رگى نووسه‌رى له‌ساڵى 1964 بلاَوكرده‌وه، له‌دوایى ئه‌و وتاره ئیتر
په‌یوه‌ندى نێوان نووسه‌ر و نووسین به‌ته‌واوى گۆڕِانى به‌سه‌ر داهات، ئه‌و
په‌یوه‌ندییه له په‌یوه‌ندى باوك و منداڵه‌وه به‌ره‌و په‌یوه‌ندى نێوان
كۆپیكه‌ر و كۆپیكراو هه‌نگاوى نا، له‌وێوه نووسه‌ر بۆ نووسینى كاره‌كه‌ى
ناگه‌ڕێته‌وه، به‌ڵكو به‌ده‌ستى خۆى كۆپیده‌كاته‌وه، ئه‌و ئه‌ركه‌ش
ده‌كه‌وێته سه‌ر زمان، چونكه زمان كۆگاى ئیلهامه‌كانى نووسه‌ره، خوێنه‌ریش
بۆیه چاوه‌ڕێى ده‌ق ده‌كات تاكو ژیانێكى دیكه‌ى تێدا درووست بكاته‌وه.
نووسه‌ر ده‌مرێ تاكو له خۆڵه‌مێشه‌كه‌ى خوێنه‌ر له‌دایك بێ، به‌مجۆره ده‌قى
ئیبداعى به‌ره‌و ده‌قى ته‌ئویلى ده‌بێته‌وه و به‌پێى خوێندنه‌وه جیاوازه‌كان
ده‌گۆڕێ، دواتر ده‌سه‌لاَتى خوێنه‌ر له‌گه‌ڵ پاش بونیادگه‌رى و ره‌خنه‌گرانى
ئه‌ڵمانى و زانكۆى "كۆنستانس" ده‌ستى پێكرد، له‌ژێر ناونیشانى (جوانكارى وه‌رگر)
ئه‌و ده‌سه‌لاَته درێژ كرایه‌وه، دواتر توێژه‌رانى ئه‌مریكى ئه‌و چه‌مكه‌یان
به (ره‌خنه‌ى وه‌لاَده‌ره‌وه‌ى خوێنه‌ر) ناوبرد.
تیۆرى وه‌رگر له زانكۆى كۆنستانس هه‌ر یه‌ك له بیریاران (یاوس، ئایزه‌ر)
ده‌ستپێشخه‌رییان تێدا به ئه‌نجام گه‌یاند، تیۆرى وه‌رگر به كرده‌یه‌كى
چالاكانه له "تێگه‌یشتن" و "هه‌ڵسه‌نگاندن" و "دووباره به‌رهه‌مهێنانه‌وه"
خۆى وه‌سف ده‌كات. به‌لاَم تیۆرى وه‌لاَمدانه‌وه‌ى خوێنه‌ر له ره‌خنه‌ى ئه‌مریكى
له‌سه‌ر ده‌ستى (پرنس، فیش، هولاند، جمیریش، ستیرل) سه‌رى هه‌ڵدا. جیاوازى
نێوانیان ئه‌وه‌یه كه له وه‌لاَمدانه‌وه‌ى خوێنه‌ر جیاوازى له‌نێوان خوێنه‌ر
و خوێنه‌رێكى دیكه به‌پێى رۆشنبیریى ده‌كرێت، به‌لاَم له تیۆرى وه‌رگر
به‌پێى ته‌مه‌ن و زه‌مان و مه‌كان جیاوازى له تاكه خوێنه‌رێكیشدا ده‌كرێت.
بایه‌خى لاوێك وه‌ك پیرێك نابینێ، خوێندنه‌وه‌ى شیعرى به‌یانیان وه‌ك
خوێندنه‌وه‌ى ئێواران بۆ شیعر سه‌یر ناكات.
یاوس مێژووى حه‌قیقى ئه‌ده‌بى به مێژووى وه‌رگر ده‌زانێ، مێژووى وه‌رگریش به
كۆى په‌رچه‌كردارو كاریگه‌رى و كارتێكردنه‌كان وه‌سف ده‌كات، پێیوایه به‌هاى
حه‌قیقى ئه‌ده‌ب له‌وێوه خۆى حه‌شار داوه. هه‌ڵبه‌ته ئه‌و یه‌كێك بوو له
قوتابیانى "گادامێر" و چه‌مكى (ئاسۆى پێشبینیه‌كان)ى گادامێرى به‌كار هێناوه،
له‌وێشه‌وه ئاماژه به ماوه‌یه‌ك ده‌كات كه خوێنه‌ر له گۆشه‌ى دیاریكراوى خۆى
له‌و ماوه ناوبراوه تواناكانى حه‌شار داوه، ئه‌وێ به لۆژیكى پرسیار و وه‌لاَم
ده‌زانێ، دواتر لاى یاوس ئاسۆى پێشبینى یان وه‌ك خۆى ناوى ده‌نێ ئاسۆى
چاوه‌ڕوانى له‌سێ فاكته‌ر هاتۆته ئاراوه: یه‌كه‌م ئه‌زموونى پێشوو كه خوێنه‌ر
به‌رانبه‌ر ژانرێكى ئه‌ده‌بى هه‌یه‌تى. دووه‌م ده‌قئاوێزانى. سێیه‌م به‌رانبه‌ر
یه‌ك كردنى زمانى شیعرى و زمانى زانستى، دنیاى واقیعى و دنیاى خه‌یاڵى. به‌لاَم
ئایزه‌ر له‌سه‌ر بنه‌ماى دیارده‌گه‌رایى (هۆسره‌ل) و (ئه‌نگاردن) كار ده‌كات.
خوێنه‌ر لاى ئایزه‌ر ئه‌و خوێنه‌ره‌یه كه هه‌نگاو ده‌نێ یان به
خوێندنه‌وه‌دا ده‌ڕوات، چونكه پێیوایه خوێندنه‌وه رۆیشتنێكى به‌رده‌وامه
به‌نێو ده‌قدا... كاتێ خوێنه‌ر به خوێندنه‌وه‌دا ده‌ڕوا خۆى ئازاد ده‌كات،
وه‌ك چۆن له‌به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌شدا كاره ئه‌ده‌بییه‌كه له‌و حاڵه‌ته
فه‌رزركراوه ئازاد ده‌كات، كه ده‌كه‌وێته نێوان دانه‌ر و خوێنه‌ر...
ئایزه‌ر پێیوایه كارى ئه‌ده‌بى دوو ته‌وه‌ره‌ى هه‌یه: ته‌وه‌ره‌ى هونه‌رى كه
ده‌قى دانه‌ره، ته‌وه‌ره‌ى جوانى كه ئه‌و به‌خششه به‌جێ هێنراوه‌یه كه
خوێنه‌ر پێى هه‌ڵده‌سێت.6
ئایزه‌ر له خوێندنه‌وه‌دا پۆل پۆلكردنى خود
ده‌سه‌پێنى، به‌و مانایه‌ى كه كاتێ خوێنه‌ر له‌گه‌ڵ ده‌ق بێته‌وه، یان به
مانایه‌كى دیكه له ده‌ق شاره‌زا بێ ئه‌و شاره‌زاییه‌ى پشت به شاره‌زابوونى
پێشووى ببه‌ستێ، ئه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌ق گونجاو دێته‌وه، به‌لاَم ئه‌گه‌ر
خوێنه‌ر شاره‌زاى پێشووى له‌باره‌ى ده‌قه‌وه نه‌بوو، ئه‌وه به‌شێك له خودى
خۆى له‌نێو ده‌ق ونده‌كات.
هه‌ڵبه‌ته وه‌ك چۆن یاوس تیۆرى وه‌رگرتن له‌میانى گه‌یشتنى ئه‌ده‌بى وه‌سف
ده‌كات، ئایزه‌ریش به‌هه‌مان بیروڕا ده‌گات و سێ كلیل بۆ "گه‌یشتن" ده‌خاته روو:
"بونیاد" و "وه‌زیفه" و "گه‌یشتن".. بۆ شیكردنه‌وه‌ى بونیاد ده‌ڵێ خوێنه‌ر بۆ
وه‌سفكردنى ده‌ق به رێبازێكى بونیادگه‌رانه راده‌بێته‌وه. ئه‌گه‌رچى
بونیادگه‌رى چاره‌سه‌رى گرفتى (ماناى مانا) ناكات و بۆ ئه‌ودیوو قوڵ
نابێته‌وه... به‌لاَم شیكردنه‌وه‌ى وه‌زیفه له چاره‌سه‌رى ده‌ق و مانا
هه‌ڵده‌گرێته‌وه ئه‌و چاره‌سه‌ره‌ش له‌سه‌ر كارلێككردنى نێوان ده‌ق و خوێنه‌ر
وه‌ستاوه. كه‌چى گه‌یشتن دوا قۆناغه له شیكردنه‌وه‌ى ده‌ق، چالاكى ده‌ق به
خوێنه‌ره‌كه‌یه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه .7
له‌تێۆرى وه‌لاَمدانه‌وه‌ى ئه‌مریكى ستانلى فیش ده‌لێ ئێمه به‌رده‌وام به‌نده‌ى
دابونه‌ریتین و ناتوانین له ده‌ره‌وه‌ى دابونه‌ریتى دیاریكراو هه‌نگاو بهاوێژین،
هه‌روه‌ها قسه له ئه‌وه‌ى ده‌ق به ئێمه‌ى ده‌كات و ئه‌وه‌ى ئێمه به ده‌قى
ده‌كه‌ین، ده‌كات و پێیوایه ده‌ق هیچ سیفه‌تێكى نییه، بۆیه سیفه‌تى ئه‌و
كه‌سه وه‌رده‌گرێ كه به‌كارى ده‌هێنێ، به‌لاَم ئه‌و كه‌سه چ به ده‌ق ده‌كات
له‌و باره‌وه پێیوایه شیكردنه‌وه‌ى ده‌ق له‌لایه‌ن ئێمه‌وه له‌سه‌ر
وه‌لاَمدانه‌وه‌ى پێشكه‌وتووه‌كان ده‌وه‌ستێ. به‌لاَم پریس باسى دوو جۆر له
خوێنه‌ر ده‌كات، خوێنه‌رى حه‌قیقى و خوێنه‌رى فه‌رزكراو. نۆرمان هولاند
خوێندنه‌وه به‌كارلێكه‌رى نێوان ده‌ق و ئاگایى تاك ده‌به‌ستێته‌وه، ئاگایى
تاكیش به یه‌كێك له دیارده‌كانى كرده‌ى وه‌رگرتنى كۆپى كردنى خود ده‌ژمێرێت.8
به‌كورتى ده‌توانین بڵێین تیۆرى ئه‌ده‌بى به‌سێ قۆناغى جیاوازدا تێپه‌ڕیووه:
قۆناغى بایه‌خدان به‌دانه‌ر، وه‌ك لاى رۆمانسییه‌كان و رێبازى ره‌خنه‌ى ده‌روونى و
مێژوویى و كۆمه‌لاَیه‌تى سه‌ده‌ى نۆزده ده‌بینرێت. گرنگیدان به ده‌ق وه‌ك لاى
بونیادگه‌راكان باو بوو. بایه‌خدان به خوێنه‌ر كه پاش بونیادگه‌رى سیماكانى
داڕشت و تیۆرى وه‌رگر پڕشنگه‌كانى په‌ره پێدا. ده‌ق له‌میانى تیۆرى وه‌رگر
كۆمه‌ڵێك پڕشنگه‌و به‌ره‌و خوێنه‌ر ده‌هاوێژرێ، به‌مجۆره رۆڵى خوێنه‌ر
ده‌گاته رۆڵى دانه‌ر، نه‌ك هه‌ر هێنده به‌ڵكو به‌سه‌ریشیدا زاڵ ده‌بێت.
سه‌رچاوه‌و په‌راوێزه‌كان:
1 - بڕوانه: كادامیر، مفهوم الوعی الجمالی فی
الهیرمنیوتیكا الفلسفه، د. ماهر عبدالحسین حسن، دار التنویر 2009،
ط1،ێ34.
2 -بڕوانه: ج.هیو. سلفرمان، نصیات،
ترجمه، حسن ناڤم، علی حاكم صالح، المركز الثقافی
العربی، دار البیضاء-المغرب، ط1
2002، ێ75.
3 - كادامیر، مفهوم الوعی الجمالی. ه.س.پ. ێ109.
4 - ه.س.پ. ل 137، 128.
5 - بۆ زیَتر شاره‌زایى بڕوانه: محمد عزام، التلقی و
التأویل.. بیان سلطه القارىء فی الادب، دار الینابیع،
ستوكهولم-سوید، ط 1، ێ 40.
6 - ه.س.پ. ل98،99،100.
7 - ه.س.پ. ل 111.
8 - بۆ زیَتر شاره‌زایى بڕوانه ه.س.پ. ل113.