ده‌ركه‌وتنى "عه‌ده‌م"ى وێناكراو
ده‌رنه‌كه‌وتنى خوێنه‌رى "عه‌ده‌مى"
عه‌بدولموته‌ڵیب عه‌بدوڵلاَ
بێكه‌س منم كه‌سێ له زوبانم بگات نییه
هه‌رده‌م خودا نه‌ناس و ده‌م پڕ له یاخودا
"مه‌حوى"
ئه‌گه‌رچى قسه‌كردن له (عه‌ده‌م-نه‌هلیستى) به‌ره‌و كۆمه‌ڵێك ئیشكالیه‌تى فیكرى
و فه‌لسه‌فیمان ده‌كاته‌وه، به‌لاَم به‌گشتى هه‌وڵده‌ده‌ین لێره‌دا بكه‌وینه
سه‌ر ریتمێكى (نیچه)ییانه، نه‌ك به‌ماناى نه‌بوون به‌رانبه‌ر بوون.. چونكه
(نیچه) ده‌ڵێت: ئه‌وه ناكاملى مرۆڤه‌كانه كه بیانه‌وێت بوونى خۆیان بكه‌نه
مانا و پێوه‌رى هه‌موو شتێك، بڕواكردن به گوته‌زاى عه‌قڵیش هۆى سه‌ره‌كى
نه‌هلیزمه. به‌و مانایه‌ش نه‌هلیزم كار له‌سه‌ر تپێه‌ڕاندنى به‌هاكان ده‌كات و
هه‌موو حه‌قیقه‌تێكى جێگیر ره‌تده‌كاته‌وه.
هه‌ڵبه‌ته عه‌ده‌میه‌ت به‌ر له (سوقرات)ه‌وه بۆ (گۆرگیاس) و(بووزیه‌ت)
ده‌گه‌ڕێته‌وه، هه‌روه‌ها وشه‌ى نه‌هلیستییه‌ت (تۆرگینێف)ى رووسى دایهێناوه،
گوزارشت له حاڵه‌تى گومانى ره‌ها ده‌كات و وه‌ك به‌رزترین ئامانج پشت
به‌وێرانكردنى به‌رفراوان و ته‌واو ده‌به‌ستآ، له نیوه‌ى دووه‌مى سه‌ده‌ى نۆزده‌دا
ئاینزایى كۆمه‌ڵێك شۆڕشگێڕى رووسیایى بووه به دژى (قه‌یسه‌ر) و هه‌وڵیانداوه
ته‌واوى داموده‌زگاكان له‌رێگه‌ى هه‌وڵى تیرۆرستانه‌وه وێران بكه‌ن.
لێره‌دا له پرسیارى ئایا نه‌فیكردن و (نا) ئه‌و دیاریكردنه بالاَیه‌ن كه
(عه‌ده‌م) وه‌ك جۆرێكى تایبه‌تى ده‌خه‌نه روو، یان به پێچه‌وانه‌وه نه‌فیكردن
و نا له‌سه‌ر عه‌ده‌م وه‌ستاون؟ به‌لاى (هایدگه‌ر) عه‌ده‌م زۆر له نه‌فیكردن و نا
ره‌سه‌نتره. كه‌واته تواناى نه‌فیكردن به‌و پێیه‌ى به‌رهه‌مى تێگه‌یشتنه و
خودى تواناكانى تێگه‌یشتن، به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان له‌سه‌ر عه‌ده‌م راده‌وه‌ستن.
به‌لاَم ئایا پرسیاركردن له عه‌ده‌م له‌كۆى ئه‌و ئاوێته‌بوون و نێودژییه و
به‌بێ پێشبینیكردن و وێناكردنێكى پێشوه‌ختانه چۆن ده‌نووسینه‌وه؟
هه‌ڵبه‌ته له‌باشترین باردا بۆ ده‌رككردن به عه‌ده‌م ده‌توانین وه‌ك بیرۆكه‌یه‌ك
وێناى هه‌مه‌كییه‌تى مه‌وجود بكه‌ین و پاشان هه‌ر له بیركردنه‌وه‌ماندا ئه‌وه‌ى
كه وه‌ك هه‌مه‌كییه‌تى مه‌وجود وێنامان كردووه نه‌فى بكه‌ین و وه‌ك نه‌فیكراوێك
بیخه‌ینه روو، لێره‌دا ده‌گه‌ینه چه‌مكێكى شكلى (عه‌ده‌م)ى وێناكراو، نه‌ك
خودى عه‌ده‌م، چونكه هه‌رگیز ناگه‌ینه خودى عه‌ده‌م.. ئێمه له ده‌ره‌وه‌ى
خۆماندا بۆ عه‌ده‌م ده‌گه‌ڕێین و ده‌مانه‌وێت له ده‌ره‌وه ده‌ركى پێبكه‌ین و
بزانین چییه، به‌لاَم ئه‌وه‌ى لێره‌دا پێیده‌گه‌ین عه‌ده‌مێكه له‌نێو
خۆماندایه.به مانایه‌كى دیكه ده‌شێ وه‌ك حاڵه‌تێك ته‌ماشاى ئه‌و ده‌رككردنه
بكه‌ین و له بارگه‌یه‌كى هه‌ستى هه‌ڵیگرینه‌وه، ئه‌و بارگه هه‌ستییه
له‌بنه‌ڕه‌تدا به (قه‌له‌ق)ه‌وه به‌نده، به‌لاَم بێگومان لێره‌دا قه‌له‌ق ئه‌و
شڵه‌ژانه ئاساییه نییه كه له‌رێگه‌ى ترسه‌وه باڵ به‌سه‌رماندا ده‌كێشێت،
به‌ڵكو زۆر به قوڵى له ترس جیاوازه، چونكه ترس هۆى دیاریكراوى خۆى هه‌یه،
به‌لاَم ئه‌سته‌مه سه‌رچاوه‌ى قه‌له‌ق دیارى بكه‌ین. له قه‌له‌قدا مرۆڤ
له‌بارێكدایه هه‌ست به ته‌نگ پێهه‌ڵچنین ده‌كات، وه‌ك ئه‌وه‌ى له بۆشاییدا
بین و له هیچ لایه‌ك شتێك نه‌ما بێت ده‌ستى پێبگرین.
به‌مجۆره ئه‌گه‌رچى قه‌له‌ق پرۆسه‌ى وێناكردنى عه‌ده‌م نییه، به‌لاَم قه‌له‌ق وا
له هه‌مه‌كییه‌تى مه‌وجود ده‌كات بكشێته‌وه‌و له ده‌ستمان ده‌رچێت. واته
ده‌مانخاته به‌رانبه‌ر دازاینى ره‌سه‌نى خۆمانه‌وه‌و (دازاین)مان بۆ ئاشكرا
ده‌كات.به‌مجۆره قه‌له‌ق عه‌ده‌م ئاشكرا ده‌كات، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه
بۆ گوته‌زاكه‌ى (بارت) بگه‌ڕێینه‌وه به‌وه‌ى كه بوونى ده‌ق بایى مه‌رگى
دانه‌ره. ئه‌وه ده‌شێ بڵێین ده‌ق ئه‌و قه‌له‌قه‌یه كه نه‌بوونى دانه‌ر
ئاشكرا ده‌كات، كاتێكیش ده‌ق به قه‌له‌ق یه‌كسان ده‌كه‌ین به‌و مانایه دێ كه
له حاڵه‌تى نووسینى ده‌ق جۆره ئارامییه‌كى تایبه‌ت دامانده‌گرێت، له‌لایه‌كى
دیكه هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه وه‌ك چۆن سه‌رچاوه‌ى قه‌له‌ق دیار نییه، ده‌قى
ئیبداعیش ئه‌و ده‌قه‌یه كه ئه‌سته‌مه بتوانین به ته‌واوى سه‌رچاوه‌كانى دیارى
بكه‌ین، نه‌ك به‌و مانایه‌ى كه ده‌قى ئیبداعى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ سه‌رچاوه‌كان
ده‌پچڕێنێ، به‌ڵكو به‌و مانایه‌ى كه په‌یوه‌ندییه‌كى نوێ داده‌مه‌زرێنێ و
له‌و شتانه ده‌كشێته‌وه كه تواناى په‌یڕه‌وكردنى ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌یان نییه.
ئه‌گه‌ر ده‌قى ئیبداعى هه‌ستى ته‌نگ پێهه‌ڵچنین ئاشكرا بكات و ئه‌و هه‌سته‌ش
به‌مانا (بارت)ییه‌كه‌ى نه‌بوونى دانه‌ر بگه‌یه‌نێت. كه‌واته ده‌قى ئیبداعى
عه‌ده‌م ئاشكرا ده‌كات، به‌و مانایه‌ش بوونێكه له میانى مه‌وجودى به‌رچاو
ده‌رده‌كه‌وێت، له‌كۆى ئه‌و قسه‌كردنه‌ش ده‌شێ بڵێین به‌بێ ئیبداع ناشێ قسه
له‌و بوونه بكه‌ین، واته ئه‌گه‌ر مێژووى بوونى مرۆیى وه‌ك "هایدگه‌ر" ده‌ڵێ
له‌و كاته‌وه ده‌ستپێبكات كه قه‌له‌ق ده‌بێت و قه‌له‌قیش عه‌ده‌م ئاشكرا بكات،
ئه‌وه عه‌ده‌مییه‌ت ئه‌و داهێنانه‌یه كه ته‌عبیر له وزه‌و چالاكییه
خودییه‌كانى تاكى ویستگه‌را ده‌كات، واته كۆمه‌ڵێك رووتكردنه‌وه‌و
ره‌تكردنه‌وه‌ى نێگه‌تیفه و داواى ئاماده‌گییه‌كى نێگه‌تیفانه له‌به‌رانبه‌ر
ئه‌و مه‌وجوده به‌رچاوه ده‌كات.
دكتۆر محه‌مه‌د ئه‌مین عه‌بدوڵلاَ له‌باره‌ى سه‌یركردنى "مه‌حوى" بۆ دنیا
ده‌ڵێت: مه‌حوى پێیوایه ئه‌گه‌ر مرۆڤ له‌بوونى ره‌سه‌ن و مرۆڤانه‌ى خۆى دابڕێ،
ئه‌وه روو له دنیا و به‌ده‌ستهێنانى شتى دنیایى ده‌كات، لاى مه‌حوى دنیا هیچه،
له‌و هیچتریش ئیمه‌ین كه له‌سه‌ر هیچ شه‌ڕ ده‌كه‌ین.. به‌لاَم وه‌ك گوتمان ئه‌ركى
مرۆڤى داهێنه‌ر ئه‌وه‌یه له پێناو پارچه پارچه‌كردن و راماڵینى ته‌واوى
داموده‌زگا ته‌قلیدى و به‌ها له‌كاركه‌وتوو و بێزاركه‌رو بۆگه‌نه‌كان رابێته‌وه،
به‌و مانایه‌ش ئیبداع له عه‌ده‌مێكه‌وه به‌ره‌و عه‌ده‌مێكى دیكه هه‌نگاو
ده‌نێ و هه‌ر له‌وێشه‌وه زنجیره‌ى وشه‌كان له‌یه‌ك ده‌ترازێن و به‌خاوه‌نبوون
بوونى نامێنێ، ته‌نها ئیبداع ده‌مێنێته‌وه.. هه‌میشه ئه‌وه ئیبداعه ته‌واوى
جیاوازییه‌كان له‌خۆ ده‌گرێت. هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش په‌یوه‌ندى ده‌قى
ئیبداعى به خوێنه‌رانه‌وه له‌سه‌ر قبوڵكردنى خوێندنه‌وه‌ى جیاواز خۆى نمایان
ده‌كات.
كه‌واته خوێندنه‌وه جێبه‌جێكردنى كرده‌یه‌كى دیكه‌ى ئیبداعییانه‌یه‌و به‌پێى
تواناى خوێنه‌رى جیاواز و زه‌مه‌نى جیاواز گۆڕ‌انى به‌سه‌ردا دێت، هه‌ر له‌به‌ر
هه‌ندێش (ئیكۆ) پێویستى به خوێنه‌رێكه كه به هه‌مان ئه‌زموونى نووسه‌ردا
بڕوات، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وتنى عه‌ده‌مى وێناكراو لاى مه‌حوى
ئیبداع بنوێنێ ئه‌وه پڕكردنه‌وه‌ى ئه‌و ماوه‌یه‌ى كه ده‌كه‌وێتـه نێوان ده‌ق
و خوێنه‌ر پێویستى به‌و پرده نییه كه به رابردوومان ده‌به‌ستێته‌وه،
به‌ڵكو ئه‌وه ته‌نگ پێهه‌ڵچنینى ده‌قه كه ئاراسته‌كانى خوێندنه‌وه دیارى
ده‌كات، ئه‌و ته‌نگ پێهه‌ڵچنینه كه خه‌یاڵى خوێنه‌رى له‌سه‌ر داده‌مه‌زرێ و
له‌وێوه په‌نجه‌ره‌یه‌كى دیكه به‌رووى ده‌قدا ده‌كاته‌وه، به‌و مانایه‌ش
خوێندنه‌وه پێویستى به قه‌له‌قى خوێنه‌ره‌وه هه‌یه. ئه‌وه‌ش
له‌سه‌رتێكه‌ڵبوونى ساته‌وه‌ختى خوێندنه‌وه دێته ئاراوه، یان له‌سه‌ر تواناى
تێگه‌یشتن كه‌وا ده‌كات نه‌فیكردن و "نا" هه‌بن، (ئه‌و نه‌فیكردنه‌ى
له‌ساته‌وه‌ختى خوێندنه‌وه‌دا دێته دى، تێگه‌یشتنه). به مانایه‌كى دیكه
خوێنه‌رى داهێنه‌ر ئه‌و خوێنه‌ره‌یه كه له‌ساته‌وه‌ختى خوێندنه‌وه‌دا وامان
لێده‌كات مۆڵه‌ق بین، یان ته‌نگمان پێهه‌ڵده‌چنێ.. هه‌ڵبه‌ته ئه‌وه
ره‌تكردنه‌وه‌ى هه‌مه‌كییه‌تى مه‌وجود نییه، به‌ڵكو كردارێكى ئیبداعییه.
كه‌واته ئه‌گه‌ر خوێنه‌ر له به‌رانبه‌ر ده‌قى ئیبداعى دووچارى قه‌له‌ق نه‌بێ
ناتوانێت به‌شدارى له كرده‌ى ئیبداعى ده‌قدا بكات. به مانایه‌كى دیكه ناتوانێ
له بوارى به پاشكۆبوونى ده‌ق به‌ره‌و بوارى كه‌شفكردن و داهێنان هه‌نگاو بنێت.
ده‌مه‌وێت بڵێم ئه‌وه‌ى (د. محه‌مه‌د ئه‌مین عه‌بدوڵلاَ) له‌و
خوێندنه‌وه‌یه‌دا به ئه‌نجامى گه‌یاندووه جگه له‌وه‌ى به‌پێى جیاوازى
قۆناغه‌كانى پێشوو هه‌وڵى به جوله‌خستنى ماناى له ده‌ره‌وه‌ى شاعیر داوه‌و
توانیوویه‌تى بوارێكى دیكه بۆ تێگه‌یشتن بكاته‌وه، یان جوله‌یه‌ك له‌نێوان
ته‌فسیر و تێگه‌یشتن به ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت، هه‌ر له‌وێوه‌ش ته‌عبیر له
مێژووى ئه‌ده‌ب بكات. واته توانیوویه‌تى پرۆسه‌یه‌كى دیالۆگئامێزانه له‌نێوان
ده‌ق و وه‌رگر درووست بكات و جۆرێك بێ له پڕكردنه‌وه‌ى مه‌سافه‌ى نێوان
مه‌عریفه‌ى ئیستێتیكى و مه‌عریفه‌ى مێژوویى.. له‌وێشه‌وه راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندى
به باكگراوه‌ندى رۆشنبیریى خوێنه‌ره‌وه بكات و ئاسۆى تێگه‌یشتنى پێشووى
دابڕژێته‌وه و له‌سه‌ر چاوه‌ڕوانییه‌كانى خوێنه‌ر راست بێته‌وه.
به‌لاَم ده‌مه‌وێ له‌لایه‌كى دیكه بڵێم نه‌یتوانییوه سپێتى ده‌ق و
وسبه‌لێكراوه‌كانى به شێوه‌یه‌ك پڕ بكاته‌وه، شێوه‌یه‌ك كه له‌ساته‌وه‌ختى
به‌ریه‌ككه‌وتندا دێته ئاراوه، به مانایه‌كى دیكه له پرۆسه‌ى خوێندنه‌وه‌ى
"مه‌حوى"دا ده‌ق دووچارى قه‌له‌قى نه‌كردووه، به‌ڵكو ئه‌و خوێندنه‌وه‌یه ته‌نها
هۆیه‌كه بۆ به‌بیرهێنانه‌وه.. ئه‌گه‌ر به‌شێكى ئه‌و په‌یوه‌ندیگرتنه‌ى دكتۆر بۆ
كۆى ئه‌و پێناسانه‌ى پێشوو بگه‌ڕێته‌وه كه ده‌وروبه‌رى "مه‌حوى" داوه، ئه‌وه
به‌شێكى راسته‌وخۆ ته‌عبیر له باكگراوه‌ندى رۆشنبیریى خوێنه‌ر ده‌كات، له‌نێوان
باكگراوه‌ندى رۆشنبیریى ئه‌و خوێندنه‌وه‌یه‌و پێناسه داڕێژراوه‌كانى پێشوو
ده‌قى "مه‌حوى" وه‌ك لایه‌نه ئیستێتكى و هونه‌رییه‌كه‌ى ونبووه، به‌و مانایه‌ش
ئه‌و خوێندنه‌وه‌یه‌ى دكتۆر ئه‌وه‌نده‌ى له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانى مانا‌و مه‌دلوول
كار ده‌كات، ئه‌وه‌نده له هونه‌رى جوانگوتن و چێژ و به‌رزڕاگرتنى ئاستى زمان و
خزینى مانا‌و وسبه‌لێكراوه‌كان دوور ده‌كه‌وێته‌وه. ده‌مه‌وێت بڵێم
ئه‌وه‌نده‌ى پێناسه‌كانى پێشوو.. ته‌ره‌سوباته‌كانى ده‌وروبه‌رى ده‌قى مه‌حوى،
مه‌عریفه‌ى مێژوویى.. ئاراسته‌ى خوێندنه‌وه‌كه‌ى دكتۆر دیارى ده‌كات، ئه‌وه‌نده
دكتۆر له‌ساته‌وه‌ختى خوێندنه‌وه‌و ته‌نگ پێهه‌ڵچنینى ده‌ق دوور
ده‌كه‌وێـته‌وه.
سه‌رچاوه‌و په‌راوێزه‌كان:
i- شایگان، داریوش، ئاسیا له به‌رانبه‌ر خۆرئاوادا،
وه‌رگێڕانى له فارسییه‌وه: شۆڕش جوانرۆیى و مامه‌ند رۆژه، چ1، وه‌زاره‌تى
رۆشنبیریى به‌رێوه‌یبه‌رایه‌تى خانه‌ى وه‌رگێڕان، سلێمانى 2004، ل31.
ii-ه.س.پ. ل32
iii-لێره‌دا عه‌ده‌م بریتییه له نه‌فیكردنێكى ته‌واوى هه‌مه‌كییه‌تى مه‌وجود..
هه‌ڵبه‌ته ده‌بێ هه‌مه‌كییه‌تى مه‌وجود پێدراوێك بێت تا بتوانین رووبه‌رووى
نه‌فیكردن بكرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى له‌م نه‌فیكردنه‌دا خودى خۆى ده‌ربخات واته
به‌پێى ئه‌و پێناسه گشتییه‌ى عه‌ده‌م مرۆڤ هه‌موو شته‌كانى ده‌ره‌وه‌ى خۆى به
مرۆڤه‌كانى تر و گیاندارو به‌ردو زه‌وى و ئاسمان ته‌نانه‌ت هه‌موو گه‌ردوونیش
نه‌فیده‌كات و به‌مه ده‌گاته عه‌ده‌م. بێگومان ئه‌سته‌مه بتوانرێت ئه‌و
نه‌فیكردنه‌ى هه‌مه‌كییه‌تى مه‌وجود ئه‌نجام بدرێت چونكه ئێمه‌ى مرۆڤ به‌و
پێیه‌ى كائنێكى كۆتاییدارین، چۆن ده‌توانین به هه‌مه‌كییه‌تى مه‌وجود بگه‌ین و
پاشان نه‌فیى بكه‌ین؟ .. گومان له‌وه‌دا نییه كه ئێمه هه‌رگیز ناتوانین
به‌شێوه‌یه‌كى ره‌ها ده‌رك به هه‌مه‌كییه‌تى مه‌وجود بكه‌ین له‌خۆیدا، هه‌روه‌ها
له‌وه‌ش دڵنیاین به جۆرێك له جۆره‌كان له ناو جه‌رگه‌ى (هه‌مه‌كییه‌تى
مه‌وجود)داین. لێره‌دا جیاوازییه‌كى ریشه‌یى هه‌یه له‌نێوان ئه‌وه‌ى ده‌رك به
(هه‌مه‌كییه‌تى مه‌وجود) بكه‌ین له خۆیدا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ده‌رك به خۆمان
بكه‌ین له ناو (هه‌مه‌كییه‌تى مه‌وجود)دا. حاڵه‌تى یه‌كه‌م به‌شێوه‌یه‌كى
سه‌ره‌تایى ئه‌سته‌مه، به‌لاَم حاڵه‌تى دووه‌م رووداوێكى به‌رده‌وامى رۆژانه‌یى
(دازاین)مانه. واته ئێمه‌ى مرۆڤ له چاو زه‌مین و ئاسمان و گه‌ردووندا پنتێكى
زۆر بچوك و سنووردارین، بۆیه به‌م بچوكى و سنووردارییه‌ى خۆمانه‌وه كه له
به‌شێكى ئه‌م گه‌ردوونه‌داین و به‌و به‌شه‌وه حه‌ریكبووین و تێیدا رۆچووین،
هه‌رگیز ناتوانین په‌ى به هه‌مه‌كییه‌تى مه‌وجود، واته په‌ى به دنیا‌و گه‌ردوون
ببه‌ین، چ جاى ئه‌وه‌ى بێین نه‌فى بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ى به (عه‌ده‌م) بگه‌ین، واته
له واقیعدا و له‌رووى پراكتیكییه‌وه نه‌فیكردنى (هه‌مه‌كییه‌تى مه‌وجود) كارێكى
ئه‌سته‌مه و مرۆڤ ناتوانێت ئه‌نجامى بدات. بڕوانه : د. محه‌مه‌د ئه‌مین
عه‌بدوڵلاَ، بوون له شیعرى "مه‌حوى"دا، چاپخانه‌ى تیشك-سلێمانى، چ1، ل130.
iv--دازاین واته (بوون-لێره) یان بوون له عاله‌مدا، ئه‌و زاراوه‌یه لاى
"هایدگه‌ر" واتایه‌كى دوو لایه‌نه ده‌گه‌یه‌نێت: له لایه‌ك به‌ماناى مه‌وجودى
مرۆیى به‌رچاو دێت، له‌لایه‌كى دیكه‌وه به ماناى ئه‌و بوونه‌ى مرۆڤ دێت كه له
میانه‌ى ئه‌و مه‌وجوده به‌رچاو ده‌كه‌وێت و ده‌بینرێت. بڕوانه : د. محه‌مه‌د
ئه‌مین عه‌بدوڵلاَ، بوون له شیعرى... ل15،16.