خودایه هه‌موو ڕؤژێک بکه به ئینتیخابات
موئه‌یه‌د مه‌حمود(کاردۆ)
له‌ئینتیخاباتدا موعجیزه، موعجیزه نییه
له‌ئینتیخاباتدا هه‌موو خه‌ونه‌کان دێنه‌دی
هه‌موو ئومێده‌کان سه‌وزن
له‌ئینتیخاباتدا شه‌هید دێته دایه‌ره‌وه‌و
سکرتێر مۆڕه‌ی لێ ناکات
فه‌ڕاش نایکاته ده‌ره‌وه
له‌ئینتیخاباتدا پڕۆژه‌کان بێ‌دار ده‌بنه‌وه
پێ ده‌گرن و گه‌وره ده‌بن و زاوزێ ده‌که‌ن
له ئینتیخاباتدا پۆلیس بانگمان ده‌کات کاکه
ئاسایش بانگمان ده‌کات به‌ڕێز
مه‌سئول به‌رله‌وه‌ی سه‌یا‌ره‌که‌مان تێپه‌ڕێنێت
پێمان ده‌ڵێت زه‌حمه‌ت نه‌بێت
له‌ئینتیخاباتدا مووچه له بیست و هه‌شتی مانگدا ده‌درێت
بایه‌عییه‌که هه‌فته‌یه‌ک پێش ده‌که‌وێت
دینگه‌ی بوتڵه‌غازه‌کان
کۆڵانه‌کانی گه‌ڕه‌ک پڕ ده‌که‌ن له تریقانه‌وه
خودایه که‌س له‌م ئنتیخاباته ده‌رنه‌چێت
تا ئینتیخاباتێکی تر بکرێته‌وه
چونکه له ئینتیخابات
باخه‌وانه‌کان باخه‌کان پڕ ده‌که‌ن له‌شیله‌ی ئاو
سه‌ربازه‌کان نیشتیمان پڕ ده‌که‌ن له ئاسوده‌یی
به‌رپرسه‌کان فایلی سه‌رمێزه‌کانیان پڕ ده‌که‌ن له وشه‌ی نه‌بیستراو
خودایه موعجیزه‌ی ئه‌وه‌ی 24 سه‌عات کاره‌با هه‌بێت
تۆ ده‌یتوانی یان ئینتیخابات؟
موعجیزه‌ی ئه‌وه‌ی سه‌یاره‌ی زبڵه‌کان
هه‌موو ته‌نه‌که‌کان خاڵی بکه‌نه‌وه‌و هه‌ر برسیش بن
تۆ ده‌یتوانی یان ئینتیخابات
موعجیزه‌ی ئه‌وه‌ی
مه‌یدای فتبۆڵێنه‌که هێند پڕ بێت
جێگای که‌سێکی تری تیا نه‌بێته‌وه
تۆ ده‌یتوانی یان ئینتیخابات؟
خودایه هیچ وه‌ک موعجیزه‌کانی ئینتیخابات خۆش نابێت
له ئینتیخاباتدا ئه‌سپێک ده‌توانێت
به‌هه‌موو کوردستاندا غار بدات و
ماڵ به‌ماڵ به‌سه‌ر بکاته‌وه
مۆمێک ده‌توانێت هه‌موو کوردستان ڕووناک بکاته‌وه
خودایه کۆتایی به‌م ئینتیخاباته مه‌هێنه
ئه‌م هه‌موو ڕووخساره شیرینانه‌مان
له ئاوێنه‌ی پاش ئینتیخاباته‌وه نیشان مه‌ده
9-7-2009