سفرى ئه‌زموون
عومه‌ر جه‌لال
Omerjelal@yahoo.com
عه‌شق له‌ت له‌تى كردووم
ماڵی مردن نادۆزمه‌وه
هێند شرۆڤه‌ى ژیانم كرد
وه‌ك پوشێكى لاڵی ره‌نگ زه‌رد
ئه‌سته‌م بووه ناسینه‌وه‌م
ته‌نیا ئاگر و با
ده‌زانن چه‌ند ناسك بوومه
كوڕى غه‌مێك بووم وه‌ك خۆم ته‌نیا
ئاسنى گه‌رم خواردنى به‌یانیانم بوو
خۆڵ بۆ ئێواره و
شه‌ویش ته‌نیایى به‌شم بوو
هه‌ر بۆ شۆخیى
چه‌ند رۆژێكه سه‌ردانى گۆڕستان ده‌كه‌م
وه‌ڕس بووم له ژاوه ژاوى ئۆتۆمبێل و
ده‌نگه ده‌نگى بازرگان و فیكه‌ى پۆلیسى سه‌رشه‌قام
ده‌چمه هه‌ر كوێ
به بۆنه‌كه‌م قه‌ڵس ده‌بن
بۆنى كتێبی ره‌نگ زه‌رد و
خۆڵى ره‌فه‌ى كتێبخانه و
ته‌مى ئه‌زموونى رابردووم
وێنایه‌كى قێزه‌ونم نیشان ده‌دات
به‌یانییه‌ك
به‌ر له‌خه‌وهه‌ستانى مه‌لاى كه‌ڕه‌گ
پێش ئه‌وه‌ى نانه‌واكان ماچى ئاگر بكه‌ن
چووم له كۆلاَنى سفرى منداڵیم خۆم بكوژم
به ده‌ستى به‌تاڵ هاتمه‌وه
ئه‌و هه‌موو عاشقانه‌م بینى چه‌ند ته‌نیا بوون
هاوپۆله‌كانى قوتابخانه‌م بینى ریزیان گرتبوو بۆ مردن
هه‌ستم ده‌كرد
خۆكوشتنیش بووه‌ته كولتوور
هه‌ر به بۆنه‌ى ساڵى نوێوه
داوه‌تى كۆنسێرتێك كرام
ده‌نگى ئاژه‌ڵى په‌رچووم ده‌بیست
مۆزیكى رووت و بێ رامان
له‌و هۆله‌دا
وه‌ك دره‌ختێكى پایزه
له به‌رگى خۆم هاتمه ده‌ر و
شه‌رم له ته‌نیشت كورسییه به‌تاڵه‌كه‌ى ته‌نیشتمه‌وه
چه‌پڵَه‌ى بۆ ئازار لێ ئه‌دا
به ناچارى ده‌چمه‌وه ماڵ
چه‌ند ساڵیكه
دایكم ده‌لێ ئه‌ى كوڕى به‌رد
بۆ ناڕۆى ژنێك بهێنى
ته‌نیایى وه‌هاى لێكردووى
ئه‌سته‌مه چۆن بتناسمه‌وه؟
منیش هه‌میشه بێده‌نگم
مژۆڵى كۆكردنه‌وه‌ى شكسته‌كانم
سه‌ره‌نجامى یاخیبوونێك به‌رێوه‌یه
سفرى ئه‌زموونى ئاینده‌م
وه‌ك باخێكى وشكه‌وه‌بوو له پێش چاومه
ده‌سته‌كانم بۆ گوڵ ده‌به‌م هه‌ڵده‌وه‌رێ
پێیه‌كانم ده‌نێرم بۆ سه‌ر رێگا شه‌رم ده‌كات
چاوم له نێو تابلۆیه‌ك داده‌نێم نابینا ده‌بێت
ده‌چمه دڵى مۆزیكه‌وه ده‌ڕشێمه‌وه
سفرى ئه‌زموونى رابردووم هه‌ڵدێنمه‌وه
كۆلاره‌یه‌كى منداڵیم ده‌دۆزمه‌وه و هه‌ڵى ده‌ده‌م
سه‌گى به‌ر ده‌رگاكه‌شمان
له ترۆپكى خه‌نده‌دا سه‌رى ده‌نێته سه‌ر زه‌وى
كڕنووش بۆ ئاو ده‌به‌م
له پشته‌وه رابردووى خۆلاَویم ده‌مكاته خوارى خواره‌وه
كچێك ده‌ناسم له شه‌قامێكى بێده‌نگ ده‌ژێت
كوكوختییه‌كان هاوڕێتى ده‌كه‌ن
مندالاَنى قوتابخانه
وه‌ك ناوى مامۆستاكانیان
ناو و بۆنى ئه‌زبه‌ر ده‌كه‌ن
چۆرێك به‌خته‌وه‌ریم له شێتێكى هاوڕێم قه‌رز كرد
چه‌ند خوله‌كێك لام مایه‌وه
كۆتایى هات زۆر به‌په‌له
هه‌نووكه خۆم ده‌شارمه‌وه
ساتێك هاورێكه‌م ده‌بینم
هه‌رگیز ناشێ به سانایى
ئه‌و به‌خته‌وه‌رییه كۆكه‌مه‌وه
من بارانم زۆر خۆش ئه‌ویست
چه‌ند ساڵێكه هه‌ر نابارێت
ئاره‌زووم له بۆنى گیا هه‌بوو
ئه‌فسوس سه‌وزێتى نابینم
سه‌ره‌نجامى ره‌هاى سفر
شوناسیى ئه‌زموونم ده‌بێت
سه‌ره‌تاى 2009