سێ (شیعرنامه) پێشكه‌شه به سێ شاعیر
عومه‌ر سه‌یده
جنێوی سێوه‌كچێك .. بۆ(حه‌مه كاكه‌ڕه‌ش)
هه‌موو شه‌وێك
پڕ قه‌فه‌سێك .. هێنده‌ی قه‌فه‌سه‌كه‌ی سوهراب
خه‌یاڵ ده‌كه‌وێته داوی بێخه‌ویمه‌وه
به رۆژیش له شه‌قامه‌كاندا به‌ره‌ڵایان ده‌كه‌م ..
یه‌قینم وه‌كو سكێچێكی ناته‌واو ئاڵۆز بووه
ریتمی ئاوازی دڵم
ده‌مێك خاو .. خاو لێده‌دات و
وه‌سێته‌كانم ده‌نووسمه‌وه ..
ده‌مێكی دی چه‌شنی دڵی پاسارییه‌كی باڵشكاو
وه‌خته له سینه‌م ده‌رچێت ..
چاوه‌كانم له ده‌شتی لاپه‌ڕه خاڵییه‌كاندا
وشه نه‌بینراوه‌كان ده‌چننه‌وه ..
هه‌موو به‌یانییه‌ك سه‌ڵاوێك له ده‌ریا ده‌كه‌م
شه‌پۆله حه‌شه‌رییه‌كانی رووت .. رووت لاقرتێیان به گه‌مژه‌ییم دێت ..
هه‌نگاوه‌كانم به‌شی چاره‌كه پیاسه‌یه‌ك ناكه‌ن ..
شیعره‌كان تینوێتیم ناشكێنن
شاعیرێك توڕه ده‌كه‌م
ئه‌و سه‌ڵاوم لێده‌كات
شیرینه سه‌ڵاوی شاعیرێك له توڕه‌ییدا
چه‌شنی جنێوی سێوه‌كچێك
هه‌رزه‌كارێك له رێی قوتابخانه تانه‌ی لێبدات ..
من خۆم له‌وێ بووم .. بۆ(ئارام شوانی)
به دیار چاوه‌ڕوانییه‌وه دامه‌نیشه هاوڕێم
مردن له شه‌قامه‌كاندا چاوه‌ڕێیه ..
له ماڵی ژیان تابلۆكانی مردن هه‌ڵواسراوه
تۆ عاده‌ت به گه‌وره‌ییه‌وه گرتبوو كه منداڵ بوویت
تازه منداڵییت .. شیعره‌كانت خۆش بن
توڕه‌بوونه‌كانت حه‌قیقه‌تن
رۆژنامه‌كان بدڕێنه پڕن له هه‌واڵی درۆ
كتێبه‌كان مه‌خوێنه‌وه پڕن له ته‌لیسمی نه‌هامه‌تی ..
گه‌مژه به وه‌ك گه‌مژه‌یی ئه‌و كۆلكه شاعیره‌ی
ماڵه‌كه‌ی وه‌كو ماڵی سوڵتانه‌كانه‌و
تێر سكی خۆی نان ناخوات ..
كاكه وا نییه .. من خۆم له‌وێ بووم
ژیانم بینی و رامكرد
مردنم بینی و سه‌ڵاوی لێكردم
هه‌ی .. های تۆ به چ خه‌وێكه‌وه
چاوه‌ڕوانی نامه ناوه‌خته‌كانی ئومێدیت
پیاو به بۆ خۆت
مه‌هێڵه شوێنپێیه‌كانت بناسرێنه‌وه
رێگاكان هه‌تا دوورتر بن
مردن نزیكتر ده‌بێته‌وه لێمان ..
"ناشیرین خۆشم ده‌وێی" .. بۆ(ئاوێزان نوری)
كه گوێم له ده‌نگی تۆ ده‌بێت
گریانم دێنێته‌وه یاد ..
گریان ئه‌و كاته‌ی
من و تۆ وا بزانم له ماڵ بووین
تۆ ده‌گریای بۆ ونبوونی پێنووسه‌كه‌ت و
من به تۆ پێده‌كه‌نیم ..
تۆ به توڕه‌ییه‌وه تۆزی سه‌ر كتێبخانه‌كه‌ت ده‌ته‌كاند و
به ده‌م گریانه‌وه گۆرانیت ده‌وت
به ده‌م گریانه‌وه شیعرت ده‌نووسی و
به ده‌م گریانه‌وه پێت ده‌وتم:
"ناشیرین خۆشم ده‌وێی" ..