هێنده‌ی پاكیت عاشقتم
عومەر سەیدە |
پێشكه‌شه به هاوسه‌رو خۆشه‌ویستم .. (ئاوێزان
نوری)
ره‌نگه ته‌جه‌للای ئه‌م گریانه‌م
دوایین سرودی دڵته‌نگیم بێت بۆ دوورییه‌كانی تۆ
ده‌شێت هه‌ر ئێستا له مردن تاڵتر ببینم
بۆ هاوساتییه‌كانی رابردوومان
ئاخر ئه‌زیزم ژیان گه‌مه‌یه‌كی قورسه و
من ناتوانم بیگه‌ینمه كۆتایی ..
تۆ ره‌نگی گریانه بێده‌نگه‌كانی من نا‌بینیت
هه‌رچه‌ند ده‌كه‌م ناتوانم باسی ئه‌و شه‌وانه‌ت بۆ بكه‌م
كه له‌گه‌ڵ خۆمدا ده‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ وه‌رزێك به‌ر له جودایی
ده‌زانم گریانه‌كای نیوه‌ی شه‌و و
پێكه‌نینه‌كانی سپێدانت په‌یامی پاكییه‌كی ناكۆتایه
به‌ڵام تۆیش بزانه:
هێنده‌ی پاكیت عاشقتم
زستانی 2008