مەرگنامەی دووریی
عومه‌ر سه‌یده
به دیار چاره‌گرژیی خۆرئاواكانه‌وه دامه‌مێنه ئه‌زیزم
سه‌فه‌ری عومرێكی نابه‌ڵه‌د به شادییه غروب ...
له ده‌لاقه‌ی چاوه‌ڕوانییه‌وه
چاوه‌ڕێی هه‌ڵهاتنی ئه‌ستێره‌ی به‌خت مه‌به ..
ده‌ریاكان هه‌موو ئه‌ستێره‌كانیان پێچایه‌وه ..
ته‌مه‌ن له روئیای په‌پووله‌كانه‌وه
هه‌ر فاسیله‌ی قاقایه‌كی به‌هاریی و
هه‌نسكێكی پایزییه ..
ئیدی ئه‌گه‌ر وه‌رزێكی دیكه‌یش هه‌بێت بۆ ئومێد
ساڵنامه‌ی نائومێدیم پارچه .. پارچه ده‌كه‌م
من ده‌زانم زه‌مه‌ن لای تۆ
له یه‌كه‌مین رۆژی سه‌فه‌ری منه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات
سه‌فه‌رنامه‌ی چاوه‌ڕوانییت به مه‌ره‌كه‌بی چاوان و
پێنووسی برژانگ ره‌ش مه‌كه‌ره‌وه
من خه‌ریكی نووسینه‌وه‌ی مه‌رگنامه‌ی دووریم
تۆ نازانیت دووریت چ ده‌ردێكی وه‌حشه‌تناكه ..
ژووره‌كه‌م پڕ .. پڕه له بۆنی تۆ
له ده‌نگی تۆ
له سێبه‌ری تۆ
له گریانه ناوه‌خته‌كانی تۆ
له پێكه‌نینه شیرینه‌كانی تۆ
له زه‌نگی ته‌له‌فۆنی تۆ ..
له په‌یكه‌ری بێ سێبه‌ری من
له چاوه‌ڕوانی هاتنی مردنی من
ژووره‌كه‌م دوو كورسی و یه‌ك مێزی تیایه
كورسییه‌ك چاوه‌ڕێی تۆ ده‌كات
ئه‌وی دی من له سه‌ری دانیشتووم و
ته‌قوای نووسینێكی نابود ئه‌دا ده‌كه‌م
به ئومێدی به‌خشینی چركه‌یه‌ك شادی
سه‌ڵاوێكی دووروڵات
بۆ دۆستێكی نزیك له دڵم
ئازاری ٢٠٠٩ - نه‌رویج