تۆ، باران له خه‌و هه‌ڵده‌ستێنی...
ڕێباز مه‌حمود
کۆتایی مانگی یه‌کی ٢٠٠٩، هۆڵه‌ندا
پێشکه‌شه به ئه‌و ژنه‌ی ، که میهره‌بانی و گوڵێکی
شین ، توانیان بیهێننه ناو ئه‌م شیعره‌وه .
پاش ئه‌م هه‌موو ده‌یجووره‌ی من ،
تۆ له مندا له خه‌و هه‌ڵده‌ستی و
دنیا ده‌هێنیته‌وه سه‌ر ڕیتمی خۆی ...
به دره‌خت ده‌ڵێی :
سێبه‌ری تۆ له‌وه گه‌وره‌تره ته‌نیا یه‌ک هیلاکی پشووی تیا بدا،
لێگه‌ڕێ گشت پاشنیوه‌ڕۆ خه‌مگینه‌کان له بنتا بحه‌سێنه‌وه...
ده‌چپێنی به گوێی سپێده‌دا :
وا ڕۆژ بۆته‌وه ؛
بچۆ ئه‌و هه‌موو تاریکیه له دڵه‌کاندا هه‌ستێنه، با بڕۆن ..
حه‌یفه مه‌کر و نازی تۆ زه‌وی وزاری تینوێتی ئاودێر نه‌کات
کێ چوزانێ خودا‌ش له ته‌نهایی خۆیدا،
ئێستا ده‌بێ
چه‌ند تینوو بێ ؟
ژیان جارێکی دی چاوه‌کانی هه‌ڵده‌گڵۆفێ و
تۆش چنگێ نه‌شئه ده‌پرژێنی به ده‌موچاوی یاده‌وه‌ریه ڕووگرژه‌کاندا و
مشتێ له کانی جوانیت ده‌که‌ی به ده‌می سه‌رسامی منه‌وه و
قومێ نه‌فره‌ت به قوڕگی ،
حه‌قیقه‌تدا ...
هاوین هێنده مه‌غروره ،
ناتوانێ باسی شادمانی خۆی بۆ وه‌رزه‌کانی تر نه‌گێڕێته‌وه ...
ئه‌و کاته‌ی تۆ ده‌بینێ ،
به به‌رچاو ڕه‌زیلی عه‌شقه تاقانه‌کانه‌وه ،
له‌گه‌ڵ سه‌به‌ته‌یه‌کی ساده له تامه‌زرۆیی چنراوی مندا
ده‌چن بۆ دیده‌نی ڕه‌زه به‌خشنده‌کان ...
ئاخر باخ قه‌ت ده‌ست نانێ به‌ڕووی هیچ غه‌واره‌یه‌که‌وه
فێنکی . . په‌نجه‌ره به ڕووی هه‌موو ماندووبونێکا واڵا ده‌کات ،
ئه‌گه‌ر دیل نه‌بێ !
بیری ئاگری ده‌خه‌یته‌وه ،
سنووری نێوان گه‌رم بوونه‌وه و سووتان ...
به سه‌رما ده‌ڵێی:
کۆتایی ئه‌و هه‌موو چیرۆکه‌ی ته‌نهایی ڕاوی نان ،
له کوێی تۆدا نیشته‌جێن ؟
له‌ملاشه‌وه ،
له دار‌و په‌ردووی ڕووخانه‌کانمان ،
سه‌ر له نوێ بناغه‌ی چیرۆکێکی نوێ هه‌ڵده‌چنی...
ڕۆژگار ده‌که‌وێته گسکدانی ئه‌مڕۆ له خشتوخۆڵی زوڵمه‌ت
که ڕه‌شه‌با له گۆڕه‌پانی شه‌وگاره‌وه هێناویه‌تی و
له سوچ و قوژبنی حه‌وشه‌کاندا کۆبۆته‌وه و
ئێمه ئیدی ده‌یڕێژین ...!
له پێش هه‌موو شتێکیشه‌وه ،
پێشه‌کی ئاسمان گوڵێکی شینت له خۆی پێده‌به‌خشێ و
تۆش ده‌یده‌یت له لایه‌کی سه‌رت !
گوڵێکی شین ،
ده‌توانێت من بگرێته‌وه دوای ئه‌وه‌ی،
ده‌ستم له دوا مانای ژیانی خۆم به‌رده‌بێ ...
ده‌توانێت ڕۆحم به جوانی زوڵفی تۆ‌وه ببه‌ستێته‌وه و
ته‌مه‌نــــــــم وه‌ک ئاوێک به یه‌کسانی دابه‌شکات به‌سه‌ر ،
دێراوی ئه‌و له‌حزانه‌ی هه‌زاران چڵ خورپه‌ی
بۆنخۆشیان تیا سه‌وزه‌بێ !
تۆ له مندا چاو هه‌ڵده‌هێنی و
جارێکی تر ته‌ماشای ژیانم پێ ده‌که‌یته‌وه ..
بۆیه ده‌ستبه‌جێ ،
ئه‌و ده‌ستوخه‌ته ناشرینه ده‌کوژێنمه‌وه،
که غه‌در تۆی له ناو دڵڕه‌قی باوک‌دا پێ نووسیوه‌ته‌وه ...
ئه‌و حیکایه‌ته ده‌ڕووخێنم
که هیچ کڵاوڕۆژنه و په‌نجه‌ره‌یه‌کی تیا نه‌بوو ،
بۆ هاتنه ژوره‌وه‌ی هه‌تاو ...
چونکه تۆ قه‌ڵه‌مێکم ده‌ده‌یتێ
ته‌نها به‌و قه‌ڵه‌مه ده‌کرێت
دێڕه ناقۆڵاکانی چاره‌نووس ڕه‌ش بکرێنه‌وه و
ده‌فته‌ری خولیا چڵکنی دنیای پێوه دیار نه‌بێت ...
ئاه .. چی ده‌بوو گه‌ر هه‌موان له‌و قه‌ڵه‌مه‌یان ،
به یه‌کدی به‌خشیبا ؟
قه‌ڵه‌مێک ، که له مناڵیشدا حه‌زم ده‌کرد هه‌مبێ و
له‌سه‌ر ده‌فته‌ر ڕه‌سمه‌که‌م وێنه‌ی دڵخۆشی پێ بکێشم ...
وێنه‌ی خۆر له کاتی به‌خشنده‌یی و
وێنه‌ی ئۆخه‌ی پێده‌شتێک ،
کاتی شکانی نسێیه‌ک له شه‌ڕی له‌گه‌ڵ پرشنگدا ...
ئه‌و قه‌ڵه‌مه‌م پێده‌ده‌ی ،
که ده‌مویست،
کۆڵانی پێ پڕ بکه‌م له ڕووخۆشی دراوسێکان و
بوغزی ڕێبواره‌کانی سه‌ر ڕێگای پێ بکوژێنمه‌وه ...
بیرمه ده‌مویست وێنه‌ی هه‌موو دنیا ،
به جوانی له ده‌فته‌ر ڕه‌سمه‌که‌مدا بکێشم و
نه‌مده‌توانی !
به‌ڵام تۆ قه‌ڵه‌مێکم ده‌ده‌یتێ ،
هه‌موان له ناخه‌وه چاوی بۆ ده‌گێڕن ...
که‌چی واز له چێژ وه‌رگرتن له خوێندنه‌وه‌ی
ڕه‌شه‌کوژی ناو ئیماره‌ته‌کانی باخچه ناهێنن و
بێنه سه‌ری دێڕی گوڵێک خه‌ریکه ده‌ژاکێ و
ده‌ست بگرنه‌وه ،
دڵ بگرنه‌وه ،
ئه‌به‌دیه‌ت بگرنه‌وه ...
بۆ قه‌ڵه‌مێک ، کانی هه‌ڵقوڵێنێ و
جۆگه‌له‌ی درێژی خۆشویستن لێبداو
مه‌رگی ناواده‌ی چڵێ گیا له سه‌رابدا نه‌ژنه‌وین ...
ئه‌فسووس ، که‌س دڵۆپێک ئاو به‌خه‌به‌ر ناکاته‌وه !
که‌س ده‌ست ناگرێته‌وه !
حه‌یف که‌سێک نیه خۆی به میهر بنوسێته‌وه
که‌م که‌س خۆی سه‌رقاڵ ده‌کات ،
به دروست کردنی بزه‌یه‌ک له‌سه‌ر لێوی ماته‌مینیدا
دنیا له پرخه‌ی خه‌ودایه و
که‌چی تۆ باران له خه‌و هه‌ڵده‌ستێنی ...
له خه‌وی ناو هه‌ورێک ، که ده‌یه‌وێت دوورکه‌وێته‌وه و
ته‌نهایی له تینوێتیدا بخنکێ ،
هه‌ربۆیه ئاو چۆڕاوگه‌ی به گوێسوانه‌ی جوانیته‌وه به‌ستوه !
تۆ دنیا له مندا ڕاده‌چڵه‌کێنی ...
کاتێکیش له ئامێزم ده‌نێی ، توند ده‌مگوشی به خۆته‌وه
زوڵفت له ملی دودڵیمه‌وه ده‌هاڵێنی و
به ماچ ،
دڵنیام بیر خودای ده‌خه‌یته‌وه ،
که چاو له‌سه‌ر نائومێدی خۆی لابات له حه‌نای بنیاده‌م ،
مادامه‌کی ڕاچه‌نین بارانێکه نه‌رم نه‌رم
له‌هه‌وری موحیبه‌تێکی ڕاگوزه‌ره‌وه ده‌بارێت و
ئێمه‌ش هه‌موومان له ئه‌زه‌له‌وه موسافیر ..!