زه‌نگی سه‌عاتی بیستوپێنجه‌می ته‌مه‌نم
یان : گه‌ڕه‌کی شاعیره‌کان
سه‌لام محه‌مه‌د
سه‌رنجێك : پێشتر ئه‌م نووسینه‌م له ساڵی 2007 دا بڵاوکردۆته‌وه به‌ڵام لێره‌دا ده‌ستکاریم کردووه. هه‌ر له سه‌ره‌تاشه‌وه له گشت جۆره پلان و مه‌نهه‌جیه‌تێکی ئه‌ده‌بییه‌وه دوور بووه . نیازم وابوو شیعرێك بنووسم به‌ڵام هیچ ئاماده‌بوونێکم بۆ شیعر نووسین تیادا نه‌بوو . زۆرم له خۆم نه‌کرد ئیتر وا ئه‌م بابه‌ته‌ی لێ ده‌رچوو که جۆرێکه له وه‌رگێڕانی راسته‌وخۆی بیر و یاده تێکه‌ڵه جیا جیاکانی ناخ و داڕشتنه‌وه‌ی نووسینه کاڵبووه‌کانی سه‌ر ته‌خته‌ی هه‌ست و عه‌قڵ و خه‌یاڵ که هه‌ندێکیان هه‌ر نابینرێن و ناخوێنرێنه‌وه ، ئه‌وه‌کانی تریش ئه‌وه‌نده کاڵبوونه‌ته‌وه به حاڵ لێره‌و له‌وێ چه‌ند په‌ره‌گرافێکم به‌یه‌که‌وه گرێداوه و بابه‌ته‌که‌ی پچڕ پچڕ کردووه . ئه‌وه ته‌نها وه‌زیفه‌ی شیعره که ئه‌و دابه‌شبوونه یه‌ك ده‌خات و له قاڵبێکی یه‌کگرتوودا ده‌یخاته‌ڕوو به بێ ئه‌وه‌ی که هه‌ست به پارچه پارچه بوونی بکه‌ین . که‌واته ئه‌م نووسینه تا راده‌یه‌ك شیکردنه‌وه‌ی شیعرێکه هه‌وڵمداوه بینووسم و نه‌متوانیوه . پرۆسه‌ی شیعرێکه هێشتا نه‌منووسیوه و بۆم نایه‌ت .
ساڵه‌هایه‌که زه‌نگی سه‌عاتی بیستوپێنجه‌م لای من لێیداوه. سه‌عاتێکه وا خه‌ریکه ده‌بێت به بیستوپێنج ساڵ. بیستوپێنج ساڵی ره‌به‌ق به مانگ و هه‌فته‌و رۆژه‌وه له یه‌ك سه‌عاتدا . ئای که سه‌عاتێکی درێژه. ئه‌بیوکرات ده‌ڵێ:_ بۆچی له مردن بترسێم؟ تا من هه‌م مردن نییه، که مردنیش هه‌بێت من نیم، ئیتر بۆ له شتێک بترسێم که له بوونی خۆمدا ئه‌و بوونی نییه. لای منیش ئه‌گه‌ر ئێستا و ده‌ستبه‌جێ دوا چرکه‌ی ئه‌و سه‌عاته کۆتایی بێت ئاساییه وه‌ک چۆن به‌رده‌وامبوونیشی هیچ سه‌یر نییه .
خۆی له خۆیدا.سه‌عاتێکی نائاساییه و کاره‌ساتی گه‌وره‌ی نائاسایی دروستی ده‌که‌ن . سه‌عاتێکه له‌ده‌ره‌وه‌ی مه‌ودای ئه‌م زه‌مه‌نه‌دا ، تیایدا کات و شوێن به یه‌که‌وه ناگونجێن و ئاشنای یه‌کدی نین . هه‌ندێ جاریش به گژ یه‌کتریدا ده‌چن له به‌ر ئه‌وه‌ی به‌یه‌کتری نامۆن .
ئه‌م سه‌عاته وه‌رزی پێنجه‌می ساڵه ، هه‌فته‌ی پێنجه‌می مانگه ، مانگی ژماره سیانزه‌یه ، چرکه‌ی شه‌ستویه‌که‌می ده‌قیقه‌یه و هه‌ستی ژماره شه‌شه . سه‌عاتی حه‌شر نییه وه‌لێ هه‌ڵکشانه به‌ره‌و مه‌مله‌که‌ته دوور دووره‌که‌ی خودا . ئه‌و سه‌عاته‌یه که کۆنستانتان جیۆرجیۆ ی نووسه‌ری ده‌ڵێ : ـ
جاران به‌ر له دۆزینه‌وه‌ی ئامێری پاکوخاوێنکردنی هه‌وا و ژینگه تاقمی غه‌واسه‌کانی ژێر ئاو که‌روێشکیان له گه‌ڵ خۆیاندا ده‌برد بۆ زانینی راده‌ی پیسبوونی هه‌وای ناو غه‌واسه‌که، کاتێ که‌روێشکێک مردارده‌بۆوه نیشانه‌ی ئه‌وه‌بوو کاپته‌نه‌كانی ناو غه‌واسه‌که ته‌نیا شه‌ش سه‌عاتیان به ده‌سته‌وه ماوه خۆیان له خنکان و مردن رزگار بکه‌ن. یه‌که‌مجار له ساڵی 1982 له شاری به‌رلینی رۆژئاوادا برای به‌رێزم دکتۆر که‌مال فوئاد رێنمایی کردم بۆ خوێندنه‌وه‌ی رۆمانه‌که و دوواتریش له ساڵی 1989دا که له زیندانی سه‌ربازی باقووبه‌دا به‌ندکرابووم خه‌ریکی وه‌رگێرانی بووم بۆ زمانی کوردی .هه‌ر جاره‌ی به‌شێکم به براکه‌م و ئامۆزاکه‌م و ماڵی خوشکمدا ( که ئێستا هه‌موویان نیشته‌جێی وڵاتی سویدن ) ده‌نارده ده‌ره‌وه‌ی زیندان و که له رووداوه‌که‌ی کوێتدا به‌ر لێبووردنی گشتی که‌وتم بۆم ده‌رکه‌وت له ژێر چاودێریدابوون و هه‌موو نووسینه‌کانی منیش فه‌وتابوون سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که ئه‌منی که‌رکووک چه‌ند جارێک چووبوونه سه‌ریان..
ئه‌م رۆمانه به شێواویش کراوه‌ته فیلم و ئه‌نتۆنی کوین ده‌وری سه‌ره‌کی تیادا ده‌بینێت .
نووسه‌ر ته‌نها مه‌به‌ستی ئه‌وه نییه که باسی خودی پاڵه‌وانه‌که‌ی بکات یا وه‌کو مێژونووسێک باسی ئۆردوگا تۆقێنه‌ره‌کانی فاشیزمی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی تۆمار کردبێت که بریتیبوون له ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌دان و جینۆسایدی جووه‌کان به‌ڵکو وه‌ک هه‌ر ده‌قێکی گه‌وره و ره‌سه‌ن به‌شێکی لێکدانه‌وه‌ی بۆچوون و مه‌به‌سته‌کانی بۆ خوێنه‌ر جێهێشتووه .
ئه‌مرۆ که په‌نجاو سێ ساڵ به‌سه‌ر له‌دایکبوونمدا تێده‌په‌رێت ئاگاداری ئه‌وه‌م له ساڵی 1982 به دوواوه که‌وتوومه‌ته ناو ئۆقیانووسی سه‌عاتی بیستوپێنجه‌وه . هه‌موو که‌روێشکه‌کانی ده‌وروبه‌رم ده‌مێکه مرداربوونه‌ته‌وه له‌وساکه‌وه منیش هه‌ر له‌و شه‌ش سه‌عاته‌دا ده‌ژیم ، به‌ڵام غه‌واسه‌ی ته‌مه‌نم فرۆکه ئاسا هێشتا به رێگاوه‌یه و نه‌كه‌وتۆته‌وه سه‌ر ئاو . .
ئێره ویستگه‌یه‌کی گرنگه. هه‌ر لێره‌وه بوو که سوکرات وتی : ـ ته‌نها شتێک بیزانم ئه‌وه‌یه که هیچ نازانم ..
هه‌ر لێره‌وه بوو که عومه‌ری خه‌یام خوای بینی و به قه‌د ژماره‌ی بێ ژماره‌ی ئه‌ستێره‌کان پرسیاری ئاراسته‌ی کرد :
ناگه‌ڕێته‌وه که‌سێ له‌و دونیا
تا لێی بپرسین ئه‌حواڵی مردوو
ئا لێره‌وه کاروانی ئاواز و تابلۆ و کتێبه‌کانی به‌ختیار عه‌لی به‌ره‌و جاویدان و شاری مۆسیقاره سپییه‌کان کۆچیانکرد. لێره‌وه له‌تیف هه‌ڵمه‌ت هه‌وڵ ده‌دات جارێکی دی چاوی به دایکی بکه‌وێته‌وه و وا هه‌ست ده‌کات که شیعره‌کانی بۆ سه‌ده‌ی ئاینده ده‌نووسێت . به‌ڵێ واتێده‌گه‌م که شێرکۆ بێکه‌س لێره‌وه ده‌خوازێت دوا قه‌سیده‌ی خۆی بنووسێت و بڵێ ئۆخه‌ی چیدی به دوای شێوه‌یه‌کی نوێی شیعردا ناگه‌رێم ..
ئێره ویستگه‌ی لووتکه‌یه ، ئه‌وه‌ی ده‌یگاتێ ده‌بێته خاوه‌نی په‌ساپۆرتی په‌رینه‌وه بۆ ئه‌وبه‌ر . ئاماده‌یه که لێره‌وه یه‌که‌مین هه‌نگاو به‌ره‌و جاویدان یا ئه‌به‌دییه‌ت بنێت . زۆریش له‌م لووتکه‌یه‌وه قۆناخی گه‌شه‌سه‌ندنیان رائه‌وه‌ستێێت و خۆیان دوجوونه‌وه و پاشماوه‌ی ژیانیان ته‌رخان ده‌که‌ن بۆ خواردنی به‌روبۆمی ناوبانگی ئه‌ده‌بییان . که‌م نووسه‌ری جیهانیش هه‌یه دوای وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی نۆبێل شاکاری گه‌وره‌تری نووسیبێت .
منیش حه‌ز ده‌که‌م شتێک بنووسم ، هه‌رچی بابه‌تێك بێت گرنگ نییه وه‌لێ ئه‌وه گرنگه پاشان له ناخی دڵ و ویژدان و مێشکه‌وه بڵێم ئۆخه‌ی خۆ به‌ر له مردنم ئه‌وه‌ی ویستم نووسیم و تیشکه سپی و تیژره‌وه‌کانی رۆحم ئاسووده‌بوون .
ئێ به‌ڵام شیعر ده‌ره‌قه‌تی ئه‌و برووسکه ده‌ربڕینه نایه‌ت .
وه‌ك خۆت ده‌خوازیت وشه توانای ئه‌و ده‌ربڕینه‌ی نییه .
رۆمان فریای نووسینه‌وه‌ی ناکه‌وێت وئه‌گه‌ر ده‌ست به نووسینیشی بکه‌یت لای که‌می دوو ساڵ یان زۆر زیاتریشی پێده‌چێت .
چما ئه‌گه‌ر رۆمانێکی له بابه‌ت یۆلیسیسی جێمس جۆیس ده‌رباره‌ی یه‌ک رۆژی ره‌حیماوای که‌رکووک بنووسیت چه‌ند خوێنه‌ری له کوردستاندا ده‌بێت ؟؟ ئه‌ی له چه‌ند که‌سانێک زیاتر که ئه‌وانیش خۆیان نووسه‌رن چه‌ند خوێنه‌ری کورد له ده‌ره‌وه‌ی کوردستاندا هه‌ن؟؟ ئاخۆ ئه‌و مامۆستا به‌ڕێزانه‌ی له هه‌نده‌راندا وانه‌ی کوردی به مناڵ و گه‌نجانی کورد ده‌ڵێنه‌وه خۆیان شاره‌زاییان له زمان و ئه‌ده‌بیاتی کوردی‌دا هه‌یه ؟؟ ئایا ئه‌وه‌نده‌ی که پاره‌که‌یان به لاوه مه‌به‌سته چاره‌کی ئه‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌ن منداڵان و گه‌نجان فێری زمانی کوردی ده‌که‌ن ؟ ؟ ئه‌ی نه‌وه‌ی نوێی پاشه‌رۆژی کورد له‌م به‌هه‌شتی هه‌نده‌رانه‌دا ده‌رباره‌ی رۆشنبیری و که‌لتووری گه‌له‌که‌یان چی ده‌زانن ؟؟
ئه‌م شتانه کاری من نین و ئه‌گه‌ر قۆڵی لێ هه‌ڵبکه‌م و هه‌رهه‌موو تاڵه‌کانی ناو مێشکم به سه‌ر یه‌کدا بده‌م و بیانگوشم . شیعر و په‌خشان و رۆمان و کورته چیرۆک و شانۆگه‌ری و فه‌لسه‌فه و ره‌سم و گۆرانی و ........ تاد هه‌ر هه‌موویان ئاوێته‌ی یه‌کتری بکه‌م و هه‌رچیه‌کم لایه تێکه‌ڵه‌یه‌کی یه‌کگرتووی لێ دروستبکه‌م و ئینجا پاڵی لێ بده‌مه‌وه و هه‌رگیز بیر له نووسین نه‌که‌مه‌وه. بکه‌ومه سه‌ر گازه‌ره‌ی پشت و بچریکێنم : ـ حه‌یران حه‌یرانه بابی حه‌کیمه و داکی لوقمانه .
ئاخۆ ده‌بێ ئه‌م کۆکتێله سه‌یر و سه‌مه‌ره‌یه چی لێ ده‌رچێت ؟ شیعرێکی سوریالی یان ..... ؟ چی بنووسیت و چه‌ند بنووسیت مه‌حاڵه فریای کڵاوڕۆژنه‌یه‌کیش ناکه‌ویت . که ده‌گه‌یته کۆتاییه‌ك ئه‌وجا سه‌ره‌تایه‌کی ئاڵۆزتر و قورس‌تر و درێژترت له به‌ر ده‌مدا قوت ده‌بێته‌وه . رێگا ده‌تگه‌یه‌نێته دووڕێیان هه‌ر کامێکیان هه‌ڵبژێریت سێ رێ‌یان و چوارڕێیانی تازه‌یلێ ده‌بێته‌وه . ئه‌مڕۆ که بوومه‌ته په‌نجاوسێ ساڵ وا تێده‌گه‌م که ژیان عاره‌بانه‌یه‌که پڕه له یاده‌وه‌ری شیرین و تاڵ . له سه‌ره‌وه‌ی په‌نجا ساڵیدا باره‌که قه‌ڵه‌وتر ده‌بێت و رۆژانه له جیاتی سووکبوون و که‌مبوونه‌وه عه‌لاگه‌یه‌ك خه‌م و ئه‌رك و ده‌ردی ره‌نگاوڕه‌نگی قه‌زاوبه‌ڵای زه‌مانه‌ی ده‌چێته سه‌ر و راکێشانی عاره‌بانه‌که‌ش قورس‌تر ده‌بێت و زیاتر جیڕه‌جیڕی تێده‌که‌وێت . هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ت به خۆت زانی پیر و که‌نه‌فت بوویت و به زه‌ڕه‌بینیش لاپه‌ڕه‌یه‌کت پێ ناخوێندرێته‌وه . ئه‌م رێگایه هه‌رگیز کۆتایی نایه‌ت و که‌س نازانێت که‌ی سه‌ره‌تا ده‌ستی پێکردووه یان که‌ی کۆتایی دێت . له نێوانی بچووکترین گه‌ردیله و گه‌وره‌ترین که‌وکه‌بی گه‌ردووندا هێشتا که‌س ن سه‌ره‌تا چۆن ده‌ستی پێکردووه و که‌ی کۆتایی دێت و چۆن ؟ لوغزێکی داخراوه .
ئای له‌م ( گرانه‌تایه‌ی به ژیان ناوده‌برێت ) . را ده‌كه‌م و را ده‌که‌م و هه‌ناسه‌بڕکێم پێکه‌وتووه . ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌ش ده‌زانم که به هه‌وارگه ناگه‌م به‌ڵام هه‌ر ده‌ڕۆم ، هه‌ر ئه‌ڕۆم ئه‌ڕۆم ئه‌ژنۆم ئه‌له‌رزێ ئامۆزاگیان راوه‌ستانم بۆ نییه . ده‌زانم که هه‌رگیزاو هه‌رگیز فریا ناکه‌وم وه‌لێ ترووسکه‌ی هیواش ناکوژێته‌وه . باشه ئه‌مه خۆخه‌ڵه‌تاندن و چاوقایمی نییه ؟ ده‌بێ له ژیاندا بمرم بۆ ئه‌وه‌ی له مردن‌دا بژیم واته بکه‌ومه ناو باغ و گوڵزاره بۆنخۆشه‌که‌ی مێژووه‌وه که له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌و باغ‌و گوڵزاره پڕه له دره‌ختی زه‌قنه‌بووت . مێژووی چی له کاتێکدا به دوو چاوی زه‌قه‌وه ده‌بینم پاره و ده‌سته‌ڵات مێژوو ده‌نووسنه‌وه . ئه‌گه‌ر هه‌وارگه به ئارامه‌که‌ی خه‌یاڵ و خه‌وبینینی پاك و بێگه‌رد نه‌بوونایه له‌دێر زه‌مانه‌وه غه‌واسه‌ی ته‌مه‌نم خنکابوو . ره‌نگه ئێستا ببوایه به مۆزه‌خانه‌ی ماسیه ره‌نگاوڕه‌نگه‌کانی سێگۆشه‌ی به‌رمۆدا .
هه‌موو توانا و به‌هره و ده‌سه‌لاتی مرۆڤ به بێ خه‌یاڵ و خه‌وبینین کاریگه‌ریه‌کی ئه‌وتۆیان نابێت. ره‌نگه بیکه‌ن به خاوه‌ن ده‌سه‌لات یا خاوه‌ن پاره به‌ڵام کیسه‌ڵ ئاسا به درێژایی ژیانی ئه‌و مرۆڤه ته‌نیا فریای چه‌ندسه‌د کیلۆمه‌ترێک ده‌که‌وێت له‌م بیابانه ئاوێنه‌ییه‌دا . ئه‌و به‌خته‌وه‌ریه‌ی که له ئه‌نجامی پاره و ده‌سه‌ڵاتیشه‌وه دروست ده‌بێت به‌خته‌وه‌ری نییه و گه‌مژه‌ییه. بتپه‌رستی و به‌ندایه‌تیه.
هه‌موو پێغه‌مبه‌ره‌کان و هه‌موو سیاسیه‌کان ئامانجی دیاریکراویان هه‌یه و له پێناوی ئه‌و ئامانجه‌یشدا خه‌بات ده‌که‌ن و هیچیتر . که‌سی دیکه به راست و دروست نازانن به‌لام هه‌ر هه‌موویان ده ئه‌وه‌نده‌ی تریش بخه‌یته سه‌ر ته‌مه‌نیان ئه‌وسا ناتوانن که قه‌ناعه‌ت و دڵنیاییه‌کی به‌رده‌وام و چه‌سپیو ته‌نانه‌ت لای مرید و لایه‌نگرانی ده‌وروبه‌ره‌که‌ی خۆیان دروست بکه‌ن. وشه‌ی جوان و ئاوازی جوان و تابلۆی جوانیش به ته‌نیا کار له ویژدانی جوان ده‌که‌ن به‌ڵام تاڵه موویه‌ك ویژدان مردووه‌کان نابزوێنن . گریمان تا راده‌یه‌کیش کاریگه‌ری هه‌بوو ئه‌وسا ئه‌گه‌ر گشت دانیشتوانی جیهان شاعیر و هونه‌رمه‌ند بوونایه ئاخۆ هه‌تاهه‌تایه ته‌کنه‌لۆژیا ئه‌م پێشکه‌وتنه‌ی ئه‌مڕۆی به خۆیه‌وه ده‌بینی؟ داهێنانی زانستی و داهێنانی شیعریی دووشتی ته‌واو جیاوازن . ئه‌گه‌ر گه‌ڕه‌کێك یه‌کپارچه هه‌موو دانیشتووانه‌که‌ی شاعیر بن ده‌بێ چۆنی بگوزه‌رێنن .
پێشکه‌وتن و گه‌شه‌کردنی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر و فه‌لسه‌فه له چاو داهێنانه زانستی و ته‌کنه‌لۆژیه‌کاندا هیچ نین. هه‌ندێك له‌وانه‌ی که پاڵێورابوون بگه‌نه لووتکه یان به راستی گه‌یشتبوونه لووتکه ئێستا بوونه‌ته که‌ناڵێکی ته‌له‌فیزۆنی شان به شانی رووداوه رۆژانه‌ییه‌کان ده‌ڕۆن و به‌هره‌یان بۆته وه‌زیفه‌یه‌ک له ناو چوارچێوه‌ی سیاسه‌تدا . شوێنی به‌رژه‌وه‌ندی که‌وتوون نه‌ك ره‌سه‌نایه‌تی و داهێنان و جوانکاری . به‌هانه‌شیان ئه‌وه‌یه که کوڕی گه‌لن و هه‌ست به لێپرسینه‌وه ده‌که‌ن به‌رانبه‌ر به ئازاره‌کانی گه‌ل که له بنه‌ڕه‌تدا خۆیان به‌شێکن له‌و مه‌کینه‌یه‌ی ئازاره‌کانی دروستکردووه . ئه‌وانه وه‌کو رووکه‌ش ئازاره‌کانی گه‌ل و مرۆڤایه‌تی ده‌لاوێننه‌وه که له حه‌قیقه‌تدا پرسه‌یان بۆ ژانه‌کانی خۆیان گرتووه‌و دیل و کۆیله‌ی نه‌رجسیه‌ت و خۆپه‌رستی و پارووی چه‌وری تایبه‌تین . توانا و شاره‌زاییان له ئه‌ده‌بدا بووه به پێچه‌و عه‌بای ئه‌و خووه خراپه و زاته نه‌خۆشه‌یان له بری داهێنانی مه‌زنتر و رۆشنایی به شه‌وقتر . ئه‌وانه که به داخه‌وه زۆریشن گه‌ل و نیشتمان و کۆمه‌ڵێ زاراوه‌ی پیرۆزی دیکه‌یان کردووه به قاڵدرمه‌و پیادا سه‌رده‌که‌ون به‌ره‌و ئامانجێك به پله‌ی یه‌که‌م په‌یوه‌ندی به خواست و خودی خۆیانه‌وه هه‌یه نه‌ك به گه‌ل و نیشتمانه‌وه .
ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی که یۆنانیه‌کان گه‌یشتبوونه چڵه‌پۆپه‌ی فیکر له روی ته‌کنه‌لۆژیه‌وه سه‌رده‌می ئه‌سپ و که‌ر و حوشتر بوو به‌لام ئێستا سه‌رده‌می عه‌وله‌مه و فڕۆکه و ئه‌پۆلۆیه که‌چی نووسینه‌کان هه‌ر له چوارچێوه‌ی بیره‌کانی سوکرات و ئیفلاتوون و هۆمیرۆس و سۆفۆکلیس و زۆری تریشدا ده‌خولێنه‌وه له گه‌ڵ جیاوازییه‌کی نسبیدا ..
کێ توانیویه‌تی ئیزافه‌یه‌کی هه‌ستپێکراو بخاته سه‌ر شه‌کسپیر ؟؟
زاراوه‌ی زۆری له بابه‌ت پۆسته‌ره شیعر و مینیجۆبه شیعر و برووسکه شیعر و ته‌نانه‌ت مۆبایله شیعریشم که‌وتۆته به‌رچاو به‌ڵام گرفته‌که له هه‌ڵبژاردنی ناوی مۆدێرندا نییه به‌ڵکو ئه‌گه‌ر نووسه‌ر دوای ته‌واوبوونی به‌رهه‌مه‌که‌ی له خۆی بپرسێت چ ئیزافه‌یه‌کی خستۆته سه‌ر که‌له‌پووری رۆشنبیری گشتی بۆی ده‌رده‌که‌وێت که فه‌تحێکی تازه‌ی نه‌کردووه..
له سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مدا رۆماننووسانی جیهان شاکاری ئه‌وتۆیان به‌رهه‌مهێنا تا ئێستایش هه‌ر له لووتکه‌دان به‌ڵام که شۆرشی پیشه‌سازی ئه‌وروپی ده‌ستی پێ‌کرد پێم وایه هه‌رهه‌موو رۆژنامه‌و گۆڤاره‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی سه‌رانسه‌ری ئه‌وروپا به گشتی کۆبکه‌ینه‌وه ناگه‌ن به نیوه‌ی پانتایی ئه‌مڕۆی میدیای کوردی . ئه‌وه‌ی که ئێستایش له سایت و رۆژنامه و گۆڤاره کوردییه‌کاندا ده‌یخوێنمه‌وه یا گوێم لێ ده‌بێت له بابه‌تی جنێودان به یه‌کتری و بوختان و درۆ هه‌ڵبه‌ستن له کولتووری هێچ گه‌لێکی دیکه‌ی ئه‌م جیهانه‌دا نه‌که‌وتۆته به‌ر چاووگوێم .
له کوردستانی ئه‌مڕۆدا ژماره‌یه‌کی بێ ئه‌ندازه بڵاوکراوه‌ی جۆراوجۆر رۆژانه ، هه‌فتانه ، مانگانه ... تاد هه‌ن که هه‌ر هه‌موویان ده‌بێ پڕ بکرێنه‌وه‌و له کاتی دیاریکراوی خۆیاندا به دیداری خوێنه‌رانیان شاد و به‌خته‌وه‌ر بن مه‌به‌ستیشم له سایته تاکه که‌سیه‌کان نییه که له ژماره نایه‌ن و زۆریان پیاو هه‌ر بێزینایه‌ت بینکاته‌وه. مۆبایلیش له‌ولاوه به‌زمێکی تری ناوه‌ته‌وه و شتی وا سه‌خیف تۆمارکراوه که گاڵته به ژنه کورده ئه‌نفالکراوه‌کان ده‌که‌ن . هه‌ندێك له‌و گه‌نجه بێ شه‌رمانه ته‌نها بۆ به‌کارهێنانی دوو سێ وشه‌ی سێکسیی قسه به خوشك و دایکی خۆشیان ده‌ڵێن . له پاڵتاکی سه‌ر ئینته‌رنێتیشدا سایت و ژووری وا هه‌ن ناوی قۆڕ یان لێ ناون و هه‌ر قسه‌ی قۆڕیش ده‌که‌ن . بێگومان ئه‌م جۆره دوکانه‌ش ئه‌گه‌ر مشته‌ری خۆیان نه‌بێت داده‌خرێن.
* * *
زۆرجار لێم ده‌پرسن: بۆچی نانووسیت؟؟ بۆچی هیچ شیعرێکت دیار نییه خۆ تۆ جاران شیعری جوانت ده‌نووسی؟ راسته ده‌ڵێن وشکبوویته‌وه و هیچت پێ نه‌ماوه ؟ چما به‌هره‌ش وه‌کو پیره‌دار وشک هه‌ڵده‌گه‌ڕێت ؟
هه‌ندێجار ده‌ڵێم خه‌رمان به‌ره‌که‌ت خۆ ژماره‌ی شاعیران و نووسه‌رانی كورد له ژماره‌ی خوێنه‌ران زۆرتره .
هه‌ندێجار ده‌ڵێم ئه‌وه‌ی من ده‌مه‌وێ بیڵێم پێش من شێرکۆ بێکه‌س وتوویه‌تی و هیچی بۆ من نه‌هێشتۆته‌وه و حه‌ز به دووباره‌بوونه‌وه ناکه‌م و مه‌گه‌ر ئاواز بۆ شیعره‌کانی ئه‌و دابنێم ..
جاریش هه‌بووه وتوومه ئه‌وه‌ی که سیی ساڵ به‌ر له ئێستا له ده‌مه‌وئێواران ئه‌تبینم بهسوخمه‌یه‌کی زه‌رده‌وه دا نووسیومه به‌سه‌و ئیزافه‌یه‌کی باشترم لا نییه . زۆریش له خۆم ناکه‌م که شاعیریی بکه‌م به وه‌زیفه‌یه‌ك هه‌موو ژیانم بۆ پێشخستن و گه‌شه‌پێدانی ته‌رخان بکه‌م .
یان زه‌ق و زۆپ ده‌ڵێم کاکه گیان پیربوومه و تاقه‌تی شیعرنووسینم نه‌ماوه وه‌ک ئه‌وه‌ی یاریچیه‌کی موته‌قاعیدی فتبۆڵێن بم و له به‌ر جگه‌ره‌کێشان وازم له یاری هێنابێت . چاکه ئه‌وه ده‌ستم به نووسینیش کرده‌وه ئایا له توانامدایه ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێده‌که‌م و بیری لێده‌که‌مه‌وه به ره‌وانی راسته‌وخۆ ده‌ریبڕم ؟ ئایا عه‌قڵ ده‌گاته ئاستی ملیاره‌ها نهێنی و ملیاره‌ها پرسیاری بێ وه‌رام ؟ ئه‌ی هه‌موو شاکاره ئه‌ده‌بی و هونه‌رییه‌کان ته‌نها به که‌ناری پانتاییه غه‌ریزی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کاندا پیاسه ناکه‌ن و به شێوه‌ی جیاواز ومه‌جاز هه‌مان پرسیار دووباره‌و ملیۆنباره ناکه‌نه‌وه؟
ئه‌وه‌تانێ ئه‌مڕۆ سه‌رم ناوه‌ته سه‌ر به‌هره نه‌گبه‌ته‌که‌ی خۆم و به‌م نووسینه یادی تێپه‌ڕبوونی په‌نجاو سێ ساڵ به سه‌ر رۆژی له‌دایکبوونمدا ده‌که‌مه‌وه. ویستم شیعرێك بنووسم به‌ڵام بۆم نه‌هات و به‌هره‌که‌م خۆی لێم شاردۆته‌وه ..
به‌هره‌که‌م پێم ده‌ڵێ: ئاخر من مامۆستای ماتماتیک نیم تا باسی تیۆریه‌کی ئه‌ندازه‌یی بکه‌م . من باسی خۆت ده‌كه‌م و له نێوان خۆتیشه‌وه باس له مرۆڤ و کێشه‌کانی ژیان و مردن ده‌که‌م . ئه‌وه‌ی که ده‌ینووسم چی لێده‌رده‌چێت و هه‌رچیه‌کی ناوده‌نێن ئاره‌زووی خۆتانه . با بڵێن ئه‌وه نووسین نییه و شه‌ڕه‌پشیله‌یه. با بڵێن زه‌نگی سه‌عاتی بیستوپێنج زمانی کوردی له بیربردۆته‌وه‌و ده‌ستووره‌کانی رێزمان ره‌چاو ناکات . ئینجا مناخۆم له‌و به‌هره‌یه ده‌دزمه‌وه‌و پێی ده‌ڵێم بچۆ به لای کاری خۆته‌وه ، من حه‌وسه‌ڵه‌که‌ی جارانم نه‌ماوه. شیعری چی و چیرۆکی چی و رۆمانی چی ؟
ده‌مه‌وێ ئه‌وه بهێنمه‌وه یادی خۆم که مرۆڤ تاکو ئه‌مڕۆ ته‌نها یه‌ك له سه‌دا یا تۆزێ زیاتری توانا شاراوه‌کانی ناو مێشکی به‌کارهێناوه که ره‌نگه ئه‌گه‌ر به‌ره‌وپێشه‌وه بچێت و ژماره‌که زیاتر بێت ئه‌وسا ژیان ببێته فیلمی کارتۆن و نه‌وه‌کانی پاشه‌ڕۆژ پێمانبێژن ئینسانه کۆنه‌کان زۆر به‌سزمان بوون . به‌وه دڵی خۆیان ده‌دایه‌وه که شیعر و رۆمانیان ده‌نووسی. سه‌رتاسه‌ری ژیانیان ئاخ وئۆف و قسه‌ی حه‌له‌ق و مه‌له‌ق بوو .
ئێمه ئێستا له شه‌وه‌زه‌نگێکی چڕدا ده‌ژین و ته‌نها دوو سێ مه‌تری ده‌وروبه‌ری خۆمان ده‌بینین ئه‌ویش به هۆی جیهانگیریه‌وه ئه‌گینا مه‌ودای بینینی چه‌ند ساڵێک له‌وه‌به‌رمان له دوو سێ سه‌نتیمه‌تر تێناپه‌ڕی به‌ڵام هه‌ستمان به خۆماننه‌کردووه . ته‌مه‌نی ته‌کنه‌لۆژیا زۆر کورته و فڕۆکه و ته‌له‌فۆن و فاکس و مانگیده‌ستکرد و ئینته‌رنێت زۆر شتی تریش له خانه‌ی خه‌ون و خه‌یاڵیش جێگایان نه‌ده‌بووه‌وه .
ئاینشتاین به‌و هه‌موو زیره‌کیه‌وه ئینجا ده‌ڵێ : ئه‌گه‌ر منداڵێك به‌رینه ناو ژوورێکی گه‌وره‌ی پر له کتێب و کتێبه‌کانیش به چه‌ند زمانێکی جیاواز نووسرابن که منداڵه‌که نایانزانێت ئاخۆ ده‌بێ چی‌یان لێ تێبگات . بێجگه له گۆرینی شوێنی هه‌ندێ کتێب چی پێ ده‌کرێت ..
ئێمه‌یش تا ئێستا هه‌ر به قه‌د ئه‌و منداڵه‌مان له ژیان هه‌ڵکڕاندووه‌و لێی تێگه‌یشتووین به‌ڵام به خۆمانیش نازانین و هه‌ر یه‌که‌و به‌شتێکه‌وه خۆمان خه‌ریک کردووه . ئه‌گه‌ر رووبه‌ڕووی پرسیارێکیش ببینه‌وه ده‌ڵێین ئه‌ی چی بکه‌ین ئه‌وه سوننه‌تی ژیانه . ده‌ماخه حه‌یاته‌که‌یش له ناو سه‌ری خۆماندا وه‌ك وه‌یخڕ پاشا پاڵی لێ داوه‌ته‌وه و له‌وه ده‌چێت که پیاو ملیارێک دۆلار له گیرفانی خۆیدا بێت و شه‌و و رۆژیشی به یه‌که‌وه گرێدابێت له پێناوی په‌نجا دۆلاردا . هه‌ر ئه‌مه‌یشه هۆی دوواکه‌وتنی ئاستی بیرکردنه‌ی مرۆڤ به به‌راوردکردنی له گه‌ڵ ته‌کنه‌لۆژیادا هه‌رچه‌نده که مرۆڤ خۆیشی ته‌کنه‌لۆژیای به‌رهه‌م هێناوه .
بۆیه‌ده‌بینین هه‌موو کاتێ زمانی پاره له زمانی فیکر و ئه‌ده‌ب و هونه‌ر به‌هێزترو کاریگه‌رتره.
ده‌وڵه‌مه‌ند و پاره‌دار رێزی زیاتری لێ ده‌گیرێت له رۆشنبیر و به‌هره‌دار تا ئه‌و راده‌یه‌ی که پاره ئاستی که‌سایه‌تی مرۆڤ له ناو کۆمه‌ڵگه‌دا دیاری ده‌کات .
من بیرکردنه‌وه به به‌دیلی پاره ده‌زانم . تۆ بۆ خۆت هه‌موو تاڵه‌کانی ناو مۆخت ته‌رخان بکه بۆ پاره‌په‌یداکردن ، منیش تام و چێژ له بیرکردنه‌وه و گه‌ڕان به شوێن راستیه‌کاندا وه‌رده‌گرم . تۆ به جۆرێک ئاسووده‌یت و منیش به جۆرێکی دیکه و ( کل حزب بما لدیهم فرحون ) .
رۆژانه بیر له‌م گه‌ردوونه بێ کۆتاییه و له مردن وبوون و نه‌بوون و خودا‌و رۆح و هه‌زاره‌ها نهێنی دیکه ده‌كه‌مه‌وه . موگناتیس و کاره‌با بریتین له وزه ئه‌ویش به چاو نابینرێت . به په‌رۆشه‌وه سۆراغی داهاته ژیاری وگه‌ردوونیه‌ـکان ده‌که‌م ،.به‌رده‌وام بیر له‌و هه‌وڵانه ده‌که‌مه‌وه که مرۆڤ خۆی داونی بۆ قڕکردنی مرۆڤ . بۆ نموونه جینۆسایدکردنی جووه‌کان و ئه‌رمه‌نه‌کان و کورده‌کان. .بیر له سه‌ربڕاوه‌کانی عیراق ده‌که‌مه‌وه . بیر له‌وانه ده‌که‌مه‌وه چۆن ده‌ست و قاچیان ده‌به‌ستن و
چاوه‌کانیان هه‌ڵده‌کۆڵن . بیر له‌وانه‌یش ده‌که‌مه‌و ه که خۆیان ده‌ته‌قێننه‌وه . به راستی دڵێکی ده‌وێ پیاو بتوانێت خۆی بته‌قێنێته‌وه له پێناوی هه‌رچی مه‌به‌ستێکدا بێت..
ئه‌وه چ ژه‌هرێکه ده‌یڕێژنه ناو مێشکه‌وه‌و سڕی ده‌که‌ن و باوه‌ڕێکی وای لا دروست ده‌که‌ن ده‌موده‌ست له‌گه‌ڵ گیانده‌رچوونی خۆکوژه‌که‌دا له به‌هه‌شتدا چاو هه‌ڵدێنێت و پۆل پۆل په‌ری ناسک و نازدار ئه‌ڵقه‌ی سه‌مای له ده‌ورا ده‌به‌ستن و خواردنی خۆش و شه‌رابی خۆشی ده‌ده‌نێ . ئه‌ی ده‌بێ کامه خودا بێت ئه‌وجۆره کرده‌وانه به جیهاد له قه‌ڵه‌م بدات؟ ئه‌گه‌ر به‌هه‌شت جێگای ئه‌وانه بێت من له ئێستاوه بڕیاری خۆم داوه با هه‌تا هه‌تایه بسووتێم و دۆزه‌خ هه‌ڵده‌بژێرم .
ته‌نانه‌ت بیر له مه‌وئووده‌کانی سه‌رده‌می جاهیلییه و ئێستایش ده‌که‌مه‌وه . به‌شبه‌حاڵی خۆم وێنه‌یه‌کی بچووک کراوی بوون و نه‌بوونم لا دروست بووه‌و ته‌نانه‌ت بیر له سیاسه‌تیش ده‌که‌مه‌وه که بۆچی له ولاتانی جیهاندا یاری به تۆپی پێ ده‌کرێت به‌ڵام له عیراقی حامۆرابیدا به‌که‌لله‌ی سه‌ری مرۆڤ گۆڵ ده‌کرێت ..ئا به‌ڵێ بیر له مێرووله‌یش ده‌که‌مه‌وه‌و زۆر جار به دیار شاره مێرووله‌وه راوه‌ستاوم و سه‌رنجم داون و لێیان ورد بوومه‌ته‌وه . چش له‌وه‌ی که ده‌ڵێن شێت بووه با بۆ خۆیان هه‌ر بڵێن .
ئه‌وه‌ی که نیگه‌رانی کردووم و زۆر جار بۆم بۆته هۆی ناڕه‌حه‌تی و ژانه‌سه‌ر و ده‌ردی دیکه ئه‌وه‌یه که زۆر زوو به‌رانبه‌ره‌که‌م ده‌خوێنمه‌وه و خێرا تێده‌گه‌م له‌وه‌ی بۆچی ئاوه‌ها ده‌په‌یڤێت و له‌م خورشید و خاوه‌ره‌دا نیازی چییه . ده‌زانم که‌ر له کوێ که‌وتووه و کونده له کوێ دڕاوه . ده‌زانم که درۆزن و ئاینه‌ئۆینکه‌ر و دز و فێڵباز و بوختانچی و مه‌کرباز و ده‌یان باز و چیتر رووبه‌ره‌که‌یان داگیرکردووه و مه‌گه‌ر به نوێژی نیوه‌ڕۆ چراکه‌ی دیۆجینۆس به ده‌سته‌وه بگریت و بۆ مرۆڤێکی راست بگه‌ڕێی . ئه‌مه‌ش حه‌ساسیه‌ت و دووره‌په‌رێزی و گۆشه‌گیرییان لا دروستکردووم و ناهه‌قیشم نییه . که سوور ده‌زانم به‌رانبه‌ره‌که‌م ناڕاسته و ناچاریشم ده‌کات گوێ بگرم و باوه‌ڕی پێ بکه‌م ویژدانم ئازارم ده‌دات . هه‌روه‌ها که خۆمیش قسه‌یه‌کی هه‌ڵه بکه‌م زوو زوو په‌شیمان ده‌بمه‌وه‌و تا ماوه‌یه‌کیش هه‌ر بیری لێ ده‌که‌مه‌وه بۆچی ئه‌و قسه‌یه‌م کرد . ئه‌دی نه‌یانگوتووه ئه‌گه‌ر قسه‌کردن زیو بێت ئه‌وا بێده‌نگیی زێڕه.
یه‌کێک له شه‌وه خۆشه‌کانم ئه‌و شه‌وانه‌یه که تاریکه‌شه‌وه‌و هه‌زاره‌ها ئه‌ستێره به ئاسمانه‌وه ده‌دره‌وشێنه‌وه . منیش به نه‌غمه‌یه‌کی خه‌مگینه‌وه له به‌ر خۆمه‌وه لاسایی ماملێ ده‌که‌مه‌وه و شیعره‌که‌ی هه‌ژاری موکریانی ده‌ڵێمه‌وه :
شه‌وه دونیا وه‌کو زوڵفت سیاپۆش
وه‌ره با ده‌رده دڵ بکرێن فه‌رامۆش
ده‌ستم به‌ستۆکه با بتگرمه باوه‌ش
ئه‌گه‌ر مردم له خۆشیان چاوی تۆ خۆش
شه‌وه ئه‌ستێره به زریوه‌ن له سه‌رمان
له مانگی رووت هه‌ناسه‌م بۆته خه‌رمان
تکه‌ی ئاونگی کوڵمت ته‌ڕ ده‌کا لێو
گه‌زۆ باری له گه‌رمان و له شه‌رمان
با تۆزێ قووڵتر بیر له مرۆڤ بکه‌ینه‌وه. .هه‌مووی سیی هه‌زار ساڵێکه مرۆڤی هۆشیار په‌یدابووه‌و دوو سه‌د هه‌زار ساڵیش به سه‌ر په‌یدابوونی مرۆڤی نیاندرتالدا تێپه‌ریوه . مێژووی مرۆڤی دوو پێ بۆ ملیۆن و نیوێک ساڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه چونکه به‌ر له‌وه هێشتا رانه‌هاتبوو به دوو پێ بڕوات . مێژووی دیناسۆره‌کان بۆ سه‌د و په‌نجا ملیۆن ساڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه و مێژووی هه‌ندێ بوونه‌وه‌ری تریش بۆ شه‌ش سه‌د ملیۆن ساڵ ، واته هه‌ر له بنه‌ڕه‌ته‌وه زه‌وی تایبه‌ت نه‌بووه به ئینسانه‌وه . دینه‌کانیش روونکردنه‌وه‌ی مه‌نتیقیمان ناده‌نێ و له بری ئه‌وه باس له حه‌زره‌تی ئاده‌م ده‌که‌ن که باوه‌گه‌وره‌ی ئێمه‌یه و مرۆڤێکی ته‌واو ئاقڵ و تێگه‌یشتوو بووه. هه‌ر له په‌راسوویه‌کی ئاده‌میش خودا حه‌وای دروستکردووه به‌ڵام مافی ئه‌وه‌مان پێ ناده‌ن ( واته ئایینه ئاسمانیه‌کان ) بپرسین چۆن و بۆچی ؟ ته‌نها رێگا و چاره‌سه‌ری دینیی ئه‌وه‌یه به بێ ته‌فسیر و لێکدانه‌وه باوه‌ڕ بهێنیت که به کون فه‌یه‌کوونێك خوڵقاندوویه‌تی و هیچ موناقه‌شه‌یه‌ك هه‌ڵناگرێت . له کاتێکدا ئینسان مافی ده‌ربڕینی زۆر پرسیاری لێ حه‌رام و قه‌ده‌غه کراوه قورئان خۆی رێگای بۆ پرسیارکردن خۆشکردووه ، بۆ نموونه حه‌زره‌تی ئیبراهیم تکای له خودا کردووه نیشانی بدات چۆن مردوو زیندوو ده‌کاته‌وه خودا‌ش پێی ده‌ڵێ بۆچی باوه‌ڕت به‌وه نییه؟ ده‌ڵێ با به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیابم . که‌واته دڵنییایی یه‌کێکه له‌و مافانه‌ی که قورئانیش دانی پیادا ناوه که‌چی زۆر پرسیار و قووڵبوونه‌وه و شیکردنه‌وه تا ئێستاش ده‌که‌وێته خانه‌ی حه‌رامه‌کانه‌وه . زانست و دین هه‌ر یه‌که ته‌فسیری تایبه‌تی خۆیان بۆ ره‌چه‌ڵه‌کی ئینسان هه‌یه که نه‌ك هه‌ر جیاوازن به‌ڵکو به هیچ جۆرێك به یه‌کدی ناگه‌ن . که‌واته ده‌بێ تۆ یه‌کێکیان هه‌ڵبژێریت ، یان ئایین یان زانست . ئه‌گه‌ر ئایین هه‌ڵده‌بژێریت ئه‌وه دایه حه‌وا له په‌راسووی ئاده‌مه‌وه په‌یدا بووه یان یه‌سوع کوڕی خوایه ، زانستیش شتێکی دیکه‌مان پێ ده‌ڵێت . هه‌رگیز ناتوانی هه‌ردووکیان واته ئایین و زانست له یه‌ك کاتدا به راست بزانیت . له قورئاندا هاتووه ( وفوق کل ذي علم علیم ) یان ( هو الأول والآخر والظاهر والباطن وهو بکل شیئ علیم ). زانستیش باس له وزه و توانا له دوانه‌هاتووه‌کانی مێشك ده‌کات . ئایا به‌م حیسابه ئه‌گه‌ر ئینسان سه‌د له سه‌دای وزه‌و تواناکانی به‌کار بهێنێت که هه‌رگیز ناتوانێت ناگاته ئاستی ئه‌و هێزه موتڵه‌قه‌ی که ته‌نها خودا خۆی هه‌یه‌تی ( ونفخت فیه من روحي ) . ئه‌ی بۆچی خودا ده‌فه‌رموێ ( إنما یخشی الله عباده العلما‌ء ) .
باسی ئه‌م سیی هه‌زار ساڵه‌ی ته‌مه‌نی هۆشیاریی مرۆڤ ناکه‌م به‌ڵکو گرفت له خووه شه‌ڕانییه‌که‌ی ئینساندایه که یه‌که‌مین کوڕی ئاده‌م براکه‌ی خۆی کوشتووه و ئه‌و لایه‌نه دڕندانه‌یه‌ی بنیاده‌م تا ئێستاش به‌رده‌وامه. هه‌ر له‌م سه‌د ساڵه‌ی رابردوودا چه‌ندین ملیۆن مرۆڤ هه‌ر به ده‌ستی مرۆڤ خۆی کوژراون ؟
بۆچی؟؟ ئاخۆ رۆژێك دێت که ئینسان واز له شه‌ڕوتوندوتیژی بهێنێت یان خودا به جۆرێك خوڵقاندوویه‌تی شه‌ڕ و توندوتیژی به‌شێکی دانه‌بڕاو بێت له پێکهاته سه‌ره‌کییه‌کانی ئینسان که له یه‌که‌مین وه‌چه‌ی مرۆڤایه‌تییه‌وه ده‌ستی پێ کردووه و تا دوا وه‌چه‌ش درێژه‌ی ده‌بێت .
خۆ زه‌وی جێگه‌ی هه‌موومانی تێدا ده‌بێته‌وه نه‌ك ته‌نها ئاده‌م و حه‌وا . خێر و به‌ره‌که‌ته‌که‌یشی به‌شی هه‌موومان ده‌کات ، وه‌لێ ته‌نها له دوو جه‌نگه جیهانیه‌که‌دا ده‌وروبه‌ری شه‌ست ملیۆن که‌س کوژراون . ژماره‌که که‌م نییه ، شه‌ست ملیۆنه لای که‌میی .
بێجگه له ده‌یان جه‌نگی ئیقلیمی تریش که جه‌نگ خۆی له خۆید اسیفه‌تی دڕنده‌یه و گه‌وره‌ترین ده‌به‌نگی و گێلی و کاڵفامیه . ئه‌گینا هیچ به‌هانه‌یه‌ك ناگاته ئه‌و ئاسته‌ی کوشتن ئه‌نجامی باشی لێ بکه‌وێته‌وه . به هه‌زاران ئاڵته‌رناتیڤی تر هه‌ن .
ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ خۆی ده‌ته‌قێنێته‌وه ئه‌گه‌ر چه‌کی ئه‌تۆمی شك به‌رێت به بێ هیچ سڵه‌مینه‌وه‌یه‌ك له ماوه‌ی چاوترووکانێکدا هه‌موو جیهان ده‌کات به خۆڵه‌مێش . .ئێستایشی له گه‌ڵدابێت کێ ده‌توانێت گه‌ره‌نتی ئه‌وه بدات که جه‌نگی سێهه‌می جیهانی به‌رپا نابێت و چه‌کی ئه‌تۆمی تیادا به‌کارناهێنرێت . ئه‌ی کێ ده‌یزانی که داگیرکردنی کوێت له لایه‌ن سه‌ددامه‌وه ده‌بێته هۆی سه‌رخواردن و ته‌فر و تونابوونی . ئایا ئه‌گه‌ر له‌وه دڵنیابووایه پاشه‌ڕۆژی به سێداره کۆتایی دێت عیراق و هه‌موو ده‌وروبه‌ره‌که‌ی نه‌ده‌کرده خۆراکی مووشه‌کی کیمیاوی ؟
ده‌ڵێن ئه‌وه سیاسه‌ت و زیره‌کیی ئه‌مریکا و حوکمی مێژووه که ئاکامه‌کان دیاری ده‌که‌ن . ئاخر لای خۆمان ناشوکری نه‌بێت سیاسه‌ت وه‌کو زانست و مه‌نیق و هونه‌ری به‌کارهێنان بوونی نییه و به‌رژه‌وه‌ندی به سه‌ر هه‌موو پره‌نسیبه‌کانی تردا زاڵ بووه .
شێرزاد حه‌سه‌نراست ده‌کات که ده‌ڵێ: سیاسه‌ت له کوردستان بوو به - بزنس - ، بوو به دوکان وبازاڕ . بوو به قازانج و بردنه‌وه ، بوو به قومار .
نه‌ء من.هه‌رگیز فریا ناکه‌وم و ره‌نگه وه‌ک ده‌یان جاری تر له‌م نووسینه‌یش پاشگه‌ز ببمه‌وه‌و بڵاوی نه‌که‌مه‌وه‌و بیدڕێنم چونکه چاک ده‌زانم هیچ شتێکی تازه‌م نه‌وتووه‌ڤو ته‌نها ره‌زای خۆم قورس ده‌که‌م . ئه‌وه چاره‌نووسیم بوو که نووسین و خوێندنه‌وه بۆم بوون به مایه‌ی نه‌گبه‌تی و کوێره‌وه‌ری . ئه‌گه‌ر به شتێکی تره‌وه خه‌ریك بوومایه ئێستا پێناسه‌یه‌کی ترم بۆ ژیان ده‌بوو ..
من له مێژوونووسێکی ته‌نگه‌تاو ده‌چم ته‌نیا یه‌ک هه‌فته‌ی له ژیاندا مابێت و داوای لێبکرێت به‌و هه‌فته‌یه ورد و درشتی مێژووی سه‌د ساڵی هه‌موو ئه‌وروپا بنووسێت و به سه‌ر هیچ رووداوێکدا باز نه‌دات .
زه‌ویه‌که‌ی ئێمه له چاو عاجباتیه‌کانی گه‌ردوونه‌وه تازه به تازه دوێنێ پێرێ دروست بووه ، چونکه ملیاره‌ها تۆپی خڕ و سێ گۆشه‌یی و چوارگۆشه‌یی و هه‌زار گۆشه‌یی تر هه‌ن که ملیۆنه‌ها ساڵی تیشکیی له زه‌ویه‌وه دوورن و تیژیی تیشکیش ته‌نیا سێ سه‌د هه‌زار کیلۆمه‌تره له یه‌ك چرکه‌دا . ئه‌ستێره‌ی وا هه‌یه هه‌زاران ساڵه فه‌وتاوه و له‌ناوچووه به‌لام هێشتا تیشکه‌که‌ی هه‌ر به رێگاوه‌یه و نه‌گه‌یشتۆته سه‌ر زه‌وی .
مرۆڤ هه‌رچه‌نده زیره‌ك و هۆشیار بێت هێشتا سروشت به هێزتره. کێ ده‌زانێ ،.ره‌نگه ئه‌ستێره‌یه‌کی زل و زه‌به‌للاح و ئه‌حمه‌ق که ده‌یان جار له زه‌ویه‌که‌ی ئێمه گه‌وره‌تر بێت رۆژێک پارسه‌نگی تێکچێت و له ئاسمانی دووره‌وه به‌ربێته خواره‌وه‌و حه‌زره‌تی ئیسرافیل فوو له زوڕناکه‌ی بکات .
کێ ده‌توانێ به‌ره‌نگاری بوومه‌له‌رزه‌و بورکان و لافاوه هار هاجه‌کان ببێته‌وه ،.ئه‌ی ده‌رد و به‌ڵا خۆ تا ئێستا زانستی سه‌رده‌م هیچ چاره‌سه‌رێکی شیاوی بۆ نه‌خۆشیه‌کی ساکاری وه‌كو هه‌ڵامه‌ت نه‌دۆزیوه‌ته‌وه سه‌ره‌ڕای ده‌رکه‌وتن و په‌یدابوونی نه‌خۆشی کوشنده‌ی نوێ .
ئه‌ی ئه‌گه‌ر به باره‌که‌ی تردا بیر بکه‌ینه‌وه چۆنی لێک بده‌ینه‌وه؟؟ مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر رۆژێك وزه‌ی زیاتری ناو مێشکی به‌کارهێنرا ئه‌وسا چی ده‌قه‌ومێت و شارستانیه‌ت و گڵۆباڵیزم چی‌یان به سه‌ر دێت؟ ئه‌ی زمان؟ ده‌بێ پاشه‌ڕۆژی زمان به چی بگات ؟ ره‌نگه ئه‌وسا به ئاسانی هه‌رکه‌سێک پله‌ی شه‌خسیه‌ت و ره‌وشت و ئاستی زانیاری به ناوچه‌وانیه‌وه بنووسرێت وه‌کو ئامێری خۆکێشان که به گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه هه‌ر که‌سێک شوێن و جێگه‌ی شیاوی خۆی له پله‌وپایه‌دا بدرێتێ و ئه‌وسا بواری هیچ فڕ و فێڵێک نه‌مێنێت . گرنگ ئه‌وه‌یه ئێمه نه له‌و سه‌رده‌مه‌دا ده‌ژین و نه فریایده‌که‌وین . ئه‌گه‌ر ئه‌نجامی گه‌شه‌کردن و پێشکه‌وتن به‌م باره پۆسه‌تیڤه‌دا نه‌که‌وێته‌وه واته گۆڕانی گه‌وهه‌ری له که‌سایه‌تی ئینسان وسیسته‌می کۆمه‌ڵایه‌تیدا ئه‌وه هیچ گومان له‌وه ناکه‌م که جه‌نگی نه‌وه‌وی گره‌وه‌که ده‌باته‌وه‌و قڕ ده‌خاته هه‌موو جیهانه‌وه و دووباره له سه‌ره‌تاوه به‌ره‌و بیگ بانگێکی تر .
خه‌ریکه باسه‌کان به زه‌قی تێکه‌ڵاو ده‌بن چونکه ته‌نیا سه‌ره‌داوه‌کانم خستۆته‌ڕوو ، شیکردنه‌وه‌و قووڵکردنه‌وه‌ی بۆ خۆتان جێده‌هێڵم له کاتێکدا وا هێدی هێدیش گوێم بۆ ئاوازه سیحراویه‌که‌ی زه‌نگی سه‌عاتی بیستوپێنج شل وخاو کردۆته‌وه . ده‌زانم ئه‌وه‌ی كه نووسیومه تۆسقاڵێ له کێشه گه‌ره‌کان ناگۆڕێت.
له‌سه‌ره‌تادا ویستم شیعرێك بنووسم . شیعریش عیناده که نه‌هات نایه‌ت . نابێ به زۆر یه‌خه‌ی بگریت ئه‌گینا ته‌ریقت ده‌کاته‌وه . به هه‌ر حاڵ ، وا به‌م دارستانه چڕ‌و قه‌ره‌باڵغه کۆتایی هات . ره‌نگه حه‌زم له نووسین بووبێت و لێره‌دا کورته پشوویه‌کم دابێت . ره‌نگه نامه‌یه‌کی زۆر زۆر تایبه‌تی بێت بۆ خۆشه‌ویست و ئازیزێکی خۆم تا بیخه‌مه‌وه یادی که : ـ
سه‌لام محه‌مه‌دناوێك هه‌بوو له 21 ی 07 ی 1954 دا له شاری که‌رکووكدا هاته دنیاوه‌و ئه‌ویش بۆ به‌دبه‌ختی وه‌کو گلگامش که‌وته سۆراغی گژ و گیای ئه‌به‌دییه‌ت و له‌م پێناوه‌دا بۆ دوڕگه‌کانی واق واق سه‌ری خۆی هه‌ڵگرت تا له ...... ی ...... ی ...... دا به نامرادی ماڵئاوایی لێ کردین و
سه‌فه‌ری کرد بۆشاری مۆسیقاره سپییه‌کان .
سوێد
21 / 07 / 2007 ـ 21 / 07 / 2009