موعتادێك له‌سه‌ر پردی سیڕات
توانا ئه‌مین
www.Tanyaee.kurdblooger.com
یوسف نیم‌و وام له‌م بیره تاریك وقوڵهدا، كه‌س نه‌یخستومه‌ته ئێره‌وه خۆم هاتووم.. زه‌حمه‌تی ده‌رهێنانم مه‌خه‌نه به‌رخۆتان ئه‌گه‌ر ئه‌رك نییه سه‌ری ئه‌و بیره داپۆشن، ئه‌و روناكاییه عهزێتمدهدات.. له‌ناوما به‌فر ده‌ستی پێكردووه؛ كڕێوه ده‌كات هه‌موو هه‌ناومی ساردوسپی، كڕوكپ كردووه.. له دوره ده‌ست سه‌گێگ دهقروسكێنێت، دادهچڵهكێم بۆ ئازاری جێ به‌ردێك به ئه‌ژنۆی چه‌پییه‌وه.. ئه‌مشه‌و تــا به‌یانی به‌دیار كهروێشكێكهوه داده‌نیشم كه ئازاری گوێیهشه ئارامی لێ بڕیوه، تاوناتاوێك دوكه‌ڵی جگه‌ره‌كه‌م ده‌كه‌م بهگوێیداو پێی ده‌ڵێم هه‌بێ و نه‌بێ ده‌نگی به‌رزت بیستووه، منیش وام به‌ده‌نگی به‌رز گوێم دێشێت، هه‌ربۆیه‌شه به‌چپه له‌گه‌ڵ خۆمدا قسدهكهم.
منیش وه‌ك فروغ به‌م نائومێدییه‌ی خۆم موعتادم.. بیرم ده‌كه‌وێته‌وه رۆژێك ده‌وه‌ستم، بۆ ئه‌ورۆژه‌ی خۆم دڵته‌نگم.. خه‌ریكی ره‌شنووسی نامه‌یه‌كم بۆ پاپای باخ.. لهجێیهكیدا نووسیومه "جه‌ناب عالی.. لێگه‌ڕێن ئه‌و خه‌ڵكه به‌دڵی خۆیان بژین، ئه‌وه‌نده ئینسان لهیهكمهكهن به‌دوژمن.. خوێنی براكان هێشتا بهكهڵهبهی یه‌كتره‌وه دڵۆپهدهكات.." هاوپێچ وێنه‌یه‌كی ئه‌و نامه‌یه ده‌نێرم بۆ مه‌رجه‌عی باڵای دهمهشێرو شێخی نازناز.
بیری ئه‌سته‌مبوڵ ده‌كه‌م.. بیری پشكۆ.. تاسه‌ی پیاسه‌یه‌ك بهقومقاپیو سوڵتان ئه‌حمه‌ددا.. سه‌رم له‌و ده‌رگا زهبهلاحو په‌نجه‌ره بچووكانه‌ی سوڕده‌مێنێت، ده‌ست ده‌نێمه بناگوێــ.. نــا ده‌ست ده‌هێنم به‌پشتی ئه‌و پشیله خرپنه ئاسودانهی كه به‌چه‌ند نه‌وه‌یه‌ك ده‌چنه‌وه سه‌ر گوربه بۆری سوڵتان.. له مه‌یدانی عهسكهردا گوێم له ته‌قه‌ی ناڵی ئه‌و ئهسپگهلهیه كه هاوڕیتم و یه‌ك نه‌وا به‌سه‌ر گابه‌رده خواروخێچه‌كانی مه‌یدانه‌كه‌دا شاقوشریق خۆیان نمایش ده‌كه‌ن.
هێدفۆنێك له ئاغای گوڵكار ده‌ستێنم و به‌ده‌م گوێگرتن له(ئیلاهی ناز)ی غولام حسین به‌نانه‌وه دووسه‌د مه‌تر له چایخانه‌ی سههۆڵكه دوردهكهومهوه، كه گۆرانییه‌كه ته‌واو ده‌بێت ده‌مه‌وێت به‌شوێنی خۆمدا بگه‌ڕێمه‌وه، هه‌وڵده‌ده‌م قاچ بخه‌مه‌وه سه‌ر جێپێكانی خۆم.. نامه‌وێ ئه‌ركی هه‌ڵگرتنی جێپێكانم بده‌م به‌سه‌ر كه‌سی تردا، هه‌روه‌ك نامه‌وێت پێ به‌كه‌سی كه‌شدا بنێم.. من هه‌ندێك جار جێپێكانی خۆم ده‌ناسمه‌وه؛ ئه‌وه جێپێی كچێكی عیشوهبازه.. ئه‌وه هی كوڕێكی ناموراد.. ئه‌وه‌یان جێپێی ئاسایشێكی عهبوسه كه پێكوته‌و سه‌نگین دایناون.. جێپێكان به‌گه‌وره‌و بچوكی ناناسرێنه‌وه! وای بۆ مه‌چن. جێپێ به باریكی، قه‌له‌قی، لاری، كورت‌و پچڕی، نیوكهوانی خاوه‌نه‌كه‌ی خۆی ئاشكرا ده‌كات.
من به‌م شاره موعتادم دوعام بۆبكه‌ن ئه‌م شاره ته‌رك بكه‌م.. ئه‌مه درمێكی پیسه.. په‌تایه‌كی خراپ.. هه‌وای ئه‌م شاره ته‌نگ و وشكه، هیلاكو شه‌كه‌ت، حه‌زده‌كه‌م ماریفهتێك بنوێنمو له‌ڕووی هاوخه‌مییه‌وه جگه‌ره‌یه‌كی بۆ گڕدهمو داوه‌تی چایه‌كی بكه‌م له سه‌هۆڵه‌كه.. سه‌رمایه‌تی.. ته‌زیوم.. تهكدهدهینه پاڵ یه‌ك و پێكه‌وه پشت ده‌نێین به وهجاخهكهوه.. ئه‌و ئازای ئه‌نامی ته‌ڕه‌و من رۆحم شه‌خته‌ی كردووه.. له بێنازیدا من‌و بای ئه‌م شاره چه‌ند لێكدهچین!
بیر لهتۆران ده‌كه‌مه‌وه.. له‌به‌خته‌وه‌ری بچووك لای پیاوی گه‌وره؛ له ئازاد صوبحی له‌و بێدهنگیو سكووته موتڵه‌قه‌ی، له‌به‌ر خۆمه‌وه ورته ورتمه؛ ئه‌م بێده‌نگیانه له دڵشكانهوهن، لههیجری خهونو وه‌سڵی نامورادیدان.. ئه‌مه ژیانه له‌ناو خه‌وندا.
"شێرێك له‌مندا نوستووه"* .. شێرێكی ماندوو.. بێده‌نگبن باخهبهری نه‌بێته‌وه.. ئه‌وه‌تا له‌سه‌ر قسه‌كردن ده‌وه‌ستم جارجار چاو دائه‌خه‌م.. فكر ده‌كه‌مه‌وه ئیتر قسه نه‌كه‌م.. قسه‌كردن زه‌ره‌رێكی گه‌وره له ئینسان ده‌دات؛ زه‌ره‌ری بیرچوونه‌وه‌ی خۆی.. ئێمه له‌مه‌ودوا ده‌توانین ئیشوكاره‌كان به نیگا راییبكهین.. سه‌یری كه‌سێ، شتێ، شوێنی بكه‌ین‌و ئه‌و هه‌ستێت بێ بۆلامان.. ئه‌وه رێگایه‌كی بێ رتوشی په‌یوه‌ندییه له‌نێوان خود و بابه‌تدا.. به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌و دێڕانه‌ی من له‌مه‌ودوا ده‌مه‌وێت بیانڵێم، بێئه‌وه‌ی بینووسم ئێوه بییانخوێننهوه.. من لهستاتیكای بێده‌نگی راده‌مێنم.
ئه‌زانی یه‌ك تۆز وردببیته‌وه ئه‌م شاره ته‌لارو باخچه‌و ماڵ نییه؟!.. نــا.. بێ‌شومار جێپێیه.. جێپێ.. جێپێ.. جێپێ.. جێپێی من! سه‌رم مێروله ده‌كات.. بۆگه‌نێك له‌خواره‌وه دێ، له‌خواری خواره‌وه له دڵی ئه‌م عه‌رزه‌وه.. ئه‌م هه‌وا تهنگو بۆگه‌نه یهكلایم ده‌كاته‌وه كه ئه‌مه شار نییه.. گووه.. گوویه‌كی گه‌وره گه‌وره.. كه من تـــا بینه‌قاقام غه‌رقه تيايدا، بۆم گرنگ نییه كێ كردوویه‌تی!
ده‌ره‌وه هیچی لێشین نابێت.. به‌پرتاو خۆم ده‌گه‌یه‌نمه‌وه ماڵه‌وه.. كه له‌ودیوه‌وه ده‌رگاكه له‌سه‌ر خۆم داده‌خه‌م شیعرێكی (فه‌رزین)م بیرده‌كه‌وێته‌وه كه هه‌میشه به‌و شێوه‌زاره شیرینه‌ی خۆی ده‌ڵێت "كه‌نی.. به‌گیانت.. دنیا شێویاگه"..
دڵم قوڵپ ئه‌دا.. بهژوورهكهدا راده‌كه‌م؛ سهعاتێكو دووان، كهنفتو هێزلێبڕاو له‌خاڵێكدا وه‌ستاوم، له‌خاڵی جوڵانمهوه نزیكتره تا خاڵی گه‌یشتنم.. ئه‌م شێواویهم چه‌ند شێواوهخووا!!.. نازانم ئه‌م ژوره بۆ ئه‌وه‌نده درێژبۆته‌وه، چه‌ند ساڵه من بهڕێوهمو ده‌ستم نادات له دیواره‌كه‌ی ئه‌وبه‌ر.. ئه‌م ژوره‌ی ئێمه هه‌موو جارێ وانییه.
غه‌م تیاما فواره ده‌كات.. دونیا ته‌مه.. ئه‌ڵڵا بۆنی شێلم دێت.. زۆرتر خه‌یاڵ دهمباتهوهو وا ده‌زانم له فیلمدام.. دڵۆپێ باران له ڕومهتمهوه ده‌خلیسكێ.. حه‌زده‌كه‌م پچم بۆ چۆمی (مه‌جیدخان).. شتێكم درز ده‌بات.. تاسه‌ی بانگ ده‌كه‌م؛ بانگ به‌ده‌نگی كچێ.. له‌به‌رخۆمه‌وه ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر فه‌یروز بانگبدات چی ده‌بێت؟ هه‌موو لوبنان ده‌چێت بۆ نوێژ.. منیش ده‌چم، له‌دوای دواوه نوێژ داده‌به‌ستم.. هه‌رچه‌ند ده‌كۆشم هیچ ئایه‌تێكم ناكه‌وێته‌وه بیر.. شیعرێكی هێمن له‌به‌رخۆمه‌وه دهخوێنمو لام وایه ئه‌و خودا گه‌وره‌یه هێنده به‌ڕه‌حمه ئه‌وه‌ش وه‌رده‌گرێت.. شه‌وێك به‌دیار رادیۆوه خه‌و دهمباتهوهو له‌دڵی خۆدا به بێژه‌ره‌كه‌ی (ئیستگه‌ی دیموكرات) ده‌ڵێم خانم تۆ هه‌ر شیعر بخوێنه‌ره‌وه، من تــا قیامه‌ت گوێت لێده‌گرم.
من به‌ڕێگادا زۆر ده‌ڕۆم.. جادهكوتێكم بۆخۆی.. هه‌ر ده‌ڕۆم.. وام لێهاتووه شه‌وان خهوهكانیشم پڕه له‌ڕۆیشتن.. به‌شێوه‌یه‌ك جاری واهه‌یه كهلهخهودام واده‌زانم لهبێداریدامو جاری واش هه‌یه به پێچه‌وانه‌وه.. هه‌ربۆیه زۆر گوێم لێنییه چی رووده‌دات.. ئه‌و رۆژه وه‌خته‌بوو سكانیایهك بمكات بهتریت، نه‌ترسام وامزانی خه‌وه.. ئـــــا من ئاوا سه‌رم لێشێواوه.
دهموزارم وشكه، چاوم ته‌ڕ، لێوم ههڵپشكوتووه، ژنێكی شه‌هوه‌تباز به‌ته‌وسه‌وه ده‌ڵێت "ئه‌وه هی بێ ماچییه "ئه‌ڵێم"ره‌نگه!"و له‌چاوتروكانێكدا خۆمی لێ دوور ده‌خه‌مه‌وه.. زۆر بیر له‌و برینانه‌ی لالێوم ده‌كه‌مه‌وه، دایكم ده‌ڵێت "هیچ نییه منیش وابووم چاك ده‌بی، به‌یانیان بینێ به په‌یژه‌ی ئاسنا" من ئه‌و گه‌ڕه‌كه تهیدهكهمو په‌یژه‌یه‌ك نییه، ئێستا هه‌مووی بووه به‌قادرمه‌ی غه‌ربی.. په‌یژه‌ش قاتیی بووه، بۆ سه‌ركه‌وتن نــا، بۆ ئه‌م تامێسكهی لێوی من.. زمانم وشكه، خه‌ریكه ئهخنكێم.. تونیمه.. من له راپه‌ڕینه‌كه‌وه تونیمه.
هه‌ر كه‌من ئه‌مه‌وێت سه‌رم چاك بكه‌م سێ شه‌مه‌یه!
ئه‌وه‌نده كهرتبووم ئیتر وا ده‌زانم به‌سه‌ر هیچدا دابه‌ش نابم، به‌سه‌ر بچووكترین یه‌كه و بچووكترین ژماره‌ی نهدۆزراوهشدا.. "ئه‌م سهرگهردانیمه مه‌گه‌ر خوا بزانێ چه‌ند سه‌رگه‌ردانه"**.. ئه‌ڵێم بۆن شێوه‌ی هه‌یه؛ بۆنی هه‌نگوینی خه‌ست شێوه‌ی قوچهكێكی دڕكاوی بۆ سه‌روه هه‌ڵكشاوی هه‌یه.. بۆنی منداڵی؛ شێوه‌ی دڵۆپێك ئاوی هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌ڵماسێكی شین له‌دوكانی عهنتیكهفرۆشێكدا.. گێژبووم، بیبڕه‌ره‌وه..
چه‌ند چۆڵه ئه‌م رۆحه‌ی من.. ده‌نگ ده‌داته‌وه.. بهتاڵڵاییهكی گه‌وره.. چاڵێكی تاریك.. ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره زیندووبكرێمهوه حه‌زده‌كه‌م ژیانی عارفێك هه‌ڵده‌بژێرم له ئێرانی دوور؛ له مازنده‌ران، یا باخه‌وانێك له ئه‌نده‌لوسیا.. من له‌ناو خۆمدا گیرم خواردووه، ئه‌گه‌ر بڕیاربوو بمرم نوكته‌یه‌ك له‌سه‌ر كێله‌كه‌م بنووسن.. نوكته‌یه‌ك له‌وانه‌ی قه‌د كۆن نابن.
وه‌ك منداڵێك وڕكم گرتووه.. پێ له عه‌رز ده‌كوتم، نهدهگهڕێمهوه بۆ لای خۆم و نه لێشی ده‌رده‌چم.. من له‌م سیڕاتهی رۆحی خۆمدا چه‌قیوم.. ئه‌م كراكی***غه‌مه ده‌كێشم.. چش با هه‌ڵوه‌رێم، به دیار چاوی خۆمه‌وه بڕزێم خۆمن ده‌مێكه له ناوه‌وه رزیوم.. له‌كۆڵانێكی پیسی پاریس‌دا دوو جاده ئه‌ولا ئیڤڵه‌وه ته‌زریق ده‌كه‌م.. له‌گه‌ڵ قوله‌یه‌ك بووین به ره‌فیق.. هیچمان هاوبه‌شنییه نائومێدییهكهمان نه‌بێ.. پۆلیس دێت.. راده‌كه‌ین.. دیسان من پۆلیس دوامكهوتووه.. پۆلیس بووه بهدهعبایهكو هه‌موو خه‌ونی منی خواردووه..هاڕیویه‌تی.. چاو ده‌كه‌مه‌وه ده‌مم وشكه.. من ئه‌و هه‌موو خه‌وه بێ سهرهوبهرانه چییه ده‌یانبینم؟