ئاگاداریه‌ك بۆ خه‌ڵكى به شه‌ره‌فى شارى سلێمانى
سلێمانى هه‌ولێر نییه ، هه‌ولێر و سلێمانیش نابن به دوبه‌ى .
ئه‌ندازیار : ته‌یب جه‌بار
ماوه‌ى چه‌ند مانگێكه ده‌نگۆى ئه‌وه‌م ده‌بیست
گوایه كاربه‌ده‌ستانى شارى سلێمانى به نیازن (6) شه‌ش ئه‌نده‌ر پاس له شارى
سلێمانى دروست بكه‌ن ،
به‌ڵام سه‌رچاوه‌ى زانیاریم هه‌ر به‌ده‌می بوو ، تاكو له
رۆژنامه‌ى ئاسۆ ژماره (903) له (28/1/2009) و رۆژنامه‌ى كوردستانى نوێ ژماره (
(4784 له (30 /1/ 2009) به ئاشكرا له ده‌مى كاربه‌ده‌ستانه‌وه بڵاو كرایه‌وه.
هه‌موو شتێك ته‌واو بووه، بێ ئه‌وه‌ى كه‌س بزانێ و سه‌ره‌تاى مانگى (3) سێ
ده‌ست به كار ده‌بن .
چه‌ند ساڵێكه له شارى هه‌ولێر كۆمه‌ڵێ ئه‌نده‌ر پاس و ئۆڤه‌ر پاسى چاك
جێبه‌جێكراوه ، هه‌روه‌ها شه‌قامه سه‌ره‌كیه‌كانى ناو شارى هه‌ولێر به چاكى و
جوانى رێكخراون و چاككراونه‌ته‌وه ، یاخود تازه جێ به جێ كراون ( سه‌ربارى
هه‌ندێ سه‌رنجم ) . له‌م چه‌ند ساڵه‌دا چه‌ندین جار له كار به‌ده‌ستانى ئه‌ملا
پرسیار كراوه كه له هه‌ولێر ئیشى باش كراوه ( راسته وایه )
به‌ڵام له
سلێمانى ئیشى باش نه‌كراوه .كاربه‌ده‌ستانى ئه‌ملاش له راگه‌یاندنه‌كاندا هیچ
وه‌ڵامێكى وایان پێ نه‌بوو جگه له‌وه‌ى به توندى وه‌ڵامیان ئه‌دایه‌وه كه
له سلێمانى ئاوه‌ڕۆ زۆر كراوه
به‌ڵام له هه‌ولێر نه‌كراوه ( هه‌ڵسه‌نگاندنى
ئه‌م وه‌ڵامه و به‌راورد كردنى ئاوه‌ڕۆى سلێمانى به ئیشه‌كانى شارى هه‌ولێر
هه‌ڵده‌گرین بۆ نوسینێكى تر ) .به‌ڵام ئه‌م وه‌ڵامه وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره
نییه . ئێستا كاربه‌ده‌ستانى ئێره بۆ خۆده‌ربازكردن له‌و پرسیار و به‌راورد
كردنه‌ی نیوان شارى سلێمانى و شارى هه‌ولێر ، بڕیاریان داوه (6) شه‌ش ئه‌نده‌ر
پاس له شه‌قامه‌كانى سلێمانى دروست بكه‌ن ، كه ئه‌مه چاو لێكه‌رى هه‌ولێره ،
چونكه به پێى زانست و پلان نییه .ئه‌وه‌ی له شاری هه‌ولێر كراوه مه‌رج نییه
له شارى سلێمانى بكرێ .چونكه سلێمانى سلێمانیه و هه‌ولێر هه‌ولێره .
سلێمانی زۆر جیاوازه له هه‌ولێر ، هه‌روه‌ها زۆر سه‌یرم دێ هه‌ر كار
به‌ده‌ستێك له سلێمانى یان له هه‌ولێر جار به جار خۆشی ده‌یگرێ ، ده‌ڵێ
سلێمانى ده‌كه‌ین به دوبه‌ى ، ده‌ڵێ هه‌ولێر ده‌كه‌ین به دوبه‌ى ، كه ئه‌وه
ده‌لاله‌ت له ئه‌وپه‌ڕى نه شاره‌زایی ده‌كا ، چونكه سلێمانى و هه‌ولێر و
دوبه‌ى زۆر جیاوازن له یه‌كتر ، له به‌ر ئه‌وه‌ى مێژوو و جوگرافیا و تۆپۆگرافیا
...........هتد زۆر دوورن له یه‌كه‌وه و هه‌ر شاره تایبه‌تمه‌ندێتى خۆى هه‌یه
، بۆ نمونه :
1. توپۆگرافیاى شارى سلێمانى زۆر جیاوازه له تۆپۆگرافیاى شارى هه‌ولێر ،
سلێمانی شاخاویه ، هه‌ولێر ده‌شتاییه .
2. جوگرافیاى شارى سلێمانى زۆر جیاوازه له جوگرافیاى شارى هه‌ولێر ، كه
نه‌خشه‌ى بنه‌ڕه‌تى هه‌ردوكیان ئاسمان و رێسمانه .
3. مێژووى شارى سلێمانى وخه‌ڵكه‌كه‌ى زۆر جیاوازه له مێژووى شارى هه‌ولێر
وخه‌ڵكه‌كه‌ى .
4. به حوكمى تۆپۆگرافیا و كه‌ش و هه‌وا ، شه‌قام و جاده‌كانى سلێمانى ته‌سكترن
له‌وانه‌ى هه‌ولێر .
5. به حوكمى تۆپۆگرافیا، ساڵانى زوو له سلێمانى نه‌توانراوه جۆگرافیاى فراوان
بۆ شاره‌كه بكرێت .
6. له هه‌ولێر كه ده‌ڵێى شه‌قامى (30م )ى ، هه‌ر (30 م ) كه به ته‌واوى
ماوه‌ته‌وه ،
به‌ڵام له سلێمانى وا
نییه ، ئه‌وه‌نده ته‌جاوزات زۆره هیچ
شه‌قامێك به پانى و رێكى خۆى نه‌ماوه‌ته‌وه ته‌نانه‌ت ( شارع دائیرى )یش .(
ئه‌مه‌ش كه‌مته‌رخه‌مى و بێ ئیراده‌یى شاره‌وانى سلێمانیه به درێژایی
ساڵانێكى زۆر ) .
7. له هه‌ولێر ئه‌نده‌ر پاس و ئۆڤه‌ر پاس له شه‌قامى (60م ) و (40م) دروست كراون
، نه‌ك له شه‌قامى ( 20م) و ( 30م ) وه‌ك له سلێمانی ده‌یانه‌وێ بیكه‌ن.
8. له هه‌ولێر یه‌كتربڕ رێك و پێكه ( ئه‌ندازه‌ییه )
به‌ڵام له سلێمانى
یه‌كتربڕ نا رێكه ( ئه‌ندازه‌یی
نییه ) ، وه‌نه‌بێ له‌وانه‌ى هه‌ولێر نا
ته‌واوى نه‌بێ .
9. دروست كردنى ئه‌و ئه‌نده‌ر پاسانه له‌و شوێنانه‌ى كه له رۆژنامه‌دا باس
كراوه كارێكى راست نىیه و چاره‌سه‌رى كێشه‌ى هات وچۆ ناكات به‌ڵكو شاره‌كه
زیاتر ئه‌شێوێنێ . ئه‌مه‌ش شوێنى یه‌كتربڕه‌كانه (( كتێبخانه‌ى گشتى (
ێه‌ناعه) ، سلێمانی پالاێ ( فولكه‌ى شه‌هید ئارام ) ، فولكه‌ى یه‌كگرتن (
ده‌سه‌كه ) ، مه‌جید به‌گ ( فولكه‌ى قازى مه‌حه‌مه‌د ) ، توى مه‌لیك ( فولكه‌ى
كاوه ) ، فولكه‌ى مامه ریشه )) .چونكه ئه‌و شوێنانه زۆر ته‌سكن و جێگاى
ئه‌نده‌ر پاسی لێنابێته‌وه ، وه‌ك بیستوشمه له یه‌كتربڕى سلێمانى پالاس و
مه‌جید به‌گ ئه‌نده‌ر پاسه‌كه قه‌وسه .
به پێى ئه‌و خاڵه سه‌ره‌كیانه‌ى سه‌ره‌وه و زۆر خاڵى تر جێبه‌جێكردنى ئه‌و
(6) شه‌ش ئه‌نده‌ر پاسه و له‌و شوێنانه و گوایه به (7) حه‌وت مانگ ته‌واو
ده‌بێت ، ده‌بێته هۆى :
1. تێكدان و سرینه‌وه‌ى به‌شێك له مێژووى شاره‌كه و خه‌ڵكه‌كه‌ى .
2. كوشتنى زاكیره‌ى شاره‌كه و خه‌ڵكه‌كه‌ى .
3. تێكدانى جوگرافیاى و مه‌نسوبی شاره‌كه .
4. جێبه‌جێكردنى ئه‌و ئه‌نده‌ر پاسانه ده‌بێته هۆى ئه‌وه‌ى له‌و یه‌كتربڕانه
شه‌قام و شۆسته‌كان ته‌سكتر بن و كێشه و رووداوى هات و چۆ زیاتر بێت و كار له
هات و چۆى پیاده و بینینى خه‌ڵكه‌كه‌ش ده‌كا ، چونكه ئه‌و یه‌كتر بڕانه ،
ئه‌وه هه‌ڵناگرێ ، وه‌ك سه‌قه‌تى ئه‌نده‌ر پاسه‌كه‌ى زه‌رگه‌ته ( كه پێویست
نه‌بوو ) هه‌روه‌ها سه‌قه‌تى ئۆڤه‌ر پاسه‌كه وپاركه چاڵه‌كه‌ى خه‌سرو خاڵ و
ئه‌و ئۆڤه‌ر پاسه غه‌ڵه‌ته‌ى چوار ریانى سه‌رچنار .
5. ئه‌گه‌ر ئه‌ڵێن كێشه‌ى هات و چۆ و قه‌ره‌باڵه‌غیمان هه‌یه ، ئه‌ى باشه
بۆچى شه‌قامى مه‌وله‌وى دائه‌خه‌ن ؟؟ كه شا ده‌مارى هات وچۆ و شه‌قامه‌كانى
سلێمانیه ،من ناڵێم له شارى سلێمانى قه‌ره‌باڵه‌غى نىیه ،
به‌ڵام ئه‌و
زۆره نىیه كه چاره نه‌كرێ . من له ده‌ره‌وه‌ى عیراق ته‌نها شارى ( تاران و
به‌یروت ) م بینیوه ، ئه‌و دوو شاره زۆر له سلێمانى قه‌ره‌باڵه‌غترن ،
به‌ڵام
له شاره كۆنه‌كه و شه‌قامه ته‌سكه‌كاندا ئه‌نده‌ر پاس و ئۆڤه‌ر پاسیان دروست
نه‌كردووه .به‌ڵكو له شه‌قامه پان و كراوه‌كاندا كردوویانه وه‌ك ئه‌وانه‌ى
هه‌ولێر ، به‌ڵام له شه‌قامه ته‌سكه‌كاندا شۆسته وقیرتاو و سه‌ره مه‌نهۆڵ و
عه‌مود و دره‌خت و هاتوچۆ......... هتد یان چاككردووه و رێكخستووه و جوان
كردووه و قه‌ره‌باڵه‌غیش دروست نابێت .
6. له‌و شوێنانه‌ى كه به نیازن ئه‌نده‌ر پاس دروست بكه‌ن ، پێویستى به چاككردن
و رێكخستنى شۆسته و شه‌قام و هاتو چۆ و .......هتد هه‌یه نه‌ك ئه‌نده‌ر پاس ، بۆ
ئه‌وه‌ى هاتو چۆى پیاده و ئۆتۆمبێل ئینسیابیه‌ت وه‌رگرێ .
7. ئه‌گه‌ر ئه‌تانه‌وێ خزمه‌ت به خه‌ڵك و شاره‌كه بكه‌ن و جێ ده‌ستان دیار
بێت ، فه‌رموو ئه‌وه یه‌كتر بڕى ( شار ع دائرى - رێگاى عه‌ربه‌تى كۆن )
هه‌روه‌ها یه‌كتربڕى ( شارع دائرى - رێگاى كاریزه ووشك / دۆڵه رووت ) كه
شوێنه‌كانیان فراوانه و تۆپۆگرافیا و جۆگرافیاكه‌ى له باره .هه‌روه‌ها چاككردن
و رێكخستن و جوانكردنى شه‌قامه سه‌ره‌كیه‌كانى شار وه‌ك ئه‌وه‌ى شه‌قامى
مه‌وله‌وى ( به‌ڵام دره‌خت مه‌بڕنه‌وه ) ،كه كه‌لتوور و مێژوو و جوگرافیا و
زاكیره‌ى شه‌قامه‌كه پارێزراوه .
8. له‌وانه‌یه چاككردن و رێكخستن و جوانكردنى شه‌قامه كۆنه سه‌ره‌كیه‌كانى شار
و یه‌كتربڕه‌كانیان ،هه‌مووى ( 1- 2) ملیون دۆلارى تێبچێ و ئه‌و پاره‌یه‌ى
ته‌رخان كراوه ( 50-60ملیون دۆلار ) بۆ ئه‌و ئه‌نده‌ر پاسانه ، باشتر وایه
سه‌رفى بكه‌ن بۆ ئه‌و دوو یه‌كتربڕه‌ی ( شارع دائرى ) كه له سه‌ره‌وه باسم كرد
له‌گه‌ڵ ئیستملاكى خانووه‌كانى گه‌ڕه‌كى ( كارێزه‌وشك ) بۆ ئه‌وه‌ى دوو
سایده‌كه به‌رده‌وام بێت له‌گه‌ڵ ته‌واوكردنى ئه‌و شه‌قامه دوو سایده‌ى كه له
ریعایه‌وه دێت وزۆر پرۆژه‌ى تر .
9. سلێمانى ئه‌و شاره قه‌ره‌باڵغه نییه كه نه‌توانرێ هاتۆچۆی تیا رێكبخرێت
، به‌ڵام پێویستی به زانست و پلان و شاره‌زایی و راوێژ هه‌یه. له‌گه‌ڵ پاره
كه ئێوه له به‌رده‌ستاندا هه‌یه .
10. تێكدانی سیماى شار به هه‌ر سێ مه‌وداكه‌ى ( پانى ، دریژى ، به‌رزى ) حه‌قى
تاكه كه‌س و چه‌ند كه‌سێك نىیه كه ئه‌و بڕیاره بده‌ن ، به‌ڵكو حه‌قى هه‌موو
خه‌ڵكى شاره ، كه پێویسته كاربه‌ده‌ستان راوێژ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكى شار و
پسپۆران وشاره‌زایان و رۆشنبیران ....... هتد بكه‌ن كه ئه‌مه قانونه له هه‌موو
وڵاتێكدا و لاى خۆشمان
به‌ڵام كارى پێ ناكرێت . فه‌رموون سه‌یرى رۆژنامه‌ى
كوردستانى نوێ ژماره ( 4786) له (2/2/2009) بكه‌ن ، كه خه‌ڵكى( یابان ) پاره
دێنێ و دێت وێستگه‌ى كاره‌با بۆ ناحیه‌ى دێره‌لوك له پارێزگاى دهۆك دروست
ده‌كا ، پێش ئه‌وه‌ى هیچ شتێك بكات داوا ده‌كات شاره‌زایان و پسپۆران و خه‌ڵكى
ناوچه‌كه‌ى بۆ كۆبكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى پرس و راوێژیان پێ بكا و ئایه رازین ئه‌و
پرۆژه‌یه دروست بكرێت یان نا ؟ كاربه‌ده‌ستانى ئێمه‌ش كه خۆیان به نوێنه‌رى
خه‌ڵك ئه‌زانن ، بێ ئه‌وه‌ى پرس و راوێژ له‌گه‌ڵ شاره‌زایان و پسپۆران و
خه‌ڵكى شاره‌كه بكه‌ن ، یه‌كسه‌ر بڕیار ئه‌ده‌ن ، هه‌موو ورگى شاره‌كه بهێننه
ده‌ره‌وه ! من پرسیار ده‌كه‌م وه‌كو ئه‌و خه‌ڵكه و ئاگام له هیچ نىیه : تۆ
بڵێى لیژنه‌یه‌كى پسپۆر ئه‌و شوێنانه‌ى هه‌ڵبژاردبێت بۆ ئه‌نده‌ر پاس و
مه‌حزه‌رى هه‌بێت ؟ تۆ بڵێى ئه‌و ئه‌نده‌ر پاسانه ماكیتى هه‌بێ و راى خه‌ڵكى
و شاره‌زایانى له سه‌ر وه‌رگیرابێت ؟ تۆ بڵێى خه‌ڵك و پسپۆران دیزاینه‌كه‌یان
بینیبێت ؟ تۆ بڵێى لیژنه‌یه‌كى ئه‌ندازیارى پسپۆر دیزاینه‌كه‌ى په‌سه‌ند كردبێت
؟ تۆ بڵێى لیژنه‌یه‌كى ئه‌ندازیارى پسپۆر و به ئه‌زموون ته‌دقیقى دیزاینه‌كه‌یان
كردبێت ؟ بۆ وه‌ڵامى ئه‌و پرسیارانه ، من ده‌ڵێم : باوه‌ڕ ناكه‌م . چونكه به
پێى راپۆرتى هه‌ردوو رۆژنامه‌كه ، به‌س مه‌سح و فه‌حسى خۆڵ و دیزاین كراوه و
دیزاینه‌كه‌ش كۆمپانیایه‌كى( لوبنان)ی كردویه‌تى . من وه‌ك هاوڵاتیه‌كى شاره‌زا و
خاوه‌ن ئه‌زموون له‌و بواره‌دا ، به ئاشكرا ده‌ڵێم : جێ به‌جێ كردنى ئه‌و
پرۆژه‌یه كارێكى هه‌ڵه‌یه ، هیچ خزمه‌تێك به خه‌ڵك و شاره‌كه ناگه‌یه‌نێت
، به‌ڵكو وێرانى ده‌كات . له به‌ر ئه‌وه داوا له‌و كاربه‌ده‌سته به‌ڕێزانه
ده‌كه‌م چاو به‌و پرۆژه‌یه بخشێننه‌وه و له رۆژنامه ئیعلانى ئه‌و پرۆژه‌یه
بكه‌ن و ماكیت و دیزاینى پرۆژه‌كه له فه‌رمانگه‌یه‌ك پیشان بده‌ن ، به لانى كه‌م
بۆ ماوه‌ى( 2 ) دوو مانگ ، بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵك بیبینێ و را و سه‌رنجی خۆى بدات ،
هه‌روه‌ها چه‌ندین كۆڕ و كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌ندازیارن و شاره‌زایان و خه‌ڵكى
شاره‌كه بكه‌ن و به سینه‌ما ڤیژن دیزاینى ئه‌نده‌ر پاسه‌كان پیشان بدرێت و
رونبكرێته‌وه و را و سه‌رنجیان وه‌ربگیرێت ، هه‌روه‌ها راى خه‌ڵك وه‌ربگیرێت
له‌سه‌ر جێ به‌جێ كردنى یان نا ؟
به‌ڵام من له‌گه‌ڵ جێ به جێ كردنى ئه‌و
ئه‌نده‌ر پاسانه نیم به هیچ شێوه‌یه‌ك ، چونكه سلێمانى به‌و ساده‌ییه‌ى خۆى
جوان و خۆشه نه‌ك هه‌مووى بكه‌ى به چاڵ و دیوارى كۆنكریت ، چونكه هه‌ر شوێن و
دار و دیوارێك بووه به به‌شێك له یاده‌وه‌رى و مێژووى خه‌ڵك و شاره‌كه .
من ئه‌وه قسه‌ى خۆم كرد و راى خۆم به ئاشكرا ده‌ربڕى ، داواكارم پسپۆران و
شاره‌زایان و رۆشنبیران و خه‌ڵكی شاریش قسه‌ى خۆیان هه‌بێ ، پاشه رۆژ نه‌ڵێن
كه‌سێكى شاره‌زا قسه‌ى نه‌كرد ، چونكه جێ به‌جێ كردنى ئه‌و پرۆژه‌یه تێكدانى
مێژوو و جوگرافیا و تۆپۆگرافیا و زاكیره و بیر و كه‌لتوور و كه‌له‌پورى
..........هتد شاره‌كه و خه‌ڵكى شاره‌كه‌یه . هه‌روه‌ها ئه‌و پرۆژه‌یه به (7)
حه‌وت مانگ ته‌واو نابێت ، ئه‌گه‌ر بارانه ساڵ بێت به لانى كه‌م (2-3 ) ساڵى
ده‌وێ ، واتا ئه‌و چه‌ند ساڵه هات وچۆ له‌م شاره ده‌شێوێت و كار ده‌كاته
سه‌ر ده‌وامى فه‌رمانگه و قوتابخانه و زانكۆ ، هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆى وه‌ستانى
كار و كاسبی دوكان و بازاڕى ئه‌و گوزه‌رانه و كه‌مبوونه‌وه‌ى ئیش و كار له
شاره‌كه‌دا. له‌گه‌ڵ رێزمدا ...
* له ژماره (159)ى ، رۆژى (10 /2/2009) ، رۆژنامه‌ى ئاوێنه‌دا بڵابۆته‌وه .