شیعرى كه‌مخوێ
هۆنراوه‌ى : ته‌یب جه‌بار
بۆ: له‌تیف هه‌ڵمه‌ت
من دێمه‌وه بۆ لات ،
دێمه‌وه بۆ سایه‌ى ساباتى تریفه .
ئاشت ده‌بمه‌وه
له‌گه‌ڵ زایه‌ڵه‌ى ته‌م.
له‌گه‌ڵ تینوێتیی ئاو .
له‌گه‌ڵ برسیتیی نان .
له‌گه‌ڵ كپێتێی چه‌م .
ئاشت ده‌بمه‌وه..
له‌گه‌ڵ باوێشكى قرچه‌ى گه‌رما.
له‌گه‌ڵ بلوێرى با .
له‌گه‌ڵ وه‌ستانى هه‌ور .
له‌گه‌ڵ جوڵانى چیا .
له‌گه‌ڵ گلێنه‌ى گڵ .
له‌گه‌ڵ پژمینى كزه‌ى سه‌رما .
ئاشت ده‌بمه‌وه ..
له‌گه‌ڵ هه‌نسكى به‌رد .
له‌گه‌ڵ كروشكه‌ى شاخ .
له‌گه‌ڵ لایلایه‌ى ده‌شت .
له‌گه‌ڵ كه‌روێشكه‌ى هه‌رد .
له‌مه‌و دوا..
من قسه له‌گه‌ڵ دژوێن ناكه‌م .
نابم به هاوڕێی تریقه‌ى باو .
ناچم بۆ ماڵى قین .
ناچم بۆ ئاهه‌نگى كوده‌تا .
له‌مه‌و دوا ..
واز دێنم له چاوبڕكێی مه‌راق.
واز دێنم له شایى بێ په‌روا .
ده‌چمه‌وه ژوورى خۆم ،
ژوورى پڕ له داستانى ئه‌وین .
به گزنگى واتا ، ده‌یشۆرم .
داده‌گیرسێنم مۆمى رسته .
بۆنى ناونیشان له خۆم ده‌ده‌م .
خۆره‌تاوىَ ده‌كه‌م به ده‌فته‌ر .
شا دێڕى شانامه ،
به قه‌ڵه‌مى نوسین .
له پاڵ ره‌فه‌ى پڕ كتێبی هه‌تیو ،
ئاسوده راده‌كشێم ..
له ناو پێخه‌فی كۆپڵه‌ى وه‌ریو .
مه‌چه‌كى چوارینه‌ش ..
ده‌كه‌م به سه‌رین
***
من دێمه‌وه بۆ لات ،
دێمه‌وه بۆ سایه‌ى گومه‌زى جریوه .
ده‌ده‌م له شه‌قه‌ى باڵ ،
ده‌فڕم بۆ ئاسمان .
پێش خوا حافیزى باجى ( هه‌تاو ) ،
گیرفانم پڕ ده‌كه‌م ،
له پیتى نارنجى بر‌ژاو .
له ده‌شتى ( خه‌رمانه ) ،
سه‌ردانى مانگ ده‌كه‌م .
به مامه‌ڵه‌ى سه‌له‌م ،
دوو قزناخ ..
دانى بزوێنى لێ وه‌رده‌گرم ،
بۆ كۆترى وشه‌م .
به رێى كاكێشاندا ..
ده‌چم بۆ شارى ( حه‌وته‌وانه ) .
تا دره‌نگانى شه‌و ،
له‌گه‌ڵ ئه‌ستێرانى پرچ په‌خشان ،
ده‌كه‌م گه‌مه ویارى .
ده‌مه‌و به‌یان - به دزییه‌وه -
ده‌كشێم بۆ شوقه‌كه‌ى ( سیوه‌یل خان) ،
هه‌ر له به‌ر ده‌رگاوه ،
ده‌كه‌ومه ماچ باران ،
له‌گه‌ڵ مه‌مك گوشین .
له ژوورى پڕ پرشنگ ،
ده‌ست ده‌كه‌م به به‌زمى دڵدارى ،
له سه‌ر سیسه‌مى دوو سه‌رین .
تاكو بكه‌وێته زگ و زا ،
مناڵدانى ته‌ڕى پڕ شیعره پاسارى .
****
من دێمه‌وه بۆ لات ،
دێمه‌وه بۆ سایه‌ى ده‌وارى زه‌رده په‌ڕ .
به نه‌رمى .. بازده‌ده‌م بۆ سه‌ربان .
به په‌یژه‌ى وشه‌دا سه‌رده‌كه‌وم ،
ده‌چم بۆ ماڵى هه‌ور ،
وه‌كو جارى جاران ،
له‌گه‌ڵى داده‌نیشم ،
ده‌كه‌ومه دانوسان .
تاكو رازى ده‌كه‌م ..
بۆکێڵگه‌ی وشكه ساڵى دیوان ،
ده‌ست كاته‌وه به بارانى خزانى زمان .
***
من دێمه‌وه بۆ لات ،
دێمه‌وه بۆ سایه‌ى ره‌شماڵى زریوه .
خۆم ده‌كه‌م به هاوڕێی گه‌رده‌لول ،
وه‌ك دوو یار ..
ده‌س له ملانى ده‌بم .
بۆ زه‌ماوه‌ندى كێش وسه‌روا ،
تیژتر له‌و ..
ده‌كه‌ومه خولان و له‌نجه و لار .
بۆ پێشوازى بوكى رسته‌ى فره مه‌ودا ،
جوانتر له‌و ..
ده‌كه‌ومه خۆبادان و سه‌ما .
***
من دێمه‌وه بۆ لات ،
دێمه‌وه بۆ ژێر چه‌ترى ئاونگ ،
ده‌ست ده‌كه‌م به راوه چه‌خماخه .
كلك و ملى ده‌گرم ،
ده‌یبه‌مه‌وه بۆ ماڵ ،
مه‌شقى پێ ده‌كه‌م ، تا فێر ده‌بێ ،
چۆن له سه‌ر خۆ شریخه بدات .
رایدێنم ،چۆن ببێ به په‌رچه‌م ..
بۆ دار قه‌دى ئالاَت .
***
دێمه‌وه .. هاوڕى گیان دێمه‌وه ،
من دێمه‌وه بۆ لات ،
دێمه‌وه بۆ ژێر كه‌پرى قاسپه .
سالاَنى دوور بووم لێت ،
له ئه‌شكه‌وتێ ده‌ژیام ،
پڕ له كێچ و ئه‌سپێ .
دێوێك هاته رێم ،
یاخوا ، قه‌تاو قه‌ت نه‌یه‌ته رێت .
له‌مه‌و دوا ..
به رۆژ له‌گه‌ڵ خۆمدا ..
ده‌كه‌ومه ورته ورت .
شه‌وانیش ، من ناچم بۆ هیچ كوێ .
پێكه‌وه ..
له باخچه‌ى باریكى ئیلهامدا ،
دیسان خوانى ختوكه‌ى ئیشراق ،
ده‌رازێنینه‌وه .
له‌گه‌ڵ باده‌ى خرمه‌ى خه‌یاڵدا ،
تۆ هۆنراوه‌ى زۆر شیرین بخۆ .
منیش شیعرى كه‌م خوىَ .
سلێمانی / كانونى یه‌كه‌مى 2008
· له ژماره (37/ ئازارى 2009 )ى گۆڤارى هه‌نار بلاَوبۆته‌وه .