گفتوگۆیه‌ک له‌گه‌ڵ یوسف عیزه‌دین
سازدانی: دانا فایق
دانا فایق: له‌ناو زۆربه‌ى ده‌قه‌كانتدا سه‌رجه‌م شته‌كان( ده‌رگا، په‌نجه‌ره،
دره‌خت، بوونه‌وه‌ره‌كان، كه‌لوپه‌له‌كان، میوه‌و....تاد) فۆرمێكى سامناك و ترسناك
ده‌گرنه خۆ، هه‌ندێكجار خوێنه‌ر له‌كاتى خوێندنه‌وه‌یاندا هه‌ست به‌ترس و
سامێكى زۆر ده‌كات، ده‌بێت هۆكارى ئه‌مه چى بێت؟
یوسف عیزه‌دین: له‌ده‌سپێكدا ده‌بێت ئاماژه به‌وه بده‌م، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست بێت
قسه له‌و تێكستانه بكه‌ین كه‌خوێندنه‌وه هه‌ڵده‌گرن و ده‌كارێت رۆبچینه نێو
چین و توێژه‌كانییه‌وه‌و قابیل به‌توێكارین، ئه‌وه ده‌بێت له‌وه بگه‌ین
كه‌خودى دانه‌ر له‌ده‌ره‌وه‌ى ئه‌م پرۆسه‌ى خوێندنه‌وه‌و راڤه‌و ته‌ئویل و هه‌موو
ئه‌و شتانه‌دایه كه‌ئێمه ده‌توانین له‌میانه‌یه‌وه خۆمان له‌تێكستێكى
دیاریكراو بده‌ین. واته بوونى ناوى دانه‌ر و نه‌بوونى، سه‌ربارى ماجه‌راكانى ژیانى
و به‌سه‌رهاته‌كانى و شیكار و بۆچوونه‌كانى دیكه سه‌باره‌تى، لاى من هیچ
گرنگییه‌كى نییه، چونكه هه‌موو ئه‌مانه له‌ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و ساته‌وه‌خته‌دایه
كه‌ئه‌و تێكستێكى تێدا نووسیوه، پاش ئه‌و ساته‌وه‌خته‌ش بۆ هه‌تا هه‌تایه ئه‌و
تێكسته له‌و ترازاوه. هه‌روه‌ك نووسه‌ر یان نووسه‌رانى نادیارى"هه‌زار و یه‌ك
شه‌و" ه كه‌به‌شاردنه‌وه‌و ونكردنى ناوى خۆیان بۆ هه‌تا هه‌تا، تێكستێكیان
هێنایه نێو دنیاى خوێندنه‌وه‌وه، كه تائێستا پانتاییه‌كى به‌رفراوانى
مه‌عریفى و ئه‌ده‌بى دنیا ناتوانێت ده‌ستبه‌ردارى بێت. به‌دڵنیاییه‌وه ده‌ڵێم
هێشتاكه پێموانییه زۆربه‌ى ئه‌و خوێندنه‌وانه‌ى بۆ ئه‌و كتێبه كراون،
توانیبێتیان به‌ته‌واوى رۆبچنه نێو چین و توێژه شاراوه‌كانى...!؟.
ئا ئه‌مه‌یه ئه‌و گه‌مه‌یه‌ى كه‌دانه‌ر یان دانه‌رانى تێكستێك له‌گه‌ڵ ئێمه‌ى
ده‌كه‌ن، به‌ب؆ ئه‌وه‌ى خۆیان هه‌بن و پاش خۆشیان میراتگرێك هه‌بێت داكۆكییان
لێبكات، ئه‌وه خوێنه‌رانیه‌تى له‌سه‌رى ده‌كه‌ونه ناكۆكى و هه‌ر یه‌ك له‌دنیاى
خۆیه‌وه ده‌یخوێنێته‌وه، سه‌یر نییه، ئه‌و رۆژئاوایه‌ى كه‌له‌مرِۆدا بۆته
سێنته‌رى به‌كاڵاكردنى سێكس، له رۆژگارێكى گه‌لێك كۆنیشدا نا؟!.. ئه‌و
كتێبه‌ى له‌به‌ر دیمه‌ن و وێنه‌و باس و خواسه سێكسییه‌كانى قه‌ده‌غه‌كردبێت،
ئه‌و كتێبه به‌ناوى گێرِانه‌وه‌ى حیكایه‌ته‌كانه‌وه نه‌ك هه‌ر "شه‌هره‌یار"
به‌ڵكو دنیاى به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان گۆرِى.
بۆیه ده‌توانم بڵێم وه‌ك خۆم به‌گومانه‌وه ده‌رِوانمه هه‌موو ئه‌و دانه‌رانه‌ى
كه‌ده‌توانن ب؆ هیچ دوودڵى و گومان و دڵه‌رِاوكێیه‌كه‌وه چه‌ندت بو؆ ئه‌وه‌نده
ده‌توانن باسى تێكسته‌كانى خۆیانت وه‌ك كه‌سانێكى شاره‌زارو به‌ڵه‌د بۆ بكه‌ن،
چه‌ندت بوێت ده‌توانن باس له‌پاڵه‌وان و كه‌سایه‌تى و شوێن و زه‌مه‌ن و شته‌كانى
دیكه‌ى نێو تێكسته‌كانیان بكه‌ن. ئه‌مه جگه له‌وه‌ى ده‌توانن به‌رگرى و داكۆكى
له‌نووسینه‌كانیان بكه‌ن و ره‌تى هه‌ر بۆچوونێكى نه‌یار و پێچه‌وانه‌ى
خوێندنه‌وه‌ى خۆیان بۆ تێكسته‌كه‌یان بده‌نه‌وه، ئه‌و جۆره تێكستانه ته‌نها
یه‌ك خوێندنه‌وه هه‌ڵده‌گرن ئه‌ویش خوێندنه‌وه‌ى خودى دانه‌ره‌كه‌یه‌تى، ئه‌و
دانه‌رانه‌ى له‌قووڵاییه‌كانى نێرجسیه‌تى خۆیانه‌وه‌و به‌زاڵ كردنى ئیمپریالیه‌تى
بیر و بۆچوون و تێرِوانینه‌كانیان، تێكست ده‌كه‌نه ئه‌و قه‌ڵایه‌ى كه‌نابێت هیچ
خوێندنه‌وه‌یه‌كى پێچه‌وانه‌ى ئه‌وه‌ى ئه‌وان داگیرى بكات، ئه‌وان له‌نێو ئه‌و
قه‌ڵا وه‌همییه‌ى خۆیان به‌رِیتمێكى سه‌ربازى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵگیرسانى جه‌نگ
ده‌كه‌ن ده‌رحه‌ق به‌هه‌ر كه‌س و كه‌سانێك كه‌رِێگه به‌خۆیان بده‌ن به‌چه‌شنێكى
دیكه و جیاواز له‌تێرِوانینى دانه‌ره‌كه‌ى، تێكسته‌كه‌ى ئه‌و بخوێننه‌وه..
كه‌واته ئه‌و جۆره دانه‌رانه له‌نێو تێكسته‌كانى خۆیان نه‌هاتوونه‌ته ده‌رێ و
خودى خۆیان و تێكسته‌كانیان وه‌ك دوانه وان و به‌لێكدابرِاندنیان له‌یه‌كدى،
هه‌راسان ده‌بن، زویر ده‌بن، شێتگیر ده‌بن.. ئه‌وان نه‌یانتوانیوه تێكست فرِ؆
بده‌نه ده‌ره‌وه‌ى خۆیان، یان خودى ئه‌و جۆره تێكسته تاك ره‌هه‌ند و ته‌قلیدی و
وه‌ستاو و چه‌قیوانه، قابیل به‌وه نین بچنه ده‌ره‌وه‌ى دانه‌ره‌كه‌ى و جگه
له‌خوێندنه‌وه‌ى سه‌رزاره‌كى ناشێت هیچ خوێندنه‌وه‌یه‌كى تریان بۆ بكرێت، ئه‌م
ته‌سه‌ورى موڵكایه‌تییه بۆ تێكست ده‌مێكه هه‌یه‌و وا به‌ئاسانیش ژماره‌یه‌كى
زۆر له‌وانه‌ى كه‌ده‌نووسن له‌و دنیابینییه ناگه‌ن كه‌چه‌ند تێكست وه‌ك خۆى و
دانه‌ر وه‌ك خودێك له‌یه‌كه‌وه دوورن.
ئاشكرایه زۆرێك له‌ئێمه‌ى خوێنه‌ر ناتوانین ئه‌و تێكسته یه‌ك مه‌وداو تاك
ره‌هه‌ند و راوه‌ستاوانه بخوێنینه‌وه، كه نه‌رجسییه‌ت و ئیگۆى دانه‌ره‌كه‌ى
هێنده زاڵه كه‌ده‌رفه‌تى هه‌ناسه‌دان و هه‌ڵوێسته‌كردن و تێرِامانت بۆ
ناهێڵێته‌وه، ئه‌مه جگه له‌ئاسته‌م بوونى دۆزینه‌وه‌ى په‌راوێز و بۆشاییه‌ك
كه‌بتوانیت له‌وێوه دزه بكه‌یته نێو تێكسته‌كه‌وه، هه‌وڵدان بۆ نووسینى
تێكستى كامڵ و نه‌هێشتنى هیچ ده‌لاقه و كون و كونۆچكه‌و سووچ و مه‌ودایه‌ك بۆ
چوونه ژووره‌وه‌و كڵۆمدانى ده‌ركه‌كان له‌رِاستیدا باشترین رێگه‌یه بۆ رێگه
نه‌دان به‌خوێندنه‌وه‌ى قووڵى خوێنه‌رانێك، باشترین ده‌ربرِێكى ئه‌و ترسه‌یه
كه‌دانه‌ر له‌كاتى نووسینى تێكسته‌كه‌دا هه‌ستى پێكردووه‌و له‌ترسى ئه‌وه‌ى
كه‌بخوێنرێته‌وه‌و فێڵ و ته‌ڵه‌كه‌كانى كه‌شف بێت، تێكستێكى نووسیوه
كه‌نه‌خوێنرێته‌وه، واته له‌ئاست خوێندنه‌وه‌دا نه‌كرێته‌وه، به‌مه‌ش هه‌ر
له‌یه‌كه‌م ساته‌وه ئه‌و خوێنه‌ره تێكده‌شكێنێت كه‌مه‌به‌ستێتى بگه‌رِێت و
پرسیار بكات و له‌نێو ئه‌و تێكسته‌دا شتێك بدۆزێته‌وه، چونكه خودى ئه‌و جۆره
دانه‌رانه‌و ئه‌وانه‌ى بانگه‌شه‌یان بۆ ده‌كه‌ن، هه‌ر له‌یه‌كه‌م ساته‌وه كار بۆ
مه‌زنكردن و ناساندنى كامڵێتى تێكسته‌كه ده‌كه‌ن و ئیدى كارێك كه بۆ به‌شێكى
زۆرى خوێنه‌رانى ده‌هێڵنه‌وه ته‌سلیم بوونه، یان...؟!.
دیاره ئێمه وه‌ك خوێنه‌رێك بۆ ئه‌وه‌ى ده‌نگێكى جیاوازمان هه‌بێت، یان
تێرِوانین و ته‌ئویلێك، یان زۆر ورده‌كارى دیكه كه‌تایبه‌ته به‌كرده‌ى
خوێندنه‌وه‌وه، په‌نا بۆ خوێندنه‌وه ده‌به‌ین!؟. ئه‌گینا ئه‌گه‌ر بۆ ئه‌وه
بێت پێشوه‌خت شتێكمان به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێت و بانگهێشت بكرێین بۆ وه‌ڵام
نه‌دانه‌وه‌و پرسیار نه‌كردن و قایل بوون به‌هه‌ر چییه‌ك كه‌پێمان ده‌گوترێت،
ئه‌وه خوێندنه‌وه چ مانایه‌كى ده‌بێت، له‌كاتێكدا ئه‌و جۆره خوێندنه‌وانه
جارێكى دیكه ده‌بێته‌وه به‌نه‌خوێندنه‌وه.
دیاره من لێره‌دا مه‌به‌ستم نییه بڵێم ده‌بێت و مه‌رجه خوێندنه‌وه تێكست
نه‌فى بكاته‌وه، یان خوێندنه‌وه خۆى نه‌فى بكاته‌وه، چونكه ئه‌مانه‌و زۆرى
دیكه له‌و چه‌شنه خوێندنه‌وانه ده‌چنه خانه‌ى "ناخوێندنه‌وه"وه.
خوێندنه‌وه‌ى زیندوو ئه‌و جۆره خوێندنه‌وه‌یه‌یه، ئه‌وه ناڵێت كه تێكست
مه‌به‌ستیه‌تى پێمان بڵێت، به‌ڵكو ئه‌وه ده‌ڵێت كه تێكست نایڵێت و كه‌وتۆته
په‌راوێز و بۆشاییه‌كانییه‌وه. هه‌ر وه‌ك چۆن تێكستى زیندوو ئه‌و فه‌زایه‌یه
كه‌خوێندنه‌وه‌ى جودا له‌خۆ ده‌گرێت، ئه‌گینا گێرِانه‌وه‌ى ئه‌وه‌ى كه تێكست
بۆمانى ده‌گێرِێته‌وه بێمانایه.
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌و پێش سه‌رقاڵى خوێندنه‌وه‌ى چه‌ند جاره‌و به‌رده‌وامى دیوانى
"نالى" بووم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كه‌پێشتر چه‌ندین جار خوێندوومه‌ته‌وه، به‌ڵام
ئه‌مجاره‌یان (دیوانى نالى-ساغكردنه‌وه‌ى مارف خه‌زنه‌دار-چاپى دووه‌م)م
خوێنده‌وه.
جا به‌پێوستى ده‌زانم ئاماژه به‌پێشه‌كییه‌كه‌ى مارف خه‌زنه‌دار بده‌م، پێش
ئه‌وه‌ى بچمه سه‌رباسى شیعره‌كانى نالى.
"مارف خه‌زنه‌دار" ده‌ڵێت:
( به‌لاى ئێمه‌وه تێگه‌یشتن له‌شیعرى نالى و خۆشه‌ویستكردنى له‌لاى نه‌وه‌ى
خوێنده‌وارى تازه پێگه‌یشتووى نه‌ته‌وه‌ى كورد به‌ساغ كردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مى
شیعرییه‌تى، ئه‌مه‌ش به‌س؆ قۆناغ دێته دى:1- بڵاوكردنه‌وه‌ى دیوانى نالى به‌بى
هه‌ڵه،2- فه‌رهه‌نگى نالى، 3- لێكۆڵینه‌وه له‌ژیان و به‌رهه‌مى نالى).
دوا به‌دواى ئه‌وه باس له‌مه ده‌كات:
( ئێمه كه‌گله‌یى له‌خوێنده‌وارانى نه‌وه‌ى تازه ده‌كه‌ین له‌بابه‌ت ئه‌وه‌وه
كه نالى و شاعیرانى كلاسیكى تر ناچنه ناو دڵیانه‌وه، ناب؆ ته‌نیا بیر له‌وه
بكه‌ینه‌وه كه‌ئه‌مانه‌و هوشیارانه‌و له‌رِووى تێگه‌یشتنه‌وه ئه‌ده‌بى نالى
به‌ئه‌ده‌بێكى ب؆ بایه‌خ و به‌سه‌رچوو داده‌نێن. راسته له‌وانه‌یه هه‌ند؆ كه‌سى
وا هه‌ب؆، به‌ڵام ئه‌مه ته‌نیا ئه‌دگارى كۆمه‌ڵى كورده‌وارى نییه، به‌ڵكو
شه‌پۆلێكى به‌ره‌ڵاییه له‌هه‌نده‌رانه‌وه رووى له‌ئێمه كردووه).
له‌شوێنێكى تریشدا ده‌ڵێت:
( ئه‌و پله‌یه‌ى نالى گه‌یشتوویه‌تى له‌شیعرى كوردیدا پله‌یه‌كه له‌دواى ئه‌و هیچ
پله‌یه‌كى تر نییه، له‌پێش نالى و له‌پاش نالى و له‌ناو هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌ك و
له‌هه‌موو رۆژگارێكدا، پله‌ى شیعرى نالى له‌جیهانى جوانى و هونه‌ریدا ب؆
ناته‌واوییه، من ناڵێم كه‌س هێنده‌ى من له‌گه‌ڵ نالى-دا نه‌ژیاوه، به‌ڵام
ئه‌وه‌نده ده‌ڵێم كه‌م كه‌س ده‌توان؆ ئه‌وه‌نده له‌گه‌ڵ نالى بژى، ئه‌وه‌نده‌ى
من له‌گه‌ڵى ژیاوم و ده‌ژیم).
سه‌ربارى ئه‌وه‌ى ئه‌و پێشه‌كییه هه‌ر هه‌مووى ده‌بێت ببێته جێگه‌ى باس و
قسه‌ى له‌سه‌ر بكر؆، به‌ڵام له‌به‌ر سنووردارى ده‌رفه‌ته‌كه‌مان، ته‌نها یه‌ك
نمونه‌ى دیكه ده‌هێنمه‌وه.
"مارف خه‌زنه‌دار" ده‌ڵێت:
( گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر شیعرێكم به‌دڵ نه‌بێت یان تێى نه‌گه‌م ده‌یخه‌مه
لاوه، به‌ڵام شیعرى "نالى"م به‌دڵه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ئێستا‌و ئه‌وساش
له‌به‌شێكى ناگه‌م كه‌چى نایخه‌مه لاوه...... له‌هه‌موو كۆمه‌ڵێكدا مۆده
له‌سه‌رده‌مى دیاریكراودا دروست ده‌ب؆، سه‌ره‌تاى هه‌یه‌و كۆتایى د؆، به‌ڵام مۆده‌ى
گه‌رِان به‌شوێن نالى و شیعرى له‌ساڵى 1968 كه‌وتۆته ناوه‌وه‌و تا ئێستا برِى
كردووه‌و له‌دوا رۆژێكى نزیكیشدا كۆتایى نایه چونكه ره‌سه‌نه).
سه‌یر نییه كه‌سێك كه هه‌موو ته‌مه‌نى نووسینى بۆ ساغكردنه‌وه‌و كۆكردنه‌وه‌ى
شیعره‌كانى نالى ته‌رخانكردبێت، ئه‌مه تێرِوانینى بێت، یان هێشتاكه وه‌ك خۆى
ئاماژه‌ى پێده‌دات له‌به‌شێكى نه‌گه‌یشتووه، كه‌چى به‌بێ ئه‌وه‌ش پێى وایه
مۆده‌ى گه‌رِان به‌شوێن نالى و شیعره‌كانیدا كۆتایى نایه‌ت چونكه ره‌سه‌نه،
ئه‌وه‌ى به‌لایه‌وه گرنگه خۆشه‌ویستكردن و شیرینكردنى شیعره‌كانى نالى-یه لاى
نه‌وه‌ى تازه پێگه‌یشتوو، گه‌رچى داخ له‌دڵه لێیان و پێى وایه
نه‌خوێندنه‌وه‌ى نالى- و شاعیرانى كلاسیك په‌یوه‌سته به‌و شه‌پۆله به‌ره‌ڵاییه‌ى
كه له‌هه‌نده‌رانه‌وه رووى له‌ئێمه كردووه، كه‌واته به‌گوته‌ى ئه‌و ئه‌گه‌ر
ئه‌و شه‌پۆله به‌ره‌ڵاییه رووى له‌كوردستان نه‌كردایه، ئه‌وه كێشه‌یه‌ك نه‌بوو
له‌شیرین بوونى شیعره‌كانى نالى لاى نه‌وه‌ى تازه پێگه‌یشتوو، ئه‌و ده‌م
پێویستیش نه‌ده‌كرا شیعره‌كانى خۆشه‌ویست بكرێن، چونكه خۆیان خۆشه‌ویستبوون،
كه‌واته پێش هاتنى ئه‌م ته‌وژم و شه‌پۆلى به‌ره‌ڵاییه‌ى كه‌نووسه‌رى
پێشه‌كییه‌كه پێى وایه كه‌وایه؟!.. ئه‌وا نه‌وه‌ى تازه پێگه‌یشتوو روویان
له‌خوێندنه‌وه‌ى كلاسیكیاتى شیعرى كوردى ده‌كرد، به‌ڵام له‌ئێستادا هۆكار و رێگر
هه‌یه كه‌پێشتر نه‌بووه، ئاخۆ هه‌موو ئه‌و راوبۆچوونانه‌ى كه"مارف خه‌زنه‌دار"
پاش ساڵانێكى دوور و درێژ پێى گه‌یشتووه وایه؟!.
ئه‌م ریتمه ته‌قلیدییه بۆ بانگهێشتكردن بۆ خوێندنه‌وه‌و ناساندنى تێكست وه‌ك
موقه‌ده‌سێك و خستنه‌رِووى نووسه‌ریش وه‌ك كه‌سێكى ته‌قدیسكراو و پێدانى ته‌نها
رۆڵێكیش به‌خوێنه‌ر، ئه‌ویش وه‌ك ئاشق و خۆشه‌ویستێكى تێكست و نووسه‌ره‌كه‌ى و
هیچ نه‌گوتن له‌ئاست هه‌ر شتێك‌دا كه‌پێى وایه وانییه، هه‌ره‌شه‌لێكردنى
شاراوه‌ى "مارف خه‌زنه‌دار" و به‌به‌ره‌ڵا ناوبردنى ئه‌وانه‌ى نالى و تێكسته
كلاسیكییه‌كان ناخوێننه‌وه، جێگه‌ى سه‌رنجه و به‌هه‌رِه‌شه‌ى مه‌لایه‌ك
ده‌چێت، كه‌به‌گه‌نجان بڵێت، ئه‌گه‌ر كتێبه ئایینییه‌كان نه‌خوێننه‌وه ئێوه
به‌ره‌ڵان؟!. كه‌واته لاى "مارف خه‌زنه‌دار" ئه‌گه‌ر نه‌وه‌یه‌كى تازه
پێگه‌یشتوو شیعره‌كانى و كلاسیكیاتى پ؆ جوان نه‌بێت، ئه‌وه دواى ئه‌و ته‌وژمى
به‌ره‌ڵاییه كه‌وتووه كه‌له‌هه‌نده‌رانه‌وه هاتووه؟!.
ئه‌وه‌ى كه‌له‌پێشه‌كییه‌كه‌دا هاتووه نمونه‌ى تێرِوانینێكى سه‌له‌فیانه‌یه بۆ
ئه‌وه‌ى كه‌پێشووتر نووسراوه‌و ئه‌وه‌ى كه‌دواتریش ده‌نووسرێت، گوتارێكى وه‌عز
ئامێزه‌و هیچى له‌گه‌ڵ گوتارى مه‌لا و فه‌قێ و سوخته‌كانى حوجره‌دا فه‌رق نییه،
كاتێك ده‌ڵێیت هێشتاكه رۆشنبیرى و هزرى كوردى نه‌چۆته ده‌ره‌وه‌ى دیواره
دۆگماكانى حوجره‌وه، كه‌سانێكى زۆرت به‌گژددا دێن، كه‌چى راستییه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه
كه‌له‌م رۆژگاره‌دا تازه به‌تازه خۆى ن‌و؆ ده‌كاته‌وه‌و جارێكى دیكه ئێخه‌مان
پێده‌گرێت و به‌به‌شێكى گه‌وره‌ى نووسینه‌كانى نه‌وه‌ى نوێشه‌وه
نه‌یانتوانیوه ته‌جاوزى ئه‌و دۆگمایه بكه‌ن، نه‌یانتوانیوه له‌ده‌ره‌وه‌ى
ته‌قدیسكردن و موقه‌ده‌سه‌وه خوێندنه‌وه‌یان هه‌بێت، مه‌سه‌له‌كه له‌گه‌مه‌كردن
به‌زاراوه‌كاندا نییه، وه‌ك كه‌سانێك فێرى بوون و به‌چه‌شنى سه‌پاندنه‌كه‌ى
"مارف خه‌زنه‌دار" بۆ نالى، ئه‌وانیش كه‌سانێكى دیكه‌مان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنن و
بانگهێشتى خوێندنه‌وه‌ى تێكسته تاقانه و ناوازه‌كانیان ده‌كه‌ن، تێكسته
جوانه‌كانیان، تێكسته مه‌زنه‌كانیان، تێكسته تا ئێستا نه‌نووسراو و له‌مه‌و
دواش نه‌نووسراوه‌كانیان؟!.
نازانم هیچ رێى تێده‌چێت، تۆ خوێندنه‌وه‌یه‌كى زیندوو بۆ تێكستێكى زیندوو
بكه‌یت، به‌ب؆ ئه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى تێكست وه‌ك خۆى هه‌ڵبوه‌شێنیته‌وه؟! به‌ب؆
ئه‌وه‌ى بیر له‌نه‌گوتراوه‌كانى بكه‌یته‌وه؟! ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ى كه‌خودى
دانه‌ره‌كه‌شى بیرى لێنه‌كردۆته‌وه، به‌ڵام تێكست به‌ره‌و ئه‌وێت ده‌بات،
به‌ره‌و ئه‌و شوێنه‌ى كه‌دانه‌ر ده‌سه‌ڵاتى به‌سه‌ریدا نه‌شكاوه، به‌ره‌و ئه‌و
شوێنه‌ى كه‌وه‌ك بۆشاییه‌ك جێماوه، به‌ره‌و ئه‌و شوێنه‌ى كه‌بۆته په‌راوێز،
به‌ب؆ ئه‌وه‌ى دانه‌ر ئاگادار بووبێت، له‌و په‌راوێزخستنه، یان مه‌به‌ستى
بووبێت.
مانه‌وه‌ى هه‌ندێك له تێكسته ئایینییه‌كان تا ئه‌م ساته‌وه‌خته، له‌رِووى
هه‌ڵگرتنى خوێندنه‌وه‌و ته‌ئویلكردنه‌وه، به‌ده‌ر له‌و پێگه‌یه‌ى
كه‌پاراستویه‌تى یان سه‌پاندنى و هۆكاره‌كانى دیكه، به‌شێكى ده‌گه‌رِێته‌وه، بۆ
ئه‌و په‌راوێز و په‌نهان و نهێنى و بۆشاییانه‌ى كه‌له‌نێو تێكسته‌كه‌دا هه‌یه،
كاتێك تێكستێكى ئایینى دیاریكراو سه‌باره‌ت به"هاورِێیانى ئه‌شكه‌وت"
ده‌خوێنمه‌وه، ئه‌وه‌ى كه‌سه‌رنجم راده‌كێشێت، نه‌گوتنى ژماره‌ى ته‌واوى ئه‌و
كه‌سانه‌یه كه‌چوونه‌ته نێو ئه‌شكه‌وته‌كه‌وه، سه‌ربارى دیاریى نه‌كردنى
ساڵه‌كانى مانه‌وه‌یان، ره‌نگه سه‌رپێى ئه‌مه ببرێته‌وه بۆ نه‌زانینى ژماره‌ى
كه‌سه‌كان و ساڵه‌كانى مانه‌وه‌یان، له‌كاتێكدا نه‌زانین و وه‌ڵام نه‌دانه‌وه
له‌گه‌ڵ ره‌هابوونى تێكسته‌كه‌و زانینى میتافیزیكییانه‌ى پێشوه‌ختى به‌هه‌موو
شتێك نه‌گونجاو و نه‌شیاوه، ئه‌مه له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر هه‌ر ژماره‌یه‌كى
سه‌باره‌ت به‌كه‌سه‌كان و ساڵى مانه‌وه‌یانى بگوتایه ب؆ چه‌ندو چوون جێى قبووڵ
بوو، كه‌واته ده‌بێت له‌رِوویه‌كى تره‌وه تێى برِوانین، وه‌ك خۆم پێموایه
گوتنى هه‌ر زانیارییه‌ك وه‌ك یه‌قینێك سه‌باره‌ت به‌ژماره‌ى كه‌سه‌كان و ساڵه‌كانى
مانه‌وه‌یان، ئه‌م رووداوه‌ى ده‌برده نێو مێژوویه‌كى به‌رجه‌سته‌وه، ئه‌و
ده‌میش له‌گه‌ڵ راستى و دروستى ئه‌و مێژووه، ئه‌گه‌ر وایه یان وانییه
ده‌كه‌وته ناكۆكییه‌وه، به‌ڵام به‌وپێیه‌ى كتێبه ئاینییه‌كان و تێكسته‌كانیان
هه‌وڵى مانه‌وه له‌ده‌ره‌وه‌ى مێژوو ده‌ده‌ن، كه‌واته ده‌بێت ئه‌و بۆشاییه
جێبهێڵن و خودى زانینه‌كه په‌یوه‌ست بكه‌ن به‌هێزه میتافیزیكییه‌كانه‌وه، تا
تێسكته‌كه خودى ده‌سه‌ڵاته میتافیزییكییه‌كه‌ى له‌ده‌ست نه‌دات و هه‌میشه
بۆشایى و كه‌لێن و سوووچ و گۆشه‌ى نه‌زانراو هه‌بێت، كه‌تێكست عاجیزه له‌ئاست
وه‌ڵامدانه‌وه‌یدا، له‌كاتێكدا ئه‌و تێكسته وه‌ك گوته‌یه‌كى هێزه‌كانى پشت خۆى،
خۆى نمایشده‌كات، به‌ڵام له‌هه‌مان كاتیش‌دا بۆ نه‌فی نه‌كردنه‌وه‌ى خۆى و مانه‌وه‌ى
به‌رده‌وامى پێویستى به‌نه‌زانراوه زیاتر وه‌ك له‌زانراو.
ئه‌گه‌ر بگه‌رِێمه‌وه سه‌ر شیعره‌كانى نالى وه‌ك ئه‌م جاره خوێندمه‌وه،
راستییه‌كه‌ى سه‌بارى ئه‌و گومانه‌م سه‌باره‌ت به‌رِاستى و دروستى دانه پاڵى
هه‌موو ئه‌و شیعرانه بۆ نالى و بوونى چه‌ند كه‌سێك له‌پشت ئه‌و دیوانه‌وه،
به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و شیعرانه هه‌مووى هى نالى بێت و ناچاربین واتێی برِوانین،
ئه‌وه ناكرێت له‌ئاست ئه‌م دێرِه شیعره‌دا رووبه‌رِووى ده‌ركه‌یه‌كى داخراو
نه‌بینه‌وه، كه‌ده‌ڵێت:
( ته‌واو بوو ئینتیخابى شیعرى نالى
له‌تازه‌و كۆنه هه‌رچى بوو ب؆ نووسیم ).
ئه‌مه جگه له‌و دێرِه شیعریانه‌ى كه‌باس له‌عه‌زه‌مه‌تى نووسینه‌كانى ده‌كات،
وه‌ك ده‌ڵێت:
( نه‌زمى نالى میسلى ئاوه ئایینه‌ى ژه‌نگى نییه
دوو رووه بۆ سه‌یرى خاتر یه‌ك خه‌فى، یه‌ك ئاشكار ).
( زاهیر و باتین له‌سه‌ر له‌وحى حه‌قیقه‌ت یا مه‌جاز
ئاشناى سیرِرِى قه‌ڵه‌م ب؆ غه‌یرى نالى كه‌س نه‌ما )
( شیعرى خه‌ڵقى كه‌ى ده‌گاته شیعرى من بۆ ناسكى
كه‌ى له‌دیققه‌ت دا په‌تك ده‌عوا له‌گه‌ڵ هه‌ودا ده‌كا ).
( نالى حه‌ریفى كه‌س نییه ئولف و ئه‌لیفى كه‌س نییه
به‌یتى ره‌دیفى كه‌س نییه ته‌فریقه نووسه گه‌پ ده‌كا ).
له‌گه‌ڵ بوونى ئه‌م جۆره دێرِه ئیگۆزاڵكه‌رانه، دێرِى زۆر پێچه‌وانه‌ى
ئه‌مانه هه‌یه له‌تێكشكاندن و لێدانى ئیگۆى خۆیدا، وه‌ك:
( ئه‌ى ره‌فیقان سوحبه‌تى نالى مه‌كه‌ن
سووك ده‌بن، ریسوواو هه‌م به‌دناوم ئه‌ز ).
( حه‌زره‌تى هه‌یبه‌ته نه‌ك غه‌یبه‌ت و ریبه‌ت نالى
ئه‌ڵڵا ئه‌ڵڵا چ حوزورێكه كه‌ئه‌سڵا نییه باس ).
( له‌دارولعیلمى ته‌حسیلى مه‌عاریف
وه‌كو نالى جه‌هوول و ب؆ به‌سه‌رِمام )
له‌هه‌مووشى سه‌یرتر ئه‌م دێرِه‌یه:
( میلله‌تى كورد و عه‌ره‌ب هه‌ردوو یه‌كه ته‌فریقه‌بوون
له‌جه‌فا و میحنه‌تى موڵكى سه‌با و یه‌مه‌نى ).
ئه‌وه‌ى كه‌له‌م خوێندنه‌وه‌مدا رووبه‌رِووى بوومه‌وه نه‌بوونى بۆشاییه‌ك بوو بۆ
رۆچوونه نێو ئه‌ودیوى گوتراوه‌كانى هه‌ندێك شیعرى، به‌رِاده‌یه‌ك كه‌هه‌ستمكرد
له‌پێناو كامڵبوونى شیعره‌كانیدا، هیچ ده‌رفه‌تێكى بۆ خوێندنه‌وه‌ى جودا و
جیاواز نه‌هێشتۆته‌وه، سه‌ربارى ئه‌و چه‌شنه خۆ زاڵكردنه‌ى له‌زۆرێك
له‌شیعره‌كانیدا، به‌ڵام له‌و شیعره‌ى كه‌باس له‌گوێدرێژه‌كه‌ى ده‌كات،
توانیویه‌تى له‌زمانى ئه‌وه‌وه خۆى و ئه‌و به‌یه‌ك بچووێنێت و هه‌ردووكیان ببنه
یه‌ك فه‌سیله‌ى ئاژه‌ڵ و به‌مه‌ش چه‌ند توانیویه‌تى له‌خودى تێرِوانینى ئایینى
داببرِێت، ئه‌وه‌نده له‌شیعره ئایینییه‌كانیدا زۆر ته‌قلیدیانه گه‌رِاوه‌ته بۆ
نێو باوه‌شى ئایین، له‌كاتێكدا له‌شیعرى مه‌ستووره- ی‌دا نه‌ك هه‌ر باس
له‌كرده‌یه‌كى سێكسى ده‌كات، كه‌وه‌ك خۆى له‌رِوانگه‌ى ئیسلامه‌وه به‌و چه‌شنه
ناشه‌رعییه حه‌رامه‌و ئه‌گه‌ر خه‌ونیش بێت ئه‌وه كارى شه‌یتانه و كه‌سه‌كه‌ش
شه‌یتانى بووه، به‌ڵكو كرده‌یه‌كى سێكسى ته‌واو حه‌رامكراو له‌گه‌ڵ مه‌ستووره
ده‌كات و زۆر هه‌وڵمدا به‌ده‌ر له‌قسه‌و باسه باوه‌كان و به‌سه‌رهاتى ئه‌و شیعره‌و
ئه‌وه‌ى كه‌له‌شیعره‌كه‌دا هاتووه دیوێكى دیكه‌ى بدۆزمه‌وه، كه‌چى له‌م
خوێندنه‌وه‌یه‌مدا هه‌ستمكرد به‌رانبه‌ر به‌شیعرێكى ته‌قلیدى ده‌ركه كلۆمدراودا
راوه‌ستاوم. له‌كاتێكدا له‌و شیعره‌ى كه‌وه‌ڵامى ئه‌وانه ده‌داته‌وه
كه‌مه‌حبووبه به‌خێل و قیچ ده‌بینن، ده‌كرێت بچینه ئه‌و دیو ئه‌وه‌ى كه‌له‌و
شیعره‌دا هاتووه، یان ئه‌و دیو ئه‌و راڤه و شیكارییانه‌ى بۆ ئه‌و شیعره كراوه،
چونكه كه‌لێن و بۆشایى تێدا هه‌ن له‌وێوه دزه‌بكه‌ینه نێو نه‌گوتراوه‌كان.
ئه‌م ئاماژه‌دانه خێرایه‌م به شیعره‌كانى نالى بۆ زانینى ئه‌وه بوو، كه
ئه‌وه‌ى ئێمه ده‌بێت له‌باره‌یه‌وه بدوێین، خودى تێكسته به‌ده‌ر له‌وه‌ى
خودى دانه‌ره‌كه‌ى چى مه‌به‌ست بووه یان مه‌به‌ستى نه‌بووه.
له‌م میانه‌یه‌شه‌وه قسه‌كردنم له‌سه‌ر زۆر پرسیار كه‌تایبه‌ت بێت به‌تێكستێك
كه‌خۆم نووسیبێتم له‌ئاسته‌م نزیك ده‌بێته‌وه، چونكه ئیدى بۆ هه‌تا هه‌تایه
له‌من ترازاوه.
"عه‌لى حه‌رب" ده‌ڵێت:
( لێره‌وه ئه‌وانه‌ى داكۆكى له‌تێكست و هێما و ناوه‌كان ده‌كه‌ن، ئه‌وانه
له‌هه‌موو كه‌س زیاتر واقیعیترن، چونكه به‌رگریى له‌مه‌رجه‌عیه‌ت و ده‌سه‌ڵاتیان
ده‌كه‌ن. ئه‌وان له‌كاتێكدا به‌سیفه‌تى كه‌سێكى پارێزه‌رى شووناس و یاده‌وه‌رى و
تێكست هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن، له‌رِاستیدا وه‌ك سندووقێكى داخراو مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ
راستیدا ده‌كه‌ن، وه‌ك ژوورێكى تاریك، به‌ڵام به‌ب؆ چوونه نێو ئه‌و ژووره
تاریكه‌و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى سندووقه‌كه، مه‌حاڵه دنیایه‌كى ن‌و؆ له‌مانا و
بیركردنه‌وه چ؆ ب‌ب؆ ).
سه‌باره‌ت به‌ئه‌ده‌بێكیش كه‌فانتازیا ته‌وزیف بكات، "كۆنراد" ده‌ڵێت:( ده‌بێت
شتێك له‌ترساندن و تۆقاندن هه‌بێت، له‌نێو ئه‌و مه‌غزایه‌ى كه‌ئیبراز ده‌كرێت).
"كۆنراد" یش به‌سوود وه‌رگرتن له"پۆ"و"كیبلنگ" بێ‌سنوور ترس و تۆقاندن له‌پێناو
خوڵقاندنى فه‌زایه‌كى وروژێنه‌ردا به‌كار ده‌هێنێت.
دانا فایق: له‌ناو به‌رهه‌مى زۆربه‌ى نووسه‌ران و ئه‌دیبانى دنیادا باوك
ئاماده‌ییه‌كى به‌رچاوى هه‌یه‌و پانتاییه‌كى گه‌وره‌ى داگیركردووه، به‌ڵام له‌ناو
چیرۆكه‌كانى تۆدا ئه‌و ئاماده‌ییه‌ى باوك كه‌متر ده‌بینرێت و له‌به‌رامبه‌ردا
باپیر شوێنى گرتۆته‌وه، ئایا ئه‌و باپیره‌ى تۆ هه‌مان ئه‌ركى باوكى كه‌سه‌كانى
تر‌ى هه‌یه، یاخود په‌یوه‌ندیى به‌زاكیره‌ى منداڵى خۆته‌وه هه‌یه‌و تائێستاش
له‌گه‌ڵیاندا ده‌ژییت؟
یوسف عیزه‌دین: ره‌نگه باشترین رێگه‌یه‌ك بۆ نووسینێك كه‌خوێندنه‌وه
هه‌ڵبگرێت، ده‌سپێكردن بێت له‌شته په‌راوێز خراوه‌كانه‌وه، چوونه ژووره‌وه
بۆ نێو دنیاى نووسین له‌ده‌ركه‌كانى پێشووى شته نووسراوه‌كان و
زانراوه‌كانه‌وه، كات به‌فیرِۆدان و سه‌رقاڵكردنى خوێنه‌رانه به‌وێنه‌و
دیمه‌نه‌كانى پێشووتره‌وه، ئه‌مه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كه‌كارى ئێمه مامه‌ڵه‌كردن،
له‌گه‌ڵ گوتراوه‌كانى تێكست نییه، به‌ڵكو شاراوه‌و نه‌گوتراوه‌كانێتى.
جا ئه‌گه‌ر له‌تێكستێكدا باوك كرابێته ته‌وه‌ره‌ى سه‌ره‌كى ئه‌وه
نه‌گوتراوه‌كانى چییه، له‌كاتێكدا وه‌ك بۆچوونێك یان وه‌ك ده‌ڵێن، هیچ كاتێك
تێكست نابێت حه‌قیقه‌ت بگرێته خۆى یان ئه‌گه‌ر بشییه‌وێت نایگرێته خۆى،
به‌ڵكو دواتر خودى تێكسته‌كه‌یه كه‌وه‌ك حه‌قیقه‌ت تێى ده‌رِوانرێت، كارى
خوێندنه‌وه‌ى ئێمه‌ش پێش هه‌موو شتێك د‌رك كردنه به‌و جیاوازییه‌ى كه‌له‌نێوان
نمایشى تێكست وه‌ك حه‌قیه‌قه‌تێك و حه‌قیقه‌تى تێكسته‌كه‌دا هه‌یه.
هه‌ربۆیه ئه‌گه‌ر شتێك به‌وردى برِوانین ده‌بینین تێكستێكى وه‌ك" ئۆدیب" پێشتر
هه‌بووه، به‌ڵام ئه‌وه فرۆید- ه، كه‌دێت و باس له‌كۆمپلێسكى ئۆدیب ده‌كات،
ئه‌گه‌ر فرۆید و دواتریش كه‌سانى دیكه له‌خوێندنه‌وه‌ى "ئۆدیب"ه‌وه باسیان له
كۆمپلێكسى ئۆدیب نه‌كردایه، ئاخۆ كۆمپلێكسێكى ئاوا ده‌بووه شوێنى قسه‌و باس،
یان ئاخۆ ده‌كرێت بڵێین خودى نووسه‌رى "ئۆدیب" بیرى له‌شتێكى واكردۆته‌وه به‌و
چه‌شنه‌ى كه‌دواتر "فرۆید" راڤه‌ى ده‌كات. كه‌واته ئه‌مه خوێندنه‌وه‌ى فرۆید-
ه، ئه‌مه ده‌خووڵقێنێت و له‌تێكستێكه‌وه هه‌ڵیده‌هێنج؆.
"ئه‌پته‌ر" سه‌باره‌ت به‌فرۆید ده‌ڵێت:
( فرۆید وه‌ك هه‌ر نووسه‌رێكى فه‌نتازى، قه‌ناعه‌تمان پێده‌كات كه نامه‌ئلوف
مه‌ئلوفه و پێچه‌وانه‌كه‌شى راسته ).
له‌پاش راپه‌رِینه‌وه ئه‌م باس و خواسه‌ى نێرسالارى و باوك سالارییه
به‌به‌كارهێنانى تێرِوانین و بۆچوونه‌كانى فرۆید له‌مه‌رِ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه، زۆر
ته‌شه‌نه‌ى سه‌ند و ته‌نانه‌ت ماوه‌یه‌ك نووسین له‌سه‌ر باوك و دژایه‌تیكردنى بووه
سوونه‌تێكى ئه‌و نووسه‌رانه‌ى كه‌ده‌یانووسیت نووسینه‌كانیان باس بكرێت و
له‌دنیاى ره‌خنه‌كاریدا خوێندنه‌وه‌یان بۆ بكرێت، كه‌مێكن ئه‌و نووسه‌رانه‌ى
كه‌دواى ئه‌م ته‌وژمه نه‌كه‌وتن و به‌و شێوه‌یه نه‌یاننووسى كه‌له‌و ده‌مه‌داو
بگره تائێستاش مۆدێله‌و رێگه‌یه‌كى ئاسانیشه بۆ نووسین، مه‌به‌ستم
له‌نووسینێكى چرووك و مردووه، ئه‌گینا نووسینێك كه‌زیندوو بێت، باسى هه‌ر
چییه‌كم بۆ بكات ئاساییه‌و به‌لاشمه‌وه گرنگ نییه، ئه‌وه‌ى كه‌گرنگه چۆنى باس
ده‌كات.
تێرِوانین بۆ باوك و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵى كارێك نییه له‌فرۆید-وه ده‌ستى
پێكردبێت، به‌ڵكو به‌درێژایى مێژووى ئه‌و بوونه‌وه‌ره‌ى كه‌پێى ده‌گوترێت
مرۆڤ، بوونى هه‌بووه، چ له‌نێو سیستمه كۆمه‌ڵایه‌تى و سیاسى و ئایینییه‌كه‌داو چ
له‌نێو ئه‌ده‌بیاتێكدا كه‌هه‌بوو بێت. داستانى رۆسته‌م و سوهراب یه‌كێكه له‌و
داستانانه‌ى كه‌باس له‌شه‌رِى نێوان رۆسته‌مى باوك و سوهرابى كورِ ده‌كات، دیاره
به‌ب؆ ئه‌وه‌ى یه‌كتر بناسنه‌وه، له‌بگره‌و به‌رده‌یه‌كى درێژخایه‌ندا رۆسته‌مى
باوك زاڵ ده‌بێت و سوهرابى كورِى ده‌كوژێت و پاشان ده‌زانێت كورِێتى،
له‌كاتێكدا خوێنه‌ر هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه به‌و راستییه ده‌زانێت و وه‌ك
سه‌یركه‌رێك دواى رووداوه‌كان ده‌كه‌وێت.
گوێرِایه‌ڵ نه‌بوونى كورِێك یان چه‌ند كورِێكى نووح بۆ چوونه نێو كه‌شتیه‌كه‌ى
باوكیان و ده‌رئه‌نجامى گوێرِایه‌ڵ نه‌بوونیشیان، به‌خنكانیان كۆتایى هاتووه. یان
حیكایه‌تى گوێرِایه‌ڵبوونى ئیسحاق بۆ ئیبراهیم، یان له‌زۆر شوێندا ئیسماعیل
له‌جێى ئیسحاق به‌كارهاتووه، وه‌ك "ته‌به‌رى" یش ساغیده‌كاته‌وه ئیسحاق-ه نه‌ك
ئیسماعیل، به‌هه‌ر حاڵ گوێرِایه‌ڵبوونى كورِێك بۆ باوكى ده‌گاته ئه‌وه‌ى
كه‌سه‌ر بخاته ژێر چه‌قۆى باوكى و به‌مه‌ش ئیراده‌ى خوداوه‌ند به‌ج؆ بهێنێت.
"كیركیگارد" له‌كتێبى "ترس و مووچوورِكه"دا ئاماژه به‌وه ده‌دات كه
ده‌سته‌كه‌وتنه‌وه‌ى"ئیسحاق" له‌لایه‌ن باوكییه‌وه له‌كۆتایى به‌سه‌رهاته‌كه‌دا،
وه‌ك كۆتاییه‌كى ئایینى تایبه‌ت ئه‌و حیكایه‌ته ده‌گه‌یه‌نێته سه‌روو تراژیدیا
به‌و واتایه‌ى كه‌له‌ئه‌ده‌بدا باسی لێوه‌كراوه، سه‌ربارى ئه‌وه‌ى كه‌خودى
"ئیبراهیم"یش ده‌باته سه‌روو ئه‌و پاڵه‌وانه تراژیدیانه‌ى كه‌له‌ئه‌ده‌بیاتى
جیهانیدا ئاماژه‌یان پێدراوه. هه‌ر له‌به‌ره‌به‌یانى مێژووى موڵكایه‌تییه‌وه
سیسته‌م به‌شێوه ترسناك و داپڵۆسێنه‌ره‌كه‌ى هاتۆته ئاراوه‌و تائێستاش برِى
كردووه، نێر سالارى و سیسته‌مى باوكایه‌تى به‌ردى بناغه و كۆڵه‌كه‌ى سه‌ره‌كى
راگرتنى خانه‌واده‌و دواتریش ده‌سه‌ڵات و سیسته‌مه كۆمه‌ڵایه‌تى و ده‌وڵه‌ته‌كان
بوون، ئایینه‌كان پاڵپشتى بوون، داكۆكییان لێكردووه‌و پاراستویانه‌و له‌میانى
ئه‌ویشه‌وه خۆیان هێشتۆته‌وه، ئه‌ى ئه‌وه نییه هه‌موو ئاینه‌كان داواى
گوێرِایه‌ڵى كورِ بۆ باوك، یان سه‌رجه‌مى ئه‌ندامه‌كانى خێزان بۆ باوك و
له‌ویشه‌وه بۆ ده‌سه‌ڵاتدار و دواتر خواده‌وه‌ندو به‌م شێوه‌یه ئه‌مه
پرۆسه‌یه‌كى به‌رده‌وامى به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ى ئه‌و مۆدێله‌یه كه‌تاكه‌كانى تێدا
ده‌بنه كه‌سانى نه‌فره‌ت لێكراو و ته‌نها به‌رِه‌زامه‌ندى سه‌روو خۆیان، تواناى
مانه‌وه‌و ژیانیان ده‌بێت، هه‌رده‌م ده‌بێت وێنه‌ى ئه‌وانه‌ى سه‌رو
هه‌رِه‌مه‌كه‌و ئه‌وانه‌ى ئه‌ملاو ئه‌ولا و په‌راوێزى هه‌رِه‌مه‌كه بهێنینه
پێش چاومان، پێوه‌ندى هه‌موو ئه‌مانه‌ش به‌دنیاى غه‌یبانییه‌ت و میتافیزیكاوه
جێگه‌ى باسه، به‌چه‌شنێك كه‌زۆر جار نازانیت سه‌رچاوه‌ى سه‌ره‌كى كامیانه.
" رێجیس دۆبر؆" پاش ده‌ستبه‌رداربوونى له‌ئایدیۆلۆژیا شۆرِشگێرِانه‌كه‌ى بۆ
گۆرِینى دنیا، رۆچووه نێو دنیاى غه‌یبییاته‌وه تا له‌باوه‌رِى ئایدیۆلۆژیاى
شۆرِشگێرِانه حاڵى بێت، پاش ده‌ساڵ له‌هه‌وڵى بێووچان له‌رِێى تیۆلۆژیاوه
له‌كتێبى "ره‌خنه‌گرتن له‌ئه‌قڵى سیاسى" دا ئه‌وه‌ى خسته‌رِوو، كه‌هه‌موو
باوه‌رِه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌رچه‌نده ناویشیان بگۆرِێت، په‌یوه‌ستن
به‌سلوكیاتى مرۆڤ و هیچ جیاوازییه‌كیشیان له‌مابه‌یندا نییه، هه‌ر له‌باوه‌رِه
ئایینییه‌كانه‌وه تاقووڵترین باوه‌رِى شۆرشگێرِانه، هه‌ر بۆیه ده‌ڵێت:
( ئه‌گه‌ر ئایین نه‌خۆشى بێت، ئه‌وه ده‌بێت له‌گه‌ڵى هه‌ڵكه‌ین، نه‌چاكیش
ده‌بینه‌وه‌و نه رزگاریشمان ده‌بێت لێى، مه‌گه‌ر به‌مردن ). بۆیه
ئینتیماكردنمان بۆ ناوه نوێیه‌كان ته‌نها شاردنه‌وه‌ى كه‌ش و كرده كۆنه‌كانه
به‌چه‌شنێك له‌چه‌شنه‌كان.
كورد كه تائێستاش زاده‌ى بونیادێكى عه‌شیره‌تگه‌رییه‌و هاتنه نێو شار و
مه‌ده‌نیه‌تى، ئه‌گه‌ر مه‌ده‌نیه‌تێك له‌نێو كوردا تا ئه‌مرِۆكه هه‌بێت؟!..
هێنده‌ى دیكه پێوه‌ندی ئه‌وى به‌میرات و پێشینه‌ى بونیاده‌كه‌یه‌وه پته‌و
كردووه، بۆمان هه‌یه پرسیار بكه‌ین، چى له‌كۆمه‌ڵگه‌ى كوردیدا بێجگه له‌فۆرم و
مۆدێله‌كان گۆرِاوه، كۆیله‌دارى كورد بۆ میراتێكى پێشینه كه‌هى خۆى نییه،
له‌ئاستێكدایه كه‌زۆرجار ده‌بێته مایه‌ى پێكه‌نین، ئیدى له‌م میراته‌دا هه‌موو
شتێك جێى ده‌بێته‌وه، هه‌ر له‌نێر سالارى و باوك سالارییه‌وه تاده‌گاته
ژنخوازى و ته‌قلیده‌كانى بیر و باوه‌رِ و ئایین. نێوه‌ندێكى كوشنده‌ى ئایینى و
سه‌رسه‌ختى سه‌له‌فییانه‌ى عه‌ره‌ب له‌سه‌رده‌مى "ئه‌بى عه‌لاى مه‌عرى" دا
ته‌قه‌بوولى ئه‌وه‌ى كردووه، ئه‌و زاته له‌چه‌ند دێرِه شیعرێكیدا باس له‌وه
بكات كه‌په‌یامى په‌یامبه‌ران حه‌ق و راستى نییه، به‌ڵكو بڵێت دنیا بۆخۆى باش
بوو، به‌ڵام ئه‌وان هاتن و وێرانیان كرد، ئه‌مه و زۆر راو بۆچوونى له‌وه
توندترمان له‌نێو قووڵایى فیكرى عه‌ره‌بى ئیسلامی‌دا به‌رچاو ده‌كه‌وێت،
له‌كاتێكدا هێشتاكه ئه‌مه له‌پانتایى فیكرى سه‌له‌فیانه‌ى كوردیدا، یان
فراوانرتین پانتایى خیڵه‌كیدا گوتنى شتێكى له‌و چه‌شنه تابۆیه و ده‌بێت
خاوه‌نه‌كه‌ى چاوه‌رِوانى كوژرانى بكات، ئه‌مه له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر ئه‌و ئایینه‌ى
كه‌زۆرینه‌ى كورد باوه‌رِى پێیه‌تى ئه‌گه‌ر په‌یامبه‌ره‌كه‌ى كورد بووایه، یان
ئایینه‌كه به‌زمانى كوردى گوتراباو هاتبا، ئه‌وه بێچه‌ندوو چوون كورد خۆى
یه‌كه‌مین دوژمنى ده‌بوو، حه‌زى كۆیله بوون بۆ ئه‌وانى تر لاى كورد
له‌لووتكه‌دایه، به‌مه‌ش ستراتیژیه‌تى كورد بوون هه‌ر له‌بنه‌رِه‌ته‌وه نییه‌و
هه‌موو ئه‌وه‌ى كه‌ده‌ستى پێوه‌گرتووه‌و به‌هى خۆى ده‌زان؆ له‌رِاستیدا هى خۆى
نییه، پێوه‌ندى كورد به‌وانى دیكه‌وه ده‌گاته ئه‌و ئاسته‌ى كه‌له‌رِێى
ئه‌وانه‌وه خۆى بخوێنێته‌وه‌و خۆى ببینێت و به‌شوێن شووناسى خۆیدا بگه‌رِێت.
هه‌ر ئه‌مه‌شه ئه‌وى هێنده‌ى تر بردۆته ده‌ره‌وه‌ى مێژووه‌وه، كه‌واته هه‌موو
ئه‌وه‌ى كه‌كراوه‌و ده‌كرێت بازنه داخراوه‌كانى بوونێك تێپه‌رِناكات، كه‌تا
ئه‌م ساته وه‌خته ئه‌و بوونه بێجگه له‌شڵه‌ژانى به‌رانبه‌ر به‌دنیا هیچى
دیكه‌ى تر‌ى نه‌كردووه، هه‌موو ئه‌وانه‌ى كه‌ده‌نووسن له‌م پانتاییه‌دا و بۆ ئه‌و
پانتاییه ده‌نووسن و به‌ته‌واوى دابرِاون له‌وه‌ى كه‌له‌ده‌ره‌وه‌یاندا
ده‌گوزه‌ر؆، وه‌رگێرِان و هه‌ندێك هه‌وڵى لێره‌و له‌و؆ بۆ ناساندنى پانتاییه‌كى
به‌رته‌سكى ئه‌ده‌بیاتى كوردى به‌دنیاى ده‌ره‌وه، هیچ له‌مه‌سه‌له‌كه ناگۆرِێت.
ئێستاكه سه‌دان بیرمه‌ندى ئه‌وروپى هه‌ن، به‌تایبه‌ت ئیسپانى و پۆرتوگالى كه‌باس
له‌كاریگه‌رى عه‌ره‌به ئیسلامه‌كان ده‌كه‌ن به‌سه‌ریانه‌وه به‌تایبه‌ت ئه‌و
ده‌مه‌ى ژێر ده‌سته‌یان بوون، بۆ نمونه دان به‌وه‌دا ده‌نێن له‌وانه‌وه فێرى
ئاودێرى و به‌كارهێنانى ناعور و بیرلێ دان و چه‌ندین شتى دیكه بوون، ئه‌مه
سه‌ربارى سه‌دان وشه‌ى عه‌ره‌بى تێكه‌ڵ به‌زمانه‌كه‌یان كه‌له‌مرِۆیه‌كدا
به‌كاریده‌هێنن، ته‌نانه‌ت ئه‌وان بوونه مایه‌ى ئه‌وه‌ى كه‌پۆرتۆگاله‌كان و
دواتریش ئیسپانییه‌كان بیر له‌داگیركردنى دنیا بكه‌نه‌وه‌و ئوستووڵێكى كه‌شتیوانى
دروستبكه‌ن بۆ چوونه ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و دنیا داخراوه‌ى كه‌تێیدان، به‌ڵام كورد
جیاواز له‌تورك و فارس و نه‌ته‌وه‌كانى تر كه‌ئیسلامیان خسته سه‌ر ئه‌و باره‌ى
كه‌قازانجى خۆیانى تێدابێت و ساڵانێكى دوور و درێژ به‌ناوییه‌وه حوكمیان كرد،
كه‌چى به‌شێكى به‌رچاوى كورد به‌چه‌شنێك له‌چه‌شنه‌كان له‌جێى ئه‌وه‌ى وه‌ك
میلله‌تانى دیكه سوودمه‌ند بێت، خودى خۆى كرده عه‌ره‌ب، ته‌نها وه‌ك
گه‌رِانه‌وه‌یه‌كى ئه‌سڵى خۆى بۆ یه‌كێك له‌شه‌ره‌جه‌نامه‌كانى عه‌ره‌ب، به‌ده‌ر
له‌توانا حه‌قیقییه‌كانى عه‌ره‌ب و توانسته‌كانى، وه‌ك نالى ده‌ڵێت:
( میلله‌تى كورد و عه‌ره‌ب هه‌ردوو یه‌كه ته‌فریقه‌بوون
له‌جه‌فا و میحنه‌تى موڵكى سه‌با و یه‌مه‌نى ).
ئیدى ئه‌مه حاڵى ته‌سه‌ورى نالى بووبێت، ده‌بێت ته‌سه‌وورى خه‌ڵكه ئاسایى و
ره‌شۆكییه‌كه‌ى ئه‌و ده‌م چى بووبێت؟!. له‌كاتێكدا نالى بۆ خۆى له‌ژێر
ده‌سه‌ڵاتى حوكمێكى كوردیدا تا هه‌ڵهاتنى ژیاوه، كه‌واته به‌پێى بۆچوونى ئه‌و
له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى حوكمێكى عه‌ره‌بیدا ژیاوه، له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر فه‌رقیان
نه‌بێت.
هه‌ر ئه‌م تێرِوانینه‌شه نووسه‌رێكى شۆڤێنى وه‌ك "ئه‌حمه‌د سووسه" ئاماژه‌ى پ؆
ده‌دات و ئه‌سڵى كورد ده‌باته‌وه بۆ "ئیبن كه‌ره‌د" ناوێكى عه‌ره‌ب. من لێره‌دا
نامه‌وێت ئه‌وداڵى ئه‌سڵ و فه‌سڵى كورد بم و پێشم ئاساییه هه‌رچییه‌ك بێت و
بووبێت، دواجار سه‌ر به‌یه‌ك فه‌سیڵه‌ى جیانه‌كراوه‌ى مرۆڤه و هیچ جیاوازییه‌كیش
له‌مابه‌ینى نه‌ته‌وه‌و میلله‌ت و گروپه ئیتنیكییه‌كاندا نابینمه‌وه، وه‌ك
ره‌گه‌ز.. به‌ڵام ئه‌م جۆره تێكه‌ڵكردنه‌ى نالى چى له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچوونه‌ى
"ئه‌حمه‌د سووسه" جیاوازه، ئه‌گه‌ر دواجار خزمه‌ت به‌ته‌سه‌ورێكى دیاریكراوى
باڵاده‌ستبوونى نه‌ته‌وه‌یه‌ك به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كى تردا بكات، له‌كاتێكدا زۆر
نزیكتر بوو بیگوتایه كورد و فارس یه‌كن، هه‌ر هیچ نه‌بێت ئه‌و زمانى فارسى
زانیوه‌و هه‌ستى به‌و لێكچوونه به‌رچاوه‌ى زمانى كوردى و فارسى كردووه، ئێمه
لێره‌دا موحاسه‌به‌ى نالى ناكه‌ین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى چى گوتووه‌و تێرِوانینى
به‌رانبه‌ر به‌میلله‌ته‌كه‌ى چى بووه، به‌ڵكو مه‌به‌ستمانه سه‌رنجى خۆمان و
كه‌سانێك به‌ره‌و خاڵێكى زۆر گرنگ رابكێشین كه‌له‌وێوه ده‌كرێت خوێندنه‌وه
بۆ ئه‌وه بكرێت كه‌به‌سه‌ر كوردا هاتووه‌و هێشتاكه‌ش به‌سه‌ریدا دێت، ئیسلام
تورك و فارس و زۆرێك له‌نه‌ته‌وه‌كانى دیكه‌ى نه‌كرد به‌عه‌ره‌ب، كه‌چى به‌شێكى
زۆرى كوردى كرده عه‌ره‌ب ئه‌گه‌ر مه‌جازییش بێت، له‌رِووى هه‌ستكردنى نالى و
چه‌ندانى تر سه‌باره‌ت به‌ئینتیماى نه‌ته‌وه‌ییان بۆ عه‌ره‌ب.
دانا فایق: باهه‌ر له‌زاكیره‌ى منداڵى دوور نه‌كه‌وینه‌وه‌و ئه‌و قۆناغه‌ى ته‌مه‌ن
ج؆ نه‌هێڵین، منداڵیى قۆناغێكه مرۆڤ زۆر به‌زه‌حمه‌ت ده‌توان؆ لێى
دووركه‌وێته‌وه‌و لێى داببرِ؆، به‌تایبه‌تیش ئه‌و دابرِانه بۆ كه‌سى نووسه‌ر و
رووناكبیر زه‌حمه‌تتره، تۆ ئێستا‌و له‌م ته‌مه‌نه‌دا تا چه‌ند له‌گه‌ڵ ئه‌و
قۆناغه‌دا ده‌ژییت و تاچه‌ند له‌ناو كاره ئه‌ده‌بییه‌كانتدا ره‌نگى داوه‌ته‌وه؟
یوسف عیزه‌دین: نووسه‌رێكى وه‌ك "هنرى رین؆" ده‌ڵێت:
( له‌سه‌رمانه ئه‌وه‌ى كه‌له‌ژێر پێستماندایه بیناسین )، كه‌واته ئێمه
به‌ده‌ر له‌خۆمان هه‌ڵگرى بوونه‌وه‌رێكى ترین، بوونه‌وه‌رێك كه‌پێویسته
بیناسین، تا بتوانین سه‌ره‌تا خۆمان بخوێنینه‌وه‌و دواتریش ئاوانه‌ى تر، یان
به‌چه‌شنێك له‌چه‌شنه‌كان خۆمان بنووسینه‌وه، به‌نووسینه‌وه‌ى خۆشمان ئه‌وانه‌ى
تر بنووسینه‌وه. له‌كاتێكدا "ئه‌ندر؆ جید" ده‌ڵێت:
( ئه‌و ماده‌یه‌ى كه‌ده‌ماغمى پ؆ پرِكراوه‌ته‌وه، ئه‌و ماده‌یه‌ى كه‌تایبه‌ته
به‌رِامكردنى زاكیره، چ سوودێكى هه‌یه؟!.. ئه‌گه‌ر به‌راوردى بكه‌م به‌ئه‌زموون؟
من به‌رِاستى به‌فێربوون ده‌توانم گه‌نجینه‌یه‌ك كۆبكه‌مه‌وه، له‌كاتێكدا جودا
له‌بوونى خۆم ده‌مێنێته‌وه تا ئه‌و ده‌مه‌ى كه‌نامێنم ).
ئه‌مه‌و چه‌ندین راوبۆچوونى جوداو جیاواز هه‌یه، سه‌باره‌ت به‌زاكیره‌و ئه‌زموون و
ئه‌و پانتاییه‌ى كه‌نووسین ماته‌ریاله‌كانى لێوه هه‌ڵده‌هێنجێت.
ره‌نگه هه‌بن به‌هه‌ڵهێنجانى بابه‌ت و به‌سه‌رهات و ماته‌ریاڵه‌كانى قۆناغێكى
دیاریكراوى ته‌مه‌نیان، به‌تایبه‌ت قۆناغى منداڵى بنووسن، به‌ڵام من له‌نووسیندا
ناتوانم به‌ته‌واویى بگه‌رِێمه‌وه بۆ ئه‌و زاكیره هه‌بووه‌ى كه‌په‌یوه‌سته
به‌یاده‌وه‌رییه‌كانى قۆناغه‌كانى ته‌مه‌نمه‌وه ئه‌گه‌ر له‌رِاستیدا زاكیره‌یه‌كى
وام هه‌بێت، بێگومان گومانم له‌بوونى هه‌یه. نازانم من وه‌ك خۆم پێم وایه
گه‌رِانه‌وه بۆ پانتاییه‌كى تایبه‌ت، بۆ هه‌ڵهێنجانى بابه‌ت شتێك
له‌میكانیكییه‌ت و بگره نه‌رجسییه‌ت له‌خۆده‌گرێت، كه‌پێموانییه ئه‌و دووه
له‌ئاست هێنانه بوونى تێكستێكێكى زیندوودا بن.
ئه‌گه‌ر لێره‌دا مه‌به‌ست له‌باسكردنى زاكیره بێت، به‌گشتى یان به‌تایبه‌تى،
ئه‌وه ده‌توانم بڵێم ئه‌وه‌ى كه‌من پێوه‌ى په‌یوه‌ستم زاكیره‌یه‌كى ونبووه، یان
زۆرجارانیش نه‌بووه؟!.. ئه‌و زاكیره‌یه‌ى كه‌رِه‌نگه بكه‌وێته پێش له‌دایك
بوون و هاتنه دنیامه‌وه، یان ئه‌و زاكیره‌یه‌ى كه‌ده‌كه‌وێته پاش مه‌رگمه‌وه!؟
هه‌رده‌م نامۆم به‌و بوونه‌وه‌ره‌ى كه‌خۆمم، دیاره وه‌ك ته‌سه‌وور ده‌كه‌م خۆمم،
ئه‌گینا ره‌نگه من نه‌بم، یان بۆ ده‌بێت من بم، ئه‌گه‌ر من نه‌بم چى ده‌بێت، خۆ
ئه‌گه‌ر من بم چى ده‌بێت؟َ!..
له‌رِاستیدا نامۆم به‌و ساته‌وه‌خته‌ى كه‌تێیدا هه‌م، چونكه هه‌بوونى خۆم
لاگرفته ئه‌گه‌ر هه‌بێتم، نامۆم به‌و زه‌مه‌ن و شوێنه‌ى كه‌تێیدا ده‌ژیم،
كه‌له‌رِاستیدا گومانم هه‌یه تێیدا بژیم؟!.
"ئه‌میل سیۆران" سه‌باره‌ت به"گۆگۆڵ" ده‌ڵێت:
( ئه‌و بوونه‌وه‌رانه‌ى كه له"پشكنه‌رى گشتى" و"ده‌روونه مردووه‌كان"دا
له‌به‌رچاوماندا به‌رجه‌سته ده‌بێت، هیچ نین؟!
كه‌هیچیش نه‌بن كه‌واته هه‌موو شتێكن؟!...).
ئه‌مه‌یه خوێندنه‌وه‌ى زیندوو كه"سیۆران" بۆ تێكسته‌كانى" گۆگۆڵ" ى ده‌كات و
هه‌موو ئه‌وه‌ى كه‌پێشتر له‌باره‌یه‌وه نووسراوه‌و گوتراوه،
هه‌ڵیده‌وه‌شێنێته‌وه. ته‌نانه‌ت ئه‌و ده‌مه‌ى كه‌رِووبه‌رِووى پرسیارێكیش
ده‌بینه‌وه، ده‌بێت پێش وه‌خت خودى بونیادى پرسیاره‌كه هه‌ڵبوه‌شێنینه‌وه،
ئه‌و پێوه‌ندییه‌ى كه‌هیچ بوون و شت بوون پێكه‌وه گرێده‌دات، پێوه‌ندییه‌كه
ئه‌قڵى ته‌قلیدى لێى حاڵى نابێت، چونكه تواناى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى نییه،
كه‌واته تواناى ته‌ئویلیشى نییه، ئه‌و مانایه‌ى كه ئه‌و جۆره ئه‌قڵیه‌تانه
له‌تێكستێكیدا ئه‌وداڵى دۆزینه‌وه‌ى ده‌بن و به‌ته‌سه‌وورى خۆیان ده‌یدۆزنه‌وه،
له‌راستیدا هه‌وڵدانه بۆ دۆزینه‌وه‌ى مانا؟!.
"سیۆران" سه‌باره‌ت به"گۆكۆڵ" له‌درێژه‌ى باسێكیدا ده‌ڵێت:
( واقیعییه‌ته‌كه‌ى هێنده گه‌وره‌یه تا ئه‌و راده‌یه‌ى ئه‌و كه‌سایه‌تییانه‌ى
كه‌هه‌ڵیان ده‌سوورِێنێت ده‌بنه نه‌بوو، به‌ڵكو ده‌بنه رموزاتى جووڵاو
كه‌به‌ته‌واویى ئێمه‌ى تێداین، كه‌سایه‌تییه‌كانى ئه‌و شكست ناهێنن و ناكه‌ون،
چونكه له‌سه‌ره‌تاوه شكستیان هێناوه‌و كه‌وتوون... ئه‌وه‌ى ئێمه له‌ودا خۆشمان
ده‌وێت، ئه‌و ركه‌یه‌تى بۆ خه‌ڵكى، توند‌و تیژییه‌تى، چه‌شنى بینینێتى بۆ
دنیایه‌كى تاوانبار ).
دانا فایق: خوێن و مه‌رگ پانتاییه‌كی زۆری له چیرۆكه‌كانتدا داگیركردووه، بوونی
ئه‌و هه‌موو مه‌رگ و خوێنه تا چه‌ند په‌یوه‌ندیی به‌و سه‌رده‌م و واقیعه‌وه
هه‌یه، كه تۆی تێدا ژیاویت و واقیع تا چه‌ند ره‌نگدانه‌وه‌و كاریگه‌ریی هه‌یه
له‌سه‌ر تێكست؟
یوسف عیزه‌دین: سه‌باره‌ت به‌وه‌ى واقیع چه‌ند كاریگه‌رى له‌سه‌ر تێكست هه‌یه،
سه‌ره‌تا ده‌بێت بپرسین واقیع چییه؟ یان تا چه‌ند خه‌ڵك به‌گشتى ئه‌و واقیعه
وه‌ك خۆى ده‌بینێت، یان مه‌به‌ستیه‌تى وه‌ك خۆى بیبینێت؟!.
یوسف عیزه‌دین: وه‌ره وه‌ك نمونه‌یه‌ك برِوانه هه‌موو ئه‌و سه‌رچاوه
مێژووییانه‌ى كه‌مێژووى مه‌سیحیى بوونى ئیمپراتۆر كۆستانتین- ى گه‌وره،
ده‌به‌نه‌وه بۆ ئه‌و خاچه هه‌ڵواسراوه گه‌وره‌یه‌ى كه‌له‌ئاسماندا بینیوێتى..
ره‌نگه هه‌بێت بڵێت چۆن شتى واده‌بێت، ئیمكان نییه به‌ئاسمانه‌وه خاچێكى
هه‌ڵواسراوى بینیب؆، به‌ڵام به‌یه‌قینه‌وه هه‌ن كه‌ده‌ڵێن بینیوویه‌تى، نه‌ك هه‌ر
خودى ئیمپراتۆر، به‌ڵكو هه‌موو ئه‌وه‌ى له‌و ده‌مه‌دا له‌گه‌ڵیدا بووه ئه‌و خاچه‌ى
بینیووه.
راستییه‌كه‌ى ئه‌و ئیمپراتۆره پێش ئه‌وه‌ى كه‌ببێته مه‌سیحى یه‌كێك بووه
له‌دوژمنه سه‌رسه‌خته‌كانى ئه‌و ئایینه، له‌ساڵى (312ز) كه‌سانێك به‌په‌له
ده‌چنه لاى ئیمپراتۆر و داواى لێده‌كه‌ن بچێته ده‌ر و سه‌یرى ئاسمان بكات، وه‌ك
ده‌ڵێن ئیمپراتۆر به‌چاوى خۆى خاچێكى گه‌وره‌ى له‌نوور بینیووه
كه‌به‌ئاسمانه‌وه نه‌ك هه‌ڵواسراوه به‌ڵكو شوێن گۆرِكێى كردووه‌و به‌چه‌شنى
سه‌ماكارێك سه‌ماى كردووه، هه‌ر له‌مه‌شه‌وه ئه‌و ئیمپراتۆره سه‌ربارى
باوه‌رِهێنانى به‌مه‌سیحییه‌ت، خاچیش ده‌كاته هێماى مه‌سیحییه‌ت.
باشه هه‌موو ئه‌و باوه‌رِداره مه‌سیحییانه‌ى كه‌باوه‌رِیان به‌مه‌سیحه ئیدى هه‌ر
كێیه‌ك بن و له‌چ ئاستێكدا بن، قبووڵى ده‌كه‌ن تۆ بچیت و پێیان بڵێیت ئه‌مه
خورافاته، له‌كاتێكدا وه‌ك زاناكان بۆى ده‌چن له‌رِووى زانستیییه‌وه خورافات
نییه‌و ئه‌وان ته‌فسیریان بۆ دۆزیوه‌ته‌وه‌و په‌یوه‌ستى ده‌كه‌ن به‌كه‌ش و بارودۆخى
ئاو و هه‌واو تیشك و گۆرِانكارییه سروشتییه‌كان، به‌ڵام ئه‌وه‌ى ئه‌مه‌ى وه‌ك
راستییه‌ك وه‌رگرتووه‌و به‌موعجیزه‌یه‌كى ئیلاهى ده‌زانێت، ئاماده نییه باوه‌رِ
به‌وه بهێنێت كه‌دیارده‌یه‌كه‌و ته‌فسیرێكى عیلمى له‌خۆ ده‌گرێت، هه‌رچه‌نده
ئه‌و پرسیاره ده‌مێنێت، ئه‌گه‌ر دیارده‌یه‌كى وا ئیمكانى روودانى هه‌بێت، وه‌ك
زاناكان ئاماژه‌ى پێ ده‌ده‌ن، بۆ ده‌بێت له‌و ساته‌وه‌خته مێژووییه‌دا هه‌ر
وه‌ك ئه‌وه‌ى بیه‌وێت فریاى مه‌سیحییه‌كان بكه‌وێت، كه‌له‌و ده‌مه‌دا رووبه‌رِووى
توندترین ئه‌شكه‌نجه و كوشت و كوشتار بوونه‌ته‌وه؟.. ئه‌گه‌ر رێكه‌وتیش بێت
رێكه‌وتێكى سه‌یره، وه‌ك ده‌ركه‌وتنى ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌ى كه‌له‌كاتى له‌دایك
بوونى مه‌سیحدا ده‌ركه‌وتووه، له‌ئێستادا به‌حیساباتى زۆر ورد و گه‌رِانه‌وه بۆ
كتێبه فه‌له‌كییه‌كانى ئه‌و ده‌مه و زۆر شێوازى دیكه له‌رِاستى ده‌ركه‌وتنى
ئه‌و ئه‌ستێره‌یه دڵنیابوون، هه‌رچه‌نده ده‌ركه‌وتنى له‌و ئان و ساته‌دا
له‌رێكه‌وت زیاتر هیچى تر نییه، به‌ڵام جارێكى تر ئه‌و پرسیاره خۆى
ده‌سه‌پێنێت، بۆ له‌و كاته‌دا؟
یان باوه‌رِهێنانى خه‌ڵكێكى زۆرى ئیسلام كه‌گوایه پاش مه‌رگى په‌یامبه‌ره‌كه‌یان
دره‌ختێكى خورما به‌چه‌شنى مرۆڤێك گریاوه. له‌كاتێكدا كاتێك پێغه‌مبه‌رى
ئیسلام كورِه تاقانه‌كه‌ى ئیبراهیم ده‌مرێت و له‌كاتێكدا خۆى و سه‌حابه و
موسڵمانان خه‌ریكى ناشتنى ئیبراهیمن، خۆر ده‌گیرێت و به‌مه‌ش سه‌رجه‌م
ئاماده‌بووان به‌مه ده‌په‌شوكێن و له‌نێوان گریان و هه‌لهه‌له‌لێدان و خۆشى
ده‌ربرِیندا، له‌یه‌قینى ئه‌وه‌دان خۆر بۆ ده‌ربرِینى حوزن و خه‌فه‌تى بۆ كورِى
تاقانه‌ى په‌یامبه‌ر گیراوه‌و ئه‌مه‌ش موعجیزه‌یه‌كى ئیلاهییه. ده‌كرا په‌یامبه‌ر
له‌و ساته‌دا بێده‌نگ بێت و هیچ نه‌ڵێت، یان شتێكى وا بڵێت كه‌ئه‌و رووداوه
هێنده‌ى تر لاى موسڵمانان ببێته موعجیزه و به‌مه‌ش ژماره‌ى باوه‌رِدارانى زیاد
بكات، به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ى هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه له‌لایه‌ن باوه‌رِدارانى و
بێباوه‌رِان پێى لێى داوا ده‌كرا، كردنى موعجیزه‌یه‌ك بوو. كه‌چى سه‌یر
له‌وه‌دایه له‌نێو ئه‌و هه‌موو ئازاره ده‌روونییه‌ى كه‌تێیدا بووه، قسه‌یه‌كى
كردووه كه‌تائێستا جێگه‌ى سه‌رنجه‌و زۆر قسه هه‌ڵده‌گرێت، گوتویه‌تى:
( خۆر و مانگ دوو ئایه‌تى خوداوه‌ندن له‌به‌ر خاترى مه‌رگ و ژیانى هیچ كه‌سێك
ناگیرێن ).. كه‌واته هه‌ر له‌و ده‌مه‌دا ره‌تى ئه‌وه‌ى داوه‌ته‌وه كه‌مه‌رگى
كورِى ئه‌و و خۆر گیران هیچ پێوه‌ندییه‌كیان پێكه‌وه نییه، بێگومان ئه‌مه
كاریگه‌رییه‌كى زۆر ناخۆشى له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌وانه ده‌بێت، كه‌به‌یه‌قینه‌وه
پێیان وابووه خۆرگیرانه‌كه پێوه‌ندى به‌مه‌رگى كورِى په‌یامبه‌رى ئیسلامه‌وه
هه‌بووه.
حه‌زى مرۆڤ بۆ باوه‌رِهێنان به‌ئه‌فسانه و خورافات بێسنووره‌و هیچ
پێوه‌ندییه‌كیشى به‌زه‌مه‌نێكى تایبه‌ته‌وه نییه، بگره له‌مرِۆیه‌كدا كه‌زانست
تێیدا باڵاده‌سته گه‌یشتۆته ئه‌وپه‌رِى؟!..
بێگومان ئه‌مانه هه‌مووى هۆكارى خۆیان هه‌یه، به‌ڵام باسكردنى لێره‌دا جێى
نابێته‌وه. به‌هه‌ر حاڵ ئه‌گه‌ر پێویست بكات هه‌ندێك نمونه بهێنێنه‌وه..
یه‌كێك له كه‌شیتییه‌وانه ئیتالییه‌كانى گه‌شته‌كه‌ى "مه‌جه‌لان" له‌ئۆقیانووسى
هادى، له‌ده‌فته‌رى یاده‌وه‌رییه‌كانیدا ده‌نووسێت:
( زۆر جار قدیس ئیلمۆمان لىَ ده‌ركه‌وت، له‌شه‌وێكى تاریكدا، به‌شێوه‌یه‌كى
ئاگرێكى داگیرساو له‌سه‌رووى كه‌شتییه‌كه‌مانه‌وه ده‌ركه‌وت، ئیدى ئارام
بووینه‌وه پاش ئه‌وه‌ى هه‌موومان ده‌گریاین بۆ ئه‌و چاره‌نووسه‌ى كه‌چاوه‌رِێمان
ده‌كات، به‌تایبه‌ت پاش گه‌رداو و گه‌رده‌لوولێكى بێوێنه..دیاره هه‌ر كاتێك
ئه‌و تیشك و وێنه‌یه بۆ هه‌ر كه‌شتییه‌ك ده‌ركه‌وێت، ئه‌وه نووقڵانه‌ى خێر و
رزگاربوونه له‌نغرۆ بوون ).
ئه‌و تیشك و وێنه ئاگراوییه‌ى كه‌باسكراوه به"ئاگرى قدیس ئیلمۆ" ناسراوه،
گوایه ئه‌م هاله‌یه له‌سه‌ر كڵێساكه‌شى له‌ئیتالیا ناو به‌ناو ده‌ركه‌وتووه‌و
بۆته بادیره‌ى خێر بۆ هه‌ر كه‌سێك كه‌بیبینێت!؟.
به‌ڵام ئه‌م جۆره تیشك و هاله‌یه كه‌دواتر له‌وێنه‌كێشانیشدا ره‌نگى
داوه‌ته‌وه، به‌تایبه‌ت له‌وێنه‌كێشانى كه‌سه ته‌قدیسكراوه‌كاندا، وه‌ك ده‌ڵێن
دیارده‌یه‌كى سروشتییه‌و له‌كه‌ش و هه‌واى تایبه‌تدا ده‌رده‌كه‌وێت، به‌تایبه‌ت
له‌شوێنه شاخاوییه‌كاندا، له‌كات وساتى تایبه‌تدا.. هه‌ربۆیه ئه‌وانه‌ى
كه‌قه‌شه‌و كه‌سه موته‌سه‌ویف و ره‌به‌نه دووره ده‌سته‌كانیان له‌نزیك
ئه‌شكه‌وتى چیاكان و نزیك لووتكه و له‌سات و كاتى تایبه‌تدا بینیوون، ئه‌و هاله‌و
تیشكه‌یان به‌ده‌وریانه‌وه بینیووه.
هه‌ر بۆیه ده‌ڵێن دیاره ئه‌و دره‌خته‌ى كه مو‌سا بینیویه‌تى به‌سه‌ر
چیایه‌كه‌وه‌و له‌به‌رچاویدا سووتاوه، به‌شێك بووبێت له‌و دیارده سروشتییه‌ى
كه‌په‌یوه‌سته به‌تیشك و شكاندنه‌وه‌كانى.
"كۆلیكۆف" له‌كتێبێكیدا باس له‌وه ده‌كات كه‌چۆن كۆمه‌ڵێك له‌وانه‌ى
كه‌به‌چیاكاندا هه‌ڵده‌زنێن، ئه‌و ده‌مه‌ى به‌ره‌و لوتكه‌ى چیاى "تیین شان"
سه‌ركه‌وتوون، كاتێكیان زانیوه، له‌پرِ هه‌وره‌كان رووى خۆریان داپۆشیوه‌و
چه‌خماخه‌یان داوه‌و گرماندوویانه‌و دواتر یه‌كێكیان به‌هاورِێیه‌كه‌ى گوتووه،
ئاگاداربه له‌و ئاگره‌ى له‌سه‌ر سه‌رته، هه‌رچه‌نده له‌ئاگر چووه، به‌ڵام ئاگر
نه‌بووه‌و هاله‌یه‌ك بووه له‌تیشك، ئه‌مه جگه له‌و تیشكه‌ى كه‌دواتر له‌سه‌ر
قامكه‌كانى هه‌ر یه‌كێكیانه‌وه هاتۆته ده‌ر؆، یان كۆمه‌ڵێكى تر له‌وانه‌ى
به‌چیاكاندا هه‌ڵده‌گه‌رِێن، به‌به‌رزى 3800 مه‌تره‌وه له‌ئاستى ده‌ریا، له‌پرِ
بێجگه له‌بینینى ئه‌و تیشك و بریق و باقه‌ى كه‌بۆى هه‌یه له‌و شوێنانه‌دا
په‌یدا بێت و په‌یوه‌سته به‌كه‌ش و هه‌وایه‌كى تایبه‌ته‌وه، هه‌ستیان كردووه،
شتێك زۆر به‌تووندى قژیان راده‌كێشێت و هێنده‌ى نه‌ماوه له‌بنرِا
ده‌ریبهێنێت، پاش ئه‌وه‌ى له‌گه‌شته‌كه‌یان گه‌رِانه‌وه لوتكه‌ى ئه‌و
چیایانه‌یان ناو نا "ئه‌لیكترۆ". جا كه‌ده‌یان به‌سه‌رهاتى وا ده‌خوێنینه‌وه
له‌ئێستاداو سه‌ربارى دۆزینه‌وه‌ى هۆكاره راسته‌قینه‌كه‌ى، كه‌چى هێشتاكه پێى
سه‌رسامین، ئه‌ى باشه ده‌بێت "هانیبال" ێك كه‌به‌درێژایى چیاكانى "ئاڵب" و
ماوه‌یه‌كى دوور و درێژ به‌مه‌به‌ستى گه‌یشتنه رۆما رێى كردووه، ئه‌گه‌ر
دیارده‌یه‌كى واى هاتبێته پێش چاو، ده‌بێت چى گوتبێت، له‌كاتێكدا
له‌مرِۆیه‌كدا كه‌زۆربه‌ى شته‌كان زانراوه، مرۆڤ خۆى لێ بێ‌ئاگا ده‌كات و تاپێى
بكرێت ده‌چێته‌وه باوه‌شى خورافات و ئه‌فسانه.
"ماركیز" له‌و باره‌یه‌وه قسه‌یه‌كى هه‌یه كه‌ده‌ڵێت:
( ئه‌گه‌ر باوه‌رِیشت به‌خوا نه‌بێت، ئه‌وه ده‌بێت باوه‌رِت به‌خورافاتێك
بێت؟! ).
ئیدى ئێمه له‌م ده‌رفه‌ته‌دا باس له‌رِاست و دروستى ئه‌وه ناكه‌ین
كه‌له‌ده‌ره‌وه‌ى ئێمه‌دا ده‌گوزه‌رێت، به‌ڵكو ئه‌و واقیعێكه‌و هه‌یه،
واقیعێكى نغرۆ له‌خورافات و ئه‌فسانه‌و سه‌دان شتى سه‌یر و سه‌مه‌ره، كه‌زۆر
سه‌یرتره له‌خودى هه‌ندێك له‌و فه‌نتازیایانه‌ى كه‌له‌نێو ئه‌ده‌بیاتدا
ده‌گوزه‌ر؆.
چى له‌وه سه‌یرتر هه‌یه، كه‌هه‌زاران كه‌سى نه‌خۆش لێره‌و له‌وێى دنیا،
به‌دكتۆره‌كانیشه‌وه سه‌فه‌ر بۆ فلیپین بكه‌ن، تا له‌سه‌ر ده‌ستى كه‌سانێكى
به‌ناو رۆحانى، ئۆپه‌راسیونێكى رۆحییان بۆ بكرێت، ئیتر له‌م ئۆپه‌راسیۆنه سه‌یر
و سه‌مه‌رانه‌ى كه ئه‌و جۆره كه‌سانه به‌ئه‌نجامى ده‌گه‌یه‌نن، هێنده شتى
سه‌یر و سه‌مه‌ره ده‌كه‌ونه‌رِوو كه‌نازانیت به‌ئه‌قڵیه‌تى مرۆڤگه‌لێكى له‌و
چه‌شنه پێبكه‌نیت، یان بۆیان بگریت.
به‌هه‌رحاڵ باسكردنى واقیع وه‌ك ئه‌وه‌ى كه‌خۆى هه‌یه‌و وه‌ك ئه‌وه‌ى
كه‌ده‌خرێته پێش چاومان و به‌ناوى واقیعه‌وه پیشانمان ده‌درێت، باس و خواسێكى
قووڵه‌و ناكرێت لێره‌دا له‌وه زیاترى له‌سه‌ر برِۆین.
ئه‌گه‌ر لێره‌دا ئاماژه‌یه‌ك به گوته‌یه‌كى "گۆته" بده‌ین ره‌نگه زۆر شتمان
سه‌باره‌ت به‌و پێوه‌ندییه بۆ روونبێته‌وه، كاتێك ده‌ڵێت:
( هه‌ستى نزیكایه‌تیم له‌گه‌ڵ هه‌موو شتێكى ده‌وروبه‌ردا زانى، هارمۆنیه‌تییه‌كى
ن‌و؆ له‌نێوان من و سروشتدا هه‌یه، زۆر كامڵه.. به‌چه‌شنێك كاریگه‌رییه‌كى قووڵى
كرده سه‌ر هه‌موو گۆرِانێكى شوێن و وه‌رز و زه‌مه‌ن ).
دیاره مه‌به‌ستى گۆته له‌وه‌ى كه‌ده‌یڵێت پێویست به‌رِاڤه كردن ناكات و پێم
وایه مه‌به‌ستى روونه، به‌تایبه‌ت ئه‌و یه‌كێكه له‌وانه‌ى كه‌به‌گۆرِینى شوێنى
جوگرافى هه‌ستى له‌دایك بوونه‌وه‌یه‌كى نوێى تێدا ده‌بزو؆، كاتێك ده‌گاته رۆما
ده‌ڵێت:
( دواجار له‌دایك بووم ).
ئیدى ئه‌مه‌یه پێوه‌ندى نووسه‌رێكى جیدى و به‌تواناى وه‌ك "گۆته"
به‌واقیعه‌وه، ده‌بینین واقیعێكى جوگرافى چه‌ند كاریگه‌رى له‌سه‌ر نووسه‌رێكى
وه‌ك ئه‌و هه‌یه، وه‌ك پێشتر به‌نموونه هێنامانه‌وه.
پێوه‌ندى ئه‌ده‌ب و واقیع جگه له‌قوتابخانه ئه‌ده‌بییه واقیعى و ناچرِه‌ڵ و
هاوچه‌شنه‌كانى كه‌خۆى به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ واقیع و له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌و بنیات
ده‌ن؆، ره‌نگه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاكانى نووسینه‌وه تا ئێستا، تێكدانى پێوه‌ندى و
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى چه‌مكه‌كان و هه‌ڵگێرِانه‌وه‌و ئاڵوگۆرِ و ده‌ست له‌ریالیته‌ى
ئه‌وه‌ى كه‌هه‌یه و چوونه ئه‌ودیوى شته‌كان و ده‌یان شتى له‌و چه‌شنه مه‌تره‌ح
بووبێت، چونكه دواجار ئه‌ده‌بێك به‌ب؆ خه‌یاڵ و ئه‌ندێشه ده‌بێت چى لىَ
دروست بێت و به‌چ ئاقارێكدا برِوات.
ئه‌ده‌بێك كه‌لاى ئێمه مه‌تره‌حه ئه‌ده‌بێكه كه‌تواناى گرتنه خۆى فانتازیاى
هه‌یه، ئه‌مه‌ش به‌ب؆ تێكدانى پێوه‌ندى واقیع و خه‌یاڵ یان واقیع و خه‌ون،
له‌ئاسته‌م و مه‌حاڵ نزیك ده‌بێته‌وه، به‌ب؆ تێكدانى ئه‌وه‌ى كه‌پێشتر
ئاماژه‌مان پێدا، ئه‌ده‌ب ناتوانێت فانتازیا له‌خۆیدا ج؆ بكاته‌وه، یان خۆى
له‌نێو فانتازیادا ج؆ بكاته‌وه.
هه‌رچه‌نده زۆرێك له‌خوێنه‌ران زۆرجار خوێندنه‌وه‌ى تێكستێك ده‌كه‌نه
ئامرِازێك بۆ خۆ دۆزینه‌وه‌یان، یان لانى كه‌م وا تێى ده‌رِوانن، له‌كاتێكدا
گرنكى تێكست له‌وه‌دایه كه ونت بكات، من وه‌ك خۆم كاتێك شیعره‌كانى حه‌للاج و
زۆرێك له‌شاعیره مته‌سه‌ویفه‌كان ده‌خوێنمه‌وه هه‌ست به‌و ونبوونه ده‌كه‌م،
ره‌نگه یه‌كێك له‌هۆكاره‌كانى هه‌ستكردن به‌و ونبوونه‌ى كه‌له‌نێو تێكسته
زیندووه‌كاندا هه‌ستى پێده‌كه‌یت، له‌وه‌وه بێت كه‌وه‌عز و ئیرشاد و
ئامۆژگاریكردن له‌خۆ ناگرێت و تا كۆتایى شتێكمان به‌سه‌ردا فه‌رز ناكات، به‌ڵكو
ده‌مانباته نێو ئه‌زموونێكى قووڵه‌وه، ره‌نگه به‌چه‌شنى نێو موسافیرى
بیابانێك به‌ته‌واویى شه‌كه‌ت و ماندوو ببیت و له‌په‌لوپۆ بكه‌ویت و دڵنیا بیت
له‌چنگ نه‌كه‌وتنى ئاو و له‌جێى ئه‌و سه‌راب ببینیت و ده‌ست له‌وه بشۆیت قوومه
ئاوێكت چنگ بكه‌وێت، به‌ڵام ئه‌و عه‌به‌سه‌ى كه‌له‌و ده‌مه‌دا پێى ده‌گه‌یت،
راستییه‌كه خۆت مه‌به‌ستت بووه پێى بگه‌یت، مردن له‌بیابانێكدا كه‌به‌ویستى خۆت
بچیته نێوى مردنێكه خۆت هه‌ڵت بژاردووه، ره‌نگه موسافیر بوون له‌و
پانتاییانه‌ى گه‌رِانه‌وه لێیان ئاسته‌مه چه‌شنێك بێت له‌شێتى، هه‌ر وه‌ك چۆن
خوێندنه‌وه‌ى زیندووش ئه‌گه‌ر نه‌ڵێین به‌ته‌واویى شێتییه، ئه‌وه ده‌توانین
بڵێین به‌شێك له‌شێتى و سه‌ره‌رِۆیى و موغامه‌ره له‌خۆ ده‌گرێت.
هه‌ن ده‌یانه‌وێت له‌ئه‌نجامى خوێندنه‌وه‌ى تێكستێكى زیندووه‌وه، به‌و په‌رِى
خۆشى و گه‌شبینییه‌وه بێنه ده‌ر؆.. له‌كاتێكدا لاى من تێكستى زیندوو كه‌ده‌ر و
حوزنێكى ئازار به‌خشم پ؆ ده‌به‌خشێت، ره‌نگه هیچ شتێك هێنده‌ى خوێندنه‌وه‌ى
تێكسته زیندووه‌كان مه‌رگت بیر نه‌خاته‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌هه‌موو
رووه‌كانیشه‌وه به‌لاى مه‌رگدا نه‌چووبێت، هێنده به‌سه هه‌ست به‌ته‌وابوونى
رسته‌و په‌راگراف و دواتر تێكسته‌كه بكه‌یت له‌ساته‌وه‌ختى كرده‌ى خوێندنه‌وه‌و
ته‌واوبوونیدا، به‌مه‌ش ته‌وابوونى شته‌كانت به‌ته‌واویى لا به‌رجه‌سته ده‌بێت و
مه‌رگى ته‌واویى خۆتت بیر ده‌كه‌وێته‌وه.
ده‌بێت ئه‌وه‌یش بڵێین ئه‌و ته‌مه‌نه‌ى كه‌مرۆڤ ده‌توانێت تێیدا
بخوێنێته‌وه، زۆر كورت و راگوزه‌ره‌و جێگه‌ى ئه‌سه‌فه؟!.
هه‌رچییه‌ك بكه‌یت فریاى خوێندنه‌وه‌ى نه‌ك هه‌موو شتێك به‌ڵكو فریاى
خوێندنه‌وه‌ى تێكسته زیندووه‌كانیش ناكه‌ویت.. ئه‌مه چ جاى ئه‌و تێكسته
له‌په‌راوێزدا كه‌وتووانه‌ى كه‌تێیاندا هه‌یه هیچ تێكستێكى ناسراو و هاله بۆ
دروستكراو پێى ناگاته‌وه، به‌رِاستى هه‌رده‌م خیانه‌تێك هه‌یه، هه‌رده‌م
كاركردنێك هه‌یه بۆ سرِینه‌وه‌ى ئه‌وى تر، زۆرێك له‌و تێكسته گریكییانه‌ى
كه‌له‌به‌ر ده‌ستدان و ده‌یانخوێنینه‌وه‌و له‌دنیادا ریكلامیان بۆ ده‌كرێت، زۆر
دوورن له‌و تێكسته زیندووانه‌ى كه‌له‌سه‌رده‌مى گریكه‌كاندا نووسراون، جا یا ماون
و پشتگو؆ خراون، یاخود هه‌ر له‌سه‌رده‌مى نووسینیانه‌وه ونكراون، ئه‌مه جگه له‌و
تێكستانه‌ى كه‌به‌رِاستى فه‌وتاون.
دانا فایق: (دزیی ئه‌ده‌بی) یه‌كێكه له كێشه گه‌وره‌كانی ئه‌ده‌بیاتی ئێمه‌و
تۆمه‌تباركردنی هه‌ندێك نووسه‌ر (به‌تایبه‌تی نووسه‌ره جددیی و داهێنه‌ره‌كان)
به دزی، بووه به پیشه‌ی هه‌ندێك نووسه‌ری تر‌و به‌رده‌وام ئه‌و تۆمه‌ته‌یان دوا
ده‌خه‌ن، كه زۆرجار به‌ڵگه‌كانیان ئه‌وه‌نده لاوازن، به ده‌گمه‌ن خوێنه‌ر
هه‌یه باوه‌رِیان پێبكات. تۆ له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی ئه‌و چه‌مكه‌دایت و ده‌كرێت
به كام جۆری وه‌رگرتن و سوودلێوه‌رگرتن بگوترێ (دزیی ئه‌ده‌بی)؟
یوسف عیزه‌دین: هه‌رچه‌نده ئاگادارى ئه‌و كه‌ین و به‌ینه نیم، كه‌تایبه‌ته
به‌تاوانباركردنى كه‌سانێكى جدى به‌دزیى ئه‌ده‌بى.. بۆ یه به‌ده‌ر له‌وه ئه‌گه‌ر
بدوێم ئه‌وه ده‌بێت ئاماژه به‌وه بده‌م، كه‌به‌رِاستى دزى ئه‌ده‌بى هه‌یه‌و
كراوه‌و ده‌كرێت و ناكرێت نكووڵى لێبكرێت، زۆر به‌ساده‌یش باشترین شێوه بۆ
ناسینه‌وه‌یان له‌پرِ ده‌ركه‌وتنى كه‌سێك یان كه‌سانێكه كه‌تێكستێك یان چه‌ند
تێكستێك ده‌خه‌نه نێوه‌نده‌كه‌وه‌و پاش كه‌شف بوونیان پاشه‌كشه‌ده‌كه‌ن و
نامێنن، ره‌نگه زۆر ئاسته‌م بێت، كه‌سێك كه‌دزییه‌كى له‌و چه‌شنه‌ى كردبێت
بتوانێت به‌رده‌وام بێت، به‌و پێیه‌ى له‌گه‌ڵ دزیى ئاسایدا جیاوازه، دزێك
چه‌ند جارێك ده‌توانێت بدزێت، ته‌نانه‌ت پاش كه‌شف بوونیشى، چونكه هیوایه‌كى
هه‌یه به‌كه‌شف نه‌بوون و نه‌گیران. به‌ڵام نووسه‌رێكى دز چانسێكى واى نییه،
چونكه ناوى خۆى خستۆته سه‌ر و ئیدیعاى ئه‌وه ده‌كات كه‌ئه‌و خاوه‌نى فڵانه
نووسینه، ئه‌م كه‌شفبوونه‌شى ره‌نگه زیاتر په‌یوه‌ست بێت، به‌نێوه‌ندێكى
تایبه‌تى و ئه‌وانه‌ى كه‌تواناى دۆزینه‌وه‌ى تێكستى دزراویان هه‌یه، له‌رِێى
خوێندنه‌وه‌و به‌دواداچوونه‌وه.
نمونه‌یه‌كت بۆ بگێرِمه‌وه كه‌براده‌رێك بۆى گێرِاومه‌ته‌وه‌و له‌نێو شارى
سلێمانیدا روویداوه، سه‌باره‌ت به‌هونه‌رمه‌ندێكى شێوه‌كارى بێ‌توانا،
له‌كاتێكدا كه‌به‌كۆمه‌ڵێك تابلۆى خۆى سه‌رجه‌م ئه‌وانه‌ى كه‌له‌شوێنێكى
دیاریكراودا دانیشتوون سه‌رسام ده‌كات و زۆریان پ؆ سه‌یر ده‌بێت كه‌له‌پرِ ئه‌و
كه‌سه ب؆ ئه‌زموون و بێتوانایه توانیویه‌تى به‌و چه‌شنه كۆمه‌ڵێك تابلۆى
به‌حیساب هى خۆى بخاته به‌رده‌ستیان و جگه له‌داننان به‌تواناو داهێنانى هیچى
تریان بۆ نامێنێته‌وه، كه‌چى یه‌كێك له‌ئاماده‌بووان دوایان لێده‌كات
كه‌ماوه‌یه‌ك چاوه‌رِێى بكه‌ن، تا ده‌چێته ماڵه‌وه‌و دێته‌وه.. ئیدى به‌كه‌سه
شێوه‌كاره‌كه‌شه‌وه به‌ب؆ ئه‌وه‌ى بزانن مه‌سه‌له چییه چاوه‌رِێى ئه‌و كه‌سه
ده‌كه‌ن تا دێته‌وه، ده‌بینن كوراسی یه‌كێك له‌هونه‌رمه‌نده جیهانییه‌كانى
پێیه‌و هه‌موو ئه‌و تابلۆیانه‌ى تێدایه كه‌كه‌سه شێوه‌كاره‌گه ئیدیعاى
كردووه هى خۆیه‌تى.. ئه‌گه‌ر تۆ بته‌وێت دزى كه‌شف بكه‌یت، ده‌بێت ئاوا
به‌به‌ڵگه‌وه كه‌شفى بكه‌یت، ئه‌گینا به‌مه‌زه‌نده‌و بگره‌و به‌رده‌و شێر و رێوى
هێنانه‌وه مه‌به‌ست ناپێكیت.
دانا فایق: نه‌بوونی ده‌ریاو زه‌ریا له كوردستان وایكردووه زمانی كوردی هه‌ژار
بێ له ناوی ئه‌و زینده‌وه‌رو گیاندارانه‌ی له‌نێو ده‌ریاو زه‌ریاكاندا ده‌ژین و
چه‌ند گیاندارێكی كه‌می لێ ده‌رچێ، زۆربه‌ی گیانداره ئاوییه‌كان بێ ناون له
زمانی كوردیدا. بۆ كه‌سێكی وه‌ك تۆ كه له‌بواری وه‌رگێرِانیشدا كارده‌كه‌یت،
ئه‌مه تا چه‌ند بووه‌ته گرفت و كێشه له‌به‌رده‌م كاره‌كانتداو له‌و
حاڵه‌تانه‌دا وه‌رگێرِ چ رێگه‌چاره‌یه‌كی هه‌یه؟
یوسف عیزه‌دین: "سۆسێر" ده‌ڵێت: ( هزر وه‌ك خۆى به‌هه‌ورێكى بزۆز ده‌چێت هیچ
شێوه‌یه‌كى دیاریكراوى تێدا نییه، پێش وه‌خت هیچ بیرۆكه‌یه‌كى جێگیر
له‌نێویدا بوونى نییه، شێوه‌كانیش پێش چوونه نێو پێكهاته‌ى زمانه‌وه دیاری
ناكرێن ). بۆیه له‌میانى زمانه‌وه شێوه‌كان له‌به‌رچاوماندا به‌رجه‌سته
ده‌بێت، كاتێكیش وشه مانا له‌خۆ ده‌گرێت كه‌جیاوازبێت له‌وشه‌یه‌كى دیكه، بۆ
نمونه كاتێك ده‌ڵێین"چیا" به‌جیاوازبوونى له‌گه‌ڵ وشه‌یه‌كى تر، ده‌بێته ئه‌و
شته‌ى كه‌لاى ئێمه‌و له‌زمانێكى دیاریكراودا چیاى پێده‌ڵێن، له‌كاتێكدا
به‌زمانێكى دیكه شتێكى تر‌ى پێده‌ڵێن و مه‌حاڵیشه به‌ب؆ زانینى ئه‌و زمانه‌ى
كه‌شتێكى تر و جیاواز له‌وه‌ى تۆ بۆ"چیا" به‌كارده‌هێنێت، بزانیت ئه‌و وشه‌یه‌ى
كه‌ئه‌وان به‌كاریده‌هێنن، مه‌به‌ست له"چیا" یه. ره‌نگه زۆرێك له‌ئێمه
له‌كاتى فێربوونى زمانێكى تردا زۆرجار هه‌ست به‌نارِه‌حه‌تى و نیگه‌رانییه‌كى
سه‌یر بكه‌ین، چونكه ده‌بێت ناوێكى دیكه لاى خۆت جێبكه‌یته‌وه كه‌هه‌مان ئه‌و
شته ده‌گه‌یه‌نێت، كه‌له‌ته‌مه‌نێكدا و پێش ئاشنا بوونت به‌هیچ زمانێكى دیكه،
ره‌نگه ته‌سه‌ورت نه‌كردبێت، ئه‌و وشه‌یه‌ى كه‌تۆ بۆ شتێكى دیاریكراوى
به‌كارده‌هێنیت ته‌نها له‌نێو خۆتدا برِده‌كات و له‌ده‌ره‌وه‌ى هاوزمانه‌كانت برِ
ناكات و بوونى نییه. به‌واتایه‌كى دى كه‌واته ئه‌و "چیا"یه‌ى كه‌لاى تۆ چیایه،
وه‌ك وشه له‌شوێنێكى تر چیا نییه. ئه‌گه‌ر "غه‌م و په‌ژاره" له‌رِووى
سایكۆلۆژییه‌وه گوزارشت له‌حاڵه‌تێكى تایبه‌ت بكه‌ن، ئه‌وه له‌رِووى زمانه
جیاجیاكانه‌وه ده‌گۆرِێن، ئه‌مه‌ش ده‌بێته گرفت له‌ئاست وه‌رگێرِاندا،
ته‌نانه‌ت فه‌رهه‌نگه‌كانیش له‌سه‌دا سه‌د و به‌ته‌واویى توانایان به‌سه‌ر
به‌رانبه‌ر دانانى ته‌واو و ره‌هاى دوو وشه‌ى دوو زمانى جیاوازدا ناشكێت، بۆ
نمونه هه‌ر زۆر دوور نه‌رِۆین، (خودا)ى كوردى، (ئیلاه و الله و رب ) ى عه‌ره‌بى
نییه، چونكه ئه‌و شته‌ى كه‌كورد پێش هێرشه‌كانى عه‌ره‌به ئیسلامه‌كان بۆ
ناوچه‌كانى و ئاشنابوونى به‌و زاراوانه، خوداى به‌چه‌شنێكى دیكه ناسیوه، خودا
لاى ئه‌و شتێكى تر بووه، كه‌له‌ئیسلامدا وانییه چونكه ئه‌وه‌ى ئه‌و خودا نییه
به‌ڵكو ( ئیلاه و الله و رب)ه، تورك له‌جێى ئه‌و زاراوه عه‌ره‌بییانه‌ى
كه‌پێشتر ئاماژه‌مان پێدا، وشه‌ى"tanri"ى هه‌یه، دیاره توركه موسڵمانه‌كان دژى
به‌كارهێنانى ئه‌م وشه‌یه‌ن و له‌جێى ئه‌وه "الله" به‌كارده‌هێنن، چونكه
مێژووى ئه‌و وشه توركییه ده‌گه‌رِێته‌وه بۆ ئه‌و ده‌مه‌ى كه‌تورك تێیدا
"شامان" بووه‌و هه‌ڵگرى خه‌سڵه‌ته‌كانى ئه‌و زه‌مه‌نه‌یه، به‌ڵام مه‌سیحى و
موسه‌وییه‌كانى توركیا له‌ناوبردنى ناوى خودا-دا "tanri" به‌كارده‌هێنن،
له‌كاتێكدا ئێزیدییه‌كان و كورده عه‌له‌وییه‌كان" خودا" به‌كارده‌هێنن،
ته‌نانه‌ت زۆر "هێڤییه خود؆" له‌ئاخافتندا به‌كارده‌هێنن، كه‌واته ئه‌گه‌ر ئه‌و
خوایه‌ى ئه‌وان ده‌یناس و له‌مێژه‌وه‌و هێنده‌ى كۆنى ئایینه‌كه‌یان "خود؆-خودا"ى
پێگوترابێت، ئه‌وه بێگومان ئه‌و "الله"ه نییه كه‌دواتر ئیسلام
باسیلێوه‌كردووه، هه‌روه‌ك چۆن ئه‌و "ئیلۆهیم" ه‌ش نییه كه‌موسه‌وییه‌كان
باوه‌رِیان پێى هه‌بووه‌و ئه‌گه‌ر شتێك زیاتر رۆبچینه نێو قووڵایى ئه‌و هه‌ڵه
سه‌یرانه‌ى كه‌له‌نێو زماندا هه‌یه‌و له‌كاریگه‌ریه‌كانى بكۆڵینه‌وه له‌زۆر شت
حاڵى ده‌بین، بۆ نمونه وه‌ك گریمانێك له‌زه‌مه‌نێكدا ئه‌گه‌ر یه‌كێك هاتبێت و
به‌كوردێكى غه‌یره موسڵمانى گوتبێت خوداكه‌ى ئێوه‌و ئیلۆهیمه‌كه‌ى
موسه‌وییه‌كان یه‌كه‌و ئه‌وانیش باوه‌رِیان كردبێت ئه‌وه چ چه‌واشه‌ى كردوون و چ
رێگه‌یه‌كى ئاسانیشى دۆزیوه‌ته‌وه بۆ قه‌ناعه‌ت پێكردنیان بۆ باوه‌رِهێنان
به‌ئیلۆهیمه‌كه‌ى ئه‌و. زمان زۆر له‌وه زیاترى پێده‌كرێت كه‌ئێمه ته‌سه‌ورى
ده‌كه‌ین. به‌ڵام نه‌ك هه‌ر ئه‌و خه‌ڵكه‌ى كه‌دووره له‌نووسین و خوێندنه‌وه
به‌ڵكو به‌شێكى هه‌ره زۆرى خوێنه‌ران و نووسه‌رانى كورد له‌خودى گێرمه‌و
كێشه‌كان و گرفت و له‌مپه‌ر و ئاسته‌نگه‌كانى زمان بێ‌ئاگان. ره‌نگه به‌شێكى
به‌رچاوى شكستى یه‌ك له‌دواى یه‌كه‌كانى خه‌بات و تێكۆشانه سیاسییه‌كانى كورد
په‌یوه‌ست بێت به‌به‌كارهێنانى زمانه‌وه، ته‌نانه‌ت له‌رِووى سایكۆلۆژیشه‌وه
كاتێك كه‌سانێكى سیاسى هه‌میشه به‌خه‌ڵكى ژێر پانتایى ده‌سه‌ڵاتیان و ئه‌وانه‌ى
له‌گه‌ڵیانن ده‌ڵێن:( خاكى ئێمه به‌شێكه له‌خاكى ئه‌وان، جیابوونه‌وه
مه‌حاڵه، له‌مه زیاتر ناكرێت ) و ده‌یان گوته‌ى له‌و چه‌شنه، ئه‌وه
به‌شێوه‌یه‌كى میكانیكى تواناى ئه‌قڵ بۆ هه‌ڵگرتنى وشه سلبییه‌كان و دوا وشه‌ى
دێرِه‌كان زیاتره، كه‌واته ئه‌وه‌ى له‌ئه‌قڵى گوێبیستى سه‌دان جاره‌ى ئه‌و
جۆره قسه‌و گوتارانه‌دا ده‌مێنێته‌وه ئه‌م وشانه‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌و چه‌ند
دێرِه‌ى سه‌ره‌وه به‌نمونه وه‌رگرین: ( ئه‌وان، مه‌حاڵه، ناكرێت)، پێموایه
ئیدى به‌شێكى كاره‌ساتى كورد له‌ئاست نه‌بوونى پرۆژه‌یه‌كى زیندوو و خوێندنه‌وه‌ى
دنیا‌و نه‌توانینى بۆ گۆرِین و زۆر شتى تر گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كى نسبیش بێت
په‌یوه‌سته به‌و نمونه‌یه‌ى كه‌پێشتر هێنامانه‌وه.
سه‌باره‌ت به‌زمان ئه‌گه‌ر برِوانینه ته‌فكیكییه‌كان ده‌بینین مانا شتێك نییه
جێگیر بكرێت، كاتێك رسته‌یه‌ك ده‌خوێنیته‌وه ماناكه‌ى به‌شێوه‌یه‌ك
له‌شێوه‌كان به‌هه‌ڵواسراوى ده‌مێنێته‌وه، دال ده‌مانباته‌وه سه‌ر دالێكى تر
و به‌م چه‌شنه ئیدامه‌ى ده‌بێت، "ژاك دریدا" به‌مه‌به‌ستى ده‌ست خستنه نێو زمان
و دروستكردنى وشه‌یه‌كى ن‌و؆ ئه‌م وشه‌یه‌ى هێنایه كایه‌وه"differance "
به‌تێكه‌ڵكردنى دوو وشه‌ى فه‌رِه‌نسى كه‌یه‌كێكیان به‌واتاى جوداكارى دێت و
ئه‌ویتریشیان به‌واتاى دواخستن.
"باختین"یش پێى وایه كه‌زمان شتێكى جێگیر نییه‌و هه‌رده‌م له‌گۆرِان و شكڵ
وه‌رگرتندایه، به‌چه‌شنێك كه چ خۆى كارده‌كاته سه‌ر كولتوور و چ كولتووریش كارى
تێده‌كات.
" لۆسێركڵ" ئاماژه به‌وه ده‌دات كه‌بارودۆخه مێژووییه‌كان زمان ده‌گۆرِن و
په‌ره‌ى پێده‌ده‌ن و شۆرشى كۆمۆنیسته‌كانى روسیا له‌ساڵى 1917دا به‌نمونه
ده‌هێنێته‌وه و ئاماژه به‌وه ده‌دات كه‌ئه‌و دروشمانه‌ى كه"لینین" بۆ
شۆرشه‌كه‌ى داناوه، ته‌نها ره‌نگدانه‌وه یان دیاریكه‌رى رووداوێكى مێژوویى
نییه، به‌ڵكو بۆ خۆى رووداوێكى مێژووییه.
زمان چ به‌په‌یوه‌ست بوونى به‌گرامه‌ره‌وه یان به‌لادان لێى، راڤه‌و شیكارى زۆرى
ده‌وێت و قسه زۆر هه‌ڵده‌گرێت، هه‌ر بۆ نمونه"لۆسێركڵ" له‌میانى شیكاركردنى
ئه‌م دێرِه:
(Im not so young as I used)ى
نێو رۆمانى((Cakes and Aleى "سۆمرست مۆم"دا، ئاماژه به‌هه‌ڵه‌ى گرامه‌رى ئه‌و
دێرِه ده‌دات، له‌كاتێكدا باس له‌چێژبینینى ده‌كات له‌خوێندنه‌وه‌ى ئه‌و
دێرِه، هه‌رچه‌نده له‌گه‌ڵ زمانى ئینگلیزی‌دا ناگونجێت و "مۆم" له‌زمانى
كاراكته‌رێكى مێینه‌ى نێو رۆمانه‌كه‌یه‌وه خستویه‌تییه‌رِوو.
"لۆسێركڵ" سه‌باره‌تى ده‌ڵێت:
( هه‌ڵه زیاتر چێژت پ؆ ده‌به‌خشێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ى روونه و شتێكى خۆشه
له‌هه‌ڵه به‌كارهێنانى زماندا، ئه‌و خانمه كۆكنییه"مه‌به‌ستى له‌كاراكته‌ره
مێینه‌كه‌یه"، شتێك ده‌ڵێت كه‌منى رۆشنبیر ناتوانم بیڵێم چونكه زمانى
ئینگلیزى په‌تى به‌كارده‌هێنم، بۆیه ئێره‌یى پ؆ ده‌به‌م... ئه‌م هه‌ڵه
زمانه‌وانییه‌ش وه‌ك هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌كى دیكه شیاوى راڤه‌كارییه‌و راڤه‌كردنیشى
ئاسانه، چونكه ناكرێت ئافره‌تێكى نه‌خوێنه‌وارى كۆكنى وه‌ك گه‌نجێكى ده‌رچووى
ئۆكسفۆرد بدوێت، به‌گوزارشتێكى دیكه هه‌ریه‌كه‌یان شێوه‌زارێكى تایبه‌ت و
جوداترى له‌وه‌ى تر هه‌یه، هه‌رچه‌نده ئه‌م دوو شێوه‌زاره له‌ئاست
كۆمه‌ڵایه‌تیدا یه‌ك نه‌بن، به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌لێتۆژه‌رێكى زمانه‌وانى له‌یه‌ك
ئاستدان.. سه‌ربارى ئه‌وه‌ى ئه‌و رسته‌یه‌ى كه‌ئاماژه‌مان پێدا چ لاى خوێنه‌ر
مه‌فهومه‌و چ ئیشكالیشى كه‌متره له‌رسته"راست و دروسته" ئاڵۆزه‌كان....).
دیاره هه‌رچه‌نده ئه‌م جیاوازییه له‌نێوان زمانى نووسین و زمانى خه‌ڵكیدا
له‌زۆر زماندا به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو هه‌یه بۆ نمونه نه‌خوێنه‌وارێكى مه‌غریبى
ئه‌گه‌ر تێكستێكى عه‌ره‌بى نووسراوى به‌زمانى قورئان بۆ بخوێنیته‌وه هیچى لێ
تێناگات، سه‌ربارى ئه‌وه‌ى كه‌له‌شێوه‌زارى عه‌ره‌بى شوێنه‌كانى تریش ناگات و
دیاره پێچه‌وانه‌كه‌شى راسته، له‌كاتێكدا خوێنه‌واره عه‌ره‌بى زانه‌كانیان
له‌زمانى نووسین و خوێندنه‌وه‌ى عه‌ره‌بى ده‌گه‌ن و له‌و میانه‌شه‌وه
له‌یه‌كترده‌گه‌ن، به‌ڵام له‌نێو شێوه‌زاره‌كانى زمانى كوردیدا ئه‌و گرفته
نییه‌و زمان ئه‌وه‌یه كه‌هه‌یه، واته نه‌خوێنه‌وارى هه‌ر شێوه‌زارێك گه‌ر
تێكستێكى كوردى به‌شێوه‌زارى خۆى نووسراوى بۆ بخوێنیته‌وه لێى حاڵى ده‌بێت و
دووچارى گرفتێكى ئه‌و تۆ نابێته‌وه، به‌واتایه‌كى دى له‌كوردیدا زمانى ئاخافتن و
نووسین به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو لێك نزیكن و مه‌گه‌ر له‌داهاتووداو پاش گۆرِانێكى
زۆرى زمانى نووسین، كه‌لێن بكه‌وێته نێو زمانى ئاخافتن و زمانى نووسینه‌وه،
به‌ڵام هه‌ر ناگاته ئه‌وه‌ى بۆ نمونه له‌زمانى عه‌ره‌بیدا هه‌یه. به‌هه‌رحاڵ
زمانى كوردى فه‌رهه‌نگێكى ده‌وڵه‌مه‌ندى له‌بوونى زاراوه كشتكارى و
ئاژه‌ڵدارییه‌كان و ناساندنى سروشت و كرده سێكسییه‌كان و جوێندان و ته‌شهیركردن
و ریسواكردن و زۆر شتى تردا هه‌یه، به‌واتاى ئه‌وه‌ى زمانى نزیكه له‌و میرات و
مێژووه‌ى كه‌خۆى خاوه‌نیه‌تى و هه‌ڵقوڵاوى واقیعى ژیانییه‌تى، به‌ڵام له‌وه
بترازێت زمانى كوردى وه‌ك خۆى و به‌ب؆ په‌ره‌پێدان و هێنانه‌ناوه‌و دۆزینه‌وه‌ى
زاراوه‌و وشه‌ى ن‌و؆ و خستنه‌سه‌ر و جێى كردنه‌وه‌ى، تواناى له‌ئاست گوزارشتى
فه‌لسه‌فى و مه‌عریفى و زانستى و زۆر كایه‌ى دیكه‌دا نییه، له‌كاتێكدا وه‌ك
نمونه‌یه‌ك ره‌نگه كه‌م زمان هه‌بێت هێنده‌ى زمانى كوردى، هه‌مه‌چه‌شنه‌ى
زاراوه‌و وشه‌ى جوێندان بگرێته خۆى و هه‌رده‌م ئاماده‌باشى به‌ره‌وپێش
بردنیشیانى هه‌بێت، دیاره ئه‌مه ته‌وه‌رێكى سه‌ر زاره‌كى نییه، به‌ڵكو
بابه‌تێكى زۆر گرنگه بۆ ناساندن و كه‌شفكردنى زۆر نهێنى و په‌نهانى نێو ناخى
مرۆڤى كورد‌و چۆنیه‌تى روانینى بۆ دنیا، كاڵنه‌بوونه‌وه‌ى زمانى جوێندان و
به‌رده‌وامبوونى له‌واقیعى به‌كاربردنیداو وه‌ك ئاماژه‌شمان پێدا هه‌میشه
به‌ره‌وپێشچوونى بابه‌تێكى جه‌نجاڵ و سه‌ربه‌خۆیه‌و مه‌ودایه‌كى به‌رفراوانتر و
ده‌رفه‌تێكى له‌مه‌ى ئێستا زیاترى ده‌وێت، تابتوانین زیاتر لێى وردبینه‌وه‌و
راڤه‌ى بكه‌ین.
سه‌باره‌ت به‌پرسیاره‌كه‌شتان كه‌تایبه‌ته به‌نه‌بوونى ئه‌و وشه‌و زاراوانه‌ى
كه‌تایبه‌تن به‌زینده‌وه‌ر و رووه‌كه ئاوییه‌كان له‌زمانى كوردیدا، دیاره راسته‌و
ئه‌مه گرفتێكه له‌ئاست نووسین و وه‌رگێرِاندا به‌زمانى كوردى هۆكاره‌كه‌شى
ته‌نها نه‌بوونى نییه، به‌ڵكو ئه‌و دژایه‌تییه‌یه كه‌كه‌سانێك له‌ئاسته
جیاجیاكانى ئه‌كادیمیى و زمانناسى و رۆژنامه‌گه‌رى و بواره‌كانى تردا ده‌رحه‌ق
به‌هێنانه ناوه‌وه‌ى زاراوه‌و وشه‌ى بیانى ده‌كه‌ن و وه‌ك "هه‌ژار" له‌پێشه‌كی
"هه‌نبانه بۆرینه"دا ئاماژه‌یان پێده‌داو ده‌ڵێت: ( به‌ناوى كوردایه‌تى تۆخ،
له‌زمانه به‌سته‌زمانه‌كه‌ى وا لاواز و په‌ره‌وازه‌و ب؆ خودانمان بوونه میمڵ، قل
به‌قل و چڵ به‌چڵى زۆر به‌وردى ده‌پشكنن و هه‌ر وشه‌یه‌ك بۆنى عاره‌بییه‌كى كۆنى
یان فارسییه‌كى مردووى هه‌زار ساڵه‌ى لێ بێت، ئه‌و زانا كوردپه‌روه‌رانه‌ى پ؆
شێت ده‌بن. وه‌ك دزێكیان له‌ناو كادێن دا گرتبب؆، دوژمنى راى ئیمانت ب؆، چه‌ى پ؆
ده‌كه‌ن! هه‌روا چه‌قۆیه‌و لێى ده‌سوێن، ده‌یده‌نه به‌ر پلار و جوێن، كارێكى
به‌سه‌ردا ده‌هێنن دۆم به‌ژنى خۆى نه‌كردب؆. ئاورِوى وێژه‌رى وشه‌كه‌ش
به‌مه‌رده‌ى كاورِاى پیوازفرۆش ئه‌وه‌ن! مه‌ڵ؆ قه‌ڵه‌م! بێژه پێنوس. مه‌یژه
كاغه‌ز! بوشه تێنوس. نه‌بێژ ده‌فته‌ر! بڵ؆ په‌رِاو ).
هه‌ر له‌هه‌مان پێشه‌كیدا"هه‌ژار" ئاماژه به‌قورئانیش ده‌دات له‌رِووى بوونى
ده‌یان وشه‌ى بیانى و ده‌ڵێت:
( ته‌نانه‌ت قورعانى پیرۆز-كه‌له‌پاكى ره‌وانى دا مۆجیزاته- ده‌یان وشه‌ى نه‌ژاد
رۆمى، سانسكریتى، په‌هله‌وى، یۆنانى، كوردى و ئارامى كۆنى تیدایه).
ئیدى ئه‌وه‌ى سه‌ره‌وه نمونه‌یه‌كى ره‌وان و ئاشكرایه سه‌باره‌ت به‌رِاى كه‌سێكى
زمان زانى وه‌ك"هه‌ژار"، كه‌پێم وایه به‌ته‌وایى دركى به‌و مه‌ترسییه كردووه
كه‌كه‌سانێك به‌ناوى بژاركردنى زمانى كوردییه‌وه به‌زمانى كوردیان كردووه‌و له
ئێستاشدا ئه‌و جۆره كه‌سانه له‌مپه‌رن له‌ئاست هه‌ر نووسینێكى نه‌وه‌ى نوێداو
هێنده به‌زمانى نووسینه‌وه‌كه ده‌یگرن، له‌رِووى كوردییه یان نا، په‌تییه یان
هیمۆژین و تێكه‌ڵ و زۆر شتى دیكه‌ى له‌و چه‌شنه، زۆرێك له‌وانه نه‌زانین و
كه‌م مه‌عریفه‌ى خۆیان به‌داكۆكیكردن له‌زمانى كوردى په‌رده‌پۆش ده‌كه‌ن. كاتێك
تێكستێكى ن‌و؆ ده‌بینن به‌وشه‌كانى تێكسته‌كه‌وه ده‌یگرن و لێى نابنه‌وه، ئیدى
ئه‌وه‌ى به‌قسه‌ى ئه‌وانیش بكات، ئه‌وه ده‌بێت بۆ نمونه له‌وه‌سفى نووسه‌رێكى
باش‌دا به كه‌ڵه نووسه‌ر و شۆرِه‌سوار ناوى ببات و دنیاى نووسین بكاته گۆرِه‌پانى
جلیت بازى و رم رمێن و حیله‌ى ئه‌سپى كه‌حێل و ئاوزنگ و ره‌شمه و یاڵ و ده‌یان
وشه‌ى سه‌رده‌مى سوارچاكى و كشتكارى تێكه‌ڵ به‌نووسینه‌كه‌ى بكات و له‌جێى بڵ؆
لێكۆڵینه‌و راڤه‌كارى و شتى له‌و چه‌شنه به‌رِاى ئه‌وان واباشه بڵێت شه‌ن و
كه‌وى ده‌كه‌م و زۆر زاراوه‌و وشه‌ى له‌و چه‌شنه كه‌ئه‌وانه ده‌یانه‌وێت نووسین
له‌نێویاندا بمێنێته‌وه‌و ته‌جاوزى نه‌كات، دیاره به‌مه‌ش نووسین هێنده
ته‌بسیت ده‌كه‌نه‌وه، كه‌هیچ ره‌هه‌ندێكى بۆ ناهێڵنه‌وه‌و ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه
كه‌له‌گه‌ڵ ئه‌وجۆره ئه‌قڵیه‌تانه‌دا ده‌نگونجێت، من لێره‌دا ناڵێم زمانى
كوردى نابێت ئیزافاتى وشه‌ى به‌بنه‌چه كوردى بۆ زیاد بكرێت، یان لێگه‌رِێین
چۆن ده‌نووسرێت بنوسرێت، به‌ب؆ ره‌چاوكردنى گرامه‌ر و رێساكانى زمانى كوردى
بنووسرێت، ببێته شتێك له‌هه‌موو شتێك بچێت ته‌نها له‌زمانى كوردى نه‌بێت و
كه‌س لێى حاڵى نه‌بێت. نه‌خێر ئیدیعایه‌كى وام نییه، به‌ڵام ناكرێت ئیش و كارى
په‌نجا ساڵى دنیایه‌ك به‌ناو رۆشنبیر و نووسه‌ر و خاوه‌ن برِوانامه‌و مووچه‌خۆرى
ده‌زگا رۆشنبیرییه‌كان، ئه‌م بژاركردنه ب؆ سه‌رو به‌ره‌و له‌یه‌كتر جودایه بێت و
هه‌ریه‌كه‌ى بۆخۆى شتێكى لىَ لابه‌رێت و شتێكى بخاته سه‌ر و ببنه مایه‌ى
ئاشووب و سه‌رلێشێواوى، سه‌یر له‌وه‌دایه له‌گه‌رمه‌ى ئه‌و سه‌رده‌مه‌ى به‌عس
كوردى قرِ ده‌كرد، ئه‌م جۆره رۆشنبیرانه لێره‌و له‌و؆ خۆیان به‌م بژاركردنه‌ى
زمانى كوردییه‌وه سه‌رقاڵ كردبوو، ئێستاش باسى خه‌باتى ئه‌و رۆژگاره‌ت بۆ
ده‌كه‌ن، كه‌چه‌ند ماندووى ئه‌و مه‌سه‌له‌یه بوون، به‌عسێك كه‌رِێگه‌ى به‌هیچ
شتێكى باش نه‌ده‌دا بۆ كورد و دژ به‌میرات و كولتوور و رۆشنبیرییه‌كه‌ى و هه‌موو
شته‌كانى تر‌ى بوو، سه‌یر نییه لاقه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى نه‌كردبێت و به‌ڵكو
پشتگیریشى لێده‌كردن، به‌هه‌رحاڵ با ئه‌مه وه‌ك پرسیارێك لێره‌دا ج؆ بهێڵین.
سه‌باره‌ت به بوونه‌وه‌ره ده‌ریاییه‌كه‌ن، ده‌ڵێم ئاساییه له‌زمانى كوردیدا
ئه‌و زاراوه‌و وشه تایبه‌تانه چنگ ناكه‌وێن، زۆر به‌ئاسایى و ب؆ گر؆ و گۆڵ و
چه‌ندو چوون، وشه بیانییه‌كه له‌جێیان به‌كارده‌هێنرێته‌وه، ئه‌گه‌ر له‌زمانى
كوردیدا نه‌بن، هه‌روه‌ك چۆن، ئه‌خته‌بووت به‌عه‌ره‌بى و Octopus به‌ئینگلیزى و
ته‌نانه‌ت له‌زمانى ئیتالى و ئیسپانی و پۆرته‌كێزى و هه‌ندێك له‌زمانه‌كانى
تریشدا بنه‌رِه‌تى وشه‌كه یه‌كه‌و ده‌گه‌رِێته‌وه بۆ لاتینییه‌كه‌ى و عه‌ره‌بیش
به‌ب؆ هیچ گرفتێك وه‌رى گرتووه‌و به‌كارى ده‌هێنێت، یان ك؆ ده‌ڵێت ره‌نگه
له‌بنه‌ره‌تدا سه‌ر به‌زمانێكى دیكه بێت، نازانم بۆ پۆرته‌كێزیه‌ك پێى
ئاساییه، (ناعور و بئر) عه‌ره‌بى و سه‌دان وشه‌ى عه‌ره‌بى به‌كاربهێنێت به‌ب؆
هیچ گرفتێك و به‌چه‌شنێك كه‌به‌قه‌ولى زمان زانه‌كانیان زمانى ئه‌وان و
ئیسپانییه‌كان به‌حوكمى تێكه‌ڵبوونى له‌گه‌ڵ زمانى عه‌ره‌بى بۆته زمانێگى
گرنگتر و جیاوازتر له‌زمانه ئه‌وروپییه‌كانى تر و شانازیشى پێوه ده‌كه‌ن. كه‌چى
كه‌سانێك لاى ئێمه ئه‌و ئه‌خته‌بووته‌ى كه ئه‌كته‌پس و ئۆكتاپۆس- و شتى له‌و
بابه‌ته‌یه له‌زمانه رۆژئاواییه‌كاندا، واته وه‌ك ئاماژه‌مان پێدا یه‌ك
بنه‌رِه‌تیان هه‌یه وه‌ك( پێنتا و پێنج) یان(دێتا و ده).. به‌هه‌رحاڵ ناوى
ئه‌و زینده‌وه‌ر هه‌ره گرنگه له‌میسۆلۆژیا كۆنه‌كاندا كراوه‌ته( هه‌شت پ؆)
له‌سه‌ر وه‌زنى( چوار پ؆ )، ئیدى نازانین چى به‌ئه‌قڵیه‌تێكى ئاوا بڵێین، كه‌پێى
قبووڵ نییه ناوى زینده‌وه‌رێك به‌كاربهێنێت كه‌خۆى نیه‌تى و وه‌ك ناویش
له‌زمانه‌كانى تره‌وه هاتۆته نێو زمانه‌كه‌ى، هه‌ر بۆیه نابێت پێشمان سه‌یر
بێت سبه‌ین؆ به‌ناوى ئه‌وه‌ى كۆمپیوته‌ر و شته ئه‌لكترۆنییه‌كان و سه‌دان شتى
تریش به‌وپێیه‌ى كه كوردى نین، به‌ناوى كردنه كوردی‌یان وشه‌یان بۆ داتاشرێت،
ئه‌گه‌ر شتێكى باشیشیان بۆ دابنرێت یان بۆیان بدۆزرێته‌وه به‌هه‌رحاڵ، به‌ڵام
ره‌نگه زۆرێك له‌وه‌رگێرِانه‌كانى وشه و زاره‌وه‌كان ببێته مایه‌ى پێكه‌نین.
دانا فایق: ته‌سه‌وف و عیرفان كاریگه‌رییان هه‌بووه له‌سه‌ر گه‌لێك له گه‌وره
ئه‌دیب و نووسرانی دونیا‌و به‌شێك له ئه‌ده‌بیاتی جیهانیان داگیركردووه.
ئه‌ده‌بیاتی كوردی تا چه‌ند توانیویه‌تی سوودیان لێ ببینێ و تا چه‌ند
كاریگه‌رییان هه‌بووه له‌سه‌ر ئه‌ده‌بیاتی كوردی؟
یوسف عیزه‌دین: دیاره ره‌گ و ریشه‌ى ته‌سه‌وف زۆر كۆنه‌و ره‌نگه زۆر له‌و
مێژووه‌ى له‌رِێى نووسراوه‌كانه‌وه گه‌یشتۆته ده‌ستمان، زۆر له‌وه كۆنتر بێت
و تائێستا كه‌شف نه‌كرابێت.
تاوییه‌كان سه‌ربارى ئه‌وه‌ى له‌سه‌ره‌تادا وه‌ك بیرۆكه‌یه‌كى فه‌لسه‌فى هاتۆته
ئاراوه یان هه‌ن پێیان وایه كه‌سه‌ره‌تا فه‌لسه‌فه بووبێت و دواتر بۆ
په‌رچدانه‌وه‌ى كۆنفۆشیۆسییه‌كان وه‌ك ئایینێك خۆیان خستبێته‌رِوو.. ئیدى ئه‌مه
هه‌ر چۆنێك بووبێت ئه‌وه‌ى به‌لاى ئێمه‌وه گرنگه، بوونى قووڵاییه‌كى
ته‌سه‌وفییه لاى تاوییه‌كان، بگره له‌زۆر بۆچوون و خاڵ و ته‌وه‌ردا جار هه‌یه
ته‌سه‌وفیش تێپه‌رِده‌كات، وه‌ك ئه‌وه‌ى كه‌دواتر له‌نێو دنیاى ئیسلامدا دێته
كایه‌وه.
"چوانگ تز" "تاو" ده‌شوبهێنێت: ( به‌و شته‌ى كه‌هه‌م بۆشاییه‌و هه‌م نابۆشایى،
ئه‌مه له‌كاتێكدا هیچیان نییه، ده‌یشووبهێنێت به‌و شته‌ى كه‌دروستكه‌رى ره‌گ و
قه‌ده‌كانه، به‌ب؆ ئه‌وه‌ى خۆى ببێته ئه‌وان.. "تاو" جیاده‌كاته‌وه له‌هه‌مان
كاتیشیدا كۆده‌كاته‌وه، به‌ب؆ ئه‌وه‌ى خۆى جیابكرێته‌وه یان كۆبكرێته‌وه..
بوونه‌وه‌ره‌كان ده‌بزووێنێت و جووڵه و سكونیان پ؆ ده‌به‌خشێت و پێش هه‌موو
شتێك هه‌بووه به‌ب؆ ئه‌وه‌ى كۆن ببێت، له‌سه‌ر و هه‌موو شتێكه‌وه‌یه به‌ب؆
ئه‌وه‌ى به‌رز بێت، له‌خوار هه‌موو شتێكه‌وه‌یه به‌ب؆ ئه‌وه‌ى نزم بێت، ئه‌و
هێزێكه شوێن و زه‌مانى نییه ).
پێموایه هه‌ر كه‌سێك كه‌مێك شاره‌زایى له‌ئایینه‌كاندا هه‌بێت، له‌م گوته‌یه‌ى
تاوییه‌كان حاڵى ده‌بێت و ده‌زانێت "تاو" چییه‌و كێیه. ده‌ستپێكى تاوییه‌كان
له‌نێو سروشت و تێرِامانه‌وه، لێكچووه له‌ئه‌زموونى زۆرێك له‌و سۆفیانه‌ى
كه‌وه‌ك خه‌ڵوه‌تگه شوێنى دووره ده‌ست و نێو سروشتیان هه‌ڵبژاردووه، جگه
له‌وه‌ى كه‌خودى تێرِامان له‌سروشت و هه‌وڵدان بۆ دۆزینه‌وه‌ى په‌نهان و
نهێنییه‌كانى بابه‌تێكى سه‌ره‌كى "تاو"ییه‌كان بووه.
ده‌كرێت به‌كورتى ئاماژه به‌یه‌ك دوو دێرِ له‌تێكستى "تاو"ییه‌كان بده‌ین:
( له‌و؆ سه‌ره‌تایه‌ك هه‌بوو
له‌و؆ سه‌ره‌تایه‌ك هه‌بوو ده‌كه‌وته پێش ئه‌و سه‌ره‌تایه‌وه ).
( یه‌كانگیرى شته‌كان به‌ڵگه‌ى بوونیانه
هه‌موو شتێك هه‌ندێك شته
هیچ شتێكیش نییه نه‌بێته هه‌موو شتێك ).
( كاتێك ده‌ڵێین هه‌موو شتێك له‌ناوه‌وه ده‌ست پێده‌كات
كه‌واته مه‌به‌ستمانه بڵێین له‌خودى خۆیه‌وه ده‌ست پێده‌كات ).
( ئه‌وه‌ى به‌سه‌ركه‌وتن شادمان بێت، شادمانه به‌كوشتن
ئه‌گه‌ر شادمانیش بیت به‌كوشتن نا‌توانیت ببیته ته‌واوكه‌رى خۆت ).
زۆر خاڵى لێكچوون له‌نێو ته‌سه‌وفى سه‌رجه‌م ئایینه‌كاندا، هه‌ر له"تاو"
ییه‌كانه‌وه-ئه‌گه‌ر وه‌ك ئایین تێى برِوانین- تاده‌گاته موسه‌وییه‌ت و
مه‌سیحییه‌ت و ئیسلام. بانگه‌شه‌ى "تاو"ییه‌كان بۆ سانابوونه‌وه، جه‌وهه‌رى
زوهده، ده‌شكرێت بڵێین ته‌سه‌وف به‌پشت به‌ستن به‌بیرۆكه‌ى یه‌كێتى بوون و
هه‌ڵوێستى زاهیدانه‌ى به‌رانبه‌ر به‌دنیاو موماره‌سه كردنى زوهد خۆى بنیات ده‌ن؆
و دێته بوون، سۆفیزم بۆشایى و مه‌وداى نێوان شته‌كان و خوده‌كان نزیك
ده‌كاته‌وه تارِاده‌ى یه‌كانگیرى، به‌مه‌ش هه‌مووان به‌هه‌مووانه‌وه گرێده‌دات.
"عه‌لى حه‌رب" سه‌باره‌ت به سۆفیزم ده‌ڵێت:
( سه‌ربارى هه‌ڵوێست و سۆزداریم سه‌باره‌ت به‌دنیاى سۆفیزم، ده‌ڵێم گرنگ ئه‌مه
نییه، مامه‌ڵه‌كردنم له‌گه‌ڵ سۆفیزیم گرنگ نییه، به‌ڵام گرنگ كاركردنمه له‌سه‌ر
هێنانه‌گۆو خوێندنه‌وه‌ى نه‌خوێنراوه‌كانى، زانراوه كه‌زۆر
له‌لێتۆژه‌ره‌وه‌كان سۆفیزم به‌نائه‌قڵانى ناودێر ده‌كه‌ن، به‌ڵكو له‌وه زیاتریش
ئه‌قڵانییه‌تى سۆفیستى به‌نوێنه‌رى ئه‌قڵییه‌تى خورافى و تاریكیى له‌هزرى
ئیسلامی‌دا ده‌ده‌نه قه‌ڵه‌م. به‌ڵام من وه‌ك خۆم خوێندنه‌وه‌یه‌كى ته‌واو جوداو
جیاوازم بۆ كرد، به‌سوود وه‌رگرتن له‌ئاسۆ مه‌عریفییه نوێگه‌رییه‌كان... پاش
موماره‌سه‌ى خوێندنه‌وه‌ى تێكسته‌كانیان گه‌یشتمه ئه‌وه‌ى، كه‌گوتارێكى ماقووڵ
و ئه‌قڵانییه، كه‌واته به‌رهه‌مى ئه‌قڵ و لۆژیكه، ته‌نانه‌ت له‌ئه‌قڵانیه‌تیش
فراوانتر هاته پێشچاوم، ئه‌و ئه‌قڵانییه‌تى كه‌دادگایى-سۆفیزم- ده‌كات، مه‌به‌ستم
له‌ئه‌قڵانییه‌تى كلاسیكى ئه‌رستۆتالیسی و....).
وه‌ك خۆم سه‌ربارى قووڵى ئه‌زموونى سۆفیزم به‌گشتى، ماجه‌را و راوبۆچوونى هه‌ندێك
له‌سۆفییه موغامیره‌كان سه‌رنجم راده‌كێشێت، بۆ نمونه -حه‌للاج- ،
كه‌نه‌یتوانیوه نهێنییه‌كانى رێبازه‌كه بپارێزێت، یان ره‌نگه توانیبێتى و
به‌مه‌به‌ستێك كه‌هه‌ڵقووڵاوى ئه‌زموونى خۆى بووه، كه‌شفى كردووه، ئاشكرایه
كه‌هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه نه‌یتوانیوه بكه‌وێته ژێر كاریگه‌رى مامۆستاكانى له‌و
رێبازه‌دا و هه‌میشه دژایه‌تى كردوون و له‌لایه‌ن ئه‌وانیشه‌وه دژایه‌تى كراوه،
زۆرێك له‌مته‌سه‌ویفه‌كان ئه‌زموون و ئیدیعاكانى -حه‌للاج-یان پ؆ ئاساییه به‌ڵام
ئه‌وه‌ى كه‌پێیان ئاسایى نییه، كه‌شفكردنى شاراوه‌و نه‌گوتراو و په‌نهانه‌كانه،
دیاره بۆ خۆشى له‌خۆرِا نه‌یگوتووه: ( له‌نێو دنیاى موسڵماناندا كارێكى گرنگتر
له‌كوشتنم بوونى نییه...). ته‌نانه‌ت ده‌ڵێت:( لاى من ئه‌وانه‌ى به‌كافرم ده‌زانن
خۆشه‌ویسترن له‌وانه‌ى وه‌ك وه‌لى سه‌یرم ده‌كه‌ن) له‌وه‌ڵامى پرسیارێكیشدا، كه‌بۆ
وا ده‌ڵێت؟ ده‌ڵێت: ( ئه‌وانه‌ى به‌كافرم ده‌زانن كه‌سانێكى ده‌مارگیرن بۆ
ئایینه‌كه‌یان، ئه‌وه‌ى ده‌مارگیریش بێت بۆ ئایینه‌كه‌ى لاى خوا خۆشه‌ویسته )،
لێره‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت -حه‌للاج- گه‌یشتۆته چ ئاستێك.
مه‌به‌ستمان له‌هه‌موو ئه‌وه‌ى كه‌پێشتر باسمان كرد، بۆ ئه‌وه بوو لاى خوێنه‌ر
قووڵایى ئه‌زموونى سۆفیگه‌رى روون بكه‌ینه‌وه، كه‌واته پێش ئه‌وه‌ى بگه‌رِێین
به‌شوێن ئه‌و تێكسته ئه‌ده‌بییه كوردیانه‌ى ته‌سه‌وفیان به‌شێوه‌یه‌ك
له‌شێوه‌كان ته‌وزیفكردووه ئه‌گه‌ر هه‌بن؟!.. ده‌بێت بزانین خودى ئه‌زموونى كورد
له‌سۆفییه‌تدا له‌چ ئاستێكدایه، له‌رِووى لێكچوون و جیاوازییه‌كانه‌وه له‌رِووى
ره‌گه‌زه‌كه‌نییه‌وه له‌گه‌ڵ سۆفیزمى شوێنانى ده‌ره‌وه‌ى كوردستان و دواتریش تا
ئێستا كامانه‌ن ئه‌و خوێندنه‌وه‌و نووسینه جیدیانه‌ى كورد له‌و باره‌یه‌وه
نووسیونى و پاشان ده‌كرێت خۆمان سه‌رقاڵى گه‌رِان به‌شوێن تێكسته
ئه‌ده‌بییه‌كاندا بكه‌ین كه‌له‌رِوانگه‌یه‌كى ناته‌قلیدى و نامه‌ئلوفه‌وه خۆیان
له‌قه‌ره‌ى ئه‌و بابه‌ته داوه، ره‌نگه هه‌موو ئه‌مه‌ش له‌م ده‌رفه‌ته‌ى
كه‌ئێستا له‌به‌رده‌ستماندایه نه‌كرێت!؟.
دانا فایق: ئه‌فسانه به‌شێكی به‌رچاوی ئه‌ده‌بیاتی جیهانیی داگیركردووه‌و گه‌لێك
له نووسه‌رو ئه‌دیبه‌كانی دونیا سوودێكی باشیان بینیوه له ئه‌فسانه‌ى
میلله‌ته‌كه‌یان. ئایا ئه‌دیب و نووسه‌ری كورد توانیویه‌تی سوود له ئه‌فسانه
ببینـێ و به‌كاری بهێنێ له ئه‌ده‌بیاتدا؟
یوسف عیزه‌دین: وه‌ك "شتراوس" ئاماژه‌ى بۆ ده‌كات، هه‌رچه‌نده ئه‌فسانه هه‌میشه
ئاماژه به‌و رووداوانه ده‌دات كه‌گوایه له‌رِابردوودا روویداوه، به‌ڵام راڤه‌ى
رابردوو و ئێستا و داهاتوو ده‌كات و ئه‌فسانه زمانێكه ده‌توانرێت
به‌شێوه‌یه‌كى تایبه‌ت له‌ئاستێكى به‌رزدا وه‌گه‌رِبخرێت و به‌دواى یه‌كدا هاتنى
ماناكانیش وا ده‌كات بانكگراوندى زمانه‌كه‌ى له‌جووڵه‌ى به‌رده‌وامدا بێت.
ته‌نانه‌ت لاى -شتراوس- هه‌وڵدانێك هه‌یه بۆ دۆزینه‌وه‌ى پێوه‌ندییه‌كانى ئه‌قڵى
شارستانى و ئه‌قڵى كێوى له‌میانى راڤه‌كردنى ئه‌فسانه‌كان و شیكاركارییانه‌وه.
ئه‌گه‌ر برِوانینه"كۆمپلێكسى ئۆدیب" له‌رِوانگه‌ى "فرۆید"ه‌وه، ده‌بینین
هه‌ڵوێسته له‌سه‌ر گوتار و كۆده نه‌زانراوه‌كان و رایه‌ڵه‌كانى ده‌كات
كه‌ده‌یباته‌وه بۆ نێو ئه‌فسانه. كه‌واته "ئۆدیب" كاتێك پاشایه‌كى مه‌زن و
پیرۆزه، كه‌كۆتاییه‌كى تراژیدى هه‌بێت و ببێته قوربانى و پێوه‌ندى ئه‌مه‌ش
به"كاسارسیس"ه‌وه ده‌گه‌رِێته‌وه بۆ مێژوویه‌كى كۆنى كرۆڤ.
ئه‌مرِۆ سه‌ربارى گۆرِانى ماهییه‌ت و چۆنیه‌تى تێرِوانین بۆ خودى ئه‌فسانه،
به‌ڵام دیاره ئه‌وه نییه كه‌له‌نێو دوو توێى كتێبه‌كاندا هه‌یه، یان
له‌رِێى گێرِانه‌وه‌وه ده‌یبیستین، به‌ڵكو وه‌ك"لاریسا سنیوگینا" ئاماژه‌ى
پێده‌دات: ( ئێمه شایه‌تى ئه‌و گۆرِانكاریانه‌ین كه‌سه‌باره‌ت به‌ئه‌فسانه
رووده‌ده‌ن، سه‌ربارى ئاماده‌گى هه‌میشه‌ییان له‌بوارى رۆشنبیری‌دا، ته‌نانه‌ت
هه‌ندێك له‌دانه‌ران ئاماژه بۆ پێوه‌ندییه توند و تۆڵه‌كانى بنه‌ماى جه‌نگ و
خۆشه‌ویستى و ئایین ده‌كه‌ن ).
"ڤیكتۆر شكلۆفسكى" پێى وایه ئه‌فسانه یه‌كه‌مین شێوه‌یه‌كى شیعره، ئاشكرایه
لێكچوونى به‌رچاوى كۆدو شیفره‌كانى هه‌ردوو لایان سه‌رنج راكێشه، ته‌نانه‌ت
"كانت" باس له‌لێكچوونى ئه‌فسانه‌و زمان ده‌كات.
ئه‌فسانه شتێك نییه به‌سانایى لێى حاڵى ببین به‌تایبه‌ت گه‌ر له‌ده‌ره‌وه‌رِا
تێى برِوانین، به‌ڵكو پێویستى به‌رِۆچوون و قووڵبوونه‌وه‌یه، پێویستى
به‌خوێندنه‌وه‌ى فره ره‌هه‌نده.
ئه‌فسانه‌ى میلله‌تان سه‌ربارى خسوسیات و جیاوازییه‌كانیان، به‌ڵام له‌زۆر رووه‌وه
هاوشێوه‌بوون و لێكچوون و یه‌كگرتنه‌وه‌یه‌كى سه‌یریشى تێدا ده‌بینین له‌رِووى
بونیاد و چه‌شن و شێوه‌ى زمانه حیكایه‌ت ئامێزه‌كه‌یه‌وه، به‌چه‌شنێك
كه‌زۆرجار وا هه‌ست ده‌كه‌یت هه‌ر هه‌مووى له‌یه‌ك سه‌رچاوه‌وه سه‌رچاوه‌ى
گرتووه. بۆ نمونه ئه‌گه‌ر برِوانینه ئه‌م چه‌ند نمونه‌یه‌ى خواره‌وه هه‌ست به‌و
لێكچوونه ده‌كه‌ین، سه‌ربارى جیاوازى زه‌مه‌ن و تۆبۆگرافیاى بوون و شوێنى
جوگرافییان.
بۆ نموونه له‌ئه‌فسانه‌یه‌كى هیندیدا خوداوه‌ندى رووناكى"ڤریترۆ" له‌گه‌ڵ
"تریشه‌ر" ى خوداوه‌ندى تاریكی‌دا به‌شه‌رِدێت..لاى بابلییه‌كان خوداوه‌ندى
خۆر"مه‌ردۆخ" خوداوه‌ندى تاریكى" تریمان" ده‌كوژێت.. لاى سۆمه‌رییه‌كان "گلگامش"
ململان؆ له‌گه‌ڵ "همباب" ده‌كات.. لاى گریكییه‌كان "ئه‌پۆلۆ" شه‌رِ له‌گه‌ڵ
"بلۆتۆن" ده‌كات و به‌م شێوه‌یه ئه‌م دوالیزمى خێر و شه‌رِه‌و جه‌نگى نێوان
پاڵه‌وانه‌كانیان دووباره ده‌بێته‌وه.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى كه‌ئه‌فسانه چه‌ند له‌ئه‌ده‌بیاتى جیهانیدا یان كوردیدا ره‌نگى
داوه‌ته‌وه، ئه‌وه بابه‌تێكى قووڵ و فره ره‌هه‌نده‌و ره‌نگه له‌م ده‌رفه‌تى
گفتوگۆیه‌دا جێگه‌ى نه‌بێته‌وه‌و پێویستى به‌مه‌ودایه‌كى به‌رفراوانتر بێت.
كۆتایىbr>