لێره وه تا به‌رزه‌خ......... سه‌فه‌ر
زانا سامان
پێشكه‌شه به خاتوو "به‌یان"، ئه‌و كچه
خوێندكاره‌ى زانكۆى
سلێمانى، كه‌به‌یانییه‌ك ده‌یوست بچێت بۆ زانكۆ، به‌لاَم
مه‌رگ رێگه‌ى نه‌داو، بوو به ژێر تایه‌ى سه‌یاره‌یه‌كه‌وه
تۆ له‌وێیت و
به‌دیار گوێگرتن
له گۆرانییه‌كى سیسه‌وه دانیشتوویت
ده‌مێك ده‌ڕوانیته ته‌مه‌ن و
ساتێك به پێكه‌نینه‌وه ده‌ڵیت:
سپێده‌ى رۆژه‌كانى وه‌رینى په‌پووله‌تان باش،
تۆ له‌وێیت و
سپی‌تر له ڕه‌نگى فریشته‌كانى فیرده‌وس
به‌رگى ته‌نیاییت پۆشیوه
سه‌رت ده‌خه‌یته
سه‌ر شانى هه‌ورێكى عاجز و
ده‌ست ده‌خه‌یته ناو دڵى شینى ئاسمانه‌وه و
له‌سه‌ر ئیقاعێكى تازه و
به ده‌نگێكى تره‌وه
گوێم لێیه ده‌ڵێیت:
دێمه‌وه و
له‌پاڵ كراسه‌کوردییه‌كه‌ى دایكمدا
ته‌لارێك له په‌ڕ
دروست ده‌كه‌مه‌وه بۆ ژیان
لێره‌وه تا به‌رزه‌خ
سه‌فه‌ر.................
سه‌فه‌ر به‌ره‌و دوا خوێندنه‌وه‌ى
شیعرێكى ناسكى
ئێواره‌كانى حوزن و
سه‌فه‌ر ...................
تا گه‌یشتنه‌وه به عه‌شق
تا توانه‌وه له‌ناو
سڵاوى هاوڕێییه‌ك
تا كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ى ئه‌ستێره‌ى به‌خت و
تا گه‌یشتن به ماچێكى غه‌ریب و
تا به‌رده‌م سوژده‌بردنى سۆفیه‌ك بۆ خودا و
تا گێڕانه‌وه‌ى
حیكایه‌تێكى ته‌واو نه‌كراو......سه‌فه‌ر
تۆ له‌وێیت و
به‌ده‌م هه‌ناسه هه‌ڵكێشانێكه‌وه
وه‌نه‌وزى خه‌وێكى قووڵ ده‌تباته‌وه
بارینى خۆتت
له‌سه‌ر شه‌قامێكى ناموراد جێهێشتووه و
بێ ئه‌وه‌ى ئاوڕێك بده‌یته‌وه
خه‌ریكى چنینى به‌یانییه‌كى
بۆ خۆشه‌ویسته‌كه‌ت
ئومێدت داوه‌ته ده‌ست
شۆسته‌یه‌كى بێعار و
وه‌رده .. ورده
خلۆر ده‌بیته‌وه بۆ قه‌ده‌ر
له ده‌ستى چه‌پدا سێوێكى سوور و
له‌ده‌ستى ڕاستتدا قه‌ڵه‌مێك
پێموابێ ده‌ته‌وێت نامه‌یه‌ك بنووسیت
وه‌لێ نازانم بۆ كێ
ڕه‌نگه له داڵغه‌ى ئه‌وه‌دا بیت
بیره‌وه‌رییه‌كانى خۆت بنووسیته‌وه و
به"با"دا بۆ كه‌سێكى پۆست بكه‌یت
له‌وێیت
تۆ له‌وێیت و
ئولفه‌تت به گێڕانه‌وه‌وه گرتووه
له‌ناو نۆته‌ى ئاوازێكدا
سه‌رى دنیات لێ هاتۆته‌وه‌یه‌ك و
دژوارى ئه‌م گه‌ردوونه‌ت پێ حونجه ناكرێت
به په‌نجه زه‌وى شی ده‌كایته‌وه و
ده‌ڵێیت:
وه‌رن با تۆزێك
خۆڵه‌په‌تانێ بكه‌ین
له‌وێیت و ده‌ڵێیت:
ژیان ماڵه باجێنه‌یه‌كه
له‌سه‌ر سووچى كۆلاَنێكى غه‌مبار و
مه‌نجه‌ڵێك یاپراخى تێدا ده‌خورێ
له‌دواى ئه‌وه
هه‌ر یه‌كه‌مان
بۆ ماڵى هه‌میشه‌یى خۆى و
هه‌ر یه‌كه‌مان
لێره‌وه تا ئه‌وێ
سه‌فه‌رێكى سڕ و
ئیدى یه‌كتر ناناسینه‌وه.