ماڵی دووه‌می ته‌نیایی
زانا سامان
که خه‌یاڵ ده‌نووسێ به ژووره‌که‌مدا
به‌ده‌نگی تریقه‌ی پێکه‌نینی
هاوسێکانم په‌ست ده‌بم
ده‌بمه‌وه به کوڕه عه‌جوله‌که‌ی جاران
ده‌ست ده‌به‌م بۆ سێوی شیعرێک و
خۆم له ڕاموسانی باخێکدا ده‌بینمه‌وه
ژنه‌که‌م پێی خۆشبێ، یان نا
جنس له‌گه‌ڵ ته‌نیایدا ده‌که‌م و
مناڵێ بۆ ماڵی دووه‌م ده‌خه‌ینه‌وه
واده‌که‌ین ته‌مه‌نێکی زۆر درێژی بده‌ینێ
سه‌راب ده‌که‌ین به ڕووخساری
(با) بۆ هه‌ردوو قاچه‌کانی
ده‌سته‌کانیشی دره‌خت و
له‌شی له‌و په‌ڵه هه‌ورانه‌ی
وه‌کو شیعر به‌ده‌م ڕێوه بۆمان دێن و
پاشان ده‌ڕۆن و ڕه‌ت ده‌بن،
ژنه‌که‌م پێی خۆشبێ، یان نا
هه‌ر شه‌وه‌ی
له‌گه‌ڵ کچێنی ڕووبارێکدا ده‌مێنمه‌وه و
ماچ له پریشکی ئاودا ده‌که‌م
کچێنی ڕووبار ناو ده‌نێم
(که‌نار)و خۆشم (شه‌پۆل)
گه‌ر پێمکرا
کچێنی باخیش دێنمه لای خۆم
بۆ ئه‌وه‌ی ته‌ڕێتی
بکه‌مه به‌ری ژیانم و
سه‌رله‌به‌ری خۆم
پڕکه‌م له‌و ساته ناسکانه‌ی
گۆشه‌گیری لێنه‌گه‌ڕا
چێژ له باڵایان وه‌رگرم،
ژنه‌که‌م بێی خۆشبێ، یان نا
ئیتر ئه‌و پیاوه ده‌بم
هه‌ر جاره‌ی به‌بیانوی سه‌فه‌رێکه‌وه
ده‌چم ژنێتی هه‌موو ڕه‌زه‌کان و
ژنێتی هه‌موو دارستان و ڕێگاکان
ئه‌زموون ده‌که‌م و
هه‌ر جاره‌ی به‌بیانوی سه‌فه‌رێکه‌وه
ژنه‌که‌م پێی خۆشبێ، یان نا
ماڵی دووه‌می ته‌نیایم
پڕ ده‌که‌م له بۆنی مێی
هه‌موو ئه‌و ته‌ڕه شیعرانه‌ی
که ده‌یانگرمه باوه‌شم
خاڵیم ده‌که‌نه‌وه له شوێن
خاڵیم ده‌که‌نه‌وه له کات و
له خۆیاندا ونم ده‌که‌ن.