نووستوى به‌ر خۆر
زانا سامان
له یه‌كیَك له سالانى كۆتایى نه‌وه‌ده‌كانى سه‌ده‌ى ڕابردوودا، بیستمان كه
كه‌ویار، شووی كردووه و شووه‌كه‌ى خه‌لَكى شاریَكى دیكه‌یه و به‌م زووانه‌ش
ده‌گوازریَته‌وه، ئیتر ئه‌م شاره جیَده‌هیَلَیَت،به‌لام هه‌والَه‌كه به
پیَچه‌وانه‌وه ده‌رچوو، ئیَواره‌یه‌ك یه‌كیَك له هاوڕیَیه‌كانى بۆى گیَڕامه‌وه و
پیَى وتم: نه‌خیَر.. كه‌ویار شووى نه‌كردووه و تا ئیَستایش چه‌ندین داخوازى ڕه‌ت
كردۆته‌وه، باسى له‌وه كرد كه كه‌ویار كه‌سایه‌تییه‌كى جیاوازه له‌گه‌لَ ژنانى
تر‌ى ئه‌م شاره، ئه‌و ڕقى له پیاوانه و ئه‌یه‌ویَت سه‌روه‌رى و بالاده‌ستى بۆ ژنان
بگیَڕته‌وه، به‌لاتانه‌وه سه‌یر نه‌بیَت گه‌ر بلَیَم له‌و كاته‌ى كه وتى
(بالاده‌ستى بۆ ژنان بگیَڕته‌وه) له خۆشیاندا خه‌ریك بوو تووشى شاگه‌شكه ببم،
یه‌كسه‌ر ئه‌وه‌هات به میَشكمدا كه ئاخۆ تۆ بلَیَیت له ڕابردوودا ژنان له
پیاوان بالاده‌ست تر بووبیَتن،
چه‌ند سالَیَك به‌سه‌ر ئه‌و پڕوپاگه‌نده‌یه‌دا تیَپه‌ڕى بوو، كه بۆ كه‌ویار یان
دروست كردبوو، ئه‌وه وه‌ك شتیَكى ئاسایى لیَهاتووه ، چونكه خه‌لَكى ئه‌م ولاته
تازه فیَرى ئه‌وه بوون، درۆ و بوختان بۆ كه‌سانى دیكه‌ى چوارده‌وریان
هه‌لَببه‌ستن، به‌تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى كه له ڕیَگه‌ى كاریَكه‌وه، ئیتر سیاسى
..ئه‌ده‌بى.. هونه‌رى.. زانستى.. كۆمه‌لایه‌تى...هتد بیَت كه ده‌رده‌كه‌ون،
ئاماده‌ن یه‌كڕاست بیخه‌نه نیَو گیَژاوى بوختان و درۆوه و كه‌سایه‌تى له‌كه‌دار
بكه‌ن.
باوه‌جانى، كه ته‌مه‌نى نزیكه‌ى 45 سالانیَك ده‌بوو، به‌لام به ڕووكه‌ش زۆر پیر
دیاربوو، پیشه‌ى كارمه‌ندى كۆمپانیایه‌كى ئه‌هلى بوو، خاوه‌نى 3 منالَ بوو، كه
ته‌مه‌نیان له 16 سالان به‌ره‌و خوار ده‌بوون، له ئه‌سلَدا ناوى فه‌ره‌یدون بوو،
به‌لام له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كه دایكى خه‌لَكى ده‌شتى هه‌ولیَر بوو، هه‌روه‌ها به‌هۆى
برایه‌كییه‌وه كه له‌گه‌لَ باوكى فه‌ره‌یدون پیَكه‌وه سه‌رباز ده‌بن و زۆر
هاوڕیَى یه‌كتر ده‌بن،باوه‌جانى خانم به‌هۆى هاتوچۆى هاوڕیَیه‌تى له‌گه‌لَ براكه‌ى،
له ژیَره‌وه حه‌ز له باوكى فه‌ره‌یدون ده‌كات و پاش ماوه‌یه‌كى كه‌م شووى پیَ
ده‌كات، ئا له‌مه‌وه له‌قه‌بى باوه‌جانى كه له سلیَمانیدا ناویَكى شاز بووه،
یه‌كه‌مجار پیَیان وتووه، فه‌ره‌یدونى باوه‌جانى و پاشان به تیَپه‌ڕبوونى كات،
ناوه‌كه‌ى وه‌ك چۆن زۆرینه‌ى ناو و شویَن و كه‌سایه‌تییه‌كان بچووك كراونه‌ته‌وه،
ناوى فه‌ره‌یدونیش بچووك كرایه‌وه بۆ باوه‌جانى و ئیَستا ئه‌گه‌ر بلَیَیت
فه‌ره‌یدونى باوه‌جانى كیَیه، مه‌گه‌ر هاوڕیَیانى سه‌رده‌مى لاوى خۆى، ئه‌گه‌ر
نا.. ئه‌م نه‌وه‌یه‌ى ئیَستا هه‌تا نه‌لَیَیت باوه‌جانى، كه‌س نایناسىَ.
" ئه‌گه‌ر ئه‌قلَى ئیَستام هه‌بووایه، هه‌رگیز ژنم نه‌ده‌هیَنا"
باوه‌جانى ئه‌مه‌نده‌ى وت و ده‌ستیَكى كیَشا به شانى هاوڕیَیه‌كه‌ی دا و كه‌میَك
لیَى دووركه‌وته‌وه، به‌ده‌م خۆیه‌وه هه‌ر پرته و بۆلَه‌ى لیَوه ده‌هات،
بیَگومان كیَشه‌كه‌ى خۆى بۆ هاوڕیَیه‌كه‌ى گیَڕابۆوه، بۆیه ئه‌وه‌ى وت و پاشان
كه‌میَك دووركه‌وته‌وه.
بیَستونى پۆلیس ئه‌و هاوڕیَیه بوو، كه باوه‌جانى كیَشه‌كه‌ى خۆى له‌لا باس
كردبوو، ئه‌گه‌رچى بیَستون ماوه‌ى 19 سالَیَك پۆلیس بوو، به‌لام كه‌سایه‌تییه‌كى
زۆر به ئه‌ده‌ب و پیاویَكى وابوو كه دواى ئه‌وه‌ى ناسیم و حیكایه‌تى كیَشه‌ى
باوه‌جانى به نیوه ناچلَى به هۆى كیَشه‌یه‌كى نادیاره‌وه بۆ گیَڕامه‌وه،
بڕواتان هه‌بیَت، ئاماده‌بووم، هه‌رچى نهیَنییه‌كم هه‌یه له ژیاندا، له‌لاى ئه‌و
بیدركیَنم، به‌بىَ هیچ گومانیَك.
نیوه‌ڕۆیه‌كیان من له دائیره له‌تاو گه‌رماى هاوین، له‌دواى ده‌وام، نه‌چوومه‌وه
بۆ مالَه‌وه و له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كه‌م دانیشتم و ده‌ستم كرد به تایپكردنى ئه‌و
چیرۆكه‌ى چه‌ند شه‌ویَك خه‌ریكى نووسینه‌وه‌ى بووم، به‌لام دواى تایپكردنى چه‌ند
دیَڕیَك، زه‌نگى مۆبایله‌كه‌م لیَی دا، ئازادى هاویَم بوو، وتى ده‌یه‌ویَت بمبینىَ،
له‌به‌رئه‌وه‌ى كه‌سیَكى له‌گه‌لَدایه و به‌پیَویستى ده‌زانىَ، حیكایه‌تیَكت بۆ
بگیَڕته‌وه، منیش پیَموت كه له دائیره‌كه‌ى خۆمم ده‌توانن بیَنه لام.
نیو كاتژمیَر دواى ته‌له‌فونه‌كه، ئه‌گه‌رچى توانیم چه‌ند دیَڕیَكى تر له
چیرۆكه‌كه‌م تایپ بكه‌م، به‌لام گه‌یشتنه لام، ناچار ده‌ستم له تایپكردن
هه‌لَگرت و دواى به‌خیَرهاتن و پاش ناساندن و چه‌ند گفتوگۆیه‌ك، قسه هاته سه‌ر
ئه‌وه‌ى حیكایه‌ته‌كه‌م بۆ بگیَڕیَته‌وه، به‌لام كاك بیَستون پیَى ڕاگه‌یاندم كه
ئه‌وه‌ى مه‌به‌ستییه‌تى بۆم بگیَڕیَته‌وه، كاتیَكى زۆرى ده‌ویَت، پیَى وتم ئه‌گه‌ر
مه‌به‌سته، ئه‌وا ڕۆژانه به ئیمه‌یل، هه‌ر جاره و به‌شیَكیت بۆ ده‌نووسم و بۆتى
ئیمه‌یل ده‌كه‌م، پاشان من وه‌ك ئه‌وه‌ى پیَم وترابیَت ئه‌م هه‌له له‌ده‌ست خۆت
مه‌ده و بۆت ده‌بیَته كاریَكى باش، به‌بیَئه‌وه‌ى بیرى لیَ بكه‌مه‌وه، یه‌كسه‌ر
وتم زۆرباشه له به‌یانییه‌وه ده‌ست پیَده‌كه‌ین.
به‌هۆى قسه‌كردن و بیَ ئاگایمان له كات، كاتیَكمان زانى، كاتژمیَر شه‌ش و نیوى
ئیَواره‌یه، دواى وه‌ئاگاهاتنه‌وه، كاك بیَستون بڕیارى دا له‌به‌ر یه‌كتر
ناسینه‌كه‌مان، منیش و ئازادى هاوڕیَشم داوه‌ت بكات بۆ ده‌شت و بچین بۆ خواردنه‌وه.
وه‌ك وتم دواى ناسینى ئه‌و براده‌ره، هیَند پیاویَكى قسه خۆش و نه‌جیب زاده بوو،
نه ده‌كرا قسه‌ت بۆ بكات و ئاگادارى قسه‌كانى نه‌بیت، ئه‌گه‌رچى زۆر به نه‌رمى
قسه‌ى ده‌كرد، به‌لام كتوپڕ بیرت له‌وه ده‌كرده‌وه كه ئه‌م كابرایه ده‌بووایه
شاعیریَك بووایه نه‌ك پۆلیس، دواى ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر خواردنه‌وه هه‌ستاین، بڕیار
بوو له به‌یانى ئه‌و ئیَواره‌یه‌وه هه‌ر جاره و به‌شیَكى حیكایه‌ته‌كه‌م بۆ
ڕه‌وانه بكات، به‌لام نزیكه‌ى هه‌فته‌یه‌كه به‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا
تیَپه‌ڕیوه، تا ئیَستا هیچى بۆ نه‌ناردووم، بۆیه ناچار ده‌ستم كرده‌وه به
تایپكردنى چیرۆكه‌كه‌ى خۆم.
به‌یانییه‌ك دواى ئه‌وه‌ى گه‌یشتمه دائیره، شیَخه كه یه‌كیَك بوو له‌و پیاوه
پیرانه‌ى پیَش مردنیان، له یه‌كیَك له دام‌و ده‌زگا و دائیره‌كاندا خۆیان
داده‌مه‌زریَنن و وه‌ك به‌رده‌ست، له‌به‌رده‌م ده‌رگاى ژووره‌كاندا، خه‌ریكى هیَنان و
بردنى ئه‌و كتاب فه‌رمانانه‌ن كه له ژووریَكه‌وه بۆ ژووریَكى دیكه
ده‌گویَزریَنه‌وه، پیَى وتم كه پیاویَك نامه‌یه‌كى بۆ هیَناوه و له ژیَر
ده‌رگاكه‌وه فڕیَى داوه‌ته ژووره‌كه‌یه‌وه و ڕۆیشتووه، منیش دواى سوپاس كردنى
ده‌رگاى ژووره‌كه‌م كرده‌وه و چوومه ژووره‌كه‌وه و نامه‌كه‌م له‌سه‌ر زه‌ویه‌كه
هه‌لَگرته‌وه و له زه‌رفه‌كه‌م ده‌رهیَنا، كه ته‌ماشام كرد له‌لایه‌ن
بیَستونه‌وه بۆم هاتووه، ئیَستا منیش وه‌كو خۆى بۆتان تایپ ده‌كه‌م، هه‌تا
بیخویَننه‌وه.
"به‌ناوى خواى گه‌وره و میهره‌بان"
دواى ڕیَزو سلاو..
بمبه‌خشه به‌وه‌ى خاوه‌نى وه‌عده‌كه‌ى خۆم نه‌بووم، به‌لام نازانم ئازاد پیَى
وتویت یان نا، له ڕاستیدا ڕۆژیَك دواى یه‌كتر ناسینه‌كه‌مان، باوه‌جانى هاوڕیَم،
پالَه‌وانى ئه‌و حیكایه‌ته‌ى كه ئه‌مویست بۆت بگیَڕمه‌وه، به‌هۆى جه‌لَده‌ى
دلَه‌وه، گیانى له‌ده‌ست دا و له‌و كاته‌وه من خه‌ریكى ته‌ئزییه‌و هاتوچۆى مالَى
ئه‌وانم، چونكه باوه‌جانى زۆر هاوڕیَم بووه و ئیَستا كه مردووه، هه‌رگیز ناتوانم
ده‌ستبه‌ردارى ژن و منالَه‌كانى ببم.
یه‌كیَك له جوانییه‌كانى ژیان ئه‌وه‌یه، له‌گه‌لَ ئه‌و مرۆڤانه‌ى هاوڕیَیه‌تییان
له‌گه‌لَ ئه‌به‌ستیت، هاوڕیَیه‌تییه‌كه وه‌ها بیَت، ئه‌گه‌ر هاوڕیَكه‌ت له
ژیانیشدا نه‌ما یاخود سه‌فه‌ریَكى دوور و دریَژى كرد، تۆ وه‌ك هاوڕیَیه‌ك ئاگادارى
مالَ و منالَه‌كانى ببیت و نه‌یه‌لَیت، تووشى هیچ گرفتیَك ببن، واته تۆ ده‌بیَت خۆت
بكه‌یته مزه‌حى له‌پیَناوى به جوانى مانه‌وه‌ى هاوڕیَیه‌تییه‌كه‌دا.
ببووره ئه‌گه‌ر بلَیَم.. تازه من ناتوانم تا ماوه‌یه‌كى تر، كه نازانم كه‌ى
ده‌بیَت، كۆتایى به وه‌عده‌كه‌م بهیَنم و هه‌موویت بۆ ڕه‌وانه بكه‌م، چونكه
ده‌بیَت تا لایه‌ك به لایه‌كدا ده‌كه‌ویَت، خه‌ریكى ئه‌وه‌بم ئه‌و ژن و منالاَنه
شتیَكى كه‌م ژیانیان بۆ بگه‌ڕیَته‌وه، هه‌لَبه‌ت به‌هۆى باوه‌جانى
ڕه‌حمه‌تییه‌وه، له‌گه‌لَ كه‌سوكارى خیَزانه‌كه‌یدا تیَكه‌لَییه‌كى زۆرمان هه‌یه و
ئیَستا كاریَكى باش ناكه‌م له‌م ساته وه‌خته‌دا لیَیان دوور بكه‌ومه‌وه، به‌لام
له‌سه‌ر و ئه‌مانه‌شه‌وه، من هه‌ر ئه‌و ئیَواره‌یه‌ى له‌سه‌رخواردنه‌وه‌كه
هه‌ستاین، شه‌وه‌كه‌ى به‌شى یه‌كه‌مى حیكایه‌ته‌كه‌م بۆ نووسی بوویت و تایپم
كردووه و له مه‌جالیَكدا بۆتى ده‌نیَرم.
له‌گه‌لَ ڕیَز و خۆشه‌ویستم...
براتان
بیَستونى پۆلیس
به‌هۆى ئه‌م ڕووداوانه‌وه، ئیَستا نه ده‌توانم چیرۆكه‌كه‌ى خۆم ته‌واو بكه‌م، نه
ده‌توانم وك‌و جاران ئیشوكارى ڕۆژانه‌ى خۆم به باشى به‌ڕىَ بكه‌م، ته‌نانه‌ت
هه‌ندیَك جار خۆیشم له‌بیر ده‌چیَته‌وه كه ئاخۆ چی ده‌كه‌م و جارى وه‌ها هه‌یه
ئه‌و وته‌یه‌ى خالَه قاره‌مانیم بیر ده‌كه‌ویَته‌وه كه له یه‌كیَك له
چیرۆكه‌كانمدا به مسته‌فا خڕه‌ى ده‌وت: " مه‌رگ هیچ كاتیَك له ده‌رگاى دلَى مرۆڤ
نادات، به‌لَكو ئه‌وه مرۆڤ خۆیه‌تى ده‌ستى مه‌رگ ده‌گریَت و پیَى ده‌لَیَت ئیتر
بیَزاربووم ئه‌ى مه‌رگ وه‌ره و بمبه له‌گه‌لَ خۆت، ئه‌وه بزانه كه مرۆڤ زۆر
به‌هه‌لَه له خودى مه‌رگ تیَگه‌یشتووه"، وام لیَهاتووه خه‌ریكم قه‌ناعه‌ت به‌و
چیرۆكانه‌ش ده‌كه‌م كه خۆم نووسیومن و خه‌ریكم ده‌بم به به‌شیَك له
پالَه‌وانه‌كانى ناو چیرۆكه‌كانى ڕابردووم، ده‌نا ئه‌گه‌ر باوه‌جانى خۆى بیَزار
نه‌بوو بیَت له ژیان، بۆچ له ئیَستادا ده‌مریَت كه بیَستونى پۆلیس ده‌یه‌ویَت
له زارى ئه‌وه‌وه به‌سه‌رهاته‌كان وه‌رگریَت و به‌ش به‌ش بۆ منى بنیَنریَت، یان
كاتیَك كه ته‌واو ئاویَته به خه‌یالَكردنه‌وه له چ بیَستون و چ باوه‌جانى
ده‌بم، پیَم وایه كه ئاخۆ بیَستون واى بیركردوه‌ته‌وه له ڕیَگه‌ى منیَكى
چیرۆكنووسى نه‌گبه‌ته‌وه، كه هه‌موو جاریَك تا چیرۆكیَك ته‌واو ده‌كه‌م خویَنم
ده‌بیَت به ئاو، چاره‌سه‌ر بۆ كیَشه‌كانى باوه‌جانى بدۆزیَته‌وه،یان ته‌نها
ده‌یه‌ویَت ئه‌و به‌سه‌رهاتانه‌ى باوه‌جانى له ڕیَى ده‌قیَكى ئه‌ده‌بییه‌وه
بناسیَنىَ به خه‌لَك و خویَنه‌ر، به‌رده‌وام له خه‌یالَى ئه‌وه‌دام كه ده‌بیَت
كه‌ى ئه‌و به‌شى یه‌كه‌مه‌م بۆ بنیَریَت و منیش لیَره‌دا بۆ ئیَوه‌ى دابه‌زیَنم، تا
چ ئیَوه بیخویَنه‌وه، چ منیش ده‌ربازم بیَت له‌و دوو دلَى و ڕاڕایه‌ى تیَی
كه‌وتووم، خۆزیا تووشم به تووشى حیكایه‌تیَكى وه‌ها په‌رته‌وازه نه‌بووایه كه
نازانم ئاخۆ كۆتاییه‌كه‌ى به چى ده‌گات.
ببوورن، له‌به‌رئه‌وه‌ى حالَه‌تى ده‌روونیم له ئیَستادا زۆر باش نییه، بڕیارم دا
له نووسین تا ماوه‌یه‌ك بوه‌ستم، نه‌ك خوا نه‌كرده تووشى هه‌لَه‌یه‌ك ببم
له‌گه‌لَ ئیَوه‌ى خویَنه‌ردا، هه‌روه‌ها ئه‌م گه‌رماى هاوینه‌ش هیَنده‌ى تر ئالَۆز و
بیَتاقه‌تى كردووم، بۆیه پیَتان ده‌لَیَم هه‌تا به‌شى یه‌كه‌مى حیكایه‌ته‌كه‌ى
بیَستونى پۆلیسم به ده‌ست نه‌گات، ناتوانم له‌سه‌ر نووسین به‌رده‌وام ببم و
ئیَوه‌یش له‌گه‌لَ خۆم بخه‌مه قه‌له‌قییه‌وه.
شه‌ویَكى دره‌نگ، ئه‌و كاته‌ى له‌تاو بیَتاقه‌تى و بیَ ئۆقره‌یى خۆم بوتلَه
شه‌رابه‌كه‌م نا به سه‌رمه‌وه و پاشان له‌سه‌ر میَزى ژووره‌كه دامنا، ناچار
جیَگه‌كه‌ى خۆمم برده سه‌ربان، منالَ ته‌واو هه‌راسان و بیَتاقه‌تى كردبووم، ئاخر
چۆن ده‌بیَت تۆ له‌به‌رئه‌وه‌ى منالَه‌كانت گه‌وره بوون، له‌گه‌لَ ژنه‌كه‌تدا
ده‌ستله‌ملانیَیه‌ك نه‌كه‌یت و كه‌میَك به ڕووتى دواى جنس و هه‌وه‌ستبازى پیَكه‌وه
هه‌ر هیچ نه‌بىَ نیو كاتژمیَریَك ڕانه‌كشیَن و بۆنى هه‌ناسه‌ى یه‌كتر نه‌كه‌ن به
ڕموسانیَك ئه‌و عه‌شقه‌ى بۆ یه‌ك هه‌تانه تازه‌ى بكه‌نه‌وه، به‌لام هه‌ركه
جیَگه‌كه‌م هه‌لَگرت و چوومه سه‌ربان، بیرى ئه‌وه هات به میَشكمدا، كه له
شویَنیَكدا بخه‌وم، هه‌تا به‌یانى به‌هۆى ده‌ركه‌تنى تیشكى خۆره‌وه، زوو خه‌به‌رم
ببیَته‌وه و بچم له‌گه‌لَ ژنه‌كه‌مدا، تۆزیَك به باوه‌شى یه‌ك شاد ببینه‌وه و
هه‌تا منالَه نه‌عله‌تییه‌كان خه‌به‌ریان نه‌بۆته‌وه جنسیَك بكه‌ین.
له پالَ دیوارى ساترى سه‌ربانه‌كه، به‌یانى زوو ، به‌هۆى تیشكى خۆره‌كه‌وه
خه‌به‌رى ببیَته‌وه و كارى خۆى له‌گه‌لَ ژنه‌كه‌یدا جیَبه‌جىَ بكات و ئیتر له‌و
حالَه‌ته ده‌روونییه ده‌ربازى ببیَت كه جنس پیَى كردووه و ته‌نانه‌ت ئه‌قلَیشى
خه‌ریكه له‌ده‌ست ئه‌دات.
وه‌ك ئه‌وه‌ى به خۆى بلَیَت، ها.. دواجار چاره‌سه‌ریَكم بۆ دۆزییه‌وه، بزه‌یه‌ك
كه‌وته سه‌ر لیَوه‌كانى و له‌سه‌ر جیَگه‌كه‌ى ڕاكشا و سه‌رچه‌فه‌كه‌ى دا به خۆیدا و
كه‌وته خه‌ویَكى شیرینه‌وه.
گه‌رمایى تیشكى خۆرى به‌یانى كه هه‌مووان ده‌زانین زۆر تیژ‌و ناخۆشه و فاكته‌ریَكه
بۆ زڕاندنى خه‌و، باوه‌جانى به‌ئاگا هاته‌وه و خیَرا چووه خواره‌وه، ده‌رگاى
سه‌لاجه‌كه‌ى كرده‌وه و كه‌میَك ئاوى خوارده‌وه، پاشان به‌ره و حه‌وشه‌ى
مالَه‌كه‌ى كه منالَه‌كان و ژنه‌كه‌ى له‌وىَ خه‌وتبوون به‌ڕیَكه‌وت، یه‌ك دووجار
به قاچه‌كانى كیَشاى به ڕانى ژنه‌كه‌ى دا، به‌لام خه‌به‌رى نه‌بۆوه، دواتر
به‌هیَواشى بانگى كر، ژنه‌كه..ژنه‌كه.. ژنه‌كـــــــه. ئاله‌م كاته‌دا یه‌كیَك
له منالَه‌كانى به‌خه‌به‌ر هاته‌وه، به باوكى وت
-دایه‌ت بۆ چییه، چیت ئه‌ویَت من بۆت ده‌كه‌م..؟؟
-چییه سه‌وه‌لاو نییه، هه‌ستم سه‌وه‌لاویَك بكه‌م..!!
باوه‌جانى بیَئه‌وه‌ى وه‌لامى منالَه‌كه‌ى بداته‌وه، به‌ره و سه‌ربان ملى ڕیَى
گرته‌وه و ڕۆیشته‌وه سه‌ر جیَگه‌كه‌ى و به تیشكى خۆرى ده‌وت: پیَم وابوو تۆ
ده‌توانیت چاره‌سه‌رى كیَشه‌كه‌م بكه‌یت، به‌لام من زۆر له‌وه ساویلكه‌تر بووم،
كه به تۆ هه‌لَخه‌لَه‌تام، له‌م كاته‌دا ده‌نگیَكى ناسكى ژنانه له پشتییه‌وه،
بانگى كرد و وتى:
"ئه‌وه چییه باوه‌جانى، ئه‌لَیَى شیَت بوویت..؟؟!!"
باوه‌جانى ئاوڕى دایه‌وه و سه‌یرى كرد ژنه‌كه‌یه‌تى، پیَى وت: "زۆرم بانگ كردى،
به‌س نازانم بۆچى ئه‌وه‌نده خه‌وت قوورسه، منالَه‌كه له‌جیاتى تۆ خه‌به‌رى
بوویه‌وه، بڕۆ...، تازه بڕۆ به‌لاى منالَه‌كانه‌وه، ئیَستا برسیانه، بچۆ
خواردنیَكیان بۆ بكه".
- "پیاوه‌كه له‌سه‌رخۆ به، ئاتۆ جارىَ ئه‌و جیَگه‌یه‌ت بیَنه‌ره ئه‌و
سیَبه‌روه".
باوه‌جانى هیَند دلَته‌نگ بوو، وه‌لامى نه‌دایه‌وه، بۆیه ژنه ده‌ستى باوه‌جانى
گرت و له‌سه‌ر جیَیه‌كه به‌رزى كرده‌وه، جیَیه‌كه‌ى برده سیَبه‌ره‌كه‌وه و لیَى
ڕاكشا، باوه‌جانى به‌م هه‌لَسوكه‌وته‌ى ژنه‌كه‌ى، حه‌په‌سا..!!
- وه‌ره، وه‌ره باوه‌شم..؟؟
-منالَه‌كان .. بڕۆ بۆ لاى منالَه‌كان
- نا چیتر به‌لامه‌وه گرنگ نییه منالَ چى ده‌كات یان نا، وه‌ره باوه‌شم
ژنه به‌ده‌م قسه‌كردنه‌وه، هیَواش هیَواش خۆى ڕووت ده‌كرده‌وه، به‌لام باوه‌جى
هیَشتا هه‌ر سه‌رى سوڕمابوو له هه‌لَسوكه‌وتى ژنه‌كه‌ى و پیَى وت:
- من تانوانم ئاوا بیَمه لات، منالَه‌كان دیَن به‌سه‌رمانا و ده‌بیَت بڕۆم سه‌رى
خۆم هه‌لَگرم..؟!
- نا.. باوه‌جانى گیان، خه‌مت نه‌بىَ منالَه‌كه‌م خه‌وانده‌وه
باوه‌جانى به بیستنى ئه‌و هه‌والَه وه‌ك بلَیَی مژده‌ى چوونه به‌هه‌شتیان له
پیری دا پیَ دابیَت یان به جۆریَكى تر جۆره هه‌والَیَك ببیستیَت كه پیَشتر
ماوه‌یه‌كى زۆر چاوه‌ڕیَى كردبیَت. خیَرا باوه‌شى كرد به ژنه‌داو ده‌ستیان كرد به
چیَژوه‌رگرتن له یه‌كتر، به‌لام ئه‌وه‌ى له هه‌موو شتیَك جوانتر بوو، ئه‌وه بوو،
له كاتى جنسكردنه‌كه‌دا، باوه‌جانى به زه‌رده‌خه‌نه‌وه، ته‌ماشاى ئاراسته‌ى
خۆره‌كه‌ى ده‌كردو له دلَى خۆیدا ده‌یوت: ئه‌ى خۆرى ئازیز، گره‌وه‌كه‌مان
برده‌وه.
ئه‌مه‌ى سه‌ره‌وه به‌شى یه‌كه‌مى ئه‌و حیكایه‌ته بوو كه بیَستونى پۆلیس نووسى
بووى، به‌لام تا ئیَستاشى له‌گه‌لَدا بیَت، من هه‌ر چاوه‌ڕیَ بووم به‌شه‌كانى تریشم
بۆ ڕه‌وانه بكات، بۆئه‌وه‌ى بیخه‌مه پیَشچاوى ئیَوه، به‌س به‌داخه‌وه،
هه‌والَیَك هه‌یه ئیتر نازانم تا چه‌ند ڕاسته، ده‌لَیَن گوایه بیَستونى پۆلیس،
ژنه‌كه‌ى باوه‌جانى ماره كردووه و ڕۆیشتوون بۆ ئیَران. ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ش وه‌ك
هه‌موو ئه‌و درۆ و بوختانانه نه‌بیَت كه خه‌لَكى ئه‌م ولاته‌ى ئیَمه، ده‌یلكیَنن
به خه‌لَكانى ده‌وروبه‌ریانه‌وه، پڕوپاگه‌نده‌ى درۆ، شتیَكى سیحراوییه و هه‌تا
مردن لیَمان نابیَته‌وه.