سێبه‌ر و جه‌سته.. غه‌ریبێکی رژاو
(غوربه‌تى.. پیاوێکی سه‌ر ماشوبرنجى ئه‌وپه‌ڕى
ژیرنه‌بوونه‌وه‌ى گریانه)
ئه‌م قه‌سیده‌یه
پێشکه‌شه به(جه‌مال غه‌مبار)
زانا سامان
که خه‌می نووسینه‌وه‌ی شیعرێ
به دڵمه‌وه ده‌نووسێ و
گێژاوی گه‌یشتنی خه‌یاڵێ
زاکیره‌م به خۆیه‌وه ده‌پێچێته‌وه
ئیدی په‌نایه‌ک نامێنێ...خۆمى تیا بڵێًم...!
من، رۆحی خۆمم
له نێو گۆڕێکى خاڵیدا به‌جێ هێشتووه و
ئێستا ناتوانم...
به‌م جه‌سته غه‌ریبه‌م بڵێم:
تۆ ده‌توانی.. تێهه‌ڵچیته‌وه جاران و
هه‌ورێک له گریان
ژوورسه‌رت نه‌گرێ؟
ده‌توانی... به مناڵه‌کانى ئه‌وێ بڵێیت
گه‌وره مه‌بن
گه‌وره‌بوون جگه له عه‌زاب هی چی تر نییه؟
ده‌توانى...غه‌ریب
ئه‌و رێگا دووره‌ی
ژیان قه‌دبڕ بکه‌یت و
چرکه‌یه‌ک رۆحم بۆ بێنیته‌وه؟
تا منی وه‌ریووی ناو ئه‌م جه‌نگه‌ڵه
بۆ بێزاری...پێناسه‌یه‌ک و
بۆ گه‌ڕان...هاوڕێیه‌کم هه‌بێت و
له شوراى ئه‌م ته‌نیایه
په‌نهانه‌ى خۆم ده‌ربچم و
له‌وێى به‌جێماویه‌که‌ى خۆمدا
پڕ.. پڕ ببمه‌وه له رابردووى وه‌رین
له گه‌یشتنه‌وه به مه‌ودا ماندووه‌کانى باران،
ئاخر ئێستا...
من له سه‌رای خه‌مێکدا
ڕوواوم
له‌وسه‌ری ماتڵبوونی خۆمه‌وه
نیگا ده‌خه‌مه سه‌ر هه‌ر شتێ
هه‌ر ئاگرى بىَ وه‌ڵاَمییه
پووشى ئۆقره‌م ده‌سوتێنىَ،
خۆ ئه‌گه‌ر ...غه‌ریب
ئه‌م ئه‌نگوسته حوزنه‌م تیا نه‌بێ و
ئه‌م دڵێ ڕێیه له مندا نه‌بووایه
چۆن ده‌متوانی
گریانى خوا بنووسمه‌وه،
لوتفێَک بکه.. ئه‌ی غه‌ریب
ئه‌م ماڵه له ده‌نگدانه‌وه‌ی خۆیدا
خه‌ریکه که‌ڕ ده‌بێ و
ئه‌م په‌نجه‌رانه
له‌به‌ر نه‌بوونی رووانین
خه‌ریکه ڕه‌نگ بیان گرێ
ده‌ست له سه‌ر نووری دوعایه‌ک دانێ و
ئیمانم پڕ بکه له
پاڕانه‌وه
چاو له‌سه‌ر شیعرێکی "مه‌حوی"هه‌ڵخه و
رۆحم بسپێره به خودا
بێباک به و
ئه‌م گیانه ته‌ڕه‌ی ناو شیعرم
فڕێده‌ره...ناو لاشه‌ی سووتاوی ئاسکێکه‌وه
ئه‌م گیانه گرانه‌ی قه‌سیده‌م
بخه‌ره ناو جه‌سته‌ی کوژراوی ڕنێکه‌وه
چونکه ده‌زانم
به‌ده‌م هه‌ناسه‌سواری دێڕێکه‌وه له ناوبران و
له‌وێی نائومێدی خۆیاندا
حه‌زێکیان له‌پاش جێماوه
قه‌نده حه‌زێک...ده‌بێ بیچێڕن،
شکۆمه‌ندی ئه‌م هیچگه‌راییه
له کوێوه هاتووه...غه‌ریب
من لێره‌ى ده‌رقه‌تنه‌هاتنی تاوانه‌کاندام
جه‌سته‌م بووه به عه‌ساى ده‌ستی جه‌لادێک و
یه‌کپارچه...هه‌ست به تێکشانی خۆم ده‌که‌م،
ئیتر به‌م هه‌موو برینه‌وه چۆن بڕژێم
یان ئا به‌م خه‌مه قوورسه‌وه
له کوچه‌ی چ دڵێکی ته‌ریودا
ئێستا...له‌نگه‌رێ بگرم
نازانم چۆن خۆم بڵێمه‌وه
که رۆحی خۆمم
له‌وێی مه‌رگێک به‌جێ هێشتبێ و
که جه‌سته‌ى غه‌ریبیشم
به‌دیار شنه‌بای به‌سه‌رچوونی ته‌مه‌نه‌وه
خه‌ریکی نووسینه‌وه‌ی
وه‌رزه قه‌مبووره‌کان بێت و
عاده‌ت به ژه‌نینی شمشاڵی گریانه‌وه بگرێت
چۆن بتوانم
حیکایه‌تی ئه‌و رۆژانه ئه‌زبه‌ر بکه‌م
که منیان کرده سێبه‌ر و
هه‌تا ئه‌به‌د لکاندمیان...به جه‌سته‌یه‌کی غه‌ریبه‌وه،
ته‌نیایی...شه‌وانی بێداری چاوی خوێنینی منه و
ون بوونیشم... له‌و ئێواره شه‌رمنانه‌وه ده‌ست پێ ده‌کات
که له نێو تاڵه
سپییه‌کانى قژمدا... ده‌مه‌وێت
فه‌لسه‌فه‌ی
پیربوون دابنێم
که له‌به‌رده‌م
پێکى ته‌مه‌ندا
دڵنه‌وایى (ئاو) ئه‌ده‌مه‌وه
خۆى له‌و مه‌نگییه ده‌ربێنىَ و
خوڕه بخاته رۆحمه‌وه
نه‌باده وشک بێته‌وه،
گه‌لێ جاران
چه‌شنی مه‌خلوقێکی سه‌رخۆش
خۆم به نهێنی باخچه‌کاندا ده‌کێشم و
که چی ئینجانه‌یه‌کی شین
که پڕه له حیکایه‌تی سه‌وز و سوور
دێته کۆشمه‌وه و...یه‌ک به خۆی
ده‌پاڕێته‌وه و ده‌ڵێ...
بیکه به خاتری
ته‌مه‌نی نازنازێکی بچووک
به بۆنی خاکی
پاش باران
به گۆرانییه تۆراوه‌کانى ناو باخچه و
به مانگرتنی
پارچه‌یه‌ک غه‌زه‌ل...له داخی شه‌ڕ
بیکه به خاتری
هه‌نسکه شێداره‌کانى.. دایک
لێگه‌ڕێ..
لێگه‌ڕێ ئه‌م نهێنیانه
له‌جێى خۆیاندا سه‌نگین بن...؟
بهێڵه...
بهێڵه گوڵزاری ئه‌م شوێنه نه‌شێوێ و
باخچه له هه‌ڵچوون و داچوونی خۆیدا بمێنێته‌وه و
تۆ شتێکی که‌م
بچۆره‌وه بۆ ناو خۆت و ...بزانه
بزانه چ ئینسانێکی عاجزی و
بیر بکه‌ره‌وه که تۆ
پاشماوه‌ی چ شه‌ڕێکی وێرانی ناوخۆتی!؟
گه‌لێ جاران
هه‌ست ده‌که‌م
شه‌وى شێتبوونێک
سێێده‌ى ته‌نیایم ده‌خوا و
له‌خۆمه‌وه ده‌ڵێی
تا هه‌میشه... له‌به‌ر ئاوێنه‌ی مردنێکی عه‌جیبدا رابووه‌ستن
له‌خۆوه ده‌ڵێی
سوێندێکم خواردووه...سوێندێکی خۆمانه
گریان له تابلۆیه‌که‌ی "ستار قادر" بسه‌نمه‌وه بۆ خۆم
مه‌مکێک له "قوباد" هه‌ڵکه‌نم بۆ ته‌نیایی و
تووڕه‌بوونێک له "رۆژ" داگیر بکه‌م بۆ عیرفانییه‌ت و
هه‌رده‌ڵێی به‌ڵێنم داوه
دوعا خوساوه‌کانى کچه‌که‌م... وه‌ک خۆیان
بنێرم بۆ خودا و
گله‌ییه شیرینه‌کانى
ژنه‌که‌م
بخه‌مه به‌ینی کتێبه‌کانمه‌وه و
ئیدی بۆ خۆم غه‌ریبانه
له نامۆییه‌کانی خۆمدا
بڕۆم و کۆتایی ئه‌م قه‌سیده‌یه
بۆ هاوڕێیه‌کی عاجزم به‌جێ بهێڵم
بڕۆم و کۆتایی ئه‌م خه‌ونه
بۆ ئاوازی که‌مانچه‌یه‌کی تۆراو دابنێم و
له‌خۆمه ده‌ڵێی
مردنی خۆمم
له نووسینه‌وه
پێ جوانتره و
مانه‌وه له خۆ خواردنه‌وه‌ی خۆمدا
گه‌یشتنه
به هه‌موو کۆتاییه‌کانى رۆح و
له‌خۆمه‌وه ده‌ڵێی
واز له هه‌موو شتێک بهێنم و...نه‌هێڵًم
نه‌هێڵم ببم به شاعیر
6 / 6 / 2008